عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
وتاری ستیفانۆس 
1
سه‌رۆك كاهین لێی پرسی: «ئه‌م شتانه‌ وان؟»
2
ئه‌ویش گوتی: «برایان و باوكان گوێ بگرن، خودای شكۆ بۆ ئیبراهیمی باوكمان ده‌ركه‌وت كاتێك له‌ میسۆپۆتامیا بوو، پێش ئه‌وه‌ی له‌ حاران نیشته‌جێ بێت،
3
پێی فه‌رموو: {خاك و كه‌سوكارت به‌جێبهێڵه‌ و بڕۆ بۆ ئه‌و خاكه‌ی پیشانت ده‌ده‌م.}[a]
4
«خاكی كلدانییه‌كانی به‌جێهێشت و له‌ حاران نیشته‌جێ بوو. دوای مردنی باوكی، خودا له‌وێوه‌ گواستییه‌وه‌ بۆ ئه‌م خاكه‌ی ئێوه‌ ئێستا تێیدا نیشته‌جێن.
5
لێره‌دا هیچ میراتێكی نه‌دایێ، ته‌نانه‌ت شوێن پێیه‌كیش. به‌ڵام خودا به‌ڵێنی پێدا كه‌ به‌ موڵك بیداته‌ خۆی و وه‌چه‌كه‌ی له‌دوای خۆی، هێشتا منداڵی نه‌بوو.
6
خوداش ئاوای فه‌رموو: {نه‌وه‌كانت له‌ خاكێك نامۆ ده‌بن كه‌ هی خۆیان نییه‌، ده‌بنه‌ كۆیله‌یان و چوار سه‌د ساڵ ده‌یانچه‌وسێننه‌وه‌.
7
به‌ڵام ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ش حوكم ده‌ده‌م، كه‌ ئه‌وان وه‌ك كۆیله‌ خزمه‌تیان ده‌كه‌ن،} خودا فه‌رموویه‌تی، {دوای ئه‌وه‌ دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌م شوێنه‌ ده‌مپه‌رستن.}[b]
8
خوداش په‌یمانی خه‌ته‌نه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم به‌ست. ئاوا ئیسحاقی بوو، له‌ هه‌شت ڕۆژیدا خه‌ته‌نه‌ی كرد. ئیسحاقیش یاقوبی بوو، یاقوبیش دوازده‌ باوكانی یه‌كه‌مینی[c] بوو.
9
«باوكانیش چاویان به‌ یوسف هه‌ڵنه‌هات، فرۆشتیانه‌ میسر. به‌ڵام خودای له‌گه‌ڵ بوو،
10
له‌ هه‌موو ناخۆشییه‌كانی ڕزگاری كرد، له‌به‌رده‌م فیرعه‌ونی پاشای میسردا نیعمه‌ت و دانایی دایێ. ئه‌ویش لێپرسراویه‌تی میسر و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی خۆی پێدا.
11
«ئینجا قاتوقڕی و ته‌نگانه‌ به‌سه‌ر هه‌موو میسر و كه‌نعاندا هات، باوباپیرانمان خواردنیان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت.
12
یاقوب بیستی له‌ میسردا دانه‌وێڵه‌ هه‌یه‌، جاری یه‌كه‌م باوكانمانی نارد.
13
بۆ جاری دووه‌م یوسف به‌ برایانی ناسرا، بنه‌ماڵه‌ی یوسفیش بۆ فیرعه‌ون ده‌ركه‌وت.
14
ئیتر یوسف ناردی یاقوبی باوكی به‌ هه‌موو كه‌سوكاریه‌وه‌ بۆ میسر بانگكرد، كه‌ حه‌فتا و پێنج كه‌س بوون.
15
جا یاقوب بۆ میسر دابه‌زی و مرد، خۆی و باوباپیرانمان.
16
ئینجا بۆ شه‌خه‌م گه‌ڕاندیانه‌وه‌ و له‌و گۆڕه‌ ناشتییان كه‌ ئیبراهیم له‌ شه‌خه‌م به‌ بڕێك زیو له‌ كوڕه‌كانی حه‌مۆری كڕی.
17
«به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ نزیك ده‌بووه‌وه‌ كه‌ خودا به‌ ئیبراهیمی دا، گه‌ل له‌ میسر په‌ره‌یان ده‌سه‌ند و زۆرده‌بوون،
18
تاكو {له‌ میسر پاشایه‌كی نوێ هاته‌ سه‌ر ته‌خت كه‌ یوسفی نه‌ده‌ناسی.}[d]
19
له‌گه‌ڵ نه‌ژاده‌كه‌مان به‌ فێڵ ده‌جوڵایه‌وه‌ و خراپه‌ی له‌گه‌ڵ باوباپیرانمان كرد، ناچاری ده‌كردن منداڵه‌ ساواكانیان دووربخه‌نه‌وه‌ تاكو بمرن.
20
«له‌و كاته‌دا موسا له‌دایك بوو. له‌به‌رچاوی خودا جوان بوو، سێ مانگ له‌ ماڵی باوكی به‌خێوكرا،
21
كاتێك دوورخرایه‌وه‌[e] ، كچی فیرعه‌ون هه‌ڵیگرته‌وه‌ و كردییه‌ كوڕی خۆی و به‌خێوی كرد.
22
موساش له‌ناو هه‌موو دانایی میسرییه‌كاندا په‌روه‌رده‌ كرا، به‌ توانا له‌ قسه‌ و كرداردا.
23
«كاتێك ته‌مه‌نی بووه‌ چل ساڵ، بڕیاری دا سه‌ردانی براكانی بكات، نه‌وه‌ی ئیسرائیل.
24
یه‌كێكی بینی سته‌می لێ ده‌كرێت، به‌رگری لێكرد و دادوه‌ریی بۆ سته‌ملێكراو كرد، میسرییه‌كه‌ی كوشت.
25
وایزانی برایانی تێده‌گه‌ن كه‌ خودا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ڕزگاریان ده‌كات. به‌ڵام تێنه‌گه‌یشتن.
26
بۆ به‌یانی دوو له‌ برا عیبرانییه‌كانی بینی كه‌ شه‌ڕیان ده‌كرد، هه‌وڵی ده‌دا ئاشتیان بكاته‌وه‌، گوتی: ”ئێوه‌ بران، بۆچی ده‌ست بۆ یه‌كتری درێژ ده‌كه‌ن؟“
27
«به‌ڵام ئه‌وه‌ی سته‌می له‌ نزیكه‌كه‌ی ده‌كرد، پاڵێكی پێوه‌نا و گوتی: {كێ تۆی كردووه‌ به‌ گه‌وره‌ و دادوه‌ر به‌سه‌رمانه‌وه‌؟
28
ئایا ده‌ته‌وێ بمكوژیت هه‌روه‌ك دوێنێ میسرییه‌كه‌ت كوشت؟}[f]
29
موساش به‌هۆی ئه‌م قسه‌یه‌وه‌ هه‌ڵهات، له‌ خاكی میدیان بووه‌ بێگانه‌ و له‌وێ دوو كوڕی بوو.
30
«دوای ئه‌وه‌ی چل ساڵ ته‌واوبوو، {فریشته‌یه‌ك له‌ بیابانی شاخی سینا له‌نێو ده‌وه‌نێكی داگیرساودا بۆی ده‌ركه‌وت.}[g]
31
موساش ئه‌مه‌ی بینی و له‌ دیمه‌نه‌كه‌ سه‌رسام بوو، ده‌چووه‌ پێش تاكو له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌یر بكات، ده‌نگی یه‌زدان هات:
32
{من خودای باوكانت، خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوبم.}[h] به‌ڵام موسا له‌رز گرتی و نه‌یوێرا سه‌یر بكات.
33
«{جا یه‌زدان پێی فه‌رموو: پێڵاوه‌كانت له‌ پێت دابكه‌نه‌، چونكه‌ ئه‌و شوێنه‌ی تۆ له‌سه‌ری وه‌ستاویت خاكێكی پیرۆزه‌.
34
به‌ڕاستی من ئه‌زیه‌تی گه‌له‌كه‌ی خۆمم له‌ میسر بینی و گوێم له‌ ناڵه‌یان بوو، هاتمه‌ خواره‌وه‌ تاكو ده‌ربازیان بكه‌م. ئێستاش وه‌ره‌، ده‌تنێرمه‌ میسر.}[i]
35
«ئه‌و موسایه‌ی ڕه‌تیان كرده‌وه‌ و گوتیان: {كێ تۆی كردووه‌ به‌ گه‌وره‌ و دادوه‌ر به‌سه‌رمانه‌وه‌؟}[j] هه‌ر ئه‌و بوو خودا وه‌ك گه‌وره‌ و ئازادكه‌ر به‌ ده‌ستی ئه‌و فریشته‌یه‌ ناردی كه‌ له‌ ده‌وه‌نه‌كه‌دا بۆی ده‌ركه‌وت.
36
ئه‌م ده‌ریهێنان، له‌ ماوه‌ی چل ساڵدا په‌رجوو و نیشانه‌ی له‌ خاكی میسر و ده‌ریای سوور و چۆڵه‌وانیش كرد.
37
«ئه‌مه‌ ئه‌و موسایه‌یه‌ كه‌ به‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیلی گوت: {خودا له‌نێو براكانتان پێغه‌مبه‌رێكی وه‌ك منتان بۆ داده‌نێت.}[k]
38
هه‌ر ئه‌ویش بوو له‌ چۆڵه‌وانی له‌ناو كڵێساكه‌دا[l] بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و فریشته‌یه‌ی له‌ شاخی سینا قسه‌ی له‌گه‌ڵی ده‌كرد، له‌گه‌ڵ باوباپیرانیشمان، ئه‌وه‌ی وشه‌ زیندووه‌كانی وه‌رگرت تاكو بمانداتێ.
39
«به‌ڵام باوباپیرانمان نه‌یانویست گوێڕایه‌ڵی بن. كه‌چی ئه‌ویان ڕه‌تكرده‌وه‌ و دڵیان بۆ میسر ده‌گه‌ڕایه‌وه‌.
40
به‌ هارونیان گوت: {چه‌ند خوداوه‌ندێكمان بۆ دروستبكه‌ له‌پێشمانه‌وه‌ بڕۆن، چونكه‌ ئه‌م موسایه‌، ئه‌و پیاوه‌ی ئێمه‌ی له‌ خاكی میسره‌وه‌ ده‌رهێنا نازانین چی لێهات.}[m]
41
له‌و ڕۆژانه‌دا بتێكیان له‌ شێوه‌ی گۆلك دروستكرد و قوربانییان بۆ كرد، به‌ ده‌ستكردی خۆیان دڵشاد بوون.
42
به‌ڵام خودا ڕووی لێ وه‌رگێڕان و وازی لێ هێنان ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان[n] بپه‌رستن، وه‌ك له‌ په‌ڕتووكی پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه‌:
«{ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل، ئایا بۆ ماوه‌ی چل ساڵ له‌ چۆڵه‌وانی
قوربانی سه‌ربڕاو و پێشكه‌شكراوتان بۆ هێنام؟
43
نه‌خێر، به‌ڵكو نزرگه‌ی بتی مۆله‌ختان[o]
له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی خوداوه‌نده‌كه‌تان هه‌ڵگرت، ڕێفان[p] ،
ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی دروستتان كرد تاكو بیانپه‌رستن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ من بۆ شوێنێك ڕاپێچتان ده‌كه‌م كه‌ له‌ بابل دوورتره‌.}[q]
44
«چادری په‌رستنی شایه‌تیش له‌ چۆڵه‌وانیدا له‌گه‌ڵ باوباپیرانمان بوو، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی خودا فه‌رمانی به‌ موسا كرد له‌سه‌ر ئه‌و نموونه‌یه‌ دروستی بكات كه‌ بینیویه‌تی.
45
جا باوباپیرانمان چادری په‌رستنیان وه‌رگرت و له‌گه‌ڵ یه‌شوع بردییانه‌ ناو موڵكی ئه‌و گه‌لانه‌ی خودا له‌به‌رده‌می باوكانمان ده‌ریكردن هه‌تا ڕۆژانی داود،
46
ئه‌وه‌ی له‌لای خودا ڕه‌زامه‌ندی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌ویش هه‌وڵی دا نشینگه‌یه‌ك بۆ خودای یاقوب دروستبكات.
47
به‌ڵام سلێمان بوو كه‌ خانووێكی بۆ دروستكرد.
48
«به‌ڵام خودای هه‌ره‌به‌رز له‌ ماڵی ده‌ستكرد نیشته‌جێ نابێت، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر گوتوویه‌تی:
49
«{ئاسمان ته‌ختی منه‌ و زه‌ویش ته‌خته‌پێمه‌،
چ ماڵێكم بۆ بنیاد ده‌نێن؟
یه‌زدان ده‌فه‌رموێ،
له‌كوێیه‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌م؟
50
ئایا ده‌ستی من هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی دروستنه‌كردووه‌؟}[r]
51
«ئه‌ی كه‌لله‌ڕه‌قان، ئه‌ی دڵ و گوێ خه‌ته‌نه‌ نه‌كراوان! ئێوه‌ وه‌ك باوباپیرانتان هه‌میشه‌ به‌ربه‌ره‌كانێی ڕۆحی پیرۆز ده‌كه‌ن!
52
باوباپیرانتان چ پێغه‌مبه‌رێكیان نه‌چه‌وساندووه‌ته‌وه‌؟ ئه‌وانه‌شیان كوشت كه‌ زوو باسی هاتنی ڕاستودروسته‌كه‌یان[s] ده‌كرد، ئه‌وه‌ی ئێستا ئێوه‌ به‌ گرتنتان دا و كوشتتان.
53
ئێوه‌ ته‌وراتتان به‌ ڕێنمایی فریشته‌كان وه‌رگرت به‌ڵام په‌یڕه‌وتان نه‌كرد.»
كوشتنی ستیفانۆس 
54
كاتێك گوێیان له‌مانه‌ بوو، دڵیان پڕبوو له‌ قین و ددانیان لێی جیڕكرده‌وه‌.
55
به‌ڵام ستیفانۆس پڕ ببوو له‌ ڕۆحی پیرۆز، چاوی بڕییه‌ ئاسمان، شكۆی خودای بینی و عیساش له‌ ده‌سته‌ ڕاستی خودا وه‌ستابوو.
56
گوتی: «ده‌بینم ئاسمان كراوه‌ته‌وه‌ و كوڕی مرۆڤیش له‌ ده‌سته‌ ڕاستی خودا ڕاوه‌ستاوه‌.»
57
به‌مه‌ گوێی خۆیان توند گرت و هه‌مووان به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواریان كرد و تێكڕا په‌لاماریان دا،
58
بردییانه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار و به‌ردبارانیان كرد. شایه‌ته‌كانیش جله‌كانیان له‌به‌رپێی گه‌نجێك داكه‌ند ناوی شاول بوو.
59
كاتێك ستیفانۆسیان به‌ردباران ده‌كرد، نوێژی ده‌كرد: «عیسای خاوه‌ن شكۆ، ڕۆحم وه‌ربگره‌!»
60
ئینجا چۆكی دادا و به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: «ئه‌ی مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ، ئه‌م گوناهه‌یان له‌سه‌ر مه‌نووسه‌.» ئه‌مه‌ی گوت و نوست[t] .
  1. a. 7‏:3 \+xt په‌یدابوون 12‏:1‏\+xt*‏
  2. b. 7‏:7 \+xt په‌یدابوون 15‏:13،‏\+xt*‏ 14‏
  3. c. 7‏:8 مه‌به‌ستی له‌ دوازده‌ سه‌رۆك هۆزه‌كه‌یه‌، یه‌هودا و لێڤی و یوسف و هتد.
  4. d. 7‏:18 \+xt ده‌رچوون 1‏:7‏-8‏\+xt*‏
  5. e. 7‏:21 بۆ پاراستنی له‌ مردن له‌ناو سه‌به‌ته‌یه‌ك خرایه‌ ناو ڕووباری نیل، بڕوانه‌ \+xt ده‌رچوون 2‏:4‏\+xt*‏.
  6. f. 7‏:28 \+xt ده‌رچوون 2‏:14‏\+xt*‏
  7. g. 7‏:30 \+xt ده‌رچوون 3‏:2‏\+xt*‏
  8. h. 7‏:32 \+xt ده‌رچوون 3‏:6‏\+xt*‏
  9. i. 7‏:34 \+xt ده‌رچوون 3‏:5‏-10.‏\+xt*‏
  10. j. 7‏:35 \+xt ده‌رچوون 2‏:14‏\+xt*‏
  11. k. 7‏:37 \+xt دواوتار 18‏:15‏\+xt*
  12. l. 7‏:38 یۆنانی: \+tl ئێكلێسیا\+tl*: بانگكراوان بۆ كۆبوونه‌وه‌. مه‌به‌ستی له‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می موسا له‌ شاخی سینا خودا گه‌لی خۆی كۆكرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكات، بڕوانه‌ \+xt دواوتار 4‏:10 و ده‌رچوون 19‏ و 20‏\+xt*.
  13. m. 7‏:40 \+xt ده‌رچوون 32‏:1‏\+xt*‏
  14. n. 7‏:42 یۆنانی: سوپای ئاسمان.
  15. o. 7‏:43 خوداوه‌ندێكی كه‌نعانییه‌ بتپه‌رسته‌كان بووه‌، خه‌ڵكی بۆ په‌رستشی هه‌ستاون به‌ تێپه‌ڕاندنی منداڵه‌كانیان به‌ناو ئاگردا. بڕوانه‌ دووه‌م هه‌واڵی ڕۆژان 28: 3.
  16. p. 7‏:43 خوداوه‌ندێكی میسرییه‌كان بوو.
  17. q. 7‏:43 \+xt ئامۆس 5‏:25‏-27.‏\+xt*‏
  18. r. 7‏:50 \+xt ئیشایا 66‏:1‏-2.‏\+xt*‏
  19. s. 7‏:52 مه‌به‌ستی عیسای مه‌سیحه‌.
  20. t. 7‏:60 مه‌به‌ستی له‌ مردنه‌. مه‌سیح به‌ مردن ده‌ڵێت نوستن. بڕوانه‌\+xt مه‌تا 9‏:24 و یۆحه‌نا 11‏:11.‏\+xt*‏