عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

  • ڕێگای عیسا

    ڕاستی ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تی مێژوو
    به‌شی یه‌كه‌م: له‌دایكبوونی عیسا
    سه‌ره‌تا
    عیسا مه‌زنترین كه‌سایه‌تی مێژووه‌. ئه‌مڕۆ نزیکەی شەش ملیار مرۆڤ له‌ جیهاندا ده‌ژین. نزيكةي (2800) ملیۆن كه‌س ده‌رباره‌ی ڕاستی ئه‌و باوه‌ڕه‌ ده‌دوێن كه‌ عیسا ئه‌مڕۆ زیندووه‌ و له‌ كۆتایی ئه‌م زه‌مانه‌دا بۆ دادگاییكردنی زیندووان و مردوان دێته‌وه‌. له‌م ژماره‌یه‌ش نزیکەی (1035) ملیۆن موسوڵمان و (1734) ملیۆن مه‌سیحی ده‌گرێته‌وه‌. ئه‌م (2800) ملیۆن خه‌ڵكه‌ كه‌ جوله‌كه‌ و مه‌سیحی و موسوڵمانیان تێدایه‌. ئه‌وانه‌ به‌ تووندی و به‌بێ‌ پێچ‏وپه‌نا شایه‌تی ده‌ده‌ن كه‌ عیسا مه‌سیحه‌. له‌كاتێكدا (13,4) ملیۆن جوله‌كه‌ به‌ دڵ حاشا له‌م باوه‌ڕه‌ ده‌كه‌ن. ئاخۆ ده‌بێ‌ بۆچی وابێ‌؟

  • ڕزگاربوون

    ((من شەرمم بە مزگێنى مەسيح نييە، چونكە ئەو مزگێنييە تواناى خودايە بۆ ڕزگاركردنى هەموو ئەوانەى باوەڕيان هەيە)) ڕۆما 1 : 16
    دەمەوێ بڵێم ناوەڕۆكى مزگێنى خودا ئەوەيە، خودا هەموو خراپەيەكى لەسەر هەڵگرتم چى چاكە و باشە ئەوەى پێ بەخشيوم لە مەسيح، دەتوانم بڵێم ئەوە خۆشترين هەواڵە بۆ مرۆڤ گە گوێى لێبگرێ.

  • کێ ڕزگارکەرە؟

    ئەی ئەو مرۆڤانەی کە هەمیشە بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی پێی بژین، ئەی ئەو مرۆڤانەی تامەزرۆی ناسینی ڕێگای ڕاستین. من ‏و تۆ کاتی ئەوەمان هاتووە دەممان بکەینەوە بۆ ئاوی ڕاستی تاوەکو تینوێتیمان بشکێنێ، نەوەکو بۆ ماوەیەک بەڵکو هەتاهەتایە. ئایا تۆ ئامادەی بۆ ئەو کەسەی تێنوێتی ژیانت بشکێنێ؟ ئایا ئامادەی لەو ئاوە بخۆیتەوەو هەرگیز تینووت نەبێ؟