عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ئه‌ویندار
- 1
- من گوڵاڵه سووره‌ی شارۆن و
سه‌وسه‌نی دۆڵانم. - دڵدار
- 2
- وه‌ك گوڵی سه‌وسه‌ن له‌ناو دڕكوداڵ
یاره‌كه‌م ئاوایه له‌ناو كچان. - ئه‌ویندار
- 3
- وه‌ك دار سێ‌و له‌نێو داره‌كانی دارستان
دڵداره‌كه‌م ئاوایه له‌ناو كوڕان.
حه‌زم له دانیشتنه له سێبه‌ره‌كه‌ی
مێوهكهشی بۆ ده‌مم شیرینه. - 4
- با بمباته هۆڵی خوانه‌كه،
خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی وه‌ك ئاڵا له‌سه‌ر سه‌رم بشه‌كێته‌وه. - 5
- به كشمیش گڕوتینم پێ ببه‌خشن،
به سێ‌و بمگه‌شێننه‌وه،
چونكه من به شه‌یدای خۆشه‌ویستی ئه‌وم. - 6
- ده‌ستی چه‌پی له‌ژێر سه‌رمه و
ده‌ستی ڕاستی له ئامێزم ده‌گرێت. - 7
- ئه‌ی كچانی ئۆرشه‌لیم، سوێندتان ده‌ده‌م،
به مامز یان مێینه‌ی ئاسكی ده‌شتوده‌ر،
كه خۆشه‌ویستی هه‌ڵنه‌ستێنن و به ئاگای نه‌هێنن
هه‌تا خۆی حه‌ز ده‌كات. - 8
- گوێ بگره! ئه‌وه ده‌نگی دڵداره‌كه‌مه!
ته‌ماشا بكه! وا دێت،
له‌سه‌ر چیاكان هه‌ڵده‌به‌زێته‌وه،
به‌سه‌ر گرده‌كاندا باز ده‌دات. - 9
- دڵداره‌كه‌م وه‌ك ئاسك یان وه‌ك كارمامزه،
وا له پشت دیوارهكهمان ڕاوه‌ستاوه،
له ده‌لاقه‌وه سه‌یر ده‌كات،
له كڵاوڕۆژنهوه[a] ته‌ماشا ده‌كات. - 10
- دڵداره‌كه‌م قسه‌ی كرد، پێی گوتم:
«یاره‌كه‌م، هه‌سته،
شیرینه‌كه‌م، وه‌ره. - 11
- ته‌ماشا بكه، زستان تێپه‌ڕی،
باران به‌سه‌رچوو و نه‌ما. - 12
- گوڵ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ركه‌وت،
ئێستا كاتی گۆرانییه؛
خوێندنی كوكوختی
له خاكی ئێمه ده‌بیسترێت. - 13
- هه‌نجیر به‌ری گرتووه،
بۆنی په‌سیره‌ی[b] مێو بڵاو بووه‌ته‌وه.
یاره‌كه‌م، هه‌سته،
شیرینه‌كه‌م، وه‌ره.» - دڵدار
- 14
- ئه‌ی كۆتره‌كه‌م له‌ناو كه‌له‌به‌ری هه‌ڵدێره‌كان،
له په‌ناگای بناره‌كان،
با ڕوخسارت ببینم،
با ده‌نگت ببیستم،
چونكه ده‌نگت ناسكه و
ڕوخسارت شیرینه! - 15
- ڕێوییهكانمان بۆ ڕاو بكه‌ن،
ئه‌و تووله ڕێوییانه‌ی
ڕهزهكانمان تێكده‌ده‌ن،
چونكه ڕهزهكانمان په‌سیره‌یان گرتووه. - ئه‌ویندار
- 16
- دڵداره‌كه‌م بۆ منه و منیش بۆ ئه‌وم،
له‌ناو گوڵه سهوسهنهكان ده‌له‌وه‌ڕێت. - 17
- به‌ر له‌وه‌ی ڕۆژ هه‌ڵبێت و
تاریكی بڕه‌وێته‌وه،
ئه‌ی دڵداره‌كه‌م، بگه‌ڕێوه،
وه‌ك ئاسك به،
یان كارمامز
له‌سه‌ر چیا فره لووتكه‌كان.
- a. 2:9 وه‌ك په‌نجه‌ره‌یه، ده‌لاقه‌یه‌كه بۆ هاتوچۆی هه‌وا و گه‌ڕانه‌وه‌ی تیشكی خۆر.
- b. 2:13 به‌رسیله.