عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- له په‌ترۆسی نێردراوی عیسای مه‌سیحه‌وه،
بۆ ئه‌وانه‌ی خودا هه‌ڵیبژاردوون، بێگانه په‌راگه‌نده‌كان له پۆنتۆس و گه‌لاتیا و كه‌په‌دۆكیا و ئاسیا و بیسینیا[a] ، - 2
- به‌گوێره‌ی زانینی پێشووی خودای باوك هه‌ڵبژێردراون، به پیرۆزكردنی ڕۆحی خۆی بۆ گوێڕایه‌ڵی عیسای مه‌سیح و پرژاندنی خوێنه‌كه‌ی:
با نیعمه‌ت[b] و ئاشتیتان زیاد بێت. - ستایشی خودا بۆ هیوای زیندوو
- 3
- ستایش بۆ خودا، باوكی عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌مان! به‌گوێره‌ی به‌زه‌ییه فراوانه‌كه‌ی له‌دایكبوونه‌وه‌ی پێ به‌خشین[c] بۆ هیوایه‌كی زیندوو به هه‌ستانه‌وه‌ی عیسای مه‌سیح له‌نێو مردووان،
- 4
- بۆ میراتێك كه نافه‌وتێت و گڵاو نابێت و كاڵ نابێته‌وه، بۆ ئێوه له ئاسمان پارێزراوه،
- 5
- ئێوه كه به هێزی خودا پاسه‌وانی كراون به باوه‌ڕ، بۆ ئه‌و ڕزگارییه‌ی ئاماده‌یه له كۆتایی زه‌مانه ڕابگه‌یه‌نرێ.
- 6
- ئه‌مانه دڵخۆشتان ده‌كات، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ناچار بن به ده‌ست تاقیكردنه‌وه‌ی جۆراوجۆر ئازار بچێژن،
- 7
- تاكو سه‌لماندنی باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌تان، كه له زێڕی له‌ناوچوو نرخدارتره كه به ئاگر تاقی ده‌كرێته‌وه، بۆ ستایش و شكۆ و ڕێز بێت له ئاشكراكردنی عیسای مه‌سیحدا.
- 8
- هه‌رچه‌نده نه‌تانبینیوه خۆشتان ده‌وێ، ئێستاش نایبینن باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن و دڵخۆش ده‌بن به شێوه‌یه‌ك هه‌ر باسی ناكرێت و شكۆداره،
- 9
- چونكه ئامانجی باوه‌ڕتان به‌ده‌ستده‌هێنن، واته ڕزگاری ده‌روونتان.
- 10
- ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه پێشبینییان كرد له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته‌ی كه خودا بۆ ئێوه‌ی ئاماده كردبوو، به وردی لێكۆڵینه‌وه‌یان له بابه‌تی ئه‌و ڕزگاربوونه كرد و به‌دوایدا گه‌ڕان،
- 11
- ڕۆحی مه‌سیح كه تێیاندابوو، ئاگاداری ده‌كردنه‌وه سه‌باره‌ت به ئازاره‌كانی مه‌سیح و ئه‌و شكۆداربوونهی له‌دوای ئازاره‌كانه‌وه دێت، هه‌وڵیان ده‌دا كه بزانن ڕۆحی پیرۆز ئاماژه به چی ده‌كات له‌باره‌ی كاتی ڕوودانه‌كه‌ی یان بارودۆخی جیهان له كاتی ڕوودانه‌كه‌ی.
- 12
- بۆیان ئاشكرا كرا كه په‌یامه‌كه بۆ خۆیان نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ ئێوه بوو، واته ڕووداوه‌كان له سه‌رده‌می ئێوه ڕووده‌ده‌ن. ئێستا پێتان ڕاگه‌یه‌نرا به‌هۆی ئه‌وانه‌ی مزگێنییان پێ به‌خشین به یارمه‌تی ڕۆحی پیرۆز، كه له ئاسمانه‌وه نێردراوه. ئه‌مانه ئه‌و ڕووداوانه‌ن كه فریشته‌كانیش به په‌رۆشن لێیان ورد ببنه‌وه.
- بانگه‌واز بۆ پیرۆزی
- 13
- بۆیه با مێشكتان ئاماده بێت بۆ چالاكی، خۆڕاگر بن، هیواتان به ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته بێت كه له ئاشكراكردنی عیسای مه‌سیحه‌وه دێت.
- 14
- وه‌ك منداڵی گوێڕایه‌ڵ، وه‌ك كاتی نه‌زانی خۆتان له‌گه‌ڵ هه‌وه‌سه كۆنه‌كانتان مه‌گونجێنن،
- 15
- به‌ڵكو وه‌ك ئه‌وه‌ی بانگی كردوون پیرۆزه، ئێوه‌ش له هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێك پیرۆز بن،
- 16
- چونكه نووسراوه: {پیرۆز بن، چونكه من پیرۆزم.}[d]
- 17
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له خودای باوك ده‌پاڕێنه‌وه، ئه‌وه‌ی بێ لایه‌نگری هه‌ركه‌سێك به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كه‌ی حوكم ده‌دات، كه‌واته له كاتی نامۆییتاندا به له‌خواترسییه‌وه بژین.
- 18
- ده‌زانن به شتی له‌ناوچووی وه‌ك زێڕ و زیو نهكڕاونهتهوه، له‌و ژیانه پووچه‌ی له باوباپیرانه‌وه بۆتان مابووه‌وه،
- 19
- به‌ڵكو به خوێنێكی گرانبه‌ها، خوێنی مه‌سیح، وه‌ك له به‌رخێكی بێ له‌كه و كه‌موكوڕی.
- 20
- له‌پێش دامه‌زراندنی جیهان هه‌ڵبژێردرابوو، به‌ڵام له‌م ڕۆژگارانه‌ی دوایی له پێناوی ئێوه‌دا ده‌ركه‌وت.
- 21
- به‌هۆیه‌وه باوه‌ڕتان به خودا هه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ڵیستانده‌وه و شكۆی پێدا، تاكو هیوا و باوه‌ڕتان به خودا بێت.
- 22
- به گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕاستی خۆتان پاك كردووه‌ته‌وه بۆ خۆشه‌ویستی برایانه‌ی بێ دووڕوویی، له قووڵایی دڵه‌وه یه‌كتریتان خۆشبوێ.
- 23
- ئێوه‌ش له‌دایك بوونه‌وه[e] ، نه‌ك به تۆوێكی فه‌وتاو به‌ڵكو نه‌فه‌وتاو، به وشه‌ی زیندووی خودا كه ده‌مێنێته‌وه،
- 24
- چونكه نووسراوه:
{هه‌موو مرۆڤێك وه‌ك گژوگیا وایه و
هه‌موو شكۆیه‌كه‌ی وه‌ك گوڵی كێوی وایه.
گژوگیا وشك ده‌بێت و گوڵ هه‌ڵده‌وه‌رێ، - 25
- به‌ڵام فه‌رمایشتی یه‌زدان هه‌تاهه‌تایه چه‌سپاو ده‌بێت.}[f]
ئه‌مه‌ش ئه‌و فه‌رمایشته‌یه كه مزگێنیتان پێدرا.
- a. 1:1 هه‌موو ئه‌و شوێنانه له توركیای ئێستان.
- b. 1:2 خودا نیعمه‌ت به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، به واتای به‌خشینێكی خودایه كه به‌بێ ئه‌وه‌ی شایسته‌ی بین خودا پێمان ده‌به‌خشێت.
- c. 1:3 مه‌به‌ست له خوداوه له‌دایك بووین، بڕوانه\+xt یۆحه‌نا 3:3-8.\+xt*
- d. 1:16 \+xt لێڤییهكان 11:44،45 و لێڤییهكان 19:2 و لێڤییهكان 20:7.\+xt*
- e. 1:23 نوێبوونه‌وه به ڕۆحی پیرۆز.
- f. 1:25 \+xt ئیشایا 40:6-8.\+xt*