عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - ناوبانگی چاک لە دەوڵەمەندی گەورە خوازراوترە،
ڕێزیش لە زێڕ و زیو باشترە. - 2
 - دەوڵەمەند و هەژار لەمەدا یەکدەگرنەوە،
دروستکەری هەردووکیان یەزدانە. - 3
 - ژیر خراپە دەبینێت و خۆی دەشارێتەوە،
بەڵام ساویلکە مل پێوەدەنێت و سزا دەدرێ. - 4
 - پاداشتی بێفیزی و لەخواترسی
دەوڵەمەندی و ڕێزداری و ژیانە. - 5
 - چقڵ و تەڵە لە ڕێگای پیاوی خواردایە،
بەڵام ئەوەی خۆی بپارێزێت لێی دوور دەکەوێتەوە. - 6
 - منداڵ لەسەر ئەو ڕێگایە ڕابهێنە کە پێویستە بیگرێت،
پیریش بێت لێی لا نادات. - 7
 - دەوڵەمەند بەسەر هەژاردا حوکم دەکات،
قەرزاریش کۆیلەی خاوەن قەرزە. - 8
 - ئەوەی ناڕەوایی بچێنێت دروێنەی خراپە دەکات،
کوتەکی تووڕەییشی دەفەوتێت. - 9
 - ئەوەی چاوتێر بێت بەرەکەتدار دەبێت،
چونکە لە نانی خۆی دەداتە هەژار. - 10
 - گاڵتەجاڕ دەربکە، ناکۆکی دەڕوات،
دووبەرەکی و ڕیسواییش نامێنێت. - 11
 - ئەوەی حەزی لە دڵپاکی بێت و قسەی شیرین بێت،
پاشا دەبێتە دۆستی. - 12
 - چاوی یەزدان چاودێری زانیاری دەکات،
بەڵام قسەی ناپاکان سەرەوژێر دەکات. - 13
 - تەمبەڵ دەڵێت: «شێرێک لە دەرەوەیە!
ئەگەر بچمە گۆڕەپانەکان دەکوژرێم!» - 14
 - دەمی ژنی بەدڕەوشت چاڵێکی قووڵە،
ئەوەی بەر تووڕەیی یەزدان بکەوێت دەکەوێتە ناوی. - 15
 - گێلی بە دڵی منداڵەوە گرێدراوە،
بەڵام گۆچانی تەمبێکردن دووری دەخاتەوە لێی. - 16
 - ئەوەی زۆرداری لە هەژار بکات بۆ ئەوەی بۆ خۆی زیاد بکات و
ئەوەی بە دەوڵەمەند ببەخشێت، بێگومان هەردووکیان بەرەو نەبوونییە. - قسەی دانایان
 - 17
 - گوێ شل بکە و قسەی دانایان ببیستە،
دڵت بدە زانیاری من، - 18
 - چونکە جوانە ئەگەر لە ناختدا هەڵیبگریت و
تێکڕا لەسەر لێوەکانت بچەسپێن. - 19
 - بۆ ئەوەی پشتبەستنت بە یەزدان بێت،
ئەمڕۆ تۆ فێر دەکەم، بەڵێ تۆ. - 20
 - ئایا سی پەندم بۆ نەنووسیوی
سەبارەت بە ڕاوێژ و زانیاری، - 21
 - بۆ ئەوەی دروستی قسەی ڕاستیت فێر بکەم،
هەتا وەڵامە ڕاستییەکان بدەیتەوە ئەوانەی کە تۆیان ناردووە؟ - 22
 - هەژار تاڵان مەکە لەبەر هەژارییەکەی و
نەبوون وردوخاش مەکە لە دادگا، - 23
 - چونکە یەزدان بەرگری لە کێشەکەیان دەکات و
ئەوانەی تاڵانیان دەکەن گیانیان تاڵان دەکات. - 24
 - مەبە برادەری کەسی تووڕە،
هاوڕێیەتی کەسی هەڵچوو مەکە، - 25
 - نەوەک لە ڕێچکەی ئەوان ڕابێیت،
خۆت تووشی تەڵە بکەیت. - 26
 - لەوانە مەبە کە تەوقە دەکەن[a] ،
دەستەبەری قەرزی خەڵک مەکە. - 27
 - ئەگەر نەتبوو بیدەیتەوە،
بۆچی نوێنەکەی ژێرت ببردرێت. - 28
 - سنووری کۆن مەگوازەوە،
ئەوەی باوباپیرانت دایانناوە. - 29
 - ئایا ئەو کەسەت بینیوە بە دەستوبردە لە کارەکەی؟
لەبەردەم پاشاکان ڕادەوەستێت[b] ،
نەک لەبەردەم خەڵکی بێ ناوبانگ. 
- a. 22:26 تەوقەکردن بە مەبەستی ڕێککەوتن بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەک.
 - b. 22:29 کارکردن لەنێو دەستەی خزمەتکارانی پاشا.
 

