عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پێشەکی: ئامانج و بابەت
- 1
- پەندەکانی سلێمانی کوڕی داود، پاشای ئیسرائیل،
- 2
- بۆ زانینی دانایی و تەمبێکردن،
بۆ پەیبردن بە وشەکانی تێگەیشتن، - 3
- بۆ وەرگرتنی تەمبێکردن و وریایی،
ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی، - 4
- بۆ بەخشینی ژیری بە ساویلکە،
بە لاویش زانیاری و سەلیقە[a] ، - 5
- (دانا گوێی لێ دەگرێت و فێربوونی زیاد دەبێت،
تێگەیشتووش ڕاوێژی باشی دەست دەکەوێت،) - 6
- بۆ تێگەیشتنی پەند و نموونە،
قسەی دانایان و مەتەڵەکانیان. - 7
- لەخواترسی سەرەتای زانیارییە،
بەڵام گێلەکان سووکایەتی بە دانایی و تەمبێکردن دەکەن. - ئاگادارکردنەوە لە دژی فریودان
- 8
- ڕۆڵە، گوێ لە تەمبێکردنی باوکت بگرە و
فێرکردنی دایکت پشتگوێ مەخە، - 9
- چونکە تاجەگوڵینەی نیعمەتن بۆ سەرت،
گەردانەن بۆ ملت. - 10
- ڕۆڵە، ئەگەر گوناهباران فریویان دایت،
ڕازی مەبە. - 11
- ئەگەر گوتیان: «لەگەڵمان وەرە،
بۆسە بۆ خوێنڕشتن بنێینەوە،
بەبێ هۆ بۆ بێتاوانێک خۆمان مات بکەین، - 12
- وەک جیهانی مردووان بە زیندووێتی هەڵیانلووشین و
بە ساغی وەک ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێن. - 13
- هەموو گەنجینەیەکی بەهادار دەدۆزینەوە و
ماڵمان پڕ دەکەین لە دەستکەوت. - 14
- پشکی خۆت هەڵبدە ناومان،
بە هەموومان یەک کیسەمان دەبێت.» - 15
- ڕۆڵە، لەگەڵیان بە ڕێگادا مەڕۆ،
پێیەکانت قەدەغە بکە لە ڕێڕەوەکانیان، - 16
- چونکە پێیەکانیان بەرەو خراپە ڕادەکەن،
بۆ خوێنڕشتن پەلە دەکەن. - 17
- بێ سوودە دانانەوەی تۆڕ
لەبەرچاوی هەموو باڵدارێک. - 18
- بۆ خوێنی خۆیان بۆسەیان ناوەتەوە،
خۆیان تەنها بۆ گیانی خۆیان ماتداوە. - 19
- ئاوایە ڕێچکەی هەموو ئەوانەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوەن،
سەری خاوەنی دەخوات. - ئاگادارکردنەوە لە ڕەتکردنەوەی دانایی
- 20
- دانایی لە کۆڵان هاوار دەکات،
لە گۆڕەپانەکان دەنگ بەرز دەکاتەوە، - 21
- لە شەقامە قەرەباڵغەکاندا بانگ دەکات،
لە دەروازەی شارەکاندا قسەی خۆی دەکات: - 22
- «هەتا کەی ئەی ساویلکەکان حەز لە ساویلکەیی دەکەن؟
هەتا کەی گاڵتەجاڕان بە گاڵتەکردن دڵخۆش دەبن،
گێلەکانیش ڕقیان لە زانیاری دەبێتەوە؟ - 23
- بگەڕێنەوە کاتێک سەرزەنشتتان دەکەم!
ئینجا ڕۆحی خۆمتان بەسەردا دەڕێژم،
وشەکانی خۆمتان پێ دەناسێنم. - 24
- بەڵام بانگهێشتم کردن، ڕەتتان کردەوە،
دەستم درێژکرد، کەس گوێی پێنەدا، - 25
- هەموو ڕاوێژێکی منتان پشتگوێ خست،
سەرزەنشتی منتان وەرنەگرت، - 26
- جا منیش لە کارەساتتان پێدەکەنم.
گاڵتە دەکەم کە ترستان لێ نیشت، - 27
- کە ترستان وەک گەردەلوول لێ نیشت و
وێرانیتان وەک ڕەشەبا هاتە سەر و
تەنگانە و ناخۆشی بەسەرتانی دادا. - 28
- «ئینجا بانگم دەکەن، بەڵام من وەڵام نادەمەوە،
بە پەرۆشییەوە بەدوامدا دەگەڕێن بەڵام نامدۆزنەوە. - 29
- لەبەر ئەوەی ڕقیان لە زانیاری بووەوە،
لەخواترسییان هەڵنەبژارد، - 30
- لەبەر ئەوەی ڕاوێژی منیان وەرنەگرت،
بە سووکییەوە تەماشای هەموو سەرزەنشتەکانی منیان کرد، - 31
- بۆیە لە بەرهەمی ڕێگای خۆیان دەخۆن،
لە بەری پیلانەکانیان تێر دەبن، - 32
- چونکە هەڵگەڕانەوەی ساویلکەکان دەیانکوژێت،
بێباکی گێلەکان لەناویان دەبات. - 33
- بەڵام ئەوەی گوێ لە من بگرێت بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت،
لە ترسی خراپە دەحەسێتەوە.»
- a. 1:4 سەلیقە: کارکردن بە لێکدانەوە و ئارامی. هەروەها ڕازگری و پاراستنی نهێنی.