عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- سوودی دانایی
- 1
- ڕۆڵە، ئەگەر قسەکانم وەربگریت،
فەرمانەکانم لەلای خۆت هەڵبگریت، - 2
- هەتا گوێ بدەیتە دانایی و
دڵت بدەیتە تێگەیشتن، - 3
- ئەگەر بانگی پەیبردن بکەیت و
دەنگ بۆ تێگەیشتن هەڵبڕیت، - 4
- ئەگەر وەک زیو داوات کرد و
وەک خشڵی شاردراوە بەدوایدا گەڕایت، - 5
- ئەوسا لە واتای لەخواترسی دەگەیت و
ناسینی خودا دەدۆزیتەوە، - 6
- چونکە یەزدان دانایی دەبەخشێت،
زانیاری و تێگەیشتنیش لە دەمی ئەوە. - 7
- دانایی تەواو بۆ سەرڕاستەکان هەڵدەگرێت و
قەڵغانە بۆ ئەوانەی ڕێگای تەواوەتی دەگرنەبەر، - 8
- بۆ چاودێری ڕێچکەی دادپەروەری و
پاراستنی ڕێگای خۆشەویستانی. - 9
- ئینجا ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی تێدەگەیت،
هەموو ڕێڕەوێکی چاک، - 10
- لەبەر ئەوەی دانایی دێتە ناو دڵتەوە و
زانیاریش دەبێتە خۆشی دەروونت، - 11
- سەلیقە دەتپارێزێت و
تێگەیشتن چاودێریت دەکات. - 12
- دانایی لە ڕێگای خراپەکاران ڕزگارت دەکات،
لەو کەسانەی قسەی خوار دەکەن، - 13
- ئەوانەی ڕێچکەی ڕاستیان بەرداوە
تاکو بە ڕێگای تاریکیدا بڕۆن، - 14
- ئەوانەی دڵخۆشن بە خراپەکردن،
دڵشاد دەبن بە خواروخێچیێتی خراپە، - 15
- ئەوانەی ڕێچکەکانیان چەوتن،
گەوجن لە ڕێڕەویان. - 16
- هەروەها دانایی لە ژنی بەدڕەوشت ڕزگارت دەکات،
لە ژنی داوێنپیسی زمانلووس، - 17
- ئەوەی وازی لە مێردی گەنجییەتی هێناوە و
پەیمانەکەی لەبەردەم خودای لەبیر کردووە. - 18
- بێگومان ماڵەکەی بەرەو خوارەوە دەچێت بۆ مردن و
ڕێڕەوەکانی بەرەو دنیای مردووانە. - 19
- هەموو ئەوانەی بچنە لای ناگەڕێنەوە و
ناگەنە ڕێچکەی ژیان. - 20
- کەواتە بە ڕێگای پیاوچاکاندا بڕۆ و
ڕێچکەی ڕاستودروستان بپارێزە، - 21
- چونکە سەرڕاستان لە خاکەکە[a] نیشتەجێ دەبن و
تەواوەکان تێیدا دەمێننەوە، - 22
- بەڵام خراپەکاران لە خاکەکە دەبڕێنەوە و
ناپاکانیش تێیدا ڕیشەکێش دەکرێن.
- a. 2:21 مەبەستی خاکی بەڵێندراوە بە ئیبراهیم.