عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
پاشماوه‌یه‌ك به‌ نیعمه‌ت هه‌ڵبژێردراون 
1
لێره‌دا ده‌پرسم: ئایا خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی ڕه‌تكرده‌وه‌؟ نه‌خێر! چونكه‌ منیش ئیسرائیلیم، له‌ نه‌وه‌ی ئیبراهیم له‌ هۆزی بنیامین.
2
خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی كه‌ پێشتر ناسیویه‌تی ڕه‌تی نه‌كرده‌وه‌. ئایا نازانن نووسراوه‌ پیرۆزه‌كه‌ له‌باره‌ی ئه‌لیاس چی ده‌فه‌رموێ؟ چۆن له‌لای خودا له‌ دژی ئیسرائیل ده‌پاڕێته‌وه‌:
3
{ئه‌ی یه‌زدان، پێغه‌مبه‌ره‌كانی تۆیان كوشتووه‌، قوربانگاكانی تۆیان وێران كردووه‌. من به‌ ته‌نها ماومه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش به‌دوامدا ده‌گه‌ڕێن هه‌تا بمكوژن.}[a]
4
به‌ڵام وه‌ڵامی خودایی چییه‌ بۆی؟ {حه‌وت هه‌زار پیاوم بۆ خۆم هێشتووه‌ته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی چۆكیان بۆ به‌عل نه‌چه‌ماندووه‌ته‌وه‌.}[b]
5
له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاش، پاشماوه‌یه‌ك هه‌یه‌ به‌ نیعمه‌ت هه‌ڵبژێردراون.
6
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ نیعمه‌ت بێت، ئیتر به‌ كردار نییه‌. ئه‌گینا ئیتر نیعمه‌ت نیعمه‌ت نییه‌.
7
كه‌واته‌ چی؟ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل هه‌وڵی بۆ ده‌دا ده‌ستی نه‌كه‌وت، به‌ڵكو هه‌ڵبژێردراوان ده‌ستیان كه‌وت، ئه‌وانی دیكه‌ش دڵڕه‌ق بوون،
8
وه‌ك نووسراوه‌:
{خودا ڕۆحی خه‌وی قووڵی داونه‌تێ،
چاوی داونه‌تێ پێی نه‌بینن و
گوێی داونه‌تێ پێی نه‌بیستن، تاكو ئه‌مڕۆش.}[c]
9
داودیش ده‌ڵێت:
{با خوانه‌كه‌یان ببێته‌ داو و ته‌ڵه‌،
كۆسپ و سزا بۆیان.
10
با به‌رچاویان تاریك بێت تاكو نه‌بینن،
هه‌میشه‌ پشتیان چه‌ماوه‌ بێت.}[d]
ڕزگاربوونی ناجوله‌كه‌كان 
11
دیسان ده‌پرسم: ئایا جوله‌كه‌كان ساتمه‌یان كرد تاكو بكه‌ون و هه‌ڵنه‌ستنه‌وه‌؟ حاشا! به‌ڵكو به‌ گوناهی ئه‌وان ڕزگاری بۆ نه‌ته‌وه‌كان هاته‌ كایه‌وه‌، تاكو ببێته‌ مایه‌ی وروژاندنی ئیره‌یی گه‌لی ئیسرائیل.
12
جا ئه‌گه‌ر گوناهی ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ندی بێت بۆ جیهان و دۆڕاندنیان ده‌وڵه‌مه‌ندی بێت بۆ نه‌ته‌وه‌كان، ئاخۆ ته‌واوه‌تییان ده‌بێت چه‌ند بێت؟
13
ئه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م: شانازی به‌ خزمه‌ته‌كه‌مه‌وه‌ ده‌كه‌م، چونكه‌ نێردراوم بۆ نه‌ته‌وه‌كان،
14
تاكو ئیره‌یی هاوڕه‌چه‌ڵه‌كه‌كانم بجوڵێنم و هه‌ندێكیان ڕزگار بكه‌م،
15
چونكه‌ ئه‌گه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌یان ئاشتبوونه‌وه‌ی جیهان بێت، ئه‌ی په‌سه‌ندكردنیان چی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ژیانه‌وه‌ی مردووان نه‌بێت؟
16
ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مین به‌رهه‌می هه‌ویره‌كه‌ كه‌ پێشكه‌ش كرابێت پیرۆزه‌، ئه‌وا هه‌مووی هه‌ویره‌كه‌ش پیرۆزه‌. ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌كه‌ پیرۆز بێت، ئه‌وا لقه‌كانیش.
17
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێك لق بڕانه‌وه‌، تۆش له‌ داره‌كه‌ موتوربه‌ كرایت كه‌ زه‌یتوونێكی كێویت و به‌مه‌ له‌ ڕه‌گ و شیری زه‌یتوونه‌كه‌ به‌شدار بوویت،
18
شانازی به‌سه‌ر لقه‌كانه‌وه‌ مه‌كه‌. ئه‌گه‌ر شانازی ده‌كه‌یت، بزانه‌ كه‌ تۆ ڕه‌گه‌كه‌ هه‌ڵناگریت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ هه‌ڵتده‌گرێت.
19
ئیتر ده‌ڵێی: «لقه‌كان بڕانه‌وه‌ تاكو من موتوربه‌ بكرێم.»
20
باشه‌. ئه‌وان له‌به‌ر بێباوه‌ڕی بڕانه‌وه‌، تۆش به‌ باوه‌ڕ جێگیر بوویت. له‌خۆبایی مه‌به‌، به‌ڵكو بترسه‌،
21
چونكه‌ ئه‌گه‌ر خودا به‌زه‌یی به‌ لقه‌ سروشتییه‌كاندا نه‌یه‌ته‌وه‌، ئه‌وا به‌زه‌یی به‌ تۆشدا نایه‌ته‌وه‌.
22
له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌رمونیانی و توندی خودا له‌به‌رچاو بگره‌: توندی بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ كه‌وتن، به‌ڵام نه‌رمونیانی بۆ تۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌ نه‌رمونیانییه‌كه‌ی جێگیر بیت، ئه‌گینا تۆش ده‌بڕدرێیته‌وه‌.
23
ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر له‌ بێباوه‌ڕی جێگیر نه‌بن موتوربه‌ ده‌كرێنه‌وه‌، چونكه‌ خودا ده‌توانێت موتوربه‌یان بكاته‌وه‌.
24
ئه‌گه‌ر تۆ به‌گوێره‌ی سروشت له‌ دار زه‌یتوونێكی كێوی بڕابیته‌وه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی سروشت له‌ دار زه‌یتوونێكی چاك موتوربه‌ كرایت، ئاخۆ چه‌ند زیاتر ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی سروشت له‌ دار زه‌یتوونه‌كه‌ی خۆیان موتوربه‌ ده‌كرێن.
به‌زه‌یی خودا بۆ هه‌مووانه‌ 
25
ئه‌ی خوشك و برایان، نامه‌وێت ئه‌م نهێنییه‌ نه‌زانن، نه‌وه‌ك خۆتان به‌ دانا بزانن: كه‌لله‌ڕه‌قی به‌شێك له‌ ئیسرائیلی گرته‌وه‌ هه‌تا ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كان بێنه‌ ناوه‌وه‌.
26
به‌م شێوه‌یه‌ هه‌موو ئیسرائیل ڕزگاری ده‌بێت، وه‌ك نووسراوه‌:
{ڕزگاركه‌ر له‌ سییۆنه‌وه‌ دێت،
خوانه‌ناسی له‌ یاقوب دوورده‌خاته‌وه‌.
27
ئه‌مه‌ش په‌یمانی منه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وان
كاتێك گوناهه‌كانیان داده‌ماڵم.}[e]
28
به‌گوێره‌ی په‌یامی ئینجیل له‌ پێناوی ئێوه‌دا دوژمنن[f] ، به‌ڵام به‌گوێره‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ پێناوی باوكاندا خۆشه‌ویستن،
29
چونكه‌ به‌خشینه‌كانی خودا و بانگكردنه‌كه‌ی بێ په‌شیمانییه‌.
30
هه‌روه‌ك چۆن ئێوه‌ پێشتر گوێڕایه‌ڵی خودا نه‌بوون، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی گوێڕایه‌ڵ نه‌بوونی ئه‌وان ئێوه‌ به‌ر به‌زه‌یی كه‌وتن،
31
ئه‌وانیش ئێستا گوێڕایه‌ڵ نین، تاكو به‌و به‌زه‌ییه‌ی بۆ ئێوه‌ بوو ئه‌وانیش به‌ر به‌زه‌یی بكه‌ون.
32
خودا هه‌مووانی له‌ گوێڕایه‌ڵنه‌بووندا به‌ندكرد، تاكو به‌زه‌یی به‌ هه‌موواندا بێته‌وه‌.
33
ئای له‌ قووڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی و دانایی و زانیاری خودا!
حوكمه‌كانی له‌ سه‌رووی تێگه‌یشتنه‌وه‌یه‌ و
ڕێگاكانی له‌ سه‌رووی وردبوونه‌وه‌یه‌.
34
{كێ بیری یه‌زدانی زانی؟
یان كێ بووه‌ ڕاوێژكاری؟}[g]
35
{كێ شتێكی پێ به‌خشیوه‌ تاكو پێی بدرێته‌وه‌؟}[h]
36
چونكه‌ هه‌موو شته‌كان له‌ ئه‌وه‌ و به‌هۆی ئه‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌.
هه‌تاهه‌تایه‌ شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه‌! ئامین.
  1. a. 11‏:3 \+xt یه‌كه‌م پاشایان 19‏:10‏،14‏\+xt*‏.
  2. b. 11‏:4 \+xt یه‌كه‌م پاشایان 19‏:18.‏\+xt*‏
  3. c. 11‏:8 دواوتار 29‏:4، \+xt ئیشایا 29‏:10.‏\+xt*‏
  4. d. 11‏:10 \+xt زه‌بووره‌كان 69‏:22‏،23‏\+xt*‏.
  5. e. 11‏:27 \+xt ئیشایا 59‏:20‏،21 و 27‏:9 و یه‌رمیا 31‏:33‏،34‏\+xt*‏.
  6. f. 11‏:28 دوژمنی خودان.
  7. g. 11‏:34 \+xt ئیشایا 40‏:13.‏\+xt*‏
  8. h. 11‏:35 \+xt ئه‌یوب 41‏:11.‏\+xt*‏