عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - دڵی پاشا لەناو دەستی یەزدان جۆگەی ئاوە،
بۆ کوێ بیەوێت ئاراستەی دەکات. - 2
 - هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی ڕاستە،
بەڵام یەزدان دڵەکان هەڵدەسەنگێنێت. - 3
 - کارکردن بە ڕاستودروستی و دادپەروەری
لەلای یەزدان لە قوربانی سەربڕین پەسەندترە. - 4
 - چاوی بەفیز و دڵی لەخۆبایی،
ئەمانە چرای بەدکارانن و گوناهن. - 5
 - بێگومان پلانی مرۆڤی تێکۆشەر بەرەو پڕییە،
هەموو هەڵەشەییەکیش بەرەو نەبوونییە. - 6
 - کۆکردنەوەی سامان بە زمانی درۆ
هەڵمە دەڕەوێتەوە و تەڵەی مردنە. - 7
 - زۆرداری بەدکارەکان ڕایاندەماڵێت،
چونکە ڕەتیان کردەوە دادپەروەری بکەن. - 8
 - ڕێگای پیاوی تاوانبار خوارە،
بەڵام کەسی پاک کرداری ڕاستە. - 9
 - باشترە لە گۆشەی سەربانێک نیشتەجێ بیت،
نەک ماڵێکی هاوبەش لەگەڵ ژنێکی شەڕانی. - 10
 - کەسی بەدکار ئارەزووی خراپە دەکات،
دراوسێکەی بەزەیی لێی نابینێت. - 11
 - بە سزادانی گاڵتەجاڕ ساویلکە دانا دەبێت،
بە فێرکردنی داناش زانیاری وەردەگرێت. - 12
 - خودای ڕاستودروست سەرنج دەداتە ماڵی خراپەکار،
خراپەکاران لە خراپە سەرەوژێر دەکات. - 13
 - ئەوەی گوێی خۆی لە هاواری هەژاران کەڕ بکات،
ئەویش هاوار دەکات و وەڵام نادرێتەوە. - 14
 - دیاری بە نهێنی تووڕەیی سارد دەکاتەوە،
بەرتیلی ناو باخەڵیش هەڵچوونی توند. - 15
 - ئەنجامدانی دادپەروەری دڵخۆشی ڕاستودروستانە،
بەڵام تۆقاندنی بەدکارانە. - 16
 - پیاو لە ڕێگای وریایی وێڵ بێت
لەناو کۆمەڵی مردووان پاڵدەداتەوە. - 17
 - ئەوەی حەزی لە ڕابواردن بێت هەژار دەبێت،
ئەوەی حەز لە شەراب و ڕۆن بکات دەوڵەمەند نابێت. - 18
 - بەدکار دەبێتە قوربانی بۆ کەسی ڕاستودروست،
ناپاکانیش بۆ سەرڕاستان. - 19
 - باشترە لە چۆڵەوانی نیشتەجێ بیت،
نەک لەگەڵ ئافرەتێکی شەڕانی و تووڕە. - 20
 - گەنجینەی خۆراکی باش و ڕۆن لە ماڵی کەسی دانا هەیە،
بەڵام کەسی گێل هەڵدەلووشێت. - 21
 - ئەوەی دوای ڕاستودروستی و خۆشەویستی نەگۆڕ بکەوێت،
ژیان و ڕاستودروستی و ڕێزداری دەدۆزێتەوە. - 22
 - پیاوی دانا بە شاری پاڵەوانەکاندا هەڵدەگەڕێت و
قەڵا پشتبەستەکەیان وێران دەکات. - 23
 - ئەوەی دەم و زمانی خۆی بپارێزێت،
خۆی لە تەنگانە دەپارێزێت. - 24
 - لووتبەرز و لەخۆبایی بە گاڵتەجاڕ ناودەبردرێت،
بە لێشاوی لووتبەرزییەوە ڕەفتار دەکات. - 25
 - ئارەزووی کەسی تەمبەڵ دەیکوژێت،
چونکە دەستەکانی ئیش ڕەت دەکەنەوە، - 26
 - بە درێژایی ڕۆژ تامەزرۆی ئارەزووە،
بەڵام کەسی ڕاستودروست دەبەخشێت و دەستی پێوە ناگرێت. - 27
 - قوربانی بەدکاران قێزەونە،
لەوەش زیاتر ئەگەر بە نیازێکی خراپەوە بیکات! - 28
 - شایەتی درۆزن لەناودەچێت،
بەڵام شایەتیی گوێگری وریا دەچەسپێت. - 29
 - پیاوی بەدکار ناوچەوانی خۆی گرژ دەکات،
بەڵام سەرڕاست ئاگای لە ڕێگای خۆیەتی. - 30
 - دانایی و تێگەیشتن و ڕاوێژ نییە
لە دژی یەزدان سەربکەوێت. - 31
 - ئەسپ ئامادەیە بۆ ڕۆژی جەنگ،
بەڵام ڕزگاری لە یەزدانەوەیە. 

