ڕاستی و خۆشەویستی
ئاگاداری گومڕاییکاران بن
کۆتایی
لە جیهاندا زۆر جار گفتوگۆ دەکرێت سەبارەت بە ڕاستی و خۆشەویستی، بەڵام کەم پەیڕەوی دەکەین. خەڵکی، لە پیاوێکی ڕامیارییەوە هەتا بازرگانێک، ڕاستی دەشارنەوە یان پشتگوێی دەخەن، وشەی دیکە بەکاردەهێنن بۆ سەرگرتنی هەڵوێستێک یان فرۆشتنی شتێک. سوێندی بە درۆ لەنێو خەڵک بڵاو دەبێتەوە لە کاتێکدا ڕاستگۆیی و ڕاستی تووشی مەترسی دەبێت، نامۆ نییە کە ناچاری بە سوێندخواردن بۆ ئەوەی ڕاستی بڵێیت.
ئەی خۆشەویستی چی؟ جیهان پڕە لە وشەی خۆشەویستی، گۆرانی سۆزداری، کارتی پیرۆزبایی، ئامرازەکانی ڕاگەیاندن، چیرۆکی دڵداری، هەموویان لافاوی بیرۆکە و خەونیان لێ دەبارێت سەبارەت بە پەیوەندییە سۆزدارییەکان و هەستە ناسکەکان. بەڵام خۆشەویستیی ڕاستەقینە دەگمەنە، بە هەموو پێکهاتەکانییەوە لە بەخشینی تەواو، وە گرنگیدان و هاوبەشی بەڵکو تەنانەت قوربانیدان بە ژیان لە پێناوی کەسانی دیکەدا، ئێمە دەمانەوێت کەسانی دیکەمان خۆشبوێت و ئەوانیش ئێمەیان خۆشبوێت، بەڵام کەم کەس هەن لە نموونەی زیندووی خۆشەویستی ڕاستەقینە.
لەسەر پاشخانی بەها بەربڵاوەکان لە کۆمەڵگادا، لە درۆ و خۆپەرستی، مەسیح خودی ڕاستیی و خۆشەویستییە، لەبەر ئەوە هەرکەسێک بانگەشەی ئەوە دەکات شوێنکەوتووی مەسیحە، دەبێت ملکەچی ئەو نموونە بەرزە بێت شوێنی ڕاستی بکەوێت و پێیەوە بژیێت، وە خۆشەویستی بۆ خەڵکی پەیڕەو بکات. یۆحەنای نێردراو ڕاستی بینیبوو و سەرەتا بە خۆشەویستی ژیابوو لەو کاتەی لەگەڵ عیسا بوو، ئەمەش بە جۆرێک کاریگەری لەسەر دانابوو کە هەموو نووسینەکانی (ئینجیلی یۆحەنا، سێ نامەکەی یۆحەنا، سیپارەی ئاشکراکردنی یۆحەنا) بارگاوی بوو بە بیرۆکەی ئەوەی ڕاستیی و خۆشەویستی بنەمای سەرەکین بۆ مرۆڤی باوەڕدار، وە لە ژیانی باوەڕیاندا دانابڕێن، ئەم نامەیەی دووەمی لەو بارەیەوە جیاواز نییە.
یۆحەنا داوامان لێدەکات شوێنی ڕاستیی بکەوین و گوێڕایەڵی خودا بین (دووەم یۆحەنا 4)، چاوکراوە بین لە ڕابەرانی چەواشەکار (دووەم یۆحەنا 7)، خودامان خۆشبوێت، وە یەکترمان خۆشبوێت (دووەم یۆحەنا 6).
خوێندنەوەی دووەم نامەی یۆحەنا تەنها چەند خولەکێک دەخایەنێت، بەڵام پەیامەکەی بە درێژایی ژیان بەردەوام دەبێت. کاتێک ڕامان دەکەین لەسەر ئەو چەند دەقە کورتە کە پیرێکی دانا و قوتابی مەسیح نووسیویەتی دووبارە خۆت ڕادەست بکەوە بۆ ئەوەی ببیتە کەسێکی ڕاست و خۆشەویست و گوێڕایەڵی خودا.
ڕووداو و بەروارەکان
| ئینجیل بەپێی نووسینی مەتا | |
| سەرەتای فەرمانڕەوایەتی هێرۆدس | ٣٧ پ. ز. |
| لەدایکبوونی عیسا | ٥ یان ٦ پ. ز. |
| ڕاکردن بۆ میسر | ٤ یان ٥ پ. ز. |
| مردنی هێرۆدسی گەورە | ٤ پ. ز. |
| گەڕانەوە بۆ ناسیرە | ٣ یان ٤ پ. ز. |
| یەهودیا بوو بە هەرێمێکی ڕۆمانی | ٦ پ. ز. |
| عیسا بە منداڵی دەچێتە پەرستگا | ٦ یان ٧ ز. |
| سەرەتای فەرمانڕەوایەتی تێباریۆس قەیسەر | ١٤ ز. |
| پیلاتۆسی پۆنتی بوو بە فەرمانڕەوا | ٢٦ ز. |
| سەرەتای خزمەتی یەحیا | ٢٦ ز. |
| سەرەتای خزمەتی عیسا | ٢٦ یان ٢٧ ز. |
| عیسا دوازدە قوتابی هەڵدەبژێرێت | ٢٨ ز. |
| عیسا نانی پێنج هەزار کەس دەدات | ٢٩ ز. |
| لەخاچدان، هەستانەوە مردن و بەرزبوونەوەی عیسا بۆ ئاسمان | ٣٠ ز. |
زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی ئینجیلی مەتا
| ا. لەدایکبوونی عیسای پاشا و ئامادەکاریی بۆ خزمەتەکەی ( ١:١- ٤:١١ ) | گەلی ئیسرائیل چاوەڕێی هاتنی مەسیحی پاشایان دەکرد. مەتا ئینجیلەکەی بەوە دەستپێدەکات کە چۆن عیسای مەسیح لە نەوەی داودە. لە هەمان کاتیشدا ئاماژە بەوە دەکات کە خودا مەسیحی نەناردووە تاکو ببێتە پاشایەکی زەمینی، بەڵکو پاشایەکی ئاسمانی. پاشایەتییەکەی عیسا زۆر مەزنتر دەبێت لە پاشایەتییەکەی داود، چونکە پاشایەتییەکەی هەرگیز کۆتایی نایەت. هەر لە لەدایکبوونیەوە، زۆرێک دانیان بەوەدا نا کە عیسا پاشایە. هێرۆدسی فەرمانڕەوا هاوشێوەی شەیتان لە پاشایەتی مەسیح دەترسا، هەر بۆیە هەوڵی دا ڕێگەی لێبگرێت، بەڵام کەسانی دیکە هاتن و کڕنۆشیان بۆ برد و دیاری پاشایانەیان پێشکەش کرد. دەبێت ئامادەیی ئەوەمان تێدابێت کە دان بە عیسادا بنێین وەک ئەوەی کە هەیە، هەروەها وەک پاشای ژیانمان بیپەرستین. |
|
ب. پەیام و خزمەتی عیسای پاشا (
٤:١٢-
٢٥:٤٦
)
١. عیسا دەست بە خزمەتەکەی دەکات. ( ٤:١٢-٢٥ ) ٢. عیسا لەسەر چیا وتار پێشکەش دەکات. ( ٥:١- ٧:٢٨ ) ٣. عیسا پەرجووێکی زۆر ئەنجام دەدات. ( ٨:١- ١٠:٤٢ ) ٤. عیسا باسی پاشایەتی ئاسمان دەکات. ( ١١:١- ١٣:٥٢ ) ٥. عیسا ڕووبەڕووی کاردانەوەی جیاواز دەبێتەوە بەرامبەر بە پەیام و خزمەتەکەی. ( ١٣:٥٣- ١٨:٣٥ ) ٦. عیسا لەگەڵ ڕابەرە ئایینییەکان تووشی کێشمەکێش دەبێت. ( ١٩:١- ٢٣:٣٨ ) ٧. عیسا لەسەر کێوی زەیتوون فێرکردن پێشکەش دەکات. ( ٢٤:١- ٢٥:٤٦ ) |
عیسا لەسەر چیا وتارێکی دا، کە پێکهاتبوو لە ڕێنمایی بۆ ژیان لەنێو پاشایەتییەکەیدا. هەروەها چەندین نموونەی هێنایەوە لەسەر جیاوازی نێوان پاشایەتییەکەی خودا و پاشایەتییەکانی جیهان. ئاشتی و بەخشندەیی و گرنگیدان بە کەسانی دیکە لەو تایبەتمەندییانەن کە وا دەکەن مرۆڤ لەنێو پاشایەتی خودا پایەدار بێت. بۆ ئەوەی لە پاشایەتی خودا پایەدار بین، پێویستە هەر لە ئێستاوە بەگوێرەی پێوەرەکانی خودا بژین. عیسا هات پیشانمان بدات کە چۆن دڵسۆزانە لە پێناو پاشایەتییەکەی ئەودا بژین. |
| پ. مردن و هەستانەوەی عیسای پاشا ( ٢٦:١- ٢٨:٢٠ ) | عیسا بۆ گەلی ئیسرائیل نێردرا، بەڵام ڕەتکرایەوە. چەند سەیرە پاشا تۆمەتبار و دەستگیر بکرێت و پاشان لە خاچ بدرێت. بەڵام عیسا بە زیندووبوونەوەی، هێزی خۆی تەنانەت بەسەر مردندا دەرخست. بەم جۆرە ڕێگایەکی بۆمان دۆزییەوە بەرەو پاشایەتییەکەی. هەموو ئەم بەڵگانە نیشانی دەدەن کە عیسا کوڕی خودایە، بۆیە پێویستە لەسەر ئێمەش بە پەروەردگاری خۆمانی قبوڵ بکەین. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| عیسای مەسیحی پاشا | عیسا وەک پاشای پاشایان دەرکەوتووە. لەدایکبوونی پەرجوویی، ژیان و فێرکردنەکانی، پەرجووەکانی و زاڵبوونی بەسەر مردندا، کەسایەتی ڕاستەقینەی ئەو نیشان دەدەن. | ناکرێت عیسا بەراورد بکرێت بە هیچ کەس و هێزێک. ئەو فەرمانڕەوای هەرەبەرزی هەموو سەردەمێک و ئاسمان و زەوی و مرۆڤ و فریشتەکانە. پێویستە لەسەرمان شوێنی ڕاستەقینە و شیاوی خۆی بدەینێ، کە بریتییە لە پاشای ژیانمان. |
| مەسیح | عیسا، مەسیح بوو. ئەو مەسیحەی کە جولەکەکان چاوەڕێیان دەکرد بێت و ئازادیان بکات لە ستەمکاری ڕۆمانییەکان. بەڵام ئەفسوس کاتێک کە مەسیح هات نەیانناسی، چونکە پاشایەتییەکەی بەو جۆرە نەبوو کەوا پێشبینییان دەکرد. ئامانجی ڕاستەقینەی ڕزگارکەرە دەستنیشانکراوەکەی خودا ئەوە بوو کە بێت و ببێتە قوربانی و بمرێت لە پێناوی هەموو مرۆڤەکاندا، تاوەکو ئازادیان بکات لە چەوسانەوەی گوناه. | عیسا لە لایەن خوداوە نێردراوە، بۆیە دەتوانین متمانەی تەواوی پێ بکەین و ژیانمانی پێ بسپێرین. عیسا شایانی ئەوەیە کە هەموو شتێک لە پێناو ڕاستی و دانپێدانانی ئەودا دابنێین. دەبێت خۆمانی پێ بسپێرین، چونکە هات بۆ ئەوەی ببێتە مەسیح و ڕزگارکەری ئێمە. |
| پاشایەتی خودا | عیسا هاتە سەر زەوی بۆ ئەوەی دەست بە دامەزراندنی پاشایەتییەکەی بکات. بەڵام بە تەواوی هاتنەدی پاشایەتییەکەی لە کاتی گەڕانەوەیدا دەبێت، هەموو ئەوانەشی کە باوەڕیان پێی هێناوە و دڵسۆزانە شوێنی کەوتوون دەچنە ناو پاشایەتییەکەیەوە و دەبنە هاوڵاتی پاشایەتییەکەی. | چوونە ناو پاشایەتی خودا لە ڕێگەی باوەڕەوەیە، واتا باوەڕ بە مەسیح ئەوەی لە گوناه ڕزگارمان دەکات و ژیانمان دەگۆڕێت. ئێستا لەسەرمانە کاری پاشایەتییەکەی بکەین، بۆ ئەوەی ئامادە بین بۆ گەڕانەوەی. |
| فێرکردنەکان | عیسا لە ڕێگای وتار و پەند و نموونەوە، خەڵکی فێردەکرد. لە ڕێگەی فێرکردنەکانییەوە پێکهاتەی ڕاستەقینەی باوەڕ و چۆنیەتی خۆ بەدوورگرتن لە ژیانێکی بێ بەرهەم و پڕ لە فریو و دووڕوویی بەدەردەخست. | فێرکردنەکانی عیسا ڕێنماییمان دەکات کە چۆن ئێستا بە شێوەیەکی دروست لەم جیهانەدا بژین کە لە ئاییندەدا ئامادە و شایستەی ژیان بین لە پاشایەتییەکەی ئەودا. ژیانی ئەو بە چەشنی فێرکردنەکانی بوو. ئێمەش دەبێت ئەوەی کە دەیڵێین بە شێوەیەکی کردەیی ئەنجامی بدەین. |
| هەستانەوە | کاتێک عیسا لەنێو مردووان هەستایەوە، بە هێز و تواناوە وەک پاشایەک هەستایەوە، بە سەرکەوتنی بەسەر مردندا پاشایەتی خۆی و بوونی هێز و دەسەڵاتی بەسەر گوناهدا سەلماند. | هەستانەوەی عیسا لەنێو مردووان بەهێزیی ژیانی ئەومان بۆ دەردەخات، بە جۆرێک کە تەنانەت مردنیش نەیتوانی ڕێگری بکات لە جێبەجێکردنی پلانەکانی کە بەخشینی ژیانی هەتاهەتایی بوو بە ئێمە. هەموو ئەوانەی باوەڕ دەهێنن بە عیسا، دەتوانن هیوای ئەوەیان هەبێت کە وەک ئەو هەڵدەستنەوە. کاری ئێمە ئەوەیە ڕاستییەکانی عیسا بە تەواوی خەڵکی ئەم جیهانە ڕابگەیەنین، تاوەکو هەموو کەسێک بتوانێت بەشداربێت لە سەرکەوتنەکەی. |
شوێنە سەرەکییەکانی ئینجیلی مەتا
| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● پیاوێکی ڕاستودروست ● نەوەی داودی پاشا ● باوکی یاسایی و دنیایی عیسا ● ملکەچ بۆ ڕێنمایی خودا، ئامادەیی ئەوەی تێدابوو کە ویست و خواستی خودا جێبەجێ بکات بەبێ گوێدانە دەرئەنجامەکەی. |
|---|---|
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● خودا ڕێزی ڕاستودروست دەگرێت ● کاتێک خودا دەستنیشانمان دەکات تاکو بەکارمانبهێنێت، پلەوپایەی کۆمەڵایەتی گرنگییەکی ئەوتۆی نییە ● ملکەچیمان بۆ ئەو ڕێنماییەی کە خودا پێمان دەدات، دەبێتە سەرچاوەی ڕێنمایی زیاتر لەلایەن خوداوە ● هەست پێوەرێکی ورد نییە بۆ جیاکردنەوەی کاری ڕاست و چەوت. |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێنی نیشتەجێبوون: ناسیرە، بێتلەحم ● پیشە: دارتاش ● کەسە نزیکەکان: هاوسەر: مریەم. منداڵ: عیسا، یاقوب، یوسف، یەهودا، شیمۆن، کچەکانی ● هاوسەردەمییەکانی: هێرۆدسی مەزن، یۆحەنای لەئاوهەڵکێش، شیمۆن، حەنا. |
| ئایەتی سەرەکی | یوسفی دەستگیرانی کە پیاوچاک بوو، نەیویست ئابڕووی ببات، بڕیاری دا بە نهێنی دەستی لێ هەڵبگرێت. کاتێک بیری لەم شتانە دەکردەوە، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی و پێی فەرموو: «ئەی یوسفی نەوەی داود، مەترسە مریەم بهێنیت، چونکە ئەوەی ئەو سکی پێی هەیە لە ڕۆحی پیرۆزە.» ( مەتا ١:١٩-٢٠ ) |
یوسف ( مەتا ١:١٨- ٢:٢٣ )
یوسف بڕیاری دا کەوا لە دەستگیرانەکەی جیاببێتەوە، بەڵام بە شێوازێک بێت کە نەبێتە هۆی ئابڕووچوونی مریەم. نیازی وابوو بە دادپەروەرانە و خۆشەویستی هەڵسوکەوت بکات.ئەو بابەتانەی کە تەنها لە ئینجیلی مەتادا باسکراون ( مەتا ٢:١ )
| بەش | بابەت |
|---|---|
| ١:٢٠-٢٤ | خەونی یوسف* |
| ٢:١-١٢ | سەردانی مۆغەکان |
| ٢:١٣-١٥ | هەڵاتن بەرەو میسر* |
| ٢:١٦-١٩ | کوشتنی منداڵە نێرینەکان* |
| ٢٧:٣-١٠ | مردنی یەهوزا* |
| ٢٧:١٩ | خەونی خێزانی پیلاتۆس |
| ٢٧:٥٢ | زیندووبوونەوەکانی دیکە |
| ٢٨:١١-١٥ | بەرتیل وەرگرتنی پاسەوانەکان |
| ٢٨:١٩-٢٠ | جەختکردنەوە لەسەر لە ئاو هەڵکێشان لە ئەرکە مەزنەکەدا* |
| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● ڕۆمانییەکان نازناوی پاشای جولەکەیان پێ بەخشی ● زیاتر لە سی ساڵ لەسەر تەختی دەسەڵات مایەوە ● سەرەڕای ئەوەی کەسێکی بێ بەزەیی بوو، فەرمانڕەوایەکی کاریگەر بوو ● پشتگیری لە بنیادنانی چەندین تەلاردا کرد |
|---|---|
| لاوازی و هەڵەکانی |
● بە ترس و گومان و ئیرەییەوە لەگەڵ کەسانی دەوروبەریدا هەڵسوکەوتی دەکرد ● ژمارەیەکی زۆر لە کوڕەکانی و بە لایەنی کەمەوە یەکێک لە هاوسەرەکانی خۆی کوشت ● فەرمانی دا بە کوشتنی منداڵانی بێتلەحم ● لەگەڵ بانگەشەکردنی ئەوەی بووەتە خواپەرست، بەڵام هێشتا لە بتپەرستی دانەبڕابوو |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● هێز و دەسەڵاتی زۆر ئاشتی و ئاسایش لەگەڵ خۆی ناهێنێت ● مرۆڤ ناتوانێت ڕێگا لە پلانی یەزدان بگرێت ● دڵسۆزیی ڕووکەش کاریگەری نابێت لەسەر خودا یان گەلی خودا |
| زانیارییە گرنگەکان |
● پیشە: لە ساڵی ٣٧-٤ پ. ز. پاشای یەهودیا بوو ● کەسە نزیکەکانی: باوکی: ئەنتیپاتریس. کوڕەکانی: ئەرخیلاوس، ئەنتیپاتریس، ئەنتیپاس، فیلیپۆس و ئەوانی دیکە. هاوسەرەکانی: دۆریس، ماریامن و ئەوانی دیکە. ● هاوسەردەمییەکانی: زەکەریا، ئەلیسابات، مریەم، یوسف، مەرقۆس ئەنتۆنیۆس، ئۆگستۆس |
| ئایەتی سەرەکی | کاتێک هێرۆدس زانی مۆغەکان فریویان داوە، زۆر تووڕە بوو. بەگوێرەی ئەو کاتەی لە مۆغەکانەوە لێی کۆڵیبووەوە، ناردی و هەموو کوڕێکی تەمەن دوو ساڵ بەرەو خواری لە بێتلەحم و دەوروبەری کوشت. ( مەتا ٢:١٦ ) |
هێرۆدس ( مەتا ٢:١-٢٢ )
هێرۆدس بە دروستکەری چەندین شار و بنیادنەرەوە دەوڵەمەندەکەی پەرستگای ئۆرشەلیم بەناوبانگە. بەڵام خەڵکێکی زۆری لەناوبردووە. ئەو نە لە کارە کەسییەکانیدا و نە لە کەسایەتی و ڕەفتاریدا مەزنییەکی ئەوتۆی تێدا دەرنەکەوتووە. بێ بەزەییانە فەرمانڕەوایی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی کردووە. گومان و ئیرەییەکەی بوونە هۆکاری ئەوەی کە ژمارەیەک لە کوڕەکانی و ماریامنی خێزانی بکوژێت.هەڵاتن بەرەو میسر ( مەتا ٢:١٣-٢٣ )
فەریسی و سەدوقییەکان ( مەتا ٣:٧ )
| ناو | تایبەتمەندییە باشەکان | تایبەتمەندییە خراپەکان |
|---|---|---|
| فەریسییەکان |
● خۆیان بۆ گوێڕایەڵی هەموو فەرمانەکانی خودا تەرخان کردبوو ● بابەتی سەرنجی تەواوی گەل بوون لە بەهێزی باوەڕیان لە ڕووکەشدا ● باوەڕیان بە زیندووبوونەوە و ژیانی هەتاهەتایی هەبوو ● باوەڕیان بە فریشتە و ڕۆحی پیس هەبوو |
● بە جۆرێک هەڵسوکەوتیان دەکرد وەک ئەوەی یاسا و ڕێسا ئایینییەکانیان هەمان گرنگی وشەی خودای هەبێت ● خواپەرستییەکەیان لە زۆربەی کاتدا دووڕووانە بوو، هەوڵیان دەدا خەڵکی ناچار بکەن بە پێوەرێک بژین کە خۆیان نەیاندەتوانی پیادەی بکەن ● باوەڕیان وابوو کەوا ڕزگاری لە گوێڕایەڵیی تەواوی شەریعەتەوە دێ، نەوەک بەخشینی گوناهەکان ● بە ڕادەیەک بیری گوێڕایەڵبوونی هەموو وردەکارییەکی یاسا و ڕێسا ئایینییەکانیان بەسەردا سەپاندبوون، کە پەیامی خودایان لەبارەی بەزەیی و نیعمەتەوە پشتگوێ خستبوو ● زیاتر گرنگییان بەوە دەدا کە چاک دەربکەون لەوەی کە گوێڕایەڵی خودا بن |
| سەدوقییەکان |
● باوەڕی تەواویان بە تەوراتی موسا و پاکی لێڤییەکان هەبوو ● لە فەریسییەکان زیاتر کرداریان لەگەڵ گوفتاریاندا دەگونجا |
● زۆرتر پشتیان بە لۆژیک و ژیربێژی دەبەست و کەمتر گرنگیان بە باوەڕ دەدا ● باوەڕیان بەوە نەبوو کەوا تەواوی پەیمانی کۆن وشەی خودایە ● باوەڕیان بە زیندووبوونەوەی دوای مردن و ژیانی هەتاهەتایی نەبوو ● باوەڕیان بە فریشتە و ڕۆحی پیس نەبوو، زۆر جار ئامادەیی ئەوەیان تێدابوو کە سازش لە بەهاکانیان بکەن لە پێناو بەدەستهێنانی پلەوپایە و پاراستنی پێگەی خۆیان |
دەستپێکی خزمەتی عیسا ( مەتا ٣:١٣- ٤:١٣ )
تاقیکردنەوەکان ( مەتا ٤:١ )
| تاقیکردنەوە | پێویستییە سەرەکییەکان کە وەکو بنەمای تاقیکردنەوە بەکارهاتوون | ئەو گومانانەی کە وایان لە تاقیکردنەوەکان کردووە ببنە ڕاستیی | لاوازیی تایبەت کە شەیتان دەیویست بۆ سوودی خۆی بیقۆزێتەوە | وەڵامی عیسا | سەرنج |
|---|---|---|---|---|---|
| دروستکردنی نان | پێویستی جەستەیی (برسیێتی) | ئایا خودا خواردن دابین دەکات؟ | برسیێتی، ئارامنەگرتن، دەبووایە «کوڕایەتی»ی خۆی بسەلماندبا | دواوتار ٨:٣ «پشت بە خودا ببەستە» | ئامانج و ویستی خودا |
| داوا لە خودا بکە ڕزگارت بکات (بە هەڵە جێبەجێکردنی زەبوورەکان ٩١:١١-١٢ ) | پێویستی سۆزداری: ئاسایش | ئایا خودا دەتپارێزێت؟ | خۆبەگەورەزانین، نەبوونی ئاسایش، پێویستی تاقیکردنەوەی خودا | دواوتار ٦:١٦ «خودا تاقی مەکەوە» | پلانی خودا |
| من (شەیتان) بپەرستە | پێویستی دەروونی: گرنگی، توانا، دەستکەوتەکان | ئایا خودا حوکم دەکات؟ | ویستی بەدەستهێنانی دەسەڵاتی خێرا، چارەسەرە ئاسانەکان، پێویستی سەلماندنی یەکسانی لەگەڵ خودا | دواوتار ٦:١٣ «لەگەڵ شەیتان سازش مەکە» | کەسی خودا |
وانە سەرەکییەکانی وتاری سەر چیا ( مەتا ٥:٣ )
| خۆزگە خواستنەکان | سەرچاوە (پەیمانی کۆن) | پێکدادانی بەها دنیاییەکان | پاداشتی یەزدان | چۆن ئەم ئاکار و ڕەفتارە گەشە پێبدەین |
|---|---|---|---|---|
| پێویستیی بە خودا ( ٥:٣ ) | ئیشایا ٥٧:١٥ | شانازیکردن و سەربەخۆیی کەسی | شانشینی ئاسمان | یاقوب ٤:٧-١٠ |
| خەم و ماتەم ( ٥:٤ ) | ئیشایا ٦١:١-٢ | دڵخۆشبوون بە هەر نرخێک بێت | دڵنەوایی ( دووەم کۆرنسۆس ١:٤ ) | زەبوورەکان ٥١ ؛ یاقوب ٤:٧-١٠ |
| بێفیزی ( ٥:٥ ) | زەبوورەکان ٣٧:٥-١١ | هێز و دەسەڵات | بە میرات وەرگرتنی زەوی | مەتا ١١:٢٨-٣٠ |
| برسی و تینووان لە پێناوی دادپەروەری ( ٥:٦ ) | ئیشایا ١١:٤-٥ ؛ ٤٢:١-٤ | شوێنکەوتنی پێویستییە کەسییەکان | تێربوون | یۆحەنا ١٦:٥-١١ ؛ فیلیپی ٣:٧-١١ |
| خاوەنی بەزەیی ( ٥:٧ ) | زەبوورەکان ٤١:١ | هێز و دەسەڵاتی خاڵی لە هەست و سۆز | نیشاندانی بەزەیی | ئەفەسۆس ٥:١-٢ |
| دڵپاکەکان ( ٥:٨ ) | زەبوورەکان ٢٤:٣-٤ ؛ ٥١:١٠ | فێڵکردن قبوڵکراوە | بینینی خودا | یەکەم یۆحەنا ٣:١-٣ |
| ئاشتیخوازان ( ٥:٩ ) | ئیشایا ٥٧:١٨-١٩ ؛ ٦٠:١٧ | گەڕان بەدوای ئاشتی تاکەکەسیدا بەبێ گوێدانە ئاژاوەی دنیا | ناوهێنان بە منداڵی خودا | ڕۆما ١٢:٩-٢١ ؛ عیبرانییەکان ١٢:١٠-١١ |
| چەوساوەکان ( ٥:١٠ ) | ئیشایا ٥٢:١٣ ؛ ٥٣:١٢ | بەڵێنە لاوازەکان | شانشینی ئاسمان | دووەم تیمۆساوس ٣:١٢ |
عیسا و شەریعەتی پەیمانی کۆن ( مەتا ٥:١٧ )
| سەرچاوە | نموونەی پەیمانی کۆن سەبارەت بە بەزەیی خودا لە دادپەروەریدا |
| لێڤییەکان ١٩:١٨ | تۆڵە مەستێنەوە و قین لە دڵ مەبە بەرامبەر کوڕی گەلەکەت، بەڵکو نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت. من یەزدانم. |
| پەندەکان ٢٤:٢٨-٢٩ | بەبێ هۆ لە دژی دراوسێکەت شایەتی مەدە، بە لێوەکانت فێڵ مەکە. مەڵێ: «چی لێکردووم، ئاوای لێ دەکەم، سزای ئەو پیاوە بەپێی کردەوەکەی دەدەمەوە.» |
| پەندەکان ٢٥ ؛ ٢١–٢٢ | ئەگەر دوژمنەکەت برسی بوو نانی دەرخوارد بدە، ئەگەر تینووی بوو ئاوی بدەرێ. بەمە پشکۆ لەسەر سەری کەڵەکە دەکەیت، یەزدانیش پاداشتت دەداتەوە. |
| شینەکانی یەرمیا ٣:٣٠-٣١ | با ڕوومەتی بۆ ئەوە ڕابگرێت کە لێی دەدات، با تێربێت لە ڕیسوایی. چونکە کەس بۆ هەتاهەتایە لەلایەن پەروەردگارەوە ڕەت ناکرێتەوە. |
شەش ڕێگا بۆ ئەوەی وەکو مەسیح بیر بکەیتەوە ( مەتا ٥:٢١-٤٧ )
| سەرچاوە | نموونە | تەنها ئەوە بەس نییە کە | هەروەها پێویستە |
| ٥:٢١-٢٢ | کوشتن | خۆمان لە کوشتن لابدەین | لە تووڕەیی و ڕق خۆمان بەدووربگرین |
| ٥:٢٣-٢٦ | قوربانی | بەردەوام دیاری پێشکەش بکەیت | پەیوەندییەکی دروستمان لەگەڵ خودا و خەڵکیدا هەبێت |
| ٥:٢٧-٣٠ | داوێنپیسی | خۆت لە داوێنپیسی بەدووربگریت | دڵمان لە هەوەسبازی بپارێزین و وەفادار بین |
| ٥:٣١-٣٢ | تەڵاق و جیابوونەوە | بە شێوەیەکی یاسایی هاوسەرمان هەبێت | بەڵێنەکانی هاوسەرگیری جێبەجێ بکەین |
| ٥:٣٣-٣٧ | پەیمان | بەڵێنەکانت بپارێزیت | خۆمان بەدووربگرین لە بەڵێنێک کە ناتوانین بۆ خودای جێبەجێ بکەین |
| ٥:٣٨-٤٧ | تۆڵە | داوای دادپەروەری بۆ خۆمان بکەین | بەزەیی و خۆشەویستی بۆ بەرامبەرەکەمان دەرببڕین |
حەوت هۆکاری نیگەران نەبوون ( مەتا ٦:٢٥ )
| ٦:٢٥ | ئەو خودایەی کە ژیانی بە تۆ بەخشیوە، دەکرێت لە هەموو وردەکارییەکی ژیانتدا پشتی پێ ببەستیت. |
| ٦:٢٦ | نیگەرانی لەبارەی داهاتووەوە دەبێتە لەمپەر و ڕێگر لەبەردەم هەوڵەکانی ئەمڕۆتدا. |
| ٦:٢٧ | نیگەرانی زیانی لە قازانج زیاترە. |
| ٦:٢٨-٣٠ | خودا ئەو کەسانە پشتگوێ ناخات کە پشتی پێ دەبەستن. |
| ٦:٣١-٣٢ | نیگەرانی نیشانەی ئەوەیە کە باوەڕی تەواوت بە خودا نییە و باش لە خودا تێنەگەیشتوویی. |
| ٦:٣٣ | نیگەرانی دوورمان دەخاتەوە لەو کێشمەکێشەی کە خودا دەیەوێت ئێمە ڕووبەڕووی ببینەوە. |
| ٦:٣٤ | ئەگەر بۆ ئەمڕۆ بژیت، ئەوا خەم و خەفەت قوتت نادەن و ناتخۆن. |
پەرجووەکانی عیسا ( مەتا ٨:١ )
یۆحەنا و ئینجیلەکانی دیکە تەنها توانیویانە باسی بەشێک لەو کەسانە بکەن کە مەسیح دەستی لێداون و چاکی کردوونەتەوە. فەرمایشت و کردارە تۆمارکراوەکانی عیسا ئەوەندە هەیە کە ئێمەش بتوانین لەم ڕۆژگارەدا عیسا و قوتابییەکانی بناسین. لە خوارەوە لیستی پەرجووەکانی عیسا دەبینین کە لە چوار ئینجیلەکەدا تۆمارکراون. پەرجووەکان کۆمەڵە ڕووداوێکی سەرووی سروشتی بوون کە خەڵکیان بەرەو خودا ڕێنوێنی دەکرد؛ هەروەها ئەو پەرجووانە دەربڕینی خۆشەویستی بوو لە لایەن کەسێکەوە کە خۆی خۆشەویستییە.| پەرجوو | مەتا | مەرقۆس | لۆقا | یۆحەنا |
|---|---|---|---|---|
| نانی ٥٠٠٠ کەس درا | ١٤:١٥-٢١ | مەرقۆس ٦:٣٥-٤٤ | لۆقا ٩:١٢-١٧ | یۆحەنا ٦:٥-١٤ |
| هێمنکردنەوەی ڕەشەبا | ٨:٢٣-٢٧ | مەرقۆس ٤:٣٥-٤١ | لۆقا ٨:٢٢-٢٥ | |
| دەرکردنی ڕۆحی پیس بۆ ناو بەرازەکان | ٨:٢٨-٣٤ | مەرقۆس ٥:١-٢٠ | لۆقا ٨:٢٦-٣٩ | |
| زیندووکردنەوەی کچەکەی یایرۆس | ٩:١٨-٢٦ | مەرقۆس ٥:٢٢-٢٤ ، ٣٥-٤٣ | لۆقا ٨:٤١-٤٢ ، ٤٩-٥٦ | |
| چاکبوونەوەی ژنێکی نەخۆش | ٩:٢٠-٢٢ | مەرقۆس ٥:٢٥-٣٤ | لۆقا ٨:٤٣-٤٨ | |
| عیسا ئیفلیجێک چاک دەکاتەوە | ٩:١-٨ | مەرقۆس ٢:١-١٢ | لۆقا ٥:١٧-٢٦ | |
| لە جەنیسارەت گولێک چاک دەبێتەوە | ٨:١-٤ | مەرقۆس ١:٤٠-٤٥ | لۆقا ٥:١٢-١٥ | |
| چاکبوونەوەی خەسووی پەترۆس | ٨:١٤-١٧ | مەرقۆس ١:٢٩-٣١ | لۆقا ٤:٣٨-٣٩ | |
| چاکبوونەوەی پیاوێکی دەست وشکبوو | ١٢:٩-١٣ | مەرقۆس ٣:١-٥ | لۆقا ٦:٦-١١ | |
| ڕۆحی پیس لە کوڕێک دەردەکرێت | ١٧:١٤-٢١ | مەرقۆس ٩:١٤-٢٩ | لۆقا ٩:٣٧-٤٢ | |
| عیسا بەسەر ئاودا دەڕوات | ١٤:٢٢-٣٣ | مەرقۆس ٦:٤٥-٥٢ | یۆحەنا ٦:١٧-٢١ | |
| کوێرێک چاک دەبێتەوە | ٢٠:٢٩-٣٤ | مەرقۆس ١٠:٤٦-٥٢ | لۆقا ١٨:٣٥-٤٣ | |
| کچێک لە ڕۆحی پیس ڕزگاری دەبێت | ١٥:٢١-٢٨ | مەرقۆس ٧:٢٤-٣٠ | ||
| نانی ٤٠٠٠ کەس درا | ١٥:٣٢-٣٨ | مەرقۆس ٨:١-٩ | ||
| نەفرەتکردنی داری هەنجیر | ٢١:١٨-٢٢ | مەرقۆس ١١:١٢-١٤ ، ٢٠-٢٤ | ||
| خزمەتکاری سەرپەلێک چاک دەبێتەوە | ٨:٥-١٣ | لۆقا ٧:١-١٠ | ||
| ڕۆحی پیس لە کەسێک دەردەکرێت | مەرقۆس ١:٢٣-٢٧ | لۆقا ٤:٣٣-٣٦ | ||
| لاڵێک کە ڕۆحی پیسی تێدابوو چاک بووەوە | ١٢:٢٢ | لۆقا ١١:١٤ | ||
| دوو کوێر بیناییان بۆ گەڕایەوە | ٩:٢٧-٣١ | |||
| عیسا لاڵێکی چاککردەوە | ٩:٣٢-٣٣ | |||
| پارە لە دەمی ماسیدا | ١٧:٢٤-٢٧ | |||
| کەڕ و لاڵێک چاک دەبنەوە | مەرقۆس ٧:٣١-٣٧ | |||
| پیاوێکی کوێر لە بێتسەیدا بینایی بۆ دەگەڕێتەوە | مەرقۆس ٨:٢٢-٢٦ | |||
| یەکەم پەرجووی ڕاوکردنی ماسی | لۆقا ٥:١-١١ | |||
| ژنی بێوەژنێک چاک دەبێتەوە | لۆقا ٧:١١-١٦ | |||
| ژنە ئیفلیجەکە چاک دەبێتەوە | لۆقا ١٣:١٠-١٧ | |||
| عیسا نەخۆشێک چاک دەکاتەوە | لۆقا ١٤:١-٦ | |||
| چاکبوونەوەی دە گول | لۆقا ١٧:١١-١٩ | |||
| عیسا گوێی کەسێک چاک دەکاتەوە | لۆقا ٢٢:٤٩-٥١ | |||
| عیسا ئاو دەکات بە شەراب | یۆحەنا ٢:١-١١ | |||
| لە قانا کوڕی بەرپرسێک چاک دەبێتەوە | یۆحەنا ٤:٤٦-٥٤ | |||
| ئیفلیجێک چاک دەبێتەوە | یۆحەنا ٥:١-١٦ | |||
| عیسا کوێرێکی زگماک چاک دەکاتەوە | یۆحەنا ٩:١-٧ | |||
| لەعازر زیندوو دەکرێتەوە | یۆحەنا ١١:١-٤٥ | |||
| دووەم پەرجووی ڕاوکردنی ماسی | یۆحەنا ٢١:١-١٤ |
دەسەڵاتی پەرجوویی عیسا بەدەردەکەوێت ( مەتا ٨:١-٣٤ )
عیسا و بەخشین ( مەتا ٩:٢ )
| لەو پیاوە ئیفلیجە خۆشبوو کە لە سەربانی ماڵەکەوە شۆڕیان کردەوە. | مەتا ٩:٢-٨ |
| لەو ژنە خۆشبوو کە لە کاتی داوێنپیسیدا گیرابوو. | یۆحەنا ٨:٣-١١ |
| لەو ژنە خۆشبوو کە بە بۆن پێی چەور کرد. | لۆقا ٧:٤٤-٥٠ |
| لە پەترۆس خۆشبوو کە نکۆڵی لە ناسینی مەسیح کردبوو. | یۆحەنا ١٨:١٥-١٨ ، ٢٥-٢٧ ؛ ٢١:١٥-١٩ |
| لە تاوانبارەکەی سەر خاچ خۆشبوو. | لۆقا ٢٣:٣٩-٤٣ |
| لەو خەڵکە خۆشبوو کە لە خاچیان دا. | لۆقا ٢٣:٣٤ |
| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکانی عیسا ● دەستبەجێ هەڵوێستی نواند لە بەرامبەر بانگهێشتەکەی عیسادا ● چەندین هاوڕێی بانگهێشت کردە ماڵەوە تاکو عیسا ببینن ● ئینجیلی مەتای نووسییەوە ● بۆ جولەکەکانی ڕوونکردەوە کە عیسا هەمان ئەو مەسیحەیە کە پەیمانی کۆن پێشبینی هاتنی کردووە |
|---|---|
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● عیسا بەردەوام هەموو کەسێکی لە هەموو ئاستێکی کۆمەڵگا قبوڵ کردووە ● ژیانێکی نوێی پێ بەخشرا، هەروەها ئەو توانا و بەهرەیەی کە خودا پێی بەخشیبوو لە تۆمارکردن و سەرنجی وردەکارییەکاندا، ئامانجێکی نوێی پێ بەخشی ● هەرکە لەلایەن عیساوە قبوڵ کرا، دەستبەجێ هەوڵی ئەوەی دا کە عیسا بە خەڵکی دیکە بناسێنێت |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێن: کەفەرناحوم ● ئیش: باجگر، قوتابی عیسا ● کەسی نزیک: ئەلفیۆسی باوکی ● هاوسەردەمییەکانی: عیسا، پیلاتۆس، هێرۆدس ئەنتیپاس، قوتابییەکانی دیکەی عیسا |
| ئایەتی سەرەکی | کاتێک عیسا بەوێدا تێپەڕی، پیاوێکی بینی لە شوێنی باجگری دانیشتبوو، ناوی مەتا بوو. پێی فەرموو: «دوام بکەوە.» ئەویش هەستا و دوای کەوت. ( مەتا ٩:٩ ) |
مەتا ( مەتا ٩:٩-١٣ )
مەتا زیاتر لە هەریەک لە قوتابییەکانی دیکە، بە تەواوی بەلایەوە ڕوون بوو کە نرخی شوێنکەوتنی مەسیح چەندە، لەگەڵ ئەوەشدا بێ هیچ دوودڵییەک شوێن مەسیح کەوت. کاتێک وازی لە ئیشی باجگری هێنا، بە تەواوی دەیزانی کە بێ ئیش دەبێت. بۆ زۆرێک لە قوتابییەکانی دیکە کە ماسیگر بوون، هەمیشە دەکرا بگەڕێنەوە و لە سەر کارەکەیان بەردەوام بن، بەڵام بۆ مەتا گەڕانەوەیەک بوونی نەبوو.کاتێک دەتەوێت شوێنی مەسیح بکەویت، پێشوەخت هەموو شتێک یەکلایی بکەوە ( مەتا ١٠:١٦ )
| لەوانەیە کێ لە دژمان بوەستێتەوە؟ | وەڵامی ئاسایی | فشارێک کە دەکرێت بخرێتە سەرمان | ئەو ڕاستییەی کە پێویستمان پێیەتی |
|---|---|---|---|
| حکومەت ١٠:١٨-١٩ | ترس و نیگەرانی | هەڕەشەکان ( ١٠:٢٦ ) | ڕاستییەکە ئاشکرا دەبێت ( ١٠:٢٦ ) |
| پیاوانی ئایینی ١٠:١٧ | ترس و نیگەرانی | ئازاری جەستەیی ( ١٠:٢٨ ) گاڵتەکردنی ئاشکرا ( ١٠:٢٢ ) | ناتوانن ئازاری ڕۆحمان بدەن. ئەگەر دان بە یەزداندا بنێین ئەوا ئەویش دانمان پێدا دەنێت ( ١٠:٣٢ ) |
| خێزان ١٠:٢١ | ترس و نیگەرانی | ڕەتکردنەوە لەلایەن خۆشەویستانتەوە ( ١٠:٣٤-٣٧ ) | خۆشەویستی خودا ڕاگیر و چەسپاومان دەکات ( ١٠:٣١ ) |
نموونەکانی عیسای مەسیح ( مەتا ١٣:١٠ )
i. نموونەکانی تایبەت بە فێرکردن-
ا. لەبارەی شانشینی خوداوە
-
ب. لەبارەی خزمەت و گوێڕایەڵییەوە
-
پ. لەبارەی نوێژەوە
-
ت. لەبارەی دراوسێکانەوە
-
ج. لەبارەی بێفیزییەوە
-
چ. لەبارەی سەروەت و سامانەوە
-
ا. لەبارەی خۆشەویستی خوداوە
-
ب. لەبارەی سوپاسگوزارییەوە
-
ا. لەبارەی گەڕانەوەی مەسیحەوە
-
ب. لەبارەی بەهاکانی خوداوە
ناسیرە مەسیح ڕەت دەکاتەوە ( مەتا ١٣:٥٤-٥٨ )
عیسا بەسەر ئاودا دەڕوات ( مەتا ١٤:٢٢-٣٣ )
خزمەتی فینیکیا ( مەتا ١٥:٢١-٢٨ )
سەردانیکردنی قەیسەری فیلیپۆس ( مەتا ١٦:١٣ )
عیسا بەرەو ئۆرشەلیم دەڕوات ( مەتا ١٩:١-٢ )
ئامادەکاری کەژاوەی پاشایانە ( مەتا ٢١:١-٤٦ )
حەوت قوڕبەسەرییەکە ( مەتا ٢٣:١٣ )
| ٢٣:١٣ | نە خۆتان دەچنە ناو شانشینی ئاسمان و نە دەهێڵن ئەوانەی کە دەیانەوێ، بچنە ژوورەوە. |
| ٢٣:١٥ | وەکو خۆتان خەڵکی لە خودا دوور دەخەنەوە. |
| ٢٣:١٦-٢٢ | کوێرانە هانی گەلی خودا دەدەن کە لە جێگەی شوێنکەوتنی خودا، شوێن دابونەریتی مرۆڤانە بکەون. |
| ٢٣:٢٣-٢٤ | خۆسەرقاڵکردن بە هەموو وردەکارییەکەوە و پشتگوێخستنی ئەوەی کە گرنگە: دادپەروەری، بەزەیی و دڵسۆزی. |
| ٢٣:٢٥-٢٦ | گرنگیدان بە ڕواڵەت لەکاتێکدا ناخت پڕە لە خراپی و پیسی. |
| ٢٣:٢٧-٢٨ | لە پێناو شاردنەوەی گوناهدا خۆتان وەکو کەسانی لەخواترس نیشان دەدەن. |
| ٢٣:٢٩-٣٦ | وای نیشان دەدەن کە پەندیان لە ڕابردوو وەرگرتووە، بەڵام هەڵسوکەوتی. ئێستایان دەریدەخات کە هیچی لێوە فێر نەبوون. |
سەردانی بێتعەنیا ( مەتا ٢٦:٦-١٣ )
| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● وا دیارە تاکە کەسێکە کە لە مردنی عیسا تێگەیشتووە و قبوڵی کردووە، هەر بۆیە کاتی تەرخان کرد بۆ ئەوەی هەتا لە ژیاندا ماوە جەستەی عیسا چەور بکات ● فێر بوو کە کەی گوێ بگرێت و کەی کار بکات |
|---|---|
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● سەرقاڵبوون بە خزمەتکردنی خودا دەکرێت ببێتە ڕێگر لەبەردەم ناسینی کەسیی خودا ● گوێڕایەڵی و خزمەتی سادە دەکرێت کاریگەری بەرچاوی هەبێت |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێن: بێتعەنیا ● کەسی نزیک: مەرسای خوشکی و لەعازری برای |
| ئایەتی سەرەکی | کاتێک ئەو ئەم بۆنەی بەسەر لەشمدا ڕژاند، بۆ ئامادەکردنم بۆ ناشتن ئەمەی کرد. ڕاستیتان پێ دەڵێم: لە هەر شوێنێکی جیهاندا ئەم مزگێنییە ڕابگەیەنرێت، وەک یادکردنەوەیەک باسی ئەوەش دەکرێت کە ئەم ژنە کردوویەتی. ( مەتا ٢٦:١٢-١٣ ) |
مریەمی خوشکی لەعازر ( مەتا ٢٦:٦-١٣ )
میواننەوازی هونەرە. دڵنیابوون لەوەی کە میوانێک بە باشی و گەرموگوڕی پێشوازی لێکراوە و بە جوانی خزمەت کراوە، پێویستی بە ڕووخۆشی و ڕێکخستن و کاری دەستەکۆمەڵ هەیە. مریەم و مەرسای خوشکی بەهۆی ئەوەی کە توانای ئەنجامدانی ئەو کارانەیان هەبوو، بۆیە لە کتێبی پیرۆزدا بە یەکێک لە باشترین میواننەوازەکان لەقەڵەم دراون. عیسا میوانی بەردەوامی ئەوان بووە. میواننەوازی بەلای مریەمەوە بە واتای گرنگیدان دەهات بە خودی میوانەکە نەک دابینکردنی ئەو پێویستییەی کە میوانەکە هەیەتی، واتا لە جێگەی ئەوەی خواردن ئامادە بکات، لەگەڵ میوانەکە قسە دەکات. زیاتر گرنگی بە وتە و قسەکانی میوانەکەی دەدا لە خاوێنکردنەوەی ناوماڵ و کاتی چێشت لێنانەکەی. مریەم، وای کرد مەرسای خوشکە گەورەی ئەو کارانەی ماڵ لە ئەستۆ بگرێت. شێوازی هەڵسوکەوتکردنی مریەم لە بەرامبەر ڕووداوەکاندا، دەریدەخات کە ئەو زۆرتر «وەڵامدەرەوەیە.» لە ئامادەکاریدا دەستێکی کەمی هەبوو؛ ئەرکەکەی بریتی بوو لە بەشداریکردن. بە پێچەوانەی خوشکەکەیەوە کە دەبووایە فێربێت دەست هەڵبگرێت و گوێبگرێت؛ مریەم دەبووایە فێری ئەوە بووایە کە ئەو کارە زۆر جار گونجاوە و پێویستە. لە یەکەم سەردانی مەسیح بۆ ماڵی ئەو دوو خوشک و برایە، یەکەم جار گوێمان لە ناوی مریەم دەبێت، کە لە لای پێی عیسا دانیشتبوو و گوێی لە عیسا دەگرت. کاتێک مەرسای خوشکی گلەیی لە مریەم کرد کە بۆچی لە ئیشی ماڵدا یارمەتی نادات، عیسا وەڵامی دایەوە و فەرمووی کە کارەکەی مریەم لە ئێستادا لەوەی مەرسا باشتر و دروستترە. کۆتا نیگامان لەسەر مریەم ئەوە نیشان دەدات کە بووەتە کەسێکی تێگەیشتوو و خواپەرست. دیسان مریەم لەبەردەم پێی عیسادایە، بە بۆنی گرانبەها پێیەکانی دەشوات و بە قژی وشکی دەکاتەوە. پێدەچێت لە قوتابییەکانی عیسا باشتر لەوە تێبگات کە بۆچی عیسا دەمرێت. عیسا فەرمووی کە کارە خواپەرستییەکەی مریەم وەکو خزمەتێکی بەنرخ لەگەڵ مزگێنیدا باسی لێوە دەکرێت. ئایا عیسا چ جۆرە میواننەوازییەکی لە ژیانی تۆوە وەرگرتووە؟ ئایا ئەوەندە سەرقاڵی پلاندانان و بەڕێوەبردنی ژیانتی کە کاتت بۆ عیسا تەرخان نەکردووە؟ یان گوێ لە وشەکانی عیسا دەگریت و دواتر لە ڕێگەی ژیانتەوە بە شێوازی جیاواز دەیپەرستی؟ عیسا چاوەڕێی ئەم جۆرە میواننەوازییە لە هەر هەموومان دەکات.خوانی پەسخە و گەتسیمانی ( مەتا ٢٦:١٧-٤٦ )
کەسانێک ناپاکییان لێ کراوە! ( مەتا ٢٦:٤٥ )
| دەلیلا لەبەر فەلەستییەکان ناپاکی لە شەمشون کرد | ڕابەران ١٦:١٦-٢١ |
| ئەبشالۆم ناپاکی لە داودی باوکی کرد | دووەم ساموئێل ١٥:١٠-١٦ |
| یێهو ناپاکی لە یۆرام کرد و کوشتی | دووەم پاشایان ٩:١٤-٢٧ |
| لێپرسراوەکان ناپاکییان لە یۆئاش کرد و کوشتیان | دووەم پاشایان ١٢:٢٠-٢١ |
| یەهودا ناپاکی لە عیسا کرد | مەتا ٢٦:٤٦-٥٦ |
دادگاییکردنی عیسا ( مەتا ٢٦:٥٧-٦٨ )
چۆن دادگاییەکەی عیسا نایاسایی بوو ( مەتا ٢٦:٥٨ )
١. تەنانەت پێش دەستپێکردنی دادگایی، پێشوەخت قسە لەسەر ئەوە کرابوو کە دەبێت عیسا بمرێت ( مەرقۆس ١٤:١ ؛ یۆحەنا ١١:٥٠ ). شێوازی «کەس تاوانبار نییە هەتا ئەو کاتەی تاوانەکەی لەسەر دەسەلمێنرێت» بوونی نەبوو. ٢. بە دوای ئەوەوە بوون کە شایەتی درۆ لەسەر عیسا بدۆزنەوە ( مەتا ٢٦:٥٩ ). بە شێوەیەکی گشتی ڕابەرە ئایینییەکان زۆر بە وردی چاودێری شایەتییەکانیان دەکرد بۆ ئەوەی دڵنیا بن لەوەی کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کراوە. ٣. ڕێگەیان نەدا کە عیسا بەرگری لە خۆی بکات ( لۆقا ٢٢:٦٧-٧١ ). ٤. دادگاییەکە بە شەو ئەنجام درا ( مەرقۆس ١٤:٥٣-٦٥ ) کە بە پێی یاسای مامۆستایانی تەورات نایاسایی بوو. ٥. سەرۆک کاهین عیسای سوێند دا، بەڵام پاشان بەهۆی ئەوەی کە گوتی تاوانباری کرد ( مەتا ٢٦:٦٣-٦٦ ). ٦. داوایەک کە تۆمەتی ئاوا قورسی لەخۆ گرتبێت، دەبووایە لە شوێنی هەمیشەیی ئەنجومەنی باڵا دادگایی بکرابا، نەک لە ماڵی سەرۆکی کاهیناندا ( مەرقۆس ١٤:٥٣-٦٥ ).| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● بوو بە ڕابەرێکی دیاری نێو قوتابییەکانی عیسا، یەکێک بوو لە ئەندامەکانی دەستە سێ کەسییەکە ● یەکێک بوو لە دەنگە سەرەتاییەکانی بڵاوکردنەوەی مزگێنی مەسیح لە کات و پاش جەژنی پەنجایەمین ● بە شیمانەیەکی زۆر مەرقۆسی ناسیوە و زانیاری پێداوە لەسەر مزگێنی مەرقۆس ● نووسەری یەکەم و دووەم نامەی پەترۆسە |
|---|---|
| لاوازی و هەڵەکانی |
● زۆربەی کات بە بێ ئەوەی بیر بکاتەوە قسەی دەکرد؛ کەسێکی خۆپەرست و سەرەڕۆ بووە ● لە کاتی دادگاییکردنی عیسادا، سێ جار نکۆڵی لە ناسینی عیسا کرد ● بەلایەوە سەخت بوو کە بە شێوەیەکی یەکسان هەڵسوکەوت لەگەڵ باوەڕدارە جولەکە و ناجولەکەکاندا بکات |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● گەرموگوڕی دەبێت بە باوەڕ و تێگەیشتن پشتڕاست بکرێتەوە، ئەگەرنا گەرموگوڕییەکە شکست دێنێت و بەردەوام نابێت ● دڵسۆزی و وەفاداری خودا دەکرێت قەرەبووی دڵسۆزنەبوون و بێوەفایی ئێمە بکاتەوە ● باشترە باوەڕدارێک بیت کە چەندین جار شکست بخۆیت لەوەی کە باوەڕدار نەبیت |
| زانیارییە گرنگەکان |
● ئیش: ماسیگر، قوتابی مەسیح ● کەسی نزیک: باوک: یۆحەنا، برا: ئەندراوس ● هاوسەردەمییەکانی: عیسا، پیلاتۆس، هێرۆدس ئەنتیپاس |
| ئایەتی سەرەکی | منیش پێت دەڵێم، تۆ پەترۆسی و لەسەر ئەم بەردە کۆمەڵەی خۆم بنیاد دەنێم کە دەروازەکانی دۆزەخ پێی ناوێرێت. ( مەتا ١٦:١٨ ) |
پەترۆس ( مەتا ٢٦:٦٩ )
چیرۆکی پەترۆس لە چوار ئینجیلەکە و کرداری نێردراواندا هاتووە. ( مەتا ١٦:١٨ ؛ ٢٦:٦٩-٧٥ ؛ لۆقا ٥:١-١١ ؛ یۆحەنا ٢١:١٥-٢٤ ؛ کردار ٢:١٤-٤١ ) هەروەها لە ( گەلاتیا ١:١٨ ؛ ٢:٧-١٤ ) ناوی هاتووە. نابێت ئەوەشمان لەبیر بچێت کە نووسەری هەر دوو نامەی یەکەم و دووەمی پەترۆسیشە. یەکەم شت کە عیسا بە شیمۆن پەترۆسی گوت ئەمە بوو: «وەرە و شوێنم بکەوە» ( مەرقۆس ١:١٧ ). کۆتا شتیش ئەمە بوو: «شوێنم بکەوە» ( یۆحەنا ٢١:٢٢ ). پەترۆس هەموو هەنگاوێکی ڕێگەی نێوان ئەو دوو کێشمەکێشەی بە باشی بەڕێکرد و هەرگیز وازی لە شوێنکەوتنی مەسیح نەهێنا، ڕاستە هەندێک کات ساتمەی دەکرد، بەڵام هەر بەردەوام بوو. کاتێک عیسا هاتە ناو ژیانی پەترۆسی ماسیگرەوە، بووە کەسێکی نوێ بە ئامانج و پێشینەییێکی نوێوە. پەترۆس نەبووە کەسێکی بێخەوش و تەواو و هەرگیز لە شیمۆن پەترۆس نەکەوت. ڕەنگە بەلامانەوە جێگەی پرسیار بێت کە عیسا چی لە شیمۆندا دیت کە سڵاوی لەو قوتابییە شایستەیە کرد و ناوی لێنا «پەترۆس» کە بە واتای «بەرد» دێت. پەترۆسی بێبەرنامە و بێفکر بێگومان زۆربەی کات وەکو بەرد هەڵسوکەوتی نەدەکرد، بەڵام نابێت ئەوەمان لەبیر بچێت کە کاتێک عیسا قوتابییەکانی هەڵبژارد، بەدوای کەسانێکی نموونەییدا نەدەگەڕا، بەڵکو بە دوای مرۆڤی باشدا دەگەڕا. کەسانێکی هەڵبژارد کە بتوانن لە ڕێگەی خۆشەویستی مەسیحەوە بگۆڕدرێن، ئینجا ناردیانی بۆ ئەوەی ڕایبگەیەنن کە ئەم قبوڵکردنە بۆ هەموو کەسێکە، تەنانەت بۆ ئەو کەسانەی کە زۆر جار هەڵە دەکەن و گوناه دەکەن. لەوانەیە بپرسین باشە عیسا چی لە ئێمەدا بینیوە کە بانگمان دەکات بۆ ئەوەی شوێنی بکەوین. بەڵام ئەوەتا دەزانین کە عیسا پەترۆسی قبوڵ کرد و سەرەڕای هەڵەکانیشی، بەردەوام بوو لە ئەنجامدانی کاری مەزن بۆ خودا. ئایا ئامادەیی ئەوەت تێدایە کە سەرەڕای هەڵەکانت، بەردەوام بیت لە شوێنکەوتنی عیسا؟بەرەو خاچ ( مەتا ٢٧:٢٧-٣١ )
حەوت ڕستەی کۆتایی عیسا لەسەر خاچ ( مەتا ٢٧:٤٥ )
| «باوکە، لێیان خۆشبە، چونکە نازانن چی دەکەن.» | لۆقا ٢٣:٣٤ |
| «ڕاستیت پێ دەڵێم: ئەمڕۆ لەگەڵ من لە بەهەشتدا دەبیت.» | لۆقا ٢٣:٤٣ |
| «بە دایکی فەرموو: ژنەکە، ئەوەتا کوڕی تۆ. بە قوتابییەکەشی فەرموو: ئەوەتا دایکی تۆ.» | یۆحەنا ١٩:٢٦-٢٧ |
| «خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟» | مەتا ٢٧:٤٦ ؛ مەرقۆس ١٥:٣٤ |
| «تینوومە.» | یۆحەنا ١٩:٢٨ |
| «تەواو بوو.» | یۆحەنا ١٩:٣٠ |
| «باوکە، ڕۆحی خۆم بە دەستی تۆ دەسپێرم.» | لۆقا ٢٤:٤٦ |
ڕووداو و بەروارەکان
| ئینجیل بەپێی نووسینی مەرقۆس | |
| سەرەتای فەرمانڕەوایەتی هێرۆدس | ٣٧ پ. ز. |
| لەدایکبوونی عیسا | ٥/٦ پ. ز. |
| ڕاکردن بۆ میسر | ٤/٥ پ. ز. |
| مردنی هێرۆدسی گەورە | ٤ پ. ز. |
| گەڕانەوە بۆ ناسیرە | ٣/٤ پ. ز. |
| عیسا بە منداڵی دەچێتە پەرستگا | ٦/٧ ز. |
| سەرەتای فەرمانڕەوایەتی تێباریۆس قەیسەر | ١٤ ز. |
| سەرەتای خزمەتی یەحیا | ٢٦ ز. |
| سەرەتای خزمەتی عیسا | ٢٦/٢٧ ز. |
| عیسا دوازدە قوتابی هەڵدەبژێرێت | ٢٨ ز. |
| عیسا نانی پێنج هەزار کەس دەدات | ٢٩ ز. |
| لەخاچدان، هەستانەوە مردن و بەرزبوونەوەی عیسا بۆ ئاسمان | ٣٠ ز. |
زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی ئینجیلی مەرقۆس
| ا. لەدایکبوون و ئامادەبوونی عیسای خزمەتکار ( ١:١-١٣ ) | عیسا بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بۆ ئەم جیهانە نەهات. پێغەمبەرانی پەیمانی کۆن زۆر بە ڕوونی پێشبینی ئەوەیان کردبوو کە کەسێکی مەزن لەلایەن خوداوە دەنێردرێت، کە ڕزگاری و ئاشتییەکی هەتاهەتایی و نەبڕاوە بە نەوەی ئیسرائیل و هەموو جیهان دەبەخشێت. ئیتر یەحیای لەئاوهەڵکێش دەرکەوت و ڕایگەیاند کە لە کۆتاییدا مەسیحی چاوەڕوانکراو هاتە ئەم جیهانەوە و بەم نزیکانە لەنێو خەڵکدا دەردەکەوێت. هەروەها بە هەمان شێوە لە دنیای ئەمڕۆماندا و لە پلان و نەخشەی خوداشدا، عیسا هەرگیز بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشتر و بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بۆ لای هیچ کەس نایەت، بەڵام هێشتا زۆرێک ئەو ڕەت دەکەنەوە. ئێمە شایەتیی کتێبی پیرۆزمان هەیە، بەڵام کەسانێک هەن کە پشتگوێی دەخەن، هەروەک چۆن لە سەردەمی یەحیای لەئاوهەڵکێشدا زۆر کەس یەحیایان پشتگوێ خست و گوێیان لێ نەگرت. |
|
ب. پەیام و خزمەتی عیسای خزمەتکار (
١:١٤-
١٣:٣٧
)
١. خزمەتی عیسا لە جەلیل. ( ١:١٤- ٧:٢٣ ) ٢. خزمەتی عیسا لە دەرەوەی جەلیل. ( ٧:٢٤- ١٠:٥٢ ) ٣. خزمەتی عیسا لە ئۆرشەلیم. ( ١١:١- ١٣:٣٧ ) |
عیسا هەموو هێز و دەسەڵاتێکی خودای هەبوو، مردووی زیندوو کردەوە، بینایی گەڕاندەوە بۆ کوێرەکان، ئیفلیج و شەلەکانی چاککردەوە، ڕەشەبای دەریاکانی هێمن کردەوە. لەگەڵ هەموو ئەم هێز و دەسەڵاتەشدا، وەک خزمەتکارێک هاتە ئەم جیهانە و نێو مرۆڤەکانەوە. ئێمە دەتوانین ژیانی ئەو بکەینە نموونە بۆ ژیانی خۆمان، هەروەک چۆن عیسا خزمەتی خودای باوک و کەسانی دیکەی کرد، پێویستە ئێمەش بەو جۆرە بکەین. |
| پ. مردن و هەستانەوەی عیسای خزمەتکار ( ١٤:١- ١٦:٢٠ ) | عیسا وەک خزمەتکارێک هات بۆ ئەم جیهانە، بەم هۆیەوە بوو کە زۆرێک ئەویان وەک مەسیحی چاوەڕوانکراو قبوڵ نەکرد. پێویستە ئێمەش ئاگادار بین لەوەی کە خودا یان ویست و خواستی ئەو ڕەت نەکەینەوە، بە هۆکاری ئەوەی کە لەگەڵ ئەو تێڕوانینەی ئێمە هەمانە بۆ خودا یەک ناگرێتەوە. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| عیسای مەسیح | تەنها عیسای مەسیح کوڕی خودایە. لە ئینجیلی مەرقۆسدا ئەو خودایەتی خۆی بە زاڵبوون بەسەر نەخۆشی و ڕۆحە پیسەکان و مردندا نیشان دەدات. هەرچەندە توانا و دەسەڵاتی ئەوەی هەبوو کە ببێتە پاشای جیهان، بەڵام بڕیاری دا کە گوێڕایەڵی خودای باوک بێت و لە پێناوی ئێمەدا بمرێت. | کاتێک عیسا لە نێو مردووان هەستایەوە، سەلماندی کە خودایە و دەتوانێت گوناه ببەخشێت و ژیانی مرۆڤەکان بگۆڕێت. بە پشتبەستن بە عیسا بۆ لێخۆشبوونی گوناهەکان و بە ڕێنماییەکانی، دەتوانین ژیانێکی نوێ دەستپێبکەین. |
| خزمەتکار | عیسا بە هاتنی بۆ ئەم جیهانە وەک مەسیح، پێشبینییەکانی پەیمانی کۆنی هێنایە دی. ئەو وەک پاشایەکی داگیرکەر نەهات کە دەست بگرێت بەسەر ئەم جیهانەدا، بەڵکو وەک خزمەتکارێک هات. عیسا بە ڕاگەیاندنی ڕاستییە خوداییەکان و چاککردنەوەی نەخۆشییەکان، یارمەتی خەڵکی دا، سەرەڕای ئەمانەش، بەوەی کە خۆی کردە قوربانی لە پێناو گوناهەکانی مرۆڤدا گەورەترین خزمەتی ئەنجام دا. | بەهۆی نموونەکەی عیساوە، پێویستە ئێمەش بە پەرۆش بین بۆ ئەوەی خزمەتی خودا و مرۆڤەکان بکەین. گەورەیی ڕاستەقینە لە پاشایەتیی مەسیحدا، بە قوربانی و خۆبەختکردن نیشان دەدرێت. بەرزفڕین و خواستنی پلە و پایە نابێت هۆکاری پاڵنەری ئێمە بن، بەڵکو پێویستە بەهۆی ئەو خۆشەویستییەی کە هەمانە بۆ عیسا، گوێڕایەڵی بین. |
| پەرجووەکان | مەرقۆس زیاتر ئاماژە بە پەرجووەکانی عیسا دەکات تاوەکو وتار و فێرکردنەکانی. بێگومان عیسا تەنها قسە و گوفتاری نەبوو، بەڵکو پیاوی توانا و کردار بوو. عیسا پەرجووی دەکرد بۆ ئەوەی بۆ خەڵکی بسەلمێنێت کە ئەو کێیە، هەروەها خودایەتی خۆی بۆ قوتابییەکانی ئاشکرا بکات. | هەرچی زیاتر قایل بین بەوەی کە عیسا خودایە، زیاتر پەی بە خۆشەویستی و توانا و دەسەڵاتی دەبەین. کارە مەزن و بەهێزەکانی، نیشانی دەدات کە ئەو دەتوانێت هەموو کەسێک ڕزگار بکات بەبێ ڕەچاوکردنی پێشینەی کەسەکە. پەرجووی لێخۆشبوونەکەی عیسا دەتوانێت چاکبوونەوە و تەندروستی و ژیانێکی نوێ و جیاواز لە ژیانە کۆنەکە بۆ هەموو ئەو کەسانە لەگەڵ خۆی بهێنێت کە پشتی پێ دەبەستن و هەموو متمانەیەکی خۆیانی دەخەنە سەر. |
| بڵاوکردنەوەی مزگێنی | لە سەرەتادا، خزمەتە گشتییەکەی عیسا بۆ جولەکە بوو، بەڵام کاتێک ڕابەرانی ئایینی جولەکە هەستان بە دژایەتیکردنی، ڕووی کردە ناجولەکەکان و دەستی کرد بە فێرکردن و ئامۆژگاریکردنی ئەوان و چاککردنەوەیان لە نەخۆشییەکانیان. سەربازە ڕۆمانییەکان و خەڵکی سوریا و نەتەوە و گەلانی دیکەش مزگێنی عیسایان بیست. زۆرێک باوەڕیان بەو هێنا و شوێنی کەوتن. عیسا لە دوایین پەیامی خۆیدا بۆ قوتابییەکانی، ڕایسپاردن کە بڕۆن بۆ هەموو جیهان و پەیامی ڕزگاری ڕابگەیەنن. | عیسا بۆ ڕاگەیاندنی مزگێنی پاشایەتی ئاسمان، هەموو سنوورە نەتەوەیی و نەژادی و ئابوورییەکانی تێپەڕاند. پەیامی عیسا لەبارەی باوەڕ و لێخۆشبوونەوە، تەنها بۆ کڵێساکەی ئێمە یان نزیکەکان و گەل و نەتەوەکەی ئێمە نییە، بەڵکو بۆ هەموو جیهانە. پێویستە لە چوارچێوەی نیاز و پێویستییەکانی خۆمان و هەروەها سنووری دەوروبەر و نزیکەکانمان زیاتر بڕۆین و دید و تێڕوانینە جیهانییەکەی عیسا بۆ مزگێنی جێبەجێ بکەین، تاکو مرۆڤەکان لە سەرتاسەری جیهاندا ئەم پەیامە مەزنە ببیستن و لە گوناه و مردن ڕزگاریان بێت. |
شوێنە سەرەکییەکانی ئینجیلی مەرقۆس
دەستپێکی خزمەتەکەی عیسا ( مەرقۆس ١:٩-١٥ )
پایەبەرزانی ئایینی و گروپە سیاسییەکانی جولەکە ( مەرقۆس ٢:٦ )
| ناو و جێگای ئاماژەپێکراو لە کتێبی پیرۆزدا | لێکدانەوە | هاوڕا بوون لەگەڵ عیسا | هاوڕا نەبوون لەگەڵ عیسا |
|---|---|---|---|
| فەریسییەکان مەتا ٥:٢٠ ؛ مەتا ٢٣:١-٣٦ ؛ لۆقا ٦:٢ ؛ لۆقا ٧:٣٦-٤٧ | ئەم دەستە و گروپە ئایینییەی جولەکە، خوازیاری جێبەجێکردنی ورد و درشتی ڕاسپاردەکانی شەریعەتی جولەکە و نەریتەکان بوون. دەسەڵاتێکی زۆریان لە کەنیشتەکاندا هەبوو. | ڕێزگرتن لە شەریعەت، باوەڕبوون بە هەستانەوەی مردووان، بەڵێنی گوێڕایەڵبوون بە خواستی خودا. | بانگەشەی مەسیحبوونی عیسایان ڕەت دەکردەوە، چونکە ڕێوڕەسم و نەریتەکانی ئەوانی پەیڕەو نەدەکرد و لەگەڵ گوناهباران هەڵسوکەوتی دەکرد. |
| سەدوقییەکان مەتا ٣:٧ ؛ ١٦:١١-١٢ ؛ مەرقۆس ١٢:١٨ | ئەمانە ئەو چین و توێژە دەوڵەمەندەی جولەکە بوون کە گروپی کاهینانی باڵایان پێکدەهێنا. ئەوان جگە لە پێنج پەڕتووکەکەی موسا باوەڕیان بە هیچ یەک لە نووسراوە پیرۆزەکانی دیکە نەبوو. ئەو سوود و قازانجەی بەدەست دەهات لە مامەڵەکانی نێو پەرستگا، بۆ ئەمان بوو. هەروەها لەگەڵ فەریسییەکان دوو گروپ و کۆمەڵی گرنگی نێو ئەنجومەنی باڵای جولەکە بوون. | ڕێزێکی زۆریان بۆ پێنج پەڕتووکەکەی موسا و پیرۆزیی پەرستگای خودا هەبوو. | نکۆڵییان لە هەستانەوەی مردووان دەکرد، وا بیریان دەکردەوە کە دەکرێت پەرستگای خودا جێگایەک بێت بۆ مامەڵە و بازرگانیکردن. |
| مامۆستایانی تەورات مەتا ٧:٢٩ ؛ مەرقۆس ٢:٦-١٦ | ئەمانە ڕاڤەکارانی ڕاهێنراوی شەریعەتی جولەکە بوون کە جەختێکی زۆریان لەسەر ڕاسپاردەکانی تەورات و نەریتەکان دەکردەوە. زۆربەی مامۆستایانی تەورات فەریسی بوون. | ڕێزیان لە شەریعەت دەگرت و باوەڕیان بە هەستانەوەی دوای مردن هەبوو، هەروەها پابەندبوون بە ئەنجامدانی ویست و خواستی یەزدان. | دەسەڵاتی لێکدانەوە و ڕاڤەکردنی شەریعەتیان لەلایەن عیساوە ڕەت کردەوە. مەسیحبوونی عیسایان ڕەت کردەوە، چونکە هەموو نەریتەکانی ئەوانی پەیڕەو نەدەکرد. |
| هێرۆدسییەکان مەتا ٢٢:١٦ ؛ مەرقۆس ٣:٦ ؛ مەرقۆس ١٢:١٣ | پارتێکی سیاسی جولەکە بوو کە لایەنگری هێرۆدسی پاشا بوون. | لە پەڕتووکەکانی مزگێنیدا باسیان نەکراوە، جگە لەوەی کە بە پرسیارەکانیان هەوڵیان داوە عیسا بخەنە داوەوە و پیلانیان گێڕاوە بۆ کوشتنی. | دەترسان لەوەی کە عیسا ببێتە هۆکاری ناسەقامگیری. هەوڵیان دەدا ئەو دەسەڵاتە سیاسییەی کە پێشتر لە ناو حکومەت و فەرمانڕەوایی ڕۆمانییەکاندا هەیانبوو و لەدەستیان دابوو، جارێکی دیکە بیگەڕێننەوە؛ جا لەم ڕووەوە عیسایان وەک هەڕەشەیەک دەزانی بۆ سەر ئاییندەی سیاسی خۆیان. |
| دڵگەرمەکان لۆقا ٦:١٥ ؛ کردار ١:١٣ | ئەمانە ئەو نیشتمانپەروەرە جولەکە توندڕەوانە بوون کە سوور بوون لەسەر ئەوەی کە کۆتایی بە دەسەڵات و فەرمانڕەوایی ڕۆمانییەکان بهێنن بەسەر ئیسرائیلەوە. | ئەوان زیاتر خەمی ئاییندەی ئیسرائیلیان دەخوارد. دڵگەرمەکان باوەڕیان بە مەسیح هەبوو، بەڵام عیسایان بە مەسیح و تەنها نێردراوی خودا نەدەزانی. | باوەڕیان وابوو کە مەسیح دەبێت ڕابەر و سەرکردەیەکی سیاسی بێت کە ئیسرائیل لە ژێر دەستی حوکمڕانی ڕۆمانییەکان بهێنێتە دەرەوە و ڕزگاریان بکات. |
| ئیسینییەکان لە کتێبی پیرۆزدا هیچ ئاماژەیەکیان پێ نەکراوە. | دەستە و گروپێکی لەخواترس و پیاوچاکانی جولەکە بوون کە ڕێوڕەسمی پاکبوونەوە و پیرۆزی کەسییان بەجێ دەگەیاند. | جەختیان لەسەر دادپەروەری و ڕاستودروستی و گوێڕایەڵی بۆ خودا دەکردەوە. | باوەڕیان وابوو کە جێبەجێکردنی دابونەریت و ڕێوڕەسمە ئایینییەکان، ڕاستودروستیان دەکات. |
دوازدە قوتابییەکە ( مەرقۆس ٣:١٣ )
| ناو | پیشە | تایبەتمەندییە بەرچاوەکان | ڕووداو و بەسەرهاتە گرنگەکانی ژیانی | ئەو شتەی عیسا لەبارەیەوە فەرموویەتی | پەند و وانەیەکی گرنگی ژیانی | ئایەتی هەڵبژێردراو |
|---|---|---|---|---|---|---|
| شیمۆن پەترۆس (کوڕی یۆنا) | ماسیگر | بێ بیرکردنەوە کاری دەکرد. بەڵام پاشان گۆڕدرا و بووە مزگێنیدەرێکی ئازا. | یەکێک لە سێ قوتابییە نزیکەکەی عیسا بوو. ئەو دانی بەوەدا نا و قبوڵی کرد کە عیسا مەسیحە. نکۆڵی لە عیسا کرد، بەڵام پاشان تۆبەی کرد. لە ڕۆژی پەنجایەمیندا وتاری دا. یەکێک لە ڕابەرانی کڵێسای ئۆرشەلیم بوو. ناجولەکەکانی لە ئاو هەڵدەکێشا. نامەی یەکەم و دووەمی پەترۆسی نووسی. | عیسا ناوی لێنا پەترۆس واتا تاشەبەرد. پێی گوت (شەیتان)، چونکە دەیویست ڕێگری بکات لەوەی عیسا بچێتە سەر خاچ. فەرمووی کە دەبێتە ڕاوکەری مرۆڤ و لە خوداوە ئاشکراکردنی بۆ دێت. فەرمووی کە نکۆڵی لەو دەکات، بەڵام دواتر لە پێناوی باوەڕەکەیدا لە خاچ دەدرێت. | باوەڕداران هەندێک جار تووشی لاوازی و دوورکەوتنەوە لە باوەڕ دەبن، بەڵام کاتێک دەگەڕێنەوە بۆ لای عیسا، لێیان خۆش دەبێت و باوەڕیان بەهێز دەکات. | مەتا ٤:١٨-٢٠ ؛ مەرقۆس ٨:٢٩-٣٣ ؛ لۆقا ٢٢:٣١-٣٤ ؛ یۆحەنا ٢١:١٥-١٩ ؛ کردار ٢:١٤-٤١ ؛ ١٠:١- ١١:١٨ |
| یاقوب (کوڕی زەبدی). ئەو و یۆحەنای برای بە کوڕانی هەورەتریشقە ناسرابوون. | ماسیگر | بەرز دەفڕی و خوازیاری پلەوپایە بوو، زوو تووڕە دەبوو. خێرا حوکمی دەدا. لە ڕادەبەدەر دڵسۆزی عیسا بوو. | یاقوب یەکێک بوو لە قوتابییە نزیکەکانی عیسا. ئەو و یۆحەنای برای داوایان لە عیسا کرد کە پلە و پۆستێکی بەرز و گرنگیان هەبێت لە پاشایەتییەکەی ئەودا. خوازیاری ئەوە بوو کە ئاگر لە ئاسمانەوە ببارێت بەسەر گوندێکی سامیرەییەکاندا. یەکەمین قوتابی بوو کە شەهید بوو. | عیسا یاقوب و یۆحەنای ناو نا (کوڕانی هەورەتریشقە). فەرمووی کە ئەوان دەبنە ڕاوکەری مرۆڤ؛ لە جامەکەی ئەو دەخۆنەوە. | باوەڕداران دەبێت ئامادەی ئەوە بن کە لە پێناوی عیسادا خۆیان بەخت بکەن و بمرن. | مەرقۆس ٣:١٧ ؛ ١٠:٣٥-٤٠ ؛ لۆقا ٩:٥٢-٥٦ ؛ کردار ١٢:١-٢ |
| یۆحەنا (کوڕی زەبدی) برای یاقوب. ئەو قوتابییەی کە عیسا خۆشی دەویست. | ماسیگر | حەزی لە پلەوپایە بوو و زوو حوکمی بەسەر شتەکاندا دەدا. بەڵام پاشان بووە کەسێکی زۆر میهرەبان. | سێیەمین قوتابی نزیکی عیسا بوو. ئەویش داوای لە عیسا کرد کە پلە و پۆستێکی باڵا و گرنگی بداتێ لە پاشایەتییەکەیدا. خوازیاری ئەوە بوو کە ئاگر لە ئاسمانەوە ببارێت بەسەر گوندێکی سامیرەییەکاندا. یەکێک بوو لە ڕابەرانی کڵێسای ئۆرشەلیم. نووسەری هەر یەک لە پەڕتووکی مزگێنی بە پێی نووسینی یۆحەنا و نامەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی یۆحەنا و پەڕتووکی ئاشکراکردنە. | عیسا یاقوب و یۆحەنای ناو نا (کوڕانی هەورەتریشقە). فەرمووی کە دەبێتە ڕاوکەری مرۆڤ؛ لە جامەکەی ئەو دەخواتەوە. عیسا داوای لێکرد کە ئاگای لە مریەمی دایکی بێت. | هێزی خۆشەویستی مەسیح کە توانای گۆڕینی مرۆڤەکانی هەیە، بۆ هەموو کەسێکە. | مەرقۆس ١:١٩ ؛ ١٠:٣٥-٤٠ ؛ لۆقا ٩:٥٢-٥٦ ؛ یۆحەنا ١٩:٢٦-٢٧ ؛ ٢١:٢٠-٢٤ |
| ئەندراوس (برای پەترۆس) | ماسیگر | زۆر حەزی دەکرد کە کەسانی دیکە بەرەو لای مەسیح بهێنێت. | ئەو شایەتییەی یەحیای لەئاوهەڵکێشی قبوڵ کرد کە لەبارەی عیساوە بوو. باسی عیسای بۆ پەترۆس کرد. ئەو و فیلیپۆس بە عیسایان گوت کە یۆنانییەکان دەیانەوێت ئەو ببینن. | فەرمووی کە دەبێتە ڕاوکەری مرۆڤ. | پێویستە باوەڕداران باسی عیسا بۆ کەسانی دیکە بکەن. | مەتا ٤:١٨-٢٠ ؛ یۆحەنا ١:٣٥-٤٢ ؛ ٦:٨-٩ ؛ ١٢:٢٠-٢٤ |
| فیلیپۆس | ماسیگر | زۆر حەزی لە پرسیارکردن بوو. | باسی عیسای بۆ ناتانئیل کرد. بەلایەوە جێگەی پرسیار بوو کە ئاخۆ عیسا چۆن نانی پێنج هەزار کەس دەدات. داوای لە عیسا کرد کە خودای باوکیان نیشان بدات. ئەو و ئەندراوس بە عیسایان گوت کە یۆنانییەکان حەز دەکەن بیبینن. | عیسا پرسیاری لە فیلیپۆس کرد کە ئایا درکی بەوە کردووە کە ناسین و بینینی ئەو واتا ناسین و بینینی خودای باوک. | خودا لە ڕێگەی پرسیارەکانمانەوە فەرمایشتەکانی خۆیمان فێر دەکات. | مەتا ١٠:٣ ؛ یۆحەنا ١:٤٣-٤٦ ؛ ٦:٢-٧ ؛ ١٢:٢٠-٢٢ ؛ ١٤:٨-١١ |
| بەرتۆلماوس (ناتانئیل) | نادیار | ڕاستگۆیی و ڕاستودروستی. | سەرەتا عیسای ڕەتکردەوە، بەهۆی ئەوەی کە عیسا ناسیرەیی بوو. بەڵام کاتێک ئەوی بینی، قبوڵی کرد کە ئەو کوڕی خودایە و پاشای ئیسرائیلە. | عیسا ئەوی بە پیاوی خانەدان و ئیسرائیلییەکی ڕاستەقینە ناو برد. | عیسا حەزی لە ڕاستگۆییە، تەنانەت ئەگەر بەهۆی ئەوەوە، خودی خۆشی بخەنە ژێر پرسیارەوە. | مەرقۆس ٣:١٨ ؛ یۆحەنا ١:٤٥-٥١ ؛ ٢١:١-١٣ |
| مەتا (لێڤی) | باجگر | بەهۆی کارە نەنگ و ناشیرینەکەیەوە، لە ناو خەڵکدا قێزەون بوو. | بۆ ئەوەی شوێن عیسا بکەوێت، وازی لە کارە خراپ و پڕ دەرامەتەکەی هێنا. عیسای بانگهێشتی خوانێک کرد کە هاوڕێ گوناهبارەکانی خۆی تێدا بەشدار بوون. پەڕتووکی مزگێنی مەتای نووسی. | عیسا بانگهێشتی کرد کە شوێنی بکەوێت. | باوەڕی مەسیح بۆ کەسانێک نییە کە خۆیان بە چاک دەزانن، بەڵکو بۆ ئەو کەسانەیە کە خۆیان بە گوناهبار دەزانن، خوازیاری یارمەتین. | مەتا ٩:٩-١٣ ؛ مەرقۆس ٢:١٥-١٧ ؛ لۆقا ٥:٢٧-٣٢ |
| تۆماس (دووانە) | نادیار | بوێری و گومان. | بە قوتابییەکانی گوت کە هەمووان لەگەڵ عیسا بۆ بێتعەنیا بچن، تەنانەت ئەگەر لەوێ مەرگیش چاوەڕێیان بکات. لە عیسای پرسی کە بۆ کوێ دەچێت. ئەو ئامادە نەبوو ئەوە قبوڵ بکات کە عیسا لە مردن هەستاوەتەوە، مەگەر بە زیندوویی بە چاوی خۆی بیبینێت و دەست لە شوێنی بزمارەکان بدات لە جەستەیدا. | عیسا فەرمووی تۆماس باوەڕی پێ هێناوە لەبەر ئەوەی لە دوای هەستانەوەی چاوی پێ کەوتووە. | تەنانەت کاتێک کە باوەڕداران تووشی گومان و دوودڵییەکی زۆر دەبنەوە، عیسا دێت بۆ لایان تاکو باوەڕیان بەهێز بکات. | مەتا ١٠:٣ ؛ یۆحەنا ١٤:٥ ؛ ٢٠:٢٤-٢٩ ؛ ٢١:١-١٣ |
| یاقوب (کوڕی حەلفی) | نادیار | نادیار | یەکێک بوو لە قوتابییەکانی عیسا. | نادیار | نادیار | مەتا ١٠:٣ ؛ مەرقۆس ٣:١٨ ؛ لۆقا ٦:١٥ |
| تەداوس (یەهوزای کوڕی یاقوب) | نادیار | نادیار | لە عیسای پرسی کە بۆچی خۆی نیشانی قوتابییەکانی دەدات، بەڵام خۆی نیشانی جیهان نادات. | نادیار | باوەڕداران شوێن عیسا دەکەون چونکە باوەڕیان پێیەتی. مەرج نییە هەمیشە لە وردەکاری پلانەکانی خودا تێبگەن. | مەتا ١٠:٣ ؛ مەرقۆس ٣:١٨ ؛ یۆحەنا ١٤:٢٢ |
| شیمۆنی دڵگەرم | نادیار | نیشتیمانپەروەرێکی دڵگەرم بوو. | بوو بە قوتابیی عیسا. | نادیار | ئەگەر ئامادەبین واز لە پلانەکانی ئاییندەی خۆمان بهێنین، ئەوا دەتوانین لە پلانەکانی عیسادا بەشدار بین. | مەتا ١٠:٤ ؛ مەرقۆس ٣:١٨ ؛ لۆقا ٦:١٥ |
| یەهوزای ئەسخەریوتی | نادیار | هەڵگەڕاوە و چاوچنۆک | یەکێک بوو لە قوتابییەکانی عیسا. ناپاکی لە عیسا کرد. خۆی کوشت. | عیسا بە (شەیتان) ناوی هێنا. پێشبینی ناپاکییەکەی کرد. | ئاشنایی و زانینی زانیاری لەبارەی فێرکردنەکانی عیساوە بەس نین. شوێنکەوتووانی ڕاستەقینەی عیسا ئەویان خۆشدەوێت و گوێڕایەڵی دەبن. | مەتا ٢٦:٢٠-٢٥ ؛ لۆقا ٢٢:٤٧-٤٨ ؛ یۆحەنا ١٢:٤-٨ |
ئەو بابەتانەی کە تەنها لە ئینجیلی مەرقۆسدا باسکراون ( مەرقۆس ٤:٢٦ )
| سەرچاوە | بابەت | گرنگی |
|---|---|---|
| مەرقۆس ٤:٢٦-٢٩ | چیرۆک و نموونەی گەشەکردنی تۆو | ئێمە دەبێت مزگێنی ڕزگارییەکەی مەسیح بە کەسانی دیکە ڕابگەیەنین، بەڵام تەنها خودا دەتوانێت ئەو پەیامە لە ژیانی کەسەکاندا گەشە پێبدات. |
| مەرقۆس ٧:٣١-٣٧ | عیسا پیاوێکی کەڕولاڵ چاک دەکاتەوە | عیسا پێویستییە جەستەیی و ڕۆحییەکانیشمان دابین دەکات. |
| مەرقۆس ٨:٢٢-٢٦ | عیسا کەسێکی نابینا چاک دەکاتەوە | عیسا کەسێکی بایەخپێدەرە، چونکە هەتا دڵنیا نەبوو لە بینایی ئەو پیاوە، کۆڵی نەدا. |
عیسا پەیوەندی بە چ کەسانێکەوە دەکرد؟ ( مەرقۆس ٥:١ )
| عیسا لەگەڵ ئەم کەسانەدا قسەی کرد | سەرچاوە |
|---|---|
| باجگر کە لەنێو کۆمەڵگادا قێزەون و نەویستراو بوو | مەتا ٩:٩ |
| کەسێکی گۆشەگیر کە ڕۆحی پیسی تێدابوو | مەرقۆس ٥:١-١٥ |
| فەرمانڕەوایەکی ڕۆمانی | مەرقۆس ١٥:١-١٥ |
| کوڕێکی بچووک | مەرقۆس ٩:١٧-٢٧ |
| ڕابەرێکی ئایینی گەورە و بەناوبانگ | یۆحەنا ٣:١-٢١ |
| ژنێکی ماڵەوە | لۆقا ١٠:٣٨-٤٢ |
| تەوراتناسێک | مەتا ٢٢:٣٤-٣٥ |
| تاوانبارێک | لۆقا ٢٣:٤٠-٤٣ |
| پێشەوایەکی کەنیشت | مەرقۆس ٥:٢٢ |
| ماسیگرێک | مەتا ٤:١٨-٢٠ |
| پاشایەک | لۆقا ٢٣:٧-١١ |
| بێوەژنێکی هەژار | لۆقا ٧:١١-١٧ ؛ ٢١:١-٤ |
| ئەفسەرێکی ڕۆمانی | لۆقا ٧:١-١٠ |
| کۆمەڵێک منداڵ | مەرقۆس ١٠:١٣-١٦ |
| پێغەمبەرێک | مەتا ٣ |
| ژنێکی داوێنپیس | یۆحەنا ٨:١-١١ |
| ئەنجومەنی باڵای جولەکە | لۆقا ٢٢:٦٦-٧١ |
| ژنێکی نەخۆش | مەرقۆس ٥:٢٤-٣٤ |
| پیاوێکی دەوڵەمەند | مەرقۆس ١٠:١٧-٢٣ |
| سواڵکەرێکی نابینا | مەرقۆس ١٠:٤٦ |
| سەرکردە سیاسییەکانی جولەکە | مەرقۆس ١٢:١٣ |
| ژمارەیەک ئافرەت | لۆقا ٨:٢-٣ |
| سەرۆکی کاهینان | مەتا ٢٦:٦٢-٦٨ |
| کەسێکی گول | لۆقا ١٧:١١-١٩ |
| کاربەدەستێکی شار | یۆحەنا ٤:٤٦-٥٣ |
| کچێکی بچووک | مەرقۆس ٥:٤١-٤٢ |
| کەسێکی ناپاک | یۆحەنا ١٣:١-٣ |
| پیاوێکی ئیفلیج | مەرقۆس ٢:١-١٢ |
| پۆلێک سەرباز و پاسەوانی تووڕە | یۆحەنا ١٨:٣-٩ |
| ژنێکی بێگانە | مەرقۆس ٧:٢٥-٣٠ |
| قوتابییەکی گومانکەر | یۆحەنا ٢٠:٢٤-٢٩ |
| دوژمنێکی سەرسەخت | کردار ٩:١-٩ |
| ژنێکی سامیرەیی | یۆحەنا ٤:١-٢٦ |
دەرکردنی ڕۆحی پیس لە پیاوێکدا ( مەرقۆس ٥:١-٢٠ )
ئامۆژگاری و فێرکردن لە جەلیل ( مەرقۆس ٦:١-٤٤ )
| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● شاری تەبەرییەی دروستکرد و هەموو نەخشە تەلارسازییەکانی لە کات و شوێنی خۆیدا جێبەجێ کرد. ● لەلایەن ڕۆمانییەکانەوە دانرا تاکو فەرمانڕەوایی ناوچەی جەلیل بکات. |
| خاڵی لاواز و هەڵەکانی |
● لە پێناو بەدەستهێنانی هێز و دەسەڵاتدا، خۆی لەناوبرد. ● نەیدەتوانی بڕیار بدات، یان لە ژێر پاڵەپەستۆی کەسانی دیکەدا بڕیاری هەڵەی دەدا. ● ژنەکەی خۆی تەڵاق دا بۆ ئەوەی لەگەڵ ژنی فیلیپۆسی زڕبرای خۆی هاوسەرگیری بکات. ● یەحیای لەئاوهەڵکێشی خستە بەندیخانەوە، پاشان بڕیاری کوشتنی دەرکرد. ● لە لەخاچدانی عیسادا، پشکێکی کەمی هەبوو. |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● ژیانێک کە پاڵنەرەکەی بەرزفڕین و دەسەڵاتخوازیی بێت، هەمیشە ئەنجامەکەی لەناوچوونە. ● هەلی ئەنجامدانی کارە باشەکان زیاتر لە شێوەی بڕیارداندا دێنە بەردەممان. |
| زانیارییە گرنگەکان |
● کار و پیشە: ڕۆمانییەکان کردبوویانە فەرمانڕەوای ناوچەی جەلیل و بیریە. ● کەسە نزیکەکانی: باوک: هێرۆدسی گەورە، دایک: ماڵتەیس، هاوسەری یەکەم: کچی پاشا ئاریتاسی چوارەم، هاوسەری دووەم: هێرۆدیا. ● هاوسەردەمییەکانی: یەحیای لەئاوهەڵکێش، عیسا، پیلاتۆس. |
| ئایەتی سەرەکی | چونکە هێرۆدس لە یەحیا دەترسا، دەیزانی پیاوێکی ڕاستودروست و پیرۆزە، دەیپاراست. کاتێک گوێی لێ دەگرت زۆر دەشێوا، حەزیشی دەکرد گوێی لێ بگرێت. ( مەرقۆس ٦:٢٠ ) |
هێرۆدسی ئەنتیپاس ( مەرقۆس ٦:١٤-٢٩ )
ڕابەری ڕاستەقینە ( مەرقۆس ٦:٣٠ )
| هێرۆدس وەک ڕابەرێک | عیسا وەک ڕابەرێک |
|---|---|
| خۆپەرست | میهرەبان |
| بکوژ | ساڕێژکەر (شیفابەخش) |
| بێڕەوشت (بەدکار) | دادپەروەر و باش |
| بەرژەوەندخوازێکی سیاسی | خزمەتکار |
| پاشای ناوچەیەکی بچووک | پاشای هەموو بەدیهێنراوان |
عیسا بەسەر ئاودا دەڕوات ( مەرقۆس ٦:٤٥-٥٦ )
خزمەتەکانی عیسا لە فینیکیا ( مەرقۆس ٧:٢٤-٣٠ )
درێژەی خزمەتەکەی عیسا ( مەرقۆس ٧:٣١- ٨:٣٠ )
دواهەمین گەشت بۆ یەهودیا ( مەرقۆس ١٠:١ )
| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● یەکێک بووە لە دوازدە قوتابییەکان ● ئەویش وەکو پەترۆس و یۆحەنا یەکێک بووە لەو سێ قوتابییانەی کە زۆر لە عیساوە نزیک بوون ● یەکەم قوتابی بوو کە لەبەر باوەڕەکەی گیانی سپاردووە |
| لاوازی و هەڵەکانی | لەبەر ئەوەی یاقوب دوو جار هەڵچووە، کەواتە بۆمان دەردەکەوێت کە زوو تووڕە بووە ( لۆقا ٩:٥٤ ) و کەسێکی خۆپەرست بووە ( مەرقۆس ١٠:٣٧ ). لە هەر دوو باردا خۆی و یۆحەنای برای وەکو یەک کەس قسەیان کردووە |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین | لەدەستدانی ژیان بەهایەکی ئەوەندە گەورە نییە کە شایانی ئەوە نەبێت لە پێناوی شوێنکەوتنی عیسادا بیبەخشیت |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێن: جەلیل ● ئیش: ماسیگر، قوتابی ● کەسە نزیکەکانی: باوک: زەبدی. دایک: سالومە. برا: یۆحەنا ● هاوسەردەمییەکانی: عیسا، پیلاتۆس، هێرۆدس ئەگریپاس |
| ئایەتی سەرەکی | یاقوب و یۆحەنای کوڕەکانی زەبدی هاتنە لای و پێیان گوت: «مامۆستا، دەمانەوێت هەرچی داوای دەکەین بۆمان بکەیت.» ئەویش پێی فەرموون: «چیتان دەوێت بۆتان بکەم؟» وەڵامیان دایەوە: «کاتێک لەسەر تەختی شکۆمەندییەکەت دانیشتیت، پێمان ڕەوا ببینە یەکێکمان لەلای ڕاستت و یەکێکمان لەلای چەپت دابنیشین.» ( مەرقۆس ١٠:٣٥-٣٧ ) |
یاقوب ( مەرقۆس ١٠:٣٥-٣٧ )
یاقوب چێژی لەوە وەردەگرت کە یەکێک بوو لە شوێنکەوتووە هەرە نزیکەکانی عیسا، بەڵام بە هەڵە لە ویست و ئامانجی مەسیح تێگەیشتبوو. ئەو و براکەی تەنانەت دەیانویست ئیش و ڕۆڵیان لە پاشایەتی مەسیحدا مسۆگەر بکەن، بۆیە داوایان لە عیسا کرد کە بەڵێنی پێدانی پلەوپایەیەکی بەرزیان بداتێ. وەکو زۆربەی قوتابییەکانی دیکە، یاقوبیش تێگەیشتنێکی سنوورداری هەبوو لەسەر ئەوەی کە عیسا لەسەر زەوی خەریکی ئەنجامدانی چییە. ئەوان تەنها دەیانتوانی پاشایەتییەکی زەمینی ببینن کە سەردەکەوێت بەسەر دەسەڵاتی ڕۆمانی و شکۆی جاران بۆ ئیسرائیل دەگەڕێنێتەوە. بەڵام لە سەرووی هەموو ئەمانەوە، یاقوب دەیویست لەگەڵ عیسا بێت. ئەو ڕابەرە دروستەکەی دیتبووەوە، بەڵام خشتەی کاتەکەی هەڵە بوو. ڕاستکردنەوەی بۆچوونی یاقوب، مردن و زیندووبوونەوەی عیسای دەویست. یاقوب یەکەم قوتابی بوو کە گیانی لە پێناوی مزگێنی بەخشی. ئەو ئامادەبوو بمرێت، چونکە دەیزانی کە عیسا شکستی بە مردن هێناوە، واتا دەرگای ژیانی هەتاهەتایی کردبووەوە. ئەگەر تەنها ئەم ژیانە ببینین، ئەوا چاوەڕوانییەکانمان لەسەر ژیان سنووردار دەبێت. عیسا بەڵێنی ژیانی ئەزەلی و جاویدانی بەوانە داوە کە باوەڕی پێدەهێنن و متمانەی پێ دەکەن. ئەگەر باوەڕمان بەم بەڵێنەی هەبێت، ئەوا عیسا توانا و هێزی پێویستمان پێدەدات کە لە کاتە سەختەکاندا خزمەتی ناوی پیرۆزی بکەین.عیسا لە ئۆرشەلیم نزیک دەبێتەوە ( مەرقۆس ١١:١-٣٣ )
ڕووداوە گرنگەکانی دوا هەفتەی ژیانی مەسیح ( مەرقۆس ١١:١ )
| ڕۆژ | ڕووداو | سەرچاوە |
|---|---|---|
| یەکشەممە | عیسا بە کەژاوەی پاشایانەوە دێتە نێو ئۆرشەلیمەوە. | مەتا ٢١:١-١١ ؛ مەرقۆس ١١:١-١٠ ؛ لۆقا ١٩:٢٩-٤٠ ؛ یۆحەنا ١٢:١٢-١٩ |
| دووشەمە | عیسا پەرستگای خودای پاک دەکاتەوە. | مەتا ٢١:١٢-١٣ ؛ مەرقۆس ١١:١٥-١٧ ؛ لۆقا ١٩:٤٥-٤٦ |
| سێشەمە | دەسەڵاتی عیسا لە پەرستگادا خرایە ژێر پرسیارەوە. | مەتا ٢١:٢٣-٢٧ ؛ مەرقۆس ١١:٢٧-٣٣ ؛ لۆقا ٢٠:١-٨ |
| عیسا لە ڕێگەی چیرۆکەوە پەیامەکەی بڵاو دەکاتەوە و لە دژی ڕابەرانی جولەکە دەوەستێت. | مەتا ٢١:٢٨- ٢٣:٣٦ ؛ مەرقۆس ١٢:١-٤٠ ؛ لۆقا ٢٠:٩-٤٧ | |
| یۆنانییەکان دەیانەوێت عیسا ببینن. | یۆحەنا ١٢:٢٠-٢٦ | |
| وتار و ئامۆژگاری سەر چیای زەیتوون. | مەتا ٢٤ ؛ مەرقۆس ١٣ ؛ لۆقا ٢١:٥-٣٨ | |
| یەهوزا ڕازی دەبێت کە ناپاکی بەرامبەر بە عیسا بکات. | مەتا ٢٦:١٤-١٦ ؛ مەرقۆس ١٤:١٠ ، ١١ ؛ لۆقا ٢٢:٣-٦ | |
| چوارشەمە | کتێبی پیرۆز ئاماژە بەوە ناکات کە عیسا لەو ڕۆژەدا چی کردووە، لەوانەیە لەگەڵ قوتابییەکانی لە بێتعەنیا مابێتەوە. | |
| پێنجشەمە | دوایین شێوی مەسیح | مەتا ٢٦:٢٦-٢٩ ؛ مەرقۆس ١٤:٢٢-٢٥ ؛ لۆقا ٢٢:١٤-٢٠ |
| عیسا لە نهۆمی سەرەوەی ماڵێکدا گفتوگۆ لەگەڵ قوتابییەکانی دەکات. | یۆحەنا ١٣–١٧ | |
| ململانێی دەروونی عیسا لە باخی گەتسیمانی. | مەتا ٢٦:٣٦-٤٦ ؛ مەرقۆس ١٤:٣٢-٤٢ ؛ لۆقا ٢٢:٣٩-٤٦ ؛ یۆحەنا ١٨:١ | |
| عیسا ناپاکی بەرامبەر دەکرێت و دەستگیر دەکرێت. | مەتا ٢٦:٤٧-٥٦ ؛ مەرقۆس ١٤:٤٣-٥٢ ؛ لۆقا ٢٢:٤٧-٥٣ ؛ یۆحەنا ١٨:٢-١٢ | |
| هەینی | دادگاییکردنی عیسا لەلایەن ڕۆمانی و جولەکەکان و نکۆڵیکردنی پەترۆس. | مەتا ٢٦:٥٧- ٢٧:٢ ؛ ٢٧:١١-٣١ ؛ مەرقۆس ١٤:٥٣- ١٥:٢٠ ؛ لۆقا ٢٢:٥٤- ٢٣:٢٥ ؛ یۆحەنا ١٨:١٣- ١٩:١٦ |
| عیسا لە خاچ دەدرێت. | مەتا ٢٧:٣١-٥٦ ؛ مەرقۆس ١٥:٢٠-٤١ ؛ لۆقا ٢٣:٢٦-٤٩ ؛ یۆحەنا ١٩:١٧-٣٠ | |
| یەکشەممە | عیسا زیندوو دەبێتەوە. | مەتا ٢٨:١-١٠ ؛ مەرقۆس ١٦:١-١١ ؛ لۆقا ٢٤:١-١٢ ؛ یۆحەنا ٢٠:١-١٨ |
پاککردنەوەی پەرستگا ( مەرقۆس ١١:١٥-١٨ )
ئەوەی عیسا لەبارەی خۆشەویستییەوە فەرمووی ( مەرقۆس ١٢:٢٨ )
| ئەوەی عیسا لەبارەی خۆشەویستییەوە فەرمووی | سەرچاوە |
|---|---|
| خودا ئێمەی خۆشدەوێت | یۆحەنا ٣:١٦ |
| پێویستە خودامان خۆشبوێت | مەتا ٢٢:٣٧ |
| خودا گرنگیمان پێدەدات، چونکە ئێمەی خۆشدەوێت | مەتا ٦:٢٥-٣٤ |
| خودا دەیەوێت هەمووان بزانن کە ئەو چەند ئێمەی خۆشدەوێت | یۆحەنا ١٧:٢٣ |
| خودا تەنانەت ئەو کەسانەشی خۆشدەوێت کە ڕقیان لێیەتی، ئێمەش دەبێت بەو جۆرە بین | مەتا ٥:٤٣-٤٧ ؛ لۆقا ٦:٣٥ |
| خودا بە شوێن ئەوانەشدا دەگەڕێت کە لە دژی ئەون | لۆقا ١٥ |
| دەبێت خودات لە هەموو کەسێک زیاتر خۆشبوێت | مەتا ٦:٢٤ ؛ ١٠:٣٧ |
| ئەگەر خودات خۆشبوێت، ئەوا گوێڕایەڵی دەبیت | یۆحەنا ١٤:٢١ ؛ ١٥:١٠ |
| خودا عیسای کوڕی خۆی خۆشدەوێت | یۆحەنا ٥:٢٠ ؛ ١٠:١٧ |
| عیسا خودای باوکی خۆشدەوێت | یۆحەنا ١٤:٣١ |
| ئەوانەی عیسا ڕەت دەکەنەوە، خودایان خۆشناوێت | یۆحەنا ٥:٤١-٤٤ |
| عیسا ئێمەی خۆشدەوێت، هەروەک چۆن خودا عیسای خۆشدەوێت | یۆحەنا ١٥:٩ |
| عیسا بە مردنی لەسەر خاچ، خۆشەویستی خۆی بۆ ئێمە سەلماند تاوەکو بتوانین لەگەڵ ئەو ژیانی هەتاهەتاییمان هەبێت | یۆحەنا ٣:١٤-١٥ ؛ ١٥:١٣-١٤ |
| خۆشەویستی نێوان خودا و عیسا باشترین نموونەیە بۆ ئێمە تاکو کەسانی دیکەمان خۆشبوێت | یۆحەنا ١٧:٢١-٢٦ |
| ئێمە دەبێت یەکتریمان خۆشبوێت ( یۆحەنا ١٣:٣٤-٣٥ ) و ئەو خۆشەویستییە نیشان بدەین | مەتا ٥:٤٠-٤٢ ؛ ١٠:٤٢ |
| ئێمە نابێت پێداهەڵدان و شکۆدارکردنمان لەلایەن کەسانی دیکەوە ( یۆحەنا ١٢:٤٣ )، پلەوپایە ( مەتا ٢٣:٦ )، سەروەت و سامان ( لۆقا ١٦:١٩-٣١ ) یان شتی دیکەمان لە خودا خۆشتر بوێت | لۆقا ١٦:١٣ |
| عیسا هەموو کەسێکی خۆشدەوێت | مەرقۆس ١٠:٢١؛ یۆحەنا ١٠:١١-١٥ |
| عیسا دەیەوێت لە هەموو هەلومەرجێکدا، چ باش و چ خراپ، ئەومان خۆشبوێت | مەتا ٢٦:٣١-٣٥ |
| عیسا دەیەوێت لە قووڵایی دڵمانەوە خۆشمان بوێت | یۆحەنا ٢١:١٥-١٧ |
پێشبینییەکانی عیسای مەسیح لەسەر چیای زەیتوون ( مەرقۆس ١٣:١ )
| پێشبینی | سەرچاوە (پەیمانی کۆن) | سەرچاوە (پەیمانی نوێ) |
|---|---|---|
| ڕۆژانی کۆتایی زەمانە ( مەرقۆس ١٣:١-٢٣ ؛ مەتا ٢٤:١-٢٨ ؛ لۆقا ٢١:٥-٢٤ ) | ( دانیال ٩:٢٦-٢٧ ؛ دانیال ١١:٣١ ؛ یۆئێل ٢:٢ ) | ( یۆحەنا ١٥:٢١ ؛ ئاشکراکردن ١١:٢ ؛ یەکەم تیمۆساوس ٤:١-٢ ) |
| دووبارە هاتنەوەی مەسیح ( مەرقۆس ١٣:٢٤-٢٧ ؛ لۆقا ٢١:٢٥-٢٨ ؛ مەتا ٢٤:٢٩-٣١ ) | ( ئیشایا ١٣:٦-١٠ ؛ حزقیێل ٣٢:٧ ؛ دانیال ٧:١٣-١٤ ) | ( ئاشکراکردن ٦:١٢ ؛ مەرقۆس ١٤:٦٢ ؛ یەکەم سالۆنیکی ٤:١٦ ) |
| خاڵی بەهێز و سەرکەوتنەکانی |
● وەک یەکێک لە دوازدە قوتابییەکە هەڵبژێردرا و تەنها کەسێک بوو لەنێو قوتابییەکاندا کە خەڵکی جەلیل نەبوو. ● سندوقی پارە و هەژماردی خەرجییەکانی گروپەکە لە دەستی ئەودا بوو. ● توانی ئەو خراپەیە بناسێتەوە کە لە پشت ناپاکیکردنی بەرامبەر بە عیسا خۆی مەڵاس دابوو. |
| لاوازی و هەڵەکانی |
● چاوچنۆک و تەماحکار بوو ( یۆحەنا ١٢:٦ ). ● ناپاکی لەگەڵ عیسا کرد. ● لە جێگای ئەوەی داوای لێخۆشبوون بکات، خۆی کوشت. |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● پلان و پاڵنەرە خراپەکانمان ئەو دەرفەت و هەلە بە شەیتان دەدات کە کاری خراپتر بکات. ● ئەنجام و لێکەوتەکانی گوناه هێندە تێکدەر و وێرانکەرن کە تەنها درۆیەک یان هەڵەیەکی بچووک دەتوانێت ئاکار و دەرئەنجامی ڕژدیان هەبێت. ● پلان و ئامانجی خودا تەنانەت لە خراپترین ڕووداو و پێشهاتەکاندا جێبەجێ دەکرێت. |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێنی نیشتەجێبوون: پێدەچێت لە شاری قەریۆت بووبێت. ● پیشە: قوتابی عیسا ● ناوی باوک: شیمۆن ● هاوسەردەمییەکانی: عیسا، پیلاتۆس، هێرۆدس، یازدە قوتابییەکەی مەسیح. |
| ئایەتی سەرەکی | شەیتان چووە ناو یەهوزاوە، کە پێی دەگوترا ئەسخەریوتی، یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکە. چوو و قسەی لەگەڵ کاهینانی باڵا و فەرماندەکانی پەرستگا کرد، چۆن عیسایان ڕادەست بکات. ( لۆقا ٢٢:٣-٤ ) |
یەهوزای ئەسخەریوتی ( مەرقۆس ١٤:١٠-٦٥ )
دوایین شێوی مەسیح و باخی گەتسیمانی ( مەرقۆس ١٤:١٢-٥٢ )
عیسا و قوتابییەکان لە ژوورێکی نهۆمی سەرەوەی ماڵێکدا نانی پەسخەیان خوارد و بەرەو کێوی زەیتوون بەڕێکەوتن و چوونە نێو باخی گەتسیمانی. لە سەرمای ئێوارەدا، عیسا نوێژی بۆ هێز و توانا کرد بۆ ئەوەی بتوانێت ڕووبەڕووی ئەو تاقیکردنەوە و ئازارە ببێتەوە کە دێتە ڕێی. دوایین شێوی مەسیح و باخی گەتسیمانیدادگاییکردنی عیسا ( مەرقۆس ١٤:٥٣-٦٥ )
تایبەتمەندییە گرنگەکانی مەسیح لە پەڕتووکەکانی مزگێنیدا ( مەرقۆس ١٤:٦٢ )
| تایبەتمەندییەکان | (سەرچاوە) شوێن و جێگای ئایەتەکان |
|---|---|
| عیسا کوڕی خودایە | مەتا ١٦:١٥-١٦ ؛ مەرقۆس ١:١ ؛ لۆقا ٢٢:٧٠-٧١ ؛ یۆحەنا ٨:٢٤ |
| عیسا خودایە و شێوەی مرۆڤی وەرگرت | یۆحەنا ١:١-٢ ، ١٤ ؛ ٢٠:٢٨ |
| عیسا مەسیحە بەڵێندراوەکەیە | مەتا ٢٦:٦٣-٦٤ ؛ مەرقۆس ١٤:٦١-٦٢ ؛ لۆقا ٩:٢٠ ؛ یۆحەنا ٤:٢٥-٢٦ |
| عیسا هات بۆ ئەوەی یارمەتی گوناهباران بدات | مەتا ٩:١٣ ؛ لۆقا ٥:٣٢ |
| عیسا توانای بەخشینی گوناهی هەیە | مەرقۆس ٢:٩-١٢ ؛ لۆقا ٢٤:٤٧ |
| عیسا دەسەڵاتی بەسەر مردندا هەیە | مەتا ٢٨:٥-٦ ؛ مەرقۆس ٥:٢٢-٢٤ ، ٣٥-٤٢ ؛ لۆقا ٢٤:٥-٦ ؛ یۆحەنا ١١:١-٤٤ |
| عیسا دەسەڵاتی پێدانی ژیانی هەتاهەتایی هەیە | یۆحەنا ١٠:٢٨ ؛ ١٧:٢ |
| عیسا نەخۆشەکانی چاککردەوە | مەتا ٨:٥-١٣ ؛ مەرقۆس ١:٣٢-٣٤ ؛ لۆقا ٥:١٢-١٥ ؛ یۆحەنا ٩:١-٧ |
| عیسا بە دەسەڵاتەوە فەرمایشتەکانی ڕاگەیاند | مەتا ٧:٢٩ ؛ مەرقۆس ١:٢١-٢٢ |
| عیسا کەسێکی میهرەبان و خاوەن بەزەیی بوو | مەتا ٩:٣٦ ؛ مەرقۆس ١:٤١ ؛ ٨:٢ |
| عیسا خەم و خەفەتی تاقی کردەوە | مەتا ٢٦:٣٨ ؛ یۆحەنا ١١:٣٥ |
| عیسا هەرگیز سەرپێچی فەرمانی یەزدانی نەکرد | مەتا ٣:١٤؛ یۆحەنا ٨:٤٦ |
| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● فەرمانڕەوای ڕۆمانی ناوچەی یەهودیا بوو. |
| لاوازی و هەڵەکانی |
● نەیتوانی حوکمڕانی بکات بەسەر گەلێک کە لەلایەنی سەربازییەوە ژێرکەوتوو و دۆڕاو بوون، بەڵام هەرگیز نەکەوتنە ژێر دەسەڵاتی ڕۆمانییەکانەوە. ● کێشمەکێشه بەردەوامەکانی لە گۆڕەپانی سیاسیدا، ببووە هۆی ئەوەی ببێتە سازشکەرێکی دڵڕەق و بەدگومان، بەو هۆیەوە کەوتبووە ژێر پاڵەپەستۆی جۆراوجۆرەوە. ● هەرچەندە دەیزانی کە عیسا بێ گوناهە، بەڵام بۆ لەخاچدانی، خۆی دایە دەست خواستی خەڵکی. |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● کاتێک فشار و پاڵەپەستۆ سیاسییەکان دەکەونە پێش ڕاستییەکان، لەوانەیە هەڵەی گەورە ڕووبدات. ● بەرەنگاری و ڕووبەڕووبوونەوە لە بەرامبەر ڕاستیی، دەبێتە هۆی بێ ئامانجی و گومڕایی کەسەکە. |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێنی نیشتەجێبوون: یەهودیا ● پیشە: فەرمانڕەوای ڕۆمانی ناوچەی یەهودیا ● هاوسەردەمییەکانی: عیسا، قەیافا، هێرۆدس |
| ئایەتی سەرەکی | پیلاتۆس پێی گوت: «ڕاستی چییە؟» کە ئەمەی گوت دیسان چووە دەرەوە بۆ لای جولەکەکان و پێی گوتن: «هیچ خراپەیەکی تێدا نابینم. بەڵام نەریتێکتان هەیە کە لە جەژنی پەسخەدا یەکێکتان بۆ ئازاد بکەم. بۆیە دەتانەوێت پاشای جولەکەتان بۆ ئازاد بکەم؟» ( یۆحەنا ١٨:٣٨-٣٩ ) |
پیلاتۆس ( مەرقۆس ١٥:١-١٥ )
پیلاتۆس گومانی لە بێ گوناهی عیسا نەبوو. ئەو سێ جار ڕایگەیاند کە عیسا بێ گوناهە. پیلاتۆس نەیدەتوانی لەوە تێبگات کە بۆچی خەڵکی خوازیاری مەرگی عیسان، بەڵام دەترسا لەو زیانەی کە جولەکەکان دەیانتوانی لێی بدەن. ئەم ترسەش کاریگەری هەبوو لەسەر بڕیارەکانی و هەر ئەمەش بوو وای کرد کە بڕیاری لەخاچدانی عیسا دەربکات. جولەکەکان هەڕەشەی ئەوەیان کردبوو کە هەواڵ دەدەن بە ئیمپراتۆر کە پیلاتۆس کەسێکی یاخی لە دژی ڕۆمانییەکان بە زیندوویی هێشتووەتەوە. جا بەم هۆیەوە، ئەو بە پێچەوانەی ئەو شتەوە کاری کرد کە ڕاست بوو لەلای. ئەو بەبێ هیوایی ئەو ڕێگایەی هەڵبژارد کە پێچەوانە و ناڕاست بوو. لە پەڕتووکەکانی مزگێنیدا باسی پیلاتۆس کراوە. ( مەتا ٢٧:١١-٢٦ ؛ مەرقۆس ١٥:١-١٥ ؛ لۆقا ٢٣:١-٢٥ ؛ یۆحەنا ١٨:٢٨- ١٩:١٧ ) هەروەها لە ( کردار ٣:١٣ ؛ ٤:٢٧ ؛ ١٣:٢٨ ؛ یەکەم تیمۆساوس ٦:١٣ ) ئاماژەی پێکراوە. لە سەردەمی عیسادا، حوکمی لەسێدارەدان دەبووایە لەلایەن فەرمانڕەوا و دەسەڵاتدارانی باڵای ڕۆمانییەکانەوە لە ناوچەکە بڕیاری لێ بدرابا. فەرمانڕەوای ئەو ناوچەیەی کە ئۆرشەلیم کەوتبووە ناویەوە، پیلاتۆسی پۆنتی بوو. ڕابەرانی جولەکە عیسایان کەوتبووە چنگ و دەیانویست بیکوژن، بەڵام تاکە ڕێگر کە لەبەردەمی ئەواندا مابووەوە، وەرگرتنی بڕیاری ڕەزامەندی بوو لەلایەن پیلاتۆسەوە. هەر بەو هۆیەوە، پیلاتۆس بەیانییەکی زوو ڕۆژێک لە دوای گرتنی عیسا، ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کەس بووەوە کە خوازیاری مەرگی کەسێک بوون.ڕۆیشتن بەرەو گولگۆسا ( مەرقۆس ١٥:٢٠-٢٢ )
دوای ئەوەی کە پیلاتۆس سزای مردنی بەسەر عیسادا سەپاند، بردیان بۆ دەرەوەی شار بۆ گولگۆسا تاوەکو لە خاچ بدرێت. ڕۆیشتن بەرەو گولگۆسابۆچی عیسا دەبوو بمرێت؟ ( مەرقۆس ١٥:٣٣ )
| کێشە و گرفتەکە | ئێمە تووشی گوناه بووین و سەرپێچی ڕاسپاردەی خودامان کردووە. بەم هۆیەوە لە خودای دروستکەرمان دوور کەوتووینەتەوە. جیابوونەوە و دوورکەوتنەوە لە خودا هەمان مردنی هەتاهەتاییە. ئێمە بە هەوڵی خۆمان هەرگیز ناتوانین بەرەو لای خودا بگەڕێینەوە. |
| بۆچی عیسا دەتوانێت یارمەتیمان بدات؟ | عیسا تەنها مرۆڤ نەبوو، ئەو تاقە کوڕی خودا بوو. عیسا هەرگیز سەرپێچی فەرمانی خودای باوکی نەکردووە، ئەو بێ گوناه بوو، بۆیە تەنها ئەو دەتوانێت وەک پردێک بێت لە نێوان خودای بێ گوناه و مرۆڤی گوناهباردا. |
| ڕێگەچارە | عیسا بە خواستی خۆی گیانی لە پێناوی ئێمەدا بەخشی و لەسەر خاچ لە جێگای ئێمە مرد. ئەو هەموو گوناهەکانی ئێمەی خستە سەر شانی خۆی و ئێمەی لە سزای گوناه ڕزگار کرد، بە حوکمی یەزدان و مردنی هەتاهەتاییشەوە. |
| ئەنجامەکان | عیسا گوناهەکانی ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی ئێمەی خستە سەر شانی خۆی تاوەکو ئێمە بتوانین ژیانێکی نوێ بەدەستبهێنین. جا لەبەر ئەوەی گوناهەکانی ئێمە بەخشران، لەگەڵ خودا ئاشتبووینەوە. سەرەڕای ئەوە، هەستانەوەی عیسا لە مردن، بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە ئەو قوربانییەی لەسەر خاچ لە جیاتی ئێمە دای، لەلایەن خوداوە قبوڵ کرا، هەروەها هەستانەوەی لەنێو مردووان سەرچاوەی ژیانێکی نوێیە بۆ هەموو ئەوانەی باوەڕ بەوە دەهێنن کە عیسا کوڕی خودایە. هەموو ئەو کەسانەی باوەڕی پێدەهێنن، دەتوانن ئەو ژیانە نوێیە بەدەستبهێنن و بە یەکگرتن و یەکبوون لەگەڵ ئەو بژین. |
ئەم بەڵگەیەی کە مردن و هەستانەوەی عیسا پشتڕاست دەکاتەوە ( مەرقۆس ١٥:٤٢ )
| ڕوونکردنەوە پێشنیارکراوەکان لەبارەی گۆڕە بەتاڵەکەوە | بەڵگەکان لە دژی ڕوونکردنەوە پێشنیارکراوەکان | سەرچاوە |
|---|---|---|
| عیسا تەنها لە هۆش خۆی چووبوو و پاش ماوەیەک بە هۆش خۆی هاتەوە. | سەربازێکی ڕۆمانی هەواڵی مردنی عیسای بۆ پیلاتۆس پشتڕاست کردەوە. | مەرقۆس ١٥:٤٤-٤٥ |
| سەربازە ڕۆمانییەکان پێی عیسایان نەشکاند، چونکە پێشوەخت مردبوو. بەڵام یەکێک لە سەربازەکان کەلەکەی عیسای بە ڕم کون کرد. | یۆحەنا ١٩:٣٢-٣٤ | |
| یوسفی ڕامەیی و نیقۆدیمۆس جەستەی عیسایان کفن کرد و خستیانە گۆڕەوە. | یۆحەنا ١٩:٣٨-٤٠ | |
| ژنەکان بە هەڵە چوونە سەر گۆڕێکی دیکە. | مریەمی مەجدەلی و مریەمی دایکی یۆنا، بە چاوی خۆیان بینییان کە جەستەی عیسا خرایە کام گۆڕەوە. | مەتا ٢٧:٥٩-٦١ ؛ مەرقۆس ١٥:٤٧ ؛ لۆقا ٢٣:٥٥ |
| بەیانی ڕۆژی یەکشەممە، پەترۆس و یۆحەنا چوون بۆ سەر هەمان گۆڕ. | یۆحەنا ٢٠:٣-٩ | |
| کەسانێکی نەناسراو جەستەی عیسایان دزی. | گۆڕەکە مۆری لێدرا و سەربازە ڕۆمانییەکان پاسەوانی گۆڕەکە بوون. | مەتا ٢٧:٦٥-٦٦ |
| قوتابییەکان جەستەی عیسایان دزی. | قوتابییەکان ئامادەبوون لە پێناوی باوەڕەکەیاندا گیانی خۆیان ببەخشن. دزینی جەستەی عیسا واتا دانپێدانان بەوەی کە باوەڕەکەیان بێ واتایە. | کردار ١٢:٢ |
| ڕابەرانی ئایینی جولەکە جەستەی عیسایان دزی، تاکو پارێزگاری لێ بکەن. | ئەگەر ڕابەرانی ئایینی جەستەی عیسایان بدزیبا، ئەوا بێگومان جەستەکەیان نیشان دەدا تاوەکو ئەو هەواڵانە بوەستێنن کە باس لە هەستانەوەی عیسا دەکەن. | نییە |
ڕووداو و بەروارەکان
| ئینجیل بەپێی نووسینی لۆقا | |
| هێرۆدسی مەزن دەستی بە فەرمانڕەوایی کرد | ٣٧ پ. ز. |
| مەسیح لەدایکبوو | ٥ یان ٦ پ. ز. |
| ڕاکردن بەرەو میسر | ٤ یان ٥ پ. ز. |
| مردنی هێرۆدسی مەزن | ٤ پ. ز. |
| گەڕانەوە بۆ ناسیرە | ٣ یان ٤ پ. ز. |
| عیسای منداڵ سەردانی پەرستگا دەکات | ٦ یان ٧ ز. |
| تایبریۆس قەیسەر دەبێتە ئیمپراتۆر | ١٤ ز. |
| یەحیا خزمەتەکەی دەستپێدەکات | ٢٦ ز. |
| عیسا خزمەتەکەی دەستپێدەکات | ٢٦ یان ٢٧ ز. |
| عیسا دوازدە قوتابی هەڵدەبژێرێت | ٢٨ ز. |
| عیسا نانی پێنج هەزار کەس دەدات | ٢٩ ز. |
| عیسا لە خاچ درا، زیندووبووەوە و ڕۆیشت بۆ ئاسمان | ٣٠ ز. |
زانیارییە سەرەکییەکانی ئینجیلی لۆقا
مەبەست:پێکهاتەی ئینجیلی لۆقا
| ا. لەدایکبوون و ئامادەکاریی عیسای ڕزگارکەر ( ١:١- ٤:١٣ ) | عیسا لە ساوایەکی بێ دەسەڵاتەوە گەشەی کرد و بووە کەسێک کە بە تەواوی ئەرکەکەی لەسەر زەوی جێبەجێ کرد. عیسا مرۆڤێکی تەواو بوو، بە هەموو شێوەیەک لە ئێمە دەچوو، لەگەڵ ئەوەشدا هەر بە خودای تەواو مایەوە. هیچ ڕێگایەکی خێرای نەگرتە بەر، هەروەها خۆی لە فشار و تاقیکردنەوەکانی ژیان دەرباز نەکرد. ئێمەش کە خەریکی خۆئامادەکردنین بۆ خزمەتکردنی خودا، هیچ ڕێگایەکی خێرا لەبەردەستدا نییە. |
|
ب. پەیام و خزمەتی عیسای ڕزگارکەر (
٤:١٤-
٢١:٣٨
)
١. خزمەتەکەی عیسا لە جەلیل. ( ٤:١٤- ٩:٥٠ ) ٢. خزمەتەکەی عیسا لە کاتی ڕۆیشتنی بەرەو ئۆرشەلیم. ( ٩:٥١- ١٩:٢٧ ) ٣. خزمەتی عیسا لە ئۆرشەلیم. ( ١٩:٢٨- ٢١:٣٨ ) |
عیسا بە تایبەتی لە ڕێگەی نموونەوە باسی وشەی خودای بۆ ژمارەیەکی زۆری خەڵکی دەکرد. نموونەکانی عیسا، لە چیرۆکی زۆر سوودبەخش و ڕاست پێکدەهاتن. بەڵام تەنها ئەو کەسانەی کە گوێی بیستنیان هەبوو تێدەگەیشتن. دەبێت نزا بکەین و لە خودا بپاڕێینەوە کە ڕۆحی پیرۆز یارمەتیمان بدات بۆ ئەوەی لە دەرئەنجام و کاریگەری ئەو ڕاستییانە بۆ ژیانمان بگەین تاکو زیاتر وەکو عیسامان لێبێت. |
| پ. مردن و زیندووبوونەوەی عیسای ڕزگارکەر ( ٢٢:١- ٢٤:٥٣ ) | ڕزگارکەری جیهان دەستگیر کرا و کوژرا، بەڵام مردن نەیتوانی لەناوی ببات چونکە عیسا لەنێو مردووان هەستایەوە و بەرەو ئاسمان بەرزکرایەوە. لە نووسراوی وردی مێژوویی لۆقادا، هەندێک ڕاستی لەمەڕ هەستانەوەی عیسا وەردەگرین. نەک هەر دەبێت باوەڕ بەو ڕاستییانە بکەین، بەڵکو دەبێت مەسیح وەکو ڕزگارکەری خۆمان قبوڵ بکەین. پشتگوێخستنی ئەو ڕاستییانە لە کورتبینی ئێمەوەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا مایەی خەفەت و دڵتەنگییە کە ڕاستییەکانی هەستانەوەی مەسیح قبوڵ بکەین و ئەو بەخشینە پشتگوێ بخەین کە عیسا پێشکەشی هەر یەک لە ئێمەی کردووە. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگ |
|---|---|---|
| عیسای مەسیحی ڕزگارکەر | لۆقا باسی ئەوە دەکات کە چۆن کوڕی خودا دێتە ناو مێژووی مرۆڤەوە. عیسا وەکو نموونەی مرۆڤێکی تەواو و بێگلەیی ژیا. لە دوای خزمەتێکی تەواو، بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت، قوربانییەکی تەواوی بۆ گوناهەکانمان دابین کرد. | عیسا ڕابەر و ڕزگارکەری تەواو و بێ گلەیی ئێمەیە. گوناهەکانی هەموو ئەو کەسانە دەبەخشرێن کە عیسایان وەکو پەروەردگاری ژیانیان قبوڵە و باوەڕیان وایە کە فەرمایشت و وتەکانی مەسیح ڕاستن. |
| مێژوو | لۆقا پزیشک و مێژووناس بوو. بە باشی تیشکی خستووەتە سەر بەروار و وردەکاری و عیسا دەبەستێتەوە بە ڕووداو و کەسایەتییە مێژووییەکانەوە. | لۆقا بە وردەکارییەوە باسی مێژووی ژیانی عیسا دەکات بۆ ئەوەی ڕووداوەکە باوەڕپێکراو بێت و بتوانین پشتی پێ ببەستین. گرنگتر لەوە ئەوەیە کە دەتوانین دڵنیا بین لەوەی کە عیسا خودایە. |
| خەڵک | عیسا خەڵک و پەیوەندیی نێوان مرۆڤەکانی بەلاوە زۆر گرنگ بوو. گرنگییەکی زۆر تایبەتی بە قوتابییەکان و هاوڕێکانی دەدا، جا پیاو، ژن یان منداڵ بووبێت. | خۆشویستنی خەڵکی لە لایەن عیساوە، بۆ هەموو کەسێک هەواڵێکی خۆشە. پەیامی عیسا بۆ هەموو کەسێکە لە هەموو نەتەوە و گەلێک. هەریەک لە ئێمە دەرفەت و هەلی ئەوەمان لەبەردەستە کە بە باوەڕەوە وەڵامی بدەینەوە و خزمەتی بکەین. |
| سۆز و میهرەبانی | عیسا وەکو مرۆڤێکی تەواو، هاوسۆزی خۆی بۆ هەژار، پشتگوێخراو، ئازاردراو و گوناهبار دەربڕی. عیسا هیچ کەسێکی ڕەت نەکردەوە، هەروەها هیچ کەسێکیشی پشتگوێ نەخست. | عیسا لە مامۆستایەکی باش زیاترە؛ ئەو گرنگیت پێدەدات. لەبەر ئەو خۆشەویستییە قووڵەی بۆ تۆی هەیە دەتوانێت پێداویستییەکانت دابین بکات. |
| ڕۆحی پیرۆز | ڕۆحی پیرۆز لە کاتی لەدایکبوونی عیسا، لە ئاو هەڵکێشان، خزمەت و هەستانەوەی لەنێو مردووان ئامادە بوو. پشتبەستنی عیسا بە ڕۆحی پیرۆز دەبێت ببێتە نموونەیەکی تەواو بۆ ئێمە. | خودا ڕۆحی پیرۆزی نارد بۆ ئەوەی دەسەڵات و توانای عیسا دووپات بکاتەوە. ڕۆحی پیرۆز بە مرۆڤ دراوە بۆ ئەوەی توانای ئەوەیان پێبدات کە بۆ مەسیح بژین. بە باوەڕ دەتوانین بۆ هەتاهەتایە ببینە خاوەنی ڕۆحی پیرۆز و شایەتی هێز و دەسەڵات و خزمەتکردن. |
شوێنە سەرەکییەکانی ئینجیلی لۆقا
ئەو بابەتانەی کە تەنها لە ئینجیلی لۆقادا باسکراون ( لۆقا ١:٥ )
| سەرچاوە | بابەت |
|---|---|
| ١:٥-٨٠ | چەندین ڕووداوی تایبەت کە لەدایکبوونی یەحیای لەئاوهەڵکێش و عیسای بەدوای خۆیدا هێنا |
| ٢:١-٥٢ | چەند ڕووداوێکی کاتی منداڵیی عیسا |
| ٣:١٩-٢٠ | هێرۆدس یەحیا دەخاتە زیندانەوە |
| ٤:١٦-٣٠ | عیسا لە ناسیرە ڕەتکرایەوە |
| ٥:١-١١ | عیسا پەرجووی گرتنی ماسی ئەنجام دا |
| ٧:١١-١٧ | عیسا کوڕی بێوەژنێکی لە مردن هەستاندەوە |
| ٧:٣٦-٥٠ | ژنێکی گوناهبار پێی عیسای چەورکرد |
| ٨:١-٣ | ژنان لەگەڵ عیسادا گەشت دەکەن |
| ١٠:١- ١٨:١٤ | ڕووداو و پەرجوو و فێرکردنەکانی عیسا پێش مانگێک لە مردنەکەی |
| ١٩:١-٢٧ | عیسا چاوی بە زەکا دەکەوێت و دواتر نموونەی دە خزمەتکارەکەی پاشا باس دەکات |
| ٢٣:٦-١٢ | دادگاییکردنی عیسا لەبەردەم هێرۆدس |
| ٢٤:٤٤-٤٩ | هەندێک لە کۆتا وشەکانی پێش بەرزبوونەوەی بۆ ئاسمان |
| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● بە ژنێکی زۆر خواناس ناوی دەرکردبوو ● هیچ گومانێکی لە توانای خودا بۆ بەدیهێنانی بەڵێنەکەی نیشان نەدا ● دایکی یەحیای لەئاوهەڵکێش بوو ● یەکەم ژن بوو کە لەگەڵ مریەمدا هەواڵی هاتنی ڕزگارکەریان بیست |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● خودا ئەو کەسانە لەبیر ناکات کە دڵسۆز و وەفادارن بەرامبەری ● مەرج نییە کات و شێوازی ئەنجامدانی کارەکانی خودا لەگەڵ هی ئێمەدا یەک بگرێتەوە |
| زانیارییە گرنگەکان |
● ئیش: ژنی ماڵەوە ● کەسە نزیکەکان: هاوسەر: زەکەریا. کوڕ: یەحیای لەئاوهەڵکێش خزم: مریەمی دایکی عیسا ● هاوسەردەمییەکانی: یوسف، هێرۆدسی گەورە |
| ئایەتی سەرەکی | ئەم شکۆیەم لەکوێوە بۆ هات، هەتا دایکی گەورەکەم بێت بۆ لام؟ چونکە هەرکە دەنگی سڵاوەکەت بەر گوێم کەوت، منداڵەکە لە خۆشیدا لە سکمدا هەڵبەزییەوه. خۆزگە دەخوازرێت بەوەی باوەڕی هێناوە کە لە یەزدانەوە چی پێ گوتراوە دێتە دی. ( لۆقا ١:٤٣-٤٥ ) |
ئەلیسابات ( لۆقا ١:٥-٨٠ )
ئەلیسابات لە کاتی گرنگیدان بە دیارییەکەی خودا، ستایشی خودای کرد. بێگومان ئەلیسابات کاتێک کە لەبارەی مریەمەوە زانیویەتی، تووشی سەرسوڕمانی بووە لە هەڵبژاردنی ئەو کاتەی کە خودا کارەکانی خۆی ئەنجام دەدات. شتەکان بە ڕادەیەک بە باشی بۆی شکایەوە کە تەنانەت ئەگەر پلانیشی بۆ دابڕێژتبا ئەوەندە باش نەدەبوو. ئێمەش دەبێت ئەوەمان لەبیر بێت کە خودا هەموو بارودۆخێکی لە ژێر ڕکێفدایە. کۆتا جار کەی بوو کە بۆ ساتێک ڕاوەستایت بۆ ئەوەی درک بە کاتی ئەنجامدانی کارەکانی خودا بکەیتەوە لە ناو ڕووداوەکانی ژیانتدا. ئەلیسابات و زەکەریا هەردووکیان لە بنەماڵەیەکی کاهینەتییەوە هاتبوون. زەکەریا دەبووا ساڵانە دوو هەفتە بچووبا بۆ پەرستگای ئۆرشەلیم بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی تایبەت بە کاهینیێتی. لەدوای یەکێک لەو گەشتانەی بۆ ئۆرشەلیم، زەکەریا بە دڵخۆشی و لاڵی گەڕایەوە. دەبووا هەواڵە خۆشەکەی بنووسیبا، چونکە بە هیچ ڕێگایەکی دیکە نەیدەتوانی ڕایبگەیەنێت. چ هەواڵێکی سەرسامکەری بۆ هاوسەرەکەی هەبوو: خەونە لەناوچووەکەیان دەبێتە ڕاستییەکی سەرسوڕهێنەر! هەر زوو ئەلیسابات سکی پڕبوو، دەیزانی کە منداڵەکەی ئەو دیارییە خوداییە بوو کە ماوەیەکی زۆر بوو هیوای بۆ دەخواست. کاتێک منداڵەکەی ئەلیسابات لەدایکبوو، ئەلیسابات پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە ناوی بنرێت یەحیا، چونکە خودا ئەو ناوەی بۆ دانابوو. بەڵێننامە نووسراوەکەی زەکەریا بووە هۆی کردنەوەی زمانی. هەموو کەسێک بەلایانەوە جێگەی پرسیار بوو کە ئاخۆ ئەم منداڵە تایبەتە لە داهاتوو چی لێ دەردەچێت. لە ( لۆقا ١:٥-٨٠ ) باسی چیرۆکی ئەلیسابات کراوە. لە کۆمەڵگای وەکو ئیسرائیلدا، کە نرخ و بەهای ژن بە ڕادەیەکی زۆر بەپێی توانای منداڵبوونی دیاری دەکرا، نەبوونی منداڵ دەبووە هۆی کێشەی تایبەتی و شەرمەزاری گشتی. ئەلیسابات کە ژنێکی پیری بێ منداڵ بوو، کاتێکی پڕ لە تەنهایی و بە ئازاری هەبووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەرامبەر بە خودا هەر دڵسۆز و وەفادار بوو. هەواڵەکە هەر زوو لە نێو خێزانەکەدا بڵاو بووەوە. لە ناسیرە کە لە باکوورەوە ٧٠ کیلۆمەتر دوور بوو، مریەمی خزمی ئەلیساباتیش بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو سکی پڕ بوو. لەدوای چەند ڕۆژێک لە هەواڵی فریشتەکە بۆ مریەم کە مەسیح لە سکیدا هەڵدەگرێت، مریەم چوو بۆ سەردانی ئەلیسابات. ئەوان دەستبەجێ بەهۆی ئەو دیارییە ناوازە خوداییەوە کە پێی بەخشین، لە یەکتر نزیک بوونەوە. ئەلیسابات دەیزانی کە کوڕەکەی مریەم تەنانەت لەوەکەی خۆی مەزنتر دەبێت، چونکە یەحیا دەبێتە پەیامبەری کوڕەکەی مریەم.شێوازی نائاسایی وتووێژی خودا ( لۆقا ١:١١ )
| کەس، گروپ و دەستە | شێواز | سەرچاوە |
|---|---|---|
| یاقوب، زەکەریا، مریەم، شوانەکان | فریشتەکان | پەیدابوون ٣٢:٢٢-٣٢ ؛ لۆقا ١:١٣ ؛ ١:٣٠ ؛ ٢:١٠ |
| یاقوب، یوسف، نانەوا، ساقی، فیرعەون، ئیشایا، یوسف، پیاوە داناکە | خەونەکان | پەیدابوون ٢٨:١٠-٢٢ ؛ ٣٧:٥-١٠ ؛ ٤٠:٥ ؛ ٤١:٧-٨ ؛ ئیشایا ١:١ ؛ مەتا ١:٢٠ ؛ ٢:١٢-١٣ |
| بێلشەسر | نووسینی سەر دیوار | دانیال ٥:٥-٩ |
| بەلعام | کەرە قسەکەرەکە | سەرژمێری ٢٢:٢١-٣٥ |
| گەلی ئیسرائیل | ستوونی هەور و ئاگر | دەرچوون ١٣:٢١-٢٢ |
| یونس | لەلایەن ماسییەوە قووت درا | یونس ٢ |
| موسا، عیسا لە کاتی لەئاوهەڵکێشانیدا، پۆڵس | قسەکردنی ڕاستەوخۆ | پەیدابوون ١٢:١-٤ ؛ دەرچوون ٧:٨ ؛ مەتا ٣:١٣-١٧ ؛ کردار ١٨:٩ |
| موسا | ئاگر | دەرچوون ٣:٢ |
| ئێمە | کوڕی خودا | عیبرانییەکان ١:١-٢ |
| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● دایکی عیسای مەسیح بوو ● تاکە کەسێک بوو کە لە کاتی لەدایکبوونی عیسا هەتا مردنی لەگەڵیدا بوو ● هەمیشە ئامادەیی ئەوەی هەبوو کە خزمەتی یەزدان بکات ● یاسا و شەریعەتی پەیمانی کۆنی دەزانی و جێبەجێی دەکرد |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● زۆربەی کات خزمەتکارە هەرە باشەکانی یەزدان ئەوانەن کە کەسانێکی ئاسایین، بەڵام ئامادەیی ئەوەیان هەیە کە خودا بەکاریانبهێنێت ● پلانەکانی یەزدان ڕووداوی نائاسایی و سەرووی سروشت دەگرێتەوە کە لە ژیانی کەسانی ئاساییدا ڕوودەدەن ● کەسایەتی مرۆڤەکان لە ڕێگەی وەڵامی بۆ پێشهاتە چاوەڕواننەکراوەکانەوە دەردەکەوێت |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێن: ناسیرە، بێتلەحم ● ئیش: ژنی ماڵەوە ● کەسە نزیکەکان: هاوسەر: یوسف. منداڵ: عیسا، یاقوب، یوسف، یەهودا، شیمۆن، کچەکانی. خزم و کەس: زەکەریا و ئەلیسابات. |
| ئایەتی سەرەکی | هەر لەو کاتەدا هات بۆ لای ئەوان و ستایشی خودای کرد، باسی منداڵەکەی بۆ هەموو ئەوانە کرد کە چاوەڕوانی ڕزگاریی ئۆرشەلیم بوون. ( لۆقا ١:٣٨ ) |
مریەمی دایکی عیسا ( لۆقا ١:٢٦-٥٦ )
گەشت بەرەو بێتلەحم ( لۆقا ٢:٤-٥ )
ترسان یان نەترسان ( لۆقا ٢:٨ )
| مرۆڤ | سەرچاوە | مرۆڤ | سەرچاوە |
|---|---|---|---|
| ئیبراهیم | پەیدابوون ١٥:١ | مریەم | لۆقا ١:٣٠ |
| موسا | سەرژمێری ٣١:٣٤ ؛ دواوتار ٣:٢ | شوانەکان | لۆقا ٢:١٠ |
| یەشوع | یەشوع ٨:١ | پەترۆس | لۆقا ٥:١٠ |
| یەرمیا | شینەکانی یەرمیا ٣:٥٧ | پۆڵس | کردار ٢٧:٢٣-٢٤ |
| دانیال | دانیال ١٠:١٢ ، ١٩ | یۆحەنا | ئاشکراکردن ١:١٧-١٨ |
| زەکەریا | لۆقا ١:١٣ |
| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی شیمۆن و ئانای |
● کەسانێکی وەفادار بوون بۆ مەسیحی بەڵێندراوی خودا ● دوودڵ نەبوون لە ستایشکردنی خودا بەهۆی ئەو کارانەی لە جیهاندا ئەنجامی دەدات ● هەردووکیان بەهۆی بەهێزی و دەسەڵاتی باوەڕ و تەمەنیانەوە دەدوان |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانیانەوە فێردەبین |
● خودا بە تایبەتی وا دەکات کە هەندێک لە شوێنکەوتووە دڵسۆزەکانی، پلانەکانی خودا بە باشی و ڕوونی ببینین ● کەسانێک هەبوون لە ئیسرائیلدا کە عیسایان ناسییەوە ● پیری وا ناکات کە کەسێک سوودی لە جێبەجێکردنی پلانەکانی یەزداندا نەمێنێت |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێن: ئۆرشەلیم ● هاوسەردەمییەکانی: یوسف، مریەم و هێرۆدسی گەورە |
| ئایەتی سەرەکی | پیاوێکی چاک و لەخواترس بە ناوی شیمۆن لە ئۆرشەلیم هەبوو، چاوەڕێی هاتنی دڵنەواییکەری ئیسرائیل بوو، ڕۆحی پیرۆزی لەسەر بوو. بە ڕۆحی پیرۆز بۆی ئاشکرا کرابوو کە نامرێت هەتا مەسیحی یەزدان نەبینێت. پاشان بە بێوەژنی مابووەوە و تەمەنی گەیشتبووە هەشتا و چوار ساڵی. پەرستگای بەجێ نەدەهێشت، شەو و ڕۆژ خودای دەپەرست بە نوێژ و ڕۆژووگرتن. ( لۆقا ٢:٢٥-٢٦ ، ٣٧ ) |
شیمۆن و ئانای ( لۆقا ٢:٢٥-٣٨ )
کاتێک لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانتدا لەگەڵ کەسانی دەوروبەرتدا گفتوگۆ دەکەیت، بیربکەوە لە بەهێزکردنی پەیوەندیت لەگەڵ یەزداندا. کاتێک لەگەڵ کەسێکی لە خۆت گەنجتر قسە دەکەیت، لە دڵی خۆتدا بڵێ: «لەو تەمەنەدا خودا چۆن لەسەر من ئیشی دەکرد؟» کاتێک سەرنجت بەلای کەسێکی بە تەمەنتر لە خۆت ڕادەکێشرێت، لە خۆت بپرسە: «چۆن دەتوانم لە کاتی گەیشتنم بەو تەمەنە، پەیوەندیم لەگەڵ خودا پێگەیشتوو و تەواو بێت؟» کاتێک یوسف و مریەم عیسای هەشت ڕۆژەیان بردە ئۆرشەلیم تاکو خەتەنەی بکەن، تووشی دوو ڕووداوی چاوەڕواننەکراوی خۆش بوونەوە. شیمۆن و ئانای کە نموونەی ئارامی و دانبەخۆداگرتنی بێ ئەندازەن، چاوەڕێی دیداریان بوون. هەر یەک لەم دوو پیرۆزەی خودا، ناسنامەی عیسایان وەکو مەسیح ناسییەوە. شیمۆن و ئانای وێنەی چاوەڕوانییەکی خوداییانەمان نیشان دەدەن لە ژینگەیەکدا کە چاوەڕوانییەکان پێگەیشتوون.تاقیکردنەوەی عیسا و گەڕانەوەی بۆ جەلیل ( لۆقا ٤:١-١٥ )
عیسا کوڕی بێوەژنێک زیندوو دەکاتەوە ( لۆقا ٧:١١-١٧ )
عیسا و ژن ( لۆقا ٨:١-٣ )
| عیسا لەسەر بیرەکە لەگەڵ ژنێکی سامیرەیی قسە دەکات | یۆحەنا ٤:١-٢٦ |
| عیسا کوڕی بێوەژنێک زیندوو دەکاتەوە | لۆقا ٧:١١-١٧ |
| ژنێکی گوناهبار پێی عیسا چەور دەکات | لۆقا ٧:٣٦-٥٠ |
| عیسا ژنێکی داوێنپیس دەبەخشێت | یۆحەنا ٨:١-١١ |
| کۆمەڵە ژنێک لەگەڵ عیسادا گەشت دەکەن | لۆقا ٨:١-٣ |
| عیسا سەردانی مریەم و مەرسا دەکات | لۆقا ١٠:٣٨-٤٢ |
| عیسا ژنێکی قەمبوور چاک دەکاتەوە | لۆقا ١٣:١٠-١٧ |
| عیسا کچی ژنێکی ناجولەکە چاک دەکاتەوە | مەرقۆس ٧:٢٤-٣٠ |
| لە ڕێگەی لەخاچدانی عیسادا، ژنێک بە گریانەوە شوێنی دەکەوێت | لۆقا ٢٣:٢٧-٣٠ |
| دایکی عیسا و هەندێک ژنی دیکە لەلای خاچەکە کۆدەبنەوە | یۆحەنا ١٩:٢٥-٢٧ |
| عیسا بۆ مریەمی مەجدەلی دەردەکەوێت | مەرقۆس ١٦:٩-١١ |
| عیسا لەدوای هەستانەوەی بۆ ژنانی دیکەش دەردەکەوێت | مەتا ٢٨:٨-١٠ |
چاککردنەوەی پیاوێک کە ڕۆحی پیسی تێدابوو ( لۆقا ٨:٢٦-٣٩ )
کۆمەڵە هەڵسوکەوت و ڕەفتارێک لەمەڕ پێویستییەکانی کەسانی دیکە ( لۆقا ١٠:٣٠-٣٧ )
| بۆ کاهینەکە | پیاوە بریندارەکە بابەتی گفتوگۆکردن بوو. |
| بۆ جەردەکە | پیاوە بریندارەکە کەسێکە دەکرێت سوودی لێ وەربگریت و بە قازانجی خۆت بەکاریبهێنێت. |
| بۆ لێڤییەکە | پیاوە بریندارەکە کێشە بوو و دەبووایە خۆتی لێ بپارێزیت. |
| بۆ خاوەن خانەکە | پیاوە بریندارەکە کڕیارە و دەبێت لە بەرامبەر پارەدا خزمەتی بکەیت. |
| بۆ سامیرەییەکە | پیاوە بریندارەکە مرۆڤە و شایانی ئەوەیە کە گرنگی پێبدرێت و خۆشەویستی بۆ دەرببڕیت. |
| بۆ عیسا | ئەوان و ئێمەش شایانی ئەوەین کە لە پێناوماندا گیانی بەخت بکات. |
عیسا سەردانی مریەم و مەرسا دەکات ( لۆقا ١٠:٣٨-٤٢ )
| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● بە کەسێکی میواندۆست ناوی دەرکردبوو ● بە باوەڕی تەواوەوە متمانەی بە عیسا هەبوو ● حەزی دەکرد هەموو شتێک تەواو و دروست ئەنجام بدات |
| خاڵی لاواز و هەڵەکانی |
● چاوەڕێی دەکرد کەسانی دیکە هاوڕا بن لەگەڵ لەپێشینەکانیدا ● لەڕادەبەدەر گرنگی بە وردەکاری دەدا ● هەستی بە خەمباری دەکرد کاتێک هەوڵ و زەحمەتییەکانی لەبەرچاو نەدەگیرا ● پێی وابوو کە عیسا تەنها دەسەڵاتی لەسەر شتی دنیایی هەیە |
| ئەو شتانەی کە لە ژیانییەوە فێری دەبین |
● خۆسەرقاڵکردن بە وردەکارییەوە دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی کە هۆکاری ڕاستەقینەی کارەکانمان لەبیر بچێتەوە ● گوێگرتن لە عیسا کاتی خۆی هەیە و خزمەتکردنیشی کاتی خۆی |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێن: بێتعەنیا ● کەسە نزیکەکانی: خوشک: مریەم. برا: لەعازر |
| ئایەتی سەرەکی | بەڵام مەرسا لەبەر زۆری خزمەتکردن شڵەژا بوو، ڕاوەستا و گوتی: «گەورەم، باکت نییە خوشکم بە تەنها بەجێی هێشتووم و خزمەت دەکەم؟ پێی بفەرموو با یارمەتیم بدات.» ( لۆقا ١٠:٤٠ ) |
مەرسا ( لۆقا ١٠:٣٨-٤٢ )
مەرسا نیگەرانی وردەکارییەکان بوو و حەزی دەکرد کە کەسانی دەوروبەری دڵخۆش بکات و خزمەتیان بکات و کارە دروستەکە بکات؛ بەڵام زۆربەی جار لە بێزارکردنیاندا سەرکەوتنی بەدەستدەهێنا. لەوانەیە وەکو گەورەی ماڵ، هەستی بە شەرمەزاری کردبێت ئەگەر ماڵەکەی لە ئاستی چاوەڕوانکراودا نەبووبێت. هەر بۆیە تەواو هەوڵی خۆی دەدا کە شتی وا ڕوونەدات. لە ئەنجامدا، نەیدەتوانی ئاسوودە بێت و چێژ لە ئامادەبوونی میوانەکانی وەربگرێت، هەروەها بە هیچ شێوەیەک نەیدەتوانی ئارام بگرێت لەکاتێکدا مریەم لە ئیش و کارەکانی ماڵدا هاوکاری پێویستی نەدەکرد. نیگەرانی و نائارامی مەرسا بە ڕادەیەک بوو کە لە کۆتاییدا داوای لە عیسا کرد کە کێشەکەی بۆ چارەسەر بکات. عیساش بە نەرمی هەڵسوکەوتەکەی مەرسای ڕاستکردەوە و نیشانی دا کە لەپێشینەکەی باشە بەڵام باشترین نییە. گرنگیدانی تایبەت بە میوانەکان دەبێت گرنگتر بێت لەو ئاسوودەییەی کە هەوڵی دەدا بۆ میوانەکانی دەستەبەر بکات.حەوت پەرجووەکەی ڕۆژی شەممە (پشوو) ( لۆقا ١٣:١٠-١٧ )
| عیسا ڕۆحی پیس لە پیاوێک دەردەکات | مەرقۆس ١:٢١-٢٨ |
| عیسا خەسووی پەترۆس چاک دەکاتەوە | مەرقۆس ١:٢٩-٣١ |
| عیسا پیاوێکی ئیفلیج لەلای حەوزی بێتحەسدا چاک دەکاتەوە | یۆحەنا ٥:١-١٨ |
| عیسا پیاوێکی گۆج چاک دەکاتەوە | مەرقۆس ٣:١-٦ |
| عیسا ژنێکی قەمبوور چاک دەکاتەوە | لۆقا ١٣:١٠-١٧ |
| عیسا پیاوێکی چاککردەوە کە دەست و پێی ئاوسابوو | لۆقا ١٤:١-٦ |
| عیسا پیاوێکی چاککردەوە کە لە زگماکەوە کوێر بوو | یۆحەنا ٩:١-١٦ |
کۆتا گەشت لە جەلیلەوە ( لۆقا ١٧:١١ )
کۆتا هەفتە لە ئۆرشەلیم ( لۆقا ١٩:٢٨-٤٨ )
پەرستگا لە سەردەمی عیسادا ( لۆقا ٢١:٤-٣٨ )
دادگاییکردنی عیسا ( لۆقا ٢٢:٥٤-٧١ )
دادگاییکردنی عیسا ( لۆقا ٢٢:٦٣- ٢٣:٢٤ )
| ڕووداو | هۆکارەکانی پشت ڕووداوەکە | سەرچاوە |
|---|---|---|
| دادگایی لەبەردەم حەنا (سەرۆک کاهینی بەهێزی پێشوو) | هەرچەندە وەک سەرۆک کاهین نەمابوو، بەڵام هێشتا دەسەڵاتی هەبوو. | یۆحەنا ١٨:١٣-٢٣ |
| دادگایی لەبەردەم قەیافا (سەرۆک کاهین) | کۆکردنەوەی بەڵگە بۆ تەواوی ئەنجومەنی باڵا (سەنهەدرین) | مەتا ٢٦:٥٧-٦٨ ؛ مەرقۆس ١٤:٥٣-٦٥ ؛ لۆقا ٢٢:٥٤ ، ٦٣-٦٥ ؛ یۆحەنا ١٨:٢٤ |
| دادگایی لەبەردەم ئەنجومەنی باڵا (سەنهەدرین) | دادگایی فەرمی ئایینیی و حوکمدان بە مردن | مەتا ٢٧:١ ؛ مەرقۆس ١٥:١ ؛ لۆقا ٢٢:٦٦-٧١ |
| دادگایی لەبەردەم پیلاتۆس (بەرزترین دەسەڵاتداری ڕۆمانی) | هەموو حوکمێکی مردن پێویستی بە پەسەندکردنی دەسەڵاتی ڕۆمانی هەبوو | مەتا ٢٧:٢ ، ١١-١٤ ؛ مەرقۆس ١٥:١-٥ ؛ لۆقا ٢٣:١-٦ ؛ یۆحەنا ١٨:٢٨-٣٨ |
| دادگایی لەبەردەم هێرۆدس (فەرمانڕەوای جەلیل) | تاوانبارێکی هاوبەشی ڕێزداری پیلاتۆس بوو، چونکە عیسا خەڵکی جەلیل بوو کە لە ژێر دەسەڵاتی هێرۆدسدا بوو | لۆقا ٢٣:٧-١٢ |
| دادگایی لەبەردەم پیلاتۆس | کۆتا هەوڵی پیلاتۆس بۆ خۆبواردن لە حوکمدان بەسەر پیاوێکی بێگوناه | مەتا ٢٧:١٥-٢٦ ؛ مەرقۆس ١٥:٦-١٥ ؛ لۆقا ٢٣:١٣-٢٥ ؛ یۆحەنا ١٨:٣٩- ١٩:١٦ |
عیسا بۆ مردن بە دەستەوە درا ( لۆقا ٢٣:٢٦-٣١ )
لەسەر ڕێگای ئەمواس ( لۆقا ٢٤:١٣-٣٥ )
ڕووداو و بەروارەکان
| ئینجیل بەپێی نووسینی یۆحەنا | |
| سەرەتای فەرمانڕەوایی هێرۆدسی مەزن | ٣٧ پ. ز. |
| لەدایکبوونی عیسا | ٥ یان ٦ پ. ز. |
| ڕاکردن بۆ میسر | ٤ یان ٥ پ. ز. |
| مردنی هێرۆدسی مەزن | ٤ پ. ز. |
| گەڕانەوە بۆ ناسیرە | ٣ یان ٤ پ. ز. |
| یەهودا دەبێتە هەرێمێکی ڕۆمانی | ٦ ز. |
| تێباریۆس قەیسەر دەبێتە ئیمپراتۆر | ١٤ ز. |
| پیلاتۆسی پۆنتی دەبێتە فەرمانڕەوا | ٢٦ ز. |
| سەرەتای خزمەتی عیسا | ٢٦/٢٧ ز. |
| عیسا و نیقۆدیمۆس | ٢٧ ز. |
| عیسا دوازدە قوتابی هەڵدەبژێرێت | ٢٨ ز. |
| عیسا نانی پێنج هەزار کەس دەدات | ٢٩ ز. |
| لەخاچدانی عیسا و هەستانەوە و بەرزبوونەوەی بۆ ئاسمان | ٣٠ ز. |
زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەستپێکهاتەی ئینجیلی یۆحەنا
| ا. لەدایکبوون و ئامادەکاری عیسای مەسیحی کوڕی خودا ( ١:١- ٢:١٢ ) | یۆحەنا ڕوونی دەکاتەوە کە عیسا تەنها مرۆڤێک نییە، بەڵکو کوڕی هەتاهەتایی خودایە. عیسا ڕووناکی جیهانە، چونکە دیاریی ژیانی هەتاهەتایی دەبەخشێت بە هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت. کوێری و گێلایەتییە ئەگەر وای دابنێین کە عیسا لە پیاوچاکێکی نائاسایی و مامۆستایەکی ڕەوشت بەرز زیاتر نییە! لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هەندێک جار بە جۆرێک هەڵسوکەوت دەکەین وەک ئەوەی کە هەر بەڕاستی عیسا لە پیاوچاک و مامۆستایەک زیاتر نەبووە، کاتێک وشەکانی دەخوێنینەوە و دواتر دەچین و بەو جۆرەی کە خۆمان دەمانەوێت دەژین. ئەگەر عیسای پەروەردگار کوڕی هەتاهەتایی خودا بێت، کەواتە پێویستە لەسەرمان بایەخ بە شوناسە خوداییەکەی و پەیامە ژیانبەخشەکەی بدەین. |
|
ب. پەیام و خزمەتی عیسای مەسیحی کوڕی خودا (
٢:١٢-
١٢:٥٠
)
١. عیسا ڕووبەڕووی باوەڕ و نکۆڵیکردنی خەڵک دەبێتەوە. ( ٢:١٢- ٦:٧١ ) ٢. عیسا لەگەڵ سەرۆک کاهینەکان ڕووبەڕووی ململانێ دەبێتەوە. ( ٧:١- ١٠:٤٢ ) ٣. عیسا لە ئۆرشەلیم ڕووبەڕووی چەند ڕووداوێکی یەکلاکەرەوە دەبێتەوە. ( ١١:١- ١٢:٥٠ ) |
عیسا چاوی بە چەند کەسێک دەکەوێت، پەیامەکەی بۆ خەڵکێکی زۆر ڕادەگەیەنێت، قوتابییەکانی فێری وشەی خودا دەکات، گفتوگۆ لەگەڵ ڕابەرانی جولەکەدا دەکات. پەیامی کوڕی خودابوونی عیسا کاردانەوەی هەمەجۆری لێکەوتەوە. هەندێک کەس دەیانپەرست و هەندێک کەس سەرسام ببوون، هەندێک کەس دەکشانەوە، هەندێکی دیکەش هەوڵیان دەدا بێدەنگی بکەن. ئەمڕۆش هەمان کاردانەوەی جیاواز دەبینین. سەردەمەکان گۆڕاون، بەڵام دڵی خەڵکی هەر بە ڕەقی ماوەتەوە. بەو هیوایەی خۆمان لەنێو ئەو کەسانەدا ببینینەوە کە چاویان بە عیسا کەوت و دەستیان بە پەرستن و شوێنکەوتنی کرد. |
|
پ. مردن و هەستانەوەی عیسای مەسیحی کوڕی خودا (
١٣:١-
٢١:٢٥
)
١. عیسا پەیامی خودا فێری قوتابییەکانی دەکات. ( ١٣:١- ١٧:٢٦ ) ٢. عیسا ئەرکەکەی تەواو دەکات. ( ١٨:١- ٢١:٢٥ ) |
عیسای پەروەردگار بە وردی ئەوەی فێری قوتابییەکانی دەکرد کە تەنانەت لە پاش مردنیشی چۆن لە باوەڕدا بەردەوام بن، بەڵام ئەوان نەیانتوانی ئەوە قبوڵ بکەن. پاش ئەوەی عیسا مرد، مژدەی ئەوە هات کە زیندووە، قوتابییەکان نەیانتوانی باوەڕ بەو هەواڵە بکەن. بە تایبەتی تۆماس کە باوەڕی نەکرد عیسا زیندوو بووبێتەوە، تەنانەت کاتێک چیرۆکەکەی لەو قوتابییانە بیست شایەتحاڵانە بیست کە بە چاوی خۆیان بینیبوویان. با وریابین وەک تۆماس نەبین. ئەو تۆماسەی کە داوای کرد ڕووبەڕوو چاوی بە جەستەی عیسا بکەوێت. با لە قوتابییەکانەوە ئەو شایەتییە قبوڵ بکەین کە یۆحەنا لەم سیپارەیەدا تۆماری کردووە. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
| عیسای مەسیحی کوڕی خودا | یۆحەنا دەریدەخات کە عیسا کوڕی تاقانەی خودایە و لە هەمان کاتدا خودای تەواوە. لەبەر ئەوەی عیسا خودایە، بۆیە دەتوانێت بە وردی و ڕوونی خودامان بۆ دەربخات. | لەبەر ئەوەی عیسا کوڕی خودایە، بۆیە دەتوانین متمانە بە هەر وشەیەک بکەین کە دەیفەرموێت. بە متمانەپێکردن بەو هۆشێکی کراوە بەدەست دەهێنین بۆ تێگەیشتن لە پەیامی خودا و تەواوکردنی مەبەستی ئەو لە ژیانماندا. |
| ژیانی هەتاهەتایی | لەبەر ئەوەی عیسا خودایە، بۆیە ژیانی جاویدانی هەیە. بەر لەوەی جیهان بێتە ئاراوە، لەگەڵ یەزداندا ژیاوە و بۆ هەتاهەتایەش لەگەڵیدا حوکم دەکات. لە سیپارەی یۆحەنادا دەبینین کە عیسا تەنانەت بەر لە هەستانەوەشی هێز و دەسەڵاتی هەبوو. | عیسا ژیانی هەتاهەتاییمان پێشکەش دەکات. ئێمە بانگکراوین کە پەیوەندییەکی تاکەکەسی و هەتاهەتایی لەگەڵ مەسیح دابمەزرێنین و لەگەڵی بژین. ئەگەرچی هەر دەبێت پیر ببین و بمرین، بەڵام ئەگەر باوەڕمان پێی هەبێت دەتوانین ژیانێکی نوێ بەدەستبهێنین کە هەتاهەتایە بەردەوام دەبێت. |
| باوەڕ | یۆحەنا هەشت پەرجوو یان نیشانە تۆمار دەکات و لە ڕێی ئەوانەوە سروشتی هێز و دەسەڵات و خۆشەویستیی عیسا ڕوون دەکاتەوە. ئێمە دەسەڵاتی ئەو بەسەر هەموو بەدیهێنراواندا دەبینین، هەروەها خۆشەویستییەکەی دەبینین کە بۆ هەموو مرۆڤێکە. ئەو نیشانانە هانمان دەدەن بۆ ئەوەی باوەڕ بە مەسیح بهێنین. | باوەڕ متمانەیەکی چالاک و زیندوو و بەردەوامە بە عیسا وەکو خودا. کاتێک باوەڕ بە ژیانی، وشەکانی، مردن و هەستانەوەی دەهێنین، لە گوناه پاکمان دەکاتەوە و هێز بەدەستدەهێنین تاکو دوای بکەوین. بەڵام دەبێت بە باوەڕەوە بەرەو ڕووی بچین. |
| ڕۆحی پیرۆز | عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو کە پاش بەرزبوونەوەی بۆ ئاسمان، ڕۆحی پیرۆز دێت. ڕۆحی پیرۆزیش لەنێو ئەو کەسانەدا نیشتەجێ دەبێت کە شوێن عیسا دەکەون، ڕێگایان نیشاندەدات، پاڵپشتییان دەکات، دانایی و ڕاوێژیان پێدەبەخشێت. لە ڕێی ڕۆحی پیرۆزەوە، ئامادەبوون و هێز و دەسەڵاتی عیسا لە هەموو ئەو کەسانەدا زیاد دەبێت کە باوەڕی پێدەهێنن. | ڕۆحی پیرۆز بە باوەڕ بەرەو خودا ڕاماندەکێشێت. پێویستە ڕۆحی پیرۆز بناسین تاکو لە هەموو فێرکردنەکانی عیسا تێبگەین. هەروەها دەتوانین خۆشەویستی و ڕێنیشاندانی عیسا ئەزموون بکەین کاتێک ڕێگا بە ڕۆحی پیرۆز دەدەین لە دەروونماندا کار بکات. |
| عیسا لە ڕۆژی سێیەمی مردنیدا لەنێو مردوواندا هەستایەوە. قوتابییەکان و زۆرێک لە شایەتحاڵەکان ئەمەیان دووپات کردووەتەوە. ئەم ڕاستییە قوتابییەکانی لە کەسانی ترسنۆک و هەڵاتوو و تۆقیوەوە گۆڕی بۆ سەرکردەی چالاک لە کڵێسای سەرەتاییدا. ڕاستیی زیندووبوونەوەی مەسیح بناغەی باوەڕە. | ئێمەش دەتوانین وەک قوتابییەکان بگۆڕێین، هەروەها متمانەی تەواومان هەبێت کە جەستەمان هەڵدەستێتەوە بۆ ئەوەی هەتاهەتایە لەگەڵ عیسادا بژیێت. هەمان ئەو هێزەی کە مەسیحی هەستاندەوە، دەتوانێت توانای ئەوەت پێبدات هەر ڕۆژێک شوێن عیسا بکەویت. |
شوێنە سەرەکییەکانی ئینجیلی یۆحەنا
ئینجیل بەپێی نووسینی یۆحەنا بە خزمەتەکەی یەحیای لەئاوهەڵکێش لە نزیک بێتعەنیا دەستپێدەکات کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئوردون ( یۆحەنا ١:٢٨-٥١ ). هەروەها عیسا خزمەتەکەی بە قسەکردن لەگەڵ هەندێک پیاو دەستپێدەکات کە دواتر دەبنە دوازدە قوتابییەکەی. خزمەتی عیسا لە جەلیل بە سەردانی ئاهەنگێک لە قانا دەستی پێکرد ( یۆحەنا ٢:١-١١ ). پاشان بۆ جەژن چووە کەفەرناحوم کە بووە شوێنی نیشتەجێبوونی نوێی ( یۆحەنا ٢:١٢ ). لەوێش بۆ ئاهەنگی جەژن بەرەو ئۆرشەلیم بەڕێکەوت ( یۆحەنا ٢:١٣ ) و لەوێدا چاوی بە نیقۆدیمۆس کەوت کە ڕابەرێکی ئایینی بوو ( یۆحەنا ٣:١-٣٦ ). کاتێک عیسا یەهودیای بەجێهێشت، گەشتێکی کرد و بە سامیرەدا تێپەڕی، مزگێنی بە سامیرەییەکان دا ( یۆحەنا ٤:١-٤٥ ). عیسا لە جەلیل و یەهودا و ئۆرشەلیم پەرجووی ئەنجام دا ( یۆحەنا ٤:٤٦-٥٤ ؛ ٥:١-٤٧ ). ئینجا لە نزیک بێتسەیدا لە تەنیشت دەریاچەی جەلیل نانی پێنج هەزار کەسی دا ( یۆحەنا ٦:١-٧١ ). پاشان بەسەر ئاودا ڕۆیشت بەرەو ڕووی قوتابییە ترسنۆکەکانی ( یۆحەنا ٦:١٦-٧١ )، لە جەلیل مزگێنی دا ( یۆحەنا ٧:١ )، گەڕایەوە بۆ ئۆرشەلیم ( یۆحەنا ٧:٢-٥٣ ). لەوبەری ڕووباری ئوردونەوە لە بیریە مزگێنی دا ( یۆحەنا ١٠:٤٠ )، لە بێتعەنیا لەعازری لە مردن هەستاندەوە ( یۆحەنا ١١:١-٥٧ )، لە کۆتاییشدا بۆ دواجار چووە ناو ئۆرشەلیم تاکو ئاهەنگی جەژنی فەتیرە لەگەڵ قوتابییەکانیدا بگێڕێت. هەروەها بۆ ئەوەی کلیلی فێرکردنیان پێ ببەخشێت، لەبارەی ئەو شتانەی کە ڕوودەدەن و ئەوەی کە لەسەریانە بیکەن. عیسا چەند کاتژمێرێک بەر لە لەخاچدانی، کات لەنێو شاردا بەسەردەبات ( یۆحەنا ١٣:١-٣٨ )، هەروەها لە باخی گەتسیمانی ( یۆحەنا ١٨:١-٤٠ )، لە کۆتاییشدا لە کاتی دادگاییکردنی لە دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی ئۆرشەلیمدا ( یۆحەنا ١٨:١٢-٤٠ ). لە خاچ دەدرێت، بەڵام هەروەک بەڵێنی دابوو زیندوو دەبێتەوە. شوێنە سەرەکییەکانی ئینجیلی یۆحەنا| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● نێردراوێکی دیاریکراوی خودا بوو کە ئەرکی ڕاگەیاندنی هاتنی عیسا بوو. ● مژدەبەخش و جاڕدەرێک بوو کە تۆبەکردن کڕۆکی پەیامەکەی بوو. ● لە بەرەنگاربوونەوە نەدەترسا. ● بە شێوازی ژیانی جیاواز و ناوازە دەناسرایەوە. ● سازشی لەسەر پەیامەکەی نەدەکرد ● چارەسەری لاوەکی قبوڵ نەدەکرد. |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● خودا گەرەنتی ژیانێکی ئاسوودە و ئارام بە خزمەتکارەکانی نادات. ● جێبەجێکردنی ویست و خواستەکانی یەزدان مەزنترین وەبەرهێنانە کە دەکرێت لە ژیاندا هەبێت. ● دەرخستنی ڕاستیی و پاڵپشتیکردن لێی، لە خودی ژیان گرنگترە. |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێنی نیشتەجێبوون: یەهودا ● پیشە: پێغەمبەر ● کەسە نزیکەکان: باوک: زەکەریا، دایک: ئەلیسابات، عیسا: خزمی دوور. ● هاوسەردەمییەکانی: هێرۆدس ئەنتیپاس، هێرۆدیا. |
| ئایەتی سەرەکی | ڕاستیتان پێ دەڵێم: لەنێو ئەوانەی لە ژن لەدایک بوون، کەس لە یەحیای لەئاوهەڵکێش پایەبەرزتر نییە، بەڵام بچووکترینی ئەوەی لە شانشینی ئاسمانە لەو پایەبەرزترە. ( مەتا ١١:١١ ) |
یەحیای لەئاوهەڵکێش ( یۆحەنا ١:٦-٨ )
یەکەمین گەشتەکانی ( یۆحەنا ١:٤٣ )
| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● یەکێکە لەو ژمارە کەمەی ڕابەرانی جولەکە کە باوەڕیان هێناوە. ● ئەندام بوو لە ئەنجومەنێکی بەهێز کە ئەنجومەنی باڵای جولەکە بوو. ● فەریسییەک بوو کە کەسایەتی و پەرجووەکانی عیسا سەرنجی ڕاکێشا. ● لەگەڵ یوسفی ڕامەیی تەرمی عیسای ناشت. |
| لاوازیی و هەڵەکانی |
● دەترسا لەوەی کە خەڵکی بزانن شوێنکەوتووی مەسیحە. |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● ئەگەر بۆ جاری دووەم لەدایک نەبینەوە، ئەوا ناتوانین بچینە ناو شانشینی خودا. ● خودا دەتوانێت ئەو کەسانە بگۆڕێت کە ئێمە پێمان وایە گۆڕین و باوەڕهێنانیان مەحاڵە. ● خودا پشوودرێژ و ڕژدە. ● ئەگەر لەبەردەستدا بین، ئەوا خودا دەتوانێت بەکارمانبهێنێت. |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێنی نیشتەجێبوون: ئۆرشەلیم ● پیشە: ڕابەری جولەکە. ● هاوسەردەمییەکانی: عیسا، حەنانیا، قەیافا، پیلاتۆس، یوسفی ڕامەیی. |
| ئایەتی سەرەکی | نیقۆدیمۆس پێی گوت: «مرۆڤ کە پیر بێت چۆن دەتوانێت لەدایک بێت؟ خۆ دیسان ناتوانێت بچێتەوە سکی دایکی و لەدایک بێتەوە؟» ( یۆحەنا ٣:٤ ). |
نیقۆدیمۆس ( یۆحەنا ٣:١-٢١ )
نیقۆدیمۆس لە ترسی ئاشکرابوونی، بە شەو بۆ بینینی عیسا هات. قسە و باسی ڕۆژانەی نێوان عیسا و فەریسییەکان زیاتر بەلای بەرپەرچدانەوە و مشتومڕدا دەچوو، بەڵام نیقۆدیمۆس بەڕاستی حەزی لە فێربوون بوو. لەوانەیە لەوە زیاتری بەدەستهێنابێ کە پێشبینی دەکرد، ژیانی نوێی بەدەستهێنا! ئێمە دەربارەی نیقۆدیمۆس زۆر کەم دەزانین، بەڵام دەزانین پاش ئەم چاوپێکەوتنەی لەگەڵ عیسا، بووە مرۆڤێکی نوێ. ئیتر تێگەیشتنێکی نوێی هەبوو دەربارەی خۆی و خودا. نیقۆدیمۆس جارێکی دیکە وەک ئەندامێک لە ئەنجومەنی باڵای جولەکە دەردەکەوێتەوە ( یۆحەنا ٧:٥٠ ). لە کاتی گفتوگۆی ئەنجومەنەکەش دەربارەی ڕێگاکانی لەناوبردنی عیسا، نیقۆدیمۆس بابەتی دادپەروەری دەوروژاند. ئەگەرچی بەرهەڵستییەکەی سنووردار بوو، بەڵام بوێرانە دەریدەبڕی. کەم کەم خەریک بوو دەگۆڕدرا.مارەکەی چۆڵەوانی ( یۆحەنا ٣:١٦ )
بەراوردی ( سەرژمێری ٢١:٧-٩ ) و ( یۆحەنا ٣:١٤-١٥ ) بکە.| گەلی ئیسرائیل | شوێنکەوتووانی مەسیح |
|---|---|
| مار پێوەی دان | گوناه پێوەی دان |
| لە سەرەتادا ئازارێکی کەمیان هەبوو، بەڵام پاشان تووشی ئازارێکی زۆر بوون. | لە سەرەتادا ئازارێکی کەمیان هەبوو، بەڵام پاشان تووشی ئازارێکی زۆر بوون. |
| ژەهری مارەکە مردنی جەستەیی بەدوای خۆیدا هێنا. | ژەهری گوناه مردنی ڕۆحی بەدوای خۆیدا هێنا. |
| ماری بڕۆنزی لە چۆڵەوانیدا هەڵواسرا. | مەسیح لەسەر خاچ هەڵواسرا. |
| پەنابردن بۆ مارەکە دەبووە هۆی پاراستنیان. | پەنابردن بۆ مەسیح دەبێتە هۆی پاراستنمان لە مردنی هەتاهەتایی. |
عیسا سەردانی سامیرە دەکات ( یۆحەنا ٤:١-٤٢ )
گەڕانەوەی عیسا بۆ جەلیل ( یۆحەنا ٤:٤٣-٥٤ )
عیسا لە ئۆرشەلیم پەیامی خودا ڕادەگەیەنێت ( یۆحەنا ٥:١ )
بەڵگەکانی خودابوونی عیسا ( یۆحەنا ٥:١٨ )
ئەوەی ژیانی مەسیح بخوێنێتەوە بێگومان ڕووبەڕووی پرسیارێکی لەم شێوەیە دەبێتەوە: «ئایا عیسا خودایە؟» بەشێک لە دەرئەنجامەکە دەبێت ئەو ڕاستییە لەخۆ بگرێت کە عیسا بانگەشەی خودابوونی کردووە. هیچ هەڵبژاردنێکی دیکە لەبەردەممان نییە ئەوە نەبێ کە ڕازیبین یان ڕەتی بکەینەوە. ژیانی هەتاهەتایی پشت بە بڕیاری تۆ دەبەستێت.عیسا بەسەر ئاودا دەڕوات ( یۆحەنا ٦:١٦ )
ناوەکانی عیسا ( یۆحەنا ٨:١٢ )
عیسا لە بارودۆخە جیاوازەکاندا ئەو ناوانە لە خۆی دەنێ کە ئاماژەن بۆ چەند ڕۆڵێکی تایبەتی کە ئەو ئامادە بوو لە پێناوی خەڵکیدا ئەو ڕۆڵانە بگێڕێت. هەندێک لەم ناوانەش ئاماژەن بۆ بەڵێنەکانی پەیمانی کۆن دەربارەی عیسا. هەندێکی دیکە ڕێگایەک بوون بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی لە عیسا تێبگەن.| ناو | ئایەت (یۆحەنا) | واتای ناوەکە |
| کوڕی مرۆڤ | ٦:٢٧ | کوڕی مرۆڤ ناوی دڵخوازی عیسا بوو. چونکە ئەم ناوە جەختی لەسەر لایەنی مرۆڤبوونی عیسا دەکردەوە، بەڵام ئەو ڕێگایەی کە بەکاریهێنا خودایەتییەکەی دووپات دەکردەوە. |
| نانی ژیان | ٦:٣٥ | ئەم ناوە ئاماژە بە ڕۆڵی عیسا دەکات وەک بەخشەری ژیان، واتا ئەو تاکە سەرچاوەی ژیانی جاویدانییە. |
| ڕووناکی جیهان | ٨:١٢ | ڕووناکی هێمای ڕاستیی ڕۆحییە. عیساش وەڵامی هەموو ئەو کەسانەیە کە بەدوای ڕاستیی ڕۆحیدا دەگەڕێن. |
| دەرگای مەڕەکان | ١٠:٧ | عیسا تاکە ڕێگایە بەرەو شانشینی خودا. |
| شوانە دڵسۆزەکە | ١٠:١١ | عیسا تاکە ڕێگایە بەرەو شانشینی خودا. |
| هەستانەوە و ژیان | ١١:٢٥ | عیسا نەک هەر سەرچاوەی ژیانە، بەڵکو ئەو هێزەشە کە دەسەڵاتی بەسەر مردندا هەیە. |
| ڕێگا و ڕاستی و ژیان | ١٤:٦ | عیسا ڕێگا و پەیام و واتایە بۆ هەموو خەڵک. عیسا لە ڕێگەی ئەم نازناوەوە بە کورتی مەبەستی هاتنی خۆی بۆ سەر زەوی دەردەخات. |
| مێوی ڕاستەقینە | ١٥:١ | ئەم نازناوە بەشێکی گرنگ و تەواوکەری هەیە: «ئێوەش لقەکانن». هەروەک زۆربەی نازناوەکانی دیکە، عیسا لێرەدا ئەوەمان بەبیر دەهێنێتەوە هەروەک چۆن لقەکان ژیان لە مێوەوە وەردەگرن و بەبێ ئەویش ناژین، ئێمەش بە هەمان شێوە تەواو پشت بە عیسا دەبەستین تاکو ژیانی ڕۆحیمان پێ ببەخشێت. |
عیسا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون پەیامی خودا ڕادەگەیەنێت ( یۆحەنا ١٠:٤٠ )
عیسا لەعازر زیندوو دەکاتەوە ( یۆحەنا ١١:١ )
| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● بەردەوام پێشوازی لە مەسیح کردووە. ● لەدوای چوار ڕۆژ مانەوە لەنێو گۆڕ، عیسا زیندووی کردەوە. |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● کاتێک خودا بووە خاوەنی ژیانمان، ناتوانین پێشبینی ئەوە بکەن کە چی پێ دەکات. ● بازنەی پەیوەندییەکانی عیسا لە سنووری دوازدە قوتابییەکەی فراوانتر بوو. ● عیسا ڕایگەیاند کە ڕووداوەکانی تایبەت بە نەخۆشکەوتن و مردنی لەعازر دەبنە هۆی شکۆدارکردنی یەزدان. |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێنی نیشتەجێبوون: بێتعەنیا ● کەسە نزیکەکان: خوشک: مریەم و مەرسا |
| ئایەتی سەرەکی | کاتێک عیسا ئەمەی بیست فەرمووی: «ئەم نەخۆشییە بۆ مردن نییە، بەڵکو بۆ شکۆداری خودایە، تاکو بەهۆیەوە کوڕی خودا شکۆدار بێت» ( یۆحەنا ١١:٤ ) |
لەعازر ( یۆحەنا ١١:١- ١٢:١١ )
مریەم و مەرسای خوشکی لەعازر، تووشی شۆک بوون. خەم و خەفەت بە ڕادەیەک بەسەریاندا زاڵببوو کە نەیاندەزانی هۆکاری درەنگکەوتنی عیسا چییە. ئێمە نازانین لەعازر لە کاتی مردنیدا چ کاردانەوەیەکی هەبووە. لەڕاستیدا تەنانەت یەک وشەش نازانین کە لە زاری ئەوەوە هاتبێتە دەر، بەڵام ئەوە دەزانین کە گوێبیستی عیسا بوو. تەنانەت لەگەڵ هەبوونی بەربەستی مردن لەنێوانیان، لەعازر بەدەم بانگکردنەکەی عیساوە هات. بە کفنەکەی بەرییەوە لە گۆڕە ئەشکەوتییەکەی هاتە دەرەوە. عیسا زیندووی کردەوە! وردەکاری مردن لەوانەیە جیاواز بێت، بەڵام مردن ڕاستییەکە کە هەموو کەسێک قبوڵی کردووە. دیمەنی هاوشێوەی مردنی لەعازر ڕۆژانە لە جیهاندا چەندین جار دووبارە دەبێتەوە. خێزانی مردووەکە لەسەر گۆڕی کەسە مردووەکە کۆدەبنەوە و هاوڕێکانی خەفەت دەخۆن و لە دڵتەنگیدا نازانن چی بڵێن. بێدەنگی و سەر دانەواندن و پێیە لەرزیوەکانیان لە جێگەی ئارامی و ئاسوودەیی ئەوەندەی دیکە دڵتەنگی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. کاتێک مردنێکی چاوەڕواننەکراو ڕوودەدات، پرسیارەکانی ئەوەی بۆ چی مردووە وەکو تەمومژی خنکێنەر ئاسمان دادەپۆشێت.| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● بۆ ماوەی هەژدە ساڵ وەک سەرۆک کاهین کاری کردووە. |
| لاوازیی و هەڵەکانی |
● یەکێکە لەو کەسانەی کە ڕاستەوخۆ بەرپرسە لە مردنی عیسا. ● سوودی لە پیشەکەی وەرگرت وەک ئامرازێک بۆ دەسەڵات و ئاسایشی تاکەکەسی خودی خۆی. ● پلانی بۆ گرتنی عیسا گێڕا، دادگاییە نایاساییەکەشی جێبەجێ کرد، پیلاتۆسی ناچار کرد تاکو بە لەخاچدانی عیسا ڕازی بێت، لە کۆتاییشدا هەوڵی دا ڕاستی هەستانەوەی عیسا بشارێتەوە و پەردەپۆشی بکات. ● پارێزگاری لە ڕواڵەتە ئایینییەکان دەکرد و سازشی بۆ ڕۆمانییەکان دەکرد. ● لە چەوساندنەوەی دواتری شوێنکەوتووانی مەسیحدا بەشداری کرد. |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● خودا تەنانەت پاڵنەرە پێچاوپێچ و لارەکانی دوژمنانی بەکاردەهێنێ بۆ بەدیهاتنی ویستی خۆی. ● کاتێک پاڵنەری خۆپەرستی بە وشە ڕۆحییەکان دادەپۆشین، ئەوا خودا نیاز و پاڵنەرەکانمان دەبینێت. |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێنی نیشتەجێبوون: ئۆرشەلیم. ● پیشە: سەرۆک کاهین. ● کەسە نزیکەکانی: خەزوور: حەنانیا. ● هاوسەردەمییەکانی: عیسا، پیلاتۆس، هێرۆدسی ئەنتیپاس. |
| ئایەتی سەرەکی | یەکێک لەوان، بە ناوی قەیافا، ئەو ساڵە سەرۆک کاهین بوو، پێی گوتن: «ئێوە هیچ نازانن، تێناگەن، باشترە بۆتان کە پیاوێک لە جیاتی گەل بمرێت، لەوەی کە گەل هەمووی لەناوبچێت.» ( یۆحەنا ١١:٤٩-٥٠ ) |
قەیافا ( یۆحەنا ١١:٤٩-٥٣ )
قەیافا سەرۆکی کۆمەڵێکی ئایینی جولەکە بوو بە ناوی سەدوقی. لەبەر ئەوەی سەدوقییەکان خوێندەوار و دەوڵەمەند بوون بۆیە کاریگەرییان لەسەر دەسەڵاتی سیاسی وڵات هەبوو. وەک توێژێکی هەڵبژێردراو پەیوەندییان لەگەڵ ڕۆما باش بوو. ڕقیان لە عیسا دەبووەوە، چونکە هەڕەشەی لە سەقامگیری ژیانیان دەکرد و فێرکردن و بانگەوازی بۆ پەیامێک دەکرد کە ئەوان نەیاندەتوانی قبوڵی بکەن، بانگەوازی شانشینێکی دەکرد کەیفیان بە سەرکردەکانی نەدەهات. قەیافا نەیدەزانی هەموو کارەکانی بەشێک بوون لە پلانە سەرسوڕهێنەرەکەی خودا و ئەویش تەنها ئەم پلانەی جێبەجێ دەکرد. ئامادەبوونی قەیافا بۆ ئەوەی لە پێناو پاراستنی ئاسایشی خۆی مرۆڤێک بکاتە قوربانی، بەڵگەیەکی ڕوونە بۆ خۆپەرستی ئەو. بە پێچەوانەی ئەویشەوە ئامادەبوونی مەسیح تاکو لە پێناو ئێمەدا بمرێت، نموونەیەکی ڕوونی خۆ کردنە قوربانی بوو. قەیافا وای زانی جەنگەکەی بردەوە، بەڵام بیری لە زیندووبوونەوەی عیسا نەکردبووەوە!عیسا کات لەگەڵ قوتابییەکانیدا بەسەر دەبات ( یۆحەنا ١١:٥٤ )
چاوەڕوانییە مەزنەکان ( یۆحەنا ١٣:١ )
عیسا کاری چاوەڕواننەکراوی ئەنجام دەدا، بۆ هەر شوێنێک بچووبا زیاتر لەوەی دەکرد کە خەڵکی چاوەڕوانیان دەکرد.| ئەوەی کە چاوەڕوان دەکرا | ئەوەی کە عیسا کردی | سەرچاوە |
|---|---|---|
| ئیفلیجێک هیوای چاکبوونەوەی هەیە. | عیسا چاکیکردەوە و گوناهەکانیشی بەخشی. | مەرقۆس ٢:١-١٢ |
| قوتابییەکان پێشبینی ڕۆژێکی ئاسایی ڕاوکردن دەکەن. | ڕزگارکەریان دۆزییەوە. | لۆقا ٥:١-١١ |
| بێوەژنێک خەریکە تاقە کوڕەکەی دەنێژێت. | عیسا کوڕەکەی زیندوو کردەوە. | لۆقا ٧:١١-١٧ |
| ڕابەرانی جولەکە داوای نیشانە دەکەن. | عیسا دروستکەری نیشانەکانی پێشکەش کردن. | مەتا ١٢:٣٨-٤٥ |
| ئافرەتێک دەیەوێت دەستی بەر عیسا بکەوێ بۆ ئەوەی چاکببێتەوە. | عیسا یارمەتی دا کە بۆی دەربکەوێت باوەڕەکەی هۆکاری چاکبوونەوەی بوو. | مەرقۆس ٥:٢٥-٣٤ |
| قوتابییەکان وایان پێ باش بوو خەڵکە زۆرەکە بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان، چونکە خواردن بەش ناکات. | عیسا خواردنێکی کەمی بۆ تێرکردنی هەزاران کەس بەکارهێنا و لەبەریشیان مایەوە. | یۆحەنا ٦:١-١٥ |
| خەڵک چاوەڕوانی ڕابەرێکی سیاسییان دەکرد کە پاشایەتییەکی نوێ دابمەزرێنێت و دەسەڵاتی ڕۆما بڕووخێنێت. | عیسا پاشایەتییەکی ڕۆحی و هەتاهەتایی پێشکەش کردن کە دەسەڵاتی گوناه دەڕووخێنێت. | بابەتێکە لە هەموو ئینجیلەکاندا بە فراوانی باسی لێوەکراوە |
| قوتابییەکان ویستیان نانی ئێوارەی جەژنی پەسخە لەگەڵ عیسای مامۆستا و گەورەیاندا بخۆن. | عیسا پێی شوشتن بۆ ئەوەی بۆیان دەربخات ئەو خزمەتکاریشیانە. | یۆحەنا ١٣:١-٢٠ |
| ڕابەرانی جولەکە ویستیان عیسا بکوژن و ئارەزووەکەیان بەجێبهێنن. | عیسا لەنێو مردووان هەستایەوە. | یۆحەنا ١١:٥٣ ؛ ١٩:٣٠ ؛ ٢٠:١-٢٩ |
| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● یۆحەنا بەر لەوەی شوێن عیسا بکەوێت یەکێک بوو لە قوتابییەکانی یەحیا. ● یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکە، ئەو و پەترۆس و یاقوب پەیوەندییەکی تایبەتیان لەگەڵ عیسا هەبوو. ● ڕۆحی پیرۆز ڕێنمایی کرد ئەم پێنج سیپارەیە لە پەیمانی نوێ بنووسێت: ئینجیلی یۆحەنا، هەر سێ نامەکەی یۆحەنا و ئاشکراکردن. |
| لاوازی و هەڵەکانی |
● یۆحەنا و یاقوبی برای حەزی خۆیان دەردەخست بۆ خۆپەرستی و تووڕەبوون. ● داوای شوێنێکی تایبەتی کرد لە شانشینی عیسا. |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● ئەوانەی دەزانن چەندە خۆشەویستن دەتوانن خەڵکانی دیکەیان زۆر خۆشبوێت. ● کاتێک خودا ژیانی مرۆڤ دەگۆڕێت ئەوا سیما کەسایەتییەکانی لێ داناماڵێت، بەڵکو بە ڕێگایەکی چالاک بۆ خزمەتی خۆی دەیخاتە گەڕ. |
| زانیارییە گرنگەکان |
● پیشە: ماسیگر، قوتابی. ● شوێنی نیشتەجێبوون: بێتعەنیا ● کەسە نزیکەکان: باوک: زەبدی. دایک: سالومە. برا: یاقوب. ● هاوسەردەمییەکانی: عیسا، پیلاتۆس، هێرۆدس. |
| ئایەتی سەرەکی | خۆشەویستان، ڕاسپاردەیەکی نوێتان بۆ نانووسم، بەڵکو ڕاسپاردەیەکی کۆن کە هەر لە سەرەتاوە هەتانبوو. ڕاسپاردە کۆنەکە ئەو پەیامەیە کە لە سەرەتادا گوێتان لێی بوو. لەگەڵ ئەوەشدا ڕاسپاردەیەکی نوێتان بۆ دەنووسم، ئەو ڕاستییەی کە لە مەسیح و ئێوەدا هەیە، چونکە تاریکی بەسەردەچێت، وا ڕووناکییە ڕاستەقینەکە پڕشنگ دەداتەوە. ( یەکەم یۆحەنا ٢:٧-٨ ) |
یۆحەنای نێردراو ( یۆحەنا ١٣:٢٣-٢٥ )
یەهوزا لە باخی گەتسیمانی ناپاکی لە عیسا دەکات ( یۆحەنا ١٨:١ )
شەش قۆناغی دادگاییکردنی عیسا ( یۆحەنا ١٨:١١- ١٩:١٦ )
سەرەڕای ئەوەی کە دادگاییکردنەکەی عیسا تەنها هەژدە کاتژمێری خایاند، بەڵام لە شەش دانیشتنی جیاوازدا دادگایی کرا.| دەسەڵات | دانیشتن | ڕاڤەکردن |
|---|---|---|
| لەبەردەم دەسەڵاتدارانی جولەکە | دانیشتنی سەرەتایی بە سەرۆکایەتی حەنا ( یۆحەنا ١٨:١٢-٢٤ ) | لەبەر ئەوەی پلەی سەرۆک کاهینی بە درێژایی ژیان بەردەوام دەبوو، بۆیە حەنا بە سەرۆک کاهینی «فەرمی» مایەوە، سەرەڕای ئەوەی کە ڕۆمانییەکان کەسی دیکەیان لە جێگای ئەو دانابوو. بۆیە حەنا لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای جولەکە پێگەیەکی گەورەی هەبوو. |
| دانیشتن بە سەرۆکایەتی قەیافا ( مەتا ٢٦:٥٧-٦٨ ). | ئەم دانیشتنەش وەکو دانیشتنەکەی دیکەی بەردەم حەنا، بە نهێنی لە شەودا کرا. بە ڕادەیەک پڕبوو لە سەرپێچی و کاری نایاسایی، کە بووە هۆی گاڵتەکردن بە دادپەروەری (بڕوانە هێڵکاری مەتا ٢٦) | |
| دادگاییکردنی عیسا لەبەردەم ئەنجومەنی باڵای جولەکە (سەنهەدرین) ( مەتا ٢٧:١-٢ ) | لە دوای ڕۆژ هەڵاتن حەفتا ئەندامی ئەنجومەنی باڵای جولەکە کۆبوونەوە بۆ ئەوەی ڕەزامەندییان ڕابگەیەنن بۆ دوو کۆبوونەوەی پێشووتریان و تۆماری بکەن (بۆ ئەوەی بەرگی شەریعەتی بەبەردا بکەن.) مەبەست لەم دادگاییە هێنانەدی دادپەروەری نەبوو، بەڵکو پاساو هێنانەوە بوو بۆ حوکمدانی عیسا. | |
| لە بەردەم دەسەڵاتدارانی ڕۆمانی | دادگاییکردنی یەکەم بە سەرۆکایەتی پیلاتۆس ( لۆقا ٢٣:١-٥ ) | ڕابەرانی جولەکە لە لایەنی ئایینییەوە حوکمی مردنیان بەسەر عیسادا سەپاندبوو، بەڵام تەنها حکومەتی ڕۆمانی بۆی هەبوو سزای مردن پەسەند بکات. هەر بۆیە عیسایان بردە لای پیلاتۆسی فەرمانڕەوای ڕۆمانی. عیسایان بە ناپاکیی گەورە و یاخیبوو تۆمەتبار کرد، حکومەتی ڕۆمانیش سزای مردنی بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپاند کە ئەم تاوانەیان ئەنجام دەدا. پیلاتۆس هەر لە سەرەتاوە زانی بێ تاوانە، بەڵام لەو ئاژاوەیە دەترسا کە دەکرا ڕابەرانی جولەکە دروستی بکەن. |
| دادگاییکردنی دووەم بە سەرۆکایەتی هێرۆدس ( لۆقا ٢٣:٦-١٢ ) | لەبەر ئەوەی عیسا خەڵکی جەلیل بوو، پیلاتۆس ناردی بۆ لای هێرۆدس ئەگریپاس، فەرمانڕەوای جەلیل، ئەو کاتە هێرۆدس لە ئۆرشەلیم ئاهەنگی جەژنی پەسخەی دەگێڕا. هێرۆدس بە پەرۆش بوو عیسا ببینێ کاتێک پەرجوو دەکات، بەڵام کاتێک عیسا بە بێدەنگی مایەوە، هێرۆدس هیچ شتێکی نەکرد و عیسای ناردەوە بۆ لای پیلاتۆس. | |
| دانیشتنی کۆتایی بە سەرۆکایەتی پیلاتۆس ( لۆقا ٢٣:١٣-٢٥ ) | پیلاتۆس ڕابەرانی جولەکەی خۆشنەدەویست. هەروەها نەیدەویست عیسا تاوانبار بکات چونکە دەیزانی عیسا بێتاوانە. بەڵام ئەوەی دەزانی کە ڕوودانی کارێکی تێکدەرانەی دیکە لە ناوچەکەیدا، لەوانەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی پلەوپایە و کورسییەکەی. سەرەتا هەوڵی دا لەگەڵ ڕابەرانی جولەکە بابەتەکە یەکلایی بکاتەوە و عیسایان بداتە دەست بۆ ئەوەی بە قامچی لێی بدەن، هەرچەندە ئەوەش کارێکی بەجێ نەبوو. بەڵام لە کۆتاییدا ناچار کرا عیسایان بداتە دەست بۆ ئەوەی بیکوژن، چونکە پیلاتۆس قازانجی تاکەکەسی خۆی لە دادپەروەری بەلاوە گرنگتر بوو. |
دادگاییکردن و لەخاچدانی عیسا ( یۆحەنا ١٨:١٢ )
| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● لە دابینکردنی پێداویستییەکانی عیسا و قوتابییەکاندا بەشداری کرد. ● یەکێک بوو لەو باوەڕدارە ئەمەکدارانەی کە لە کاتی مردنی عیسادا لەسەر خاچ ئامادە بوو. ● یەکەم کەس بوو کە عیسای بینی لە دوای هەستانەوەی لەنێو مردووان. |
| لاوازی و هەڵەکانی |
● عیسا حەوت ڕۆحی پیسی تێدا دەرکرد. |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● مرۆڤی گوێڕایەڵ هەتا دێت تێگەیشتنی فراوان دەبێت. ● ئافرەت ڕۆڵێکی چالاکی لە خزمەتی عیسادا هەیە. ● عیسا هەڵسوکەوت لەگەڵ ئافرەتدا دەکات لەبەر ئەوەی خۆی بەدیهێنەریەتی، ئافرەت ڕەنگدەرەوەی وێنەی خودایە. |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێنی نیشتەجێبوون: مەجدەل، ئۆرشەلیم. ● پیشە: نازانین، بەڵام وا پێدەچێت دەوڵەمەند بووبێت. ● هاوسەردەمییەکانی: عیسا، دوازدە قوتابییەکە، مریەمی دایکی عیسا، مریەم و مەرسا و لەعازر. |
| ئایەتی سەرەکی | دوای ئەوەی بەیانی زوو لە یەکەمی هەفتە عیسا هەستایەوە، یەکەم جار بۆ مریەمی مەجدەلی دەرکەوت، ئەوەی حەوت ڕۆحی پیسی لێی دەرکردبوو. ( مەرقۆس ١٦:٩ ) |
مریەمی مەجدەلی ( یۆحەنا ٢٠:١-١٨ )
مریەمی مەجدەلی نموونەیەکی هاندەرە بۆ ژیانێکی پڕ لە سوپاسگوزاری. عیسا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ژیانی ڕزگار کرد و حەوت ڕۆحی پیسی تێدا دەرکرد. لە هەموو ساتێکدا سوپاسگوزاری دەردەبڕی بەرامبەر بەو ئازادییەی کە عیسا پێی بەخشیبوو. ئەم ئازادییە وای لێ کرد کە هەتا دوا چرکەی لەخاچدان لەگەڵ عیسادا بێت، لەکاتێکدا جگە لە یۆحەنا هەموو قوتابییەکان لە ترسان خۆیان شاردەوە. لە پاش مردنی عیسا، مریەم بە نیاز بوو ڕێز و نەوازش پێشکەش بە جەستەی پەروەردگارەکەی بکات. ئەویش هەروەکو هەموو شوێنکەوتووەکانی عیسا هەرگیز پێشبینی هەستانەوەی جەستەی عیسای نەدەکرد، بەڵام بێ ئەندازە دڵخۆش بوو کاتێک بۆی دەرکەوت عیسا زیندوو بووەتەوە. مریەمی مەجدەلی یەکێکە لە شوێنکەوتووە یەکەمینەکانی عیسا کە شایانی ئەوەیە بە قوتابی عیسا ناوببردرێت. وەک ئافرەتێکی چالاک و بەگوڕ، نەک هەر لەگەڵ عیسادا دەگەڕا، بەڵکو لە دابینکردنی پێداویستییەکانی کۆمەڵی باوەڕدارانیش هاوکاری دەکرد. مریەمی مەجدەلی لە کاتی لەخاچدانەکەی عیسادا لەوێ بوو، هەروەها بەیانی ڕۆژی یەکشەممە چوو بۆ ئەوەی تەرمەکەی عیسا چەور بکات، بەڵام گۆڕەکەی بە بەتاڵی بینی. پاش زیندووبوونەوەی عیسا، مریەمی مەجدەلی یەکەم کەس بوو کە بینی.دەرکەوتنەکانی عیسا لەدوای هەستانەوە ( یۆحەنا ٢٠:٢١- ٢١:١٤ )
| ئەوانەی کە عیسایان بینی | سەرچاوە |
|---|---|
| ١. مریەمی مەجدەلی | مەرقۆس ١٦:٩-١١ ؛ یۆحەنا ٢٠:١١-١٨ |
| ٢. ئافرەتانی دیکەی سەر گۆڕەکە | مەتا ٢٨:٨-١٠ |
| ٣. پەترۆس لە ئۆرشەلیم | لۆقا ٢٤:٣٤ ؛ یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٥ |
| ٤. ئەو دوو قوتابییەی کە بە ڕێگاوە بوون بۆ ئەمواس | مەرقۆس ١٦:١٢-١٣ ؛ لۆقا ٢٤:١٣-٣٥ |
| ٥. دە قوتابی نێو ژوورە داخراوەکە | مەرقۆس ١٦:١٤ ؛ لۆقا ٢٤:٣٦-٤٣ ؛ یۆحەنا ٢٠:١٩-٢٥ |
| ٦. هەموو قوتابییان، بە تۆماسیشەوە (جگە لە یەهوزای ئەسخەریوتی) | یۆحەنا ٢٠:٢٦-٣١ ؛ یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٥ |
| ٧. حەوت قوتابی لە کاتی ڕاوە ماسیدا | یۆحەنا ٢١:١-١٤ |
| ٨. یازدە قوتابی لەسەر چیاکە | مەتا ٢٨:١٦-٢٠ |
| ٩. کۆمەڵێکی پێنج سەد کەسی | یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٦ |
| ١٠. یاقوبی برای عیسا | یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٧ |
| ١١. ئەو کەسانەی کە بینییان بەرەو ئاسمان بەرزبووەوە | لۆقا ٢٤:٤٤-٤٩ ؛ کردار ١:٣-٨ |
| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکانی عیسا. باوەڕ و گومانێکی زۆری هەبوو. ● پیاوێکی بە ئەمەک و وەفادار بوو. |
| لاوازی و هەڵەکانی |
● کە عیسا گیرا لەگەڵ ئەوانی دیکە بەجێی هێشت. ● باوەڕی بەوانەی دیکە نەکرد کە گوتیان مەسیحیان بینیوە، داوای بەڵگەی لێکردن. ● لەگەڵ ڕەشبینیدا لە ململانێدا بوو. |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● عیسا گومانی ڕاستگۆیانە ڕەت ناکاتەوە، ئەو گومانەی کە بەرەو باوەڕ ئاراستەمان دەکات. ● دەربڕینی گومانی ئاشکرا باشترە لە باوەڕنەبوونی بێدەنگ. |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێنی نیشتەجێبوون: جەلیل، یەهودیا، سامیرە. ● پیشە: قوتابی عیسا. ● هاوسەردەمییەکانی: عیسا، قوتابییان، هێرۆدس، پیلاتۆس. |
| ئایەتی سەرەکی | عیسا بە تۆماسی فەرموو: «پەنجەت بێنە ئێرە و دەستم ببینە، دەستت بێنە و لە کەلەکەمی بدە. بێباوەڕ مەبە بەڵکو باوەڕ بهێنە.» تۆماس وەڵامی دایەوە: «ئەی خاوەن شکۆ و خودای من!» ( یۆحەنا ٢٠:٢٧-٢٨ ) |
تۆماس ( یۆحەنا ٢٠:٢٤-٢٨ )
تۆماس کە زۆر جار بە «تۆماسی گومانکەر» ناوی دەبەین، باوەڕەکەی جێی ڕێزە. تۆماس کەسێکی گومانکەر بوو، بەڵام گومانەکانی بۆ مەبەستی ئەوە بوو ڕاستیی بزانێت. ئەو خووی بە گومانەکانییەوە نەگرتبوو، بەڵکو کاتێک گومانەکانی ڕەوینەوە بە دڵخۆشییەوە باوەڕی هێنا. تۆماس هەموو گومانەکانی دەربڕی و وەڵامی تەواویشی وەرگرت. گومانکردن تاکە ڕێگای کاردانەوەی بوو لە هەمبەر باوەڕی بە مەسیح، واتا هەبوونی گومان شێوازی ژیانی نەبوو. چیرۆکی تۆماس لە ئینجیلەکاندا باسکراوە ( یۆحەنا ١١:١-١٦ ؛ ١٤:١-٧ ). هەروەها لە ( کردار ١:١٣ ) باسی کراوە. دەتوانین گومان بکەین بەبێ ئەوەی پێویست بکات شێوازی ژیانێکی گوماناویمان هەبێت. چونکە گومان هانمان دەدات دووبارە بیر بکەینەوە. مەبەست لە گومان تیژکردنی بیر و هزرە نەک گۆڕینی. دەتوانین گومان بەکاربهێنین بۆ ئاراستەکردنی پرسیار و دەستکەوتنی وەڵام و هاندانی بڕیاردان. هەرگیز مەبەست لە گومان ئەوە نەبووە ببێتە حاڵەتێکی هەمیشەیی. گومان لەسەر یەک پێ ڕاتدەوەستێنێ و پێیەکەی دیکەشت ئامادەیە کە بەرەو پێشەوە یان بەرەو دواوە هەنگاو بنێ. مرۆڤ ناتوانێت بجوڵێت هەتا پێی لەسەر زەوی دانەنێت. هەرچەندە شتی کەم لەسەر تۆماس دەزانین، بەڵام خاوەنی کەسایەتییەکی جێگیر بوو. هەوڵی تەواوی دا کە ئەمەکدار بێت بەرامبەر بەوەی کە دەیزانی، سەرەڕای ئەوەی کە هەستی پێدەکرد. کاتێک هەمووان بۆیان دەرکەوت کە مەترسی لەسەر ژیانی عیسا هەیە، تۆماس تاکە کەس بوو ئەو چەند وشەیەی دەربڕی کە زۆربەیان هەستیان پێدەکرد: «با ئێمەش لەگەڵ ئەودا بڕۆین تاکو لەگەڵ ئەودا بمرین» ( یۆحەنا ١١:١٦ ). دوودڵ نەبوو لەوەی شوێن عیسا بکەوێت.ڕووداو و بەروارەکان
| کرداری نێردراوان | |
| لەخاچدانی عیسا، ڕۆژی پەنجایەمین، دەستپێکی کڵێسا | ٣٠ ز. |
| شەهیدبوونی ستیفانۆس، باوەڕهێنانی پۆڵس | ٣٥ ز. |
| گەڕانەوەی پۆڵس بۆ تەرسۆس | ٣٨ ز. |
| بەرناباس بۆ دۆزینەوەی پۆڵس دەچێت | ٤٣ ز. |
| شەهیدبوونی یاقوب، زیندانیکردنی پەترۆس | ٤٤ ز. |
| یەکەم گەشتی مزگێنیدانی پۆڵس | ٤٦–٤٨ ز. |
| ئەنجومەنی ئۆرشەلیم | ٥٠ ز. |
| دووەم گەشتی مزگێنیدانی پۆڵس | ٥٠–٥٢ ز. |
| سێیەم گەشتی مزگێنیدانی پۆڵس | ٥٣–٥٧ ز. |
| نیڕۆ دەبێتە ئیمپراتۆری ڕۆما | ٥٤ ز. |
| زیندانیکردنی پۆڵس لە قەیسەرییە | ٥٧–٥٩ ز. |
| گەشتی پۆڵس بۆ ڕۆما | ٥٩ ز. |
| ئازادبوونی پۆڵس لە زیندان | ٦٢ ز. |
| شەهیدبوونی پۆڵس | نزیکەی ٦٧ ز. |
| ڕۆما ئۆرشەلیم وێران دەکات | ٧٠ ز. |
زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی کرداری نێردراوان
|
ا. خزمەتی پەترۆس (
١:١-
١٢:٢٥
)
١. دامەزراندنی کڵێسا ( ١:١- ٧:٦٠ ) ٢. فراوانبوونی کڵێسا ( ٨:١- ١٢:٢٥ ) |
لەدوای هەستانەوەی عیسای مەسیح، پەترۆس بوێرانە مزگێنی دا و زۆر پەرجووی ئەنجام دا. کارەکانی پەترۆس بە ڕوونی سەرچاوە و کاریگەرییەکانی هێزی باوەڕ بە مەسیح نیشان دەدات. بەهۆی هێزی ڕۆحی پیرۆزەوە، گەلی خودا هێز و توانایان وەرگرت بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانیان ڕاپەڕێنن. ڕۆحی پیرۆز ئێستاش سەرچاوەی هێز و توانای باوەڕدارانی ئەمڕۆیە. پێویستە ئێمەش ڕوو بکەینە ڕۆحی پیرۆز تاکو هێز و توانا و تێگەیشتنمان بداتێ بۆ ئەوەی کارەکانی خودا تەواو بکەین. |
|
ب. خزمەتی پۆڵس (
١٣:١-
٢٨:٣١
)
١. یەکەم گەشتی مزگێنیدان ( ١٣:١- ١٤:٢٨ ) ٢. ئەنجومەنی ئۆرشەلیم ( ١٥:١–١٥:٣٥ ) ٣. دووەم گەشتی مزگێنیدان ( ١٥:٣٦- ١٨:٢٢ ) ٤. سێیەم گەشتی مزگێنیدان ( ١٨:٢٣- ٢١:١٦ ) ٥. دادگاییکردنی پۆڵس ( ٢١:١٧- ٢٨:٣١ ) |
سەرکێشییەکانی پۆڵس لە مزگێنیداندا گەشەکردن و فراوانبوونی باوەڕ بە مەسیح ڕوون دەکاتەوە. نەدەکرا مزگێنی لە سووچێکی ئەم جیهانە بهێڵدرێتەوە. باوەڕ بە مەسیح ئەو باوەڕەیە کە هیوا و ئومێد بە هەموو مرۆڤایەتی دەبەخشێت. پێویستە ئێمەش بەشداری لەم کارە قارەمانییەدا بکەین بۆ شایەتیدان بۆ مەسیح لە هەموو جیهانەدا. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگ |
|---|---|---|
| دەستپێکی کڵێسا | کرداری نێردراوان مێژووی دامەزراندنی کڵێسای مەسیح و ڕێکخستن و زاڵبوونە بەسەر کێشەکاندا. کۆمەڵی باوەڕداران بە باوەڕ بە مەسیحی هەستاوە و هێزی ڕۆحی پیرۆز دەستی پێکرد. ڕۆحی پیرۆز توانای شایەتیدان و خۆشەویستی دەربڕین و خزمەتکردنی پێ بەخشین. | بەردەوام کڵێسای نوێ دروست دەبوون. کڵێسا لە ڕێگەی باوەڕهێنان بە عیسای مەسیح و هێزی ڕۆحی پیرۆزەوە دەبێتە بریکارێکی کاریگەر لە گۆڕانکاریدا. لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەی نوێدا، کرداری نێردراوان دەرمانی گرنگمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێشکەش دەکات. |
| ڕۆحی پیرۆز | کڵێسا بە هێز و توانا و جۆش و خرۆشی خۆی دەستی پێ نەکرد و گەشەی نەکرد. قوتابییەکان لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزی یەزدانەوە هێز و توانایان وەرگرتووە. ڕۆحی پیرۆز ئەو ڕێنماییکەر و بەرگریکارەیە کە عیسا ناردی کاتێک چوو بۆ ئاسمان. | کاری ڕۆحی پیرۆز دەریخست کە باوەڕبوون بە مەسیح لە سەرووی سروشتەوەیە و تایبەتە. هەر بۆیە کڵێسا تیشکی خستبووە سەر ڕۆحی پیرۆز زیاتر لە کێشە و گرفتەکان. هەموو باوەڕدارێک لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە دەتوانێت کار و فەرمایشتەکانی مەسیح ئەنجام بدات. |
| گەشەکردنی کڵێسا | کرداری نێردراوان مێژووی کۆمەڵەی باوەڕدارانی چالاک و گەشەکردوومان پێ دەناسێنێت کە لە ئۆرشەلیمەوە بەرەو سوریا و ئەفریقیا و ئاسیا و ئەوروپا بڵاو بوونەوە. لە سەدەی یەکەمدا، شوێنکەوتووانی مەسیح لە باوەڕداری جولەکەوە بۆ ناجولەکەی ٨٩ شار و ٣٠ وڵات و دوورگە و هەرێم پەرەی سەند. | کاتێک ڕۆحی پیرۆز کار دەکات، جوڵە و گەرموگوڕی و گەشەکردن ڕوودەدات. ڕۆحی پیرۆز سروش و وزە و توانای ڕاگەیاندنی مژدەمان بە تەواوی دنیا پێدەدات. چۆن دەبیتە بەشێک لە پلان و بەرنامەی خودا بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی پەیامی مەسیح؟ ڕۆڵی تۆ لە ئەم بزاڤەدا چییە؟ |
| شایەتیدان | پەترۆس و یۆحەنا و فیلیپۆس و پۆڵس و بەرناباس و هەزارانی دیکە شایەتییان دا کە باوەڕیان بە مەسیح هێناوە. لە ڕێگەی شایەتیی تاکەکەسی و مزگێنیدان و بەرگریکردن لە مەسیح لەبەردەم دەسەڵاتداراندا بوێرانە و ئازایانە چیرۆکەکەیان بە هەموو چینێکی کۆمەڵگا ڕاگەیاند. | ئێمە گەلی خوداین و هەڵبژێردراوین بۆ ئەوەی ببینە بەشێک لە پلانی بڵاوکردنەوەی پەیمانەکەی بە جیهان. ئەگەر بە خۆشەویستی و باوەڕەوە هەنگاو بنێین ئەوا لە کاتی شایەتیدان یان مزگێنیداندا ڕۆحی پیرۆز هاوکاریمان دەکات. شایەتیدان قازانجی بۆ خودی خۆشمان هەیە چونکە لە ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوانەی کە دەمانخەنە ژێر پرسیارەوە باوەڕمان گەشە دەکات و بەهێز دەبێت. |
| بەرهەڵستی | باوەڕداران بە مەسیح بە جولەکە و ناجولەکەوە، لە ڕێگەی زیندانیکردن و لێدان و پیلان و ئاژاوەوە، چەوساونەتەوە و ئازاریان دراوە. بەڵام بەرهەڵستیکردنی باوەڕداران بووە پێکهاتەی سەرەکی بڵاوبوونەوەی باوەڕەکەیان. گەشەکردنی باوەڕ لە کاتی بەرهەڵستی و سەختییەکاندا سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە باوەڕبوون بە مەسیح کاری مرۆڤ نییە بەڵکو کاری خودی یەزدانە. | لە کاتی هەموو جۆرە بەرهەڵستییەکدا خودا دەتوانێت کاری خۆی ئەنجام بدات. کاتێک باوەڕداران بە توندی بەرهەڵستیت بکەن و تۆیان چەوساندەوە، ئەوا بزانە کە ئەمە بەڵگەی ئەوەیە کە تۆ شایەتێکی دڵسۆز بوویت و بە دوای دەرفەتدا گەڕاویت تاکو هەواڵی خۆشی عیسای مەسیح بڵاو بکەیتەوە. ئەو دەرفەتانە بقۆزەوە کە لە ڕێگەی بەرهەڵتیسکردنەوە دێنە بەردەمت. |
شوێنە سەرەکییەکانی کرداری نێردراوان
گەشتێک بەنێو کرداری نێردراواندا ( کردار ١:١ )
| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● یەکێکە لەوانەی کە لە ئۆرشەلیم لە پێناو یارمەتیدانی باوەڕداراندا کەلوپەل و شتومەکی ماڵی خۆی فرۆشت ● یەکەم کەس بوو کە لە گەشتی مزگێنیداندا یاوەری پۆڵسی کرد ● وەکو چۆن ناوەکەی دەریدەخات، کەسێکی هاندەر بووە، بەو هۆیەوە هاندەرێکی بێدەنگ بەڵام زۆر کاریگەری کڵێسای سەرەتایی بووە ● بە نێردراو ناوزەند دەکرا، هەرچەندە یەکێک نەبووە لە دوازدەکە |
| لاوازی و هەڵەکانی |
● ئەمیش وەکو پەترۆس، بۆ ماوەیەک پەیوەندی لەگەڵ باوەڕدارە ناجولەکەکاندا پچڕاند هەتا ئەو کاتەی پۆڵس هەڵەکەی بۆ ڕاست کردەوە |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● هاندان یەکێکە لە ڕێگا هەرە کاریگەرەکانی هاوکاریکردن ● ملکەچی ڕاستەقینە درەنگ یان زوو دەتخاتە مەترسییەوە ● هەمیشە کەسێک پەیدا دەبێت کە پێویستی بە هاندان بێت |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێن: قوبرس، ئۆرشەلیم، ئەنتاکیا ● پیشە: مزگێنیدەر، مامۆستا ● کەسە نزیکەکانی: پور: مریەم. ئامۆزا: مەرقۆس ● هاوسەردەمییەکانی: پەترۆس، سیلا، پۆڵس، هێرۆدس ئەگریپاسی یەکەم |
| ئایەتی سەرەکی | کاتێک گەیشت و نیعمەتی خودای بینی، دڵشاد بوو، هەمووانی هاندا بە هەموو دڵیانەوە لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆ بمێننەوە، چونکە پیاوچاک بوو، پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز و باوەڕ. خەڵکێکی زۆریش هاتنە پاڵ مەسیحی خاوەن شکۆ. ( کردار ١١:٢٣-٢٤ ) |
بەرناباس ( کردار ٤:٣٦-٣٧ )
بەرناباس لەو کەسانە نزیک دەبووەوە کە هانی دەدان، هەروەها یارمەتییەکی گەورە بوو بۆ ئەوانەی لە دەوروبەری بوون. مایەی دڵشادییە کە لە هەر شوێنێکدا بەرناباس هانی باوەڕدارانی دابێت، بێباوەڕان بە لێشاو بەرەو باوەڕ هاتوون! چیرۆکی بەرناباس لەم شوێنانەدا باسی کراوە: ( کردار ٤:٣٦-٣٧ ؛ ٩:٢٧- ١٥:٣٩ ؛ یەکەم کۆرنسۆس ٩:٦ ؛ گەلاتیا ٢:١ ، ٩ ، ١٣ ؛ کۆلۆسی ٤:١٠ ). کاتێک بۆ یەکەم جار پۆڵس لە دوای باوەڕهێنانی سەردانی ئۆرشەلیمی کرد، باوەڕدارانی ئەوێ نەیانویست پێشوازی لێ بکەن و پێیان وابوو کە چیرۆکەکەی فێڵ و تەڵەکەیە و لەو ڕێگایەوە دەیەوێت باوەڕداری زیاتر دەستگیر بکات. بەرناباس ئامادە بوو ژیانی خۆی بخاتە مەترسییەوە و قسە لەگەڵ پۆڵس بکات و قەناعەت بە باوەڕدارانی دیکەش بهێنیت کە دوژمنی پێشتریان ئێستا باوەڕدارێکی گەرموگوڕ و پڕ وزەیە. ناتوانین تەنانەت بیر لەوەش بکەینەوە کە پۆڵس بەبێ بەرناباس دەکرا چی بەسەربێت. هەڵسوکەت و ڕەفتارەکانی بەرناباس بەلای کڵێسای سەرەتاییەوە زۆر گرنگ بوو. دەبێت سوپاسی بەرناباس بکەین، چونکە خودا پەیوەندیی نێوان ئەو و پۆڵس لە لایەکەوە و لەگەڵ مەرقۆس لە لایەکی دیکەوە بەکارهێنا بۆ ئەوەی چاودێرییان بکات و هانیان بدات و ڕێگا بە شکستیان نەدات. بەرناباس لە ڕێگەی هاندانەوە پەرجووی ئەنجام داوە! هەموو دەستە و گروپێک پێویستیان بە کەسێکە کە هانیان بدات، چونکە هەموو کەسێک بە جۆرێک پێویستی بە هاندان هەیە. لەبەر ئەوەی هاندان زۆربەی کات نهێنییە و ئاشکرا نییە، بۆیە بەها و نرخەکەی نابینین. لە ڕاستیدا کاتێک مرۆڤەکان هەست بە تەنهایی دەکەن، لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیان بە هاندانە. پیاوێک بە ناوی یوسف ئەوەندە کەسانی دیکەی هاندەدا و ئومێدی پێ دەبەخشین کە ناسناوەکەی ببووە «کوڕی هاندەر»، کە باوەڕدارانی ئۆرشەلیم بە بەرناباس بانگیان دەکرد. وەکو چۆن ژیانی بەرناباس دەریدەخات، زۆر جار خۆمان لە چەندین بارودۆخدا دەبینینەوە کە کەسێک پێویستی بە هاندانی ئێمەیە، بەڵام ئێمە حەز دەکەین ڕەخنە بگرین لە جێگەی هاندان. لەوانەیە گرنگ بێت کە ناوبەناو کەموکوڕی کەسێک دەربخەین، بەڵام پێش ئەوەی مافی ئەوە بە خۆمان بدەین دەبێت لە ڕێگەی هاندانەوە متمانەی ئەو کەسە بنیاد بنێین. ئایا متمانەی ئەو کەسانە بەدەستدەهێنیت کە پەیوەندیت لەگەڵیان هەیە؟| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● یەکێک بوو لەو حەوت کەسەی کە لە کڵێسای سەرەتاییدا هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی سەرپەرشتی دابەشکردنی خۆراک بکەن بەسەر هەژاراندا ● بەوە دەناسرایەوە کە خاوەنی تایبەتمەندییە ڕۆحییەکانی وەکو باوەڕ، دانایی، نیعمەت و دەسەڵات بوو، هەروەها کاریگەری ڕۆحی پیرۆز لە ژیانیدا ڕەنگی دابووەوە ● ڕابەر و مامۆستا و قسەکەرێکی بەرجەستە و دیار بوو ● یەکەم کەس بوو کە لە پێناو مژدەی مەسیحدا گیانی خۆی بەخشی |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● کاتێک هەوڵ دەدەیت لە ئەنجامدانی ئەرکی بچووکدا بێگلەیی بیت ئەوا لە ڕاستیدا خۆت بۆ بەرپرسیاریێتی گەورەتر ئامادە دەکەیت ● ئەگەر بە تەواوی لە خودا تێبگەیت ئەوا هەمیشە بە شێوەیەکی کردەیی و بە میهرەبانییەوە لەگەڵ خەڵکدا هەڵسوکەوت دەکەیت |
| زانیارییە گرنگەکان |
● پیشە: ڕێکخەری دابەشکردنی خۆراک ● هاوسەردەمییەکانی: پۆڵس، قەیافا، گەمالائیل و نێردراوان |
| ئایەتی سەرەکی | کاتێک ستیفانۆسیان بەردباران دەکرد، نوێژی دەکرد: «عیسای خاوەن شکۆ، ڕۆحم وەربگرە!» ئینجا چۆکی دادا و بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «ئەی مەسیحی خاوەن شکۆ، ئەم گوناهەیان لەسەر مەنووسە.» ئەمەی گوت و نوست. ( کردار ٧:٥٩-٦٠ ) |
ستیفانۆس ( کردار ٦:٥- ٨:٢ )
ستیفانۆس پێش ئەوەی شەهید بێت، پەیامبەر و بەڕێوەبەرێکی کاریگەر و دڵسۆز بوو. یەکێک بوو لەوانەی کە سەرپەرشتی دابەشکردنی خۆراکی دەکرد. هەروەها وتاربێژ و قسەکەرێکی بەهێز و بەهرەدار بوو. کاتێک لە پەرستگادا چەندین گروپی دژبەر ڕووبەڕووی وەستانەوە، وەڵامەکانی لۆژیکی و قایلکەر بوو؛ ئەمە زۆر ئاشکرایە لەو بەرگریکردنەی کە لەبەردەم ئەنجومەنی باڵای جولەکەدا پێشکەشی کرد. لە بەردەم ئەنجومەنەکەدا بە کورتی باسی مێژووی جولەکەی کرد و داواکاری زۆر بەهێزی خستە بەردەستیان کە بووە هۆی تاساندنی گوێگرەکانی. پێدەچێت ستیفانۆس لە کاتی قسەکردندا زانیبێتی کە ئەم قسانە حوکمی مردنی بەدواە دەبێت. ئەندامانی ئەنجومەن نەیانتوانی نیازە خراپەکانیان بشارنەوە، بۆیە بەردبارانیان کرد لە کاتێکدا ستیفانۆس داوای لە یەزدان دەکرد کە لە گوناهەکانیان خۆشبێت. قسەکانی کۆتایی ستیفانۆس دەریدەخات کە لەو ماوە کورتەدا چەندە وەکو مەسیحی لێهاتووە. مردنی ستیفانۆس کاریگەرییەکی بەردەوامی لەسەر شاولی تەرسۆسی هەبوو، بە جۆرێک لە چەوسێنەرێکی توندوتیژەوە بووە یەکێک لە مەزنترین ئەو قارەمانانەی کە هەتا ئێستا کڵێسا بەخۆیەوە بینیویەتی. لە سەرتاسەری جیهاندا، زۆربەی جار مژدەی مەسیح لەو شوێنانەدا ڕیشەی داکوتاوە کە خوێنی شەهیدەکان ئامادەیان کردووە. بەڵام پێش ئەوەی کە کەسێک ژیانی خۆی بۆ مزگێنی مەسیح دابنێت، دەبێت باوەڕەکەی لە ژیانیدا ڕەنگ بداتەوە. دانانی خزمەتکارانی خودا لە شوێن و پلەی نزمدا، یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە خودا بۆ ئامادەکردنی خزمەتکارەکانی پەیڕەوی دەکات. ئارەزوویان بۆ خزمەتکردنی مەسیح لە ڕاستی خزمەتکردنی کەسانی دیکەدا ڕەنگ دەداتەوە.کاریگەری شەهیدبوونی ستیفانۆس
مردنی ستیفانۆس بەفیڕۆ نەڕۆیشت. ئەم خاڵانەی خوارەوە هەندێک لەو ڕووداوانەیە کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەرهەمی چەوسانەوەی باوەڕدارانە کە بە شەهیدبوونی ستیفانۆس دەستی پێکرد. ١. گەشتی مزگێنیدانی فیلیپۆس ( کردار ٨:٤-٤٠ ) ٢. باوەڕهێنانی پۆڵس ( کردار ٩:١-٣٠ ) ٣. گەشتی مزگێنیدانی پەترۆس ( کردار ٩:٣٢- ١١:١٨ ) ٤. دامەزراندنی کڵێسای ئەنتاکیای سوریا ( کردار ١١:١٩-٣٠ )مزگێنیدەرانی پەیمانی نوێ و گەشتەکانیان
| ناو | هۆکاری گەشتکردن | سەرچاوە |
| فیلیپۆس | یەکێک بوو لەو کەسانەی کە بۆ یەکەم جار لە دەرەوەی ئۆرشەلیم مزگێنی دا | ( کردار ٨:٤-٤٠ ) |
| پەترۆس و یۆحەنا | سەردانی باوەڕدارە نوێیەکانی سامیرەیان کرد بۆ ئەوەی هانیان بدەن | ( کردار ٨:١٤-٢٥ ) |
| پۆڵس (گەشتی دیمەشق) | دەیویست باوەڕداران دەستگیر بکات، بەڵام مەسیح ئەوی دەستگیر کرد | ( کردار ٩:١-٢٥ ) |
| پەترۆس | خودا ڕێنمایی کرد کە بچێتە لای کۆرنیلیۆس و خێزانەکەی بۆ ئەوەی مزگێنییان بداتێ. ئەوان یەکێک بوون لەو خێزانە ناجولەکانەی کە یەکەم جار باوەڕیان بە پەروەردگار هێنا | ( کردار ٩:٣٢- ١٠:٤٨ ) |
| بەرناباس | چووە ئەنتاکیا بۆ ئەوەی هانی باوەڕداران بدات، پاشان چووە تەرسۆس بۆ ئەوەی پۆڵس بهێنێتەوە بۆ ئەنتاکیا. بەهۆی قاتوقڕییەوە یارمەتی بۆ باوەڕدارانی یەهودیا کۆکردەوە | ( کردار ١١:٢٥-٣٠ ) |
| بەرناباس، پۆڵس و مەرقۆس | لە یەکەم گەشتیاندا، ئەنتاکیایان بەجێهێشت و بەرەو قوبرس و پامفیلیا و گەلاتیا بەڕێکەوتن | ( کردار ١٣:١- ١٤:٢٨ ) |
| بەرناباس و مەرقۆس | ئەنتاکیایان بەجێهێشت و چوونە قوبرس، لەدوای ئەوەی ناکۆکییەک کەوتە نێوان ئەوان و پۆڵس | ( کردار ١٥:٣٦-٤١ ) |
| پۆڵس، سیلا، تیمۆساوس و لۆقا | ئەنتاکیایان بەجێهێشت و چوون دووبارە سەردانی کڵێساکانی گەلاتیایان کرد، پاشان لە دووەم گەشتیاندا بەرەو ئاسیا و مەکدۆنیا و ئەخایا ڕۆیشتن | ( کردار ١٥:٣٦- ١٨:٢٢ ) |
| ئەپۆلۆس | ئەسکەندەریەی بەجێهێشت و چووە ئەفەسۆس، لە ڕێگەی پریسکیلا و ئەکیلاوە فێری تەواوی چیرۆکی ئینجیل بوو، دواتر لە ئەسینا و کۆرنسۆس دەستی بە مزگێنیدان کرد | ( کردار ١٨:٢٤-٢٨ ) |
| پۆڵس و تیمۆساوس و ئەراستۆس | لە سێیەم گەشتی مزگێنیدانیاندا، سەردانی کڵێساکانی گەلاتیا، ئاسیا، مەکدۆنیا و ئەخایایان کرد | ( کردار ١٨:٢٣ ؛ ١٩:١- ٢١:١٤ ) |
خزمەتی فیلیپۆس ( کردار ٨:٤-٤٠ )
| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● یەکێک بوو لەو حەوت کەسەی کە لێپرسراوی دابەشکردنی خۆراک بوون لە کڵێسای سەرەتاییدا ● بووە مزگێنیدەر و یەکێک بوو لەو مزگێنیدەرانەی کە بۆ یەکەم جار گەشتی مزگێنیدانیان ئەنجام دا ● یەکێک بوو لەو کەسانەی کە یەکەم جار فەرمانی مەسیحیان جێبەجێ کرد کە فەرمووبووی مزگێنی دەبێت بە هەموو کەسێک بدرێت ● شارەزاییەکی باشی لە کتێبی پیرۆزدا هەبوو، کە دەیتوانی واتای ئایەتەکان بە باشی ڕوون بکاتەوە |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● خودا بە شێوەی مەزن و جیاواز ئەو کەسانە بەکاردەهێنێت کە ئامادەن لە ناخی دڵیانەوە گوێڕایەڵی بن. ● مژدەی مەسیح هەواڵێکی خۆشی جیهانییە. ● نەک تەنها پەیمانی نوێ، بەڵکو تەواوی کتێبی پیرۆز هاوکاریمان دەکات کە باشتر مەسیح بناسین ● باوەڕهێنانی بە کۆمەڵ (سامیرەییەکان) و باوەڕهێنانی تاکەکەسی (پیاوە حەبەشەییەکە) بەهادارە |
| زانیارییە گرنگەکان |
● پیشە: ڕێکخەری دابەشکردنی خۆراک، مزگێنیدەر ● کەسە نزیکەکانی: چوار کچی هەبوو ● هاوسەردەمییەکانی: پۆڵس و ستیفانۆس و نێردراوان |
| ئایەتی سەرەکی | ئینجا فیلیپۆس لەم نووسراوە پیرۆزەوە دەستی کرد بە ڕوونکردنەوەی دەقەکە و مزگێنیی عیسای دایێ. ( کردار ٨:٣٥ ) |
فیلیپۆس ( کردار ٨:٥-٤٠ )
فیلیپۆس خۆی لە قەیسەرییەدا بینییەوە، کە بەهۆی هەندێک ڕووداوەوە لەدوای چەندین ساڵ بووە میوانی پۆڵس. ئەو پۆڵسەی کە پێشەنگی چەوسێنەرانی باوەڕداران بوو، وە ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لەوەی کە فیلیپۆس و کەسانی دیکە ئۆرشەلیم بەجێبهێڵن، ئێستا خۆی بووەتە یەکێک لە کاریگەرترین باوەڕدارەکان. فیلیپۆس بەردەوام بوو لە مزگێنیدان بە ناجولەکەکان، پۆڵسیش بەردەوام بوو لەسەر بڵاوکردنەوەی پەیامی مەسیح و مزگێنی بە تەواوی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانیدا. کۆتا فەرمایشتی مەسیح بۆ قوتابییەکانی ئەوە بوو کە دەبێت مزگێنی بە هەموو شوێنێک بگەیەنن، بەڵام وا دیاربوو نەیاندەویست ئۆرشەلیم بەجێبهێڵن. بڵاوەپێکردنی باوەڕداران لە ئۆرشەلیم بۆ ناوچەی یەهودیا و سامیرە چەوسانەوەیەکی زۆری پێویست بوو، کە عیسا فەرمانی پێکردبوون بڕۆن. فیلیپۆس یەکێک بوو لەو پیاوانەی کە لێپرسراوی دابەشکردنی خۆراک بوو، ئۆرشەلیمی بەجێهێشت و وەکو زۆربەی باوەڕدارە جولەکەکانی دیکە بۆ هەر شوێنێک دەچوو مژدەی مەسیحی ڕادەگەیاند، بەڵام بە پێچەوانەی ئەوانەی دیکە گوێگرەکانی تەنها لە جولەکەدا بەرتەسک نەکردەوە. ڕاستەوخۆ چووە سامیرە، کە زۆربەی جولەکەکان بەهۆی ئەو دەرمارگیرییە کۆنەی کە هەیانبوو بە هیچ شێوەیەک نەدەچوونە ئەوێ. لەنێوان ئەم هەموو سەرکەوتن و جۆش و خرۆشەدا، خودا ڕێنوێنی فیلیپۆسی کرد بۆ ئەوەی بچێتە چۆڵەوانی تاکو چاوی بە پیاوێکی خەساوی بێگانەی حەبەشی بکەوێت کە لە ئۆرشەلیم بوو. فیلیپۆس دەستبەجێ چوو. کاریگەری مزگێنیدانی فیلیپۆس لەگەڵ ئەم پیاوەدا باوەڕبوون بە مەسیحی خستە پلەیەکی زۆر بەرز لەو وڵاتە دوورەدا، کە پێدەچێت لەو ڕێگایەوە کاریگەری لەسەر تەواوی وڵات بووبێت.| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● خودا لە چەوسێنەری باوەڕدارانەوە کردییە مزگێنیدەری مەسیح ● بە سێ گەشتی مزگێنیدان، پەیامی مەسیحی بە تەواوی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانیدا بڵاو کردەوە ● نامەی بۆ چەندین کڵێسای جیاواز نووسی، کە نامەکان بوونە بەشێک لە پەیمانی نوێ ● هەرگیز لەوە نەدەترسا کە تووشی کێشە بێت و هەوڵی چارەسەرکردنی بدات ● لە بەرامبەر ڕێنوێنی یەزداندا زۆر هەستیار بوو، سەرەڕای کەسایەتییە بەهێزەکەی، هەمیشە ئەوەی ئەنجام دەدا کە خودا داوای دەکرد ● زۆربەی کات بە نێردراوی ناجولەکەکان دەناسرا |
| لاوازی و هەڵەکانی |
● شایەتی بەردبارانکردنی ستیفانۆس بوو، هەروەها بە کوشتنەکەی ڕازی بوو ● لە ڕێگەی چەوساندنەوەی باوەڕدارانی مەسیحەوە، دەیویست ئەو باوەڕە لەناو ببات. |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● هەواڵی خۆش ئەوەیە کە بەخشین و ژیانی هەتاهەتایی دیاریی نیعمەتی خودان کە لە ڕێگەی باوەڕ بە مەسیحەوە بەدەستدێت. بۆ هەموو کەسێکیش بەردەستە ● ملکەچی دەرئەنجامی پەیوەندییە لەگەڵ یەزداندا، بەڵام هەرگیز لە ڕێگەی ملکەچییەوە پەیوەندی دروست نابێت یان بەدەست نایەت ● ئازادیی ڕاستەقینە بەدەست ناهێنین هەتا ئەو کاتەی کە چیتر پێویست نەکات ئازادییەکەمان بسەلمێنین. ● خودا کاتی ئێمە بەفیڕۆ نادات، ڕابردوو و ئێستامان بەکاردەهێنیت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا خزمەتی بکەین. |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێن: لە تەرسۆس لەدایک بووە، بەڵام لە پێناو مەسیحدا بە هەموو جیهاندا گەڕا ● پیشە: فەریسییەکی شارەزا بوو، فێری دروستکردنی چادر بوو، وەکو مزگێنیدەرێکیش خزمەتی کرد ● هاوسەردەمییەکانی: گەمالائیل، ستیفانۆس، نێردراوان، لۆقا، بەرناباس و تیمۆساوس |
| ئایەتی سەرەکی | چونکە بۆ من ژیان مەسیحە، مردنیش قازانج. بەڵام ئەگەر ژیانم لە جەستە بەردەوام بێت، خەریکی خزمەتێک دەبم کە بەرهەمی هەبێت. چی هەڵبژێرم؟ نازانم! لە دوو لاوە فشارم لەسەرە، حەز دەکەم ئەم ژیانە بەجێبهێڵم و لەگەڵ مەسیح بژیم، ئەمەش زۆر باشترە، بەڵام مانەوەم بە جەستە بۆ ئێوە پێویستترە. ( فیلیپی ١:٢١-٢٤ ) |
پۆڵس ( کردار ٩:١-٤٣ )
پۆڵس ڕوخسەتی ئەوەی وەرگرتبوو کە گەشت بکات بۆ دیمەشق بۆ ئەوەی باوەڕداران دەستگیر بکات و بیانهێنێتەوە بۆ ئۆرشەلیم، بەڵام خودا لەسەر ڕێگەی دیمەشقدا وەستاندی. لەوێدا پۆڵس عیسای مەسیحی بینی و ژیانی بۆ هەمیشە گۆڕدرا. پۆڵس کەسێکی زۆر ئایینی بوو و لەژێر دەستی گەمالائیل وانەی خوێندبوو کە باشترین مامۆستا بوو. هەوڵ و کۆشش و نیازەکانی ڕاستگۆیانە و دڵسۆزانە بوو. پۆڵس فەریسییەکی باش بوو کە شارەزاییەکی باشی لە کتێبی پیرۆزدا هەبوو، هەروەها لە ناخی دڵییەوە باوەڕی وابوو کە بزاڤی باوەڕ بە مەسیح مەترسییە بۆ سەر ئایینی جولەکە. هەر بۆیە پۆڵس ڕقی لەو باوەڕە بوو و بێ بەزەییانە شوێنکەوتووانی مەسیحی دەچەوساندەوە. پێش باوەڕهێنانی پۆڵس، مزگێنیدان بە ناجولەکەکان بەپێی پێویست نەبوو. فیلیپۆس لە ناوچەی سامیرە مزگێنی دابوو، هەروەها پەیامی مەسیحی بە پیاوێکی حەبەشی گەیاندبوو، کۆرنیلیۆس کە پیاوێکی ناجولەکە بوو لە ڕێگەی پەترۆسەوە باوەڕی هێنا، هەروەها لە ئەنتاکیای سوریادا هەندێک لە یۆنانییەکان چووبوونە پاڵ باوەڕدارانەوە. کاتێک بەرناباس لە ئۆرشەلیمەوە چوو بۆ ئەوەی ئەم بارودۆخەکە هەڵبسەنگێنێت، چووە تەرسۆس بۆ ئەوەی پۆڵس پەیدا بکات و بیهێنێت بۆ ئەنتاکیا. بەرناباس و پۆڵس پێکەوە لەنێو باوەڕدارانی ئەنتاکیادا خزمەتیان دەکرد. پاشان گەشتی مزگێنیدان ئەنجام دەدەن، کە یەکێک دەبێت لەو سێ گەشتەی پۆڵس بۆ گەیاندنی مزگێنی بە هەموو ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی ئەنجامی دەدات. جگە لە خودی مەسیح، هیچ کەسێک بە ئەندازەی پۆڵس ڕۆڵی لە مێژووی باوەڕبوون بە مەسیح نییە. تەنانەت پێش ئەوەی باوەڕیش بهێنێت، کارەکانی هەر گرنگ بوون. چەوسانەوەی بەردەوامی باوەڕداران لەلایەن پۆڵسەوە، کە لە دوای مردنی ستیفانۆسەوە دەستی پێکرد، کڵێسای ناچار کرد کە گوێڕایەڵی کۆتا فەرمانی عیسا بن، ئەویش گەیاندنی پەیامی ڕزگاریی مەسیح بوو بە هەموو جیهان. دوای ئەوەی کە پۆڵس مەسیحی بینی، ژیانی بە تەواوی گۆڕدرا. پۆڵس لەدوای ئەوەی باوەڕی هێنا دڵگەرمییەکەی پێشتری لەدەست نەدا، بەڵام ئەم جارە بۆ خزمەتکردنی مزگێنی مەسیح بەکاریدەهێنا. چیرۆکی پۆڵس لە ( کردار ٧:٥٨- ٢٨:٣١ ) ئاماژەی پێکراوە، هەروەها لەو نامانەی کە لە پەیمانی نوێدا نووسیویەتی باسی کراوە. خودا هیچ بەشێکی لە ژیانی پۆڵس بەفیڕۆ نەدا، واتا سوودی لە پاشخان، ڕاهێنان، هاوڵاتیبوون، بیر و هزر وەرگرت، تەنانەت لاوازییەکانیشی بەکارهێنا. ئایا ڕێگا بە خودا دەدەیت کە بە هەمان شێوەی پۆڵس تۆ بەکاربهێنێت؟ هەرگیز ناتوانیت بزانیت خودا دەتوانێت چیت لەگەڵ بکات هەتا ڕێگەی نەدەیت ببێتە خاوەنی هەموو شتێکی تۆ!شاول دەچێتە دیمەشق ( کردار ٩:١-٢٥ )
زۆرێک لە شوێنکەوتووانی مەسیح لەدوای مردنی ستیفانۆس و دەستپێکی چەوسانەوە، ئۆرشەلیمیان بەجێ هێشت و ڕۆیشتن، پەنایان بردە بەر وڵات و شارەکانی دیکە. شاول شوێنیان دەکەوت، بە ڕادەیەک کە ٢٥٠ کیلۆمەتری بڕی بۆ ئەوەی باوەڕدارانی دیمەشقی سوریا بە کۆت و زنجیرەوە بگەڕێنێتەوە بۆ ئۆرشەلیم. بەڵام لە کاتی نزیکبوونەوەی لە دیمەشق، بۆی دەرکەوت کە خودا پلانی دیکەی بۆی هەیە ( کردار ٩:١٥ ). شاول دەچێتە دیمەشقڕاکردنە گەورەکانی نێو کتێبی پیرۆز ( کردار ٩:٢٦ )
| کەسە مەزنەکان | چی ڕوویدا | سوودی ڕاکردنەکە | ئەو وانەیەی کە لێیەوە فێردەبین |
|---|---|---|---|
| یاقوب ( پەیدابوون ٣١:١-٥٥ ) | لەدوای بیست ساڵ لە خزمەتکردنی خەزووری، لە دەستی ڕایکرد | بەو هۆیەوە توانی بە بۆنەی مردنی باوکییەوە بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە و لەگەڵ عیسۆی برایدا ئاشت ببێتەوە | |
| موسا ( دەرچوون ٢:١١-١٥ ) | لە میسر ڕایکرد لەدوای ئەوەی بەهۆی بەرگریکردن لە برایەکی ئیسرائیلی کەسێکی میسریی کوشت | ژیانی خۆی ڕزگار کرد و دەستی کرد بە بەشێکی دیکە لەو ڕاهێنانەی یەزدان بۆی داناوە | خودا تەنانەت هەڵەکانیشمان لە پلانەکانیدا جێ دەکاتەوە |
| ئیسرائیلییەکان ( دەرچوون ١٢:٢٨-٤٢ ) | دوای ٤٣٠ ساڵ لە کۆیلایەتی، لە میسر ڕایانکرد | خودا هەڵبژاردنی نەوەکانی ئیبراهیمی دووپات کردەوە | خودا بەڵێنەکانی لەبیر ناچێت |
| سیخوڕەکان ( یەشوع ٢:١-٢٤ ) | لەدوای حەشاردانیان لە ماڵی ڕاحابدا، لە ئەریحا ڕایانکرد | وێرانبوونی ئەریحایان ئامادە کرد و ڕاحابیان پاراست کە دەبێتە یەکێک لە نەوەکانی داود، عیسا لە ڕەچەڵەکی ڕاحابەوە هات | پلانی خودا ژیانی مرۆڤەکان بە جۆرێک بەیەکەوە دەبەستێتەوە کە ئێمە لێی تێناگەین |
| ئێهود ( ڕابەران ٣:١٥-٣٠ ) | لەدوای کوشتنی عەگلۆنی پاشای مۆئاب، بێ ئەوەی پێی بزانرێت ڕایکرد | ڕێگەی لە دەسەڵاتی مۆئاب بەسەر ئیسرائیلدا گرت و ٨٠ ساڵی بە ئاشتی بەڕێکرد | زۆر جار سزای یەزدان خێرا و جەرگبڕ دەبێت |
| شەمشون ( ڕابەران ١٦:١-٣ ) | لە شارێکی داخراودا ڕایکرد لە ڕێگەی لە بنەوە هەڵکەندنی دەروازەکان | شەمشون هێندەی نەمابوو خۆی لەناوببات، چونکە نەیدەتوانی جڵەوی خۆی بگرێت | بەبێ پشتبەستن بە خودا و ڕێنماییەکانی، تەنانەت هێز و توانای زۆریش سوودی نییە |
| ئەلیاس ( یەکەم پاشایان ١٩:١-١٨ ) | لە ترسی شاژن ئیزابێل ڕایکرد بۆ چۆڵەوانی | ژیانی ئەلیاسی پاراست، هەروەها لاوازی مرۆڤانەشی ئاشکرا کرد | تەنانەت لە کاتی سەرکەوتنە مەزنەکاندا، لاوازییە کەسییەکانمان گەورەترین کێشەیە |
| شاول (پۆڵس) ( کردار ٩:٢٣-٢٥ ) | لەنێو سەبەتەیەکدا لە شوورای دیمەشقەوە شۆڕیان کردەوە و ڕایکرد | ئەم باوەڕدارە نوێیەیان ڕزگار کرد بۆ ئەوەی دواتر خزمەتێکی زۆری یەزدان بکات | خودا مەبەستی تایبەتی بۆ هەموو کەسێک هەیە، کە دەبێتە سەرکێشییەکی تەواو بۆ ئەو کەسانەی کە هاوکاری دەکەن |
| پەترۆس ( کردار ١٢:١-١١ ) | فریشتەیەک لە زیندان ئازادی کرد | پەترۆسیان پاراست چونکە خودا پلانی زیاتری بۆی هەبوو | خودا بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی دەتوانێت ڕێگەی نائاسایی بەکاربهێنێت، زۆربەی جار لە کاتێکدایە کە ئێمە چاوەڕێی ناکەین |
| پۆڵس و سیلا ( کردار ١٦:٢٢-٤٠ ) | لە ڕێگەی بومەلەرزەیەکەوە کۆت و بەندەکانیان شکا و دەرگای زیندان کرایەوە، بەڵام ئەوان مانەوەیان هەڵبژارد | لاوازی مرۆڤی لەبەردەم خودا دەرخست | کاتێک لە جێگەی کێشە و گرفتەکانمان پشت بە خودا دەبەستن و تەنها چاومان لەوە، ئەوا خودا بە ڕێگەی چاوەڕواننەکراو هاوکاریمان دەکات |
گەڕانەوەی شاول بۆ تەرسۆس ( کردار ٩:٢٦-٣٠ )
لانی کەم سێ ساڵ جیاوازی هەیە لەنێوان ( کردار ٢:٢٢ ) و ( کردار ٢:٢٦ ). دواتر پۆڵس لە عەرەبستان ( گەلاتیا ١:١٦-١٨ )، بە تەنها گەڕایەوە بۆ دیمەشق و پاشان بۆ ئۆرشەلیم. نێردراوەکان نەیاندەویست باوەڕ بەوە بکەن کە ئەم چەوسێنەرەی پێشتر بووبێتە یەکێک لەوان. پۆڵس ڕایکرد بۆ قەیسەرییە، لەوێ بە کەشتی گەڕایەوە بۆ تەرسۆس. گەڕانەوەی شاول بۆ تەرسۆسخزمەتەکەی پەترۆس ( کردار ٩:٣٢-٤٣ )
پەترۆس گەشتی کرد بۆ شاری مێژوویی لودە، لەوێ ئینیاسی ئیفلیجی چاککردەوە. باوەڕدارانی یافا، کە شارێکی بەندەریی کۆن بوو، داوایان کرد کە پەترۆس سەردانیان بکات، لەدوای ئەوەی کە ژنێکی چاکەکار مرد. پەترۆسیش سەردانی کردن و ژنەکەی زیندوو کردەوە. کاتێک لە یافا بوو بەهۆی بینینێکەوە چووە لای کۆرنیلیۆس بۆ ئەوەی مزگێنی پێبدات. کۆرنیلیۆس ناجولەکە بوو و لە شاری قەیسەرییە دەژیا. خزمەتەکەی پەترۆس| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● ڕۆمانییەکی خواناس و دەستکراوە بوو ● جولەکەکان ڕێزیان دەگرت، هەرچەندە سەرپەلی سوپای ڕۆمانی بوو ● گوێڕایەڵی خودا بوو، هانی خێزانەکەی دا کە ئەوانیش وەکو ئەو بن ● باوەڕهێنانی بووە هۆی ئەوەی کە کڵێسای سەرەتایی درک بەوە بکەن مژدەی مەسیح بۆ هەموو کەسێکە، بە جولەکە و ناجولەکەوە |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● خودا خۆی بەو کەسانە دەناسێنێت کە دەیانەوێ بیناسن ● مژدەی مەسیح بۆ هەموو کەسێکە ● لە هەموو شوێنێکدا کۆمەڵە کەسێک هەن کە تامەزرۆی باوەڕهێنانن بە مەسیح ● کاتێک بەدوای ڕاستیدا گەڕاین و ملکەچی ئەو ڕووناکییە بووین کە خودا نیشانی داین، خودا پاداشتێکی زۆرمان دەداتەوە |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێن: قەیسەرییە ● پیشە: سەرپەل لە سوپای ڕۆمانیدا ● هاوسەردەمییەکانی: پەترۆس، فیلیپۆس و نێردراوان |
| ئایەتی سەرەکی | خۆی و هەموو ماڵەکەی خواپەرست و لەخواترس بوون، زۆر هاوکاری خەڵکی هەژاری دەکرد و هەموو کاتێک نوێژی بۆ خودا دەکرد. ( کردار ١٠:٢ ) |
کۆرنیلیۆس ( کردار ١٠:١- ١١:١٨ )
کۆرنیلیۆس یەکێکە لەو نموونانەی کە بۆمان دەردەخات خودا ئامادەیی ئەوەی تێدایە بە ڕێگەی زۆر تایبەت و نائاسایی ئەو کەسانە بەسەربکاتەوە کە ئارەزووی ناسینی ئەو دەکەن. خودا کوڕەکەی خۆی ناردە سەر زەوی لەبەر ئەوەی هەموو جیهانی خۆشدەوێت، ئەو خۆشەویستییە پەترۆس و کۆرنیلیۆس و تۆش دەگرێتەوە.بەرناباس و شاول لە ئەنتاکیا ( کردار ١١:١٩-٢٦ )
چەوسانەوە باوەڕدارانی بە ناوچەکانی فینیکیا و قوبرس و ئەنتاکیادا پەرشوبڵاو کردەوە. باوەڕدارانی هەڵاتوو لەگەڵ خۆیاندا مژدەی مەسیحیشیان برد بۆ ئەو ناوچانە. زۆربەیان تەنها لەگەڵ جولەکەکاندا قسەیان دەکرد، بەڵام لە ئەنتاکیادا، هەندێک لە ناجولەکەکان باوەڕیان بە مەسیح هێنا. کڵێسا بەرناباسی نارد بۆ ئەوەی تەماشای بارودۆخی کڵێسای ئەنتاکیا بکات. بەرناباس لە کڵێساکە زۆر ڕازی بوو. بەرناباس گەڕایەوە تەرسۆس بۆ ئەوەی پۆڵس لەگەڵ خۆی ببات بۆ ئەنتاکیا. بەرناباس و شاول لە ئەنتاکیا| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● بەڕێوەبەر و دانوستانکارێکی بەتوانا بوو ● توانی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ جولەکە و حکومەتی ڕۆمانیدا دروست بکات |
| لاوازی و هەڵەکانی |
● بووە هۆی مردنی یاقوبی نێردراو ● پەترۆسی خستە زیندان بەو هیوایەی کە دواتر بیکوژێت ● ڕێگەی دا کە خەڵکی ستایشی خودایانەی بکەن |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● ئەوانەی کە لە دژی خودا دەوەستنەوە ڕووبەڕووی شکستی هەتاهەتایی دەبنەوە ● زۆر مەترسیدارە کە ستایشێک قبوڵ بکەیت کە تەنها خودا شایانیەتی وەریبگرێت ● ئەدگار و تایبەتمەندی باوان دەکرێت کاریگەری لەسەر منداڵەکانیان هەبێت، جا بە خراپە بێت یان بە باشە |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێن: ئۆرشەلیم ● پیشە: پاشای جولەکەکان بوو کە حکومەتی ڕۆمانی دەستنیشانی کردبوو ● کەسە نزیکەکانی: باپیر: هێرۆدسی مەزن. باوک: ئەرستۆبوڵس. مام: هێرۆدس ئەنتیپاس. خوشک: هێرۆدیا. ژن: سایپۆرۆس. کوڕ: هێرۆدس ئەگریپاسی دووەم. کچەکان: بەرنیکی، ماریامن، دروسیلا ● هاوسەردەمییەکانی: تیبێریاسی ئیمپراتۆر، کالیگولا و کلودیۆس. یاقوب، پەترۆس، نێردراوان |
| ئایەتی سەرەکی | دەستبەجێ فریشتەیەکی یەزدان لێیدا، چونکە شکۆی نەدایە خودا، کرمیش لێیدا و مرد. ( کردار ١٢:٢٣ ) |
هێرۆدس ئەگریپاسی یەکەم ( کردار ١٢:١-٢٣ )
هێرۆدس ئەگریپاسی یەکەم پەیوەندیی خێزانیی لەگەڵ جولەکەکاندا هەبوو. داپیری هێرۆدس کە ناوی ماریامن بوو لەڕاستیدا جولەکە بوو؛ بەم هۆیەوە جولەکەکان قبوڵیان کردبوو، هەرچەندە هەر لە دژی بوون. لە کاتی گەنجیدا، هێرۆدس ئەگریپاسی یەکەم بە فەرمانی ئیمپراتۆر تیبێریاس بۆ ماوەیەکی کەم خرابووە زیندانەوە، بەڵام متمانەی ڕۆمای بەدەستهێنابوو و بە باشی لەگەڵ ئیمپراتۆر کالیگولا و کلودیۆسدا دەگونجا. هێرۆدس ئەگریپاسی یەکەمیش، هەروەکو باپیر و مامی کە پێش ئەم حوکمیان کردبوو، هەروەها وەکو کوڕەکەی کە دوای ئەم حوکم دەکات، لە ڕاستییەکە زۆر نزیک کەوتبووەوە، بەڵام لەدەستی دا. لەبەر ئەوەی ئایینی وەکو لایەنێکی سیاسەت دەبینی، بەلایەوە گرنگ نەبوو، گومانی لەوە نەبوو کە دەتوانێت بە جۆرێک ستایش بکرێت کە تەنها خودا شایانیەتی. ئەو هەڵەیەکی باوی ئەنجام دا. دەبێت ئەوەمان لەبیر بێت کە هەر کاتێک شانازیمان بە توانا و دەستکەوتەکانمانەوە کرد و وەکو دیاریی خودایی نەمانبینی، ئەوا گوناهەکەی هێرۆدس دووبارە دەکەینەوە.| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● نووسەری مژدەی مەرقۆسە ● ماڵەکەی لە ئۆرشەلیمدا وەکو یەکێک لە سەرەکیترین شوێنەکانی کۆبوونەوەی باوەڕداران بەکاردەهێنا ● لەگەڵ هەڵەکانیدا، هەر بەردەوام لە هەوڵداندا بوو ● یاریدەدەر و یاوەری سێ لە گەورەترین مزگێنیدەرە سەرەتاییەکان بوو |
| لاوازی و هەڵەکانی |
● لە مژدەی مەرقۆسدا باسی گەنجێکی ترسنۆک دەکات کە لە کاتی دەستگیرکردنی عیسادا ڕایکردووە، بە شیمانەیەکی زۆر ئەو گەنجە خودی مەرقۆسە ● لە یەکەم گەشتی مزگێنیداندا، بەبێ هۆکارێکی ڕوون پۆڵس و بەرناباسی بەجێهێشت |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● بە گشتی ئەو کاتە گەشە دەکەین کە کات و هەڵەکانمان شان بە شانی یەکتر دەڕۆن ● بە گشتی هەڵەکان بە ئەندازەی ئەو وانەیەی کە لێوەی فێر دەبین گرنگ نییە ● ژیانی کاریگەر ئەوەندەی کە بە پێی دەستکەوتەکانمانەوە دەپێورێت ئەوەندە لە ڕێگەی ئەوە ناپێورێت کە ئایا بەسەر چیدا زاڵ بووین هەتا توانیومانە ئەو دەستکەوتانە بەدەست بهێنین ● هاندان و بەخشینی هیوا دەکرێت ژیانی مرۆڤەکان بگۆڕێت، ئەوانەی کە لە دژی خودا دەوەستنەوە ڕووبەڕووی شکستی هەتاهەتایی دەبنەوە |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێن: ئۆرشەلیم ● پیشە: مزگێنیدەری ڕاهێنراو، نووسەری مژدە، یاوەری گەشتکردن ● هاوسەردەمییەکانی: پۆڵس، پەترۆس، تیمۆساوس، لۆقا، سیلا |
| ئایەتی سەرەکی | «بە تەنها لۆقام لەلایە. مەرقۆس لەگەڵ خۆت بهێنە، چونکە بۆ من سوودبەخشە بۆ خزمەتکردن» ( دووەم تیمۆساوس ٤:١١ ). |
مەرقۆس (یۆحەنا مەرقۆس) ( کردار ١٢:٢٥- ١٣:١٣ )
مەرقۆس بە پەرۆشەوە هەوڵی ئەنجامدانی کاری دروستی دەدا، بەڵام نەیدەتوانی لەسەر کارێک بەردەوام بێت. مەرقۆس لە نووسینی مژدەکەیدا باسی گەنجێک دەکات (پێدەچێت ئەو گەنجە خۆی بێت) لە کاتی دەستگیرکردنی عیسادا لە ترسان جلەکانی لەدوای بەجێماوە. ئەم ڕاکردنە دواتریش لە ژیانیدا ڕەنگی داوەتەوە کاتێک پۆڵس و بەرناباس لە یەکەم گەشتی مزگێنیدانیاندا وەکو یاریدەدەر پەترۆسیان لەگەڵ خۆیان بردبوو، لە دووەم وێستگەی گەشتەکەیاندا پەترۆس ئەوانی بەجێهێشت و گەڕایەوە بۆ ئۆرشەلیم. پۆڵس نەیتوانی بە ئاسانی ئەم بڕیارە قبوڵ بکات. دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ، لە کاتی گەشتی دووەمیاندا بەرناباس پێشنیاری کرد کە پەترۆس لەگەڵ خۆیان ببەن، بەڵام پۆڵس بە تەواوی ڕەتی کردەوە. بەو هۆیەوە گروپەکە دابەش بوو. بەرناباس مەرقۆسی لەگەڵ خۆی برد و پۆڵسیش سیلای لەگەڵ خۆی برد. بەرناباس زۆر لەسەرخۆ و ئارام لەگەڵ مەرقۆسدا دەجوڵایەوە، لە ئەنجامدا مەرقۆسی گەنجیش ئەو سەرمایەیەی دایەوە کە لە ئەودا خرابووە گەڕ. پۆڵس و مەرقۆس دواتر یەکیان گرتەوە و نێردراوە گەورەکە بووە هاوڕێی نزیکی قوتابییە گەنجەکە. مەرقۆس یاوەرێکی زۆر باشی بەرناباس و پۆڵس و پەترۆس بوو کە سێ ڕابەری کڵێسای سەرەتایی بوون. وا دیارە زۆربەی ئەو شتانەی لە مژدەی مەرقۆسدا ئاماژەی پێکراوە لە پەترۆسەوە وەرگیراوە. ڕۆڵی مەرقۆس وەکو یاریدەدەر دەرفەتی ئەوەی پێدابوو کە ببێتە چاودێر. مەرقۆس چەندین جار گوێی لە چیرۆکی پەترۆس گرتبوو کە بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ عیسادا بووە، هەروەها یەکێک بووە لەوانەی کە یەکەم جار ژیاننامەی عیسایان نووسیوەتەوە. هەڵەکردن باشترین مامۆستایە، چونکە لە دەرئەنجامی هەڵەکانەوە وانە و پەندەکانمان بە تەواوی بۆ ڕوون دەبێتەوە. ئەوانەی کە پەند لە هەڵەکانیان وەردەگرن، کەسانێکی دانا و ژیرن. یۆحەنا مەرقۆس فێرخوازێکی باش بوو کە تەنها پێویستی بە کات و هەندێک هاندان هەبوو.یەکەم گەشتی مزگێنیدانی پۆڵس ( کردار ١٣:١- ١٤:٢٨ )
خزمەتی قوبرس ( کردار ١٣:٤-١٣ )
ڕابەرانی کڵێسای ئەنتاکیا پۆڵس و بەرناباسیان هەڵبژارد بۆ ئەوەی مزگێنی بگەیەننە بەری ڕۆژئاوا. لەگەڵ مەرقۆسدا لە سولوکیا سواری کەشتی بوون و بە دەریای ناوەڕاستدا بەرەو قوبرس ڕۆیشتن. لە سەلامیس مزگێنییان ڕاگەیاند کە گەورەترین شار بوو، پاشان لە تەواوی دوورگەی پافۆس پەیامی مەسیحیان بڵاو کردەوە. خزمەتی قوبرسخزمەتی پامفیلیا و گەلاتیا ( کردار ١٣:١٣-٥٢ )
پۆڵس و بەرناباس و مەرقۆس پافۆسیان بەجێهێشت و لە پەرگە دابەزین کە ناوچەیەکی شێداری پامفیلیا بوو. پەرگە کەوتبووە نێوان دەریا و شاخەکانی تەرسۆسەوە. مەرقۆس لەوێدا پۆڵس و بەرناباسی بەجێهێشت، بەڵام ئەوان سەرکەوتنە ناوچەی پیسیدیا لە گەلاتیا. کاتێک پۆڵس لەلایەن جولەکەکانەوە ڕەتکرایەوە، دەستی کرد بە مزگێنیدان بە ناجولەکەکان، بەم هۆیەوە جولەکەکان لە شاری پیسیدیای ئەنتاکیا دەریانکردن. ئەنتاکیای پیسیدیاخزمەتی بەردەوامی گەلاتیا ( کردار ١٤:١-٢٠ )
پۆڵس و بەرناباس لە پیسیدیای ئەنتاکیا دەرکران، پاشان بە شاخەکاندا هاتنە خوارەوە، بەرەو ڕۆژهەڵات ڕۆیشتن و گەیشتنە لیکاونیا. یەکەم جار چوونە کۆنیا، کە ناوەندێکی بازرگانی سەر ڕێگای ئاسیا و سوریایە. دوای مزگێنیدانیان لەوێ، دەبووایە ڕایانبکردبا بۆ لیسترا، کە دەکەوێتە ٣٢ کیلۆمەتری باشوورەوە. پۆڵس لە لیسترادا بەردباران کرا، بەڵام ئەو و بەرناباس ٧٥ کیلۆمەتریان بڕی بۆ ئەوەی بگەنە دەربە، کە شارێکی سەر سنوورە. دواتر پۆڵس و بەرناباسی چاونەترس و دلێر دووبارە چوونەوە بۆ هەمان شوێنەکانی پێشتر. خزمەتی پامفیلیا و گەلاتیاکۆتایی گەشتی یەکەم ( کردار ١٤:٢١-٢٨ )
پۆڵس و بەرناباس بە شاخەکاندا هاتنە خوارەوە و گەڕانەوە بۆ کەناراوی پامفیلیا. یەکەم جار لە پەرگە ڕاوەستان کە لەوێدا دابەزیبوون، پاشان بەرەو ڕۆژئاوا ڕۆیشتن بۆ ئەنتالیا، کە بەندەری سەرەکی ناردنی کەلوپەلە لە ئاسیاوە بۆ سوریا و میسر. لەوێدا کەشتییەکیان بینی کە بەرەو سولوکیا دەڕۆیشت، کە بەندەری ئەنتاکیای سوریایە. ئەمە کۆتایی بە یەکەم گەشتی مزگێنیدانیان هێنا. کۆتایی گەشتی یەکەمی پۆڵسئەنجومەنی ئۆرشەلیم ( کردار ١٥:١-٣٥ )
ناکۆکییەک ڕوویدا کاتێک هەندێک لە باوەڕدارە جولەکەکان گوتیان کە دەبێت ناجولەکەکان خەتەنە بکرێن بۆ ئەوەی ڕزگاریی مەسیح بەدەستبهێنن. پۆڵس و بەرناباس بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ ڕابەرانی جولەکە سەردانی ئۆرشەلیمیان کرد. دوای ئەوەی کە ئەنجومەنی ئۆرشەلیم بڕیاری خۆی دا، پۆڵس و بەرناباس بۆ گەیاندنی هەواڵەکە گەڕانەوە ئەنتاکیا. ئەنجومەنی ئۆرشەلیمیەکەم ئەنجومەنی کڵێسا ( کردار ١٥:١٢ )
هەتا ئەو کاتەی زۆربەی باوەڕدارەکان جولەکە بوون، هیچ کێشەیەک لە پێشوازیکردن لە باوەڕدارانی نوێدا نەبوو، بەڵام ناجولەکەکان کەم کەم ڕزگاریی مەسیحیان قبوڵ دەکرد و باوەڕیان پێی دەهێنا. شێوازی ژیانیان و بوونی ڕۆحی خودا لەنێویاندا نیشانەی ئەوە بوو کە خودا قبوڵی کردبوون. هەندێک لە باوەڕدارە سەرەتاییەکان پێیان وابوو کە ناجولەکەکان دەبێت هەندێک تایبەتمەندییان تێدابێت تاکو شایانی قبوڵکردنی مەسیح بن. ئەو کێشەیە دەکرا کڵێسای لەناوبردبا، بۆیە ئەنجومەنێک لە ئۆرشەلیم پێکهات و کێشەکەیان بە جوانی گەنگەشە کرد، هەرچەندە بۆ ماوەی چەند ساڵ دواتریش ئەو کێشەیە هەر هەستی پێدەکرا. ئەوەی کە لە سەرەوە باسمان کرد سێ لەو بۆچوونانە بوو کە لە ئەنجومەنەکەدا ڕاوێژی لەسەر کرا.| گروپ | بیروڕا | هۆکار |
|---|---|---|
| بەجولەکەکەر (هەندێک لە باوەڕدارانی جولەکە) | باوەڕدارانی ناجولەکە پێویستە ببنە جولەکە بۆ ئەوەی ڕزگاری بەدەستبهێنن | ١. ئەم جولەکانە کەسانێکی خواپەرست بوون. ٢. پێیان وابوو کە ناجولەکەکان زۆر بە ئاسانی نیعمەتی خودایان وەرگرتووە. ٣. لەوە دەترسان کە ئەگەر لە باوەڕە نوێیەکەیاندا وەکو ناجولەکەکان بن ئەوا دەمرن. ٤. جولەکەکان داوای جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەیان لە ناجولەکەکان دەکرد بۆ ئەوەی لەم ڕێگایەوە بتوانن دەستیان بەسەردا بگرن و بزوتنەوەکەیان بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیان. |
| باوەڕدارانی ناجولەکە | باوەڕ بە مەسیحی ڕزگارکەر تاکە داواکارییە بۆ ڕزگاربوون | ١. ملکەچی بۆ داواکارییەکانی جولەکە بە واتای گومانکردن دێت لەوەی کە خودا پێشوەخت لە ڕێگەی نیعمەتەوە بۆی ئەنجام داون. ٢. دژایەتی گۆڕینی دابونەریتی بتپەرستییان دەکرد بۆ دابونەریتی جولەکە، چونکە هیچ کام لەوانە ڕزگاری نەدەکردن. ٣. وەکو نیشانەی باوەڕی نوێ تەنها دەیانویست گوێڕایەڵی ئەو لەئاوهەڵکێشانە بن کە مەسیح فەرمانی پێ کردبوون (نەوەک خەتەنەکردن). |
| پەترۆس و یاقوب | باوەڕ تاکە داواکارییە، بەڵام دەبێت بیسەلمێنن کە گۆڕاون، ئەویش لە ڕێگەی دەستبەرداربوون لە شێوازی ژیانی کۆنیان. | ١. هەوڵیان دا کە جیاوازی بکەن لە نێوان ئەوەی کە ڕاستە و لە کتێبی پیرۆزدا هەیە و ئەوەی کە دابونەریتی مرۆڤە. ٢. مەسیح فەرمانی پێکردبوون کە لە هەموو جیهاندا مزگێنی بدەن. ٣. دەیانویست یەکێتی نێوان باوەڕداران بپارێزن. ٤. دەیانزانی کە باوەڕ هەرگیز بەردەوام نابێت ئەگەر وەکو بەشێک لە ئایینی جولەکە بمێنێتەوە. |
| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● یەکێک بوو لە ڕابەرانی کڵێسای ئۆرشەلیم ● بە نوێنەرایەتی کڵێسا نامەی پەسەندکردنی برد بۆ باوەڕدارانی ئەنتاکیا کە لە لایەن ئەنجومەنی ئۆرشەلیمەوە ئامادە کرابوو ● لە دووەم گەشتی مزگێنیدان بەولاوە یاوەری پۆڵس بوو ● بە گۆرانی ستایشی خودای کردووە کاتێک لەگەڵ پۆڵس لە زیندانی فیلیپیدا بوون ● یارمەتی نووسینی نامەکانی پۆڵس و پەترۆسی داوە |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● هاوبەشی و هاوکاریی بەشێکی گرنگە لە خزمەتێکی کاریگەر ● خودا هەرگیز دڵنیایی ئەوەمان ناداتێ کە خزمەتکارەکانی ئازار ناچێژن ● زۆربەی کات ملکەچی بۆ خودا واتا دەستبەرداربوون لەوەی کە هەستی پاراستنت پێ دەبەخشێت |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێن: هاوڵاتییەکی ڕۆمانی بوو کە لە ئۆرشەلیمدا دەژیا ● پیشە: یەکێکە لە مزگێنیدەرە سەرەتاییەکان ● هاوسەردەمییەکانی: پۆڵس، تیمۆساوس، پەترۆس، مەرقۆس و بەرناباس |
| ئایەتی سەرەکی | بۆیە بە باشمان زانی بە یەک بیروڕاوە چەند پیاوێک هەڵبژێرین و لەگەڵ برایانی خۆشەویستمان بەرناباس و پۆڵس بۆ لاتان بنێرین، پیاوانێک گیان لەسەر دەستن لە پێناوی ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان. جا یەهوزا و سیلامان بۆ ناردن تاکو هەمان شتتان بە دەم پێ ڕابگەیەنن. ( کردار ١٥:٢٥-٢٧ ) |
سیلا ( کردار ١٥:٢٢- ١٩:١٠ )
سیلا لەم شوێنانەدا ناوی هاتووە: ( کردار ١٥:٢٢- ١٩:١٠ ؛ دووەم کۆرنسۆس ١:١٩ ؛ یەکەم سالۆنیکی ١:١ ؛ دووەم سالۆنیکی ١:١ ؛ یەکەم پەترۆس ٥:١٢ ). سیلا هەر زوو ناوی لە چیرۆکەکەدا نامێنێت. پەترۆس وەکو هاونووسەری یەکەم نامەی پەترۆس باسی دەکات، بەڵام ئێمە نازانین کەی سەردانی پەترۆسی کردووە. کاتێک سیلا لە ئۆرشەلیم بوو کەسێکی زۆر کاریگەر بوو، گومان لەوەدا نییە کە دوای تەواوکردنی ئەرکەکەی لەگەڵ پۆڵس بەردەوام بووە لە خزمەتکردن. سیلا بە مەبەستی خزمەتکردنی خودا سوودی لە هەموو دەرفەتێک وەرگرتووە و بێهیوا نەدەبوو لەو گرفت و دژایەتییانەی کە دەهاتنە سەر ڕێی. هەرچەندە سیلا بەناوبانگترین مزگێنیدەر نەبوو، بەڵام بە دڵنیاییەوە یەکێکە لەو قارەمانانەی کە شایانی ئەوەیە لاسایی بکرێتەوە. ناوی سیلا لە کرداری نێردراواندا دەبینین کاتێک لە ئەنجومەنی ئۆرشەلیمدا هەوڵ بۆ چارەسەری کێشەی باوەڕدارانی جولەکە و ناجولەکە دەدرێت. زۆربەی باوەڕدارانی سەرەتایی جولەکە بوون، کە درکیان بەوە کردبوو عیسای مەسیح پێشبینییەکانی خودای لە پەیمانی کۆندا سەبارەت بە گەلەکەی بەدیهێناوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەرییە بەرفراوانەکانی ئەو بەڵێنانەیان پشتگوێ خستبوو. هەر بۆیە زۆر کەس وایان هەست دەکرد کە بوون بە جولەکە مەرجە بۆ ئەوەی بتوانیت ببیتە شوێنکەوتووی مەسیح. ئەو بۆچوونە زۆر خۆش و سەرسامکەر بوو کە دەیگوت خودا ناجولەکەی بتپەرست قبوڵ دەکات؛ ناجولەکەکان مەسیحیان وەکو ڕزگارکەر قبوڵ کرد و گۆڕینی ژیان و ئامادەبوونی ڕۆحی پیرۆز تێیاندا باوەڕەکەیانی سەلماند. لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە جولەکەکان هێشتا ناڕازی بوون و پێیان وابوو کە باوەڕدارە ناجولەکەکان پێویستە دابونەریتی جولەکەکان پەیڕەو بکەن. ئەو کێشەیە تەشەنەی سەند هەتا وای لێهات ئەنجومەنێکیان بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە پێکهێنا و ئاشتییانە کێشەکەیان چارەسەر کرد. سیلا یەکێک بوو لە نوێنەرەکانی کڵێسای ئۆرشەلیم کە لەگەڵ پۆڵس و بەرناباس نێردرا بۆ ئەنتاکیا. ئەوان نامەیەکی فەرمییان لە ئەنجومەنەوە هێنابوو کە بەپێی ئەو نامەیە باوەڕدارە ناجولەکەکان قبوڵ دەکرێن و پێشوازییان لێ دەکرێت. لە دوای جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە، سیلا گەڕایەوە بۆ ئۆرشەلیم. بەڵام لە دوای ماوەیەکی کەم گەڕایەوە بۆ ئەنتاکیا، لە دوای ئەوەی کە پۆڵس داوای لێکردبوو یاوەری بکات لە دووەم گەشتی مزگێنیداندا.دووەم گەشتی مزگێنیدانی پۆڵس ( کردار ١٥:٣٦- ١٨:٢٢ )
دەستپێکی دووەم گەشت ( کردار ١٦:١-١٠ )
پۆڵس و سیلا خۆیان ئامادە کرد کە دەست بە گەشتی دووەم بکەن و بچن سەردانی ئەو شارانە بکەن کە پۆڵس پێشوەخت سەردانی کردبوون. ئەم جارە گەشتەکەیان بە ڕێگەی وشکانیدا بوو لە جیاتی دەریا، بە ڕێگای ڕۆمادا گەشتیان کرد بەنێو سیلیسیا و دەروازەکانیدا، پاشان بە ئاراستەی دەربە و لیسترا و کۆنیا بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات ڕۆیشتن. ڕۆحی پیرۆز ئاگاداری کردنەوە کە نەچنە ئاسیا، بۆیە بە ئاراستەی باکوور ڕۆیشتن بۆ بیسینیا. دیسان ڕۆحی پیرۆز ڕێگەی نەدا بڕۆن، بۆیە بەرەو ڕۆژئاوا بەنێو میسیادا چوونە شاری ترۆئاس کە بەندەری هەبوو. دەستپێکی دووەم گەشتپۆڵس دەچێتە مەکدۆنیا ( کردار ١٦:٦-١٢ )
پۆڵس لە ترۆئاس بانگهێشتی خەڵکی مەکدۆنیای بەدەست گەیشت ( کردار ١٦:٩ ). ئەو و سیلا و تیمۆساوس و لۆقا سواری کەشتی بوون و بەرەو ئەوێ بەڕێکەوتن. چوونە دوورگەی سامۆسراکی، پاشان ڕۆیشتن بۆ نیاپۆلیس لە دوورگەی شاری فیلیپی. فیلیپی دەکەوێتە سەر ڕێگەی ئێگناشیا، کە ڕێگەی سەرەکی گواستنەوەیە و هەرێمەکانی ڕۆژهەڵات بە ئیتالیاوە دەبەستێتەوە. پۆڵس دەچێتە مەکدۆنیا| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● یاوەرێکی بێفیز و دڵسۆز و باشی پۆڵس بوو ● پزیشکێکی شارەزا و باش بوو ● مێژوونووسێکی وریا و ورد بوو ● نووسەری مژدەی لۆقا و کرداری نێردراوانە |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● ئەو وشانەی کە لەدوای خۆمان بەجێی دەهێڵین وێنەی هەتاهەتایی کەسایەتی ئێمەیە ● تەنانەت سەرکەوتووترین کەسیش پێویستی بە چاودێری کەسانی دیکە هەیە ● نایابی و بێ هاوتایی لە ڕێگەی چۆنیەتی ئەنجامدانی کارەوە دەردەکەوێت کاتێک کە کەس سەرنجمان نادات و چاودێریمان لەسەر نییە |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێن: پێدەچێت لە ترۆئاس چاوی بە پۆڵس کەوتبێت ● پیشە: پزیشک، مێژوونووس، یاوەری گەشت ● هاوسەردەمییەکانی: پۆڵس، تیمۆساوس، سیلا، پەترۆس |
| ئایەتی سەرەکی | «ئەی ساوفیلۆسی پایەبەرز، زۆر کەس هەستان بە داڕشتنی چیرۆکی ئەو شتانەی لەلای ئێمە هاتنە دی، وەک ئەوەی لەلایەن ئەوانەوە پێمان گەیشت کە لە سەرەتاوە شایەتحاڵ و خزمەتکاری پەیامەکە بوون. لەدوای ئەوەی من لە سەرەتاوە پشکنینێکی وردم بۆ هەموو شتێک کرد، ئێستاش بە باشم زانی بە ڕیزبەندی بۆت بنووسم، تاکو لە ڕاستی ئەو قسانە دڵنیابی کە فێرکراوی» ( لۆقا ١:١-٤ ). |
لۆقا ( کردار ١٦:١٠-١٥ )
لۆقا پزیشک بوو و لەگەڵ پۆڵسدا وەکو پزیشک لە گەشتەکانیدا یاوەری دەکرد. لەبەر ئەوەی کە مژدەی مەسیح زۆر بە کەمی ڕێکدەکەوت کە بە دارکاری و بەردبارانکردن پێشوازی لێ نەکرێت، بۆیە گومان لەوەدا نییە کە لۆقا هەرگیز بێ ئیش دانەنیشتووە. لە ( دووەم کۆرنسۆس ١٢:٧ ) پۆڵس باسی «دڕکی جەستە» دەکات، پێدەچێت پۆڵس نەخۆش بووبێت و پێویستی بە چاودێری بەردەوامی لۆقا کردبێت. پۆڵس بەهرە و دڵسۆزی لۆقا زۆر بەرز دەنرخێنێت. لۆقا لە ( کردار ١٦–٢٨ ) لە ڕێگەی بەکارهێنانی جێناوی کەسی سەربەخۆی (ئێمە) باسی خۆی کردووە. هەروەها لەم شوێنانەشدا ناوی هاتووە: ( لۆقا ١:٣ ؛ کردار ١:١ ؛ کۆلۆسی ٤:١٤ ؛ دووەم تیمۆساوس ٤:١١ ؛ فلیمۆن ١:٢٤ ). میهرەبانی و خەمخۆری لۆقا ڕەنگدانەوەی میهرەبانی پەروەردگارەکەیەتی. پزیشکبوونی لۆقا بووە مایەی هاوکاری بۆ پۆڵس. ئەو گەرموگوڕییەی کە لۆقا لە هەمبەر ڕاستییەکاندا هەیبوو لە کاتی تۆمارکردنی ژیانی مەسیح و بڵاوبوونەوەی کڵێسای سەرەتایی و ژیانی مزگێنیدەرە سەرەتاییەکان بوونەتە سەرچاوە کە دەکرێت بۆ بنەمای باوەڕەکەمان پشتی پێ ببەسترێت. لۆقا هەموو ئەم دەستکەوتانەی بەدەستهێناوە کاتێک کە لەبەرچاو نەبووە و دوور بووە لە خەڵک. ڕەنگە گەورەترین نموونە کە لۆقا پێشکەشی کردووین ئەوە بێت بتوانین مەزن و گەورە بین لە کاتێکدا سەرنجمان لەسەر نییە و بابەتی باس نین. میهرەبانی و خەمخۆری یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی پزیشکی باش. خەڵکی دەبێت بزانن کە پزیشکەکەیان گرنگییان پێ دەدات. تەنانەت ئەگەر پزیشکەکە نەزانێت کێشەی نەخۆش چییە یان دڵنیا نەبێت لەوەی کە دەبێت چی بکات، خەمخۆری و گرنگیدانی ڕاستەقینە هەمیشە چارەسەرێکی باشی پزیشکە. لۆقای پزیشک کەسێکی میهرەبان و خەمخۆر بووە. هەرچەندە شتێکی زۆر لەسەر ژیانی نازانین، بەڵام لە ڕێگەی نووسراوەکانییەوە وێنەیەکی جوان و باشی لەسەر خۆی بەجێهێشتووە. لۆقا لە مژدەکەیدا تیشکی خستووەتە سەر بەزەیی و میهرەبانی عیسا. لۆقا بە ڕوونی ئەو هێز و توانایەی تۆمار کردووە کە عیسا لە ڕێگەی ژیانییەوە نیشانی داوە، هەروەها ئەو گرنگی و خەمخۆرییەی کە بەهۆیەوە عیسا خەڵکی چاککردووەتەوە. لۆقا بە تایبەتی باسی شێوازی هەڵسوکەوتی عیسای کردووە لەگەڵ ژناندا. پەڕتووکی کرداری نێردراوان کە لۆقا نووسەرەکەیەتی پڕیەتی لە باسی ئەو کەسە ڕاستەقینانەی کە لە ڕووداوە گرنگەکانی مێژوودا ڕۆڵیان هەبووە.خزمەتی مەکدۆنیا ( کردار ١٦:١٢- ١٧:١٥ )
لۆقا لە فیلیپی مایەوە، بەڵام پۆڵس و سیلا و تیمۆساوس لەسەر ڕێگەی ئێگناشیان بەردەوام بوون و چوون بۆ ئەمفیپۆلیس، ئەپۆلۆنیا و سالۆنیکی. بەڵام بەهۆی دروستبوونی کێشەوە، سالۆنیکییان بەجێهێشت و ڕۆیشتن بۆ بیریە. کاتێک دوژمنەکانیان لە سالۆنیکی دوایان کەوتن، پۆڵس بە دەریادا ڕۆیشت بەرەو ئەسینا، سیلا و تیمۆساوسی بەجێهێشت و ڕۆیشت بۆ ئەوەی هانی باوەڕداران بدات. خزمەتی مەکدۆنیا| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● بازرگانێکی سەرکەوتوو بوو ● یەکەم کەس بوو کە لە فیلیپیدا باوەڕی هێنا، واتا یەکەم باوەڕداری ئەوروپایی بوو ● تەواوی خاووخێزانی هێنا بۆ ئەوەی گوێ لە پەیامی مەسیح بگرن، بەو هۆیەوە هەموویان لە ئاو هەڵکێشران ● لە فیلیپی ماڵی بۆ پۆڵس و سیلا دابین کرد |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێردەبین |
● خودا پاداشتی ئەو کەسانە دەداتەوە کە دڵسۆزانە هەوڵی ناسینی دەدەن ● یەکێک لە نیشانەکانی باوەڕهێنان گرنگیدانە بە لایەنی جەستەیی و ڕۆحیی کەسانی دەوروبەرت |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێن: خەڵکی سیاتیرا بوو بەڵام لە فیلیپی دەژیا ● پیشە: بازرگانی کوتاڵی گرانبەها بوو ● هاوسەردەمییەکانی: تەواوی کەسوکارەکەی لەگەڵ ئەودا لە ئاو هەڵکێشران |
| ئایەتی سەرەکی | یەک لەوان کە گوێی دەگرت ژنێکی خواپەرست بوو بە ناوی لیدیا، خەڵکی شاری سیاتیرا و بازرگانی کوتاڵی گرانبەها بوو. مەسیحی خاوەن شکۆ دڵی کردەوە تاکو سەرنج بداتە قسەکانی پۆڵس. ( کردار ١٦:١٤ ) |
لیدیا ( کردار ١٦:١٣-٤٠ )
پەڕتووکەکانی پەیمانی نوێ: کەی نووسراون؟ ( کردار ١٧:١ )
بەروارەکان بە نزیکەیی دانراون| پەڕتووکی گەلاتیا ٤٩ ز. | پەڕتووکی فلیمۆن ٦٠ ز. | پەڕتووکی کردار ٦٦/٦٨ ز. |
| پەڕتووکی یاقوب ٤٩ ز. | پەڕتووکی فیلیپی ٦١ ز. | پەڕتووکی دووەم پەترۆس ٦٦/٦٨ ز. |
| پەڕتووکی یەکەم و دووەم سالۆنیکی ٥١/٥٢ ز. | پەڕتووکی مەتا ٦١/٦٤ ز. | پەڕتووکی دووەم تیمۆساوس ٦٦/٦٧ ز. |
| پەڕتووکی یەکەم و دووەم کۆرنسۆس ٥٥ ز. | پەڕتووکی لۆقا ٦١/٦٤ ز. | پەڕتووکی عیبرانییەکان ٦٨/٧٠ ز. |
| پەڕتووکی ڕۆما ٥٧ ز. | پەڕتووکی یەکەم تیمۆساوس ٦٤ ز. | پەڕتووکی یۆحەنا ٨٥ ز. |
| پەڕتووکی مەرقۆس ٥٨/٦٠ ز. | پەڕتووکی تیتۆس ٦٤ ز. | پەڕتووکی یەکەم و دووەم و سێیەم یۆحەنا ٨٥/٩٠ ز. |
| پەڕتووکی ئەفەسۆس ٦٠ ز. | پەڕتووکی یەکەم پەترۆس ٦٤/٦٥ ز. | پەڕتووکی ئاشکراکردن ٩٥ ز. |
| پەڕتووکی کۆلۆسی ٦٠ ز. | پەڕتووکی یەهوزا ٦٥ ز. |
خزمەتی کۆرنسۆس و ئەفەسۆس ( کردار ١٨:١-٢٨ )
پۆڵس ئەسینای بەجێهێشت و گەشتی کرد بۆ کورنسۆس، کە یەکێک بوو لە گەورەترین ناوەندە بازرگانییەکانی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی، کە خاکێکی تەنگەبەرە و ڕێگەی ڕاستەوخۆی نێوان دەریای ئیجە و دەریای ئەدریایە. کاتێک پۆڵس لە کەنخریا بەندەری کۆرنسۆسی بەجێهێشت، سەردانی شاری ئەفەسۆسی کرد. پاشان چووە قەیسەرییە و لەوێوە ڕۆیشت بۆ ئۆرشەلیم بۆ ئەوەی هەواڵی گەشتەکەی ڕابگەیەنێت پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئەنتاکیا. خزمەتی کۆرنسۆس و ئەفەسۆس| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● ژن و مێردێکی دیار و کاریگەر بوون کە خزمەتی کڵێسای سەرەتاییان کرد ● لە کاتی خزمەتکردنی مەسیحدا لە ڕێگەی دروستکردنی چادرەوە بژێوی ڕۆژانەیان دابین دەکرد ● هاوڕێی نزیکی پۆڵس بوون ● پەیامی تەواوی مەسیحیان بۆ ئەپۆلۆس ڕوونکردەوە |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانیانەوە فێر دەبین |
● هاوسەرەکان پێکەوە دەتوانن خزمەتێکی کارای مەسیح بکەن ● ماڵ ئامرازێکی بەهاداری مزگێنیدانە ● بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەرکەکانمان لە کڵێسا، پێویستە بە باشی شارەزای کتێبی پیرۆز بین |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێن: لە بنەڕەتدا خەڵکی ڕۆما بوون، بەڵام چوونە کۆرنسۆس و دواتریش ئەفەسۆس ● پیشە: چادر دروستکردن ● هاوسەردەمییەکانیان: کلودیۆسی ئیمپراتۆر، پۆڵس، تیمۆساوس، ئەپۆلۆس |
| ئایەتی سەرەکی | سڵاو لە پریسکیلا و ئەکیلا بکەن کە هاوکاری منن لە خزمەتکردنی عیسای مەسیحدا، ئەوانەی لە پێناو ژیانی من ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە، تەنها من سوپاسی ئەوانە ناکەم، بەڵکو هەموو کڵێساکانی نەتەوەکانیش. ( ڕۆما ١٦:٤ ) |
ئەکیلا و پریسکیلا ( کردار ١٨:٢-٣ )
پریسکیلا و ئەکیلا بەردەوام بوون لە بەکارهێنانی ماڵەکەیان وەکو شوێنی ڕاهێنان و ستایشکردنی خودا. لە دوای چەندین ساڵ لە ڕۆما ماڵی خۆیان کردبووە شوێنی کۆبوونەوەی یەکێک لەو کڵێسایانەی کە دایانمەزراندبوو. پریسکیلا و ئەکیلا زۆرترین سوودیان لە پەروەردە ڕۆحییەکەیان وەرگرت. بە جوانی گوێیان لە وتارەکان دەگرت و ئەوەی کە دەیانبیست هەڵیاندەسەنگاند. کاتێک گوێیان لە قسەکانی ئەپۆلۆس بوو، بە توانا و بەهرەکەی سەریان سوڕما، بەڵام بۆیان دەرکەوت کە زانیاریی تەواوی نییە. لە جیاتی ئەوەی لۆمەی بکەن و ڕووبەڕووی ببنەوە، بە بێدەنگی ئەپۆلۆسیان بردەوە بۆ ماڵی خۆیان و زانیاری پێویستیان پێ بەخشی. هەتا ئەو کاتە ئەپۆلۆس تەنها ئەو پەیامەی دەزانی کە یەحیا لەبارەی مەسیحەوە باسی کردبوو، بۆیە پریسکیلا و ئەکیلا باسی ژیان و مردن و هەستانەوەی مەسیحیان بۆ کرد، هەروەها باسی ئەوەشیان کرد کە چۆن ڕۆحی خودا لە ئێمەدا نیشتەجێیە. ئەپۆلۆس هەر بەردەوام بوو لە مزگێنیدان، بەڵام ئەم جارە بە زانیاری تەواوەوە. لە ( کردار ١٨:٢-٣ ، ١٨ ، ٢٦ ) ئاماژە بە پریسکیلا و ئەکیلا کراوە. هەروەها لە ( ڕۆما ١٦:٣-٥ ؛ یەکەم کۆرنسۆس ١٦:١٩ ؛ دووەم تیمۆساوس ٤:١٩ ) ناویان هاتووە. لە دووەم گەشتی مزگێنیدانی پۆڵسدا، ئەکیلا و پریسکیلا لە کۆرنسۆس چاویان بە پۆڵس کەوت. بەهۆی فەرمانی ئیمپراتۆر کلودیۆس لە دژی جولەکەکان تازە لە ڕۆما دەرکرابوون. ماڵەکەیان وەکو ئەو چادرانە وابوون کە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان دروستیان دەکردن. ماڵەکەیان بەڕووی پۆڵسدا کردەوە و لەگەڵیان دەستی بە ئیشی چادر دروستکردن کرد. لە بەرامبەردا پۆڵس گەنجینەی پڕ لە دانایی و ژیرییە ڕۆحییەکەی لەگەڵیاندا بەشکرد. لە سەردەمێکدا کە زیاتر تیشک دەخرێتە سەر ئەوەی کە لەنێوان ژن و مێرد چی ڕوودەدات، پریسکیلا و ئەکیلا نموونەی ئەوەن کە ئایا لە ڕێگەی ژن و مێردەوە دەکرێت چی ئەنجام بدرێت. کاریگەرییەکەیان پێکەوە دەرئەنجامی ئەو پەیوەندییە باشە بوو کە لەنێوانیاندا هەبوو. میواننەوازییەکان بووە هۆی کردنەوەی دەرگای ڕزگاری بۆ زۆر کەس. هەتا ئەمڕۆش ماڵی باوەڕداران یەکێکە لە باشترین هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی مزگێنی مەسیح. ئایا میوانەکانت مەسیح لە ماڵەکەتدا بەدی دەکەن؟ هەندێک لە هاوسەرەکان دەزانن چۆن زۆرترین سوود لە ژیان وەربگرن، بە جۆرێک کە وەسفی یەکتر دەکەن، سوود لە هێز و توانای یەکتر وەردەگرن و تیمێکی بەهێز پێکدەهێنن. بەو شێوەیە کاریگەری یەکبوونەکەیان کاردەکاتە سەر کەسانی دەوروبەریان. ئەکیلا و پریسکیلا لەو جۆرە هاوسەرانە بوون. لە کتێبی پیرۆزدا هەرگیز بە تەنها ناویان نەهاتووە، واتا هەمیشە پێکەوە ئاماژە بە ناویان کراوە. لە ژیانی هاوسەرگیری و خزمەتکردنی مەسیحیشدا وەکو یەک جوڵاونەتەوە.سێیەم گەشتی مزگێنیدانی پۆڵس ( کردار ١٨:٢٣- ٢١:١٦ )
| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● وتاربێژێکی بەهرەدار و قایلکەر بوو، هەروەها بە سەختی بەرگری لە پەیامی ئینجیلی مەسیح دەکرد ● ئامادەی فێربوون بوو ● یەکێکە لەو کەسانەی کە زۆر کەس پێیان وایە نووسەری نامەی عیبرانییەکانە |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێر دەبین |
● بۆ ئەوەی مزگێنیدان کاریگەر بێت، دەبێت پەیامەکە ورد بێت و وتاردان بە هێزی خودا بێت ● بەرگری ڕوونی لە مژدەی مەسیح دەکرێت ببێتە هاندەرێکی زۆر کاریگەر بۆ باوەڕداران، لەکاتێکدا لە ڕێگەی ڕاستیی مژدەکەوە قەناعەت بە بێباوەڕان دەکات |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێن: خەڵکی ئەسکەندەریەی میسر بوو ● پیشە: مزگێنیدەرێکی گەڕیدە و بەرگریکاری پەیامی مەسیح بوو ● هاوسەردەمییەکانیانی: پریسکیلا، ئەکیلا، پۆڵس |
| ئایەتی سەرەکی | فێری ڕێگای مەسیحی خاوەن شکۆ کرابوو، بە دڵگەرمی دەدوا و بە دروستی خەڵکی فێری پەیامی عیسا دەکرد، هەرچەندە تەنها لەئاوهەڵکێشانەکەی یەحیای دەزانی. بە چاونەترسییەوە دەستی کرد بە قسەکردن لە کەنیشت. کە پریسکیلا و ئەکیلا گوێیان لێی بوو، بانگهێشتی ماڵی خۆیان کرد و دروستتر ڕێگای خودایان بۆ ڕوونکردەوە. ( کردار ١٨:٢٥-٢٦ ) |
ئەپۆلۆس ( کردار ١٨:٢٤- ١٩:١ )
ئەو توانا و بەهرانەی کە ئەپۆلۆس بە شێوەیەکی سروشتی هەیبوون دەکرا ببووایە بە هۆی شانازیکردن، بەڵام ئەو سەلماندی کە ئامادەی فێربوونە. خودا پریسکیلا و ئەکیلای بەکارهێنا بۆ ئەوەی تەواوی مژدەی مەسیح فێری ئەپۆلۆس بکەن، چونکە خۆیان بۆ ماوەی چەندین مانگ لە ژێر دەستی پۆڵسدا فێری فەرمایشتەکانی خودا کرابوون. لەبەر ئەوەی ئەپۆلۆس لەوە نەدەترسا کە ببێتە قوتابی، بۆیە دواتر بووە مامۆستایەکی باشتر. ئامادەیی تۆ بۆ فێربوون هەتا چ ڕادەیەک کاردەکاتە سەر هەوڵەکانی خودا لە یارمەتیدانت بۆ ئەوەی ببیت بەوەی کە ئەو دەیەوێت؟ دواتر ئەپۆلۆس بڕیاری دا کە گەشت بکات بۆ ئەخایا. هاوڕێکانی لە ئەفەسۆس نامەیەکی باسکردنی جوانیان لەگەڵیدا نارد کە ئەویان تێدا ناساندبوو. هەر زوو بووە پاڵەوانی باوەڕدارانی کۆرنسۆس و بە ئاشکرا مشتومڕی لەگەڵ ئەو کەسانە دەکرد کە دژایەتی پەیامی مەسیحیان دەکرد. وەکو هەمیشە، توانا و بەهرەکانی ئەپۆلۆس بووە هۆی سەرهەڵدانی کێشە. هەندێک لە خەڵکی کۆرنسۆس لە جیاتی ئەوەی شوێنی پەیامەکەی بکەون شوێنی خۆی دەکەوتن. پۆڵس دەبووا بەهۆی ئەو جیاکارییەوە ڕووبەڕووی خەڵکی کۆرنسۆس ببووایەوە، چونکە گروپی بچووک بچووکیان لەژێر ناوی وتاربێژە دڵخوازەکانیان دادەنا. ئەپۆلۆس کۆرنسۆسی بەجێهێشت و دوودڵ بوو لە گەڕانەوەی بۆ ئەوێ، بۆیە پۆڵس نامەیەکی بۆ ئەپۆلۆس نارد و بە برایەکی خزمەتکاری ناوزەند کردبوو، کە تۆوی ئەو مزگێنییەی ئاو دابوو کە پۆڵس لە کۆرنسۆس چاندبووی. پۆڵس لە کۆتاییدا بە کورتی باسی ئەپۆلۆسی بۆ تیتۆس کرد. ئەپۆلۆس هێشتا نوێنەرێکی گەڕیدەی مژدەی مەسیحە کە شیاوی هاوکاری تیتۆسە. لەم شوێنانەدا باسی ئەپۆلۆس کراوە: ( کردار ١٨:٢٤- ١٩:١ ؛ یەکەم کۆرنسۆس ١:١٢ ؛ ٣:٤-٦ ، ٢٢ ؛ ٤:١ ، ٦ ؛ ١٦:١٢ ؛ تیتۆس ٣:١٣ ). هەر زوو ئەو ژن و مێردە زانییان کە ئەپۆلۆس زانیاری تەواوی نییە، چونکە لە وتارەکانیدا پشتی بە پەیمانی کۆن و پەیامەکەی یەحیای لەئاوهەڵکێش دەبەست، تەنانەت پێدەچێت خەڵکی هاندابێت کە خۆیان لە ئاو هەڵبکێشن و ئامادەی هاتنی مەسیح بن. پریسکیلا و ئەکیلا ئەپۆلۆسیان بردە ماڵی خۆیان و هەموو ئەو شتانەیان پێ گوت کە ڕوویدابوو. کاتێک کە باسی لەدایکبوون و مردن و هەستانەوەی مەسیح و هاتنی ڕۆحی پیرۆزیان بۆ کردووە، پێدەچێت ئەپۆلۆس زیاتر و زیاتر کتێبی پیرۆزی بۆ ڕوون بووبێتەوە. ئێستا کە ئەپۆلۆس تەواوی پەیامی مژدەی مەسیح دەزانێت، پڕ بووە لە وزە و ئازایەتی و بوێری نوێ. هەندێک کەس بە شێوەیەکی سروشتی لە وتارداندا بەهرەی هەیە، هەروەها هەندێک کەس پەیامی مەزنیان هەیە کە لە کاتی وتارەکانیاندا دەتوانن پێشکەشی بکەن. دوای ئەوەی کە پۆڵس ئەفەسۆسی بەجێهێشت، زۆری نەخایاند کە ئەپۆلۆس هات و دەستبەجێ کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئەفەسۆس بەجێهێشت. ئەپۆلۆس بە ئاشکرا و بوێرانە دەدوا و بەردەوام ئایەتەکانی پەیمانی کۆنی ڕاڤە دەکرد و جێبەجێی دەکردن. بە شێوەیەکی توند و کاریگەرانە مشتومڕی لەگەڵ ئەوانەدا دەکرد کە لە دژی باوەڕ بە مەسیح دەوەستانەوە. زۆری نەخایاند کە سەرنجی پریسکیلا و ئەکیلای بەلای خۆیدا ڕاکێشا.پۆڵس سێیەم گەشتی ئەنجام دەدات ( کردار ١٩:١-٤١ )
هۆکاری سێیەم گەشتی پۆڵس پێدەچێت ڕاستکردنەوەی هەر هەڵەتێگەیشتنێک بووبێت کە لەنێو ئەو کڵێسایانەدا ڕوویانداوە کە پۆڵس بنیادی نابوون. هەر بۆیە بەرەو باکوور ڕۆیشت، پاشان ڕۆژئاوا، ئەوجا گەڕایەوە بۆ زۆرێک لەو شارانەی کە پێشتر سەردانی کردبوون. بەڵام ئەم جارە ڕاستەوخۆ بەرەو ڕۆژئاوا بە ئاراستەی ئەفەسۆس ڕۆیشت. سێیەم گەشتی پۆڵسپۆڵس لە مەکدۆنیا و ئەخایا ( کردار ٢٠:١-٣٨ )
ئاژاوەیەک لە ئەفەسۆس بووە هۆی ئەوەی کە پۆڵس بچێتە ترۆئاس، پاشان لە ڕێگەی مەکدۆنیاوە بۆ هەرێمی ئەخایا. لە ئەخایادا پۆڵس چووە کۆرنسۆس بۆ ئەوەی کێشەکانی ئەوێ چارەسەر بکات. پۆڵس پلانی دانابوو کە لەوێوە ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی دەریاوە گەشت بکات بۆ ئەنتاکیای سوریا، بەڵام دەرکەوت کە پیلانیان لە دژی داڕشتووە و دەیانەوێت بیکوژن، بۆیە لە ڕێگەی مەکدۆنیاوە بە ڕێگاکەی خۆیدا گەڕایەوە. پۆڵس لە مەکدۆنیا و ئەخایاپۆڵس لە ترۆئاسەوە بەرەو میلیتۆس دەچێت ( کردار ٢٠:١٣-١٨ )
لە ترۆئاسەوە، پۆڵس گەشتی کرد بۆ ئەسۆس، پاشان کەشتییەکی گرت و لە ڕێگای ڕۆیشتنی بەرەو میلیتۆس سەردانی میتیلینی و سامۆسی کرد. پیرانی ئەفەسۆسی کۆکردەوە بۆ ئەوەی ماڵئاواییان لێ بکات، چونکە دەیزانی پێناچێت جارێکی دیکە بیانبینێتەوە. پۆڵس لە ترۆئاسەوە بەرەو میلیتۆس دەچێتپۆڵس دەگەڕێتەوە بۆ ئۆرشەلیم ( کردار ٢١:١-٤٠ )
کەشتییەکە لە میلیتۆسەوە بەڕێکەوت بەرەو کووس و ڕودس و پەتارا. پاشان پۆڵس و یاوەرانی کەشتییەکی بارهەڵگریان گرت و بەرەو فینیکیا ڕۆیشتن. قوبرسیان تێپەڕاند و لە سور گیرسانەوە، پاشان پتولمایس و لە کۆتاییشدا قەیسەرییە. پۆڵس لە قەیسەرییە دابەزی و بە ڕێی وشکانیدا گەڕایەوە بۆ ئۆرشەلیم. پۆڵس دەگەڕێتەوە بۆ ئۆرشەلیمسەربازە ونەکانی کرداری نێردراوان ( کردار ٢٥:١٦ )
کاتێک بیر لە سەرکەوتنی کڵێسای سەرەتایی دەکەینەوە، بە گشتی بیر لە کاری نێردراوان دەکەینەوە. بەڵام لەڕاستیدا ئەگەر سەربازە ونەکان نەبوونایە ئەو دەکرا کڵێسا لەناوچووبا. قارەمانە بێ ناوەکان بەهۆی پابەندبوونیان بە هەندێک کاری بچووکەوە کڵێسایان بەرەوپێش برد و ڕێگەیان لە لەناوچوونی کڵێسا گرت.| قارەمانەکان | سەرچاوە | هەڵوێستی قارەمانانە |
|---|---|---|
| پیاوە ئیفلیجەکە | کردار ٣:٩-١٢ | لە دوای ئەوەی کە چاکبووەوە، ستایشی خودای کرد. کاتێک خەڵکی لە دەوری کۆبوونەوەی بۆ ئەوەی بزانن چ باسە، پەترۆس ئەوەی بە دەرفەت زانی و مژدەی بە خەڵکەکە دا. |
| پێنج چاودێرەکە | کردار ٦:٢-٥ | هەموو کەسێک ستیفانۆسی دەناسی، هەروەها زۆر کەسیش دەیانزانی فیلیپۆس کێیە، بەڵام پێنج کەسی دیکە وەکو چاودێر هەڵبژێردران. ئەوان نەک تەنها بناغەی خزمەتیان لە کڵێسا دامەزراند، بەڵکو هەڵوێستە دڵسۆزەکانیان کاتی بۆ نێردراوان گەڕاندەوە بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لە مزگێنیدان. |
| حەنانیا | کردار ٩:١٠-١٩ | بەرپرسیاریێتی ئەوەی لەسەر شان بوو کە یەکەم کەس دەبێت خۆشەویستیی مەسیح بۆ شاول (پۆڵس) دەربخات لە دوای ئەوەی کە باوەڕی هێنا. |
| کۆرنیلیۆس | کردار ١٠:٣٠-٣٥ | بەهۆی ئەوەوە پەترۆس بۆی دەرکەوت کە ئینجیل بۆ هەموو کەسێکە، لە جولەکە و ناجولەکە. |
| ڕودا | کردار ١٢:١٣-١٥ | بەردەوام پێداگری دەکرد و بەو هۆیەوە پەترۆس هات بۆ ماڵی مریەم، لەوێدا پارێزراو بوو. |
| یاقوب | کردار ١٥:١٣-٢١ | ڕابەرایەتیی ئەنجومەنی ئۆرشەلیمی کرد و بوێری و درکپێکردنی ئەوەی هەبوو بەشدار بێت لە بڕیارێکدا کە کاری دەکردە سەر ملیۆنان کەسی باوەڕدار، نەوە لەدوای نەوە. |
| لیدیا | کردار ١٦:١٣-١٥ | ماڵی بە ڕووی پۆڵسدا کردەوە، لەو ڕێگایەوە زۆر کەسی بە مەسیح ئاشنا کرد و کڵێسایەکی لە فیلیپیدا دامەزراند. |
| یاسون | کردار ١٧:٥-٩ | لەبەر مژدەی مەسیح ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە کاتێک ڕێگەی بە پۆڵس دا لە ماڵەکەیدا بمێنێتەوە. بەرگری لەو شتە کرد کە ڕاستەقینەیە و دروستە، هەرچەندە لە پێناویدا چەوسایەوە. |
| خوشکەزای پۆڵس | کردار ٢٣:١٦-٢٤ | ژیانی پۆڵسی ڕزگار کرد کاتێک لێپرسراوەکانی لە پیلانی کوشتنی پۆڵس ئاگادار کردەوە. |
| یولیۆس | کردار ٢٧:١ ، ٤٣ | پۆڵسی پاراست کاتێک سەربازەکانی دیکە ویستیان بیکوژن. |
گرتنی پۆڵس لە قەیسەرییە ( کردار ٢٣:٣١-٣٥ )
پۆڵس هەواڵی گەشتی سێیەمی هێنایەوە بۆ کڵێسای ئۆرشەلیم کە دڵخۆشبوون بە خزمەتەکەی. بەڵام هەر زوو ئامادەبوونی پۆڵس بووە هۆی بێزاری و تووڕەبوونی جولەکەکان و بەو هۆیەوە ڕۆمانییەکانیان هاندا کە پۆڵس دەستگیر بکەن. پیلانێک بۆ کوشتنی پۆڵس ئاشکرا کرا، بۆیە بە شەو پۆڵسیان ناردە ئەنتیپاتریس و پاشان گوازرایەوە بۆ زیندانی قەیسەرییە. گرتنی پۆڵس لە قەیسەرییە| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● کۆتا پاشا بوو لە بنەماڵەی هێرۆدس کە لە ساڵانی (٤٠ پ. ز. – ١٠٠ ز.) حوکمی بەشێک لە فەلەستینیان کرد ● بەردەوام بوو لەسەر سەرکەوتنەکەی باوکی کە توانیبووی نێوانگری ڕۆما و فەلەستین بکات ● لە ڕێگەی دامەزراندن و ئاوەدانکردنەوەی شار و شارۆچکەکانەوە، دابونەریتی خێزانەکەی خۆی پاراست |
| لاوازی و هەڵەکانی |
● قەناعەتی بە مژدەی مەسیح نەهات و هۆشیارانە ڕەتی کردەوە ● بەردەوام بوو لە داوێنپیسی لەگەڵ بەرنیکی خوشکیدا |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانیانەوە فێر دەبین |
● خێزانەکان کاریگەری ئەرێنی و نەرێنیش بۆ نەوەکانیان دەگوازنەوە ● هیچ دڵنیاییەک نییە کە خودا دوو جار دەرفەتی باوەڕهێنانت بۆ بڕەخسێنێت |
| زانیارییە گرنگەکان |
● پیشە: فەرمانڕەوای باکوور و ڕۆژهەڵاتی فەلەستین بوو ● کەسە نزیکەکانی: باپیرە گەورە: هێرۆدسی مەزن. باوک: هێرۆدس ئەگریپاسی یەکەم. مامی گەورە: هێرۆدسی ئەنتیپاس. خوشک: بەرنیکی، دروسیلا |
| ئایەتی سەرەکی | ئەگریپاس بە پۆڵسی گوت: «دەتەوێت بەم کاتە کەمە قەناعەتم پێ بهێنی ببمە مەسیحی؟» ( کردار ٢٦:٢٨ ) |
هێرۆدس ئەگریپاسی دووەم ( کردار ٢٥:١٣- ٢٦:٣٢ )
هێرۆدس ئەگریپاسی دووەم لە ( کردار ٢٥:١٣- ٢٦:٣٢ ) ئاماژەی پێکراوە. هێرۆدس ئەگریپاسی دووەمیش وەکو زۆرێک لەوانەی پێش و پاش خۆی، گوێی لە پەیامی پاشایەتی خودا گرت، بەڵام ڕاوەستا و نزیک نەکەوتەوە. واتا هیچ بیانووێکی بۆ خۆی نەهێشتەوە. گوێی لە مژدەی عیسا بوو، بەڵام ئەوەندە بەلایەوە بەهادار نەبوو کە شایانی ئەوە بێت هیچ هەنگاوێک بەرەو ڕووی بنێت. بە داخەوە ئەوە هەڵەیەکی باو و بەربڵاوە. زۆرێک لەوانەی کە چیرۆکەکەی دەخوێننەوە، بە هەمان شێوە باوەڕ ناکەن. کێشەی ئەگریپاس و هاوبیرەکانی ئەگریپاس ئەوە نییە کە پەیامی مەسیح بەپێی پێویست قایلکەر نییە، یان پێویستیان بەوە نییە بە تایبەتی خودا بناسن، بەڵکو پێشوەخت بڕیاریان داوە کە باوەڕ نەکەن. وەڵامی تۆ لە هەمبەر مژدەی مەسیحدا چی بووە؟ ئایا ژیانی تۆی سەرەوژێر کردووە و ئومێدی هەتاهەتایی پێ بەخشیوی یان لە دژی ڕاوەستاوی و ڕەتت کردووەتەوە؟ لەوانەشە تەنها بەلاتەوە خۆش بووبێت و هیچی دیکە. لەوانەیە بەخشینی ژیانت بە خودا بەهایەکی زۆر بێت کە دەیبەخشیت، بەڵام ئەوە کەمترین شتە بەراورد بەوەی کە بۆ هەتاهەتایە دوور لە خودا ژیان بەسەر ببەیت، چونکە بڕیارت داوە کە نەبیتە ڕۆڵەی خودا.گەشتەکەی پۆڵس بۆ ڕۆما
| ڕووداو | سەرچاوە |
|---|---|
| کاتێک پۆڵس گەیشتە ئۆرشەلیم، ئاژاوە سەریهەڵدا. کاتێک سەربازانی ڕۆمانی ئاژاوەکەیان دیت، پۆڵسیان برد بۆ زیندان بۆ ئەوەی بیپارێزن. پۆڵس داوای کرد کە دەرفەتی ئەوەی پێبدەن لەبەردەم خەڵکدا بەرگری لە خۆی بکات. خەڵکی قسەکەیان بە پۆڵس بڕی کاتێک باسی ئەوەی کرد چۆن خودا کار لەسەر ژیانی ناجولەکەکان دەکات. | کردار ٢١:٣٠-٣٤ |
| فەرماندەیەکی ڕۆمانی فەرمانی دا کە پۆڵس دارکاری بکرێت بۆ ئەوەی دان بە ڕاستییەکاندا بنێت. کاتێک پۆڵس گوتی کە ڕەگەزنامەی ڕۆمانی هەیە، لە دارکارییەکە ڕزگاری بوو. | کردار ٢٢:٢٤-٢٥ |
| پۆڵس هێنرایە بەردەم ئەنجومەنی باڵای جولەکە (سەنهەدرین). بەهۆی ڕەگەزنامە ڕۆمانییەکەوە لە چنگی ڕابەرە جولەکەکان ڕزگاری بوو کە دەیانویست بیکوژن. | کردار ٢٢:٣٠ |
| فەرماندە ڕۆمانییەکە دووبارە پۆڵسی خستە زیندانەوە. | کردار ٢٣:١٠ |
| بەهۆی ئەو پیلانەی کە بۆ کوشتنی پۆڵس داڕێژرابوو، فەرماندەکە پۆڵسی گواستەوە بۆ قەیسەرییە کە لە ژێر دەسەڵاتی فیلیکسی فەرمانڕەوادا بوو. | کردار ٢٣:٢١-٢٤ |
| پۆڵس لە زیندان مایەوە هەتا ئەو کاتەی جولەکەکان هاتن بۆ ئەوەی تۆمەتەکانی بەسەردا بسەپێنن. پۆڵس لەبەردەم فیلیکسدا بەرگری لە خۆی کرد. | کردار ٢٣:٣٥ |
| پۆڵس بۆ ماوەی دوو ساڵ لە زینداندا بوو، ناوبەناو قسەی بۆ فیلیکس و دروسیلا دەکرد. | کردار ٢٤:٢٥-٢٦ |
| فێستۆس جێگەی فیلیکسی گرتەوە. | کردار ٢٤:٢٧ |
| تۆمەتی نوێ لە دژی پۆڵس هاتە کایەوە، جولەکەکان دەیانویست لە ئۆرشەلیم دادگایی بکرێت. پۆڵس داوای کرد کە قەیسەر گوێ لە داواکەی بگرێت. | کردار ٢٥:١،١٠ |
| فێستۆس بەڵێنی بە پۆڵس دا کە بینێرێت بۆ ڕۆما. | کردار ٢٥:١٢ |
| فێستۆس سەبارەت بە داواکەی پۆڵسی، لەگەڵ هێرۆدس ئەگریپاسی دووەمدا ڕاوێژی کرد. | کردار ٢٥:١٣-١٤ |
| ئەگریپاس و فێستۆس گوێیان لە پۆڵس گرت. پۆڵس دیسان چیرۆکەکەی خۆی گێڕایەوە. | کردار ٢٦:١ |
| ئەگریپاس بە شێوەیەکی گاڵتەئامێز قسەکەی بە پۆڵس بڕی و مژدەی مەسیحی ڕەتکردەوە. | کردار ٢٦:٢٤-٢٨ |
| گروپەکە لەسەر ئەوە کۆک بوون کە پۆڵس هیچ تاوانێکی نییە و دەکرا ئازاد بکرێت ئەگەر داواکەی بۆ ڕۆما بەرز نەکردبایەوە. | کردار ٢٦:٣٠-٣٢ |
| پۆڵس بەرەو ڕۆما بەڕێکەوت؛ ئەم گەشتە لەسەر خەرجی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی بوو. | کردار ٢٧:١-٢ |
گەشتی پۆڵس بەرەو ڕۆما ( کردار ٢٧:١- ٢٨:٣١ )
پۆڵس گەشتە ٣٢٠٠ کیلۆمەترییەکەی لە قەیسەرییەوە بۆ ڕۆما دەستپێکرد. بۆ خۆلادان لە دەریا فراوانەکان، کەشتییەکە بە کەناراوەکاندا دەڕۆیشت. لە میرا، پۆڵس کەشتییەکی گرت و بەرەو ئیتالیا بەڕێکەوت. کەشتییەکە لە کنیدۆس تووشی کێشە بوو، پاشان چووە کریت و لە بەندەرە باشەکان ڕاوەستا. وەستانی دواتر لە فینکس بوو، بەڵام کەشتییەکە لە باشووری دوورگەی کەودا تووشی ڕەشەبا بوو، پاشان بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕەشەباکە بە هێواشی ئاراستەی دەکرد هەتا لە دوورگەی ماڵتادا کەشتییەکەی تێکشکاند. گەشتی پۆڵس بەرەو ڕۆماتێکشکانی کەشتییەکەی پۆڵس لە ماڵتا ( کردار ٢٧:٢٧- ٢٨:١٠ )
پۆڵس دەگاتە ڕۆما ( کردار ٢٨:١-٣١ )
لە ماڵتا کەشتییەکە تێکشکا، سەرنشینەکان سێ مانگیان لەوێدا بەسەربرد. دواتر کەشتییەکی دیکە ١٦٠ کیلۆمەتر بەرەو سیراکۆسای بردن، کە پایتەختی سیسیلی بوو. پاشان بەردەوام بوون لەسەر گەشتەکەیان هەتا گەیشتنە ڕیگیۆم، لە کۆتاییشدا لە پوتیۆلی لەنگەریان گرت. ئینجا پۆڵسیان برد بۆ گۆڕەپانی ئەپیۆس و پاشان سێ خانەکە، پێش ئەوەی بگاتە ڕۆما. پۆڵس دەگاتە ڕۆمازانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی نامەی ڕۆما
|
ا. باوەڕمان بە چی هەبێت (
ڕۆما ١:١-
١١:٣٦
)
١. گوناهباربوونی مرۆڤایەتی ( ١:١- ٣:٢٠ ) ٢. بەخشینی گوناه لە ڕێگەی مەسیحەوە ( ٣:٢١- ٥:٢١ ) ٣. ئازادبوون لە چنگی گوناه ( ٦:١- ٨:٣٩ ) ٤. ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی ئیسرائیل ( ٩:١- ١١:٣٦ ) |
پۆڵس بە ڕوونی دەستی کردووە بە دانانی بنەما و بناغەکانی باوەڕبوون بە مەسیح. هەموو کەسێک گوناهبارە، مەسیح لە پێناو نەهێشتنی گوناهدا گیانی سپارد، لە ڕێگەی باوەڕەوە بێتاوان کراین، ئەمە دەبێتە دەستپێکی ژیانێکی نوێ و پەیوەندییەکی نوێ لەگەڵ یەزداندا. وەکو چۆن تیمێکی وەرزشی بەردەوام پێداچوونەوە بە بنەماکانیدا دەکات، ئێمەش ئەگەر گرنگی بەم بناغانەی باوەڕ بدەین ئەوا باوەڕەکەمان چەسپاو و پتەو دەبێت. ئەگەر بێتو سیپارەی ڕۆما بە وریاییەوە بخوێنینەوە، ئەوا هەرگیز باوەڕمان نالەقێت و بۆ هەتاهەتایە دەزانین کە دەبێت باوەڕمان بە چی هەبێت. |
|
ب. چۆن هەڵسوکەوت بکەین (
ڕۆما ١٢:١-
١٦:٢٧
)
١. بەرپرسیاریێتی تاکەکەسی ( ١٢:١- ١٥:١٣ ) ٢. تێبینی تاکەکەسی ( ١٥:١٤- ١٦:٢٧ ) |
پۆڵس ڕێنمایی کردەیی و ڕوون دەداتە باوەڕدارانی ڕۆما. شوێنکەوتنی مەسیح تەنها زانستێکی یەزدانناسی نییە کە پەیوەندی بە ژیانەوە نەبێت، بەڵکو ژیانمان دەرئەنجامی کردەیی هەیە کە کار دەکاتە سەر ئەوەی ڕۆژانە چۆن هەڵسوکەوت دەکەین. تەنها زانینی مزگێنی مەسیح بەس نییە، بەڵکو پێویستە ڕێگەی پێ بدەین کە ژیانمان بگۆڕێت و ڕێگە بە یەزدان بدەین کە کار بکاتە سەر هەموو لایەنێکی ژیانمان. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| گوناه | گوناه واتا ڕەتکردنەوەی ئەنجامدانی ویست و خواستی یەزدان و شکستخواردن لە ئەنجامدانی هەموو ئەوەی کە یەزدان دەیەوێت. هەر لە دوای یاخیبوونەکەی ئادەمەوە، سروشتی ئێمەی مرۆڤ سەرپێچی فەرمانی یەزدان دەکات. گوناهەکانمان ئێمەی لە یەزدان دابڕیوە. گوناه کارێکی کردووە کە حەز بکەین بە شێوازی خۆمان بژین نەک بەو جۆرەی کە یەزدان دەیەوێت. لەبەر ئەوەی هەڵسوکەوتی یەزدان تەواو و بێگەردە، دادپەروەر و بێ لایەنە، مافی ئەوەی هەیە کە سەرزەنشتی گوناه بکات. | هەموو کەسێک گوناهبارە، جا ئیدی بەهۆی یاخیبوونی بێت لە دژی خودا یان پشتگوێخستنی خواست و داواکارییەکانی خودا. گرنگ نییە کە چ پێشینەیەکمان هەیە، یان چەندە هەوڵی ئەوە دەدەین بۆ ئەوەی باش بژین و ڕەفتار و ئاکارمان جوان بێت، ناتوانین ڕزگاری بەدەستبهێنین یان ناتوانین گوناهەکانمان بسڕینەوە. تەنها مەسیح دەتوانێت ڕزگارمان بکات. |
| ڕزگاری | گوناه پیشانمان دەدات کە پێویستمان بە بەخشین و پاکبوونەوەیە. هەرچەندە ئێمە شایانی نین، بەڵام یەزدان لە میهرەبانی خۆیدا ئێمەی خۆشدەوێت و لێمان خۆشدەبێت. ڕێگەیەکمان بۆ دەستەبەر دەکات کە بەهۆیەوە ڕزگارمان بێت. مەسیح بە مردنی خۆی بەرگەی سزای گوناهەکانی ئێمەی گرت. | ئەوە هەواڵێکی خۆشە کە خودا لە چنگی گوناه ڕزگارمان دەکات. بەڵام بۆ ئەوەی کە بچینە قۆناغێکی نوێی ناوازەی پەیوەندییەوە لەگەڵ خودا، پێویستە باوەڕمان بەوە هەبێت کە عیسا لەبەر ئێمە گیانی سپارد و لە هەموو گوناهەکانمان خۆشدەبێت. |
| گەشەکردن | لە ڕێگەی هێز و توانای یەزدانەوە، باوەڕداران پاک کراونەتەوە، واتا پیرۆزکراون. ئەمەش واتای ئەوەیە کە ئێمە لە گوناه جیا کراوینەتەوە و توانای ئەوەمان پێ دراوە کە ملکەچی خودا بین و زیاتر وەکو مەسیحمان لێ بێت. کاتێک گەشە بە پەیوەندیمان دەدەین لەگەڵ مەسیح، ڕۆحی پیرۆز ئازادمان دەکات لە داواکارییەکانی شەریعەت و ترسی مەحکومکردن. | لەبەر ئەوەی لەژێر چنگی گوناه و داواکارییەکانی شەریعەت و ترسی سزای خودایی هاتووینەتە دەرەوە، دەتوانین گەشە بە پەیوەندیمان بدەین لەگەڵ مەسیح. ئەگەر بێتو متمانە بە ڕۆحی پیرۆز بکەین و ڕێگا بدەین کە هاوکاریمان بکات، ئەوا دەتوانین بەسەر گوناه و ڕاڕایی و تاقیکردنەوەکانی ژیاندا زاڵ ببین. |
| سەروەری | یەزدان چاودێری گەلەکەی دەکات و گرنگییان پێدەدات، بە ڕابردوو و ئێستا و داهاتووشەوە. خودا هەمیشە بە شێوەیەکی بێ لایەنانە لەگەڵ مرۆڤەکاندا دەجوڵێتەوە. یەزدان دەسەڵاتی بەسەر هەموو بەدیهێنراواندا هەیە، هەرکەسێکی بوێت دەتوانێت ڕزگاری بکات. | لەبەر بەزەیی و میهرەبانیی یەزدان، جولەکە و ناجولەکەش دەتوانن ڕزگاریان بێت. پێویستە هەمان کاردانەوەمان بەرامبەر بەزەییەکەی هەبێت و لێخۆشبوونە پڕ لە میهرەبانییەکەی قبوڵ بکەین. لەبەر ئەوەی یەزدان هەرەبەتوانایە، ڕێگەی پێبدە کە حوکمی دڵت بکات. |
| خزمەت | کاتێک لە هەر شتێکدا کە دەیکەین ئامانجی ئێمە ئەوە بێت یەزدان شکۆدار بکەین بەهۆی خۆشەویستی و دەسەڵات و تەواوەتییەوە، ئەو کاتە دەتوانین بە شێوەیەکی دروست خزمەتی بکەین. خزمەتکردنی یەزدان دەبێتە هۆی یەکگرتنی باوەڕداران و وا دەکات خۆشەویستی بەرامبەر یەکتر دەرببڕن. | هیچ کام لە ئێمە بە تەنها ناتوانین وەکو مەسیح بین، چونکە دەرخستنی مەسیح پێویستی بە تەواوی جەستەیەتی. ئەگەر بەردەوام لە پێناو بنیادنان و هاندانی باوەڕدارانی دیکەدا هەوڵ بدەین و تێبکۆشین، ئەوا باوەڕداران دەتوانن ببنە ئاوازێک بۆ خزمەتی یەزدان. |
مزگێنی دەگاتە ڕۆما ( ڕۆما ١:١- ١٦:٢٥ )
باوەڕ چییە؟ ( ڕۆما ١:١٦ )
ڕێگای ڕزگاری ( ڕۆما ٣:٢١ )
چەمکە گرنگەکانی سیپارەی ڕۆما ( ڕۆما ٣:٢٧ )
خودا کەسێک یان گروپێک بۆ ئەرک یان چارەنووسێکی دیاریکراو هەڵدەبژێرێت. بێتاوانکردن ( ڕۆما ٤:٢٤ ؛ ٥:١٨ ) خودا ڕایگەیاند کە «تاوان»ی گوناهەکانمان لەسەر سڕاوەتەوە، بەو شێوەیەش «ڕاستودروست»ی کردین. کەفارەت ( ڕۆما ٣:٢٥ ) لە ڕێگەی قوربانیبوونی بێگەرد و تەواوی عیسای مەسیحەوە، یەزدان سزای گوناهی لەسەر ئێمە سڕییەوە. کڕینەوە ( ڕۆما ٣:٢٤ ؛ ٨:٢٣ ) عیسا باجەکەی دا بۆ ئەوەی ئێمە ئازاد بین. باجی گوناه مردنە، بەڵام عیسا باجەکەی دا. پیرۆزبوون (پاکبوونەوە) ( ڕۆما ٥:٢ ؛ ١٥:١٦ ) لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە هەتا دێت زیاتر وەکو عیسامان لێدێت. شکۆداربوون ( ڕۆما ٨:١٨-١٩ ، ٣٠ ) کۆتا دۆخی باوەڕدارە لەدوای ئەوەی کە دەمرێت کاتێک کە وەکو عیسای لێدێت ( یەکەم یۆحەنا ٣:٢ ).ئێمە وەکو ڕۆڵەی خودا خاوەنی چین؟ ( ڕۆما ٥:٩ )
| وەکو ڕۆڵەی ئادەم خاوەنی چین | وەکو ڕۆڵەی خودا خاوەنی چین |
|---|---|
| لەناوچوون ( ڕۆما ٥:٩ ) | ڕزگاری ( ڕۆما ٥:٨ ) |
| گوناه ( ڕۆما ٥:١٢ ، ١٥ ، ٢١ ) | ڕاستودروستی ( ڕۆما ٥:١٨ ) |
| مردن ( ڕۆما ٥:١٢ ، ١٦ ، ٢١ ) | ژیانی هەتاهەتایی ( ڕۆما ٥:١٧ ، ٢١ ) |
| جیابوونەوە لە یەزدان ( ڕۆما ٥:١٨ ) | پەیوەندی لەگەڵ یەزدان ( ڕۆما ٥:١١ ، ١٩ ) |
| سەرپێچی ( ڕۆما ٥:١٢ ، ١٩ ) | ملکەچی ( ڕۆما ٥:١٩ ) |
| مەحکومی ( ڕۆما ٥:١٨ ) | ڕزگاری ( ڕۆما ٥:١٠-١١ ) |
| یاسا و شەریعەت ( ڕۆما ٥:٢٠ ) | نیعمەت ( ٥:٢٠ ) |
خودا لەبارەی گوناهەوە چی کردووە؟ ( ڕۆما ٦:٥ )
| خودا چی پێ بەخشیوین | بنەما | گرنگی |
|---|---|---|
| ژیانی نوێ | ( ڕۆما ٦:٢-٣ ) گوناه دەسەڵاتی نەماوە. ( ڕۆما ٦:٤ ) ئەو سروشتەی کە حەزی لە ئەنجامدانی گوناهە نێژراوە. ( ڕۆما ٦:٦ ) چیتر لە ژێر دەسەڵاتی گوناهدا نین. | دەتوانین دڵنیابین لەوەی کە گوناه دەسەڵاتی نەماوە. |
| سروشتی نوێ | ( ڕۆما ٦:٥ ) ئێستا بەشداریت لەو ژیانە نوێیەی کە خودا پێی بەخشیویت. ( ڕۆما ٦:١١ ) ئەو کەسەی کە لە ڕابردوودا بوویت بە مردووی لە قەڵەم بدە و بۆ خودا بژی. | دەتوانین خۆمان وەکو کەسێک ببینین کە چیتر پەیوەندیمان بە دەسەڵاتە کۆنەکەوە نەماوە و لە دەسەڵاتە نوێیەکەدا دەژین. |
| ئازادیی نوێ | ( ڕۆما ٦:١٢ ) ڕێگا مەدە گوناه دەستت بەسەردا بگرێت. ( ڕۆما ٦:١٣ ) بە تەواوی خۆت بە خودا بسپێرە. ( ڕۆما ٦:١٤ ) تۆ ئازادیت. ( ڕۆما ٦:١٦ ) دەتوانیت گەورەی خۆت هەڵبژێریت. | دەتوانین لەوپەڕی ئازادیدا گوێڕایەڵی مەسیح بین. |
نیشانەکانی ئاگادارکردنەوەی زۆربوونی دڵڕەقی و کەللەڕەقی ( ڕۆما ٩:١٩ )
| سەرپێچیکردن | سەرپێچیکردنی خۆویستانەی فیرعەون بووە هۆی دڵڕەقبوونی. ( دەرچوون ٤:٢١ ) |
| هەبوونی ماڵ و موڵک و سامان | ئەگەر بێتو سوپاسگوزاری بەرەکەتەکانی یەزدان نەبین، ئەوا دەکرێت وامان لێبێت کە پێمان وابێت خۆمان شایانی ئەو بەرەکەتانەین کە پێمان دراوە و مافی خۆمانە. ( دواوتار ٨:٦-١٤ ) |
| یاخیبوون و ناڕەزایەتی | دەکرێت ئازارچێژتن یان نائارامی ببنە هۆی ئەوەی کە لە کۆتاییدا لۆمەی خودا بکەیت. ( زەبوورەکان ٩٥:٨ ) |
| ڕەتکردنەوەی سەرزەنشتێکی شیاو | ڕەتکردنەوەی دیاریی یەزدان دەبێتە هۆی ملهوڕی و دڵڕەقی. ( پەندەکان ٢٩:١ ) |
| گوێنەگرتن | گوێنەگرتن دەبێتە هۆی ئەوەی کە بیستنی ڕۆحی لەدەست بدەین. ( زەکەریا ٧:١١-١٣ ) |
| وەڵامنەدانەوە | گوێگرتن لە یەزدان بەبێ نیازی ملکەچبوون، دەبێتە هۆی ئەوەی کە نەتوانیت گوێڕایەڵی بیت. ( مەتا ١٣:١١-١٥ ) |
زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی یەکەم نامەی کۆرنسۆس
|
ا. پۆڵس ئاماژە بە کێشەکانی کڵێسا دەکات (
١:١–٦:٢٠
)
١. ناکۆکی نێوان باوەڕداران ( ١:١٠–٤:٢١ ) ٢. ناڕێکی نێو کڵێسا ( ٥:١–٦:٢٠ ) |
بەهۆی نەبوونی پۆڵس لە کۆرنسۆس، باوەڕداران تووشی دابەشبوون و ناڕێکی ببوون. بەو هۆیەوە تووشی چەندین کێشە ببوونەوە کە پۆڵس ڕاستەوخۆ ئاماژەیان پێ دەکات. ئێمەش دەبێت گرنگی بە یەکێتی و ڕێکخستنی نێو کڵێساکانمان بدەین، بەڵام هاوکات دەبێت وریا بین کە ناچالاکبوون بە ڕێکخستن و نەزم و گەرموگوڕی بێ ئەندازە بە یەکێتی تێنەگەین. |
|
ب. پۆڵس وەڵامی پرسیارەکانی کڵێسا دەداتەوە (
٧:١–١٦:٢٤
)
١. ڕێنمایی لەبارەی هاوسەرگیری شوێنکەوتووانی مەسیح ( ٧:١–٧:٤٠ ) ٢. ڕێنمایی لەبارەی ئازادیی باوەڕدارانەوە ( ٨:١–١٠:٣٣ ) ٣. ڕێنمایی لەبارەی پەرستنی ئاشکراوە ( ١١:٢–١٤:٤٠ ) ٤. ڕێنمایی لەبارەی هەستانەوی دوای مردن ( ١٥:١–١٦:٢٤ ) |
باوەڕدارانی کۆرنسۆس لیستێک پرسیاریان بۆ پۆڵس ناردبوو، پۆڵسیش بە جۆرێکی ئەوها وەڵامی دانەوە کە مەبەست لێی ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی کڵێسا بوو، هەروەها نیشاندانی گرنگی ئەوەی کە دەبێت ئەوەی باوەڕیان پێیەتی لە ژیانی ڕۆژانەیاندا جێبەجێی بکەن. پۆڵس شێوازێکیان پێ دەبەخشێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە لەسەر بناغەی فێرکردنی مەسیح بنیادنراوە. ئەو بە تەواوی کێشەکەی شیکردەوە تاکو بتوانێت بابەتەکە ئاشکرا بکات و پاشان تیشکی خستە سەر بەهاکانی کتێبی پیرۆز کە دەبێت بۆ کار و کردەوەمان پشتی پێ ببەستین. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| لایەنگری و خۆدانە پاڵ | باوەڕدارانی کۆرنسۆس پشتیان بە چەندین ڕابەر و مامۆستای جیاوازی کڵێسا دەبەست، لەوانە، پەترۆس و پۆڵس و ئەپۆلۆس. ئەم لایەنگری و خۆدانە پاڵە ببووە مایەی شانازیکردن بە زانست و زانیاری و بەو هۆیەوە کڵێسا تووشی جیاکاری و دابەشبوون ببوو. | نابێت هەرگیز وەفامان بۆ ڕابەرانی مرۆیی یان دانایی مرۆیی ببێتە مایەی دابەشبوونی باوەڕداران بەسەر دەستە و تاقمی جیاوازدا. دەبێت گرنگی بە باوەڕدارانی دیکە بدەین، نەک ئەوەی کە تووشی شەڕ و ئاژاوەیان بکەین. تۆ دەبێت ئەمەک و دڵسۆزی خۆت بۆ مەسیح دەرببڕیت و ڕێگەی پێ بدەیت ڕێنماییت بکات. |
| بەدڕەوشتی | پۆڵس هەواڵی ئەوەی پێ گەیشت کە ڕەفتارێکی نەشیاو لە کڵێسای کۆرنسۆسدا هەیە. خەڵکی وایان لێ هاتبوو کە چیتر کاردانەوەیان بەرامبەر بەدڕەوشتی دەرنەدەبڕی و ببووە شتێکی ئاسایی لە لایان. هەندێکیش بۆچوونی هەڵەیان لەسەر ژیانی هاسەرگیری هەبوو. پێویستە لەسەر ئێمەی باوەڕدار کە بە ڕەوشت و ئاکارێکی بەرزەوە بژین و هەمیشە جەستەمان بۆ خزمەتکردنی خودا تەرخان بکەین. | شوێنکەوتووانی مەسیح نابێت هەرگیز سازش لەسەر بیروبۆچوون و نەریتی گوناهبارانە بکەن. نابێت لەگەڵ کەسانی دەوروبەرماندا بتوێنەوە. پێویستە لە ئاستی پیرۆزی خودادا بژین و هەڵسوکەوتی بەدڕەوشتانە قبوڵ نەکەین، تەنانەت ئەگەر کۆمەڵگاش بەلایەوە پەسەند بێت. |
| ئازادی | پۆڵس ڕێگەی بە ئازادی هەڵبژاردنی ئەو شتانە داوە کە کتێبی پیرۆز ڕێگەی بە ئەنجامدانی داوە. هەندێک لە باوەڕداران پێیان وابوو کە هەندێک کاری تایبەت، لەوانە خواردنی ئەو گۆشتەی کە بۆ بتەکان دەکرایە قوربانی کارێکی خراپە، بەهۆی ئەوەی پەیوەندی بە بتپەرستییەوە هەیە. هەندێکی دیکە لە باوەڕداران بەشدارییان لەو کارانەدا دەکرد بەبێ ئەوەی هەست بکەن خەریکی ئەنجامدانی گوناهن. | ئێمەی باوەڕدار بەهۆی یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیح ئازادین، بەڵام نابێت ئەم ئازادییەمان بە مەبەستی ئازاردان و پشتگوێخستنی کەسانی دیکە بەکاربهێنین. نابێت هەرگیز فشار بۆ هیچ کەسێک بهێنین کە کارێک بکەن پێیان باش نییە تەنها لەبەر ئەوەی کە ئێمە کردوومانە. ڕێگە بدە خۆشەویستی دەست بەسەر هەڵسوکەوت و ئاکارتدا بگرێت. |
| پەرستن | پۆڵس ئاماژەی بە ناڕێکوپێکی پەرستن کردووە. خەڵکی بەشدارییان لە خوانی پەروەردگار دەکرد بەبێ ئەوەی کە دان بە گوناهەکانیاندا بنێن. باوەڕدارانی کۆرنسۆس بە هەڵە لە بەهرەکانی ڕۆحی پیرۆز تێگەیشتبوون و هەروەها سەرلێشێوانێکی بەرچاو لەمەڕ ڕۆڵی ژن لە کڵێسادا هەبوو. | پەرستنی خودا دەبێت بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و گونجاو ئەنجام بدرێت. هەموو ئەوەی کە بە مەبەستی پەرستنی خودا بەکاریدەهێنین دەبێت لە ئاست شکۆ و مەزنیی یەزداندا بێت. لە کاتی خواپەرستیدا دەبێت دڵنیا بین لەوەی کە پەرستنەکە ڕێکوپێک و سوودبەخش بێت و ڕێنمایی باشی بۆ باوەڕداران تێدابێت. |
| هەستانەوەی دوای مردن | هەندێک لە کۆرنسۆسییەکان هەستانەوەی عیسایان لەنێو مردووان ڕەت دەکردەوە. هەندێکی دیکە پێیان وابوو کە لەدوای مردن جەستەمان زیندوو نابێتەوە. بەڵام هەستانەوەی مەسیح دڵنیای کردینەوە کە ئێمەش لەدوای مردنمان دەبینە خاوەنی جەستەیەکی نوێ و زیندوو. هیوای هەستانەوەی دوای مردن متمانە و دڵنیایی باوەڕمان دەردەخات. | لەبەر ئەوەی لەدوای مردن هەڵدەستینەوە، ژیانمان بەفیڕۆ ناچێت. دەبێت لە ڕێگەی ڕەوشت و کار و خزمەتمانەوە ئەمەکداری و دڵسۆزیمان بۆ یەزدان دەربخەین. دەبێت ئەمڕۆ بە جۆرێک بژین کە بزانین ڕۆژێک دێت هەتاهەتایە لەگەڵ عیسا دەبین. |
کۆرنسۆس و ئەفەسۆس ( یەکەم کۆرنسۆس ١:١–١٦:٢٤ )
ببە بە نموونە بۆ کەسانی دیکە ( یەکەم کۆرنسۆس ٤:١٦ )
بە درێژایی کتێبی پیرۆز، بوون بە نموونە وەکو یەکێک لە لایەنە گرنگەکانی بەقوتابیبوون پێداگری لەسەر کراوە.| «نیری من بخەنە سەر خۆتان.» ( مەتا ١١:٢٩ ) | عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو کە لە نموونەی نەرمونیانی و بێفیزییەکەیەوە فێری پەند و وانە بن. |
| «لاسایی من بکەنەوە.» ( فیلیپی ٣:١٧ ) | پۆڵس داوا لە باوەڕداران دەکات کە شوێن نموونەی دڵگەرمی و کۆڵنەدان و پێگەیشتوویی ئەو بکەون. |
| «ئێوەش لاسایی ئێمە و مەسیحی خاوەن شکۆتان کردەوە. بوونە نموونە بۆ هەموو باوەڕداران.» ( یەکەم سالۆنیکی ١:٦-٧ ) | باوەڕدارە نوێیەکانی کۆرنسۆس لە لایەن پۆڵسەوە ڕۆڵی بەقوتابیبوونیان تەواو کردبوو، وە تەنانەت لە کاتی چەوسانەوەدا ئەوەیان ئەنجام دەدا کە فێری ببوون. |
| «بەڵام بەزەیی پێمدا هاتەوە، تاکو یەکەم جار لە مندا عیسای مەسیح بەوپەڕی پشوودرێژی دەربکەوێت، وەک نموونەیەک بۆ ئەوانەی باوەڕی پێ دەهێنن بۆ ژیانی هەتاهەتایی.» ( یەکەم تیمۆساوس ١:١٦ ) | پۆڵس باسی کرد چۆن خۆی ناشایستە بوو بۆ ئەوەی مەسیح قبوڵ بکات وەکو نموونەی نیعمەت تاکو هیچ کەسێک سڵ نەکاتەوە لە هاتنی بۆ لای مەسیح. |
| «ئەو مێگەلەی خودا بلەوەڕێنن… وەک چاودێر خزمەت بکەن… بە ویستەوە بەگوێرەی خودا… خۆتان بەسەر ئەوانەدا مەسەپێنن کە دراونەتە دەستتان، بەڵکو ببنە نموونە بۆ مێگەل.» ( یەکەم پەترۆس ٥:٢-٣ ) | پۆڵس داوای لە ڕابەرەکان کرد کە بە نموونە ڕێنمایی باوەڕداران بکەن نەک بە فەرمان و ڕاسپاردە. پۆڵس بە باوەڕدارانی کۆرنسۆسی گوت کە لاسایی ئەو بکەنەوە ( ٤:١٦ ). لەبەر ئەوەی کە باوەڕداران جەستەی مەسیح پێکدەهێنن، دەبێت لە ڕێگەی بوون بە نموونەوە مەسیح بە جیهان بناسێنن. بێباوەڕان دەبێت بتوانن مەسیح لەنێو باوەڕداراندا ببینن و بەو هۆیەوە بەرەو مەسیح و ڕزگارییەکەی بێن. تۆ چ جۆرە نموونەیەکیت؟ |
تەمبێکردن لە کڵێسا ( یەکەم کۆرنسۆس ٥:٢-١٣ )
لەو کاتەدا دەبووایە ناوبەناو کڵێسا ئەندامە گوناهبارەکانی تەمبێ بکردبا. بەڵێ دەبێت بزانین کە ئەو تەمبێکردنە پێویستە زۆر بە وریایی و ڕێکوپێکی و خۆشەویستییەوە ئەنجام بدرێت.| بارودۆخەکان | هەنگاوەکان ( مەتا ١٨:١٥-١٧ ) |
|---|---|
| هەڵەی بێ مەبەست یان گوناهی کەسی | ١. بڕۆ بۆ لای ئەو خوشک یان برایە؛ لە شوێنێکی تایبەت و نهێنی هەڵەکەی پێ بڵێ. |
| گوناهی گشتی یان ئەو گوناهانەی کە بە شێوەیەکی ئاشکرا یان لووتبەرزانە دەکرێت | ٢. ئەگەر گوێی لێ نەگرتیت ئەوا لەگەڵ یەک یان دوو شایەتدا بڕۆ بۆ لای. |
| ٣. ئەگەر دیسان گوێی نەگرت، ئەوا بابەتەکە بخە بەردەستی کڵێسا. |
باوەڕدارە بەهێز و لاوازەکان ( یەکەم کۆرنسۆس ٨:٩-١٣ )
ئامۆژگاری باوەڕدارە بەهێزەکان… شانازی بە پێگەیشتنی ڕۆحیی خۆتەوە مەکە؛ شانازی بە ئازادییەکەتەوە مەکە. بە خۆشەویستییەوە هەڵسوکەوت بکە بۆ ئەوەی نەبیتە هۆکاری کەوتن و ساتمەکردنی باوەڕدارە لاوازەکان. ئامۆژگاری باوەڕدارە لاوازەکان… ڕەنگە وەکو کەسانی دیکە لە هەندێک لایەنەوە هەست بە ئازادی نەکەیت، بەڵام پەلە مەکە، نوێژ بۆ خودا بکە. ئەوەشت بیر نەچێت کە نابێت فشار بخەیتە سەر کەسانی دیکە بۆ ئەوەی خێرا داواکارییەکەی تۆ جێبەجێ بکەن و هاوڕا بن لەگەڵت. ئەوە دەبێتە ڕێگر لەبەردەم باوەڕدارانی دیکە ئەگەر بێتو ڕێسا و پێوەری هەڵسوکەوتکردن بۆ کەسانی دیکە دابنێیت. ئاگاداربە و دڵنیابە لەوەی کە بیروباوەڕەکانت هاوڕایە لەگەڵ وشەی خودا و تەنها دەربڕینی بیروبۆچوونی خۆت نییە. ئامۆژگاری شوان و ڕابەران… بە شێوەیەکی دروست لە وشەی خوداوە فێرکردن و وتار پێشکەش بکەن. هاوکاری باوەڕداران بکەن کە تێبگەن لەوەی لەبەرچاوی خودا چ شتێک دروستە و چ شتێک هەڵەیە. هەروەها بە باوەڕداران بڵێن کە دەتوانن خاوەنی بیروبۆچوونی جیاواز بن و هاوکات یەکێتی و یەکگرتوویی نێوانیان بپارێزن. ڕێگە مەدەن کێشەکان لە دەست دەربچن و ببنە هۆکاری دابڕان و لێکترازان. پۆڵس ئامۆژگاری ئەو باوەڕدارانە دەکات کە باوەڕێکی پتەو و پێگەیشتوویان هەیە کە دەبێت ئاگایان لەو باوەڕدارانە بێت کە ویژدانیان لاوازە؛ پۆڵس قسەکانی ئاراستەی ئەو باوەڕدارە لاوازانەش دەکات و لەبارەی گەشەی ڕۆحییەوە ئامۆژگارییان دەکات؛ هەروەها ڕێنمایی شوان و ڕابەرانی کڵێسا دەکات کە چۆن ڕووبەڕووی ئەو کێشە و گرفتانە ببنەوە کە دەکرێت لە نێو ئەو دوو کۆمەڵە باوەڕدارانەدا دروست بێت.بڕیاردان لەسەر کێشە هەستیارەکان ( یەکەم کۆرنسۆس ٩:١٩–١٠:٣٢ )
هەریەک لە ئێمە ڕۆژانە سەدان بڕیار دەدەین. هەندێک لە بژاردە و بڕیارەکان پەیوەست نییە بە ڕاست و چەوتییەوە، وەکو نانخواردن و جلوبەرگ پۆشین. بەڵام هەمیشە ڕووبەڕووی هەندێک بڕیاری قورس و ڕژد دەبینەوە. ئێمە نامانەوێت هەڵە بکەین و نامانەوێت کەسانی دیکەش تووشی هەڵە بکەین، کەواتە چۆن دەتوانین بڕیاری لەو شێوەیە بدەین؟ پێش ئەوەی بڕیار بدەم، دەبێت پرسیار لە خۆم بکەم: … ئایا لە شایەتیدانم بۆ عیسا هاوکاریم دەکات؟ ( ٩:١٩-٢٢ ) … ئایا ئارەزووی ئەوەم هەیە کە یارمەتی کەسانی دیکە بدەم لە ناسینی عیسای مەسیحدا؟ ( ٩:٢٣ ؛ ١٠:٣٣ ) … یارمەتیم دەدات کە ئەوپەڕی هەوڵی خۆم بخەمە گەڕ؟ ( ٩:٢٥ ) … ئایا لە دژی فەرمانێکی تایبەتی کتێبی پیرۆزە و وا دەکات کە گوناه بکەم؟ ( ١٠:١٢ ) … ئایا باشترین و سوودبەخشترین پلان و ڕێگەچارەیە؟ ( ١٠:٢٣ ، ٣٣ ) … ئایا تەنها بیر لە خۆم دەکەمەوە، یان بەڕاستی گرنگی بە کەسانی دیکەش دەدەم؟ ( ١٠:٢٤ ) … ئایا بە خۆشەویستییەوە یان بە خۆپەرستییەوە هەڵسوکەوت دەکەم؟ ( ١٠:٢٨-٣١ ) … ئایا یەزدان شکۆدار دەکات؟ ( ١٠:٣١ ) … ئایا کەسێکی دیکە بەرەو گوناه دەبات؟ ( ١٠:٣٢ )بۆچی ئێمە کۆڵ نادەین ( یەکەم کۆرنسۆس ٩:٢٤-٢٧ )
دانبەخۆداگرتن، کۆڵنەدان، خەڵات! هەرگیز بەڵێنی ئەوە نەدراوە کە ژیانی شوێنکەوتووانی مەسیح ئاسان دەبێت؛ بەڵکو پۆڵس بەردەوام وەبیرمان دەهێنێتەوە کە دەبێت ئامانج و بەرنامەمان هەبێت، چونکە ژیان سەخت دەبێت و شەیتان هێرش دەکاتە سەرمان. بەڵام هەرگیز بەبێ خەڵات دان بە خۆماندا ناگرین، ئەوەش بەڵێنێکە کە خودا دەیباتە سەر.| سەرچاوە | ئامانج | پلان و بەرنامە | خەڵات |
| یەکەم کۆرنسۆس ٩:٢٤-٢٧ | ڕابکە بۆ ئەوەی خەڵاتەکە وەربگریت. بە ئامانجەوە هەموو هەنگاوێکت هەڵبێنە. | جەستەی خۆت ڕابگرە و ڕایبهێنە. | خەڵاتێکی هەتاهەتایی |
| گەلاتیا ٦:٧-١٠ | لە ئەنجامدانی کاری باشدا ماندوو مەبە. کۆڵ مەدە. لەگەڵ هەموو کەسێکدا باش بە. | لە پێناو دڵخۆشکردنی ڕۆحی پیرۆزدا بژی | ژیانی هەتاهەتایی |
| ئەفەسۆس ٦:١٠-٢٠ | بە هەموو چەکەکانی خودا خۆت چەکدار بکە. لە هەموو بارودۆخێکدا نوێژ بکە. | هەموو چەکێکی خودا بۆ وەستان لە دژی شەیتان بەکاربهێنە. | بەرامبەر پیلانی شەیتان خۆتان ڕابگرن. |
| فیلیپی ٣:١٢-١٤ | کۆشش بکە ئەو کامڵ و تەواوییە بەدەستبهێنیت کە مەسیح لە پێناویدا تۆی بەدەستهێنا. | ڕابردوو لەبیر بکە؛ کۆشش بکە بگەیتە کۆتایی پێشبڕکێکە. | خەڵاتی ئاسمانی کە خودا بانگت دەکات بۆی. |
| دووەم تیمۆساوس ٢:١-١٣ | ئەم ڕاستییە مەزنانە فێری ئەو کەسانە بکە کە توانای گەیاندنیان بە کەسانی دیکە هەیە. بەهۆی نیعمەتی عیساوە بەهێز بە، تەنانەت ئەو کاتەی کە باوەڕت لاواز دەبێت. | وەکو سەرباز بەرگەی ئازار بگرە و خۆت بە کاروباری جیهانەوە سەرقاڵ مەکە. یاسا و ڕێساکانی خودا جێبەجێ بکە، وەکو چۆن وەرزشکارێک بە مەبەستی بردنەوە هەموو کارێکی پێویست ئەنجام دەدات. ئەوپەڕی هەوڵ و تەقەلای خۆت بخە گەڕ، وەکو چۆن جوتیارێک کە چێژ لە کاری دروێنە وەردەگرێت. | لەگەڵ مەسیح دەژین؛ لەگەڵ ئەو حوکم دەکەین. ئەو وەفادار و دڵسۆز دەبێت. |
کتێبی پیرۆز چۆن باسی پەرستن دەکات ( یەکەم کۆرنسۆس ١٤:١٢ ، ٤٠ )
پێش هەموو شتێک، پەرستن ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ خودای زیندوو و پیرۆز. «نزیکی ئێرە مەکەوە. پێڵاوەکانت لە پێت دابکەنە، چونکە ئەو شوێنەی تۆ لەسەری وەستاویت خاکێکی پیرۆزە.» ( دەرچوون ٣:٥ ) خودا هاوڕێ و پەروەردگاری هەرەبەتوانای ئێمەیە. ئەگەر بێباکانە ڕووبەڕووی ببینەوە، واتای ئەوەیە کە ئێمە ڕێزی ناگرین و ڕاستگۆ نین. کاتێک لە ڕێگەی پەرستنەوە ڕوو لە خودا دەکەیت، ئاسایی دێیتە بەردەمی، یاخود وەکو میوانێکی بانگهێشتکراو لەبەردەم پاشادا خۆت دەبینی؟ خزمەتی پەرستن بە تەواوی دەکەوێتە سەر بەشداربوون و خواپەرستان. «کە یەزدان لە شاخی سینا (ئەم ڕاسپاردانەی) دایە موسا، بۆ ئەوەی فەرمان بە نەوەی ئیسرائیل بکات هەتا لە چۆڵەوانی سینا قوربانییەکانیان بۆ یەزدان پێشکەش بکەن.» ( لێڤییەکان ٧:٣٨ ) هەموو ڕێوڕەسمەکانی لێڤییەکان بۆ ئەوە بوو کە خەڵکی فێری وانەی بەهادار بکەن. بەڵام بەپێی تێپەڕبوونی کات خەڵکی کەمتەرخەم ببوون. کاتێک کە دەبینیت کڵێساکەت ڕێوڕەسمی ئایینی وشک و بێ واتا جێبەجێ دەکات، هەوڵ بدە واتا و ئامانجی پشت ئەو ڕێوڕەسمانە بدۆزیتەوە. ئەو کاتە پەرستنەکەت دەبووژێتەوە. زۆربەی کات ئەزموونێکی ڕاستەقینەی پەرستن دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئامادەکارییە بۆ پەرستن. «یەزدان بە موسای فەرموو: فەرمان بە نەوەی ئیسرائیل بکە و پێیان بڵێ: قوربانی من، ئەو بۆنەی پێم خۆشە، ئاگاداربن کە لە کاتی خۆی خۆراکم بە قوربانی بە ئاگر پێشکەش بکەن.» ( سەرژمێری ٢٨:١-٢ ) جێبەجێکردنی ئەم ڕێوڕەسمە ئایینییانە کاتی پێویست بوو، بەو هۆیەوە خەڵکی دەرفەتی ئەوەیان هەبوو کە دڵیان بۆ پەرستن ئامادە بکەن. ئەگەر دڵت ئامادە نەبێت، پەرستن بێ واتا و بێ سوود دەبێت. خودا دڵخۆش دەبێت کاتێک کە تۆ ئامادەی ئەوەی بە ڕۆحی سوپاسگوزارییەوە بچیتە بەردەمی. دەبێت باوەڕداران سوود لە هەموو بارودۆخیک وەربگرن و ستایشی خودا بکەن. «هەلهەلە لێدەن بۆ خودا ئەوەی هێزمانە، بە خۆشییەوە هاوار بکەن بۆ خودای یاقوب. ئاوازێک بەرز بکەنەوە و دەف بهێنن، سازێکی ناسک لەگەڵ قیسارە. لە جەژنی سەرەمانگ کەڕەنا لێدەن و لە مانگی تابان، بۆ ڕۆژی جەژنەکانمان!» ( زەبوورەکان ٨١:١-٣ ) جەژنەکانی ئیسرائیل پەرجووە مەزنەکانی یەزدانی وەبیر گەل دەهێنایەوە. بنەما ڕۆحییەکانی ئەو جەژنانەت لەبیر بیت کە پیرۆزیان دەکەیت و وەکو دەرفەتێک بۆ پەرستنی خودا بەکاریانبهێنە کە بەرامبەر تۆ و خێزان و گەلەکەت باش بووە. پەرستن و مۆسیقا دەبێت شان بە شانی یەکترەوە بن. «داود و سەرکردەکانی سوپا هەندێک لە کوڕەکانی ئاساف و هێیمان و یەدوتونیان بۆ خزمەتی پێغەمبەرایەتی تەرخان کرد، ئەم خزمەتەشیان بە قیسارە و ساز و سەنج دەکرد.» ( یەکەم پوختەی مێژوو ٢٥:١ ) داود مۆسیقای بۆ خزمەتی پەرستن لە پەرستگا دابین کرد. پەرستن دەبێت تەواوی کەسەکە بگرێتەوە، وە مۆسیقا دەبێتە هۆی ئەوەی کە بیر و هزر و هەست و سۆزی کەسەکە بۆ لای خودا بەرز بکرێتەوە. لە ڕێگەی مۆسیقاوە دەتوانیت ئاهەنگی گەورەیی و مەزنی خودا بگێڕیت. پەرستن باشترین شتەکانی باوەڕداران دەباتە لای مەسیح. «چوونە ماڵەکە، منداڵەکەیان لەگەڵ مریەمی دایکی بینی، دانەوینەوە و کڕنۆشیان بۆ برد و سندوقی گەنجینەکانیان کردەوە، زێڕ و بخوور و موڕیان بە دیاری پێشکەش کرد.» ( مەتا ٢:١١ ) ئەستێرەناسەکان دیارییان بۆ عیسا هێنا و دەستیان کرد بە پەرستنی چونکە دەیانزانی عیسا کێیە. ئەمە کڕۆکی پەرستنی ڕاستەقینەیە: ڕێزگرتنی مەسیح بەهۆی ئەوەی کە هەیە و ئامادەیی ئەوەت هەبێت کە ئەوەی بەلاتەوە بایەخی هەیە پێی ببەخشیت. خودا بپەرستە چونکە شایانی ئەوەیە کە باشترین شتەکانی خۆتی پێشکەش بکەیت. ملکەچی و گوێڕایەڵی مەسیح، دەرئەنجامی پەرستنی ڕاستەقینەیە. «ئێوەش بە هەمان شێوەن. لەبەر ئەوەی بە پەرۆشن بۆ بەهرەکانی ڕۆحی پیرۆز، کەواتە هەوڵ بدەن لەو بەهرانە زیاد بکەن کە لە پێناوی بنیادنانی کڵێسایە.» ( یەکەم کۆرنسۆس ١٤:١٢ ) عیسا لە ڕابەرێکی مەزن زیاترە. ئەو کوڕی خودایە. کە لەم ڕاستییە گرنگە تێگەیشتیت، تاکە کاردانەوەی گونجاو بریتییە لە پەرستن. کاتێک تێگەیشتنێکی دروستت لەبارەی مەسیحەوە هەبوو، ئەوا گوێڕایەڵی دەبیت. «کاتێک قسەی دەکرد، هەورێکی ڕۆشن باڵی بەسەریاندا کێشا و دەنگێک لە هەورەکەوە فەرمووی: ”ئەمە کوڕی خۆشەویستمە، ئەوەی پێی دڵشادم. گوێی لێ بگرن.“» ( مەتا ١٧:٥ ) ئەوەی کە لە پەرستنی بە کۆمەڵدا ئەنجام دەدرێت، پێویستە سوودی بۆ هەموو بەشداربووان هەبێت. ئەم بنەمایە هەموو لایەنێکی پەرستن لەخۆ دەگرێت. ئەوانەی کە بەشداری لە خزمەتی پەرستندا دەکەن پێویستە قسەی بە سوود بکەن یان بە جۆرێک بەشداری بکەن کە ببنە مایەی بەهێزکردنی باوەڕی کەسانی دیکە. لە کاتی پەرستندا دەبێت هەموو شتێک بە ئارامی و ڕێکوپێکی ئەنجام بدرێت. «با هەموو شتێک بە دروستی و ڕێک بێت.» ( یەکەم کۆرنسۆس ١٤:٤٠ ) تەنانەت کاتێک کە بەهرەکانی ڕۆحی پیرۆز بەکاردەهێنین، هیچ بیانووێکمان بۆ شێواوی و ناڕێکی نییە. کاتێک کە پەشێوی و ناڕێکی دێتە ناو کڵێسا، خودا کاری خۆی ناکات لەنێو باوەڕداراندا بەو جۆرەی کە دەیەوێت بیکات. شتی گونجاو لە کاتی ڕێوڕەسمی پەرستندا ئەنجام بدە، هەروەها چالاکانە بەشداری بکە.جەستەی ماددی و زیندووبووەوە ( یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٥٠ )
| جەستە ماددییەکان | جەستە زیندووبووەوەکان |
|---|---|
| لەناوچوو | لەناونەچوو |
| چاندن لە سووکایەتیدا | هەستانەوە لە شکۆمەندیدا |
| چاندن لە لاوازیدا | هەستانەوە لە بەهێزیدا |
| سروشتی | ڕۆحی |
| لە خۆڵەوە | لە ئاسمانەوە |
زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی دووەم نامەی کۆرنسۆس
|
١. پۆڵس کارەکانی ڕوون دەکاتەوە (
١:١–٢:١١
)
٢. پۆڵس بەرگری لە کار و خزمەتەکەی دەکات ( ٢:١٢–٧:١٦ ) ٣. پۆڵس بەرگری لە کۆکردنەوەی هاوکاری و بەخشین دەکات ( ٨:١–٩:١٥ ) ٤. پۆڵس بەرگری لە دەسەڵاتەکەی دەکات ( ١٠:١–١٣:١٤ ) |
پۆڵس لە وەڵامی ئەو هێرشانەی کە دەکرایە سەر کەسایەتی و دەسەڵاتەکەی، دەستی کرد بە ڕوونکردنەوەی سروشتی کار و خزمەتی مزگێنیی مەسیح و وەکو نموونەیەک بە جوانی باسی کار و خزمەتەکەی خۆی دەکات. ئەمە نامەیەکی زۆر گرنگە بۆ هەموو ئەوانەی کە بە جۆرێک دەیانەوێت بەشداری لە هەر جۆرە کار و خزمەتێکی مزگێنیی مەسیح بکەن، چونکە زۆر شتمان لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن خزمەتەکانی ئەم ڕۆژگارەوە پێ دەڵێت. ئەوانەی کە بەشدارن لە خزمەتدا، پێویستە وەکو پۆڵس بێگلەیی، ڕاستگۆ، دڵنیا، چاودێر و کراوە بێت و ئامادە بێت لە پێناو مەسیحدا ئازار بچێژێت. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| تاقیکردنەوە و سەختی و ناخۆشی | پۆڵس ڕووبەڕووی ئازار و چەوسانەوە و دژایەتییەکی زۆر بووەوە لە کاتی کار و خزمەتەکەیدا. تەنانەت لە لایەنی کەسییەوە لاوازی هەبوو، کە لە کتێبی پیرۆزدا بە «دڕکێک» لە جەستەدا ئاماژەی پێکراوە. لەگەڵ ئەو هەموو سەختی و ناخۆشییە، پۆڵس بەردەوام شایەتی لەسەر دڵسۆزی و وەفاداربوونی یەزدان دەدا. | یەزدان دڵسۆز و وەفادارە. هێز و توانای ئەو بەرگەی هەموو ناخۆشی و سەختییەک دەگرێت. کاتێک تاقیکردنەوە و سەختی ڕوومان تێدەکات، فێرمان دەکەن، وا دەکەن کە لووتبەرز نەبین و فێرمان دەکەن کە پشت بە خودا ببەستین. یەزدان دڵنەوایی ئێمە دەداتەوە بۆ ئەوەی ئێمەش دڵنەوایی کەسانی دیکە بدەینەوە. |
| ڕێکخستنی (تەمبێکردنی) کڵێسا | پۆڵس لە ڕێکخستن و تەمبێکردنی کڵێسادا بەرگری لە ڕۆڵی خۆی دەکات. نە بەدڕەوشتی و نە فێرکردنی هەڵە ناکرێت پشتگوێ بخرێت. نابێت کڵێسا لە تەمبێکردن و ڕێکخستندا خاو یان زۆر توند بێت. کڵێسا دەبێت ئەو کەسە ڕاست بکاتەوە لە دوای ئەوەی کە تۆبە دەکات. | ئامانجی هەموو تەمبێکردن و ڕێکخستنێکی کڵێسا دەبێت بریتی بێت لە ڕاستکردنەوە نەک تۆڵەکردنەوە. |
| هیوا | پۆڵس بە مەبەستی هاندانی باوەڕدارانی کۆرنسۆس لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ناخۆشی و سەختییەکاندا، ئەوەی وەبیر هێنانەوە کە لە ئاسمان دەبنە خاوەن جەستەی نوێ. بە بەراورد بەو ئازارەی کە لەو کاتەدا تووشیان دەبوو، ئەو هیوایەی کە پۆڵس پێی بەخشین سەرکەوتنێکی زۆر مەزن بوو. | زانینی ئەوەی کە ئێمە دەبینە خاوەنی جەستەی نوێ، هیوامان پێ دەبەخشێت. گرنگ نییە کە ڕووبەڕووی چ جۆرە ناخۆشییەک دەبینەوە، هەر دەتوانین بەردەوام بین لە ژیان. خزمەتی دڵسۆزانەمان بە سەرکەوتن کۆتایی دێت. |
| بەخشین | پۆڵس پارەی بۆ هەژارەکانی کڵێسای ئۆرشەلیم کۆکردەوە. زۆرێک لە کڵێساکانی ئاسیا هاوکاریان پێشکەش کرد. پۆڵس بیروبۆچوونی لەبارەی بەخشینەوە ڕوون دەکاتەوە و بەرگری لێ دەکات، وە هانی باوەڕدارانی کۆرنسۆس دەدات کە بەردەوام بن لەسەر ئەو بەڵێنەی کە پێشتر داویانە. | ئێمەش وەکو باوەڕدارانی کۆرنسۆس دەبێت بەردەوام بین لەسەر پێشکەشکردنی هاوکاری ماددی. ئەو بەخشینە ماددییەی کە پێشکەشی کڵێسای دەکەین پێویستە بەخشندانە و قوربانی ئاسا و ڕێکخراو بێت و لەسەر بنەمای پێویستیی بێت. بەخشندەیی ئێمە نەک تەنها هاوکاری هەژاران دەکات بەڵکو وا دەکات کە سوپاسی خودا بکەن. |
| فێرکردنی باش و دروست | مامۆستایانی درۆزن فێرکردنەکانی پۆڵس و دەسەڵاتی نێردراوبوونی ئەویان خستبووە ژێر پرسیار و گومانەوە. پۆڵس بەوپەڕی متمانەوە پێداگری لەسەر دەسەڵاتەکەی دەکاتەوە بۆ ئەوەی فێرکردنی باش و دروست بپارێزێت. ڕاستگۆیی و خۆشویستنی مەسیح و گرنگیدان بە باوەڕداران بەرگرییەکەی ئەو بوو لە دژی مامۆستایانی درۆزن. | ئێمەش دەبێت وەکو پۆڵس گرنگی بە فێرکردنی دروست لە کڵێسادا بدەین. لە کاتێکدا کاری وا دەکەین، پێویستە هەمان هۆکاری هاندانی پۆڵس هۆکاری هاندانی ئێمەش بێت، خۆشویستنی مەسیح و باوەڕداران، وە ڕاستگۆیی. |
جیاوازی نێوان یەکەم و دووەم نامەی کۆرنسۆس
| یەکەم نامەی کۆرنسۆس (کردەیی) | دووەم نامەی کۆرنسۆس (کەسیی) |
|---|---|
| تیشک دەخاتە سەر خەسڵەت و تایبەتمەندی کڵێسای کۆرنسۆس. | تیشک دەخاتە سەر پۆڵس کاتێک کە ڕۆحی دەکاتەوە و باسی ئەوە دەکاتە کە چەندە کڵێسای کۆرنسۆسی خۆشدەوێت. |
| وەڵامی پرسیارەکانی تایبەت بە هاوسەرگیری، ئازادی، بەهرەی ڕۆحی و ڕێکوپێکی کڵێسا دەداتەوە. | ڕووبەڕووی کێشەکانی مامۆستایانی درۆزن دەبێتەوە کە تێیدا پۆڵس بەرگری لە دەسەڵات و ڕاستی پەیامەکەی دەکات. |
| پۆڵس بۆ ئەوەی کڵێسا بە تەندروستی باش بێت هەندێک ڕێنمایی پێشکەش دەکات. | پۆڵس باسی شایەتی خۆی دەکات، چونکە دەزانێت کە قبوڵکردنی ئامۆژگارییەکانی گرنگییەکی زۆری بۆ باشیی کڵێسا هەیە. |
| هەندێک ئامۆژگاری تێیدایە کە یارمەتی کڵێسا دەدات لە دژی کاریگەری بتپەرستیی لە شاری کۆرنسۆسی بەدناودا بوەستێتەوە. | شایەتی کەسیی لەخۆ دەگرێت کە یارمەتی کڵێسا دەدات لە دژی ئەو ناکۆکی و سەرلێشێوانە بوەستنەوە کە مامۆستایانی درۆزن بەرپایان کردووە. |
پۆڵس بەدوای تیتۆسدا دەگەڕێت ( دووەم کۆرنسۆس ٢:١٢-١٣ )
پۆڵس بەدوای تیتۆسدا گەڕابوو و هیوادار بوو کە لە ترۆئاس چاوی پێ بکەوێت و هەواڵی نوێ لەبارەی کڵێسای کۆرنسۆسەوە وەربگرێت. کاتێک کە تیتۆسی لە ترۆئاس نەدۆزییەوە، چووە مەکدۆنیا ( ٢:١٣ )، بە شیمانەیەکی زۆر چووە بۆ فیلیپی و لەوێدا تیتۆسی دۆزیوەتەوە. پۆڵس بەدوای تیتۆسدا دەگەڕێتبنەماکانی بەرەنگاربوونەوە لە دووەم کۆرنسۆس ( دووەم کۆرنسۆس ٧:٩-١٥ )
| شێواز | سەرچاوە |
|---|---|
| توند و چەسپاو و بوێر بە | ٧:٩ ؛ ١٠:٢ |
| دان بە هەموو ئەو ڕاستییانەدا بنێ کە دەیبینی | ٧:٤ |
| ورد و ڕاستگۆ بە | ٧:١٤ ؛ ٨:٢١ |
| ڕاستییەکان بزانە | ١١:٢٢-٢٧ |
| لەدوای بەرەنگاربوونەوەکە بەردەوام بە لەبەدواداچوون | ٧:١٣ ؛ ١٢:١٤ |
| لەدوای ئەوەی توند بوویت، نەرمونیان بە | ٧:١٥ ؛ ١٣:١١-١٣ |
| چەند وشەیەک بەکاربهێنە کە ڕەنگدانەوەی پەیامی مەسیح بن، نەک بیرۆکەی خۆت | ١٠:٣ ، ١٢-١٣ ؛ ١٢:١٩ |
| کاتێک هەموو ڕێگاکانی دیکە شکستی خوارد، ئینجا تەمبێکردن بەکاربهێنە | ١٣:٢ |
کۆکردنەوەی پارە بەوپەڕی ڕێزەوە ( دووەم کۆرنسۆس ٨:١-١٥ )
خۆت بۆ خودا تەرخان بکە ( دووەم کۆرنسۆس ٨:٥ ) بەخشینی زانیاری ( دووەم کۆرنسۆس ٨:٤ ) نیشاندانی ئامانج و مەبەستی یەکلاکەرەوە ( دووەم کۆرنسۆس ٨:٤ ) گەرموگوڕ بە ( دووەم کۆرنسۆس ٨:٧-٨ ، ١١ ) ڕاستگۆیی و دروستیێتی دەربخە ( دووەم کۆرنسۆس ٨:٢١ ) بەرپرسیار بە ( دووەم کۆرنسۆس ٩:٣ ) با خەڵکی بە ویست و خواستی خۆیان ببەخشن ( دووەم کۆرنسۆس ٩:٧ ) خۆت دەستکراوە و بەخشندە بە ( دووەم کۆرنسۆس ٨:٧ ) کەسێک پەیدا بکە کە لەدوای تۆ بەردەوامی بە کارەکە بدات ( دووەم کۆرنسۆس ٨:١٨-٢٢ ) بەردەوام و جێگیر بە و متمانە بە خودا بکە ( دووەم کۆرنسۆس ٨:٢-٢٤ ) بابەتی کۆکردنەوەی پارە و هاوکاری بابەتێک نییە کە خۆمانی لێ بدزینەوە یان شتێک نییە کە ببێتە مایەی شەرمەزاریمان، بەڵام هەموو هەوڵ و کۆششێک بۆ کۆکردنەوەی پارە و هاوکاری دەبێت بەرنامەی بۆ دابنرێت و بەوپەڕی بەرپرسیاریێتییەوە ئەنجام بدرێت.بڕوانامەی پۆڵس ( دووەم کۆرنسۆس ١٠:٧–١٣:١٠ )
| دووەم کۆرنسۆس | بڕوانامە |
| ١:١ ، ٢١ ؛ ٤:١ | خودا ڕایسپاردووە |
| ١:١٢ | بە پیرۆزی و ڕاستگۆیانە و تەنها بە پشتبەستن بە خودا لەگەڵ ئەواندا هەڵسوکەوتی کردووە |
| ١:١٣-١٤ | لە نامەکانیدا ڕاستەوخۆ و ڕێک هەموو شتێکی پێ گوتوون |
| ١:١٨ ؛ ٤:٢ | ڕاستگۆیانە قسەی کردووە |
| ١:٢٢ | ڕۆحی پیرۆزی هەبووە |
| ٢:٤ ؛ ٦:١١ ؛ ١١:١١ | باوەڕدارانی کۆرنسۆسی خۆشویستووە |
| ٢:١٧ | ڕاستگۆیانە و بە دەسەڵاتی مەسیحەوە قسەی کردووە |
| ٣:٢ ، ٣ | لەنێویاندا ئیشی کردووە و ژیانی ئەوانی گۆڕیوە |
| ٤:١ ، ١٦ | کۆڵی نەداوە |
| ٤:٢ | بەوپەڕی ڕاستگۆییەوە پەیامی کتێبی پیرۆزی ڕاگەیاندووە |
| ٤: ٥ | چەقی پەیامەکەی مەسیح بووە |
| ٤:٨-١٢؛ ٦:٤-٥، ٩-١٠ | لە کاتی مزگێنیداندا بەرگەی چەوسانەوەی گرتووە |
| ٥:١٨-٢٠ | باڵوێزی مەسیح بووە و بانگ کراوە کە مزگێنی بدات |
| ٦:٣-٤ | هەوڵی داوە کە ژیانێکی نموونەیی بژی تاکو کەسانی دیکە لە خودا دوور نەخاتەوە |
| ٦:٦ | بە پاکی ژیاوە، لە مزگێنی مەسیح تێگەیشتووە و بە ئارامی و پشوودرێژییەوە لەگەڵ باوەڕدارانی کۆرنسۆس جوڵاوەتەوە |
| ٦:٧ | ڕاستگۆ و پڕ لە هێز و توانای خودا بووە |
| ٦:٨ | یەکەم جار و بۆ هەمیشە لەگەڵ خودا ڕاست بووە |
| ٧:٢؛ ١١:٧-٩ | هەرگیز کەسی بە لاڕێدا نەبردووە یان کەسانی دیکەی بە قازانجی خۆی بەکارنەهێناوە |
| ٨:٢٠-٢١ | بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە ئەو پارە و هاوکارییەی گرتووەتە ئەستۆ کە باوەڕدارانی کۆرنسۆس بۆ کڵێسای ئۆرشەلیمیان کۆکردبووەوە |
| ١٠:١-٦ | بۆ ئەنجامدانی کاری خودا چەکەکانی خودای بەکارهێناوە، نەک هی خۆی |
| ١٠:٧-٨ | دڵنیا بووە لەوەی کە سەربە خودایە |
| ١٠:١٢-١٣ | شانازی بە خۆیەوە نەکردووە، بەڵکو شانازی بە خوداوە کردووە |
| ١٠:١٤-١٥ | دەسەڵاتی هەبووە چونکە مزگێنی مەسیحی پێدابوون |
| ١١:٢٣-٣٣ | لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا بەرگەی ئازار و مەترسی گرتووە |
| ١٢:٢-٤ | بینین و ئاشکراکردنێکی زۆر مەزنی پێ بەخشراوە |
| ١٢:٦ | ژیانێکی نموونەیی بۆ باوەڕدارانی دیکە ژیاوە |
| ١٢:٧-١٠ | بەردەوام بێفیز بوو بەهۆی ئەو «دڕکەی» لە جەستەیدا بووە کە خودا نەیدەویست ڕزگاری بکات لەدەستی |
| ١٢:١٢ | لەنێویاندا پەرجووی کردووە |
| ١٢:١٩ | هەمیشە ویستوویەتی لە ڕووی ڕۆحییەوە کەسانی دیکە بەهێز بکات |
| ١٣:٤ | پڕ بووە لە هێز و توانای خودا |
| ١٣:٥-٦ | لە تاقیکردنەوەکە دەرچووە |
| ١٣:٩ | هەمیشە گرنگی بەوە داوە کە منداڵە ڕۆحییەکانی ببنە باوەڕداری پێگەیشتوو |
زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی نامەی گەلاتیا
|
١. ڕەسەنبوونی ئینجیل (
١:١-
٢:٢١
)
٢. گەورەیی ئینجیل ( ٣:١- ٤:٣١ ) ٣. ئازادیی ئینجیل ( ٥:١- ٦:١٨ ) |
پۆڵس ئەم نامەیەی نووسی تاکو بەرگری لە نێردراویێتی خۆی و دەسەڵاتی ئینجیل بکات وەکو وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانەی کە مامۆستایانی درۆزن دەیانکردە سەریان. باوەڕدارانی گەلاتیا خەریک بوو پشتیان لە باوەڕ دەکرد و بەرەو کاروباری ئایینی وشک هەنگاویان دەنا. کێشەی نێوان ئینجیل و شەریعەتی وشکی ئایینی هەتا ئێستاش بەردەوامە. ڕەنگە زۆر کەس وامان لێبکەن کە بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خودا پشت بە ڕێوڕەسمی ئایینی یان جێبەجێکردنی کۆمەڵە ڕێسا و یاسایەکی دیاریکراو ببەستین. ئێمەی شوێنکەوتووانی مەسیح دەستبەسەر نەکراوین، بەڵکو کەسانێکی ئازادین. بۆ پاراستنی ئەو ئازادییەمان، دەبێت لە مەسیح نزیک بین و لە دژی هەرکەسێک بوەستینەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن دەتوانین بە کۆمەڵە ڕێگایەکی دیکە ڕزگاریمان بەدەست بهێنین. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| شەریعەت | کۆمەڵێک مامۆستای جولەکە پێداگرییان لەسەر ئەوە دەکرد کە باوەڕدارە ناجولەکەکان دەبێت گوێڕایەڵی شەریعەت و دابونەریتی جولەکە بن. ئەوان باوەڕیان وابوو کە کەسێک ڕزگاری دەبێت لە گوناهەکانی کاتێک کە شوێن شەریعەتی موسا دەکەوێت (تیشکیان خستبووە سەر خەتەنەکردن، کە نیشانەی بەڵێنە) لەگەڵ باوەڕ بە عیسای مەسیح. پۆڵس لە دژیان وەستایەوە لە ڕێگەی نیشاندانی ئەوەی کە شەریعەت ناتوانێت هیچ کەسێک ڕزگار بکات. | ئێمە لە ڕێگەی پاراستنی شەریعەتی پەیمانی کۆن، تەنانەت جێبەجێکردنی دە ڕاسپاردەکەی موساوە ڕزگارمان نابێت. شەریعەت ڕۆڵی ڕێنمایی بینی و نیشانی داین کە پێویستمان بە لێخۆشبوونە. مەسیح داواکاری و فەرزەکانی شەریعەتی بۆ ئێمە جێبەجێ کرد. بە مەبەستی ڕزگاربوون دەبێت پشت بەو ببەستین. تەنها ئەو دەتوانێت ئێمە لەگەڵ خودا ئاشت بکاتەوە. |
| باوەڕ | ئێمە لە ڕێگەی دیاریی پڕ لە بەخشندەیی خوداوە لە دەستی حوکمی خودا و سزای گوناه ڕزگارمان بووە. ئێمە بە باوەڕەوە ڕزگاریمان وەرگرت، لە ڕێگەی متمانەکردن بە یەزدان، نەک شتێکی دیکە. بوون بە باوەڕدار بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی نییە بە دەستپێشخەری ئێمە، بژاردەی ژیرانە یان کەسایەتی باش. تەنها لە ڕێگەی باوەڕکردن بە خودا دەتوانین لەبەردەمی ڕاستودروست بین. | خودا تۆی قبوڵ کردووە چونکە تەنها باوەڕت بە عیسای مەسیح هەیە. نابێت هەرگیز قسەی دیکە بخەیتە پاڵ ئەم ڕاستییەوە یان بیگۆڕیت. ئێمە لە ڕێگەی باوەڕەوە ڕزگارمان بووە نەک ئەنجامدانی کاری باش. ئایا متمانەی تەواوت بە مەسیح هەیە؟ تەنها ئەو دەتوانێت لێت خۆشبێت و پەیوەندیت لەگەڵ خودا بۆ دروست بکات. |
| ئازادی | نامەکە بۆ کڵێساکانی گەلاتیا بەڵێننامەی ئەو ئازادییەیە کە وەکو شوێنکەوتووی مەسیح بەدەستیدەهێنین. ئێمە لەژێر حوکمی شەریعەت و دابونەریتی جولەکەدا نین، هەروەها لەژێر دەسەڵاتی ئۆرشەلیمدا نین. باوەڕبوون بە مەسیح ئازادی ڕاستەقینەمان لە دەست گوناه و هەوڵدانی بێ بەرهەمی ئاشتبوونەوە لەگەڵ خودا لە ڕێگەی پاراستنی شەریعەتەوە بەدوای خۆیدا دێنێت. | ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح ئازادین و هاوکات ئازادی ئیمتیاز و شانازییە. ئێمە ئازاد نین بۆ ئەوەی سەرپێچی فەرمانی مەسیح بکەین و کاری بەدڕەوشتی ئەنجام بدەین، بەڵام ئێمە ئازادین کە خزمەتی مەسیحی زیندووبووەوە بکەین. با ئازادییەکەمان بۆ خزمەتکردن و دەربڕینی خۆشەویستی بەکاربهێنین نەک ئەنجامدانی کاری خراپە. |
| ڕۆحی پیرۆز | ئێمە لە ڕێگەی کاری ڕۆحی پیرۆزەوە بووین بە شوێنکەوتووی عیسای مەسیح. ڕۆحی پیرۆز ژیانی نوێمان پێدەبەخشێت؛ تەنانەت ئەو باوەڕەی کە هەمانە بەهرەی ڕۆحی پیرۆزە. ڕۆحی پیرۆز فێرمان دەکات، ڕێنماییمان دەکات، ڕابەرایەتیمان دەکات و هێزمان پێدەبەخشێت. لەژێر چنگی ئارەزووە دنیاییەکانمان ڕزگارمان دەکات و تێماندا خۆشەویستی و خۆشی و ئاشتی و چەندین گۆڕانکاری مەزنی دیکە ئەنجام دەدات. | کاتێک ڕۆحی پیرۆز ڕابەرایەتیمان دەکات، بەرهەمی خۆی لە ئێمەدا دروست دەکات. وەکو چۆن بە باوەڕەوە ڕزگارمان بووە نەک هەڵسوکەوت و کار و کردەوەکانمانەوە، بە هەمان شێوە لە ڕێگەی باوەڕەوە گەشە دەکەین. ئەگەر باوەڕ بە مەسیح بهێنین ئەوا ڕۆحی پیرۆز لە ناخماندا نیشتەجێ دەبێت و یارمەتیمان دەدات کە بۆ مەسیح بژین. لە ڕێگەی شوێنکەوتنی ڕێنماییەکانی ڕۆحی پیرۆزەوە، گوێڕایەڵی مەسیح بە. |
شارەکانی گەلاتیا ( گەلاتیا ١:١- ٦:١٨ )
نیشانەکانی ئینجیلی ڕاستەقینە و ئینجیلە ناڕاستەکان ( گەلاتیا ١:١١ )
| نیشانەکانی ئینجیلی ناڕاست | نیشانەکانی ئینجیلی ڕاستەقینە | ||
|---|---|---|---|
| ٢:٢١ | مردنی مەسیح وەکو شتێکی بێ واتا دەبینێت | ١:١١-١٢ | پێمان دەڵێت کە خودا سەرچاوەی ئینجیلە |
| ٣:١٢ | دەڵێت کە دەبێت خەڵک گوێڕایەڵی شەریعەت بن بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت | ١:١١-١٢ | دەزانێت کە ژیان لە ڕێگەی مردنەوە بەدەستدێت؛ ئێمە باوەڕ و متمانەمان بە کوڕی خودا هەیە کە ئێمەی خۆشویست و لە پێناو ئێمەدا مرد تاکو بەرامبەر گوناه بمرین و بۆ مەسیح بژین |
| ٤:١٠ | هەوڵ دەدات لە ڕێگەی جێبەجێکردنی هەندێک ڕێوڕەسمی ئایینی خودا ڕازی بکات | ٣:١٤ | ڕوونی دەکاتەوە کە هەموو باوەڕداران بەهۆی باوەڕەوە ڕۆحی پیرۆزیان هەیە |
| ٥:٤ | بۆ ڕاستودروستبوون لەبەردەم خودا پشت بە شەریعەت دەبەستێت | ٣:٢١-٢٢ | ڕایدەگەیەنێت کە لە ڕێگەی پاراستنی شەریعەتەوە ڕزگارمان نابێت؛ تەنها لە ڕێگەی باوەڕمان بە مەسیح ڕزگاری بەدەستدێت کە بۆ هەموو کەسێک بەردەستە |
| ٣:٢٦-٢٨ | دەڵێت کە هەموو باوەڕداران لەگەڵ مەسیحدا بوونەتە یەک، هەر بۆیە جیاکاری بە هیچ شێوەیەک جێگەی نابێتەوە | ||
| ٥:٢٤-٢٥ | ڕایدەگەیەنێت کە ئێمە لە چنگی گوناه ڕزگارمان بووە و هێزی ڕۆحی پیرۆز پڕ و ڕێنماییمان دەکات. |
بەجولەکەکەرەکان و پۆڵس ( گەلاتیا ٢:٤-٥ )
| ئەوەی کە بەجولەکەکەرەکان لەبارەی پۆڵسەوە دەیانگوت | بەرگریکردنی پۆڵس |
|---|---|
| پۆڵس ڕاستیی دەشێوێنێت | پەیامەکەی لە لایەن خودی مەسیحەوە وەرگرتووە ( گەلاتیا ١:١١-١٢ ) |
| ناپاکی بەرامبەر باوەڕی جولەکە دەکات | پۆڵس یەکێک بوو لە جولەکە توندڕەوەکانی سەردەمی خۆی. لەگەڵ ئەوەشدا لە کاتی یەکێک لە کارە گرنگەکانیدا خودا لە ڕێگەی بینینێکەوە لەبارەی مژدەی عیسای مەسیح ژیانی گۆڕی ( ١:١٣-١٦ ؛ کردار ٩:١-٣٠ ). |
| گوتیان کە پۆڵس سازشی لەسەر پەیامەکەی کردووە بۆ ناجولەکەکان و شتەکانی بۆیان ئاسان کردووە. | نێردراوانی دیکە ڕایانگەیاند کە ئەو پەیامەی پۆڵس بڵاوی دەکاتەوە ئینجیلی ڕاستەقینەیە ( ٢:١-١٠ ). |
| دەیانگوت کە شەریعەتی موسا لەبەرچاو ناگرێت و پشتگوێی دەخات. | پۆڵس شەریعەتی گەڕاندەوە بۆ شوێنی گونجاوی خۆی و بە هیچ شێوەیەک بێڕێزی بە شەریعەت نەکردووە. |
ئایا هێشتا دەبێت گوێڕایەڵی یاساکانی شەریعەتی پەیمانی کۆن ببین؟ ( گەلاتیا ٣:٢٤-٢٥ )
کاتێک پۆڵس دەڵێت ناجولەکەکان چیتر پەیوەست نین بەم یاسایانەوە، ناڵێت کە ئەمڕۆ پەیمانی کۆن بەسەر ئێمەدا جێبەجێ نابێت. بەڵکو دەڵێت ڕەنگە کۆمەڵە یاسایەکی دیاریکراو بەسەر ئێمەدا جێبەجێ نەکرێت. لە پەیمانی کۆن سێ جۆر یاسامان هەیە: یاسای تایبەت بە ڕێوڕەسمی ئایینی. ئەم یاسایە بە تایبەتی پەیوەندی هەیە بە پەرستنی گەلی ئیسرائیلەوە. بۆ نموونە بڕوانە ( لێڤییەکان ١:١-١٣ ). ئامانجی سەرەکی ئەوە بوو کە ئاماژە بە عیسای مەسیح بکات. بۆیە ئەم یاسایانە لە دوای مردن و هەستانەوەی مەسیح چیتر پێویست نین. لە کاتێکدا کە چیتر پەیوەست نین بە یاسای ڕێوڕەسم، بنەماکانی پشت ئەو یاسایانە کە بریتییە لە پەرستن و خۆشویستنی خودای پیرۆز بەسەرماندا جێبەجێ دەبێت. باوەڕدارە جولەکەکان زۆر جار تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای ڕێوڕەسمیان دەخستە پاڵ باوەڕدارە ناجولەکەکان. یاسای شارستانی ئەم جۆرە یاسایە باسی ژیانی ڕۆژانەی گەلی ئیسرائیل دەکات. بۆ نموونە بڕوانە ( دواوتار ٢٤:١٠-١١ ). لەبەر ئەوەی کۆمەڵگا و کەلتوری هاوچەرخ زۆر جیاوازە، هەندێک لەم ڕێنماییانە ناکرێت بە تایبەتی جێبەجێ بکرێن. بەڵام پێوەر و بنەماکانی پشت ئەو یاسایانە پێویستە هەڵسوکەوت و ئاکارمان بپارێزن. ناوبەناو پۆڵس داوای لە باوەڕداران دەکرد کە شوێن هەندێک لەم یاسایانە بکەون، نەک لەبەر ئەوەی کە فەرز بوو لەسەریان، بەڵکو بۆ ئەوەی یەکبوون لەنێویاندا پەرە پێبدات. یاسای ئاکاری (ڕەوشتی) ئەم جۆرە یاسایانە فەرمانی ڕاستەوخۆن لەلایەن خوداوە، بۆ نموونە دە ڕاسپاردەکەی موسا ( دەرچوون ٢٠:١-١٧ ). پێویستی بە گوێڕایەڵییەکی زۆر هەیە. ئەوە سروشت و ویست و خواستی خودا ئاشکرا دەکات، وە هەتا ئێستاش بەسەر ئێمەشدا جێبەجێ دەبێت. ئێمە دەبێت ئەم یاسا ئاکارییە جێبەجێ بکەین نەک بۆ ئەوەی ڕزگاریی بەدەستبهێنین، بەڵکو بۆ ئەوەی بە ڕێگەیەک بژین کە خودا دڵخۆش دەکات.سێ جۆر بەلاڕێدابردنی پەیامی مەسیح ( گەلاتیا ٤:٨-٢٠ )
هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی باوەڕبوون بە مەسیح، هەوڵ و تەقەلا هەبوو بۆ لەناوبردن یان بەلاڕێدابردنی پەیامی مەسیح و بزوتنەوەکە. سێ لەو هەوڵانە کێشە و گرفتێکی زۆری دروست کرد و هەتا ئێستاش لە شێوازی جیاوازدا خۆیان دەنوێنن. ئەم سێ گروپە نائاساییە پێچەوانەی پەیامی ڕاستەقینەی مەسیحن.| گروپ | پێناسەیان بۆ باوەڕداری مەسیح | گرنگیدانی سەرەکی | مەترسی | پرسیاری کردەیی |
|---|---|---|---|---|
| دەستەی جولەکەپەروەر | باوەڕداران بە مەسیح لەڕاستیدا جولەکەن کە عیسایان وەکو ڕزگارکەری بەڵێندراو قبوڵە. هەر بۆیە هەر ناجولەکەیەک بیەوێت ببێتە باوەڕداری مەسیح، ئەوا پێویستە پێشوەخت ببێتە جولەکە. | بە چاوێکی زۆر تایبەتەوە لە کتێبی پیرۆز دەڕوانی، هەروەها هەڵبژاردنی جولەکەکان وەکو گەلی خۆی لە لایەن خوداوە. نەیاندەویست فەرمانەکانی خودا پشتگوێ بخرێن یان پێشێل بکرێن. | دابونەریت و پێوەری مرۆڤانەیان بۆ شەریعەتی خودا زیاد دەکرد. هەروەها ئەو بابەتە ڕوونەیان لە کتێبی پیرۆزدا وەلاوە دەنا کە تێیدا بە ڕوونی خودا باسی گرنگیدان بە هەموو نەتەوەکان دەکات. | ئەو ڕاستییە بەرز دەنرخێنیت کە خودا گەلێکی تایبەتی هەڵبژارد و لە ڕێگەی ئەوانەوە کەسێکی پێ بەخشیوین کە لێخۆشبوون و ژیانی هەتاهەتایی بۆ هەموو کەسێک دەستەبەر دەکات. |
| دەستەی ئایینپەروەر | شوێنکەوتووانی مەسیح ئەو کەسانەن کە بەپێی لیستێکی دوورودرێژی «ئەم کارانە ئەنجام مەدە» دەڕۆن. بە ئیش و کاری باش دەتوانیت دڵی خودا بەدەستبهێنیت. | دانیان بەوەدا دەنا کە گۆڕانکاریی ڕاستەقینە کە خودا دەیهێنێتە بەرهەم دەبێت ڕەفتار و ئاکاریشت بگۆڕێت. | لەسەر ئەو باوەڕە بوون کە خۆشەویستیی خودا دەبێت بەدەستبێت نەک ئەوەی کە بەبێ بەرامبەر قبوڵی بکەیت. باوەڕبوونیان بە مەسیح بۆ چەند ڕێسا و یاسایەکی مەحاڵ نزم کردبووە، هەروەها مژدەی خۆشیی مەسیحیان بۆ هەواڵی ناخۆش گۆڕیبوو. | بەو ئەندازەیەی کە گۆڕانکاریی لە کرداردا گرنگە، دەتوانیت ئەوە ببینیت کە لەوانەیە خودا حەز بکات کۆمەڵە گۆڕانکارییەک لە تۆدا بهێنێتە ئاراوە لە جێگەی کەسانی دیکە؟ |
| دەستەی پاشاگەردانی | باوەڕداران لە سەرووی شەریعەتەوە دەژین. پێویستیان بە هیچ ڕێنوێنییەک نییە. وشەکانی خودا هێندەی ئەو ڕاستەڕێکردنە کەسییەمان گرنگ نییە کە خودا دەیکات. | دانیان بەوەدا دەنا کە لێخۆشبوون لەلایەن خوداوە پەیوەست نییە بەوەی کە دەبێت ئێمە بەپێی پێوەر و بنەما تەواوەکانی ئەو بژین. لێخۆشبوون دیارییەکە بە باوەڕەوە بەدەست دێت کە مەسیح بە مردنی لەسەر خاچ بۆی دەستەبەر کردین. | لەبیریان چووە کە باوەڕدارنیش مرۆڤن و بەردەوام شکست دەخۆن کاتێک هەوڵ دەدەن تەنها بەو جۆرە بژین کە هەست دەکەن خودا دەیەوێت. | کاتێک کە بەهۆی ڕزگارییەکەیەوە بە شێوەیەکی کردەیی سوپاسگوزاری خۆت بۆ خودا دەردەخەیت، دان بەوەدا دەنێیت کە بەردەوام پێویستت بە ڕێنمایی و فەرمانەکانی خودایە. |
| دەستەی پەیامی ڕاستەقینەی مەسیح | ئەو کەسانەن کە بە جەستە و دەروون باوەڕیان وایە کە مردنی مەسیح ڕێگەی بە یەزداندا کە لێخۆشبوون و ژیانی هەتاهەتاییان وەکو دیاری پێ ببەخشێت. ئەوان ئەو دیارییەیان لە ڕێگەی باوەڕەوە قبوڵ کرد و هەوڵ دەدەن بە سوپاسگوزارییەوە گوێڕایەڵانە بژین بەهۆی ئەو کارەی کە خودا بۆی ئەنجام داون. | باوەڕبوون بە مەسیح کەسیی و گشتییە کە بە دڵ باوەڕ دەکەیت و بە زار دانی پێدا دەنێیت. پەیوەندیمان لەگەڵ خودا و ئەو هێزەی کە دەستەبەری دەکات گوێڕایەڵبوون دێنێتە بەرهەم. ئێمە کە لێخۆشبوون و ژیان جاویدانیمان وەگرتووە، ڕۆژانە هەوڵ دەدەین بە یارمەتی یەزدان ئەو ژیانە بژین. | خۆپاراستن لەو مەترسییانەی سەرەوە. | ئەوانەی کە لێتەوە نزیکن، چۆن باسی باوەڕەکەت دەکەن؟ پێیان وایە کە تۆ بۆ ئەوە دەژیت کە خودا قبوڵت بکات یان دەزانن کە دەژیت چونکە خودا بەهۆی مەسیحەوە قبوڵی کردوویت؟ |
ئارەزووە خراپەکانی ئێمە و بەرهەمی ڕۆحی پیرۆز ( گەلاتیا ٥:١٦-٢٦ )
ویست و خواستی ڕۆحی پیرۆز هەمیشە لە دژی ئارەزووە خراپەکانمان دەبن. ئەو دووە لە جەنگێکی ڕۆحیدان لە دژی یەکتری.| ئارەزووە خراپەکانمان | بەرهەمی ڕۆحی پیرۆز |
|---|---|
| خراپ | باش |
| وێرانکەر | بنیادنەر |
| بە ئاسانی هەڵدەچێت | بە زەحمەت گڕ دەگرێت |
| بە زەحمەت دادەمرکێتەوە | بە ئاسانی دادەمرکێتەوە |
| خۆپەرست | خۆبەخش |
| ستەمکار و حەزی خاوەنداریێتی | ئازادی و گرنگیدان |
| ڕەوشت سووک | بەرزبوونەوە |
| گوناهاوی | پیرۆز |
| لەناوبەر | ژیانی هەتاهەتایی |
خراپەکاری و چاکەکاری ( گەلاتیا ٥:١٩-٢٣ )
کتێبی پیرۆز ئاماژە بە هەندێک کار و هەڵسوکەوتی دیاریکراو دەکات کە یان ئەوەتا ڕاستن یان چەوت. بڕوانە ئەم لیستەی خوارەوە. ئایا هیچ کام لەوانەی کە لە ستوونی خراپەکاریدا هاتووە کار دەکەنە سەر تۆ؟| خراپەکاری (پشتگوێخستنی خودا و کەسانی دیکە) | چاکەکاری (بەرهەمەکانی ژیان بۆ خودا) |
|---|---|
| داوێنپیسی ( گەلاتیا ٥:١٩ ) | خۆشەویستی ( گەلاتیا ٥:٢٢ ) |
| گڵاوی ( گەلاتیا ٥:١٩ ) | خۆشی ( گەلاتیا ٥:٢٢ ) |
| هەوەس ( کۆلۆسی ٣:٥ ) | ئاشتی ( گەلاتیا ٥:٢٢ ) |
| دوژمنایەتی ( گەلاتیا ٥:٢٠ ) | ئارامگرتن ( گەلاتیا ٥:٢٢ ) |
| یاخیبوون ( گەلاتیا ٥:٢٠ ) | نیانی ( گەلاتیا ٥:٢٢ ) |
| دڵپیسی ( گەلاتیا ٥:٢٠ ) | چاکە ( گەلاتیا ٥:٢٢ ) |
| تووڕەبوون ( گەلاتیا ٥:٢٠ ) | دڵسۆزی ( گەلاتیا ٥:٢٢ ) |
| خۆپەرستی ( گەلاتیا ٥:٢٠ ) | دڵنەرمی ( گەلاتیا ٥:٢٣ ) |
| دووبەرەکی ( گەلاتیا ٥:٢٠ ) | بەسەرخۆدا زاڵبوون ( گەلاتیا ٥:٢٣ ) |
| ناکۆکی ( گەلاتیا ٥:٢٠ ) | |
| لەخۆباییبوون ( دووەم کۆرنسۆس ١٢:٢٠ ) | |
| چاوپیسی ( گەلاتیا ٥:٢١ ) | |
| کوشتن ( ئاشکراکردن ٢٢:١٢-١٦ ) | |
| بتپەرستی ( گەلاتیا ٥:٢٠ ؛ ئەفەسۆس ٥:٥ ) | |
| جادووگەری ( گەلاتیا ٥:٢٠ ) | |
| سەرخۆشی ( گەلاتیا ٥:٢١ ) | |
| ڕابواردن ( لۆقا ١٥:١٣ ؛ گەلاتیا ٥:٢١ ) | |
| فێڵکردن ( یەکەم کۆرنسۆس ٦:٨ ) | |
| بەڕەڵایی ( یەکەم کۆرنسۆس ٦:٩-١٠ ) | |
| هاوڕەگەزخوازی ( یەکەم کۆرنسۆس ٦:٩-١٠ ) | |
| چاوچنۆکی ( یەکەم کۆرنسۆس ٦:٩-١٠ ؛ ئەفەسۆس ٥:٥ ) | |
| دزیکردن ( یەکەم کۆرنسۆس ٦:٩-١٠ ) | |
| درۆکردن ( ئاشکراکردن ٢٢:١٢-١٦ ) |
زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی نامەی ئەفەسۆس
|
١. یەکبوون لەگەڵ مەسیح (
١:١-
٣:٢١
)
٢. یەکبوون لەنێو جەستەی مەسیحدا ( ٤:١- ٦:٢٤ ) |
پۆڵس لەم نامەیەدا ئەو شتە نایابانە ڕوون دەکاتەوە کە بەهۆی مەسیحەوە بەدەستمان هێناوە، وە وەکو جەستە باسی کڵێسا دەکات بۆ دەرخستنی یەکبوونی ئامانج و نیشاندانی ئەوەی کە چۆن هەر تاکێکی باوەڕدار ئەندامێکی جەستەیە کە دەبێت لەگەڵ ئەندامەکانی دیکەدا کار بکات. لە ژیانی خۆماندا، دەبێت کار بکەین بۆ لەناوبردن و ڕیشەکێشکردنی پاشملە قسەکردن، بوختان، ڕەخنەگرتن، ئیرەیی و تاڵی چونکە ئەمانە ڕێگری دەکەن لە یەکبوونی نێو کڵێسا. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| ئامانجی خودا | بەپێی پلان و بەرنامەی هەتاهەتایی خودا کە پڕە لە خۆشەویستییەکەی، ئەو ڕزگاریمان بەڕێوە دەبات و جێبەجێی دەکات و جێگیری دەکات. | کاتێک لە ڕێگەی متمانەکردن بە مەسیح وەڵامی خۆشەویستییەکەی دەدەینەوە، ویست و ئامانجی ئەو دەبێتە ئەرکی ئێمە. ئایا بڕیارت داوە کە ئامانجەکانی خودا بەدیبهێنیت؟ |
| عیسا چەق و ناوەندە | عیسا وەکو چەقی ئەم گەردوونە بەرز و مەزنە و مێژوو تیشکی دەخاتە سەر. ئەو سەری جەستەیە کە کڵێسایە. ئەو بەدیهێنەر و ڕاگری تەواوی گەردوونە. | لەبەر ئەوەی مەسیح چەقی هەموو شتێکە، دەبێت بە شێوەیەکی سەرەکی و بەردەم پشت بە هێز و تواناکەی ببەستیت. بەوەوە دەست پێبکە کە هەموو لەپێشینەکانی ژیانت بخەیتە ژێر ڕکێفی ئەوەوە. |
| کڵێسای زیندوو | پۆڵس باسی سروشتی کڵێسا دەکات. کڵێسا لەژێر دەسەڵاتی مەسیحدا جەستەیەکی زیندوو و خێزان و شوێنی نیشتەجێبوونە. خودا لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزیەوە توانای تایبەتی بە باوەڕداران بەخشیوە تاکو کڵێسا بنیاد بنێن. | ئێمە بەشێکین لە جەستەی مەسیح، بۆیە دەبێت بە یەکبوون لەگەڵ ئەو بژین. هەڵسوکەوت و ئاکارمان دەبێت هاوشانی ئەم پەیوەندییە زیندووە بێت. توانا و بەهرە خوداییەکانت بۆ تەیارکردنی باوەڕداران بە مەبەستی خزمەتکردن بەکاربهێنە. ئەرکی خۆت لەنێو کڵێسای زیندوودا جێبەجێ بکە. |
| خێزانی نوێ | لەبەر ئەوەی خودا لە ڕێگەی مەسیحەوە سزای گوناهەکانی ئێمەی داوە و لێمان خۆشبووە و لەگەڵ خودا ئاشت بووینەتەوە؛ واتا لە خودا نزیک کەوتووینەتەوە. ئێمە کۆمەڵگایەکی نوێین، خێزانێکی نوێین. یەکبوون لەگەڵ مەسیح واتا دەبێت وەکو ئەندامی یەک خێزان هەڵسوکەوت لەگەڵ یەکتر بکەین. | ئێمە بەهۆی مەسیحەوە یەک خێزانین، بۆیە نابێت هیچ ڕێگری و بەربەست و دووبەرەکی و لێکترازانێک لەنێوانماندا هەبێت، هەروەها نابێت جیاکاری جێگەی ببێتەوە. ئێمە هەموومان سەربە ئەوین، بۆیە دەبێت بە سازگاری لەگەڵ یەکتر بژین. |
| ڕەفتاری شوێنکەوتووی مەسیح | پۆڵس هانی هەموو باوەڕداران دەدات کە دانا و چالاک بن و بەرپرسیاریێتییە خێزانییەکانیان لە ئەستۆ بگرن. وەکو کۆمەڵگایەکی نوێ، دەبێت بەپێی پێوەر و بنەما نوێیەکانی مەسیح بژین. | خودا ڕۆحی پیرۆزی خۆی دابین دەکات بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین بەو جۆرە بژین کە ئەو دەیەوێت. بۆ وەگەڕخستنی هێز و توانای ڕۆحی پیرۆز، دەبێت ئارەزووە خراپەکانمان وەلاوە بنێین و هێزی ژیانی ئەو بەکاربهێنین. ویست و خواستەکانت بە مەسیح بسپێرە و کەسانی دیکەت خۆشبوێت. |
هەڵکەوتەی ئەفەسۆس ( ئەفەسۆس ١:١- ٦:٢٤ )
ژیانمان پێش و پاش ناسینی مەسیح ( ئەفەسۆس ٢:١-١٠ )
| پێش ناسینی مەسیح | پاش ناسینی مەسیح |
|---|---|
| مردن بەهۆی سەرپێچی و گوناهەوە | لەگەڵ مەسیحدا زیندوو کراینەوە |
| تووڕەیی خودامان لەسەر بوو | کەوتینە بەر بەزەیی خودا و ڕزگاریمان وەرگرت |
| شوێن ڕێگاکانی ئەم جیهانە دەکەوتین | شوێن مەسیح و ڕاستی دەکەوین |
| دوژمنی خودا بووین | ڕۆڵەی خوداین |
| کۆیلەی شەیتان بووین | بەهۆی یەکبوون لەگەڵ مەسیح ئازادین لەوەی کە خۆشەویستی دەرببڕین و خزمەت بکەین و لەگەڵی دابنیشین |
| شوێن بیر و ئارەزووە خراپەکانی خۆمان دەکەوتین | لەگەڵ مەسیحدا بەرز کراینەوە و شکۆدار کراین |
یەکبوونی هەموو باوەڕداران ( ئەفەسۆس ٤:٤-٦ )
| باوەڕداران لەمانەدا یەکن | لەم ڕێگایانەوە دەتوانین ئەزموونی یەکبوونەکەمان بکەین |
|---|---|
| جەستە | کۆبوونەوەی باوەڕداران |
| ڕۆح | ڕۆحی پیرۆز کە کۆبوونەوەی باوەڕداران چالاک دەکات |
| ئومێد | ئەو داهاتووە شکۆدارەی کە بانگ کراوین بۆی |
| پەروەردگار | مەسیح، کە ئێمە هەموومان سەربە ئەوین |
| باوەڕ | ئەو بەڵێنەی کە تەنها بە مەسیحمان داوە |
| لەئاوهەڵکێشان | لەئاوهەڵکێشان، نیشانەی چوونە نێو کڵێسا |
| خودا | خودا کە باوکمانە و بۆ هەتاهەتایە دەمانپارێزێت |
چەکی خودا بۆ ئێمە ( ئەفەسۆس ٦:١٠-١٨ )
ئێمە لە جەنگێکی ڕۆحیداین؛ هەموو باوەڕداران ڕووبەڕووی هێرشی شەیتان دەبنەوە، چونکە چیتر سەربە شەیتان نین. لێرەدا پۆڵس پێمان دەڵێت کە هەموو بەشێکی چەکی خودا بۆ بەرگریکردن لە دژی شەیتان بەکاربهێنین و لە ناوەڕاستی ئەو هێرشانەدا دڵسۆز و وەفادار بین بەرامبەر بە خودا.| چەک | بەکارهێنان | سوود |
|---|---|---|
| پشتێن | ڕاستی | شەیتان بە درۆکردن دەجەنگێت، وە هەندێک کات درۆکانی زۆر لە ڕاستی دەچن؛ بەڵام تەنها باوەڕداران ڕاستیی خودایان هەیە کە دەتوانێت درۆکانی شەیتان تێک بشکێنێت. |
| زرێ (یان سپەر) (جلێکی ئاسنینە بۆ پاراستنی سنگی سەرباز لە کاتی جەنگدا.) | ڕاستودروستی | زۆر جار شەیتان هێرش دەکاتە سەر دڵمان، کە شوێنی هەست و سۆز و بەها و متمانەیە. ڕاستودروستی خودا ئەو چەکەیە کە دڵمان دەپارێزێت و دڵنیامان دەکاتەوە لە قبوڵبوونمان لەلایەن خوداوە. خودا ئێمەی بەلاوە پەسەندە چونکە ئێمەی خۆشدەوێت و کوڕەکەی خۆی نارد بۆ ئەوەی لە پێناو گوناهەکانمان بمرێت. |
| پێڵاو | ئاشتی کە لە ئینجیلەوە سەرچاوە دەگرێت | شەیتان دەیەوێت پێمان بڵێت کە مزگێنیدان بە کەسانی دیکە کارێکی بێ بەهایە و سوودی نییە؛ قەبارەی کارەکە زۆر گەورەیە و کاردانەوە نەرێنییەکان لە ئاستی خۆی زیاترە. بەڵام ئەو پێڵاوەی کە خودا پێمان دەبەخشێت هانمان دەدات تاکو بەردەوام بین لەسەر ڕاگەیاندنی ئاشتی ڕاستەقینە کە بەهۆی یەکبوون لەگەڵ خودا دەتوانیت بەدەستی بهێنیت؛ هەموو کەسێک پێویستی بە بیستنی ئەم هەواڵە هەیە. |
| قەڵغان | باوەڕ، قەڵغانی باوەڕ ئێمە لە تیرە گڕدارەکانی شەیتان دەپارێزێت. لەگەڵ دید و ڕوانگەی خودا، دەتوانین ئەودیو بارودۆخەکانمان ببینین و بزانین کە بەسەر شەیتاندا سەردەکەوین. | شەیتان بە سووکایەتی و ڕێگری و وەسوەسە هێرشمان دەکاتە سەر. |
| کڵاو | ڕزگاری | شەیتان دەیەوێت کە ئێمە گومان لە خودا و عیسا و ڕزگارییەکەمان بکەین. کڵاو بیرمان لە گومانکردن لە کاری ڕزگاریی خودا دەپارێزێت. |
| شمشێر | وشەی خودا | شمشێر تاکە چەکێکی نێو ئەم لیستەیە کە بۆ هێرشکردن بەکاردێت. کاتی وا هەیە کە دەبێت هێرش بکەینە سەر شەیتان. کاتێک کە تاقی دەکرێینەوە، پێویستە متمانە بە وشەی خودا بکەین. |
زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی نامەی فیلیپی
|
١. خۆشی لە کاتی چەوسانەوەدا (
١:١-٣٠
)
٢. خۆشی لە کاتی خزمەتکردندا ( ٢:١-٣٠ ) ٣. خۆشی لە باوەڕدا ( ٣:١-٢١ ) ٤. خۆشی لە کاتی بەخشیندا ( ٤:١-٢٣ ) |
لەگەڵ ئەوەی کە پۆڵس ئەم نامەیەی لە زیندانەوە نووسیوە، بەڵام خۆشی بابەتی سەرەکی ئەم نامەیە. نهێنی ئەم خۆشییە لە پەیوەندیی لەگەڵ مەسیحدا ڕەگی داکوتاوە. خەڵکی لەم سەردەمەدا دەیانەوێت بەردەوام دڵخۆش بن، بەهۆی سەرکەوتن و شکست و نائارامی ڕۆژانەوە بەرز و نزم دەبنەوە. باوەڕداران دەبێت لە هەموو بارودۆخێکدا دڵشاد بن، تەنانەت ئەو کاتەش کە شتەکان بە باشی ناچنە پێش، کاتێک کە حەز دەکەین گلەیی و بۆڵەبۆڵ بکەین، کاتێک کە هیچ کەسێکی دیکە دڵخۆش نییە. مەسیح هێشتا حوکم دەکات، وە ئێمە هێشتا ئەو دەناسین، کەواتە هەمیشە دەتوانین خۆشحاڵ و شاد بین. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| بێفیزی | عیسا ئەوپەڕی بێفیزیی نیشان داین کاتێک ماف و ئیمتیازە خوداییەکانی وەلاوە نا و بوو بە مرۆڤ. ژیانی خۆی بەخشی بۆ ئەوەی باجی ئەو سزایە بدات کە ئێمە شایانی بووین. وەلاوەنانی خۆپەرستیی گرنگی و بایەخێکی زۆری بۆ هەموو پەیوەندییەکانمان هەیە. | ئێمە دەبێت لاسایی مەسیح بکەینەوە و خزمەتی کەسانی دیکە بکەین. دەبێت دەستبەرداری پاداشت و قازانجی کەسیی بین. کاتێک خواستەکانی خۆمان وەلاوە دەنێین، دەتوانین بە خۆشی و خۆشەویستی و میهرەبانییەوە خزمەت بکەین. |
| خۆقوربانیکردن | عیسا ئازاری چێژت و مرد بۆ ئەوەی ئێمە ژیانی هەتاهەتاییمان هەبێت. پۆڵس بە هاندان و دڵسۆزییەوە، خۆی کردە قوربانیی خزمەتکردنی پەیامی مەسیح. تەنانەت لە زیندانیش مزگێنیی دەدا. | مەسیح هێزی ئەوەمان پێدەدات کە پێداویستییە کەسییەکانمان وەلاوە بنێین. بۆ ئەوەی بتوانین هێزی مەسیح بەکاربهێنین، دەبێت لاسایی ئەو ڕابەرانە بکەینەوە کە خۆیان پشتگوێ خست و گرنگییان بە کەسانی دیکە دەدا. نابێت بە هیچ شێوەیەک خۆپەرست بین. |
| یەکبوون | لە هەموو کڵێسایەک و لە هەموو نەوەیەکدا، کۆمەڵێک شت هەن کە دەبنە مایەی دابەشکردن و لێکترازان. لە ناوەندی سەختی و ناخۆشیدا، وەستانەوە لە دژی یەکتر کارێکی ئاسانە. پۆڵس هانی باوەڕدارانی فیلیپی دەدات کە هاوڕا بن لەگەڵ یەکتر و بۆڵەبۆڵ نەکەن و پێکەوە کار بکەن. | ئێمەی باوەڕدار نابێت لە دژی یەکتر بوەستینەوە، بەڵکو دەبێت لە دژی دوژمنی هاوبەشمان دەست لەناو دەست کار بکەین. کاتێک بە خۆشەویستییەوە یەکمان گرت، هێزی مەسیح بەسەرماندا دەڕژێت. بیر لە کاری بە کۆمەڵ و یارمەتیدانی کەسانی دیکە و خۆنەویستی بکەوە. |
| ژیانی باوەڕداری | پۆڵس پیشانمان دەدات کە چۆن ژیانێکی سەرکەوتوو بەدەستبهێنین. ئەگەر زۆر لە مەسیح نزیک ببینەوە و لە ڕووی ڕۆحییەوە پێبگەین، ئەوا هەڵسوکەوتی بێفیزی و خۆکردنە قوربانییەکەی دەبێت بە هی ئێمە. عیسا سەرچاوەی هێز و ڕێنماییکەری ئێمەیە. | پەرەدان بە کەسایەتی و خەسڵەتەکانمان بە کاری خودا لە دەروونی ئێمەدا دەستپێدەکات. بەڵام گەشەکردنیش پێویستی بە خۆڕاگری، گوێڕایەڵی بۆ وشەی خودا، وە سەرنج و ڕامانی ورد هەیە. |
| خۆشی و شادی | باوەڕداران دەتوانن ئەوپەڕی ڕازیبوون و ئارامی و ئاشتیان هەبێت، بەبێ لەبەرچاوگرتنی بارودۆخەکانی ژیان. ئەم خۆشییە لە ناسینی کەسیی مەسیح و پشتبەستن بە هێز و توانای ئەو سەرچاوە دەگرێت نەک هی خۆمان. | ئێمەی باوەڕدار دەتوانین تەنانەت لە کاتی سەختی و ناخۆشیش خۆشیمان هەبێت. خۆشی لە بارودۆخی دەرەکییەوە سەرچاوە ناگرێت، بەڵکو لە هێزی دەروونییەوە دێت. ئێمە نابێت بۆ خۆشی و شادی پشت بەوە ببەستین کە هەمانە، یاخود ئەو شتەی کە ئەزموونی دەکەین، بەڵکو دەبێت پشت بە مەسیح ببەستین کە لە دەروونمانە. |
هەڵکەوتەی فیلیپی ( فیلیپی ١:١- ٤:٢٣ )
سێ هەنگاو بۆ کامڵی و تەواویی ( فیلیپی ٣:١٢ )
| ١. پەیوەندیی کامڵ و تەواو | ئێمە کامڵ و تەواوین بەهۆی ئەو یەکبوونەی کە لەگەڵ مەسیحی کامڵ و تەواوەوە هەمانە. کاتێک دەبین بە منداڵی ئەو، بێتاوان دەکرێین و بەو هۆیەوە ڕاستودروست دەبین لەبەر ئەو کارەی کە مەسیح، کوڕی خۆشەویستی خودا، بۆ ئێمەی ئەنجام دا. ئەم کامڵی و تەواوییە شتێکی ڕەهایە و هەرگیز گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، وە ئەمە ئەو پەیوەندییە تەواوەیە کە گەرەنتی ئەوە دەکات ڕۆژێک بە تەواوی کامڵ دەبین. بڕوانە ( کۆلۆسی ٢:٨-١٠ ؛ عیبرانییەکان ١٠:٨-١٤ ). |
| ٢. بەرەوپێشچوونی کامڵ و تەواو | کاتێک بەردەوام دەبین لە متمانەکردن بە مەسیح، زیاتری لەبارەوە فێر دەبین، زیاتر لێی نزیک دەبینەوە و گوێڕایەڵی دەبین، دەتوانین لە ڕووی ڕۆحییەوە گەشە بکەین و پێبگەین. بەرەوپێشچوون و گەشەکردنی ئێمە دەکرێت گۆڕانکاری بەسەردا بێت (بە پێچەوانەی پەیوەندیمان لەگەڵ مەسیح)، چونکە پەیوەندیی هەیە بە کاروباری ڕۆژانەمانەوە، هەندێک کات لە ژیاندا لە کاتەکانی دیکە زیاتر گەشە دەکەین. بەڵام ئەگەر بەردەوام بین، ئەوا بەرەو کامڵبوون هەنگاو دەنێین ( فیلیپی ٣:١٢ ). ئەم کارە باشانە کامڵ و تەواومان ناکەن، بەڵکو کاتێک خودا کامڵمان دەکات، ئێمە کاری باش بۆ خودا دەکەین. بڕوانە ( فیلیپی ٣:١-١٥ ). |
| ٣. بە تەواوی کامڵ | کاتێک مەسیح دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بمانبات بۆ شانشینە هەتاهەتاییەکەی، ئێمە شکۆدار دەبین و بە تەواوی کامڵ دەبین. بڕوانە ( فیلیپی ٣:٢٠-٢١ ). هەموو قۆناغەکانی کامڵبوون پەیوەستە بە باوەڕکردن بە مەسیح و ئەو کارەی کە ئەنجامی داوە، نەک ئەوەی کە ئێمە دەتوانین چی بۆ ئەو بکەین. ئێمە ناتوانین ببینە هۆکاری کامڵبوونی خۆمان؛ تەنها خودا «کە لە ئێوەدا ئەم ئیشە چاکەی دەستپێکردووە، هەتا ڕۆژی عیسای مەسیح تەواوی دەکات» ( فیلیپی ١:٦ ). |
ڕاهێنان بۆ ژیانی باوەڕداری ( فیلیپی ٣:١٣-١٤ )
وەک چۆن وەرزشوانەکان پێویستیان بە ڕاهێنانێکی زۆرە، ئێمەش بە هەمان شێوە دەبێت بۆ ژیانی باوەڕداریی خۆمان ڕاهێنان بکەین. ڕاهێنانێکی لەم شێوەیە پێویستی بە کات، خۆتەرخانکردن و وزەیە، ڕاهێنانی بەردەوام و خەون و بینین هەیە. ئێمە هەموومان دەبێت پەیوەست بین بە ژیانی باوەڕدارییەوە، بەڵام یەکەم جار دەبێت یاساکان بزانین بەو جۆرەی کە لە کتێبی پیرۆزدا هاتووە ( دووەم تیمۆساوس ٢:٥ ). یەکەم کۆرنسۆس ٩:٢٤-٢٧ لێکچواندنەکان: پێشبڕکێ ڕاهێنان: دەست بکە بە ڕاهێنانی باش بۆ ئەوەی دیارییەکە بەدەستبهێنیت. ئامانجی ئێمەی باوەڕدار: ئێمە ڕاهێنان دەکەین بۆ ئەوەی لە پێشبڕکێی ژیاندا ڕابکەین. بۆیە چاومان لەسەر مەسیح دادەنێین کە ئامانجەکەیە، وە بە لاڕێدا ناڕۆین یان خاو نابینەوە. کاتێک ئەوە دەکەین، پاداشتێک لە شانشینی مەسیح بەدەستدێنین. فیلیپی ٣:١٣-١٤ لێکچواندنەکان: پێشبڕکێ ڕاهێنان: تەواوی وزەت بە ئاراستەی سەرکەوتنت لە پێشبڕکێکەدا خەرج بکە ئامانجی ئێمەی باوەڕدار: ژیانی باوەڕداری تەواوی وزەمان دەبات. دەتوانین ڕابردوو لەبیر بکەین و ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان بخەینە گەڕ بۆ ئەوەی بە ئامانجەکەمان بگەین، چونکە دەزانین مەسیح بەڵێنی ژیانی هەتاهەتایی پێ بەخشیوین لە کۆتایی پێشبڕکێکەدا. یەکەم تیمۆساوس ٤:٧-١٠ لێکچواندنەکان: ڕاهێنان ڕاهێنان: ڕاهێنانی ڕۆحی یارمەتیت دەدات کە لە باوەڕ و کەسایەتیدا بەرەو پێش بڕۆیت. ئامانجی ئێمەی باوەڕدار: وەکو چۆن دەبێت ڕاهێنان بکەین بۆ ئەوەی جەستەمان ڕابهێنین، بە هەمان شێوە دەبێت ڕاهێنانی ڕۆحی بکەین بۆ ئەوەی لە ڕووی ڕۆحییەوە ڕێکوپێک و باش بین؛ کاتێک ئەوە دەکەین، دەبینە باوەڕداری باشتر، وە بەپێی ویست و خواستی خودا دەژین. ژیانێکی لەو شێوەیە وا دەکات خەڵکی سەرنجیان بەرەو لای مەسیح ڕابکێشرێت و لەم دنیا و لەو دنیاش قازانج دەکەین. دووەم تیمۆساوس ٤:٧-٨ لێکچواندنەکان: شەڕکردن، پێشبڕکێ ڕاهێنان: بە باشی ئەو شەڕە بکە کە لەبەردەمتە و هەتا کۆتایی بەردەوام بە. ئامانجی ئێمەی باوەڕدار: ژیانی باوەڕداری شەڕە لە دژی هێزە خراپەکانی دەرەوە و تاقیکردنەوە و وەسوەسەکانی ناوەوە. ئەگەر لە هەموو ئەو بارودۆخانەدا هەر بەردەوام بین لە خواپەرستی و دڵسۆزیمان بۆ خودا، ئەوا ئەویش بەڵێنی کۆتایی و حەسانەوە و تاجمان پێدەدات.زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی نامەی کۆلۆسی
|
١. ئەوەی کە مەسیح کردوویەتی (
١:١-
٢:٢٣
).
٢. ئەوەی کە باوەڕداران دەبێت بیکەن ( ٣:١- ٤:١٨ ). |
پۆڵس لەم نامەیەدا بە ڕوونی باسی ئەوە دەکات کە مەسیح باجی گوناهەکانی ئێمەی داوە، وە لەگەڵ خودا ئاشتی کردووینەتەوە. وە هێز و ڕێگەی ئەوەی نیشان داوین کە لە ڕووی ڕۆحییەوە گەشە بکەین. لەبەر ئەوەی مەسیح وێنەی تەواوی خودای نەبینراوە، کاتێک دەبینین ئەو چۆنە، درک بەوە دەکەین کە دەبێت ببینە چی. لەبەر ئەوەی مەسیح پەروەردگاری هەموو بەدیهێنراوانە، دەبێت تاجی پەروەردگاربوونی بەسەر ژیانماندا پێ ببەخشین. لەبەر ئەوەیە مەسیح سەری جەستەیە، کە دەکاتە کڵێساکەی، دەبێت پەرە بە پەیوەستبوونمان پێیەوە بدەین. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| مەسیح خودایە | عیسای مەسیح خودایە لە شێوەی مرۆڤدا، پەروەردگاری هەموو بەدیهێنراوانە، وە پەروەردگاری بەدیهێنراوە نوێیەکانیشە. ئەو وێنەی خودای نەبینراوە. مەسیح ئەزەلی و هەتاهەتاییە، دەسەڵاتی ڕەهای هەیە و لەگەڵ باوکی ئاسمانی یەکسانە. ئەو هەرەبەرز و کامڵ و تەواوە. | لەبەر ئەوەی مەسیح هەرەبەرزە و ئەوپەڕی دەسەڵاتی هەیە، دەبێت مەسیح چەقی ژیانمان بێت. داننان بە خودابوونی مەسیح واتا پەیوەندییەکەمان لەگەڵی لە هەموو شتێک گرنگتر بزانین و بەرژەوەندییەکانی ئەو لە سەرووی هەموو شتێکی دیکەوە دابنێین. |
| مەسیح سەری کڵێسایە | لەبەر ئەوەی مەسیح خودایە، سەری کڵێسایە کە دەکاتە باوەڕدارە ڕاستەقینەکانی. مەسیح دامەزرێنەر و ڕابەر و بەرزترین دەسەڵاتداری سەر زەوییە. ئەو داوامان لێدەکات کە لە کاتی بیرکردنەوە و کارەکانماندا ئەو لە سەرووی هەموو شتێکی دیکەوە دابنێین. | ئەگەر بمانەوێت مەسیح بە سەری کڵێسا قبوڵ بکەین، دەبێت ڕابەرایەتی شێوازی بیرکردنەوە و کار و کردەوەکانمانی پێ ببەخشین. هیچ کەس و گروپ و کڵێسایەک ناتوانێت هیچ دڵسۆزییەک لە دڵسۆزیی بۆ مەسیح بە گرنگتر بزانێت. |
| یەکبوون لەگەڵ مەسیح | لەبەر ئەوەی گوناهەکەمان بەخشراوە و لەگەڵ خودا ئاشت کراوینەتەوە، لەگەڵ مەسیحدا بووینەتە یەک بە جۆرێک کە ئەو یەکبوونە بە هیچ شتێک تێکناچێت. کاتێک بە باوەڕ پەیوەست دەبین بە مەسیحەوە، لەگەڵ مردن و ناشتن و هەستانەوەیدا دەبینە یەک | دەبێت بەردەوام پەیوەندیمان لەگەڵ خودا هەبێت و قسەی لەگەڵ بکەین. کاتێک وا دەکەین، هەموومان لەگەڵ مەسیح و لەگەڵ یەکتر یەک دەگرین. |
| ئایینی داهێنراو | مامۆستایانی درۆزن ئایینێکی نوێیان داهێنا کە پێداگری لەسەر یاسای دەستکرد دەکردەوە. هەروەها لە ڕێگەی خۆڕاگریی جەستەیی و بینینەوە پەرەیان بە گەشەی ڕۆحی دەدا. بەم هۆیەوە و لە ئەنجامی هەوڵە خۆپەرستییەکەیانەوە شانازی و لووتبەرزییان دروستکردبوو. | نابێت پشت بە بۆچوونی خۆمان ببەستین و لەگەڵ باوەڕەکەمان بە مەسیح تێکەڵی بکەین. هەروەها نابێت ڕێگە بدەین تینووێتیمان بۆ ئەزموونی زیاتری باوەڕ، وامان لێ بکات زیاتر لە مەسیح متمانە بە مامۆستا، دەستە یان سیستەمێکی بیروڕا بکەین. مەسیح هیوا و سەرچاوەی ڕاستەقینەی داناییە. |
هەڵکەوتەی کۆلۆسی ( کۆلۆسی ١:١- ٤:١٨ )
چۆن نوێژ بۆ باوەڕدارانی دیکە بکەین ( کۆلۆسی ١:٣-١٢ )
چەواشەکاریی باوەڕدارانی کۆلۆسی ( کۆلۆسی ١:١٥-٢٠ )
| ئایینی داهێنراو | وەڵامی پۆڵس |
| ڕۆح باشە؛ مادە خراپە ( ١:١٥-٢٠ ). | یەزدان زەوی و ئاسمانی بۆ شکۆمەندی خۆی بەدیهێنا. |
| کەسێک دەبێت شوێن ڕێوڕەسم و دابونەریت بکەوێت و سنوورەکان لەبەرچاو بگرێت تاکو ڕزگاری ببێت یان تەواو و کامڵ بێت ( ٢:١١ ، ١٦-٢٣ ؛ ٣:١١ ). | ئەمانە تەنها سێبەر بوون کە لەگەڵ هاتنی مەسیحدا نەمان. بۆ ڕزگاربوون تەنها پێویستتان بە مەسیحە. |
| دەبێت بە تەواوی واز لە جەستەت بهێنیت و لە خەڵوەتدا بژیت ( ٢:١٨-٢٣ ). | خەڵوەت لە دەستبەسەرداگرتنی بیر و ئارەزووی خراپدا هاوکاریت ناکات، بەڵکو وا دەکات هەست بە شانازی و لووتبەرزی بکەیت. |
| دەبێت فریشتەکان بپەرستین ( ٢:١٨ ). | نابێت فریشتەکان بپەرستین؛ تەنها مەسیح شایانی پەرستنە. |
| ناکرێت مەسیح مرۆڤ و پەروەردگاریش بێت ( ١:١٥-٢٠ ؛ ٢:٢-٣ ). | مەسیح خودای بەجەستەبووە؛ ئەو ئەزەلییە، سەری جەستەیە، نۆبەرەی هەموو شتێکە، هەرەبەتوانایە. |
| بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت یان ببیتە کەسێکی تەواو و کامڵ، دەبێت زانیاری نهێنی بەدەستبهێنیت، ئەمەش بۆ هەموو کەسێک بەردەست نەبوو. ( ٢:٢ ، ١٨ ). | نهێنیی خودا مەسیح خۆیەتی، وە خۆی بۆ هەمووان ئاشکرا کردووە. |
| دەبێت بایەخێکی زۆر بە دانایی مرۆڤانە و دابونەریت و فەلسەفە بدەیت ( ٢:٤ ، ٨-١٠ ؛ ٣:١٥-١٧ ). | بە تەنها ئەم شتانە دەکرێت بە لاڕێتدا ببەن و شتێکی بێ کەڵک بن، چونکە دروستکراوی دەستی مرۆڤن؛ لە جیاتی ئەوە دەبێت ئەوەمان لەبیر بێت کە مەسیح فێری کردووین و وەکو کۆتا دەسەڵات شوێن وشەکانی بکەوین. |
| زۆر باشترە کە توخمە جیاوازەکانی ئایینەکان لە یەکتر بدەین ( ٢:١٠ ). | تۆ بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح تەواو و کامڵیت؛ ئەو بە تەنها بەسە. |
| بەدڕەوشتی هیچ کێشەیەکی نییە ( ٣:١-١١ ). | خۆت لە گوناه و خراپە بپارێزە، چونکە خودا هەڵیبژاردووی بۆ ئەوەی وەکو نوێنەری مەسیحی پەروەردگار ژیانێکی نوێ بژیت. |
ڕزگاریی لە ڕێگەی باوەڕەوە ( کۆلۆسی ٢:٦-٢٣ )
| ئایین بە هەوڵی کەسیی | ڕزگاریی بە باوەڕ | |
| ئامانج | دڵخۆشکردنی خودا بە هەڵسوکەوت و کارەکانمان. | متمانە بە مەسیح دەکەین ئینجا بۆ دڵخۆشکردنی خودا دەژین. |
| ڕێگە | ڕاهێنان، خزمەتی دڵسۆزانە، خۆڕاگری و گوێڕایەڵبوون بە هیوای بەدەستهێنانی پاداشت. | داننان و ملکەچبوون و خۆسپاردنمان بە مەسیح. |
| هێز | هەوڵی باش و ڕاستگۆیانە لە ڕێگەی بڕیاری کەسییەوە. | ڕۆحی پیرۆزی دەروونمان یارمەتیمان دەدات کاری باش بۆ شانشینی مەسیح بکەین. |
| جڵەوگیری | خۆ هاندان و خۆڕاگری | ئێمە لەگەڵ مەسیح یەکین؛ مەسیح لەگەڵ ئێمە یەکە. |
| دەرئەنجامەکان | تاوانی درێژخایەن، بێزاری، خەمۆکی، شکست، ئارەزووی بەردەوامی پەسەندبوون. | خۆشی، سوپاسگوزاری، خۆشەویستی، ڕێنمایی، خزمەت، لێخۆشبوون. |
لە مردنەوە بۆ ژیان ( کۆلۆسی ٢:٢٠- ٣:١٧ )
چی ڕوودەدات کاتێک مەسیح قبوڵ دەکەین کتێبی پیرۆز چەندین نموونە و وێنە بەکاردێنێت بۆ ئەوەی فێرمان بکات چی ڕوودەدات کاتێک عیسای مەسیح دەکەینە پەروەردگاری ژیانمان. ئەمانەی خوارەوە هەندێک لەو وێنە ڕوونانەن. ١. لەبەر ئەوەی مەسیح بۆ ئێمە مرد، لەگەڵ ئەو لە خاچ دراوین. ڕۆما ٦:٢-١٣ ؛ ٧:٤-٦ دووەم کۆرنسۆس ٥:١٤ گەلاتیا ٢:٢٠ ؛ ٥:٢٤ ؛ ٦:١٤ کۆلۆسی ٢:٢٠ ؛ ٣:٣-٥ یەکەم پەترۆس ٢:٢٤ ٢. سروشتە کۆنە یاخییەکەمان لەگەڵ مەسیح مرد. ڕۆما ٦:٦ ؛ ٧:٤-٦ کۆلۆسی ٣:٩-١٠ ٣. هەستانەوەی مەسیح گەرەنتی ژیانی نوێی ئێستا و ژیانی هەتاهەتایی دواترمان لەگەڵ خۆی دەکات. ڕۆما ٦:٤ ، ١١ کۆلۆسی ٢:١٢-١٣ ؛ ٣:١ ، ٣ ئەم پرۆسەیە کە لە لەئاوهەڵکێشاندا خۆی دەرخستووە ( کۆلۆسی ٢:١٢ )، پشت بە باوەڕمان بە مەسیح دەبەستێت: ١. سروشتە کۆنە گوناهبارەکە دەمرێت (لەخاچدان). ٢. ئامادەین ژیانێکی نوێ وەربگرین (ناشتن). ٣. مەسیح ژیانێکی نوێمان پێ دەبەخشێت (هەستانەوە).گوناه بەرامبەر نیشانەکانی خۆشەویستی ( کۆلۆسی ٣:٥-١٣ )
گوناهەکانی پەیوەست بە هەڵسوکەوت و ئاکاری بەدڕەوشتانە بەدڕەوشتی، ناپاکی، هەوەس، ئارەزووی خراپ، چاوچنۆکی گوناهەکانی پەیوەست بە وتە و قسە تووڕەیی، ویست و خواستی خراپ، تۆمەت، قسەی ناشیرین، درۆکردن نیشانەکانی خۆشەویستی بەزەیی، میهرەبانی، بێفیزی، نەرمونیانی، پشوودرێژی، لێخۆشبوون پۆڵس لە ( ٣:٥ ) پێمان دەڵێت کە ئەو شتە بمرێنین کە لە یەکەم لیستدا ئاماژەمان پێکرد. لە ( ٣:٨-٩ ) دا دەڵێت کە ئەو شتانە لە خۆمان دابماڵین کە لە دووەم لیستدا هاتووە. لە ( ٣:١٢-١٣ ) پێمان گوتراوە کە ئەو شتانە لەبەر بکەین کە لە سێیەم لیستدا هاتووە. لیستی یەکەم باسی گوناهەکانی پەیوەست بە هەڵسوکەوت و ئاکاری بەدڕەوشتانە دەکات کە وێرانکەرن، لەبەر ئەو کارانەی کە دەیکەن بۆ وێرانکردنی کۆمەڵی باوەڕداران یان کڵێسا. دووەم لیست باسی گوناهەکانی پەیوەست بە وتە و قسە دەکات کە دەبنە مایەی ڕووخاندن و لەناوبردنی پەیوەندییەکان. سێیەم لیست ئەو نیشانە و تایبەتمەندییانەن کە بنیادنەری پەیوەندییەکانن و دەبێت لە ئەندامانی جەستەی مەسیحدا کە باوەڕدارانن نیشان بدرێن و دەربکەون.یاساکانی ملکەچبوون ( کۆلۆسی ٣:١٨- ٤:١ )
ئەی ژنەکان، ملکەچی مێردەکانتان بن، وەک لە شوێنکەوتووی مەسیح دەوەشێتەوە ( ٣:١٨ ). ئەی مێردەکان، ژنەکانتان خۆشبوێ، لەگەڵیان ڕەق مەبن ( ٣:١٩ ). ئەی منداڵان، لە هەموو شتێکدا گوێڕایەڵی دایک و باوکتان بن، چونکە ئەمە جێگەی ڕەزامەندی مەسیحی خاوەن شکۆیە ( ٣:٢٠ ) ئەی باوکەکان، منداڵەکانتان تووڕە مەکەن، نەوەک نائومێد بن ( ٣:٢١ ). ئەی کۆیلەکان، لە هەموو شتێکدا گوێڕایەڵی گەورەکانی ئەم جیهانەتان بن، نەک تەنها ئەو کاتەی کە چاودێریتان دەکەن بۆ ئەوەی لێتان ڕازی بن بەڵکو دڵسۆزانە، چونکە ئێوە لە مەسیحی گەورەکەتان دەترسن ( ٣:٢٢ ). ئەی گەورەکان، لەگەڵ کۆیلەکان بە دادپەروەری و یەکسانی هەڵسوکەوت بکەن، چونکە دەزانن ئێوەش گەورەتان هەیە لە ئاسمان ( ٤:١ ). فەرمانبەران، بە باشی ئیش بۆ بەڕێوەبەرەکانتان بکەن. بەڕێوەبەران، بە دادپەروەری و یەکسانی لەگەڵ فەرمانبەرەکانتاندا بجوڵێنەوە. کتێبی پیرۆز چەندین ڕێنمایی و فێرکردنی دەربارەی پەیوەندییەکان تێدایە. زۆربەی کەسەکان ئەم ڕێنماییانە بەسەر کەسانی دیکەدا جێبەجێ دەکەن، بەڵام ئەوەی کە بەسەر خۆیاندا جێبەجێ دەبێت پشتگوێ دەخەن. بەڵام تۆ ناتوانیت هەڵسوکەوتی بەرامبەرەکەت بگۆڕیت، بەڵام دەتوانیت هی خۆت بگۆڕیت. دەست بکە بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان و تیشک مەخە سەر گوێڕایەڵبوونی کەسانی دیکە.زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی یەکەم نامەی سالۆنیکی
|
١. وەفاداری و دڵسۆزی بۆ پەروەردگار (
١:١–٣:١٣
)
٢. ئێشکگرتن بۆ گەڕانەوەی پەروەردگار ( ٤:١–٥:٢٨ ) |
پۆڵس و هاوکارەکانی دڵسۆزانە لە کاتی چەوسانەوە و ناخۆشیدا مزگێنییان دابووە باوەڕدارانی سالۆنیکی. لەگەڵ ئەوەی کە باوەڕدارانی سالۆنیکی زۆر نەبوو کە باوەڕیان هێنابوو، بەڵام دڵسۆز بوون بۆ پەروەردگار، سەرەڕای ئەو ڕاستییەی کە نێردراوەکانیان لەگەڵ نەبوو. کەسانی دیکە دڵسۆز بوون و پەیامی خودایان بە ئێمە ڕاگەیاندووە. بۆیە ئێمەش دەبێت دڵسۆز بین و لە چاوەڕوانی ئەوەدا بژین کە هەر ئانوساتێک دەکرێت مەسیح بگەڕێتەوە. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| چەوسانەوە | پۆڵس و باوەڕدارە نوێیەکانی سالۆنیکی بەهۆی باوەڕیان بە مەسیح ڕووبەڕووی چەوسانەوە بوونەوە. بۆیە ئێمەش دەبێت چاوەڕێی سەختی و تاقیکردنەوەکانی جیهان بین. پێویستە لە کاتی ناخۆشی و سەختییەکانی ژیانتدا دەست بە باوەڕەکەمانەوە بگرین، وە لە لایەن ڕۆحی پیرۆزەوە هێز و توانا وەربگرین. | ڕۆحی پیرۆز یارمەتیمان دەدات کە باوەڕمان بە پتەوی بمێنێتەوە، وە خۆشەویستیی ڕاستەقینە نیشانی کەسانی دیکە بدەین و ڕەفتارێکی بەرز و جوانمان هەبێت تەنانەت لەو کاتانەش کە دەچەوسێینەوە، تۆمەتمان بۆ هەڵدەبەسترێت یان ئازار دەدرێین. |
| کار و خزمەتەکەی پۆڵس | تەنانەت کاتێک کە پۆڵسیان تۆمەتبار کردبوو، ئەو هەر نیگەرانی ئەم کڵێسایە بوو. ئەوەی کە پۆڵس سەرەڕای سەختی و ناهەموارییەکانی ژیانی هەر خەریکی مزگێنیدان بووە، دەبێت ببێتە نموونە بۆ ئێمە. | پۆڵس نەک تەنها پەیامەکەی گەیاند، بەڵکو خۆشی لەو پێناوەدا بەخت دەکرد. ئێمەش لە کاتی کار و خزمەتەکانماندا دەبێت وەکو پۆڵس بین، واتا دڵسۆز و بوێر و هەستیار و خۆنەویست بین. |
| هیوا | ڕۆژێک هەموو باوەڕداران، ئەوانەی کە مردوون و ئەوانەشی کە زیندوون، لەگەڵ مەسیح یەک دەگرن. ئەو باوەڕدارانەی کە پێش گەڕانەوەی مەسیح دەمرن خاوەنی هیوان، هیوای زیندووبوونەوەی جەستە. | ئەگەر باوەڕمان بە مەسیح هەبێت، بۆ هەتاهەتایە لەگەڵی دەژین. هەموو ئەوانەی کە سەربە مەسیحن، جا لە هەر کات و سەردەمێکدا بووبێت، لە کاتی گەڕانەوەی لەگەڵ ئەو دەبن. بۆیە دەتوانین لەوە دڵنیا بین کە لەگەڵ ئەو کەسە خۆشەویست و ئازیزانەماندا دەبین کە باوەڕیان بە مەسیح بووە. |
| ئامادەبوون | کەس کاتی گەڕانەوەی مەسیح نازانێت. دەبێت ڕەوشت بەرز بین و ژیانێکی پیرۆز بژین، وە هەمیشە چاوەڕێی گەڕانەوەی مەسیح بین. نابێت باوەڕداران بەرپرسیاریێتی ڕۆژانەیان پشتگوێ بخەن، بەڵکو لە پێناو دڵخۆشی و ڕازیکردنی پەروەردگاردا بژین. | مزگێنی تەنها باوەڕ نییە، بەڵکو کرداریشە. ڕۆحی پیرۆز بەرەو دڵسۆزی ڕێنماییمان دەکات، بۆ ئەوەی لە هەوەس و فێڵ و تەڵەکەبازی دوور بکەوینەوە. بە جۆرێک بژی وەکو ئەوەی کە چاوەڕێی ئەوەی مەسیح لە هەر ئانوساتێکدا بگەڕێتەوە. ئامادەی گەڕانەوەی بە. |
هەڵکەوتەی سالۆنیکی ( یەکەم سالۆنیکی ١:١–٥:٢٨ )
پۆڵس لە دووەم و سێیەم گەشتی مزگێنیدانیدا سەردانی سالۆنیکی کرد. سالۆنیکی بەندەر و ناوەندی بازرگانی بوو کە دەکەوتە سەر ڕێگای ئێگناشیا، کە شاڕێیەکی نێودەوڵەتی پڕ جموجۆڵ بوو. بە شیمانەیەکی زۆر، پۆڵس لە کۆرنسۆسەوە هەردوو نامەکەی بۆ سالۆنیکی نووسیوە. هەڵکەوتەی سالۆنیکیڕووداوەکانی گەڕانەوەی مەسیح ( یەکەم سالۆنیکی ٤:١٣-١٨ )
١. عیسای مەسیح بە ئاشکرا و بە ڕابەرایەتیێکی باڵاوە دەگەڕێتەوە. ٢. فریشتەکە بە جۆرێک ئاگادارمان دەکاتەوە کە هەموو کەسێک دەزانێت عیسای مەسیح گەڕاوەتەوە. ٣. دەنگی کەڕەنا بە جۆرێک دەبێت کە هەرگیز نەبیسترابێت. ٤. ئەو باوەڕدارانەی کە مردوون، هەڵدەستنەوە. ٥. ئەو باوەڕدارانەی کە زیندوون، لەنێو هەورەکاندا چاویان بە مەسیح دەکەوێت. باوەڕداران بە تەواوی نازانن کام ڕووداوانە دەبنە هۆی هاتنەوەی مەسیح، بەڵام کاتێک دەگەڕێتەوە دەزانن کە چی ڕوودەدات.ڕێگاکانی هاندان ( یەکەم سالۆنیکی ٥:١٢-٢٣ )
چەمکی هاندان چەندین جار لەنێو کتێبی پیرۆزدا هاتووە. پۆڵس لە ( یەکەم سالۆنیکی ٥:١١-٢٣ )، چەندین نموونەی تایبەتمان بۆ باس دەکات سەبارەت بەوەی کە چۆن هانی کەسانی دیکە بدەین. ٥:١١ نموونە: بنیادنانی یەکتر جێبەجێکردن: کەسی بەرامبەر لە تایبەتمەندی و خەسڵەتە جوانەکانیان ئاگادار بکەوە. ٥:١٢ نموونە: ڕابەرەکانت بەرز بنرخێنە. جێبەجێکردن: بەدوای ڕێگای هاوکاری و یارمەتیداندا بگەڕێ. ٥:١٣ نموونە: ڕێزێکی زۆر لە ڕابەرەکان بگرە. جێبەجێکردن: ڕەخنەی ڕووخێنەر لە ڕابەرەکانت مەگرە و سوپاسی ماندووبوونیان بکە. ٥:١٣ نموونە: بە ئاشتی بژی. جێبەجێکردن: بەدوای ئەو ڕێگایانەدا بگەڕێ کە بتوانیت لەگەڵ کەسانی دیکەدا بە ئاشتییەوە بژیت. ٥:١٤ نموونە: سەرکێش و یاخییەکان ئاگادار بکەوە. جێبەجێکردن: کارێک بکە لەگەڵ تۆدا سەرقاڵی کار و پڕۆژە بن. ٥:١٤ نموونە: بێهیواکان هانبدە. جێبەجێکردن: لە ڕێگەی وەبیرهێنانەوەی بەڵێنی خودا، بێهیواکان هانبدە. ٥:١٤ نموونە: هاوکاری لاوازەکان بکە. جێبەجێکردن: لە ڕێگەی دەربڕینی خۆشەویستی و نوێژکردنەوە، پشتی ئەو کەسانە بگرە کە لاوازن. ٥:١٤ نموونە: پشوودرێژ بە. جێبەجێکردن: بیر لەو بارودۆخانە بکەوە کە پشوودرێژیت دەخەنە ژێر پرسیارەوە، وە پێشوەخت پلان و بەرنامەی ئارامبوونت دابڕێژە. ٥:١٥ نموونە: خۆت لە تۆڵەکردنەوە بپارێزە. جێبەجێکردن: لە جێگەی تۆڵەکردنەوە، هەوڵی چاکەکاری بدە. ٥:١٦ نموونە: دڵخۆش و شاد بە. جێبەجێکردن: لەبیرت نەچێت کە تەنانەت لە کاتی ڕەشەباشدا، خودا لەگەڵتە. ٥:١٧ نموونە: بێ وەستان نوێژ بکە. جێبەجێکردن: خودا هەمیشە لەگەڵتە، بۆیە قسەی لەگەڵ بکە. ٥:١٨ نموونە: سوپاسگوزار بە. جێبەجێ کردن: بە ڕیز هەموو ئەو بەهرانە بنووسە کە خودا پێی بەخشیویت، وە بۆ هەریەکەیان سوپاسی خودا بکە. ٥:١٩ نموونە: ڕۆحی پیرۆز مەکوژێنەوە. جێبەجێکردن: هاوکاری ڕۆحی پیرۆز بکە کە جاری داهاتوو هانت دەدات بۆ ئەوەی بەشداری لە کۆبوونەوەی باوەڕداراندا بکەیت. ٥:٢٠ نموونە: پێشبینییەکان بە کەم مەزانە. جێبەجێکردن: وشەی خودا لەو کەسانە وەربگرە کە وشەکانی بڵاو دەکەنەوە. ٥:٢٢ نموونە: خۆت لە هەموو جۆرە خراپەیەک بەدوور بگرە. جێبەجێکردن: خۆت لەو بارودۆخانە بەدوور بگرە کە دەکرێت تووشی ڕاڕاییت بکەن. ٥:٢٣ نموونە: پشت بە هاوکاریی بەردەوامی خودا ببەستە. جێبەجێکردن: درک بەوە بکە کە نابێت بە پشتبەستن بە هێز و توانای خۆمان بژین، بەڵکو دەبێت پشت بە هێز و توانای خودا ببەستین.زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی دووەم نامەی سالۆنیکی
|
١. هیوای درەوشاوە بە گەڕانەوەی مەسیح (
١:١–٢:١٧
)
٢. ژیان لەژێر سایەی ڕووناکیی گەڕانەوەی مەسیح ( ٣:١-٨ ) |
پۆڵس ئەم نامەیەی بۆ ئەوانە نووسی کە ڕووبەڕووی چەوسانەوە دەبوونەوە، وە هەڵەتێگەیشتنێک دەربارەی کاتی گەڕانەوەی مەسیح ڕاست بکاتەوە. فێرکردنەکانی پۆڵس سەبارەت بە گەڕانەوەی مەسیح ببووە هۆی ئەوەی کە تەمبەڵی لەم کڵێسا نوێیەدا پەرە پێبدات. ئەوەی کە مەسیح بەم نزیکانە دەگەڕێتەوە نابێت هەرگیز ببێتە هۆی تەمبەڵیمان؛ تەنانەت دەبێت سەرقاڵتر و چالاکتر بین؛ سەرقاڵی ئەوە بین کە بە پاکی بژین، بە جوانی کاتەکەمان بەکاربهێنین، وە کار بۆ شانشینی خودا بکەین. نابێت تەنها لە کاتی خۆش و ئارامدا خزمەت بکەین، بەڵکو دەبێت لە کاتە سەخت و ناخۆشەکانیشدا هەوڵ بدەین و تێبکۆشین. دەبێت باوەڕداران بە پشوودرێژییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی مەسیح بکەن و خزمەتی بکەین. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| چەوسانەوە | پۆڵس هانی کڵێسای دا کە لە کاتی ناخۆشی و سەختییەکاندا بەرگە بگرن و کۆڵ نەدەن. خودا شوێنکەوتووە دڵسۆزەکانی سەرکەوتوو دەکات و حوکمی ستەمکاران دەدات. | خودا بەڵێن دەدات وەکو پاداشتی باوەڕەکەمان، هێز و توانای خۆیمان پێ دەبەخشێت و یارمەتیمان دەدات کە بەرگەی چەوسانەوە و سەختی بگرین. ئازارچێژتن لە پێناو باوەڕەکەماندا بەهێزمان دەکات بۆ خزمەتکردنی مەسیح. دەبێت دڵسۆز و ئەمەکداری مەسیح بین. |
| گەڕانەوەی مەسیح | لەبەر ئەوەی پۆڵس گوتبووی کە دەکرێت عیسا لە هەر ئانوساتێکدا بگەڕێتەوە، هەندێک لە باوەڕدارانی سالۆنیکی وازیان لە ئیش و کار هێنابوو و بۆ ئەوەی چاوەڕێی گەڕانەوەی مەسیح بکەن. | مەسیح دەگەڕێتەوە و سەرکەوتن بەو کەسانە دەبەخشێت کە باوەڕ و متمانەی پێ دەکەن. ئەگەر ئامادە بین، ئەوا پێویست ناکات نیگەرانی ئەوە بین کە چ کاتێک دەگەڕێتەوە. دەبێت بە پایەداری بمێنینەوە و بەردەوام بین لە کارکردن و چاوەڕێی گەڕانەوەی مەسیح بین. |
| یاخیبوونە گەورەکە | پێش گەڕانەوەی مەسیح، کەسانێکی زۆر لە دژی خودا یاخی دەبن، کە دژە مەسیح دەبن. پێش ئەوەی خودا حوکمی یاخیبووان بدات، هەموو جۆرە سنوورێک لەسەر خراپە لادەدات. دژە مەسیح هەوڵ دەدات کەسانێکی زۆر هەڵبخەڵەتێنێت. | نابێت لە کاتی زیادبوونی خراپەدا بترسین. خودا هەموو شتێکی لەژێر دەستدایە، جا ئیدی گرنگ نییە کە ئەم جیهانە چەندە خراپەی تێدابێت. خودا لە کاتی هێرشەکانی شەیتاندا دەمانپارێزێت. ئەگەر دڵسۆزی خودا بین، ئەوا بەسەر خراپەدا زاڵ دەبین. |
| کۆڵنەدان | لەبەر ئەوەی ئەندامانی کڵێسا وازیان لە کار هێناوە و گوێڕایەڵ نەبوون، پۆڵس بەهۆی تەمبەڵییانەوە سەرزەنشتیان دەکات. داوایان لێدەکات کە بوێر بن و وەکو باوەڕداری ڕاستەقینە هەڵسوکەوت بکەن. | نابێت هەرگیز لە ئەنجامدانی شتی ڕاست ماندوو بین و کۆڵ بدەین. دەبێت کۆڵ نەدەین و ئەوپەڕی سوود لە کات و بەهرەکانمان وەربگرین. بەهۆی بەرگەگرتنمانەوە پاداشت دەکرێین. |
هەڵکەوتەی سالۆنیکی ( دووەم سالۆنیکی ١:١–٣:١٨ )
زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی یەکەم نامەی تیمۆساوس
|
١. ڕێنمایی لەسەر باوەڕی دروست (
١:٢-٢٠
)
٢. ڕێنمایی بۆ کڵێسا ( ٢:١–٣:١٦ ) ٣. ڕێنمایی بۆ پیرانی کڵێسا ( ٤:١–٦:٢١ ) |
پۆڵس ئامۆژگاری تیمۆساوسی کرد سەبارەت بە هەندێک بابەتی کردەیی وەکو تایبەتمەندییەکانی ڕابەرانی کڵێسا، پەرستش، ڕووبەڕووبوونەوەی فێرکردنی هەڵە، وە ئەوەی کە چۆن مامەڵە لەگەڵ گروپە جیاوازەکانی نێو کڵێسا بکات. هەرکەسێک کە حەز بکات بە شێوەیەکی کاریگەر خزمەتی کڵێسا بکات، دەبێت بایەخێکی زۆر بە باوەڕ و هەڵسوکەوتی دروست بدات. ئێمە دەبێت هەموومان باوەڕێکی دروستمان هەبێت، وە کاریگەرانە بەشداری لە چالاکییەکانی کڵێسادا بکەین و بە خۆشەویستییەوە خزمەتی یەکتر بکەین. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| فێرکردنی دروست | پۆڵس ڕێنمایی تیمۆساوس دەکات کە لە ڕێگەی فێرکردنی دروست و نموونەییبوونەوە باوەڕەکەی بپارێزێت. تیمۆساوس دەبووایە ڕووبەڕووی مامۆستایانی درۆزن ببێتەوە، کە ئەندامانی کڵێسا لە باوەڕی ڕزگاری دوور دەخستەوە کە تەنها لە ڕێگەی باوەڕ بە مەسیح بەدەستدێت. | دەبێت ڕاستی بزانین بۆ ئەوەی بتوانین بەرگری لێ بکەین. دەبێت خۆمان بەو باوەڕەوە ببەستینەوە کە مەسیح دێت و ڕزگارمان دەکات. دەبێت خۆمان لەوانە بەدوور بگرین کە بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان وشەی کتێبی پیرۆز دەگۆڕن. |
| پەرستن | نوێژ لە کاتی پەرستنی گشتیدا دەبێت بە دید و ڕوانگەیەکی دروست بەرامبەر خودا و باوەڕداران ئەنجام بدرێت. | خەسڵەت و تایبەتمەندیی باوەڕدار دەبێت لە هەموو لایەنەکانی پەرستندا ڕەنگ بداتەوە. دەبێت خۆمان لە هەموو جۆرە ڕق و کینە و تووڕەیی و هەڵسوکەوتێکی خراپ دابماڵین کە دەبێتە هۆی تێکدانی پەرستن یان شێواندنی یەکێتی کڵێسا. |
| ڕابەرایەتیی کڵێسا | پۆڵس کۆمەڵێک ڕێنمایی تایبەتمان پێدەدات سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی ڕابەرانی کڵێسا بۆ ئەوەی کڵێسای خودا شکۆدار بکات و بە جوانی هەڵسوکەوت بکات. | ڕابەرانی کڵێسا دەبێت بە تەواوی خۆیان بۆ مەسیح تەرخان بکەن. ئەگەر تۆ باوەڕدارێکی نوێی، ئەوا نیگەران مەبە کاتێک دەبیتە یەکێک لە ڕابەرانی کڵێسا. یەکەم جار هەوڵ بدە پەرە بە کەسایەتی و خەسڵەتت بدەیت. دڵنیابە لەوەی کە شوێن خودا بکەویت، نەک حەز و ئارەزووەکانی خۆت. |
| بەسەرخۆدا زاڵبوون | ڕابەری کڵێسا پێویستە بەسەر خۆیدا زاڵ بێت و ژیانی خۆی ڕێک بخات. تیمۆساوسیش، وەکو هەموو شوانەکانی دیکە، دەبووا ئاگاداری لایەنە پاڵنەرەکانی بووایە، وە بەبێ کەموکوڕی بژیابا. هەموو شوانێک دەبێت لە ڕووی کرداری و ڕۆحییەوە بە دروستی بژی. | بۆ ئەوەی لە ڕووی ڕۆحییەوە بەهێز بیت، دەبێت خۆت لەسەر خوێندنی وشەی خودا و گوێڕایەڵبوونی ڕابهێنیت. توانا ڕۆحییەکانت بخە گەڕ. |
| کڵێسایەکی پڕ لە بایەخ و گرنگی | کڵێسا بەرپرسیاریێتی ئەوەی لەسەرە کە گرنگی بە هەموو ئەندامەکانی بدات، بە تایبەتی ئەوانەی کە نەخۆشن و هەژارن و بێوەژنن. بایەخ و گرنگیدان دەبێت زیاتر بێت لە خواست و ویستی باش. | گرنگیدان بە خێزانی باوەڕداران دەریدەخات کە هەڵسوکەوت و ئاکارمان وەکو هی مەسیحە و خۆشەویستیی ڕاستەقینەمان بەرامبەر بێباوەڕان نیشان دەدات. |
زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی دووەم نامەی تیمۆساوس
|
١. بناغەکانی خزمەتی مەسیحی (
١:١–٢:٢٦
)
٢. کاتە سەختەکانی خزمەتی مەسیحی ( ٣:١–٤:٢٢ ) |
پۆڵس ئامۆژگاری پێویست دەداتە تیمۆساوس بۆ ئەوەی بە باشی خزمەتی مەسیح بکات و لە کاتە سەختەکاندا بەرگەی چەوسانەوە و ئازار بگرێت. ئاسانە کە بە هۆکاری هەڵە خزمەتی مەسیح بکەین، چونکە خۆشە، پاداشت وەردەگرین، یان قازانجی کەسیی تێدایە. بەڵام بەبێ بناغەیەکی ڕێکوپێک لە کاتە سەختەکاندا بە ئاسانی کۆڵ دەدەین. هەموو باوەڕدارێک پێویستی بە بناغەیەکی پتەو هەیە بۆ خزمەتەکانی، چونکە خزمەتی مەسیح لەگەڵ گەورەبوونماندا ئاسانتر نابێت، وە لە کاتی گەڕانەوەی مەسیحیشدا بە هیچ شێوەیەک ئاسان نابێت. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| بوێری | تیمۆساوس لە کاتی بەرهەڵستی و چەوسانەوەدا، بەبێ ترس و شەرم بەردەوام بوو لەسەر ئەرکەکەی. پۆڵس هانی دا کە بوێرانە بەهرەکانی مزگێنیدان و فێرکردن بەکاربهێنێت کە ڕۆحی پیرۆز پێی بەخشیوە. | ڕۆحی پیرۆز یارمەتیمان دەدات کە دانا و بەهێز بین. خودا ڕێز لە شایەتییەکەمان دەگرێت تەنانەت کاتێک کە ئازار دەچێژین. بۆ ئەوەی بەسەر ترسی ئەوەدا زاڵ بین کە خەڵکی چیمان پێ دەڵێن یان چیمان بەسەردەهێنن، دەبێت چاومان لەسەر خەڵک لاببەین و سەرنجمان بخەینە سەر خودا. |
| دڵسۆزی | عیسا دڵسۆزیی خۆی بۆ ئێمە سەلماند کاتێک لە پێناوی گوناهی ئێمەدا گیانی سپارد. پۆڵس خزمەتکارێکی دڵسۆز بوو، تەنانەت ئەو کاتەی کە لە زیندان بوو. پۆڵس داوای لە تیمۆساوس کرد کە نەک تەنها شوێن فێرکردنی دروست بکەوێت، بەڵکو دڵسۆز و تێکۆشەر بێت و بەرگەی سەختی و ناخۆشییەکان بگرێت. | لە کاتی خزمەتکردنی مەسیحدا، دەبێت چاوەڕێی بەرهەڵستی و ئازار و سەختی بین. بەڵام ئەمە دەریدەخات کە دڵسۆزییەکەمان کاریگەری لەسەر کەسانی دیکە هەیە. کاتێک متمانە بە مەسیح دەکەین، ئەو بە شیاوی ئەوەمان دەزانێت کە ئازار بچێژین، وە هێزی پێویستمان پێدەبەخشێت تاکو بەرگە بگرین. |
| مزگێنیدان و فێرکردن | پۆڵس و تیمۆساوس چالاکانە مزگێنی مەسیحیان بڵاو دەکردەوە و وشەی خودایان فێری کەسانی دیکە دەکرد. پۆڵس هانی تیمۆساوسی دا کە نەک تەنها مەشخەڵی ڕاستی بگرێتە دەست، بەڵکو کەسانی دیکەش فێر بکات، فێرکردنی دروست و تێروتەسەلیان بۆ ئەرکەکەی مەسیح پێ ببەخشێت. | دەبێت باوەڕداران ئامادە بکەین بۆ ئەوەی وشەی خودا بۆ کەسانی دیکە بگوازنەوە تاکو ئەوانیش دەست بە دەست بڵاوی بکەنەوە. ئایا کڵێساکەی تۆ بە باشی کەسانی دیکە لەسەر فێرکردنی وشەی خودا ڕادەهێنێت؟ |
| هەڵە | لە ڕۆژانی کۆتاییدا و پێش گەڕانەوەی مەسیح، ئەم جۆرە کەسانە سەرهەڵدەدەن: مامۆستایانی درۆزن، بێباوەڕان و ئەوانەی کە واز لە بانگهێشتە ڕۆحییەکەیان دەهێنن. چارەسەر و دەرمانی هەڵە و چەوتی ئەوەیە کە بەرنامەیەکی باشمان بۆ فێرکردنی باوەڕداران هەبێت. | لەبەر فێڵ و تەڵەکە و فێرکردنی هەڵە، دەبێت ئامادەی ئەوە بین کە هەڵە و چەوتی ڕەت بکەینەوە. فێری وشەی خودا بە کاتێک بە دڵنیاییەوە لە دژی هەڵە و سەرلێشێوان دەوەستیتەوە. |
زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی نامەی تیتۆس
|
١. ڕابەرایەتیی لە کڵێسادا (
١:١-١٦
)
٢. شێوازی ژیانی دروست لە کڵێسادا ( ٢:١-١٥ ) ٣. شێوازی ژیانی دروست لە کۆمەڵگادا ( ٣:١-١٥ ) |
پۆڵس داوای خۆڕاگریی و شێوازی ژیانی دروست لە کڵێسا دەکات کە لەسەر دوورگەیەک دەژین کە بە تەمبەڵی، چڵێسی، درۆ و خراپە بەناوبانگ بوون. دەبێت باوەڕداران وەکو تاک کەسانێکی ڕێکوپێک بن، هەروەها وەکو ئەوەی کە یەک جەستەن و کڵێسا دروست دەکەن، دەبێت ڕێکخراو بن. ئێمە دەبێت لە ژیانی ڕۆژانەماندا گوێڕایەڵی ئەم پەیامە بین لە کاتێکدا خۆڕاگریی لە لایەن کۆمەڵگاوە ڕێزێکی ئەوتۆی نییە و بایەخی پێ نادرێت. لەوانەیە کەسانی دیکە بەلایانەوە گرنگ نەبێت و بەرزی نەنرخێنن، بەڵام ئێمە هەر دەبێت بە دروستی بژین، گوێڕایەڵی دەوڵەت بین و ئاگامان لە قسەکانمان بێت. دەبێت لە کڵێسا بە ئاشتییەوە لەگەڵ یەکتر بژین، وە لە باوەڕەکەماندا ببینە نموونەی کۆمەڵگای هاوچەرخ. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| ژیانێکی باش | هەواڵی خۆشی ڕزگاری ئەوەیە کە ناتوانین بەوە خۆمان ڕزگار بکەین کە ژیانێکی باش بژین؛ ئێمە تەنها بە باوەڕکردن بە عیسای مەسیح ڕزگارمان دەبێت. بەڵام مزگێنیی مەسیح ژیانی خەڵکی دەگۆڕێت، بۆ ئەوەی کاری باش ئەنجام بدەن. کار و خزمەتەکەمان، ئێمە ڕزگار ناکات، بەڵام ئێمە ڕزگار کراوین بۆ ئەوەی خزمەت بکەین. | ژیانێکی باش شایەتییە بۆ هێز و دەسەڵاتی مزگێنیی مەسیح. ئێمەی باوەڕدار دەبێت بە شێوەیەکی ڕێکوپێک خۆمان بۆ خزمەتکردنی مەسیح تەرخان بکەین. ئایا لە ڕێگەی خزمەتکردنی کەسانی دیکەوە باوەڕەکەت دەخەیتە گەڕ؟ |
| خەسڵەت و تایبەتمەندی | بەرپرسیاریێتی تیتۆس لە کریت ئەوە بوو کە پیران دەستنیشان بکات تاکو ڕێکخستن و نەزمی نێو کڵێسا دەستەبەر بکەن، بۆیە پۆڵس باسی خەسڵەت و تایبەتمەندییەکانی پیران دەکات. هەڵسوکەوت و ڕەفتاریان لە ماڵەوە دەریدەخست ئاخۆ بۆ خزمەتکردنی مەسیح دەشێن یان نا. | بەدەستهێنانی پلەیەکی بەرزی خوێندن یان هەبوونی کۆمەڵێک شوێنکەوتووی دڵسۆز بەس نییە بۆ ئەوەی بتوانیت ڕابەرێکی وەکو مەسیح بیت. دەبێت خۆڕاگر بیت و کەسێکی ڕۆحی بیت و خاوەنی ڕەوشتێکی بەرز و خەسڵەت و تایبەتمەندی باوەڕدار بیت. کەسایەتیی تۆ بە ئەندازەی کارەکانت بایەخی هەیە. |
| پەیوەندییەکانی کڵێسا | فێرکردنی کڵێسا دەبێت لەگەڵ هەموو تەمەن و ڕەگەزێکدا بگونجێت. باوەڕدارە بە تەمەنەکان دەبێت ببنە نموونە بۆ باوەڕدارانی گەنج و ژنان و فێری وشەی خودایان بکەن. خەڵک لە هەر تەمەن و دەستەیەک بن، وانەیەکیان بۆ فێربوون و ڕۆڵێکیان بۆ گێڕان هەیە. | شێواز و پەیوەندیی دروست لەگەڵ فێرکردنی دروستدا تەواوکەری یەکترن. ئەو پەیوەندییەی کە لەگەڵ باوەڕدارانی دیکەدا هەتە، وەکو کاریگەری گەشەی باوەڕت مامەڵەی لەگەڵدا بکە. |
| هاوڵاتیێتی | باوەڕداران دەبێت نەک تەنها لە کڵێسا، بەڵکو لە کۆمەڵگادا هاوڵاتییەکی باشی بن. دەبێت گوێڕایەڵی دەوڵەت بن و دڵسۆزانە کار بکەن. | شێوازی ئەنجامدانی ئەرکە شارستانییەکانت، شایەتین بۆ ئەو جیهانەی کە تەماشات دەکات. ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ کەسانی دیکەدا هەتە، دەبێت بە ئەندازەی پەیوەندییەکانی نێو کڵێسات خۆشەویستی مەسیحی تێدا ڕەنگ بداتەوە. |
تیتۆس دەچێتە دوورگەی کریت ( تیتۆس ١:٥ )
زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی نامەی فلیمۆن
|
١. بەرزنرخاندنی فلیمۆن لەلایەن پۆڵسەوە (
١:١-٧
)
٢. داکۆکیکردن لە ئۆنسیمۆس ( ١:٨-٢٥ ) |
پۆڵس نێوانگیری بۆ ئۆنسیمۆس دەکات کە کۆیلەیەکی ڕاکردوو بوو. نێوانگیری پۆڵس بۆ ئەو کۆیلەیە وێنای ئەو کارە دەکات کە مەسیح بۆ ئێمەی کردووە. وەک چۆن پۆڵس نێوانگیری بۆ ئەو کۆیلەیە کرد، مەسیحیش نێوانگیری بۆ ئێمە دەکات کە کۆیلەی گوناهین. وەکو چۆن ئۆنسیمۆس لەگەڵ فلیمۆن ئاشت بووەوە و چووەوە بۆ لای، ئێمەش لە ڕێگەی مەسیحەوە لەگەڵ خودا ئاشت بووینەتەوە. وەک چۆن پۆڵس ئامادەیی ئەوەی دەربڕی کە قەرزەکانی ئەو کۆیلەیە بداتەوە، مەسیحیش بە هەمان شێوە قەرزی گوناهەکانی ئێمەی دا. ئێمەش وەکو ئۆنسیمۆس دەبێت بگەڕێتەوە بۆ لای خودا کە گەورەی ئێمەیە و خزمەتی بکەین. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| لێخۆشبوون | فلیمۆن هاوڕێی پۆڵس و بەپێی یاسا خاوەنی ئۆنسیمۆسی کۆیلە بوو. پۆڵس داوای لە فلیمۆن کرد کە سزای کۆیلەکەی نەدات، بەڵکو لێی خۆش بێت و وەکو برایەکی باوەڕدار قبوڵی بکاتەوە. | پەیوەندیی باوەڕداران دەبێت پڕ بێت لە لێخۆشبوون و یەکتر قبوڵکردن. دەتوانیت لەو کەسانە خۆش بیت کە خراپەیان بەرامبەر کردووی؟ |
| ڕێگرییەکان | کۆیلایەتی لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانیدا زۆر بەربڵاو بووە، بەڵام هیچ کەسێک لەبەرچاوی خودا ون نابێت و لە دەرەوەی سنووری خۆشەویستییەکەی نییە. کۆیلایەتی ڕێگرییەک بوو لەنێوان خەڵکدا، بەڵام خۆشەویستی و پەیوەندیی باوەڕداران دەبێت بەسەر ڕێگری لەم چەشنەدا زاڵ بێت. | بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح ئێمە یەک خێزانین. هیچ دیوارێکی ڕەگەزی، دارایی، یان جیاوازی سیاسی نابێت لە یەکترمان جودا بکاتەوە. با مەسیح لە ڕێگەی تۆوە کار بکات تاکو ڕێگرییەکانی نێوان خوشک و برایان وەلاوە بنێی. |
| ڕێز | پۆڵس هاوڕێی فلیمۆن و ئۆنسیمۆسیش بوو. ئەو وەکو نێردراو دەسەڵاتی ئەوەی هەبوو کە بە فلیمۆن بڵێت دەبێت چی بکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاری دا کە بە خۆشەویستییەوە ئەو داواکارییە لە هاوڕێ باوەڕدارەکەی بکات، نەک ئەوەی کە فەرمانی بەسەردا بدات و پێی بڵێت دەبێت چی بکات. | لە کاتی قسەکردن لەگەڵ خەڵکیدا، قایلکردنی ژیرانە زۆر لە فەرمانکردن باشترە. بیرت نەچێت کە کەسێکی بەڕێز و ڕووخۆش بیت. |
| خاڵی بەهێز و دەستکەوتەکانی |
● پۆڵسی دۆزییەوە و گوێی لە پەیامەکەی گرت. ● بوو بە باوەڕدارێکی بەتوانا و لە ڕۆما هاوکاری پۆڵسی کرد. ● بە ویست و خواستی خۆی وەکو کۆیلە گەڕایەوە بۆ لای خاوەنەکەی پێشتری |
| لاوازی و هەڵەکانی |
● لەدەست فلیمۆنی خاوەنی ڕایکرد |
| ئەو وانانەی کە لە ژیانییەوە فێر دەبین |
● خودا لە بەخشندەییدا نموونەی نییە. ● ئێمە ناتوانین لە دەست خودا ڕابکەین و ئومێدی ڕزگاربوون بخوازین. |
| زانیارییە گرنگەکان |
● شوێنی نیشتەجێبوون: کۆلۆسی ● پیشە: کۆیلە |
| ئایەتی سەرەکی | لەوانەیە لەبەر ئەمە بووبێت بۆ ماوەیەک لێت دوورکەوتەوە، تاکو بۆ هەتاهەتایە بگەڕێتەوە لات، جا لە ئەمڕۆ بەدواوە کۆیلە نییە، بەڵکو لە کۆیلە باشترە، برایەکی باوەڕداری خۆشەویستە. ئەگەر برایەکی خۆشەویست بێت بۆ من، ئاخۆ چەند زیاتر دەبێت بۆ تۆ، کە بە لەش وەک مرۆڤ و بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا وەک برا هاوبەشن؟ ( فلیمۆن ١:١٥-١٦ ) |
ئۆنسیمۆس ( فلیمۆن ١:١ )
ئۆنسیمۆس لە ( کۆلۆسی ٤:٩ ) ناوی هاتووە و بابەتی سەرەکی نامەی پۆڵسە بۆ فلیمۆن. پێدەچێت خودا ڕاکردووەکانی خۆشبوێت. کتێبی پیرۆز پڕ لە چیرۆکی ئەو کەسانەیە کە ڕایانکردووە، لەوانە ئادەم و حەوا کە دەیانویست لە دەست خودا ڕابکەن، ڕاکردنی یاقوب لە دەستی براکەی، گەلی خودا کە هەر خەریکی ڕاکردن بوون، قوتابییە نزیکەکانی عیسا لە باخچەکەدا ڕایانکرد کاتێک عیسا دەستگیر کرا. خۆشەویستیی تایبەتی خودا بۆ ڕاکردووەکان زۆر بە جوانی لە ژیانی کۆیلەیەکدا نیشان دراوە کە ناوی ئۆنسیمۆسە. دیار نییە کە بۆچی ئۆنسیمۆس لە ماڵی فلیمۆن لە کۆلۆسی ڕایکردووە. لە کۆتاییدا لە ڕۆما چاوی بە پۆڵس کەوتووە. هەرچەندە لەوانەیە حەزمان لە وردەکاری زیاتر بێت، بەڵام پۆڵس تەنها دەڵێت کە ئۆنسیمۆس بووەتە باوەڕدار. دواتر، گەشە ڕۆحییەکەی بووەتە هۆی ئەوەی کە پۆڵس بەم جۆرە باسی بکات «برایەکی دڵسۆز و خۆشەویست» ( کۆلۆسی ٤:٩ ). کاتێک خودا ڕاکردووەکان دەدۆزێتەوە، دەیانگەڕێنێتەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە پێشتر لێی بوون، یان بۆ لای ئەو کەسانەی کە پێشتر لە لایان بوون. کە خودا لە ژیانتدا دەرکەوت، چۆن ڕابردووت بە شێوازێکی جیاواز بینی؟ ئایا هێشتا لە ڕابردوودا چەندین بارودۆخ هەن کە پێویستیان بە چارەسەر بێت؟ بە چ شێوازێک پەیوەندی تۆ لەگەڵ مەسیح دەرفەت و سەرچاوەی نوێی پێ بەخشیویت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو شتە ببیتەوە کە پێشتر لە دەستی ڕاتدەکرد؟ لە کۆتاییدا، پۆڵس و ئۆنسیمۆس بڕیاریان دا کەوا کاتی ئەوە هاتووە کە کۆیلە ڕاکردووەکە بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە. پۆڵس نامەیەکی ڕوونکردنەوە بۆ فلیمۆنی هاوڕێی دەنێرێت و دڵنیای دەکاتەوە لەوەی کە کۆیلەکەی ئەم جارە لە قووڵایی دڵییەوە خزمەتی دەکات. هەرچەندە کەلتوری ئەو کاتە ڕێگەی بەوە دەدا کە گەورەکان دەسەڵاتی تەواویان بەسەر کۆیلەکانەوە هەبێت و بە گشتی کۆیلەی ڕاکردوو زۆر بە خراپی تەمبێ دەکرا و سزا دەدرا، بەڵام پۆڵس هانی فلیمۆن دەدات کە ئۆنسیمۆس وەکو برای باوەڕدار ببینێت نەک کۆیلە. پۆڵس هەموو باج و خەرجییەکانی ئۆنسیمۆس دەگرێتە ئەستۆ. لەگەڵ ئەوەی کە زۆر سەخت بووە بۆی، بەڵام ئۆنسیمۆس کە کۆیلەیەکی ڕاکردووی باوەڕدارە دەبێت وەکو کەسێکی نوێ بگەڕێتەوە بۆ ژیانە کۆنەکەی.پێکهاتەی نامەی عیبرانییەکان
|
ا. مەزنیی مەسیح و دەسەڵاتی (
١:١-
١٠:١٨
)
١. مەسیح مەزنترە لە فریشتە ( ١:١- ٢:١٨ ) ٢. مەسیح مەزنترە لە موسا ( ٣:١- ٤:١٣ ) ٣. مەسیح مەزنترە لە کاهینیێتی پەیمانی کۆن ( ٤:١٤- ٧:٢٨ ) ٤. پەیمانی نوێ مەزنترە لە پەیمانی کۆن ( ٨:١- ١٠:١٨ ) |
نووسەر زۆر بە ڕوونی دەریخستووە کە دەسەڵاتی مەسیح لە سەرووی هەموو ئەوانی دیکەیە و لە سەرووی هەموو شتێک و دەسەڵاتێکەوەیە. وە باوەڕبوون بە مەسیح مەزنترین باوەڕە و هیچ ئایین و باوەڕێکی دیکە بەسەریدا زاڵ نابێت. |
| ب. باشی باوەڕ و بەرزی پێگەکەی ( ١٠:١٩- ١٣:٢٥ ) | باوەڕدارە بە ڕەچەڵەک جولەکەکان لە سەدەی یەکەم بەهۆی گومان و تەوژمی نەریت و چەوسانەوەوە ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەی هەڵگەڕانەوە دەبوونەوە بەرەو جولەکایەتی. هەروەک باوەڕدارانی ئەم سەردەمەمان تووشی تاقیکردنەوەی هەڵگەڕانەوە دەبن بەرەو جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی شەریعەت، وە بەرەو تەواوکردنی کەمترین داواکارییە ئایینییەکان کە لە توانادا بێت، ئەمەش لەبری ئەوەی لە باوەڕی ڕاستەقینەی بەهێز پێشبکەون. کەواتە پێویستە لەسەرمان تێبکۆشین بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژێک بە باوەڕەوە بژین. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگ |
|---|---|---|
| مەسیحی خاوەن شکۆ | نامەی عیبرانییەکان ناسنامەی ڕاستەقینەی عیسای مەسیح ڕوون دەکاتەوە کە ئەو خودایە و خاوەن دەسەڵاتی ڕەهایە و هەروەک چۆن ئەو مەزنترە لە فریشتە و هەموو ئایین و ئایینزاکان، ئاواش مەزنترە لە هەموو باوکان و ڕابەرانی جولەکە (وەکو ئیبراهیم و موسا و یەشوع)، وە لە هەموو کاهینێک مەزنتر و لەپێشترە. عیسای مەسیح دەرکەوتنی تەواوی خودایە. | جگە لە عیسای مەسیح، کەس ناتوانێت لە گوناهەکانت خۆشبێت. تەنها لە خوێنی مەسیحدا شایستەیی هەیە بۆ دەستەبەری لێخۆشبوونی گوناه و ڕزگاری بۆ هەموومان. بە باوەڕت بە مەسیح ئاشتی لەگەڵ خودا دەستەبەر دەکەیت و واتای ڕاستەقینە دەدۆزیتەوە بۆ ژیان. |
| سەرۆکی کاهینان | لە پەیمانی کۆن، سەرۆکی کاهینان لەبەردەم خودا نوێنەرایەتی جولەکەی دەکرد. عیسای مەسیح دەمانبەستێتەوە بە خودا. ڕێگایەکی دیکە نییە شایستەتر بێت بۆ گەیشتن بە خودا، وە لەبەر ئەوەی عیسای مەسیح بەبێ گوناه ژیا، ئەو شوێنگرەوەی تەواوە بۆ وەرگرتنی سزای مردن لە پێناوی گوناهەکانمان. ئەو باشترین نوێنەرمانە لەلای خودا. | عیسای مەسیح توانای نزیککەوتنەوەمان لە باوک و چوونە بەردەم ئەومان بۆ دەستەبەر دەکات. لەلای خودای باوک داکۆکیمان لێدەکات بۆ ئەوەی بتوانین بە متمانەوە داواکارییەکانمان ببەینە بەردەم خودا. وە کاتێک هەست بە لاوازی دەکەین بە هەموو دڵنیاییەکەوە دەچینە بەردەم تەختی نیعمەت و داوای لێخۆشبوون و یارمەتی دەکەین. |
| قوربانی | قوربانیی مەسیح تەواوکاری هەموو قوربانییەکانی پەیمانی کۆنە؛ واتا لێخۆشبوونی خودا لە گوناهەکان. مەسیح قوربانییەکی تەواوە بۆ گوناهەکانمان و بە تەواوی لە هەموو گوناهەکانمان خۆشبوو، ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو. | مەسیح ئەو گوناهەی لێ داماڵین کە ڕێگری لێ دەکردین لەوەی لەبەردەم خودا بین و لەگەڵی هاوبەش بین، بەڵام دەبێت سەرەتا قوربانییەکەی لە پێناو ئێمە قبوڵ بکەین و بەمە بێگوناه دەبین و پاک دەبینەوە و تەواو و کامڵ دەبین لەبەرچاوی خودا. قوربانییەکەی ئەو ڕێگامانە بۆ ژیانی هەتاهەتایی. |
| پێگەیشتن | هەرچەندە ئێمە بە باوەڕ بە مەسیح لە گوناه ڕزگار دەبین، بەڵام دەبێت بەردەوام بین لە باوەڕ و تێیدا گەشە بکەین. وە بە پەیوەندیمان لەگەڵ مەسیح بەبێ کەموکوڕی و خەوش دەژین، بەردەوام دەبین لە گەشەکردن هەتا ئاستی پێگەیشتن، وە مەسیح بۆ خزمەتی خۆی تەرخانمان دەکات. | پێگەیشتن پرۆسەیەکی درێژخایەنە و پێویستی بە خۆتەرخانکردنی ڕۆژانەیە. خزمەتکردن دەبێتە مایەی پێگەیشتن. کاتێک باوەڕی باوەڕدار گەشە دەکات و پێدەگات، باوەڕەکەی لەق ناکرێت و ناگۆڕدرێت. |
| باوەڕ | باوەڕ متمانەی تەواوە بە بەڵێنەکانی خودا. وە گەورەترین بەڵێنی خودا ئەوەیە کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە دەتوانین ڕزگارمان بێت. | ئەگەر متمانە بکەیت بە عیسای مەسیح لە پێناو ڕزگاربوونی تەواوت، ئەوا ئەو بە تەواوی دەتگۆڕێت. ئەو ژیانە خودا ڕازی و دڵخۆش دەکات کە پێکهاتبێت لە گوێڕایەڵی بۆ ئەو و متمانەی تەواو پێی. |
| بەرگەگرتن | باوەڕ دەرفەتی بەرەنگاربوونەوەی تاقیکردنەوەکان بۆ باوەڕدار فەراهەم دەکات. وە باوەڕی ڕاستەقینە، ڕاستگۆیی و دڵسۆزی بۆ خودا لێ دەکەوێتەوە، تەنانەت ئەگەر لەنێو ئاگریشدا بین. بەرگەگرتن کەسایەتی بنیاد دەنێ و باوەڕدار بەرەو سەرکەوتن دەبات. | دەتوانیت لە تاقیکردنەوەکان سەربکەویت ئەگەر ڕادەستی نەبیت، یان ئەگەر پشت لە مەسیح نەکەیت. بە ڕاستگۆیی و وەفاداری و سەرڕاستییەوە بۆ مەسیح بمێنەوە، وە نوێژ بکە بۆ ئەوەی هێز و بەرگەگرتنت پێ ببەخشێت. |
زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:مەسیح و فریشتە ( عیبرانییەکان ١:٥-١٤ )
| نامە بۆ عیبرانییەکان | پەیمانی کۆن | لایەنەکانی مەزنتری مەسیح لە فریشتە |
|---|---|---|
| ١:٥ ، ٦ | زەبوورەکان ٢:٧ | مەسیح پێی دەگوترێ کوڕی خودا، ئەوەش نازناوێکە بە هیچ فریشتەیەک نەگوتراوە. |
| ١:٧ ، ١٤ | زەبوورەکان ١٠٤:٤ | فریشتەکان گرنگی و بایەخیان هەیە، بەڵام خزمەتکاری خودان. |
| ١:٨ ، ٩ | زەبوورەکان ٤٥:٦ | شانشینی مەسیح بۆ هەتاهەتایە بەردەوامە. |
| ١:١٠ | زەبوورەکان ١٠٢:٢٥ | مەسیح بەدیهێنەری جیهانە. |
| ١:١٣ | زەبوورەکان ١١٠:١ | خودا پلەوپایەیەکی تایبەتی بە مەسیح بەخشیوە. |
ئەو وانانەی لە عیسای مەسیحی مرۆڤەوە فێری دەبین ( عیبرانییەکان ٢:١٤-١٨ )
| عیسای مەسیح مرۆڤێکی تەواوە | |
| وەک ڕابەر | ئەو دەیەوێت ڕابەرایەتت بکات. |
| وەک پێشەنگ | ئەو شایستەی ئەوەیە بیکەیتە پێشەنگی خۆت. |
| وەک قوربانی | ئەو لە پێناوی تۆ مرد. |
| وەک سەرکەوتوو | ئەو بەسەر مردندا سەرکەوت بۆ ئەوەی ژیانی هەتاهەتاییت پێ ببەخشێت. |
| وەک سەرۆکی کاهینان | ئەو کەسێکی بە بەزەییە و ئێمەی خۆشدەوێت و لێمان تێدەگات. |
ئەزموونەکانی پێگەیشتن ( عیبرانییەکان ٥:١١-١٤ )
| بژاردەی پێگەیشتوو | بەرامبەر | بژاردەی پێنەگەیشتوو |
|---|---|---|
| فێرکردنی کەسانی دیکە | باشترە لە | تەنها فێربوون. |
| تێگەیشتنی زیاتر | باشترە لە | چەلەحانێ سەبارەت بە بنەماکان. |
| هەڵسەنگاندنی خود | باشترە لە | ڕەخنە لە خود. |
| هەوڵدان بۆ یەکێتی | باشترە لە | پەرتەوازەیی. |
| داوای ئالنگارییە ڕۆحییەکان | باشترە لە | داوای چێژ و خۆشی. |
| خوێندنی ورد و سەرنجی قووڵ | باشترە لە | بۆچوون و هەوڵی ناتەواو. |
| باوەڕی کاریگەر | باشترە لە | تەمبەڵی ئاگایانە و گومان. |
| متمانە | باشترە لە | ترس. |
| هەڵسەنگاندنی هەست و ئەزموونەکان لەژێر ڕۆشنایی وشەی خودا | باشترە لە | هەڵسەنگاندنی ئەزموونەکان لەسەر بنەمای هەستەکان. |
ئیبراهیم لە پەیمانی نوێ ( عیبرانییەکان ٦:١٣-١٥ )
| ئیبراهیم لە باپیرانی عیسای مەسیح بوو | مەتا ١:١ ، ٢ ، ١٧ ؛ لۆقا ٣:٢٣-٣٨ | عیسای مەسیح مرۆڤ بوو. لە نەوەی ئیبراهیم لەدایکبوو کە خودا هەڵیبژارد بۆ ئەوەی ببێتە باوکی گەلێکی مەزن و هەموو جیهانی پێ بەرەکەتدار بکات. وە ئێمەش بەو چاکەیە بەرەکەتدار کراین کە عیسای مەسیح بۆ ئێمەی کرد، کوڕی ئیبراهیم. |
| ئیبراهیم باوکی گەلی جولەکە بوو | مەتا ٣:٩ ؛ لۆقا ٣:٨ ؛ کردار ١٣:٢٦ ؛ ڕۆما ٤:١ ؛ دووەم کۆرنسۆس ١١:٢٢ ؛ عیبرانییەکان ٦:١٤ | خودا گەلێکی بۆ خۆی جیاکردەوە بۆ ئەوەی سەبارەت بە ئەو بە جیهان ڕابگەیەنن. بە پیاوی باوەڕ دەستیپێکرد، کە هەرچەندە پیر بوو و هیچ نەوەیەکی نەبوو باوەڕی بە بەڵێنی خودا هێنا کە نەوەکانی لە ژمارە نایەت. پێویستە باوەڕ بکەین کە ئەگەر ئێمە باوەڕ بهێنین خودا شتی مەحاڵ دەکات. |
| ئیبراهیم بەهۆی باوەڕەکەیەوە ئێستا لە شانشینی ئاسمان لەگەڵ مەسیحە | مەتا ٨:١١ ؛ لۆقا ١٣:٢٨ ؛ ١٦:٢٣-٣١ | ئیبراهیم شوێنی خودا کەوت، ئەو ئێستا چێژ لە پاداشتەکەی دەبینێت، ژیانی هەتاهەتایی لەگەڵ خودا. ئێمەش ڕۆژێک چاومان بە ئیبراهیم دەکەوێت لەبەر ئەوەی ئێمەش بەڵێنی ژیانی هەتاهەتاییمان وەرگرتووە. |
| یەزدان خودای ئیبراهیمە، لەبەر ئەوە ئێستا زیندووە و لەگەڵ خودادایە | مەتا ٢٢:٣٢ ؛ مەرقۆس ١٢:٢٦ ؛ لۆقا ٢٠:٣٧ ؛ کردار ٧:٣٢ | هەروەک ئیبراهیم هەتاهەتایە دەژیێت ئێمەش هەتاهەتایە دەژین. چونکە هەروەکو ئیبراهیم ژیانی باوەڕداریمان هەڵبژاردووە. |
| ئیبراهیم چەندین بەڵێنی مەزنی لە خوداوە وەرگرت | لۆقا ١:٥٥ ، ٧٢ ، ٧٣ ؛ کردار ٣:٢٥ ؛ ٧:١٧ ، ١٨ ؛ گەلاتیا ٣:٦ ، ١٤-١٦ ؛ عیبرانییەکان ٦:١٣-١٥ | زۆر لە بەڵێنەکانی خودا کە بە ئیبراهیمی دا هاتنەدی وەکو مەحاڵ دیاربوو، بەڵام ئیبراهیم متمانەی بە خودا کرد. بە هەمان شێوە بەڵێنەکانی خودا بۆ باوەڕداران باوەڕکردنی مەحاڵە بەڵام پێویستە متمانەمان هەبێت کە خودا هەموو بەڵێنەکانی بۆ ئێمە دەپارێزێت. |
| ئیبراهیم شوێنی خودا کەوت | کردار ٧:٢-٨ ؛ عیبرانییەکان ١١:٨ ، ١٧-١٩ | ئیبراهیم شوێنی ڕابەرایەتی خودا کەوت لە خاکی نیشتیمانی خۆی بۆ خاکێکی نامۆ کە پاشان بووە خاکی بەڵێندراو بۆ جولەکە. کاتێک شوێنی خودا دەکەوین، تەنانەت بەر لەوەی تەواوی پلانەکەشی بۆمان ڕوون ببێتەوە، پەشیمان نابینەوە و بێ هیوا نابین. |
| خودا ئیبراهیمی بەرەکەتدار کرد بەهۆی باوەڕەکەی | ڕۆما ٤ ؛ گەلاتیا ٣:٦-٩ ، ١٤-٢٩ ؛ عیبرانییەکان ١١:٨ ، ١٧-١٩ ؛ یاقوب ٢:٢١-٢٤ | ئیبراهیم لە کاتی بێ هیوایی و کەوتن و تاقیکردنەوە و ئەزموون باوەڕی پیشاندا. ئیبراهیم بەهۆی باوەڕەکەی بە ڕاستودروست دانرا، وە وەک دۆستی خودا دانرا. خودا بەهۆی باوەڕمان قبوڵمان دەکات. |
| ئیبراهیم باوکی هەر یەکێکە بە باوەڕ بێتە لای خودا | ڕۆما ٩:٦-٨ ؛ گەلاتیا ٣:٧-٩ ، ١٤-٢٩ | جولەکە نەوەی ئیبراهیمن هەروەک مەسیح کوڕی ئیبراهیمە و ئێمەش برای مەسیحین. بەم شێوەیە هەموو باوەڕداران کوڕانی ئیبراهیمن، وە کوڕانی خودان. ئیبراهیم بە باوەڕەکەی بێتاوان بوو. ئێمەش بە باوەڕمان بە مەسیح بێتاوان دەبین، ئەو بەڵێنەی ئیبراهیم بەدەستیهێنا لەسەر ئێمەش جێبەجێ دەبێت بە چاکەی مەسیح. |
پەیمانی کۆن و پەیمانی نوێ ( عیبرانییەکان ٨:٣-١٣ ؛ ٩:١-٢٨ )
هەروەک مرۆڤ ئاماژە بەو لێکچوون و جیاوازییە دەکات کە لە نێوان کەسێک و وێنەکەیدا هەیە، بەم شێوەیە نووسەری نامەی عیبرانییەکان پەیوەندی نێوان پەیمانی کۆنی موسا و پەیمانی نوێی لە مەسیحدا ڕوون دەکاتەوە. وە نووسەری نامەکە دەیسەلمێنێت کە پەیمانی کۆن سێبەرێکی ڕاستەقینەی مەسیح بووە.| سەرچاوەی کتێبی پیرۆز | پەیمانی کۆن لە سەردەمی موسادا | پەیمانی نوێ لە سەردەمی مەسیحدا | دەرئەنجام |
|---|---|---|---|
| ٨:٣-٤ | قوربانییەکانیان بەهۆی گوناهەکانیانەوە پێشکەش دەکرد | مەسیح خۆی وەک قوربانییەک پێشکەش کرد لەگەڵ ئەوەی بێ گوناه بوو | مەسیح لە پێناوی تۆدا مرد |
| ٨:٥-٦ ، ١٠-١٢ | لەسەر تەلارێکی ماددی چڕ دەبێتەوە کە مرۆڤ دەچێتە ئەوێ بۆ پەرستش | لەسەر فەرمانڕەوایی و پاشایەتی مەسیح لە دڵی باوەڕداران چڕدەبێتەوە | خودا ڕاستەوخۆ دێتە ناو ژیانت |
| ٨:٦ | نموونە | ڕاستەقینە | نەک بە شێوەیەکی کاتی، بەڵکو بۆ هەتاهەتایە |
| ٨:٨-٩ | بەڵێنەکان سنووردارن | بەڵێنەکان بێ سنوورن | دەتوانین متمانە بە بەڵێنەکانی خودا بکەین بۆ ئێمە |
| ٩:١ | گەلی جولەکە شکستیان هێنا لە پاراستنی پەیمان | پەیمانێکی دڵسۆز لە لایەن مەسیحەوە | مەسیح پەیمانی پاراست کاتێک خەڵکی نەیانتوانی بیپارێزن |
| ٩:١ | پێوەر و یاسا دەرەکییەکان | پێوەری ناوخۆیی، دڵێکی نوێ | خودا هەموو کار و پاڵنەرەکان دەبینێت و ئێمە بەرپرسین لەبەردەم خودا نەک لەبەردەم یاسا و شەریعەت و ڕێکخستنەکان |
| ٩:٧ | پەیوەندی لەگەڵ خودا سنووردارە | پەیوەندی لەگەڵ خودا بێ سنوورە | هەمووان دەتوانن پەیوەندی لەگەڵ خودی خودا دروست بکەن |
| ٩:٩-١٠ | پاککردنەوە بەگوێرەی شەریعەت | پاککردنەوەی کەسیی | خودا پاککردنەوەکەی تەواو کرد |
| ٩:١١-١٤ ، ٢٤-٢٨ | قوربانیکردن بەردەوامە | قوربانی یەکلاکەرەوە | قوربانییەکەی مەسیح تەواو و کۆتاییە |
| ٩:٢٢ | لێخۆشبوون بەدەستدێت | لێخۆشبوون بەخۆڕایی بەخشراوە | لێخۆشبوونێکی تەواو و ڕاستەقینەمان هەیە |
| ٩:٢٤-٢٨ | ساڵانە دووبارە دەبێتەوە | بە مردنی مەسیح تەواو بوو | مەسیح لە پێناوی گوناهەکانت مرد |
| ٩:٢٦ | بۆ کۆمەڵە کەسێکی دیاریکراوە | بۆ هەمووانە | بۆ تۆشە |
زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی نامەی یاقوب
|
١. ئایینی ڕاستەقینە (
١:١-٢٧
)
٢. باوەڕی ڕاستەقینە ( ٢:١- ٣:١٢ ) ٣. دانایی ڕاستەقینە ( ٣:١٣- ٥:٢٠ ) |
یاقوب ئەم نامەیەی بۆ ئەو باوەڕدارە جولەکانە نووسی کە بەهۆی ئازاردانەوە بە ناوچەکانی دەوروبەری دەریای ناوەڕاستدا بڵاو ببوونەوە. بەهۆی ئەو ژینگە توندوتیژەی کە تێیدا بوون، تووشی ڕاڕایی ئەوە ببوون کە بیر و هزر بە سەر باوەڕی ڕاستەقینەدا زاڵ بکەن. ئەم نامەیە واتایەکی بەهێزی هەیە بۆمان بە جۆرێک کە بیرمان دەخاتەوە باوەڕی ڕاستەقینە، ژیان دەگۆڕێت. ئێمە هان دەدرێین کە باوەڕمان بکەین بە کردار. ئاسانە ئەگەر بڵێین باوەڕدارین، بەڵام باوەڕی ڕاستەقینە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بە خۆشەویستییەوە بەرامبەر خەڵکی هەڵسوکەوت بکەیت. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| ژیان لە باوەڕدا | یاقوب دەیەوێت کە باوەڕداران نەک تەنها گوێ لە ڕاستییەکان بگرن بەڵکو بە شێوەیەکی کردەیی ئەنجامی بدەن. ئەو باوەڕی پووچ (بانگەشەی بێ بەرهەم) لەگەڵ باوەڕی کردەیی بەراورد دەکات. یاقوب دەریدەخات کە خۆشەویستی و خزمەتکردنی یەکتری بەڵگەی باوەڕی ڕاستەقینەیە. | ژیان لە باوەڕدا جیاوازی دروست دەکات. دڵنیا بەرەوە کە باوەڕەکەت تەنها لە یەک ڕستە پێکنەهاتووە، بەڵکو پێویستە ئەنجامەکەی بە کردار کۆتایی بێت. بەدوای ئەو ڕێگایانەدا بگەڕێ کە بتوانی باوەڕەکەت بکەیت بە کردار. |
| تاقیکردنەوە | لە ژیانی باوەڕداردا تاقیکردنەوە و ڕاڕایی زۆرن. سەرکەوتن بەسەر ئەم سەختی و نەهامەتییانەدا کەسایەتییەکی بەهێز دروست دەکات. | ڕقت لەو کێشە و گرفتانە نەبێت کە ڕووبەڕووت دەبنەوە. نوێژ بکە بۆ دانایی؛ خودا ئەو هێز و توانایەت پێدەبەخشێت کە بتوانیت بەسەر کێشە و نەهامەتییەکاندا سەربکەویت. ئەو پشوودرێژیت پێ دەبەخشیت و لە کاتە سەختەکاندا بەهێزت دەکات. |
| یاسای خۆشەویستی | ئێمە بە نیعمەتی خودا ڕزگار کراوین، نەک بە جێبەجێکردن و پاراستنی یاسا و شەریعەت. مەسیح فەرمانێکی تایبەتی پێداوین کە دەفەرموێت: «﴿ڕێزی دایک و باوکت بگرە،﴾ هەروەها ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت﴾» ( مەتا ١٩:١٩ ). ئێمە پێویستە خەڵکمان خۆشبوێت و خزمەتیان بکەین. | پەیوەستبوون بە یاسای خۆشەویستییەوە نیشانی دەدات کە باوەڕەکەمان گرنگ و ڕاستەقینەیە. کاتێک ئێمە خۆشەویستیمان بەرامبەر خەڵکی نیشان دەدەین، لەڕاستیدا خۆپەرستی خۆمان وەلا دەنێن و سەردەکەوین بەسەریدا. |
| قسە و وتەی ژیر و دانایانە | دانایی لە قسە و وتەی ژیردا دەردەکەوێت. خودا ئێمەی بەرپرسیار کردووە بەرامبەر وشە ڕوخێنەرەکانمان. دانایی خودا کە یارمەتی جڵەوگیرکردنی زمان دەدات، یارمەتی جڵەوگیرکردنی هەموو کردارەکانمان دەدات. | وەرگرتنی دانایی خودا کار دەکاتە سەر وتە و قسەکانت. وشەکانت بێفیزیت بۆ دەهێنن و بەرەو ئاشتیت دەبەن. پێش ئەوەی کە قسە بکەیت، بیر بکەوە و ڕێگە بە خودا بدە بەسەر هەست و ئارەزووەکانتدا زاڵ بێت. |
| سامان و دارایی | یاقوب فێرمان دەکات کەوا سازش نەکەین و بە شێوازی دنیایی لەگەڵ سەروەت و ساماندا هەڵسوکەوت نەکەین. لەبەر ئەوەی شکۆی سامان و دارایی لەناو دەچێت، باوەڕداران پێویستە گەنجینەی خودا لە ڕێگەی خزمەتکردنێکی دڵسۆزانەوە کۆبکەنەوە و نابێت پشتی دەوڵەمەند و خاوەن سامان بگرن و ڕق و قینیان بەرامبەر هەژاران هەبێت. | هەریەک لە ئێمە بەرپرسیارە بەرامبەر بەکارهێنانی ئەو شتانەی کە هەمانن. نابێت تەنها پارە و سامان کۆبکەینەوە، بەڵکو دەبێت بەخشندە و دەستکراوە بین بەرامبەر کەسانی دیکە. لەگەڵ ئەوەشدا؛ نە دەبێت خەڵکی خاوەن پارە و سامان سەرنجمان ڕابکێشن و نە هەژاران بە سووک ببینین. |
پێکهاتەی بەشەکانی نامەی یاقوب ( یاقوب ١:١- ٥:٢٠ )
| بەشی یەکەم | وەستانی پڕ لە دڵنیایی | ئەوەی کە باوەڕدار هەیەتی |
|---|---|---|
| بەشی دووەم | خزمەتێکی پڕ لە خۆشەویستی | ئەوەی کە باوەڕدار ئەنجامی دەدات |
| بەشی سێیەم | بە وریاییەوە قسەکردن | ئەوەی کە باوەڕدار دەیڵێت |
| بەشی چوارەم | ملکەچبوون و بێفیزیی | ئەوەی کە باوەڕدار هەستی پێ دەکات |
| بەشی پێنجەم | هاوبەشیکردن و بایەخدان | ئەوەی کە باوەڕدار دەیبەخشێت |
لایەنگریکردن ( یاقوب ٢:١-١٣ )
بۆچی لایەنگریکردنی دەوڵەمەند و خاوەن سامانەکان کارێکی هەڵەیە: ١. لەگەڵ فێرکردنەکانی مەسیحدا ناگونجێت. ٢. لە بیر و هزری خراپەوە سەرچاوە دەگرێت. ٣. سووکایەتی بە مرۆڤەکان دەکات کە لە وێنەی خودا دروستکراون. ٤. بەرهەمی هۆکاری هاندانی خۆپەرستانەیە. ٥. لە دژی ئەو پێناسەیەیە کە کتێبی پیرۆز بۆ خۆشەویستی کردووە. ٦. بەرامبەر هەژارەکان دڵڕەقی دەنوێنین. ٧. کارێکی دووڕووانەیە. ٨. لایەنگریکردنی دەوڵەمەند گوناهە.ئەو باوەڕەی کە کار دەکات ( یاقوب ٢:١٤-٢٦ )
سیپارەی یاقوب زیاتر لە هەر سیپارەیەکی دیکەی پەیمانی نوێ، زۆر شت بە وتاری سەر چیا بەراورد دەکات. یاقوب بە تەواوی پشتی بە فێرکردنەکانی عیسا بەستبوو.| وانە | سەرچاوە |
|---|---|
| کاتێک کێشە ڕووت تێدەکات، بە دەرفەتی خۆشییەکی زۆر و زیادکردنی توانای بەرگەگرتنی بزانە. | یاقوب ١:٢ ؛ مەتا ٥:١٠-١٢ |
| کاتێک توانای بەرگەگرتنت زیادی کرد، ئەوا تەواو و کامڵ دەبیت و پێویستت بە هیچ نابێت. | یاقوب ١:٤ ؛ مەتا ٥:٤٨ |
| داوا لە خودا بکە و وەڵامت دەداتەوە. | یاقوب ١:٥ ؛ ٥:١٥ ؛ مەتا ٧:٧-١٢ |
| ئەو باوەڕدارانەی کە لەگەڵ پێوەر و بنەمای جیهاندا ناگونجێن، دەبێت خۆشحاڵ بن، چونکە خودا ڕێزی گرتوون. | یاقوب ١:٩ ؛ مەتا ٥:٣ |
| ئاگاداری تووڕەییت بە … دەکرێت مەترسیدار بێت. | یاقوب ١:١٩-٢٠ ؛ مەتا ٥:٢٢ |
| لەگەڵ کەسانی دیکەدا بە بەزەیی بە، وەکو چۆن خودا لەگەڵ تۆ بە بەزەییە. | یاقوب ٢:١٣ ؛ مەتا ٥:٧ ؛ ٦:١٤ |
| دەبێت باوەڕت لە کردار و ئاکارتدا ڕەنگ بداتەوە. | یاقوب ٢:١٤-١٦ ؛ مەتا ٧:٢١-٢٣ |
| خۆزگە بە ئاشتیخوازان؛ ئەوان تۆوی ئاشتی دەچێنن و ڕاستودروستی کۆدەکەنەوە. | یاقوب ٣:١٧-١٨ ؛ مەتا ٥:٩ |
| ناتوانیت هاوکات خزمەتی خودا و پارە و چێژ و خۆشی و خراپە بکەیت. هاوڕێیەتیکردنی ئەم جیهانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ببیتە دوژمنی خودا. | یاقوب ٤:٤ ؛ مەتا ٦:٢٤ |
| کاتێک کە خۆت نزم دەکەیتەوە و درک بەوە دەکەیت کە پێویستت بە خودایە، ئەو بەرزت دەکاتەوە. | یاقوب ٤:١٠ ؛ مەتا ٥:٣-٤ |
| بوختان مەکەن و قسەی ناشیرین بە یەکتر مەڵێن. ئەگەر کارێکی وا بکەیت، ئەوا لەڕاستیدا لە دژی ئەو فەرمایشتەی خودایت کە دەڵێت یەکتریتان خۆشبوێت. | یاقوب ٤:١١ ؛ مەتا ٧:١-٢ |
| گەنجینەکانی سەر زەوی لە کۆتاییدا دەڕزێن و مۆرانە دەیانخوات. لە ئاسماندا گەنجینەی هەتاهەتایی کۆبکەوە. لەبەر ئەوەی کە ئێمەی مرۆڤ گوناهبارین، مەیل و ئارەزوومان بەلای ئیرەییدا دەچێت. | یاقوب ٥:٢-٣ ؛ مەتا ٦:١٩ |
| لە کاتی ئازارچێژتندا پشوودرێژ بە، وەک چۆن پێغەمبەرانی خودا پشوودرێژ بوون. | یاقوب ٥:١٠ ؛ مەتا ٥:١٢ |
| ڕاستگۆ بە؛ تەنها بە بەڵێ و نەخێر وەڵام بدەوە بۆ ئەوەی گوناه نەکەیت و جێگەی متمانەی دەوروبەرەکەت بیت. | یاقوب ٥:١٢ ؛ مەتا ٥:٣٣-٣٧ |
وتە و گوفتار ( یاقوب ٣:١٣-١٨ )
کاتێک شەیتان سەرچاوەی هاندانمانە، قسە و گوفتارمان پڕە لە: چاوپیسی، تاڵی خۆپەرستی، ئارەزوو و خەمی دنیایی، بیر و هزری ناڕۆحی، گێرەشێوێنی و خراپە. کاتێک خودا سەرچاوەی هاندانمانە، قسە و گوفتارمان پڕە لە: بەزەیی، خۆشویستنی کەسانی دیکە، ئاشتی، گرنگیدان بە کەسانی دیکە، ملکەچبوون، ڕاستگۆیی، لایەنگریی نەکردن، ڕاستودروستی.زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی یەکەم نامەی پەترۆس
|
١. بەرەکەتی مەزنی خودا بۆ گەلەکەی (
١:١–٢:١٠
)
٢. ئاکار و هەڵسوکەوتی گەلی خودا لە کاتی چەوسانەوە و ناخۆشیدا ( ٢:١١–٤:١٩ ) ٣. شوانایەتی گەلی خودا لە کاتی چەوسانەوە و ناخۆشیدا ( ٥:١-١٤ ) |
پەترۆس ئەم نامەیەی بۆ ئەو باوەڕدارە جولەکانە نووسی کە بەهۆی باوەڕەکەیانەوە دەچەوسێنرانەوە. پەترۆس ئەم نامەیەی بۆیان نووسی تاکو دڵنەواییان بکاتەوە بە هیوای ژیانی هەتاهەتایی، هەروەها هانیان بدات کە بەردەوام بن لەسەر ژیانی پیرۆزیان. ئەو باوەڕدارانەی کە لەبەر باوەڕیان دەچەوسێنەوە، دەبنە هاوبەشی مەسیح لە چەوسانەوەکەیدا. کاتێک کە سزا دەدرێین و دەچەوسێینەوە، دەبێت ئەوەمان لەبیر بێت کە مەسیح لە کاتی ناخۆشی و سەختیدا هیوامانە، هەروەها نموونەیە بۆ ئەوەی کە چۆن دڵسۆزانە بەرگەی ئازار و ناخۆشی بگرین. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| ڕزگاری | ڕزگاریی ئێمە دیارییەکی زۆر بەهاداری خودایە. خودا ئێمەی هەڵبژارد چونکە ئێمەی زۆر خۆشدەوێت. عیسا گیانی سپارد بۆ ئەوەی باجی گوناهەکانمان بدات، وە ڕۆح ی پیرۆز لە گوناه پاکمان دەکاتەوە کاتێک کە باوەڕ دەهێنین. ژیانی هەتاهەتایی دیارییەکی زۆر تایبەت و ناوازەیە بۆ ئەوانەی کە متمانە و باوەڕیان بە مەسیحە. | بەهۆی خوداوە ئێمە ئاسایش و ئارامیمان هەیە. ئەگەر ئێستا بەهۆی پەیوەندیمان لەگەڵ مەسیح هەست بە دڵخۆشی و شادی بکەین، ئەوا چەندە زیاتر دڵخۆش و شاد دەبین کاتێک کە دەگەڕێتەوە و ڕووبەڕوو دەیبینین. ئومێدێکی لەو شێوەیە دەبێت هانمان بدات کە باشتر خزمەتی مەسیح بکەین. |
| چەوسانەوە | پەترۆس دڵنەوایی و هیوا بە باوەڕدارە دڵسۆزەکان دەبەخشێت. لەبەر ئەوەی کە شوێنکەوتووی مەسیحین، دەبێت چاوەڕێی گاڵتەپێکردن و ڕەتکردنەوە و ئازار و ناخۆشی بین. گرنگە بزانین کە چەوسانەوە دەبێتە هۆی بەهێزبوونمان، چونکە باوەڕەکەمان دەپاڵێوێت. ئێمەش دەتوانین وەکو مەسیح بەسەر چەوسانەوەدا زاڵ بین. | هەتا ئێستاش شوێنکەوتووانی مەسیح بەهۆی باوەڕیانەوە دەچەوسێنەوە. دەبێت چاوەڕێی چەوسانەوە بکەین، بەڵام پێویست ناکات لێی بتۆقێین. ئەو ڕاستییەی کە بۆ هەتاهەتاییە لەگەڵ مەسیح دەژین، دەبێت دڵنیایی و پشوودرێژی و هیوای ئەوەمان پێ ببەخشێت کە لە کاتی چەوسانەوە و ناخۆشیدا چەسپاو و جێگیر بین. |
| خێزانی خودا | مایەی شانازییە کە بەشێکین لە خێزانی خودا، ئەو کۆمەڵەیەی کە عیسا دامەزرێنەر و بناغەکەیەتی. هەموو کەسێک لەم کۆمەڵەیەدا خزم و کەسی یەکترن، واتا خوشک و براین و خودا بە یەکسانی هەمووانی خۆشدەوێت. | لەبەر ئەوەی کە عیسا بناغەی خێزانەکەمانە، دەبێت خۆمان بۆ ئەو تەرخان بکەین و دڵسۆز و وەفادار بین بەرامبەری. بە گوێڕایەڵیکردن لە فەرمانەکانی عیسا، نیشانی دەدەین کە منداڵی ئەوین. دەبێت ئالنگاری شێوازی ژیانی جیاواز لە کۆمەڵگاکەی دەوروبەرمان قبوڵ بکەین. |
| ژیانی خێزانداری | پەترۆس هانی ئەو ژنانە دەدات کە هاوسەرەکانیان بێ باوەڕن و پێیان دەڵێت کە ملکەچی دەسەڵاتی هاوسەرەکانیان بن وەکو ڕێگایەک بۆ ناساندنی مەسیح پێیان. داوا لە هەموو ئەندامانی خێزان دەکات کە بە خۆشەویستی و بەزەیی و میهرەبانی و بێفیزییەوە لەگەڵ یەکتر بجوڵێنەوە. | دەبێت بەوپەڕی خۆشەویستییەوە لەگەڵ خێزانەکانمان هەڵسوکەوت بکەین. هەرچەندە کارێکی ئاسان نییە، بەڵام خزمەتی ئارەزوومەندانە باشترین ڕێگایە بۆ دانانی کاریگەری لەسەر کەسە ئازیز و خۆشەویستەکانت. بۆ بەدەستهێنانی ئەو هێزەی کە بۆ خۆڕاگری و ملکەچی پێویستیمانە، دەبێت نوێژ بکەین و داوای یارمەتی لە خودا بکەین. |
| حوکمدان | خودا بە دادپەروەری تەواوەوە دادوەریی هەموو کەسێک دەکات. ئێمە هەموومان ڕووبەڕووی خودا دەبینەوە. خودا سزای خراپەکاران و ئەو کەسانە دەدات کە گەلەکەی دەچەوسێننەوە. ئەوانەی کە خودایان خۆشدەوێت، پاداشتی ژیانی هەتاهەتایی لەگەڵ ئەو وەردەگرن. | لەبەر ئەوەی هەموومان بەرپرسیارین بەرامبەر بە خودا، دەتوانین حوکمدانی کەسانی دیکە بۆ خودا بەجێبهێڵین. نابێت ڕقمان لەو کەسانە بێت کە دەمانچەوسێننەوە. دەبێت ئەوە بزانین کە بەرپرسیارین بەرامبەر شێوازی ژیانی ڕۆژانەمان. |
کڵێساکانی نێو نامەی پەترۆس ( یەکەم پەترۆس ١:١–٥:١٤ )
ملکەچی ( یەکەم پەترۆس ٣:١-٢٢ )
ملکەچی:| کردەیی | جیاکردنەوەی ئەرک و ڕۆڵ و ئەو کارەیە کە بۆی بانگ کراوین |
| پەیوەندی | بە خۆشەویستییەوە داننان بە نرخ و بەهای کەسێکی دیکەدا |
| دوولایەنە | هاوکارییەکی هاوبەش و بێفیزانە لەگەڵ یەکتر |
| جیهانی | داننانی کڵێسا بە تەواو پەروەردگاربوونی عیسای مەسیح |
زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی دووەم نامەی پەترۆس
|
١. ڕێنمایی بۆ گەشەی باوەڕداران (
١:١-٢١
)
٢. ئەو مەترسییانەی هەڕەشەن بۆ گەشەی باوەڕداران ( ٢:١-٢٢ ) ٣. هیوای زیندوو ( ٣:١-١٨ ) |
پەترۆس یەکەمین نامەی نووسیوە بۆ ئەوەی ڕێنمایی خەڵک بکات چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ چەوسانەوە بکەن (تاقیکردنەوەکان لە دەرەوە) وە دەبینین ئەم نامەیە چارەسەری پێشکەش دەکات بۆ قسە پووچەکان (تاقیکردنەوەکان لە ناوەوە). زۆربەی کات مامۆستایانی درۆیین هەڵخەڵەتێنەر و پیسن، لەبەر ئەوە پێویستە باوەڕدارانی ئەمڕۆ بەئاگا بن و خۆیان بپارێزن لە کەوتنە نێو فێرکردنی درۆیین یان قسەی پووچ یانیش پەرستشی هەڵخەڵەتێنەر. ئەم نامەیە چەند کلیلێکمان پێ دەبەخشێت کە یارمەتیمان دەدات بۆ ئاشکراکردنی فێرکردنی درۆیین. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| تێکۆشان | ئەگەر باوەڕێکی ڕاستەقینەمان هەبێت ئەوا بە دروستی لە هەڵسوکەوتماندا دەدرەوشێتەوە. ئەگەر خەڵکی تێکۆشان بکەن لە گەشەکردن لە مەسیحدا ئەوا بە مامۆستایانی درۆیین هەڵناخەڵەتێن و لە باوەڕ هەڵناگەڕێنەوە. | گەشەکردن پێویستییە. وە گەشەکردن بە باوەڕ دەستپێدەکات، بەردەوامی لە گەشەکردن بە خۆشویستنی کەسانی دیکە دەگاتە لووتکە. پێویستە کە خودا بناسین و بەردەوام بین لە هاوبەشی لەگەڵی، وە فێرکردنەکانی بۆ ئێمە لەبیر نەکەین پێویستە بەردەوام تێبکۆشین لە گوێڕایەڵی ڕاستگۆیانە و لە گەشەکردن لە مەسیحدا. |
| مامۆستایانی درۆزن | پەترۆس کڵێسا ئاگادار دەکاتەوە لە مامۆستایانی فێڵباز. ئەو مامۆستا درۆیینانە بە پێگەکانیان لەخۆبایی بوون، ڕێیان بە داوێنپیسی دەدا، ئاماژەیان دەکرد بە نەپاراستنی دە ڕاسپاردەکە. پەترۆس بە ئاماژەکردن بۆ ئەم سیپارانەی بە سروشی ڕۆح هاتوون بەرەنگاریان بووەوە کە ئەمە سەرچاوەی سەرەکی فێرکردنە. | باوەڕداران بە مەسیح پێویستییان بە جیاکاری هەیە بۆ ئەوەی بتوانن بەرەنگاری مامۆستایانی درۆیین ببنەوە، وە مەسیحی پەروەردگار دەتوانێت لە درۆی ئەوان ڕزگارمان بکات ئەگەر سەرڕاست بین بۆ فەرمایشتەکانی ئەو، واتا کتێبی پیرۆز، هەرکەسێک ڕەت بکەینەوە کە ڕاستی بشێوێنێت. |
| هاتنی مەسیح | ڕۆژێک مەسیح ئاسمانێکی نوێ و زەوییەکی نوێ بەدیدەهێنێت بۆ ئەوەی هەتاهەتایە تێیدا بژین. وە ئێمەش وەک باوەڕدار، هیوامان لەسەر ئەو بەڵێنە چڕ دەکەینەوە. بەڵام لەگەڵ هاتنی دووەمی مەسیح حوکمدان بۆ هەموو ئەوانە دێت کە ڕەتیان کردووەتەوە باوەڕی پێ بهێنن. | چارەسەری تەمبەڵی و لادان لە ڕێباز و پشتگوێخستنی شەریعەت بە دڵنیاییەوە لەوەدا هەیە کە مەسیح بۆ دووەم جار دێت. بەردەوام خودا دەرفەت دەداتە باوەڕداران کە تۆبە بکەن. بۆ ئەوەی باوەڕداران بە مەسیح ئامادە بن، پێویستە لەسەر متمانەیان بمێننەوە، وە بەرەنگاری ئەو پەستانە ببنەوە کە لەسەریانە بۆ ئەوەی واز لە چاوەڕوانی هاتنی مەسیح بهێنن. |
زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی یەکەم نامەی یۆحەنا
|
١. خودا ڕووناکییە (
١:١–٢:٢٩
)
٢. خودا خۆشەویستییە ( ٣:١–٤:٢١ ) ٣. خودا ژیانە ( ٥:١-٢١ ) |
یۆحەنا باسی گرنگترین لایەنەکانی باوەڕ دەکات، بۆ ئەوەی باوەڕداران بە ڕاستیی باوەڕ بناسێنێت و جیای بکاتەوە لە هەڵە. وە یۆحەنا تیشک دەخاتە سەر بنەماکانی باوەڕ بۆ ئەوەی لە باوەڕماندا بچەسپێین. خودا ڕووناکییە لە جیهانی تاریکدا، وە لە سەرمای جیهان هەست بە گەرمی خۆشەویستی خودا دەکەین. وە لە جیهانێکدا کە لە سەرەمەرگدایە، یۆحەنا «خودای ژیان»مان پێشکەش دەکات وە کاتێک هەست بە کەمی متمانە دەکەین ئەم ڕاستییانە متمانەی چەسپاومان پێدەبەخشن. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| گوناه | هەموومان گوناه دەکەین، تەنانەت باوەڕدارانیش، وە گوناه پێویستی بە لێخۆشبوون هەیە. بە مردنی مەسیح ئەو لێخۆشبوونەمان بەدەستهێناوە. ژیان بەپێی ئەو پێوەرەی کە لە کتێبی پیرۆزدا هاتووە، دەریدەخات کە ژیانمان گۆڕاوە. | ناکرێ نکۆڵی لە سروشتی گوناهبارمان بکەین، یان بانگەشەی ئەوە بکەین ئێمە لە سەرووی گوناهین. هەروەک ناکرێ لە دەرئەنجام و کاریگەرییەکانی گوناه کەم بکەینەوە لە پەیوەندیمان لەگەڵ خودا. وە پێویستە لە دژی گوناه بوەستینەوە و دان بە گوناهەکانماندا بنێین لە کاتێکدا گوناه دەکەین. |
| خۆشەویستی | ڕاسپاردەی مەسیح ئەوەیە کە خەڵکمان خۆشبوێت هەروەک ئەو ئێمەی خۆشویست. ئەو خۆشەویستییە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئێمە ڕزگاریمان وەرگرتووە. خودا بەدیهێنەری خۆشەویستییە، وە گرنگی دەدات بەوەی ڕۆڵەکانی یەکتریان خۆشبوێت. | خۆشەویستی واتا کەسانی دیکە بە پێش خۆمان بخەین. خۆشەویستی کردارە نەک تەنها قسە. پێویستە لەسەرمان لە قووڵایی دڵمانەوە گرنگی بە خەڵک بدەین، بۆ ئەوەی خۆشەویستیمان دەربکەوێت پێویستە کات و پارەمان ببەخشین بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی کەسانی دیکە. |
| خێزانی خودا | ئەگەر باوەڕمان بە مەسیح هێنا دەبینە ڕۆڵەی خودا. ژیانی خودا لە ناخماندا توانادارمان دەکات بۆ خۆشویستنی خوشک و برایانمان. | لە شێوازی هەڵسوکەوتمان لەگەڵ کەسانی دیکە ڕوون دەبێتەوە کە کێ باوکمانە. وەکو ئەندامێکی سەرڕاست و خۆشەویست بژی. |
| ڕاستی و هەڵە | مامۆستایانی چەواشەکار بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە جەستە گرنگ نییە، باوەڕدارانیان هان دەدا کە خۆیان لە سنوورداریی ئایینی و ڕەوشتی دابماڵن. بانگەشەیان دەکرد کە مەسیح مرۆڤێکی ڕاستەقینە نەبووە، وە پێویستە ڕزگاریمان لە ڕێگای چەند نهێنییەکی تایبەتەوە وەربگرین و لە ئەنجامدا خەڵکی گوێیان بە گوناه نەدەدا. | خودا ڕاستیی و ژیانە. لەبەر ئەوە هەرچەندە نزیک بکەوینەوە لە ناسینی ئەو زیاتر دەتوانین بە شێوەیەکی باشتر چاومان بخەینە سەر ڕاستی. شوێن هیچ فێرکردنێک مەکەوە کە نکۆڵی لە خودایەتی و مرۆڤبوونی مەسیح بکات. هەر پەیامێک بپشکنە کە پێت دەدرێت و بیروڕاکان بخە ژێر پرسیارەوە. |
| دڵنیایی | خودا ڕێکخەری ئاسمان و زەوییە. وە لەبەر ئەوەی وشەکەی ڕاستییە، دڵنیایی ژیانی هەتاهەتایی و سەرکەوتن بەسەر گوناهمان هەیە. بە باوەڕ دڵنیا دەبین لە چارەنووسی هەتاهەتاییمان لەگەڵ ئەو. | دڵنیایی پەیوەندیمان لەگەڵ خودا بەڵێنە، هەروەها ڕێگای ژیانیشە. ئێمە متمانەمان بنیاد دەنێین بە دڵنیاییمان لە وشەی خودا و بەو پلانەی کە مەسیح لە پێناوی گوناهەکانمان دایناوە. |
یۆحەنا ڕووبەڕووی مامۆستایانی چەواشەکار و هەڵخەڵەتێنەر دەبێتەوە ( یەکەم یۆحەنا ١:٦-١٠ )
لەم نامەیەدا یۆحەنا بەرامبەر بە دوو لە فێرکردنە هەڵەکانی مامۆستایانی درۆزن، هەڵوێستی توندی هەیە.| یەکەم یۆحەنا ١:٦ ، ٨ ، ١٠ | مامۆستایانی درۆزن نکۆڵی لە ڕاستیی گوناه دەکەن. وە یۆحەنا دەڵێت ئەگەر لەناو گوناهدا ماینەوە ناتوانین بانگەشەی پەیوەستبوونمان بە خوداوە بکەین. ئەگەر بڵێین ئێمە بێ گوناهین ئەوا ئێمە تەنها خۆمان هەڵدەخەڵەتێنین، ڕاستیی ڕەت دەکەینەوە. |
| یەکەم یۆحەنا ٢:٢٢ و ٤:١-٣ | مامۆستایانی درۆزن نکۆڵی لەوە دەکەن کە عیسا مەسیحە، ئەو خودایەی کە لە جەستەدا دەرکەوت. وە یۆحەنا دەڵێت ئەگەر ئێمە باوەڕمان هێنا بەوەی عیسا خودای بەجەستەبووە و متمانەمان پێی کرد بۆ ڕزگاربوونمان ئەوا ئێمە ڕۆڵەی خوداین. |
نامەی بەراوردەکان ( یەکەم یۆحەنا ٢:٧-٨ )
یەکێک لە تایبەتمەندییە جیاوازەکان لە شێوازی نووسینی یۆحەنا تۆمارکردنی بەراورد یان ململانێیە. یۆحەنا ئەمەی نووسیوە بۆ ئەوەی جیاوازی نێوان باوەڕی ڕاستەقینە و هەر شتێکی دیکە ڕوون بکاتەوە. ئەمەش چەند جیاوازییەکی بەرچاوە.| بەراورد | ئایەت |
|---|---|
| ڕووناکی و تاریکی | ١:٥ |
| ڕاسپاردەی نوێ و ڕاسپاردەی کۆن | ٢:٧-٨ |
| خۆشەویستی خودا و خۆشەویستی جیهان | ٢:١٥-١٦ |
| مەسیح و دژە مەسیح (یان مەسیحی هەڵخەڵەتێنەر) | ٢:١٨ |
| ڕاستیی و درۆ | ٢:٢٠-٢١ |
| ڕۆڵەی خودا و ڕۆڵەی ئیبلیس | ٣:١-١٠ |
| ژیانی هەتاهەتایی و مردنی هەتاهەتایی | ٣:١٤ |
| خۆشەویستی و ڕق | ٣:١٥-١٦ |
| فێرکردنی ڕاست و فێرکردنی چەوت | ٤:١-٣ |
| خۆشەویستی و ترس | ٤:١٨-١٩ |
| ئەو کەسەی ژیانی هەیە و ئەوەی نییەتی | ٥:١١-١٢ |
گومڕایی ( یەکەم یۆحەنا ٤:١-٢١ )
کاتێک یۆحەنا دەستی بە نووسینی ئەم نامەیە کردووە زۆرینەی شایەتحاڵەکانی خزمەتی عیسای مەسیح مردبوون. هەندێک لە باوەڕدارانی نەوەی دووەم و سێیەم گومانکردن لەنێویان سەریهەڵدابوو لەوەی سەبارەت بە عیسای مەسیح فێری ببوون. هەندێک لە باوەڕدارە یۆنانییەکان بە زەحمەت باوەڕیان دەکرد کە عیسا مرۆڤ بووە و خوداش بووە، ئەمەش لەبەر ئەوەی لە هزری ئەفلاتوون ڕۆح «تەواوی گرنگیی هەیە» بەڵام جەستە هیچ نییە جگە لە بەندیخانەیەک و مرۆڤ هیواخوازە لێی ئازاد بێت و ڕابکات. زۆر ڕێبازی گومڕاکەر سەری هەڵدا لە ئەنجامی تێکەڵبوونی ئەو هزرە ئەفلاتوونییە و باوەڕبوون بە مەسیح. فێرکردنێکی چەواشەکارانەی دیکەی زۆر بەربڵاو هەبوو کە پاشان بە ناوی دۆسیتیزم یان ڕووکەشی ناسێنرا (لە وشەی یۆنانی بە واتای «وا دیارە» هاتووە). ئەو فێرکردنە دەڵێت کە عیسا بەڕاستی ڕۆحێک بوو دەرکەوت «وەک ئەوەی» جەستەی هەبێت، بەڵام بەگوێرەی ئەو ڕێبازە نوێیە، عیسا سێبەری نەبووە، هەروەک پەنجەمۆری نەبووە. بە ڕای ئەوان، عیسا خودا بوو نەک مرۆڤ. هەروەها ڕێبازێکی چەواشەکاری دیکە پەیوەستە بە گنۆسی (وشەیەکی یۆنانییە بە واتای «زانیاری») دووپاتی دەکاتەوە کە هەموو مادەیەک خراپەکارە، تەنها ڕۆح چاکە، تەنها ئەوانەی مێشکیان ڕۆشن بووبێتەوە دەتوانن چێژ لە لایەنە ئایینییەکان وەربگرن. هەردوو کۆمەڵەکە بەلایانەوە زەحمەت بوو کە باوەڕ بهێنن بەوەی ڕزگارکەر مرۆڤێکی تەواو بووە. یۆحەنا وەک شایەتحاڵێکی ژیانی عیسا لەسەر زەوی وەڵامی ئەو مامۆستا چەواشەکارانە دەداتەوە، عیسای بینیوە، قسەی لەگەڵی کردووە، دەستی لێداوە، وە زانیویەتی کە عیسا تەنها ڕۆح نەبووە. یۆحەنا لە یەکەم ڕستەی نامەکەی دووپاتی دەکاتەوە کە مەسیح بەر لە سەرەتای جیهان ژیاوە، وە ئەو وەک مرۆڤێک لەنێو مرۆڤایەتی ژیاوە؛ بە واتایەکی دیکە ئەو خودا و مرۆڤە لە هەمان کاتدا.زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی دووەم نامەی یۆحەنا
|
١. هۆشداری لە مامۆستایانی درۆزن (
١-١١
)
٢. کۆتا وشەکانی یۆحەنا ( ١٢-١٣ ) |
مامۆستایانی درۆزن کێشەیەکی گەورە بوون کە ڕووبەڕووی ئەو کڵێسایە ببوونەوە کە یۆحەنا نامەی بۆ نووسیون. وە هۆشداری یۆحەنا لە میوانداریکردنی مامۆستایانی درۆزن ڕەنگە بۆ زۆر کەس شتێکی ڕەق و بێ خۆشەویستی بیت. بەڵام ئەم چەواشەکارانە خەڵکی فێری ڕێبازێکی چەواشەکاری دەکەن کە زیانێکی گەورە بە زۆر لە باوەڕداران دەگەیەنێت و هەتاهەتایە بەردەوام دەبێت. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| ڕاستیی | شوێنکەوتنی وشەی خودا، واتا کتێبی پیرۆز، پێویستییە بۆ ژیانی کەسی باوەڕدار، لەبەر ئەوەی خودا ڕاستییە، وە باوەڕدارانی ڕاستەقینە بەردەوام گوێڕایەڵی ڕاستیی مەسیحن. | بۆ ئەوەی سەرڕاست بین بۆ فێرکردنی مەسیح پێویستە لەسەرمان کۆشش بکەین بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز، بەڵام بەبێ ئەوەی پەیامەکەی بەکاربهێنین بۆ خزمەتی پێداویستییەکانی خۆمان، وە بەبێ ئەوەی ئەو کەسانەش هانبدەین کە بە خراپ بەکاریدەهێنن. |
| خۆشەویستی | ڕاسپاردەی مەسیح بۆ باوەڕداران ئەوەیە کە یەکتریان خۆشبوێت، ئەوەش پێکهاتەیەکی سەرەکییە لە باوەڕی ڕاستەقینە. | پێویستە بە تەواوی گوێڕایەڵی مەسیح بین، باوەڕمان بە ڕاسپاردەکەی هەبێت کە داوامان لێ دەکات یەکترمان خۆشبوێت. یارمەتیدانی کەسانی دیکە، بەخشین و دابینکردنی پێویستییەکانیان، دەربڕینێکی کردارییە بۆ خۆشەویستی. |
| مامۆستایانی درۆزن | پێویستە ئاگاداری ئەو ڕابەرە ئایینییانە بین کە سەرڕاست نین بۆ فێرکردنی مەسیح، هەروەها پێویستە سەکۆی وتاردانیان پێ نەدەین بۆ ئەوەی لە سەریەوە فێرکردنی درۆیینی چەواشەکارانەیان بڵاو بکەنەوە. | هانی ئەوانە مەدە کە لە دژی مەسیحن و بەرهەڵستی دەکەن، بەڵکو لێیان دوور بکەوە. بە ڕێزەوە لە ڕابەرە درۆزنەکان دوور بکەوە. ئاگاداری هەر فێرکردنێک بە کە لە کڵێسا دەگوترێت. |
زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی سێیەم نامەی یۆحەنا
|
١. ڕۆڵەکانی خودا بەپێی پێوەری ئینجیل دەژین (
١:١-١٢
)
٢. کۆتا وشەکانی یۆحەنا ( ١:١٣-١٥ ) |
یۆحەنا ئەم نامەیەی نووسیوە بۆ ئەوەی ستایشی گایۆس بکات کە یارمەتی مامۆستایانی گەڕۆک و مزگێنیدەرە نامۆکانی داوە، وە هۆشداری داوە بەوانەی لە شێوەی دیۆتریفس لووتبەرز بوون و ڕەتیان کردووەتەوە گوێ لە ڕابەرانی ڕۆحی بەرپرس بگرن. ئەگەر بەگوێرەی ڕاستیی ئینجیل بژین، پێویستە بەدوای ڕێگای یارمەتیدا بگەڕێین بۆ شوان و مزگێنیدەر و نێردراو. پێویستە هەموو باوەڕداران پێکەوە کار بکەن بۆ پشتیوانی کاری خودا لە نێوخۆی وڵات و تەواوی جیهان. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| میوانداری | یۆحەنا ئەم نامەیەی نووسیوە بۆ هاندانی ئەوانەی لەگەڵ کەسانی دیکە میهرەبانن. میوانداریکردنی ڕاستگۆیانە بۆ ئەو نامۆیانەی لە بواری خزمەتکردنی مەسیحدا کار دەکەن ئەو کات و ئێستاش شتێکی پێویستە. | مامۆستایانی باوەڕدار و مزگێنیدەرانی دڵسۆز پێویستییان بە پشتیوانی و پاڵپشتیی ئێمە هەیە. کاتێک میوانداری خزمەتکاران دەکەیت، دەبیتە هاوبەش لە خزمەتەکەیان. |
| لووتبەرزی | دیۆتریفس تەنها میوانداری نامۆکانی ڕەت نەکردەوە، بەڵکو خۆشی کردبووە سەرۆکی کڵێسا، لووتبەرزییەکەی وای لێکردبوو شایستەی ڕابەرایەتیی ڕاستەقینە نەبێت. | پێویستە ڕابەرانی باوەڕدار خۆیان بەدوور بگرن لە لووتبەرزی و کاریگەرییەکانی لەسەریان. مکوڕ بە لەسەر ئەوەی پێگەکەت لە ڕابەرایەتیکردن بە خراپ بەکارنەهێنی. |
| دڵسۆزی | یۆحەنای نێردراو ستایشی هەریەک لە گایۆس و دیمیتریۆسی کرد لەسەر کاری دڵسۆزانەیان بۆ کڵێسا، وە کردنییە نموونەی خزمەتکاری سەرڕاستی قوربانیدەری خۆنەویست. | ئەرک و خزمەتی خزمەتکارانی مەسیح بە کەم لە قەڵەم مەدە، بەڵکو دڵنیا بە لەوەی هانیان بدەیت تاوەکو دەستبەرداری خزمەتەکەیان نەبن. |
زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی نامەی یەهوزا
|
١. مەترسی مامۆستایانی درۆزن (
١-١٦
)
٢. ئەرکی جەنگ لە پێناوی ڕاستیی خودا ( ١٧-٢٥ ) |
یەهوزا ئەم نامەیەی نووسیوە بۆ ئەوەی لە هەموو شوێنێک باوەڕداران بەرەو کارکردن هانبدات. ویستوویەتی کە مەترسییەکانی فێرکردنی چەواشەکاری بزانن و خۆیان و باوەڕدارانی دیکەش بپارێزن، وە ئەو باوەڕدارانەی هەڵخەڵەتێنراون بەرەو ڕاستیی بیانگەڕێننەوە. یەهوزا ئەم نامەیەی لە دژی ئەو مامۆستا خراپەکارانە نووسیوە کە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد و دەیانگوت باوەڕدار ئەوەی دەیانەوێت دەتوانن بیکەن بەبێ ئەوەی لە سزای خودا بترسن. لە کاتێکدا لەم سەردەمەشدا کەمینەیەک بە ئاشکرا لەنێو کڵێسادا بانگەشەی ئەوە دەکەن، ئەوا زۆر لەوانەی لەناو کڵێسان بە شێوەیەک هەڵسوکەوت دەکەن وەک ئەوەی ئەمە ڕاست بێت. هەروەها ئەم نامەیە هۆشدارییەکە بۆ ئەوانەی تەنها بە ناو وەکو باوەڕدار دەژین. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| مامۆستایانی درۆزن | یەهوزا باوەڕداران هۆشیار دەکاتەوە لە مامۆستایانی درۆزن و ڕابەرانی گومڕاکەر کەوا گەورەیی مەسیح ڕەت دەکەنەوە، لە پێگەی باوەڕی کەسانی دیکە کەم دەکەنەوە و گومڕایان دەکەن لە ڕاستی. ئەم ڕابەرانە و شوێنکەوتووەکانیان سزای خۆیان وەردەگرن. | پێویستە بە هەموو ئازایەتییەکەوە پارێزگاری لە ڕاستی بکەین. لەو ڕابەر و مامۆستایانە دوور بکەوە کە کتێبی پیرۆز دەگۆڕن بۆ ئەوەی لەگەڵ مەبەست و هەوەسە کەسییەکانیان بگونجێت. بەندە ڕاستەقینەکانی خودا بە سەرڕاستییەوە وێنەی مەسیح لە قسە و ڕەفتاریان ڕەنگ دەداتەوە. |
| هەڵگەڕانەوە | یەهوزاش هۆشداری بە باوەڕداران دەدات لە هەڵگەڕانەوە و دوورکەوتنەوە لە مەسیح. پێویستە لە یادمان بێت و لەبیری نەکەین کە خودا سزای ئەوانە دەدات کە سەرپێچی دەکەن، پێویستە ئاگادار بین تاوەکو دوورنەکەوینەوە لە خۆتەرخانکردنی تەواو بۆ مەسیح. | ئەوەی هەوڵ نەدات بۆ زانینی ڕاستی لە وشەی خودا، ڕەنگە تووشی هەڵگەڕانەوە بێت. کەواتە پێویستە باوەڕداران هۆشیار بن لە هەر فێرکردنێکی هەڵە کە دووریان بخاتەوە لەو ڕاستییەی کە نێردراوان مزگێنییان پێداین، وە لە کتێبی پیرۆزدا تۆمار کراوە. |
زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:پێکهاتەی سیپارەی ئاشکراکردن
| ا. نامەی کڵێساکان ( ١:١- ٣:٢٢ ) | ئەو بینینەی کە یۆحەنا بۆی ئاشکرا کرا، بە کۆمەڵێک ڕێنمایی دەستپێدەکات کە بۆ حەوت کڵێساکەی دەنووسێت. یۆحەنا ستایشیان دەکات بۆ ئەو هێز و توانایەی کە هەیانە و لە هەڵەکانیان ئاگاداریان دەکاتەوە. هەر نامەیەک بۆ کڵێسایەکی ئەو کاتە نووسراوە، بەڵام باسی بارودۆخەکانی کڵێسا بە درێژایی مێژوو دەکات. هەم لە کڵێسا و هەم لە ژیانی تاکەکەسیماندا، دەبێت بەردەوام لە دژی ڕاڕایی ئەوە بوەستینەوە کە باوەڕمان نەبێتە شتێکی داماڵراو لە خۆشەویستی؛ هەروەها نەبینە کەسانێکی بێ ڕەوشت، بێ بەزەیی، سازشکەر و بێ ڕۆح. ئەم نامەیە بە ڕوونی پێمان دەڵێت کە پەروەردگارمان چۆن لەم تایبەتمەندی و خەسڵەتانە دەڕوانێت. |
|
ب. پەیامێک بۆ کڵێسا (
٤:١-
٢٢:٢١
)
١. پەرستنی خودا لە ئاسمان ( ٤:١- ٥:١٤ ) ٢. کردنەوەی حەوت مۆرەکە ( ٦:١- ٨:٥ ) ٣. لێدانی حەوت کەڕەناکە ( ٨:٦- ١١:١٩ ) ٤. چاودێریکردنی ناکۆکییە گەورەکە ( ١٢:١- ١٤:٢٠ ) ٥. ڕشتنی حەوت بەڵاکە ( ١٥:١- ١٦:٢١ ) ٦. بەدەستهێنانی سەرکەوتنی کۆتایی ( ١٧:١- ٢٠:١٥ ) ٧. نوێکردنەوەی هەموو شتێک ( ٢١:١- ٢٢:٢١ ) |
ئەم ئاشکراکردنە هەم ئاگادارکردنەوەیەکە بۆ ئەو باوەڕدارانەی کە حەز و ئارەزوویان بۆ باوەڕەکەیان کەم بووەتەوە، وە هەم هاندانە بۆ ئەوانەی کە دڵسۆزانە بەرگەی کێشە و گرفتەکانی ئەم جیهانە دەگرن. ئەم سیپارەیە دڵنیامان دەکاتەوە کە باشە بەسەر خراپەدا زاڵ دەبێت، وە ئەمەش لە کاتی سەختیدا هیوادارمان دەکات و لە کاتی لاوازبوونی باوەڕماندا، ڕێنماییمان دەکات. پەیامی مەسیح بۆ کڵێسا پەیامی هیوایە بۆ هەموو باوەڕداران لە هەموو نەوەیەک. |
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| خودای هەرەبەتوانا | خودا هەرەبەتوانایە و ئەوپەڕی دەسەڵاتی هەیە. هێز و دەسەڵاتی خودا لە هی هەموو کەس و شتێک زیاترە. نابێت خودا لەگەڵ ڕابەر و حکومەت یان ئایینێکی دیاریکراو بەراورد بکرێت. خودا دەست بەسەر مێژوودا دەگرێت بۆ ئەوەی باوەڕدارە ڕاستەقینەکان بە خۆشەویستییەوە لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە و پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان لەگەڵ دروست بکات. | لەگەڵ ئەوەی کە دەسەڵاتی شەیتان بۆ ماوەیەکی کاتی زیاد بکات، بەڵام نابێت بە لاڕێدا بڕۆین. خودا بەهێزترینە. ئەو هەموو شتێکی لەژێر دەستدایە. ئەو خێزانە ڕاستەقینەکەی دەپارێزێت و شوێنێکی هەتاهەتایی پێ دەبەخشێت. لەبەر ئەوەی کە بایەخمان پێدەدات، دەتوانین ژیانمانی پێ ببەخشین. |
| گەڕانەوەی مەسیح | عیسا وەکو بەرخ هاتە سەر زەوی، کە نیشانەی ئەوەیە کە قوربانییەکی تەواو و کامڵە بۆ گوناهەکانمان. عیسا وەکو شێرێکی سەرکەوتوو دەگەڕێتەوە کە ڕابەرێکی شایستە و سەرکەوتووە. ئەو شکست بە شەیتان دەهێنێت، هەموو ئەوانە حوکم دەدات کە ڕەتیان کردووەتەوە، وە ژیانی هەتاهەتایی بە گەلە دڵسۆزەکەی دەبەخشێت. | دڵنیابوون لە گەڕانەوەی مەسیح هێزی ئەوە بە باوەڕدارە ئازارچێژتووەکان دەدات کە بەرگەی بگرن. ئێمە دەتوانین بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی گەڕانەوەی مەسیح بین کە وەکو پاشا و دادوەر دەگەڕێتەوە. لەبەر ئەوەی کەس کاتی گەڕانەوەی نازانێت، دەبێت هەمیشە ئامادە بین و باوەڕەکەمان بە پتەوی بپارێزین. |
| گەلی دڵسۆزی خودا | یۆحەنا ئەم سیپارەیەی نووسی بۆ ئەوەی هانی کڵێسا بدات لە دژی پەرستنی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی بوەستێتەوە. هەموو گەلی دڵسۆزی خودای ئاگادار کردەوە کە تەنها مەسیح بپەرستن. سیپارەی ئاشکراکردن پێمان دەڵێت کە گەلی دڵسۆز کێیە و هەتا کاتی گەڕانەوەی مەسیح دەبێت چی بکەن. | دەتوانیت ببیتە یەکێک لە گەلی دڵسۆزی خودا ئەگەر بێتو باوەڕ بە مەسیح بهێنیت. سەرکەوتن هی ئەوانەیە کە لە دژی تاقیکردنەوە دەوەستنەوە و دڵسۆزی بۆ مەسیح دەکەنە یەکەم کاری ژیانیان. |
| حوکمدان | ڕۆژێک تووڕەیی خودا بەرامبەر گوناه بە تەواوی دەڕژێت. شەیتان و نوێنەرەکانی شکست دەخۆن. ئایینە درۆکان لەناو دەچن. خودا بە ژیانی هەتاهەتایی پاداشتی دڵسۆزەکان دەداتەوە، بەڵام هەموو ئەوانەی کە باوەڕی پێ ناهێنن بۆ هەتاهەتایە سزا دەدرێن. | خراپە و نادادپەروەری بۆ هەتاهەتایە سەرناکەوێت. حوکمی کۆتایی خودا کۆتایی بەمانە دێنێت. ئێمە دەبێت دڵنیا بین لە دڵسۆزیمان بۆ مەسیح ئەگەر بمانەوێت لەم حوکمە گەورەیەی کۆتایی ڕزگار ببین. ئەوانەی کە مەسیح ڕەت دەکەنەوە ناتوانن لەم سزایە ڕابکەن. |
| هیوا | ڕۆژێک خودا زەوی و ئاسمانێکی نوێ دروستدەکات. هەموو باوەڕداران لەوپەڕی ئاشتی و ئارامیدا لەگەڵی دەژین. ئەوانەی کە پێشتر مردوون، هەڵدەستنەوە. ئەم بەڵێنانەی داهاتوو هیوامان پێدەبەخشن. | هیوای گەورەی ئێمە ئەوەیە کە مەسیح هەر بەڵێنێک بدات، دەیهێنێتە دی. کاتێک لەو شوێنە دڵنیاین کە بۆی دەچین، دەتوانین بەبێ هیچ دوودڵییەک و بەبێ لەبەرچاوگرتنی سەختی و ناخۆشییەکان شوێن مەسیح بکەوین و خزمەتی بکەین. دەکرێت ئێمە بە هیوای گەڕانەوەی مەسیح هانبدرێین. |
گەشتێک بەنێو سیپارەی ئاشکراکردندا ( ئاشکراکردن ١:١-٢٠ )
سیپارەی ئاشکراکردن سیپارەیەکی ئاڵۆزە و بۆ چەندین سەدە ڕاڤەکاران و شرۆڤەکارانی سەرسام کردووە. ئەگەر لە پێکهاتە ئەدەبییەکەی تێبگەین، ئەوا سەرلێشێوان و ناڕوونییەکی زۆرمان لە کۆڵ دەبێتەوە. ئەم شێوازە یارمەتیمان دەدات کە لە پێکهاتەی گشتی پەڕتووکەکەدا، لە یەک بە یەکی وێنەکان تێبگەین، وە کارێک دەکات کە بەهۆی وردەکاری هەر بینینێکەوە خاو نەبینەوە. یۆحەنا چەندین جار بەرچاوڕوونی کورتمان پێدەدات کاتێک دەیەوێت بابەتەکە بگۆڕێت یاخود باسی وێنەیەکی پێشتر بکات. لە بەشی یەکدا، باسی ئەو ڕووداوانە دەکات کە بووەتە هۆی نووسینی ئەم نامەیە ( ١:١-٢٠ ). لە بەشی دوو و سێدا، عیسا پەیامی تایبەت دەداتە حەوت کڵێساکەی ئاسیای بچووک ( ٢:١- ٣:٢٢ ). لەناکاو، یۆحەنا وێنەی بەهەشتی دێتە پێش چاو کە خودای گەورە لەسەر تەختی حوکمڕانیدا دەبینێت. لەوێ شوێنکەوتووانی مەسیح و فریشتەکان خودا دەپەرستن ( ٤:١-١١ ). یۆحەنا دەبینێت کە خودا تۆمارێک بە حەوت مۆرەوە دەداتە بەرخە بەهادارەکە، واتا عیسای مەسیح ( ٥:١-١٤ ). بەرخەکە یەک بە یەک تۆمارەکان دەکاتەوە. لەگەڵ کردنەوەی هەریەک لەو مۆرانە، بینینێکی نوێ دەردەکەوێت. لەگەڵ کردنەوەی چوار مۆری یەکەم، سوارچاک لەسەر ئەسپی هەمەڕەنگ دەردەکەون؛ جەنگ، قاتوقڕی، نەخۆشی و مردن لەسەر ڕێگایانە ( ٦:١-٨ ). لەگەڵ کردنەوەی پێنجەم تۆماردا، یۆحەنا ئەو کەسانە لە ئاسمان دەبینێت کە لە پێناو باوەڕەکەیان گیانیان بەخت کردووە ( ٦:٩-١١ ). کۆمەڵێک وێنەی پێچەوانە لە سەرەتای کردنەوەی مۆری شەشەمدا دەبینین. لە لایەکەوە، بوومەلەرزەیەکی گەورە ڕوودەدات، ئەستێرەکان لە ئاسمانەوە بەردەبنەوە، وە ئاسمان وەکو لولەکێک دەپێچرێتەوە ( ٦:١٢-١٧ ). لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەکی زۆری خەڵکی لەبەردەم تەختی پاشایەتین کە خودا و بەرخەکە دەپەرستن و ستایشی دەکەن ( ٧:١-١٧ ). لە کۆتاییدا، مۆری حەوتەم دەکرێتەوە ( ٨:١-٥ )، کە دەرخەری کۆمەڵێک حوکمی خودایە کە فریشتەکان بە حەوت کەڕەناوە ڕایدەگەیەنن. چوار فریشتەی یەکەم تەرزە، ئاگر، شاخی ئاگرین و ئەستێرەی کەوتووی لەگەڵ خۆی هێنا، خۆر و مانگ تاریک بوو ( ٨:٦-١٣ ). کەڕەنای پێنجەم هاتنی کوللەی ژەهراوی ڕاگەیاند کە توانای پێوەدانی هەبوو ( ٩:١-١٢ ). کەڕەنای شەشەم هاتنی سوارچاکانی ڕاگەیاند ( ٩:١٣-٢١ ). یۆحەنا لە ( ١٠:١-١١ ) تۆمارێکی بچووکی دەدەنێ کە بیخوات. لە دوای ئەوە داوای لێ دەکرێت کە پەرستگای خودا پێوانە بکات ( ١١:١-٢ ). دوو شایەت دەبینێت کە بۆ سێ ساڵ و نیو حوکمی خودا لەسەر زەوی ڕادەگەیەنن ( ١١:٣-١٤ ). لە کۆتاییدا، حەوت کەڕەنا لێدەدرێت، حەوت هێزی ڕکابەری باشە و خراپە بۆ کۆتا جەنگ بانگ دەکرێن. لە لایەکەوە شەیتان و جەنگاوەرانی هەیە؛ لە لایەکی دیکەوە، عیسای مەسیح و جەنگاوەرانی هەیە ( ١١:١٥- ١٣:١٨ ). یۆحەنا لە ناوەڕاستی ڕاگەیاندنی ئەم جەنگەدا، سێ فریشتە دەبینێت کە حوکمی کۆتایی ڕادەگەیەنن ( ١٤:٦-١٣ ). دوو فریشتە بەرهەمی ئەم حوکمدانە لەسەر زەوی دەچننەوە ( ١٤:١٤-٢٠ ). لە دوای ئەو دوو فریشتەیە، حەوت فریشتەی دیکە دێن، کە لە حەوت قاپەوە حوکمی خودا دەڕێژن بەسەر زەویدا ( ١٥:١- ١٦:٢١ ). یەکێک لە حەوت فریشتەکە بینینی داوێنپیسە گەورەکەی بۆ ئاشکرا دەکات کە پێی دەگوترێت بابل و سواری دڕندە سوورەکە بووە ( ١٧:١-١٨ ). لەدوای شکستی بابل ( ١٨:١-٢٤ )، کۆمەڵێکی زۆر لە ئاسمانەوە هاوار دەکەن و ستایشی خودا دەکەن بۆ ئەو سەرکەوتنە مەزنە ( ١٩:١-١٠ ). سێ بەشی کۆتایی سیپارەی ئاشکراکردن، باسی ئەو ڕووداوانە دەکات کە بە سەرکەوتنی مەسیح بەسەر شەیتاندا کۆتایی دێت: هەزار ساڵ زیندانیکردنی شەیتان ( ٢٠:١-١٠ )، حوکمی کۆتایی ( ٢٠:١١-١٥ )، وە دروستکردنی زەوی و ئۆرشەلیمێکی نوێ ( ٢١:١- ٢٢:٦ ). ئینجا فریشتەیەک ڕێنمایی لەمەڕ بینینەکان بە یۆحەنا دەدات و پێی دەڵێت کە لەدوای نووسینیان چی بکات ( ٢٢:٧-١١ ). سیپارەی ئاشکراکردن بە بەڵێنی خێرا گەڕانەوەی مەسیح کۆتایی پێدێت، وە باسی خواردنەوەی ئاوی ژیان دەکات کە لە شەقامی ئۆرشەلیمەوە هەڵدەقوڵێت، وە ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە ئەم سیپارەیە دەخوێننەوە ( ٢٢:١٢-٢١ ). با لەگەڵ یۆحەنا نوێژ بکەین و بڵێن: «ئامین! وەرە، عیسای خاوەن شکۆ» ( ٢٢:٢٠ ). کتێبی پیرۆز بە پەیامێکی ئاگادارکردنەوە و هیوا بۆ هەموو ژن و پیاوانی هەموو نەوەکان کۆتایی پێدێت. مەسیح سەرکەوتووە و هەموو خراپەیەک لەناوچووە. لە کاتێکدا ئەم سیپارەیە دەخوێنیتەوە، بڕوانە نیعمەتی خودا لە ڕزگارکردنی گەلەکەی و هێز و توانای بەسەر هێزەکانی شەیتاندا؛ هەروەها هیوای ئەو سەرکەوتنەت لەبیر بێت کە دێت.لێکدانەوەی سیپارەی ئاشکراکردن ( ئاشکراکردن ١:٤-٢٠ )
| شێواز | باسکردن | ئالنگاری | ئاگاداری |
| بۆچوونی ڕابردووناسی | یۆحەنا ئەم سیپارەیەی نووسیوە بۆ ئەوەی هانی باوەڕدارانی سەردەمی خۆی بدات کە لە لایەن ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانییەوە دەچەوسانەوە. | بۆ ئەوەی ئێمەش هانبدرێین بە هەمان شێوەی ئەو کەسانەی کە بە وێنەی ڕوونی مەزنایەتی و گەورەیی خودا یەکەم جار ئەم نامەیان خوێندەوە. | لەبیرت نەچێت کە زۆربەی پێشبینییەکانی کتێبی پیرۆز هەم لە ئێستا و هەم لە داهاتوودا کاریگەری هەیە. |
| بۆچوونی داهاتووناسی | جگە لە سێ بەشی یەکەم، یۆحەنا باسی ئەو ڕووداوانە دەکات کە لە کۆتایی جیهاندا ڕوودەدات. | بۆ ئەوەی لە ڕووداوە هەنووکەییەکاندا زۆرێک لەو خەسڵەتانە ببینین کە یۆحەنا باسی دەکات، وە بۆ ئەوەی درک بەوە بکەین کە کۆتایی جیهان دەکرێت هەر ئانوساتێک بێت. | وای دامەنێ کە دەزانیت لە داهاتوودا چی ڕوودەدات، چونکە عیسا دەفەرموێت کە کەس نازانێت چ کاتێک دەگەڕێتەوە. |
| بۆچوونی مێژوویی | سیپارەی ئاشکراکردن بریتییە لە نیشاندانی مێژوو لە سەردەمی یۆحەناوە هەتا گەڕانەوەی مەسیح و دواتریش. | بۆ ئەوەی سەرنجی ئەوە بدەین کە چۆن مرۆڤ بە درێژایی مێژوو بەردەوام خراپ بووە؛ وە بۆ ئەوەی کە درک بەوە بکەین کە ناوەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت بەڵام یاخیبوون لە دژی خودا هەروەک خۆیەتی. | ئاگادار و هۆشیار بە پێش ئەوەی کە ڕووداو یان ڕابەرانی ئێستا بە بەدیهاتنی پێشبینییەکانی سیپارەی ئاشکراکردن لە قەڵەم بدەیت. |
| بۆچوونی هێمایی | سیپارەی ئاشکراکردن نیشاندانێکی هێماییە بۆ کێشە و گرفتی بەردەوام لەنێوان خراپە و باشە. ئاماژە بە هیچ ڕووداوێکی تایبەتی مێژوویی ناکات. واتا بۆ هەموو سەردەمێک دەگونجێت. | بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونی لەسەر ڕابردوو وەربگرین، خۆمان بۆ داهاتوو ئامادە بکەین، وە لە ئێستادا بە گوێڕایەڵی و دڵنیایی تەواوەوە بژین. | خۆت لەم سیپارەیە مەدزەوە بەس لەبەر ئەوەی کە تێگەیشتنی سەختە. هەوڵ بدە لە چوارچێوەی داڕشتنە ئەدەبییە فراوانەکەیەوە لێی تێبگەیت. |
ناوەکانی عیسای مەسیح لە ئاشکراکردن ( ئاشکراکردن ١:٨-١٨ )
| سەرچاوە | ناوی عیسا |
| ١:١٣ | کوڕی مرۆڤ |
| ١:١٧ | یەکەمین و دواهەمین |
| ١:١٨ | زیندووەکە |
| ٢:١٨ | کوڕی خودا |
| ٣:١٤ | شایەتی دڵسۆز و ڕاستەقینە |
| ٥:٥ | شێری هۆزی یەهودا |
| ٥:٥ | ڕیشەی داود |
| ٥:٦ | بەرخ |
| ٧:١٧ | شوان |
| ١٢:١٠ | مەسیح |
| ١٩:١١ | دڵسۆز و ڕاستەقینە |
| ١٩:١٣ | وشەی خودا |
| ١٩:١٦ | پاشای پاشایان |
| ١٩:١٦ | گەورەی گەورەکان |
| ٢٢:١٣ | ئەلف و یێ |
| ٢٢:١٦ | ئەستێرەی درەوشاوەی بەیان |
حەوت کڵێساکە ( ئاشکراکردن ١:١١- ٣:٢٢ )
نامەکانی حەوت کڵێساکان ( ئاشکراکردن ٢:١- ٣:٢٢ )
| کڵێسا | ستایش و پێداهەڵگوتن | سەرزەنشتکردن | کردار |
|---|---|---|---|
| ئەفەسۆس ( ٢:١-٧ ) | هەوڵ و کۆششێکی زۆر و بەرگەگرتن | یەکەم خۆشەویستی بەجێهێشت | بەبیرت بێت و تۆبە بکە |
| سمیرنا ( ٢:٨-١١ ) | چەوسانەوە، برسیێتی و قاتوقڕی | هیچ شتێک نییە | مەترسە؛ دڵسۆز بە |
| پرگامۆس ( ٢:١٢-١٧ ) | توند دەست بە ناوی عیساوە بگرە | قبوڵکردنی سازشکردن | تۆبە بکە |
| سیاتیرا ( ٢:١٨-٢٩ ) | هەڵسوکەوت، خۆشەویستی، باوەڕ، خزمەتکردن، بەرگەگرتن | قبوڵکردنی داوێنپیسی | تۆبە بکە |
| ساردس ( ٣:١-٦ ) | کاریگەر | ڕواڵەتی | بەئاگا بە، تۆبە بکە |
| فیلادەلفیا ( ٣:٧-١٣ ) | دڵسۆز | هیچ شتێک نییە | توند دەستی پێوە بگرە |
| لاودیکییا ( ٣:١٤-٢٢ ) | هیچ نییە | سارد و سڕ | گەرموگوڕ بە و تۆبە بکە |
ئەو ڕووداوانەی ئاشکراکردن کە لە سیپارەکانی دیکەی کتێبی پیرۆزدا ئاماژەیان پێ کراوە ( ئاشکراکردن ٤:٢-٣ )
| سەرچاوەی دیکە | سەرچاوەی سیپارەی ئاشکراکردن | ڕووداو |
|---|---|---|
| حزقیێل ١:٢٢-٢٨ | ٤:٢-٣ ؛ ١٠:١-٣ | درەوشانەوەی پەلکەزێڕینە لە دەوری تەختی پاشایی خودا |
| ئیشایا ٥٣:٧ | ٥:٦-٨ | مەسیح وەکو بەرخ وێنای بۆ کراوە |
| زەبوورەکان ٩٦ | ٥:٩-١٤ | گۆرانیی نوێ |
| زەکەریا ١:٧-١١ ؛ ٦:١-٨ | ٦:١-٨ | ئەسپ و سوارچاک |
| ئیشایا ٢:١٩-٢٢ | ٦:١٢ ؛ ٨:٥ ؛ ١١:١٣ | بوومەلەرزە |
| یۆئێل ٢:٢٨-٣٢ ؛ کردار ٢:١٤-٢١ | ٦:١٢ | مانگ وەکو خوێن سوور هەڵدەگەڕێت |
| مەرقۆس ١٣:٢١-٢٥ | ٦:١٣ | ئەستێرەکان لە ئاسمان بەردەبنەوە |
| ئیشایا ٣٤:١-٤ | ٦:١٤ | ئاسمان وەکو تۆمارێک لوول دەدرێت |
| سەفەنیا ١:١٤-١٨ ؛ یەکەم سالۆنیکی ٥:١-٣ | ٦:١٥-١٧ | تووڕەیی خودا کە ناتوانین خۆمانی لێ ڕزگار بکەن |
| یەرمیا ٤٩:٣٥-٣٩ | ٧:١ | چوار بای حوکمدان |
| لۆقا ٨:٢٦-٣٤ | ٩:١-٢ ؛ ١٧:٣-٨ | چاڵی بێ بن |
| یۆئێل ١:٢- ٢:١١ | ٩:٣-١١ | بەڵای کوللەکان |
| لۆقا ٢١:٢٠-٢٤ | ١١:١-٢ | وێرانبوونی شاری ئۆرشەلیمی پیرۆز |
| زەکەریا ٤ | ١١:٣-٦ | شایەتیدانی دوو دار زەیتوون |
| دانیال ٧ | ١٣:١-١٠ | دڕندەیەک لە دەریا دێتە دەرەوە |
| دووەم سالۆنیکی ٢:٧-١٤ | ١٣:١١-١٥ | نیشانەی سەرسوڕهێنەر و پەرجووەکانی دڕندە خراپەکە |
| یەرمیا ٢٥:١٥-٢٩ | ١٤:٩-١٢ | خواردنەوەی جامی تووڕەیی خودا |
| ئیشایا ٢١:١-١٠ | ١٨:٢-٣ | کەوتنی بابل |
| مەتا ٢٢:١-١٤ | ١٩:٥-٨ | هاوسەرگیریی بەرخەکە |
| حزقیێل ٣٨–٣٩ | ٢٠:٧-١٠ | جەنگ لە دژی گۆگ و ماگۆگ |
| یۆحەنا ٥:١٩-٣٠ | ٢٠:١١-١٥ | حوکمدانی هەموو کەسێک |
| حزقیێل ٣٧:٢١-٢٨ | ٢١:٣ | خودا لەنێو گەلەکەیدا دەژی |
| ئیشایا ٢٥:١-٨ | ٢١:٤ | بۆ هەتاهەتاییە فرمێسکەکانمان دەسڕدرێتەوە |
| پەیدابوون ٢:٨-١٤ | ٢٢:١-٢ | داری ژیان |
| یەکەم کۆرنسۆس ١٣:١١-١٢ | ٢٢:٣-٥ | ڕووبەڕوو خودا دەبینین |
| دانیال ٧:١٨-٢٨ | ٢٢:٥ | باوەڕداران بۆ هەتاهەتایە حوکم دەکەن |
کاری شەیتان لە جیهاندا ( ئاشکراکردن ١٢:١٣- ١٣:١٤ )
| کارەکانی شەیتان | سەرچاوە |
|---|---|
| ڕقی لە مەسیحە | ١٢:١٣-١٥ |
| ڕقی لە گەلی خودایە | ١٢:١٧ |
| هێز و دەسەڵاتی هەیە | ١٣:٢ |
| ناوبانگێکی زۆری لەنێو بێباوەڕاندا هەیە | ١٣:٣-٤ |
| کفر دەکات | ١٣:٦ |
| لە دژی باوەڕداران دەجەنگێت | ١٣:٧ |
| توانای هەڵخەڵەتاندنی هەیە | ١٣:١٤ |
بەرەکەتەکانی ئاشکراکردن ( ئاشکراکردن ١٤:١٣ )
خودا لە سیپارەی ئاشکراکردندا حەوت جار بەڵێنی بەرەکەتدارکردنی باوەڕدارانی داوە.| ١:٣ | خۆزگە دەخوازرێت بەوەی وتەکانی ئەم پێشبینییە دەخوێنێتەوە، هەروەها خۆزگە بەو کەسانەش دەخوازرێت کە دەیبیستن و ئەوەی تێیدا نووسراوە پەیڕەوی دەکەن، چونکە کاتەکە نزیکە. |
| ١٤:١٣ | گوێم لە دەنگێک بوو لە ئاسمانەوە دەیگوت: «بنووسە: خۆزگە دەخوازرێت بەو مردووانەی لە ئێستاوە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای خاوەن شکۆ دەمرن!» ڕۆحی پیرۆز دەفەرموێ: «بەڵێ، بۆ ئەوەی لە ماندووبوونیان بحەسێنەوە، چونکە کردەوەکانیان شوێنیان دەکەون.» |
| ١٦:١٥ | مەسیح دەفەرموێ: «ئەوەتا وەک دزێک دێم! خۆزگە دەخوازرێت بەوەی ئێشک دەگرێت و جلوبەرگەکانی دەپارێزێت، نەوەک ئابڕووی ببینرێت و بە ڕووتی بڕوات.» |
| ١٩:٩ | پێی گوتم: «بنووسە: خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی بۆ خوانی زەماوەندی بەرخەکە بانگهێشت کراون!» هەروەها پێی گوتم: «ئەمانە وشە ڕاستەکانی خودان.» |
| ٢٠:٦ | ئەوەی لە هەستانەوەی یەکەمدا بەشی هەبێت بەرەکەتدار و پیرۆزە. ئەوانە مردنی دووەم دەسەڵاتی بەسەریاندا نییە، بەڵکو دەبنە کاهینی خودا و مەسیح، هەزار ساڵ لەگەڵیدا فەرمانڕەوایەتی دەکەن. |
| ٢٢:٧ | ئەوەتا بە پەلە دێم! خۆزگە دەخوازرێت بەوەی پێشبینییەکانی ئەم پەڕتووکە وشە بە وشە پەیڕەو دەکات. |
| ٢٢:١٤ | خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی جلەکانیان دەشۆن، تاکو مافیان لە درەختی ژیان هەبێت و لە دەرگاکانەوە بچنە ناو شارەکە. |
چۆن کەسێک دەتوانێت خۆی لە سیستەمی خراپ بەدوور بگرێت ( ئاشکراکردن ١٨:١-٢٤ )
ئەمانەی خوارەوە چەند پێشنیارێکن:-
١. هەمیشە مرۆڤەکان دەبێت لە کاڵا گرنگتر بن.
-
٢. لە بەرنامە و پلان و سەرکەوتنەکانتدا، خۆت لە شانازی و لووتبەرزی بەدوور بگرە.
-
٣. بیرت نەچێت کە خواست و وشەی خودا نابێت سازشی لەسەر بکرێت.
-
٤. هەمیشە بەهای مرۆڤەکان دەبێت لە سەرووی پارەوە بن.
-
٥. بە هەر باج و نرخێک بووە، هەمیشە کارە دروستەکە ئەنجام بدە.
-
٦. لەو ئیش و کارانەدا بەشداری بکە کە کاڵا و خزمەتگوزاری بەهادار پێشکەش دەکەن، نەک ئەوانەی تەنها بیر لە تێرکردنی ئارەزووەکانی جیهان دەکەنەوە.
سەرەتا و کۆتایی ( ئاشکراکردن ٢١:١-٢٧ )
| پەیدابوون | ئاشکراکردن |
|---|---|
| خۆر دروست کرا. | چیتر پێویستمان بە خۆر نییە. |
| شەیتان سەردەکەوێت. | شەیتان شکست دەخوات. |
| گوناه دێتە نێو مرۆڤەوە. | گوناه نامێنێت. |
| خەڵکی لە خودا ڕادەکەن و خۆیان دەشارنەوە. | خەڵکی بانگهێشت دەکرێن بۆ ئەوەی بۆ هەتاهەتایە لەگەڵ خودا بژین. |
| مرۆڤ بە نەفرەت دەکرێت. | نەفرەت نامێنێت. |
| بەهۆی گوناهەوە، فرمێسک دەڕژێت و خەم و خەفەت ڕوو لە مرۆڤ دەکات. | گوناه، خەم و خەفەت و دڵتەنگی نامێنێت. |
| باخچە و زەوی بە نەفرەت دەکرێت. | زەوی نوێ دەکرێتەوە. |
| بەهەشت ون دەبێت. | بەهەشت پەیدا دەبێتەوە. |
| خەڵکی دەمرن. | مردن شکست دەخوات؛ باوەڕداران بۆ هەتاهەتایە لەگەڵ خودا دەژین. |
چ شتێک لەبارەی هەتاهەتاییەوە دەزانین ( ئاشکراکردن ٢١:١-٤ )
| وەسف | سەرچاوە |
|---|---|
| شوێنێکە بۆ ئێمە ئامادە کراوە | یۆحەنا ١٤:٢-٣ |
| جەستە سنووردارمان ناکات | یۆحەنا ٢٠:١٩ ، ٢٦ |
| وەکو عیسا دەبین | یەکەم یۆحەنا ٣:٢ |
| جەستەی نوێمان دەبێت | یەکەم کۆرنسۆس ١٥ |
| ئەزموونێکی ناوازە | یەکەم کۆرنسۆس ٢:٩ |
| ژینگەیەکی نوێ | ئاشکراکردن ٢١:١ |
| ئەزموونێکی نوێی ئامادەبوونی خودا ( یەکەم کۆرنسۆس ١٣:١٢ ) | ئاشکراکردن ٢١:٣ |
| هەست و سۆزێکی نوێ | ئاشکراکردن ٢١:٤ |
| مردن نامێنێت | ئاشکراکردن ٢١:٤ |
ئایەتی پەیوەندیدار
Loading...- بەشی -...
پێشەکی سیپارە
- پێشەکی سیپارە
- زانیارییە سەرەکییەکان
-
هێڵی مێژوویی -
پێکهاتەی سیپارە
-
بابەتە سەرەکییەکان
پێشەکی کتێب
لە جیهاندا زۆر جار گفتوگۆ دەکرێت سەبارەت بە ڕاستی و خۆشەویستی، بەڵام کەم پەیڕەوی دەکەین. خەڵکی، لە پیاوێکی ڕامیارییەوە هەتا بازرگانێک، ڕاستی دەشارنەوە یان پشتگوێی دەخەن، وشەی دیکە بەکاردەهێنن بۆ سەرگرتنی هەڵوێستێک یان فرۆشتنی شتێک. سوێندی بە درۆ لەنێو خەڵک بڵاو دەبێتەوە لە کاتێکدا ڕاستگۆیی و ڕاستی تووشی مەترسی دەبێت، نامۆ نییە کە ناچاری بە سوێندخواردن بۆ ئەوەی ڕاستی بڵێیت.
ئەی خۆشەویستی چی؟ جیهان پڕە لە وشەی خۆشەویستی، گۆرانی سۆزداری، کارتی پیرۆزبایی، ئامرازەکانی ڕاگەیاندن، چیرۆکی دڵداری، هەموویان لافاوی بیرۆکە و خەونیان لێ دەبارێت سەبارەت بە پەیوەندییە سۆزدارییەکان و هەستە ناسکەکان. بەڵام خۆشەویستیی ڕاستەقینە دەگمەنە، بە هەموو پێکهاتەکانییەوە لە بەخشینی تەواو، وە گرنگیدان و هاوبەشی بەڵکو تەنانەت قوربانیدان بە ژیان لە پێناوی کەسانی دیکەدا، ئێمە دەمانەوێت کەسانی دیکەمان خۆشبوێت و ئەوانیش ئێمەیان خۆشبوێت، بەڵام کەم کەس هەن لە نموونەی زیندووی خۆشەویستی ڕاستەقینە.
لەسەر پاشخانی بەها بەربڵاوەکان لە کۆمەڵگادا، لە درۆ و خۆپەرستی، مەسیح خودی ڕاستیی و خۆشەویستییە، لەبەر ئەوە هەرکەسێک بانگەشەی ئەوە دەکات شوێنکەوتووی مەسیحە، دەبێت ملکەچی ئەو نموونە بەرزە بێت شوێنی ڕاستی بکەوێت و پێیەوە بژیێت، وە خۆشەویستی بۆ خەڵکی پەیڕەو بکات. یۆحەنای نێردراو ڕاستی بینیبوو و سەرەتا بە خۆشەویستی ژیابوو لەو کاتەی لەگەڵ عیسا بوو، ئەمەش بە جۆرێک کاریگەری لەسەر دانابوو کە هەموو نووسینەکانی (ئینجیلی یۆحەنا، سێ نامەکەی یۆحەنا، سیپارەی ئاشکراکردنی یۆحەنا) بارگاوی بوو بە بیرۆکەی ئەوەی ڕاستیی و خۆشەویستی بنەمای سەرەکین بۆ مرۆڤی باوەڕدار، وە لە ژیانی باوەڕیاندا دانابڕێن، ئەم نامەیەی دووەمی لەو بارەیەوە جیاواز نییە.
یۆحەنا داوامان لێدەکات شوێنی ڕاستیی بکەوین و گوێڕایەڵی خودا بین (دووەم یۆحەنا ٤)، چاوکراوە بین لە ڕابەرانی چەواشەکار (دووەم یۆحەنا ٧)، خودامان خۆشبوێت، وە یەکترمان خۆشبوێت (دووەم یۆحەنا ٦).
خوێندنەوەی دووەم نامەی یۆحەنا تەنها چەند خولەکێک دەخایەنێت، بەڵام پەیامەکەی بە درێژایی ژیان بەردەوام دەبێت. کاتێک ڕامان دەکەین لەسەر ئەو چەند دەقە کورتە کە پیرێکی دانا و قوتابی مەسیح نووسیویەتی دووبارە خۆت ڕادەست بکەوە بۆ ئەوەی ببیتە کەسێکی ڕاست و خۆشەویست و گوێڕایەڵی خودا.
زانیارییە سەرەکییەکان
زانیارییە سەرەکییەکان
مەبەست:هێڵی مێژوویی
پێکهاتەی دووەم نامەی یۆحەنا
پێکهاتەی دووەم نامەی یۆحەنا
١. هۆشداری لە مامۆستایانی درۆزن (
١-١١
2JN 1:1-11٢. کۆتا وشەکانی یۆحەنا ( ١٢-١٣ 2JN 1:12-13 |
مامۆستایانی درۆزن کێشەیەکی گەورە بوون کە ڕووبەڕووی ئەو کڵێسایە ببوونەوە کە یۆحەنا نامەی بۆ نووسیون. وە هۆشداری یۆحەنا لە میوانداریکردنی مامۆستایانی درۆزن ڕەنگە بۆ زۆر کەس شتێکی ڕەق و بێ خۆشەویستی بیت. بەڵام ئەم چەواشەکارانە خەڵکی فێری ڕێبازێکی چەواشەکاری دەکەن کە زیانێکی گەورە بە زۆر لە باوەڕداران دەگەیەنێت و هەتاهەتایە بەردەوام دەبێت. |
بابەتە سەرەکییەکان
بابەتە سەرەکییەکان
| بابەت | ڕوونکردنەوە | گرنگی |
|---|---|---|
| ڕاستیی | شوێنکەوتنی وشەی خودا، واتا کتێبی پیرۆز، پێویستییە بۆ ژیانی کەسی باوەڕدار، لەبەر ئەوەی خودا ڕاستییە، وە باوەڕدارانی ڕاستەقینە بەردەوام گوێڕایەڵی ڕاستیی مەسیحن. | بۆ ئەوەی سەرڕاست بین بۆ فێرکردنی مەسیح پێویستە لەسەرمان کۆشش بکەین بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز، بەڵام بەبێ ئەوەی پەیامەکەی بەکاربهێنین بۆ خزمەتی پێداویستییەکانی خۆمان، وە بەبێ ئەوەی ئەو کەسانەش هانبدەین کە بە خراپ بەکاریدەهێنن. |
| خۆشەویستی | ڕاسپاردەی مەسیح بۆ باوەڕداران ئەوەیە کە یەکتریان خۆشبوێت، ئەوەش پێکهاتەیەکی سەرەکییە لە باوەڕی ڕاستەقینە. | پێویستە بە تەواوی گوێڕایەڵی مەسیح بین، باوەڕمان بە ڕاسپاردەکەی هەبێت کە داوامان لێ دەکات یەکترمان خۆشبوێت. یارمەتیدانی کەسانی دیکە، بەخشین و دابینکردنی پێویستییەکانیان، دەربڕینێکی کردارییە بۆ خۆشەویستی. |
| مامۆستایانی درۆزن | پێویستە ئاگاداری ئەو ڕابەرە ئایینییانە بین کە سەرڕاست نین بۆ فێرکردنی مەسیح، هەروەها پێویستە سەکۆی وتاردانیان پێ نەدەین بۆ ئەوەی لە سەریەوە فێرکردنی درۆیینی چەواشەکارانەیان بڵاو بکەنەوە. | هانی ئەوانە مەدە کە لە دژی مەسیحن و بەرهەڵستی دەکەن، بەڵکو لێیان دوور بکەوە. بە ڕێزەوە لە ڕابەرە درۆزنەکان دوور بکەوە. ئاگاداری هەر فێرکردنێک بە کە لە کڵێسا دەگوترێت. |
سەرچاوەکان
- نەخشەکان
- بابەتەکان
- زانیاری دەربارەی کەسایەتییەکان
- فەرهەنگۆکی کتێبی پیرۆز
- سەرچاوەکانی تری توێژینەوە
بابەتەکان
فەرهەنگۆکی کتێبی پیرۆز
ئاشکراکردن: دەرخستن و نیشاندانێکە لەلایەن خوداوە بۆ مرۆڤ، کاتێک خودا مەبەستییەتی مرۆڤ لە شتێک ئاگادار بکاتەوە یان پێی ڕابگەیەنێت.
ئەرتەمیس: خوداوەندێکی یۆنانی بوو، خوداوەندی دایک بوو لەلای خەڵکی ئەفەسۆس، پەیکەرێکی گەورەی هەبوو، وایان دەزانی کە لە ئاسمانەوە کەوتووەتە خوارەوە. ( کردار 19:24 )
ئەلیاس: لە کوردەواری پێی دەگوترێ خدری زندە. لە سەدەی نۆیەمی پ. ز. ژیاوە. یەکێکە لە پێغەمبەرە ناودارەکانی خودا لە پەیمانی کۆن، چەندین پەرجوو و کاری گەورەی کردووە. ئەلیاس بەرزکراوەتەوە بۆ ئاسمان و نەمردووە و تاکو ئێستاش بە زیندوویەتی ماوەتەوە. ( یەکەم پاشایان 16:19 )
ئەنتاکیا: لە سەردەمی مەسیح دوو شار هەبوون بەناوی ئەنتاکیا. یەکەمیان لە سەر سنووری سوریایە، تا ئێستا ماوه و سەر بە تورکیایە ( کردار 11:19 ). دووەمیان لە ناوچەی پیسیدیا بوو (تورکیای ئێستا)، بۆیە بە ئەنتاکیای پیسیدیا ناوی دەرکردبوو ( کردار 14:26 ).
ئیبراهیم: سەرەتا ناوی ئەبرام بوو، واتا باوکی پایەبەرز. بەڵام پاش ئەوەی خودا بەڵێنی پێدا نەوەی زۆر بکات، پێی گوت ناوی خۆت بگۆڕە بۆ ئیبراهیم، واتا باوکی کۆمەڵە خەڵکێکی زۆر ( پەیدابوون 15:15–17 ). لە ئینجیلدا بە باوکی باوەڕداران ناوی هاتووە ( ڕۆما 4:1–25 ).
ئیبلیس: وشەیەکی عیبرییە بە واتای دوژمن یان سکاڵاکار دێت. لە پەیمانی نوێدا ئەم وشەیە بۆ دوژمنی خودا و مەسیح و باوەڕداران و مرۆڤایەتی بەکارهێنراوە. شەیتان ڕۆحی هەموو خراپەکارییەکە. کاتێک عیسا لەسەر خاچەکەی مرد، باوەڕدارانی لە کۆیلایەتی شەیتان ڕزگار کرد.
ئیسرائیل: ناوێکی عیبرییە واتا خودا دەجەنگێ. خودا ئەم ناوەی بە یاقوبی کوڕی ئیسحاق بەخشی، لەبەر ئەوەش نەوەی یاقوب بە نەوەی ئیسرائیل یان گەلی ئیسرائیل ناویان دەرکرد. (مەتا 2:6)
ئینجیل: لە وشەی (ئیوانجیلیۆن)ی یۆنانییەوە هاتووە، بە واتای جاڕدانی هاتنی پاشا، لە پەیمانی نوێ بە مەبەستی ڕاگەیاندنی هاتنی مەسیح وەک پاشای هەتاهەتایی بۆ جیهان دێت، هەروەها ڕاگەیاندنی پەیامی مەسیح و ئامادەسازی بۆ هاتنەکەی.
ئێفۆد: بەرسینەیەکی تایبەت بووە بە سەرۆکی کاهینان، کە هێمای نوێنەرایەتی کاهین بوو بۆ گەلی خودا.
بابل: وشەیەکی ئەکەدییە و بە واتای دەرگای خودا دێت، پایتەختی پاشایەتی بابلییەکان بووە لە ساڵانی (605-539 پ. ز.). ناوی بابل بووە هێما بۆ ئەو دەسەڵاتەی بەرەنگاری خودا دەبێتەوە. لە پەیمانی نوێدا ناوی بابل وەک هێما بۆ شاری ڕۆما بەکارهێنراوە.
باجگر: ئەو کەسە بوو کە باجی لە خەڵکی وەردەگرت بۆ حکومەت. هەندێک لە جولەکەکانی فەلەستین هەڵدەستان بە ئەنجامدانی ئەم کارە بۆ ڕۆمانییەکان بەرامبەر ئەوەی باجێکی زیاتر لە خەڵکی وەرگرن بۆ خۆیان. لەبەر ئەوە خەڵکی ڕقیان لە باجگران دەبووەوە، بە چاوێکی سووک تەماشایان دەکردن. ( مەتا 9:10-11 )
بەرەکەت: لە زمانی کوردی پێشی دەگوترێ (فەڕ)، بەخشینی خودایە بە دڵفراوانییەوە.
بەعلزەبول: یەکێکە لە ناوەکانی شەیتان. سەرۆکی ڕۆحە پیسەکانە. (مەتا 12:24)
بەڕۆژووبوون: لە ئامۆژگارییەکانی مەسیح دەربارەی ڕۆژووگرتن هیچ یاسایەکی دیاریکراو نییە، بەڵکو باوەڕدار ئازادە لە دیاریکردنی کات و ماوە و جۆری ڕۆژووگرتن، چونکە ڕۆژووگرتن شتێکی تایبەتی نێوان باوەڕدار و خودایە. (مەتا 6:16)
بیری بێ بن: بە یۆنانی پێی دەگوترێت ئەبیسۆس. مرۆڤی بێ باوەڕ لە دوای مردنی دەخرێتە بیری بێ بنەوە. لەو شوێنەش هیچ پەیوەندییەکی نابێت لەگەڵ خودا و لە تاریکیدا دەبێت. لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا بەرەو دۆزەخ دەنێردرێ. ( لۆقا 8:31 ؛ ئاشکراکردن 9:1 )
بێتاوانکردن: ئەم زاراوەیە تەنها دادوەر بۆی هەیە کاری پێ بکات. خودا گوناهبار بێتاوان دەکات کاتێک دان بە تاوانەکانی دەنێ و باوەڕ دەهێنێ بەوەی کە مەسیح لەسەر خاچ تاوانەکانی ئەوی هەڵگرتووه و بێتاوانیی خۆی داوەتێ. (ڕۆما 3:24)
بێتلەحم: شارێکی بچووکە لە دووری هەشت کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای ئۆرشەلیم. عیسای مەسیح و داودی پاشا لەم شارە لەدایک بوون. (مەتا 2:5)
پاشایەتی ئاسمان (شانشینی ئاسمان، یان پاشایەتی خودا، یان شانشینی خودا): ئەم پاشایەتییە لە ئاسمانە و خودا خۆی پاشایەتی و خواستی تەواوی خودای تێدا پەیڕەو دەکرێ. مرۆڤیش کاتێک باوەڕ دەهێنێ و لە ڕۆح لەدایک دەبێتەوە (یۆحەنا 3:3-5), دەبێتە ئەندام و داردەستی خودا لەو پاشایەتییە و بەپێی خواستی ئەو دەژی. پاش ئەوەی مژدە دەدرێتە هەموو گەلان، لە دووەم هاتنەوەی مەسیحدا ئەم پاشایەتییە دێتە سەر زەوی. (ئاشکراکردن 21؛ مەتا 4:17)
پەردەی پەرستگا: مەبەست لەو پەردەیەیە کە شوێنی پیرۆز لە شوێنی هەرە پیرۆز جیادەکاتەوە لەناو پەرستگا (عیبرانییەکان 9:3). هێمای بەربەستی ڕێگایە لەنێوان خودا و خەڵک، بەهۆی گوناه. بەڵام بە خۆبەختکردنی عیسا لەسەر خاچ پەردەکە دڕا، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە هیچ بەربەستێک نەما لە نێوان شوێنی پیرۆز و هەرە پیرۆز، هەروەها واتای ئەوەیە عیسا ڕێگایە بۆ ئاسمان. (مەتا 27:51)
پەرستگا: حەزرەتی سلێمان لە ساڵی چوارەمی حوکمڕانی، نزیکەی ساڵی (968) پ. ز. بە فەرمانی خودا پەرستگایەکی دروستکرد، بۆ ئەوەی جولەکەکان قوربانی تێدا پێشکەش بکەن بۆ خودا. لە کاتی ڕاپێچکردن بۆ بابل تێکدرا، پاشان چاککرایەوە. دیسان لە ساڵی (70) ز. بە دەستی ڕۆمانییەکان وێران کرا، لەو کاتەوە چاک نەکراوەتەوە. ئەم پەرستگایە هەتا ئێستاش پیرۆزییەکی تایبەتی هەیە لەلای جولەکەکان. (یۆحەنا 2:14-15)
پەسخە: لە زمانی عیبری پێی دەگوترێ (پەسەح)، واتا تێپەڕبوون یان لێخۆشبوون. ئەم جەژنە یادی ئەو ڕۆژانەیە کە گەلی خودا لە میسر بوون و خودا سزای فیرعەون و گەلەکەی دا و نۆبەرەکانی لێ کوشتن، بەڵام فریشتەی سزادان لە ماڵە جولەکەکان تێپەڕی و سزای ئەوانی نەدا. (دەرچوون 12:27).
پەیمان: بەو پەیوەندییە دەگوترێت کەوا دوو لایەن یان زیاتر بەیەکەوە دەبەستێتەوە کە پێویستیان بە یەکترە و سوودی هەموو لایەکی تێدایە. (یەکەم ساموئێل 23:18) بەڵام پەیمان لەنێوان خودا و مرۆڤ جیاوازە، چونکە خودا پێویستی بە مرۆڤ نییە بۆ ئەوەی پەیمانی لەگەڵ ببەستێ.
لە مێژووی مرۆڤایەتیدا خودا چەند جارێک پەیمانی بە مرۆڤ داوە، وەکو پەیمانی خودا لەگەڵ ئیبراهیم و نوح و موسا و داود. (پەیدابوون 9:8-17؛ 15:18؛ 17:4-21؛ دەرچوون 19:5؛ دواوتار 5:2-3؛ دووەم ساموئێل 5:5-16؛ 23:5) هەموو ئەمانە پێیان دەگوترێت پەیمانی کۆن. لە کۆتاییدا بە هۆی خاچی مەسیح پەیمانێکی نوێی لەگەڵ گەلی خۆی بەست. لەبەر ئەوەی مرۆڤی خۆشدەوێ بۆیە بەهۆی خوێنی مەسیح پەیمانی خۆشەویستی لەگەڵ مرۆڤ دەبەستێ. (گەلاتیا 3:15)
پەیمانی کۆن: باوەڕداران بە مەسیح بە پەڕتووکە پیرۆزەکانی جولەکەکان دەڵێن پەیمانی کۆن، کە دەکرێتە سێ بەش، بە عیبری:
- (تەورا)، واتا تەورات،
- (نەبییم)، واتا نووسراوی پێغەمبەران،
- (کەتوبیم)، واتا نووسراوە مێژووییەکان، زەبووری حەزرەتی داود، پەندەکانی حەزرەتی سلێمان لەگەڵ چەند نووسراوێکی دیکە.
پەیمانی نوێ: ئەو پەیمانەیە کە خودا لەگەڵ باوەڕداران بە عیسای مەسیح بەستوویەتی بە خوێنڕژانی مەسیح و لەخاچدانی، بۆ لێخۆشبوونی گوناه و بەخشینی ڕۆحی پیرۆز. لەبەر ئەمە بە ئینجیل دەگوترێت پەیمانی نوێ. (عیبرانییەکان 8:1-13؛ لۆقا 22:20)
پیر: لە کەلتوری جولەکەدا بە سەرۆکی خێزان و سەرۆکی هۆزەکان دەگوترێ پیر، کە بەشێکی زۆری ئەنجومەنی باڵای جولەکە پێکدەهێنن. وشەی پیران لە پەیمانی نوێ بۆ ئەندامانی سێ کۆمەڵی جیاواز بەکارهێنراوە:
- لە ئینجیلدا پیران ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای جولەکەن، (مەتا 16:21).
- لە کرداری نێردراوان ئەو باوەڕدارانەن کە ڕابەرایەتی کڵێسا دەکەوێتە ئەستۆی ئەوان، نامەکانیش ئاراستەی ئەوان کراون، (یەکەم تیمۆساوس 5:17).
- لە ئاشکراکردنی یۆحەنا، ئەو بیست و چوار پیرەی لە دەوری تەختی خودان، نوێنەرایەتی گەلی خودا دەکەن، (ئاشکراکردن 5:8).
پیرۆز: یەکێکە لە ئاکارە بنچینەییەکانی خودا، پێویستە مرۆڤ لە پیرۆزی خودا بترسێت، (دەرچوون 3:5؛ 19:6؛ 22:31؛ عیبرانییەکان 12:28-29) . بە عەرەبی دەبێتە قدوس. باوەڕدار بانگکراوە بۆ ئەوەی پیرۆز بێت، واتا جەستەی خۆی وەک قوربانییەکی زیندوو بۆ خودا تەرخان بکات، هەروەها پێویستە وەک مەسیح بە خۆشەویستی و قوربانیدان بژیێت. (ڕۆما 12:1؛ یەکەم پەترۆس 1:15)
پیرۆزگا: لە سەردەمی موساوە چادری پەرستن هەبووە کە پێشیان دەگوت پیرۆزگا، ئەمە بەردەوام بوو هەتا ئەو کاتەی کە سلێمان پەرستگای دروست کرد و بوو بە بەشێک لە پەرستگا. پێغەمبەران و کاهینان ڕێوڕەسمە ئایینییەکانیان لە پیرۆزگا بە ئەنجام دەگەیاند.
پێغەمبەر: کەسێک کە بەناوی خودا و بە دەسەڵاتی خودا ئەو سروشە ڕادەگەیەنێت کە لەلایەن خوداوە بۆی هاتووە.
پیلاتۆس: فەرمانڕەوایەکی ڕۆمانی بوو لەسەر یەهودیا و سامیرە و ئەدۆم، لە ساڵانی (26-36) ز.. پیلاتۆس بە دڵڕەقی و توندی ناوبانگی دەرکردبوو بە تایبەتی بەرامبەر بە جولەکەکان. (لۆقا 3:1)
تۆبەکردن: واتا گۆڕانی دڵ و بیر سەبارەت بە ئەنجامدانی شتێک و گرتنەبەری ڕێگای پێچەوانە، هەروەها وازهێنان لە ڕێگای شەیتان و گرتنەبەری ڕێگای خودا. تۆبەکردن بەخششی خودایە. (ئەیوب 42:6؛ یەرمیا 15:19؛ کردار 11:18؛ مەتا 3:2)
تەورات: بە پێنج پەڕتووکی سەرەتای پەیمانی کۆن دەگوترێت تەورات، کە بە زمانی عیبری بە واتای فێرکردن دێت. تێیدا ئەو ڕاسپاردانە هەیە کە خودا لەسەر چیای سینا لە ڕێگای موساوە بە گەلی ئیسرائیلی ڕاگەیاند. هەروەها بە شەریعەتی موساش بەناوبانگە. (دواوتار 31:26؛ مەتا 5:17)
جەژنی پەسخە: یەکێکە لە گەورەترین جەژنەکانی جولەکە. جولەکەکان لەم جەژنەدا یادی ئەو شەوە دەکەنەوە کە فریشتەی مردن نۆبەرەی میسرییەکانی کوشت و هی ئەوانی پاراست. ئەم جەژنە لە وەرزی بەهاردا ساز دەکرێت. عیسا لەم جەژنەدا لە خاچ درا، لەدوای ئەوە هەستایەوە و بەسەر مردندا زاڵبوو، بۆیە باوەڕداران بە مەسیحیش لە کاتی جەژنی پەسخەدا جەژنی هەستانەوەی مەسیح دەگێڕن. (دەرچوون 12:1-27؛ لێڤییەکان 23:5؛ لۆقا 22:7)
جەژنی فەتیرە: جەژنێکی جولەکەیە کە حەوت ڕۆژ دەخایەنێت. لەو چەند ڕۆژەدا نابێت نانی بە هەویرترش بخورێت چونکە یادی ڕزگاربوونی جولەکەکانە لە کۆیلایەتی میسر. (دەرچوون ١٢:١٥-٢٠؛ لێڤییەکان ٢٣:٦-٨؛ مەتا ٢٦:١٧)
جەژنی کەپرەشینە: جەژنێکە دەکەوێتە پازدەیەمین ڕۆژی مانگی حەوتی ساڵنامەی جولەکە. هەشت ڕۆژ دەخایەنێت، ڕۆژی یەکەم و ڕۆژی هەشتەم ئاهەنگی ئایینی گەورە دەگێڕن. لەم جەژنەدا یادی ئەو چل ساڵەی جولەکە دەکەنەوە کە لەدوای دەرچوونیان لە میسر لەناو بیاباندا ژیان. (لێڤییەکان ٢٣:٣٣-٤٣)
جیهانی مردووان: لە عیبری پێی دەگوترێ (شیۆل) و لە یۆنانی (هادیس). ئەو شوێنەیە کە ڕۆحی مردووان تێیدا چاوەڕێ دەکەن هەتا کاتی حوکمدان. (پەیدابوون ٣٧:٣٥؛ زەبوورەکان ٦:٥؛ مەتا ١١:٢٣؛ ئاشکراکردن ٦:٨)
چادری پەرستن یان چادری چاوپێکەوتن: شوێنی خواپەرستی و قوربانیکردن بووە بەر لە دروستکردنی پەرستگا. لەو شوێنە موسا و پێغەمبەران لەگەڵ خودا دواون. (دەرچوون ٢٦ و ٢٧:١١)
چاودێر: ئەو کەسانەن کە لەلایەن ڕۆحی پیرۆزەوە هەڵدەبژێردرێن بۆ چاودێریکردنی کۆمەڵی باوەڕداران (کڵێسا) و یارمەتیدانی باوەڕداران و گەشەپێکردنیان. لە عەرەبی پێ دەگوترێت (أسقف). ( کردار ٢٠:٢٨؛ فیلیپی ١:١؛ یەکەم تیمۆساوس ٣:١-٥؛ تیتۆس ١:٧ )
خاچ: دوو دارە لەسەر شێوەی نیشانەی کۆکردنەوە (+) بەیەکەوە بەستراون، لای خوارەوەی درێژترە لە لایەکانی دیکە. لە سەردەمی ڕۆمانییەکان دز و پیاو خراپ لە سەرەوە بۆ خوارەوە بە دەست کراوەیی بە بزماری گەورە پێیدا کوتراوە و بە بەرزییەوە هەڵواسراوە هەتا هەناسەی لێ بڕاوە. بەڵام لەدوای لەخاچدانی عیسا، لەلای باوەڕداران خاچ بووە نموونەی قوربانیدان. عیسا بە مردنی لەسەر خاچ بووە قوربانی بۆ دەستپێکردنەوەی ژیان و بەدەستهێنانی ژیانی هەتاهەتایی. ( مەتا ٢٧:٣٢ )
خزمەتکار: خزمەتکاری خودا لە پەیمانی کۆندا نازناوێکی تایبەتە بە پێغەمبەر و پاشا و کاهین ( زەبوورەکان ٢٧:٩؛ یۆئێل ١:١٣ ). لە پەیمانی نوێ، خزمەتکاری عیسای مەسیح ( ڕۆما ١٥:١٦ ) نازناوێکی تایبەتە بەو باوەڕدارانەی کە سەرقاڵن بە مزگێنیدان و فێرکردنی ئینجیل و جێبەجێکردنی کاروباری کڵێسا. ( ڕۆما ١٦:١؛ یەکەم کۆرنسۆس ٤:١؛ دووەم کۆرنسۆس ٣:٦؛ یەکەم تیمۆساوس ٣:٨-١٣ )
خۆشەویستی نەگۆڕ: ئەم وشەیە بە زمانی عیبری (حەسەد) یان (خەسەد) واتای (ئەم خۆشەویستی و دڵسۆزییەی کە لەسەر بناغەی پەیمانێک بنیاد نراوە و قەت نەگۆڕێت) دەدات. کاتێک یەزدان بە ڕێگەی پێغەمبەر موسا پەیمانێکی لەگەڵ گەلی خۆی بەست، بەڵێنی دا کە بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی لەگەڵیان ڕەفتار بکات. ( دەرچوون ٢٠:٦ ) هەروەها کاتێک یەزدان تایبەتمەندی خۆی باس دەکات لە دەرچوون 34:6-7، دەفەرموێ: «یەزدان، یەزدان، خودایەکی بە بەزەیی و میهرەبانە، پشوودرێژە و خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی زۆرە. خۆشەویستی نەگۆڕ دەپارێزێت بۆ هەزاران،…» کاتێک یەزدان لەگەڵ داود پاشا پەیمانێکی بەست، هەروەها باسی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی کرد. ( دووەم ساموئێل ٧:١٥ ) لەبەر ئەوە لە زەبوورەکانی داود زیاتر لە 120 جار باسکراوە. ( زەبوورەکان ٥:٧؛ ٦:٤؛ ٢٣:٦؛ ٢٥:٦،٧؛ ٦٣:٣؛ ١٣٦:١-٢٦؛ ١٤٥:٨ ) لە پەیمانی نوێ ئەم وشەیە نەنووسراوە بەڵام واتاکەی زۆر لە وشەی (نیعمەت) نزیکە. (بڕوانە نیعمەت.)
خوێنگر: بەگوێرەی دەستووری دابەشکردنی زەوی خاکی بەڵێندراو نابێت هیچ خێزانێک موڵکی خۆی لەدەست بدات. ئەگەر بەهۆی هەژاری موڵکەکەیان بفرۆشنە خێزانێکی دیکە، پێویستە لەدوای پەنجا ساڵ بگەڕێنرێتەوە بۆ خێزانەکەی خۆی. هەروەها یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکە مافی هەبوو پێش تەواوبوونی پەنجا ساڵەکە موڵکەکە وەربگرێتەوە، ئەگەر نرخی ئەو ساڵانەی کە ماونەتەوە بداتەوە ئەو کەسەی کە کڕیویەتی. هەروەها خوێنگر مافی تۆڵەکردنەوەی هەیە لە کاتی ڕوودانی کێشەیەک ( سەرژمێری ٣٥:١٢-٢٧ )، مافی وەرگرتنی میراتی هەیە ئەگەر کەسێکی دیکەی لەو نزیکتر نەبوو لە کەسەکە ( ڕائووس ٢:٢٠؛ ٣:٩؛ ٤:١-١١ ).
خەتەنەکردن: سونەتکردنیشی پێ دەگوترێت. کاتێک ئیبراهیم تەمەنی 99 ساڵ بوو، خودا خۆی بۆ دەرخست و پێی فەرموو: «ئەگەر لە ڕێی من لانەدەی پەیمانت لەگەڵ دەبەستم، نەوەت زۆر دەکەم، زەوی کەنعان (فەلەستین) دەدەمە نەوەکانت. نیشانەی پەیمانیش ئەوە دەبێت کە هەموو کوڕێکت لە تەمەنی هەشت ڕۆژی خەتەنە بکەی.» ( پەیدابوون ١٧؛ کردار ٧:٨ )
خەردەل: بە عەرەبی پێی دەگوترێت (خردل). تۆوێکی بچووکە، بەهاراتی لێ دروستدەکرێت. جۆرێکی هەیە لە فەلەستین و دەوروپشتی دەڕوێت، نزیکەی دوو مەتر بەرزدەبێتەوە و باڵندەیەکی زۆری لەسەر دەنیشێتەوە بۆ خواردنی بەرەکەی. ( مەتا ١٣:٣١ )
داود: داودی پاشا ئەو پێغەمبەرەیە زەبووری نووسیوەتەوە. دووەم پاشای ئیسرائیل بوو، لە ساڵی (1010) پ. ز. هاتە سەر تەختی پاشایەتی. بە مەزنترین پاشای ئیسرائیل دادەنرێ. ( یەکەم ساموئێل ١٦–٣٠؛ دووەم ساموئێل ١–٢٤؛ مەتا ١:١ )
دە شارەکە: بە یۆنانی پێی دەگوترێت (دیکاپۆلیس). ئەو شارانە بوون کە یۆنانییەکان تێیدا بە سەربەخۆیی دەژیان، دەکەوتنە ڕۆژهەڵاتی دەریای جەلیل. پەیوەندی کۆمەڵایەتی و ئابووری بە یەکترەوەی بەستبوون. ( مەتا ٤:٢٥ )
دەریاچەی جەلیل: دەریاچەیەکی گەورەیە ڕووباری ئوردونی پێدا تێدەپەڕێت، کەوتووەتە ناوچەی جەلیل لە باکووری فەلەستین. درێژی دەریای جەلیل نزیکەی بیست و سێ کیلۆمەترە و پانییەکەشی سێزدە کیلۆمەتر، قووڵاییەکەشی لەنێوان بیست تا چل و پێنج مەتردایە. ئەم دەریاچەیە دوو سەد و چوار مەتر نزمترە لە ئاستی ڕووی دەریا. هەروەها ئاوەکەی شیرینە. چەند شارێکی گرنگ لەسەر کەنارەکانی هەیە، وەک: بێتسەیدا لە ڕۆژهەڵات و جەنیسارەت و کەفەرناحوم و مەگەدان و تەبەرییە لە ڕۆژئاوا. ناوی دیکەشی هەیە، وەک: دەریاچەی جەنیسارەت بە ناوی دەشتی جەنیسارەتی بەپیت لەسەر کەناری باکووری ڕۆژئاوا. هەروەها دەریاچەی تەبەرییە بەناوی شاری تەبەرییە. ( مەتا ٤:١٨ )
دژە مەسیح: کەسێکە کە دژی پەیامی مەسیح دەجەنگێت، درۆ دەکات، نکۆڵی لە پەروەردگاربوونی عیسای مەسیح دەکات و لە ڕۆژانی کۆتایی جیهان دەردەکەوێت. ( یەکەم یۆحەنا ٢:١٨-٢٢؛ دووەم یۆحەنا ١:٧ )
دینار: وشەی دینار لە وشەی دیناریۆسی لاتینییەوە هاتووە. لە سەردەمی ڕۆمانییەکانەوە مامەڵەی پێ کراوە. لە زیو دروستکراوە و قورسایی سێ گرام بووە. لە سەردەمی عیسا دینار وێنەی قەیسەری ئەوسای لەسەر بووە. هەروەها ڕۆژانەی کرێکارێکیش نزیکەی یەک دینار بووە. ( مەتا ٢٢:١٩ )
ڕاحاب: ژنێکی داوێنپیس بوو لە شاری ئەریحا دەژیا، لە سەدەی سێزدەمین پ.ز. دوای ئەوەی ئەو دوو سیخوڕەی یەشوعی کوڕی نون ناردبوونی بۆ ئەریحا ئاشکرا بوون، ڕاحاب ئەو دوو پیاوەی شاردەوە، چونکە باوەڕی وابوو خودا ئەریحا دەخاتە ژێردەستی جولەکەکان، بەم جۆرە ڕاحاب ڕزگاری بوو. ( یەشوع ٢:١-٢٤؛ ٦:٢٥؛ یاقوب ٢:٢٥-٢٦ )
ڕاستودروستی: وەرگێڕانی وشەی (صدقە)ی عیبری و (دیکایۆسونێ)ی یۆنانییە کە بە واتای ڕێگای ڕاست و ڕێک و بێ لادان دێت. ئەمە یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی خودا. (بڕوانە زەبوورەکان ٧:١٧ ). خودا داوا لە مرۆڤ دەکات کە ڕاستودروستی و دادپەروەری پەیڕەو بکات. ( پەیدابوون ١٨:١٩؛ ڕۆما ٣:٢٥-٢٦ ), هەروەها بە واتای بێتاوانکردنیش دێت ( پەیدابوون ١٥:٦ ڕۆما ١:١٧؛ ٣:٢١-٢٢ ). کەس نییە بە تەواوی ڕاستودروست بێت تەنها خودا نەبێ، چونکە ڕاستودروستی گەورەترە لەوەی مرۆڤ تەنها مرۆڤێکی باش بێ، بەڵکو ئاراستەکردنی ژیانە بە تەواوی بەرەو خودا، بۆیە تەنها بە نیعمەتی خودا مرۆڤ ڕاستودروست دەبێت.
ڕۆحی پیرۆز: ڕۆحی خودایە، کە سروشت و کەسایەتی و دەسەڵاتی خودایە. ئەم ڕۆحە لە عیسای مەسیحدا بوو، ئێستاش لە هەموو باوەڕدارێکە بە مەسیح. ڕۆحی پیرۆز باوەڕدار پیرۆز دەکات و یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی بگۆڕێ بۆ شێوەی مەسیح، هەروەها ڕێنمایی دەکات و فێری دەکات. ( پەیدابوون ١:٢؛ ٤١:٣٨؛ زەبوورەکان ٥١:١١؛ ١٤٣:١٠؛ یۆحەنا ١:٣٣ )
ڕۆحی پیس: لە کەلتوری کوردی جنۆکەشی پێ دەگوترێت، بوونەورێکی نەبینراوە و خزمەتکاری شەیتانە، دەچێتە ناو مرۆڤەکان و لایەنی تەندروستی و باری دەروونییان دەشێوێنێت. ( مەتا ١٢:٢٢-٤٥ )
ڕۆژوو: لە ئامۆژگارییەکانی مەسیح دەربارەی ڕۆژووگرتن هیچ یاسایەکی دیاریکراو نییە، بەڵکو باوەڕدار ئازادە لە دیاریکردنی کات و ماوە و جۆری ڕۆژووگرتن، چونکە ڕۆژووگرتن شتێکی تایبەتی نێوان باوەڕدار و خودایە. ( مەتا ٦:١٦ )
ڕۆژی دوایی یان ڕۆژی یەزدان: ئەم ڕۆژە کە خودا بە ئاشکرایی کار دەکات و دەبێتە ڕۆژی کۆتایی جیهان و ڕۆژی لێپرسینەوەیە. هەروەها ڕۆژی دووەم هاتنەوەی عیسایە بە شکۆدارییەوە. لەم ڕۆژەدا خراپەکاران سزا دەدرێن و باوەڕداران خەڵات دەکرێن. ( ئامۆس ٥:١٨-٢٠؛ ئیشایا ٢:١٢؛ یۆحەنا ٦:٣٩-٤٠؛ دووەم سالۆنیکی ٢:٢ )
زەکەریا: لە کتێبی پیرۆزدا دوو کەس بە ناوی زەکەریا ناویان هاتووە:
1. زەکەریای پێغەمبەر لە سەدەی شەشەمی (پ. ز.) ژیاوە، لە کتێبی پیرۆزدا پەڕتووکێکی بەناوی خۆی هەیە، پێشبینی هاتنی
مەسیحی کردووە. (
زەکەریا ١:١؛
لۆقا ١١:٥١
)
2. زەکەریای کاهین پێش هاتنی مەسیح ژیاوە، باوکی یەحیای لەئاوهەڵکیشیش بووە. (
لۆقا ١:٥
).
سامیرە: پایتەختی شانشینی ئیسرائیل کە بە دەستی عۆمری پاشا ئیسرائیل دروستکرا بوو لە ساڵی 885 پ. ز. و دەکەوێت نزیکە 100 کیلۆمەتر باکووری ئۆرشەلیم. ( یەکەم پاشایان ١٦:٢٣-٢٤ ) لە ساڵی 722 پ. ز. کەوتە دەستی ئاشورییەکان و شانشینی ئیسرائیل کۆتایی پێهات. ( دووەم پاشایان ١٧:٥-٦ ) ئینجا پاشای ئاشور خەڵکی لە بابل و چەند نەتەوەیەکی دیکە هێنا و لە شارۆچکەکانی سامیرە لە جێی نەوەی ئیسرائیل نیشتەجێی کردن. ( دووەم پاشایان ١٧:٢٤ )
سامیرەییەکان: تێکەڵەیەکن لە خەڵکی جولەکە و ئاشوری. دوای گەڕانەوەیان لە بابل لە سەدەی هەشتەمینی پ. ز. دەستیان بەسەر ناوچەی سامیرەدا گرت. سامیرەییەکان باوەڕیان تەنها بەو پێنج پەڕتووکە هەبوو کە موسا نووسیویەتی (تەورات). پەرستگایەکیان لەسەر چیای سامیرە دروست کرد. لەگەڵ جولەکەکان دوژمنایەتییەکی توندیان هەبوو، چونکە جولەکەکان ئەوانیان بە کافر دادەنا و بە سووک دەیانبینین چونکە نابێت جولەکەیەک لەگەڵ کەسێکی لە نەتەوەیەکی دیکە تێکەڵ بێت. ( لۆقا ١٠:٢٥-٣٧؛ یۆحەنا ٤:٤-٩؛ ٨:٤٨ ).
ساوفیلۆس: ناوێکی یۆنانییە بە واتای خۆشەویستی خودا دێت. ساوفیلۆس ئەو پیاوە ڕۆمانییەیە کە لۆقا مژدەی داوەتێ. لەوە دەچێت پیاوێکی ناودار بووبێت، زۆر کەس دەڵێن پارێزەر بووە و بەرگری لە پۆڵۆسی نێردراو کردووە کاتێک لە ڕۆما زیندانی کراوە. ( لۆقا ١:١ )
سلێمان: سلێمان پاشا لە دوای داودی باوکی بوو بە پاشای ئیسرائیل. پەرستگای یەزدان لە ئۆرشەلیم لەسەر دەستی سلێمان بنیاد نرا. سلێمان بە دانایی ناوبانگی دەرکردبوو. ( دووەم ساموئێل ١٢:٢٤؛ یەکەم پاشایان ١:٢٨-٤٠؛ ٤:١-٢٨؛ پەندەکان ١:١–٣١:٣١ )
سندوقی پەیمان: وەرگێڕانی وردی وشە عیبرییەکە دەبێتە سندوقی شایەتی. ڕاسپاردەکانی خودا بۆ گەلی ئیسرائیل لە ڕێگەی موساوە لەناو ئەو سندوقە هەڵگیرابوو، لە شوێنی هەرە پیرۆز دانرابوو. ( دەرچوون ٢٥:١٠-٢٢؛ ٢٦:٣٣-٣٤؛ ٣٧:١-٩ )
سەدوقییەکان: کۆمەڵێک جولەکەن کە زۆربەی ئەندامەکانی کاهینن. لە سەردەمی مەسیح سەرۆک کاهین یەکێک بوو لەوان. سەدوقییەکان باوەڕیان بە فریشتە و هەستانەوەی مردووان نییە. ئەوان لایەنگری ڕۆمانییەکان بوون. هەروەها هەردەم لەگەڵ فەریسییەکان ناکۆک بوون، بەڵام لەسەر دژایەتیکردن و کوشتنی مەسیح لەگەڵیان ڕێککەوتن. ( مەتا ٢٢:٢٣ )
سەدۆم: لە سەردەمی پێغەمبەر لوت دانیشتووانی شاری سەدۆم هەموو خراپەکار بوون، بۆیە کەوتنە بەر تووڕەیی خودا، تەنها حەزرەتی لوت و دوو کچەکەی ڕزگاریان بوو. سەدۆم بووە نموونەی ئەو شارانەی خراپەکارییان زۆرە. ( پەیدابوون ١٣:١١-١٢؛ ١٤:٢-٢٢؛ ١٨:١٦-٢٦؛ ١٩:١-٢٩؛ لۆقا ١٠:١٢ )
سەرۆک کاهین: سەرۆکی هەموو پیاوە ئایینییەکانە، کە لە پەرستگای ئۆرشەلیم دادەنیشێت، هەروەها سەرۆکی ئەنجومەن و بەرپرسی یەکەمە لە ژیانی ئایینی جولەکەکان. پەیوەندی ڕێکخەری نێوان مرۆڤ و خودایە، هەر بۆیە تەنها ئەو دەیتوانی بچێتە شوێنی هەرە پیرۆز. ( لێڤییەکان ١٦:٣٢؛ عەزرا ٧:٥؛ عیبرانییەکان ٥:١-٤؛ ٧:٢٧-٢٨؛ ٨:٣-٦ )
سینا: ناوچەیەکی بیابانییە کە دەکەوێتە نێوان میسر و فەلەستین. چیای سیناش کە موسا لەسەری خودای بینی، دەکەوێتە هەمان ناوچە. لەوێ خودا سروشی بۆ موسا نارد. هەروەها بە چیای حۆرەیبیش بەناوبانگە. ( دەرچوون ١٦:١؛ ١٩:١-٢٣؛ ٣٤:٢-٣٢؛ زەبوورەکان ٦٨:٨؛ کردار ٧:٣٠،٣٨؛ گەلاتیا ٤:٢٤-٢٥ )
شاری داود: شاری ئۆرشەلیم (قودس) یان شاری سییۆن کە داود پاشا دەستی بەسەریدا گرت لە نزیکەی ساڵی 1000 پ. ز. و کردی بە پایتەختی خۆی. بۆ 400 ساڵ بوو بە پایتەختی پاشایانی ئیسرائیل و یەهودا هەتا کەوتنەکەی لە 586 پ. ز.. هەروەها شاری (پاشای مەزن)یشی پێ دەگوترێ. ( دووەم ساموئێل ٥:٧-٩؛ زەبوورەکان ٤٨:٢؛ مەتا ٥:٣٥؛ ڕۆما ٩:٣٣ )
شوێنی پیرۆز: شوێنێکی تایبەت بووە لەنێو پەرستگا، کاهین ڕۆژانە سەردانی دەکرد و قوربانگای بخوور و مێزی نانی پێشکەشکراو و چرادانی لێبووە. پەردەیەک هەبووە کە شوێنی هەرە پیرۆزی لە شوێنی پیرۆز جیا دەکردەوە. ( دەرچوون ٢٦:٣١-٣٥؛ لێڤییەکان ٦:٣٠؛ عیبرانییەکان ٩:٢ )
شوێنی هەرەپیرۆز: شوێنێکی تایبەت و دابڕاو بووە لەناو پەرستگا کە ساڵانە تەنها سەرۆک کاهین بۆی هەبووە تەنها یەک جار بچێتە ئەوێ بۆ داوای لێخۆشبوون لە گوناهەکانی گەلی خودا. ( دەرچوون ٢٦:٣١-٣٥؛ لێڤییەکان ١٦:٢-٣؛ ١٦:١٧-٢٣؛ عیبرانییەکان ٩:٣-٧ )
شەرابی پێشکەشکراو: مەبەست لەو شەرابەیە کە وەک قوربانی پێشکەش بە خودا دەکرا و دەڕژێنرا. هەندێک جار لەگەڵ ئاژەڵی قوربانیش پێشکەش کراوە. ( پەیدابوون ٣٥:١٤؛ دەرچوون ٢٩:٣٨-٤١؛ لێڤییەکان ٢٣:٣٧ )
شەریعەت: شەریعەتی جولەکەکان ئەو ئەرک و فەرمانانەیە کە خودا لە ڕێگای موساوە بە گەلی ئیسرائیلی داوە و بە تەورات ناسراوە. (بڕوانە تەورات) ( یۆحەنا ١٨:٣١؛ ڕۆما ٢:١٢-٢٩ )
شەممە: لە وشەی (شەبات)ی عیبرییەوە هاتووە کە بە واتای پشوو دێت. خودا لە ماوەی شەش ڕۆژدا لە کاری بەدیهێنان تەواو بوو، ڕۆژی حەوتەم کە دەکاتە شەممە پشووی دا. ( پەیدابوون ٢:٢-٣ ) خودا ئەم ڕۆژەی کردە ڕۆژی پشوودان بۆ گەلی جولەکە. شەممە لەلای جولەکەکان ڕۆژێکی پیرۆزە. بەپێی تەورات هەموو جۆرە کارێک قەدەغەیە. جولەکەکان لەم ڕۆژەدا تەنها خەریکی خواپەرستی و نوێژ و خوێندنەوەی وشەی خودا و فێربوونی ئایینی دەبن. ( دەرچوون ١٦:٢؛ ٢٠:٨-١١؛ ٢٥:١-٣؛ ٣١:١٢-١٧ )
شەیتان: بڕوانە ئیبلیس.
عیبرانییەکان: عێبەر لە نەوەی سامی کوڕی نوح بوو، ئیبراهیم پێغەمبەر یەکەم کەس بووە کە بە «عیبرانی» ناسراوە، چونکە ئیبراهیم لە نەوەی عێبەرە. ( پەیدابوون ١٠:١؛ ١٠:٢١-٢٥؛ ١١:١٠-٢٦؛ ١٤:١٣ ) هەروەها یوسفی نەوەی ئیبراهیم بە عیبرانی ناسراو بووە. ( پەیدابوون ٣٩:١٤ ) لە سەردەمی مەسیح مەبەست لە جولەکەکانە، بە زمانەکەشیان دەگوترێ عیبری. ( فیلیپی ٣:٥ )
عیسا: لە (یێسوس)ی یۆنانی وەرگیراوە، لە عیبری پێی دەگوترێ (یەحۆشوع) یان (یەشوع)، واتا خودا ڕزگار دەکات. ( دەرچوون ١٧:٩؛ یەشوع ١:١؛ مەتا ١:٢١ )
فەریسییەکان: کۆمەڵێکی ئایینی جولەکەن کە لە بەجێهێنانی ئەرکە ئایینییەکان و ڕاسپاردەکانی تەورات توندڕەون. زۆر لە مامۆستایانی تەورات لەوان بوون. پۆڵسیش بەر لەوەی باوەڕ بهێنێ یەکێک بوو لەوان. فەریسییەکان باوەڕیان بە فریشتە و هەستانەوەی مردووان و بە هەموو نووسراوەکانی پەیمانی کۆن هەبوو. زۆر بە توندی دژی مەسیح ڕاوەستان و کاریان کرد بۆ کوشتنی. ( مەرقۆس ٧:٣ )
قایین: کوڕە نۆبەرەی ئادەم بوو. یەکەمین بکوژ بووە لەسەر زەوی، کاتێک هابیلی برای خۆی کوشت. ( پەیدابوون ٤:١-١٦؛ عیبرانییەکان ١١:٤؛ یەکەم یۆحەنا ٣:١٢ )
قوتابی مەسیح: بەو دوازدە کەسە دەگوترێت کە عیسا هەڵیبژاردن تاکو ببنە نێردراو. هەروەها بەو کەسەش دەگوترێت کە دوای عیسا دەکەوێت و باوەڕی پێ دەهێنێت. ( مەتا ١٠:١-٤٢؛ لۆقا ١٤:٢٦-٢٧؛ یۆحەنا ٨:٣١؛ ١٣:٣٥؛ ١٥:٨ )
قوربانگا: لەسەر شێوەی مێزێک بوو، قوربانییان لەسەری پێشکەش دەکرد. گۆشەکانی لای سەرەوەی بە پیرۆزترین شوێن دادەنران. لە شاری ئۆرشەلیمیش دوو قوربانگا هەبوو: قوربانگای بخورد و قوربانگای قوربانی. ( پەیدابوون ٨:٢٠؛ ١٢:٧-٨؛ ٢٢:٩؛ دەرچوون ٢٠:٢٤-٢٥؛ ٢٧:١-٨؛ مەتا ٥:٢٣؛ لۆقا ١:١١ )
قوربانی: خودا فەرمانی بە جولەکەکان کرد کە لە پێناوی کەفارەتی گوناهەکانیان قوربانی بکەن، ( دەرچوون ٢٩:٣٦ ). قوربانی زۆر جۆری هەبووە و بە زۆر شێواز پێشکەشکراوە. لەوانە، قوربانی تاوان، قوربانی بە ئاگر (قوربانی سووتاندن)، قوربانی هاوبەشی، قوربانی بەرزکردنەوە (قوربانی ڕاوەشاندن)، پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەرابی پێشکەشکراو. ( لێڤییەکان ١:١–٧:٣٨ ) قوربانی بە زۆر جۆر پێشکەش دەکرا، لە هەمووی باوتر پێشکەشکردنی ئاژەڵ بوو، بۆ ئەوەی بزانن کە بۆ هەموو گوناهێک پێویستە خوێن بڕژێ. مەسیح هات بۆ تەواوکردنی ئەم یاسایە بەوەی لەسەر خاچ خوێنی ڕژا بۆ کەفارەتی گوناهی مرۆڤ و پاکبوونەوەی. واتا چیتر پێویست ناکات بۆ پاکبوونەوەی گوناه قوربانی پێشکەش بکرێت. ( عیبرانییەکان ٩:١١-٢٧؛ لۆقا ١:١١ )
کاهین: لە وشەی (کوهن)ی عیبرییەوە وەرگیراوە. کاهین پلەیەکی ئایینی جولەکەیە، هەڵدەستا بە پێشکەشکردنی ئەو قوربانییانەی بۆ لێخوشبوون لە گوناهەکانی خۆی و هەموو گەل بوون. هارونی برای موسا یەکەم کاهینی جولەکەکان بوو، لە هۆزی لێڤی بوو، بۆیە ئەم کارە تایبەت بوو بە لێڤییەکان. ( دەرچوون ٢٨:١-٤١؛ ٢٩:١-٤٤؛ لێڤییەکان ٨:١-٣٦؛ لۆقا ١:٥ )
کڕینەوە (بە خوێن): خودا گەلی خۆی لە کۆیلایەتی لە میسر ڕزگار کرد لە ڕێگەی کڕینەوە هەر نۆبەرەیەک بە سەربڕینی بەرخێک. ( دەرچوون ١٣:١٣-١٥ ) بە گشتی ئازادکردنی کەسێک یان ڕزگارکردنی ژیانی لە کۆیلایەتی، دەبێت بکڕێتەوە بە پارە یان بە خۆبەختکردن بۆی. ( لۆقا ١:٦٨؛ ئاشکراکردن ٥:٩ )
کفر: هەر وشەیەک کە سووکایەتی بکات بە خودا و مەسیح و ڕۆحی پیرۆز پێی دەگوترێت کفر. ( لێڤییەکان ٢٤:١١-١٦؛ لۆقا ٢٢:٦٤-٦٥ )
کڵێسا: لە وشەی (ئێکلێسیا)ی یۆنانییەوە هاتووە بە واتای کۆڕ یان کۆمەڵە یان کۆبوونەوە بۆ گوێگرتن و کاری هاوبەش. لە پەیمانی کۆن وشەی (ئێکلێسیا) لە وەرگێڕانی یۆنانی بەکارهێنراوە و بە کوردی وەرگێڕاوە بۆ کۆمەڵ. ( لێڤییەکان ٨:٣-٤؛ دواوتار ٤:١٠؛ ٩:١٠؛ ١٨:١٦؛ عەزرا ١٠:١-١٤ ) لە پەیمانی نوێ، بە واتای کۆمەڵی باوەڕداران بە عیسای مەسیح دێت و بە دوو شێوەی بەکارهێنراوە.
1. واتا هەر کەسێک بە درێژایی مێژوو کە لە ڕێگەی باوەڕەوە ڕزگارکراوە لە ڕۆژی لێپرسینەوە لەلای عیسای مەسیح کۆدەبنەوە. ( مەتا ١٦:١٨؛ ئەفەسۆس ٥:٢٢-٢٣ )
2. واتە کۆمەڵێک یان گروپێک لە باوەڕداران لە یەک شوێن و کە لە ئاو هەڵکێشراون و پەیوەستن بە یەکتر بە خۆشەویستی و باوەڕ بە عیسای مەسیح. ئەم کۆمەڵەی باوەڕدارانە بەردەوام کۆدەبنەوە لەژێر دەسەڵاتی وشەی خودا و ڕابەرایەتی پیران بۆ پەرستنی خودا بە پێ ڕێنماییەکانی ئینجیل و چاودێریکردنی یەکتر لە شانشینی مەسیحدا لە ڕێگەی وتاردان و ڕێوڕەسمەکانی مزگێنی (لەئاوهەڵکێشان و خوانی مەسیح). ( ڕۆما ١٦:١؛ ١٦:٤؛ ١٦:٥؛ ١٦:١٦؛ ١٦:٢٣؛ یەکەم کۆرنسۆس ١:١؛ ١٦:١٩؛ یەکەم سالۆنیکی ١:١؛ ئاشکراکردن ١:١١ )
کەڕوب: پەیکەرێکی شێوە فریشتە و مرۆڤ بووە، باڵەکانی بەسەر سندوقی پەیماندا کردبووەوە، وەک هێمایەک بۆ پاراستنی ئەو سندوقە. ( دەرچوون ٢٥:١٨-٢٢ )
کەفارەت: واتا داپۆشینی گوناهبار لە تووڕەیی خودا. لە پەیمانی کۆن بە سەربڕینی بەرخێک یان گایەکی بێ کەموکوڕی کەفارەتیان دەکرد. ( دەرچوون ٣٠:١٠-١٦؛ لێڤییەکان ٢٣:٢٧-٢٨ ) مەسیح بووە کەفارەت بۆ هەموو ئەوانەی باوەڕ بەو قوربانییە دەهێنن، بۆیە کاتێک یەحیای کوڕی زەکەریا لەسەر ڕووباری ئوردون عیسای مەسیحی بینی، گوتی: «ئەوەتا بەرخی خودا، ئەوەی گوناهی جیهان لادەبات.» ( یۆحەنا ١:٢٩؛ عیبرانییەکان ٢:١٧؛ یەکەم یۆحەنا ٢:٢؛ ٤:١٠؛ ڕۆما ٣:٢٥ )
کەفەرناحوم: شارێکە لەسەر دەریاچەی جەلیل کە تێیدا زۆر لە پەرجووەکانی مەسیح ئەنجام دراوە. ( مەتا ٤:١٣؛ لۆقا ٤:٣١؛ ١٠:١٥؛ یۆحەنا ٤:٤٦ )
کەنیشت: لە هەر شارێک دە خێزانی جولەکە یان زیاتر هەبووایە، شوێنێکیان تەرخان دەکرد بۆ نوێژکردن و فێربوونی تەورات، بەو شوێنە دەگوترا کەنیشت. ( لۆقا ٤:١٦ )
کوڕی خودا: لە پەیمانی کۆندا یەکێک لە ناسناوەکانی پاشایانی ئیسرائیل «مەسیح» بوو، هەروەها ناسناوی «کوڕی خودا»شیان هەبووە. ( زەبوورەکان ٢:٦-٧؛ ٨٢:٦؛ ١١٠:٢ )
لە پەیمانی نوێ، کاتێک سەرۆکی کاهین لە عیسای پرسی: «ئایا تۆ مەسیحەکەی، کوڕی خودای پیرۆز؟» ڕوونە کە لە تێگەیشتنی جولەکەکان، یەکێک لە ناسناوەکانی مەسیح «کوڕی خودا» بووە. ( مەرقۆس ١٤:٦١؛ لۆقا ١:٣٥ ).
ئەمەش واتای ئەوە نییە عیسای مەسیح لە ئەنجامی پەیوەندییەکی سێکسی لەنێوان خودا و مریەم هاتووەتە دنیا، حاشا! ئەمە گەورەترین کفرە. بەڵکو لە ڕۆح کوڕی خودایە، چونکە مەسیح هەموو سروشتی خودای تێدا بوو، وەک: پیرۆزی و دەسەڵات و ڕاستودروستی و بەزەیی و خۆشەویستی و دانایی... هتد. ( عیبرانییەکان ١:١-٣ )
کوڕی داود: لە پەیمانی کۆن «کوڕی داود» نازناو بوو بۆ سلێمان پاشا و نەوەکانی کە دوای ئەو پاشای یەهودا بوون. ( پەندەکان ١:١ )
لەبەر ئەوە بە عیسا گوتراوە چونکە خۆی لە دایکەوە (مریەم) ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ داود، هەروەها بە هەمان شێوە لە یوسفی مێردی مریەمیش. ( مەتا ١:١-١٦؛ ٢١:٩؛ لۆقا ٣:٢٣-٣٧ )
کوڕی مرۆڤ: هەندێک جار لە پەیمانی کۆن «کوڕی مرۆڤ» بەکارهێنراوە بۆ مرۆڤ بە گشتی. ( سەرژمێری ٢٣:١٩؛ زەبوورەکان ٨:٤؛ حزقیێل ٢:١ ) بەڵام لە دانیال ٧:١٣ ناسناوێکی تایبەت بوو بۆ مەسیحی پاشا کە دەسەڵاتەکەی دەسەڵاتێکی هەتاهەتاییە.
لە پەیمانی نوێ، مەسیح زۆر جار ئەم ناسناوەی بۆ خۆی بەکارهێناوە چونکە سروشتی مرۆڤی تێدا بوو، لە برسیبوون و تینووبوون و ئازارچێژتن و غەمخواردن و... هتد. ( مەتا ٨:٢٠ ) هەندێک جار بەکاریهێناوە بۆ ئەوەی ڕابگەیەنێت کە خۆی وەک مەسیحەکە هات. ( ٩:٦؛ ١٠:٢٣؛ ١٢:٨؛ ١٢:٤٠؛ ١٣:٤١؛ ١٦:١٣،٢٧-٢٨؛ ١٧:٩-١٢ ) هەروەها لەپێش ئەنجومەنی باڵا و سەرۆکی کاهین عیسا باسی خۆی کرد کە خۆی ئەم کوڕی مرۆڤەیە کە دانیال باسی کرد. ( مەتا ٢٦:٦٤ )
گۆگ و ماگۆگ: لە کتێبی پیرۆز تەنها دوو جار باسکراوە: لە حزقیال ٣٨:١–٣٩:٢٩ باسی سەرۆکێک دەکات بە ناوی گۆگ لە خاکی ماگۆگ. دیار نییە سەرۆک گۆگ کێ بووە، بەڵام وەک هێمایەک بەکارهاتووە بۆ هەموو دوژمنەکانی گەلی خودا. لە ئاشکراکردن ٢٠:٨ کە باسی کۆتایی زەمان دەکات وەک هێمایەک بۆ ئەو نەتەوانەی لە دژی خودان.
گوناه: یاخیبوونە لە دژی خودا و لە ناخی مرۆڤدا ڕەگی داکوتاوە، ئەمەش پەیوەندی بە مێشکەوە هەیە، دەرئەنجامەکەشی ئەو بیرکردنەوە و وتە و کارانەیە کە دەبنە مایەی دڵتەنگی بۆ خودا، بۆیە خودا تووڕەیی خۆی ئاراستەی گوناه کردووە. ( پەیدابوون ٣:١-٢٤؛ ٤:٧؛ ١٣:١٣؛ ١٨:٢٠؛ دەرچوون ٣٤:٦-٧؛ زەبوورەکان ٥١:١-٦؛ یەرمیا ١٧:٩؛ مەرقۆس ٧:٢٠-٢٣؛ یەکەم یۆحەنا ١:٨-٩؛ ٣:٤ )
لەئاوهەڵکێشان: لە زمانی عەرەبی پێی دەگوترێت (تعمید)، لە زمانی یۆنانیش پێی دەگوترێت (باپتیزۆ) بە واتای شوشتن. ڕەنگە نەریتی لەئاوهەڵکێشان بە دەستی یەحیای کوڕی زەکەریا دەستی پێکردبێت کاتێک بانگی خەڵکی کرد بۆ «لەئاوهەڵکێشانی تۆبەکردن بۆ گوناه بەخشین.» ( مەتا ٣:١-١٢؛ لۆقا ٣:١-١٨ ) مەسیح خۆی بە دەستی یەحیا لە ئاو هەڵکێشراوە ( لۆقا ٣:٢١-٢٣ ) پێش ئەوەی دەست بکات بە خزمەتی خۆی، و ئەمەی کرد بۆ ئەوەی ڕایبگەیەنێت کە خۆی بە تەواوی مرۆڤ بوو وەک هەر ئادەمیزادێک. کاتێک قوتابی مەسیح لە ئاو هەڵدەکێشرێت، لەناو ئاوەکە دەشۆرێت و نوقوم دەبێت وەک هێمایە کە لە ژیانە کۆنەکەی دەمرێت و کاتێک هەڵدەستێتەوە ژیانێکی نوێ دەستپێدەکات. لەئاوهەڵکێشان هێمایەکی دەرەکییە بۆ گۆڕانێکی ناوەکی، کاتێک باوەڕدار لە ڕۆح لەدایک دەبێتەوە. لەئاوهەڵکێشان فەرمانە لەسەر ئەوانەی حەز دەکەن تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خودا. ( کردار ٢:٣٨-٤١؛ ٨:٣٦-٣٨؛ ڕۆما ٦:٣-٤؛ کۆلۆسی ٢:١٢ )
لێڤی: یەکێک لە کوڕەکانی حەزرەتی یاقوب ناوی لێڤی بوو (پەیدابوون ٢٩:٣٤) و وشەی لێڤی لە ڕووی دەنگەوە لە وشەی (پەیوەست)ی عیبری نزیکە. نەوەی لێڤی بوو بە هۆزێک لە گەلی ئیسرائیل و لە ڕۆژانی موسا پێغەمبەر، لە کاتی یاخیبوونی گەلی ئیسرائیل لە خودا، هۆزی لێڤی دڵسۆز بوون بۆ موسا و بۆ یەزدان، لەبەر ئەوە یەزدان تەرخانی کردن بۆ خۆی وەک هۆزێکی تایبەت بۆ کاهینیێتی و خزمەتی چادری پەرستن و دواتر بۆ پەرستگا. ( دەرچوون ٣٢:٢٥-٢٩؛ سەرژمێری ١:٤٧-٥٣؛ ٣:٥-٩؛ لۆقا ١٠:٣٢ ) هەروەها بڕوانە وشەی کاهین. مەتا کە باجگر بوو و بوو بە قوتابی مەسیح هەروەها ناوی لێڤی بوو ( مەرقۆس ٢:١٤؛ لۆقا ٥:٢٩ ) هەروەها بەرناباس لە نەوەی لێڤی بوو. (کردار ٤:٣٦)
ماری چۆڵەوانی: کاتێک جولەکەکان لە بیابانی سینا بوون ناڕەزاییان بەرامبەر خودا دەربڕی، بۆیە خودا ماری ناردە سەریان، بەمە ژمارەیەکی زۆریان لێ مرد. کاتێک هەموو تۆبەیان کرد، خودا بە موسای فەرموو مارێک لە مس دروست بکە و بەرزی بکەوە، بۆ ئەوەی هەر کەسێک مار پێوەی بدات تەماشای ئەو مارە بکات و چاک بێتەوە. لەو کاتەدا مار هێمای خراپە بوو، ئەوەی تەماشای دەکرد گوناهەکەی خۆی دەبینی و چاک دەبووەوە. (سەرژمێری ٢١:٤-٩) لەو کاتەی مەسیحیش لەسەر خاچ هەڵواسرابوو، گوناهی هەموو جیهانی بەسەر شانەوە بوو، جا هەر کەسێک تەماشای خاچەکەی مەسیح بکات و گوناهەکانی خۆی لەسەریەوە ببینێ و تۆبە بکات، خودا لە گوناهەکانی خۆشدەبێت. (یۆحەنا ٣:١٤)
مامۆستای تەورات: لە زمانی کوردی پێی دەگوترێ مالم. کەسایەتییەکی جولەکەیە کە شارەزایی لە تەورات هەیە و خەڵکی فێری تەورات و فەرمانەکانی خودا دەکات. ( عەزرا ٧:١٢؛ نەحەمیا ٨:١؛ مەتا ١٢:٣٨؛ کردار ٥:٣٤ )
مریەمی مەجدەلی: مریەمی مەجدەلی، پێش باوەڕهێنانی بە مەسیح، ژنێکی داوێنپیس بوو، بەڵام عیسای مەسیح بەزەیی پێدا هاتەوە و ڕزگاری کرد لە بەندی گوناه و تاوان. مریەمی مەجدەلی شایەتی هەستانەوەی مەسیح بووە لە مردن، لەدوای ئەوەی کە فریشتەی یەزدان بۆی دەردەکەوێت و پێی گوت مەسیح هەستاوەتەوە.
مەسیح: لە وشەی (مەشیح)ی عیبرییەوە هاتووە بە واتای دەستنیشانکراو بە چەورکردن. ( دەرچوون ٤٠:١٣-١٥؛ سەرژمێری ٣٥:٢٥؛ یەکەم ساموئێل ١٠:١؛ یەکەم ساموئێل ١٦:٦ ) لەلای جولەکەکان تەنها پاشا و پێغەمبەر و کاهین دەستنیشان دەکران. بەپێی پێشبینییەکانی پێغەمبەرانی پەیمانی کۆن، ( دووەم ساموئێل ٧:١١-١٦؛ زەبوورەکان ٢:٢-٦؛ ١١٠:١-٧؛ ئیشایا ٥٣:١-١٢؛ دانیال ٧:١٣-١٤؛ میخا ٥:٢-٤ ) جولەکەکان چاوەڕێی ئەو کەسەیان دەکرد کە وەکو ڕزگارکەر دێت و لە هەمان کاتدا کاری پاشا و پێغەمبەر و کاهینیش دەکات. بەڵام کە هات باوەڕیان پێی نەکرد، چونکە وایان دەزانی لە ژێر چنگی ڕۆمانییەکان ڕزگاریان دەکات، نەیانزانی هاتووە لە کۆیلایەتی گوناه ڕزگاریان بکات. ( مەتا ٢:٤؛ ١٦:١٦-٢٠؛ ٢٢:٤٢؛ ٢٤:٤٢؛ ٢٦:٦٣؛ یۆحەنا ٤:٢٥-٢٩؛ ٧:٢٦-٤٢؛ کردار ٢:٣٦ )
مەلکیسادق: لە پەیمانی کۆن باسی کراوە، پاشای شاری شالیم بوو، واتای ناوەکەی پاشای ڕاستودروستییە. (پەیدابوون ١٤:١٨-٢٠) مەلکیسادق سەرۆک کاهینی خودا بوو، کاهینێتییەکەی هەمیشەیی بوو، سەرەتا و کۆتایی بۆ نەبوو. ئەمەش هێمایە بۆ مەسیح. ( عیبرانییەکان ٥:٦؛ ٧:١-٨ )
مەن: وشەیەکی عیبرییە، بە واتای «ئەمە چییە؟» یان بەخشین دێت. لە سەردەمی موسا مەن بە شێوەی شەونم لە ئاسمانەوە بۆ جولەکەکان دەهاتە خوارەوە، لە بیابانی سینا. خودا ڕۆژانە دەیدانێ و نەیاندەتوانی پاشماوەکەی بۆ ڕۆژی پاشتر هەڵبگرن، چونکە بۆگەن دەبوو. ( دەرچوون ١٦:١-٣٦؛ یۆحەنا ٦:٣١ )
موڕ: ئاوێکی بۆن خۆشە لە گەڵای جۆرە گوڵێک دەردەچێ. هەندێک جار لەگەڵ مەی تێکەڵ دەکرا بۆ کەمکردنەوەی ئازار. وەک دیارییەک پێشکەشی پاشایان دەکرا. موڕ پێشکەشی عیسای مەسیح کرا، هەروەها پاش مردنی وەک نەریتێکی جولەکە لە مردوو ناشتن لەشی پێ چەورکرا. ( مەرقۆس ١٥:٢٣؛ مەتا ٢:١١ )
ناسیرە: شارۆچکەیەک بوو لە جەلیل کە شوێنی نیشتەجێبوونی یوسف و مریەم و شوێنی گەشەکردنی عیسای مەسیح بوو لە منداڵییەوە هەتا تەمەنی نزیکە 30 ساڵی، لەبەر ئەوە عیسا بە عیسای ناسیرەیی بەناوبانگە. ( مەتا ٢:٢٣؛ ٢١:١١؛ مەرقۆس ١:٢٤؛ ١٤:٦٧؛ لۆقا ٢:٣٩-٤٠؛ ٥١-٥٢؛ یۆحەنا ٤:٢٥؛ ٧:٤١؛ ١٨:٥؛ کردار ٢:٢٢؛ ٣:٦؛ ٢٢:٨ )
ناوچەی جەلیل: لەو سەردەمەدا زەوی فەلەستین کرابوو بە سێ ناوچە، لە سەرەوە جەلیل، لە ناوەڕاست سامیرە، لە خوارەوە یەهودیا. ( مەتا ٢:٢٢ )
نشینگەی پیرۆز: هەرچەندە خودا ڕۆحە و پێویستی بە شوێن نییە بۆ نیشتەجێبوون، بە زمانی مەجازی کتێبی پیرۆز باسی ئاسمان دەکات وەک نشینگەی خودا. ( دەرچوون ١٥:١٣؛ دواوتار ٢٦:١٥؛ ئیشایا ٦٣:١٥ )
نەبوخودنەسر: پاشای بابل بوو لە 605–562 پ.ز.. لە دەستنووسەکانی بابل باسکراوە چۆن لە ساڵی 597 پ.ز. نەبوخودنەسر سەرکەوتووە لە دژی ئۆرشەلیم و خەڵکێکی زۆری ڕاپێچ کردووە بۆ بابل. هەروەها زۆر جار لە پەیمانی کۆن باسکراوە بە تایبەتی لە دووەم پاشایان ٢٤:١–٢٥:٢٢ و لە سیپارەی یەرمیا ٢١:٢-٧ هەتا ٥٢:٤-٣٠.
نەزر: داوا لە خودا دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کارێک و پابەند دەکرێت بە مەرجێکەوە. ئەگەر خودا ئەو کارە بکات، ئەوا دەرئەنجام ئەمیش ئەو کارە ئەنجام دەدات کە پێیەوە پابەندی کردووە. ( پەیدابوون ٢٨:٢٠؛ ٣١:١٥؛ لێڤییەکان ٢٧:٢-١١؛ سەرژمێری ٢١:٢؛ زەبوورەکان ٦٦:١٣-١٤؛ کردار ١٨:١٨ )
نووسراوە پیرۆزەکان: مەبەست لە تەورات و نووسراوی پێغەمبەران و نووسراوە مێژووییەکان، زەبووری حەزرەتی داود، پەندەکانی حەزرەتی سلێمان لەگەڵ چەند نووسراوێکی دیکەیە. هەروەها بڕوانە پەیمانی کۆن. ( دانیال ٩:٢؛ مەتا ٢١:٤٢؛ مەرقۆس ١٢:٢٤؛ لۆقا ٢٤:٢٧؛ یۆحەنا ٢:٢٢؛ ڕۆما ١:٢ )
نوێژ: گفتوگۆی نێوان باوەڕدار و خودایە. حەزرەتی ئیبراهیم دەستی پێکرد بە نوێژ کاتێک بە ناوی یەزدانەوە نزای کرد. (پەیدابوون ١٢:٨) هەروەها نوێژی کرد کاتێک لە پێناوی ئەبیمەلەخی پاشای گرار پاڕایەوە و نزای کرد بۆ ئەوەی خۆی و ژنەکەی چاک بکرێتەوە. (پەیدابوون ٢٠:٦-١٨) هەروەها ئەلیعەزەری خزمەتکاری گەورەی ماڵی ئیبراهیم نوێژی کرد کاتێک داوای لە یەزدان کرد و گوتی: «ئەی یەزدان، خودای ئیبراهیمی گەورەم، ئەمڕۆم بۆ ئاسان بکە.» (پەیدابوون ٢٤:١٢-٢٠) (هەروەها بڕوانە پەیدابوون ٢٥:٢١؛ ٣٢:٩-١١؛ دەرچوون ٨:٨-٣٠؛ ١٧:١-٧؛ ١٧:١٠-١٣؛ سەرژمێری ١١:٢؛ ٢١:٦-٧؛ ٦:٢٢-٢٧؛ یەکەم ساموئێل ٤:٧؛ ڕابەران ١٣:٨؛ ١٦:٢٨؛ یەکەم ساموئێل ١:٩-٢٨؛ ١٢:٢٣؛ ئەیوب ١٦:١٧؛ زەبوورەکان ٤:١-٨؛ دانیال ٦:٦-١٤؛ ٩:١-٢٣؛ یونس ١:١٧–٢:١٠ ) لە پەیمانی نوێ هەر باوەڕدارێک وەک ئیبراهیم پێغەمبەر و هەموو باوەڕدارانی پەیمانی کۆن نوێژ دەکات، بە سوپاسگوزاری و ستایشکردنی خوداوە، داواکارییەکانی دەخاتە بەر دەستی خودا، خوداش گوێی لێ دەگرێت. لە هەمان کاتدا وتەکانی کتێبی پیرۆز کە وتەی خودایە بە یارمەتی ڕۆحی پیرۆز دەکەوێتەوە بیری، بەم شێوەیەش گوێ لە خودا دەگرێ. زۆر جاریش لە کاتی نوێژکردن خودا خواستی خۆی بۆ باوەڕدار ئاشکرا دەکات. ( مەتا ٥:٤٤؛ ٦:٤-١٥؛ ١٤:٢٣؛ ١٩:١٣؛ ٢٦:٣٦-٤٤؛ یۆحەنا ١٧:١-٢٦؛ کردار ٢:٤٢؛ ٤:٢٤-٣٠؛ فیلیپی ٤:٦-٧؛ یەکەم تیمۆساوس ٢:١ )
نیعمەت: لە وشەی (حانان) یان (حێن)ی عیبری و لە وشەی (خارس)ی یۆنانی وەرگێڕدراوە، بە واتای هەموو ئەو شتە چاکانەیە کە بێ ئەوەی مرۆڤ شایانی بێت خودا بەخۆڕایی دەیداتێ، وەک: بێتاوان بوون، پیرۆزکردن، پارێزگاری، لە سەرووی هەموویانەوە ئەو بەزەیی و خۆشەویستییەی کە بۆ مرۆڤ هەیەتی، ئەمەش بە قوربانیدانەکەی مەسیح لە پلانی ڕزگارکردنی مرۆڤ لە مردن دەردەکەوێت، لە کاتێکدا هەمووان شایانی دۆزەخ بوون. (پەیدابوون ٣٣:٥؛ زەبوورەکان ٤٥:٢؛ ٩٠:١٧؛ پەندەکان ٣:٣٤؛ لۆقا ١:٢٨؛ یۆحەنا ١:١٤-١٧؛ ڕۆما ١:٧؛ ٣:٢٤؛ ٥:١-٢١؛ ١١:٥-٦؛ ١٢:٦؛ ١٦:٢٠؛ ئەفەسۆس ٢:٨-٩)
نێردراو: لە پەیمانی کۆندا بە واتای ئاسایی وشەکە هاتووە (پەیدابوون ٣٢:٣-٦) بەڵام لە پەیمانی نوێ نازناوێکە بۆ ئەو کەسەی مەسیح دەینێرێت مژدە بداتە خەڵکی. ئەم نازناوە بە دوازدە قوتابییەکە و بە پۆڵس بەخشراوە. هەروەها بەو کەسەش دەگوترێ کە کڵێسا بە یارمەتی ڕۆحی پیرۆز نیشانی دەکات و دەینێرێتە شوێنێک بۆ ڕاگەیاندنی مژدەی عیسای مەسیح. (مەتا ١٠:٢؛ لۆقا ٦:١٣؛ کردار ١٣:١-٣؛ ڕۆما ١:١-٥؛ یەکەم کۆرنسۆس ٩:١)
هەلیلویا: وشەیەکی عیبرییە، واتا ستایشی یەزدان بکەن. ئەم وشەیە بۆ ستایشکردن و شکۆدارکردنی یەزدان بەکاردێت، لە پەیمانی کۆندا لە سەرەتا و لە کۆتایی زەبوورەکان و گۆرانییەکان دادەنرا و لە جەژن و بۆنە ئایینییەکان دەگوترایەوە. (ڕابەران 5:2-9؛ یەکەم پوختەی مێژوو 16:36؛ زەبوورەکان 104:35؛ 150:1-6؛ ئاشکراکردن 19:1)
هۆسانا: ئەم وشەیە لە (هوشیعنا)ی عیبرییەوە هاتووە، بە واتای (تکایە، ڕزگارمان بکە) دێت. بۆ دەربڕینی خۆشی و پێشوازیکردن بەکارهاتووە، وەکو ئەو کاتەی خەڵکەکە ئەم وشەیان بەکارهێنا بۆ خۆشحاڵی دەربڕین و بەخێرهێنانی عیسا بۆ شاری ئۆرشەلیم. (زەبوورەکان 118:25؛ مەرقۆس 11:9)
هابیل: دووەم کوڕی ئادەم بوو. یەکەمین مرۆڤ بووە کە بە دەستی مرۆڤەوە کوژراوە، لەلایەن قایینی برایەوە کوژرا.
هارون: هارونی کاهین برای موسایە. یارمەتیدەری موسا بوو لە گەیاندنی وشەی خودا بە گەلی ئیسرائیل. هارون بە پەرجووی گۆچانەکەی بەناوبانگە کە بووە مارێکی گەورە و مارەکانی دیکەی هەڵلووشی.
هێرۆدس: لە ئینجیلدا سێ کەس بەم ناوە ناویان هاتووە:
- هێرۆدسی گەورە، لە سەردەمی ئەو عیسا لەدایک بوو. بە ڕەگەز ئەدۆمی بوو، لەلایەن ڕۆمانییەکانەوە کرابووە پاشای فەلەستین. بە دڵڕەقی و فێڵبازی ناوبانگی دەرکردبوو. هەوڵی دا عیسا بە منداڵی بکوژێ، بۆیە فەرمانی دا هەموو منداڵەکانی بێتلەحم کە تەمەنیان دوو ساڵ و بچووکتر بوو، بکوژرێن. بڕوانە (مەتا 2:1-22).
- هێرۆدس ئەنتیپاس، کوڕی هێرۆدسی گەورە بوو لە ملتاقە. پاش مردنی باوکی بووە حوکمڕانی ناوچەی جەلیل. بەشدار بوو لەو حوکمەی مردن کە بەسەر عیسادا درا. (لۆقا 23:7).
- هێرۆدس ئەگریپاسی یەکەم، کوڕەزای هێرۆدسی گەورە بوو، لە ساڵی (37) ز. بووە حوکمڕانی باکووری فەلەستین، پاشان لە ساڵانی (41-44) ز. بووە پاشای هەموو فەلەستین. یاقوبی برای یۆحەنای بە شمشێر کوشت. (کردار 12:1-24).
وشەکە: بە یۆنانی دەبێتە (لۆگۆس). مەبەست لە وشەی خودایە کە لە سەرەتاوە لەگەڵ خودا بووە، هەموو شتێکیش بەم وشەیە دروست بووە. ئەم وشەیەش لە عیسای مەسیح بەرجەستە بوو. (یۆحەنا 1:1-18؛ ئاشکراکردن 19:13)
یارمەتیدەر: بە یۆنانی دەبێتە (پارەکلێتۆس)، زاراوەیەکی دادگاییە بە واتای پارێزەر دێت. مەبەستی مەسیح لە ڕۆحی پیرۆزە. بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر بڕوانە ڕۆحی پیرۆز. (یۆحەنا 14:16؛ 14:26؛ 15:26؛ 16:7)
یەرمیا: یەرمیای کوڕی حیلقیا کاهین و پێغەمبەر بوو کە لە سەدەی حەوتەمی پ. ز. ژیاوە، خزمەتەکەی لە (626) پ. ز. هەتا کەوتنی ئۆرشەلیم بووە لە (587) پ. ز.. یەرمیا زۆر چەوسێنراوەتەوە لە پێناوی پەیامی یەزدان و بە نازناوی «پێغەمبەری گریان» ناسراوە، هەروەها پێشبینی زۆری هەیە لەسەر هاتنی مەسیح و پەیمانی نوێ. (یەرمیا 1:1؛ 23:5-6؛ 30:9؛ 31:31-34؛ 33:15-16؛ شینەکانی یەرمیا 1:1؛ عەزرا 1:1؛ دانیال 9:2؛ مەتا 2:17)
یەزدان: لە زمانی عیبری وشەی (یەهوا) هاتووە کە بەستراوە لەگەڵ چاوگی وشەی عیبری (هـ-و-هـ) بە واتای
(بوون). خودا ئەم ناوەی بۆ خۆی بەکارهێناوە لەگەڵ ئیبراهیم پێغەمبەر و بە تایبەتی بۆ پەیمانبەستن. (پەیدابوون 12:1-8؛ 15:1-18؛ 17:1-2)
هەروەها کاتێک خودا خۆی بۆ پێغەمبەر موسا دەرخست و موسا ویستی ناوی خودا بزانێت، خودا وەڵامی دایەوە «من هەم ئەوەی کە
هەم.» هەروەها فەرمووی: «ئاوا بە نەوەی ئیسرائیل دەڵێیت: ”یەزدان (یەهوا)، پەروەردگاری باوکانتان، خودای ئیبراهیم و
خودای ئیسحاق و خودای یاقوب منی بۆ ئێوە ناردووە.“» (دەرچوون 3:13-15) بەم شێوەیە لەلای جولەکەکان یەهوا بووە ناوی تایبەت بە
خودا.
لە وەرگێڕانی کوردی بڕیار دراوە کە وشەی (یەزدان) بەکاربهێنرێت لە جیاتی (یەهوا).
یەهودا یان یەهودیا: یەهودا کوڕی یاقوبی چوارەم بوو (پەیدابوون 29:35) و بوو بە هۆزێکی سەرەکی لە
هۆزەکانی ئیسرائیل. (پەیدابوون 49:8) داود پاشا کوڕی یەسا لە بێتلەحمی یەهودا بوو (یەکەم ساموئێل 17:12) و بوو بە پاشای یەهودا.
(دووەم ساموئێل 2:1-7) دواتر
بوو بە پاشای هەموو 12 هۆزەکانی ئیسرائیل. (دووەم ساموئێل 5:1-5) لەدوای مردنی سلێمان پاشای کوڕی داود پاشا، شانشینی ئیسرائیل
بووە دوو شانشین، یەکێکیان شانشینی یەهودا بوو کە پایتەختەکەی ئۆرشەلیم بوو. ئەم شانشینە هەتا کەوتنی ئۆرشەلیم لە ساڵی
587 پ.ز. بە دەستی ئەم پاشایانەوە بوو کە لە نەوەی داودی پاشا بوون.
یەهودیا ناوی یۆنانی و ڕۆمانی بۆ یەهودا و بەشێکە لە بەشەکانی فەلەستین لە سەردەمی مەسیح. (مەتا 2:1)
یەهوزای ئەسخەریوتی: یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکەی مەسیح، ناپاکی لە مەسیح کرد و لە پێناو بڕێک زیو مەسیحی بە گرتن دا. یەهوزا لە دوای لەخاچدانی مەسیح، لە پەشیمانیدا خۆی کوشت. (مەتا 26:14-16؛ 27:3-10؛ مەرقۆس 14:10-11؛ لۆقا 22:3-6؛ کردار 1:15-20)
یەحیای لەئاوهەڵکێش: بە یەحیای کوڕی زەکەریا ناسراوە، بەڵام ناوی خۆی لە عیبری بە (یۆخەنا) هاتووە. یەحیا خزمی عیسای مەسیح بوو لە ڕێگەی دایکیان و شەش مانگ لە عیسا گەورەتر بوو (لۆقا 1:34-45). لەدایکبوونی یەحیا بە پەرجوویەک بوو لە خوداوە (لۆقا 1:5-23؛ 57-66) و لە ساڵی 25-26 ز. دەستی کرد بە خزمەتی جاڕدانی پەیامی تۆبەکردن و لەئاوهەڵکێشان (لۆقا 3:1-19). خودا یەحیای نارد بۆ ئەوەی پێشەنگی عیسای مەسیح بێت. (هەروەها بڕوانە لۆقا 7:18-33؛ 9:7-9؛ 16:16؛ 20:4-6؛ یۆحەنا 1:29-34)
یونس: لە عیبری (یۆناە) بە واتای کۆتر. لە عەرەبی (یونان). خودا فەرمانی بەو پێغەمبەرە دا بەرەو نەینەوا بچێت، بەڵام یونس ویستی سەرپێچی خودا بکات، بۆیە بەڕێی دەریادا بەرەو تەرشیش دەرچوو کە دەکەوێتە ئیسپانیاوە. لە ڕێگادا کەشتییەکەیان تووشی ڕەشەبا هات. پاش ئەوەی کەشتیوانەکان زانییان خودا بەهۆی یونسەوە ڕەشەبای ناردووەتە سەریان، یونس فڕێدەدەنە ناو دەریاوە. بە فەرمانی خودا ماسییەکی گەورە یونس قووت دەدات، بۆ ماوەی سێ شەو و سێ ڕۆژ. پاشان یونس تۆبە دەکات، خوداش دەیگەڕێنێتەوە سەر وشکانی. (یونس 1:1؛ دووەم پاشایان 14:25؛ مەتا 12:39-41؛ 16:4)
زانیاری دەربارەی کەسایەتییەکان
PHM 1:1
ACT 18:24-19:1
ACT 18:2-3
LUK 1:5-80
ACT 4:36-37
ACT 9:1-43
MRK 15:1-15
MAT 26:69
JHN 20:24-28
ACT 6:5-8:2
ACT 15:22-19:10
LUK 2:25-38
ACT 8:5-40
JHN 11:49-53
ACT 10:1-11:18
ACT 16:10-15
ACT 16:13-40
JHN 11:1-12:11
MAT 26:6-13
LUK 1:26-56
JHN 20:1-18
MAT 9:9-13
LUK 10:38-42
ACT 12:25-13:13
JHN 3:1-21
ACT 25:13-26:32
ACT 12:1-23
MRK 6:14-29
MRK 10:35-37
MAT 1:18-2:23
JHN 13:23-25
JHN 1:6-8
MRK 14:10-65
بابەتەکان
بابەتەکان
نەخشەکان
MAT 2:13-23
MAT 3:13-4:13
MAT 8:1-34
MAT 13:54-58
MAT 14:22-33
MAT 15:21-28
MAT 16:13
MAT 19:1-2
MAT 21:1-46
MAT 26:6-13
MAT 26:17-46
MAT 26:57-68
MAT 27:27-31
MRK 1:9-15
MRK 5:1-20
MRK 6:1-44
MRK 6:45-56
MRK 7:24-30
MRK 7:31-8:30
MRK 10:1
MRK 11:1-33
MRK 11:15-18
MRK 14:12-52
MRK 14:53-65
MRK 15:20-22
LUK 2:4-5
LUK 4:1-15
LUK 7:11-17
LUK 8:26-39
LUK 10:38-42
LUK 17:11
LUK 19:28-48
LUK 21:4-38
LUK 22:54-71
LUK 23:26-31
LUK 24:13-35
JHN 1:43
JHN 4:1-42
JHN 4:43-54
JHN 5:1
JHN 6:16
JHN 10:40
JHN 11:1
JHN 11:54
JHN 18:1
JHN 18:12
ACT 8:4-40
ACT 9:1-25
ACT 9:26-30
ACT 9:32-43
ACT 11:19-26
ACT 13:1-14:28
ACT 13:4-13
ACT 13:13-52
ACT 14:1-20
ACT 14:21-28
ACT 15:1-35
ACT 15:36-18:22
ACT 16:1-10
ACT 16:6-12
ACT 16:12-17:15
ACT 18:1-28
ACT 18:23-21:16
ACT 19:1-41
ACT 20:1-38
ACT 20:13-18
ACT 21:1-40
ACT 23:31-35
ACT 27:1-28:31
ACT 27:27-28:10
ACT 28:1-31
ROM 1:1-16:25
1CO 1:1-16:24
2CO 2:12-13
EPH 1:1-6:24
PHP 1:1-4:23
COL 1:1-4:18
1TH 1:1-5:28
2TH 1:1-3:18
TIT 1:5
1PE 1:1-5:14
REV 1:11-3:22
Loading reference...