عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - پاشماوەیەک بە نیعمەت هەڵبژێردراون
 - 1
 - لێرەدا دەپرسم: ئایا خودا گەلەکەی خۆی ڕەتکردەوە؟ نەخێر! منیش ئیسرائیلیم، لە نەوەی ئیبراهیم لە هۆزی بنیامین.
 - 2
 - خودا گەلەکەی خۆی کە پێشتر ناسیویەتی ڕەتی نەکردەوە. ئایا نازانن نووسراوە پیرۆزەکە لەبارەی ئەلیاس چی دەفەرموێ؟ چۆن لەلای خودا لە دژی ئیسرائیل دەپاڕێتەوە:
 - 3
 - ﴿ئەی یەزدان، پێغەمبەرەکانی تۆیان کوشتووە، قوربانگاکانی تۆیان وێران کردووە. من بە تەنها ماومەتەوە، ئەوانیش بەدوامدا دەگەڕێن هەتا بمکوژن.﴾[a]
 - 4
 - بەڵام خودا چۆن وەڵامی دایەوە؟ ﴿حەوت هەزار پیاوم بۆ خۆم هێشتووەتەوە، ئەوانەی چۆکیان بۆ بەعل نەچەماندووەتەوە.﴾[b]
 - 5
 - لەم سەردەمەی ئێستاش، پاشماوەیەک هەیە بە نیعمەت هەڵبژێردراون.
 - 6
 - بەڵام ئەگەر بە نیعمەت بێت، ئیتر بە کردار نییە. ئەگینا ئیتر نیعمەت نیعمەت نییە.
 - 7
 - کەواتە چی؟ ئەوەی ئیسرائیل هەوڵی بۆ دەدا دەستی نەکەوت، بەڵکو هەڵبژێردراوان دەستیان کەوت، ئەوانی دیکەش دڵڕەق بوون،
 - 8
 - وەک نووسراوە:
﴿خودا ڕۆحی خەوی قووڵی داونەتێ،
چاوی داونەتێ پێی نەبینن و
گوێی داونەتێ پێی نەبیستن، تاکو ئەمڕۆش.﴾[c] - 9
 - داودیش دەڵێت:
﴿با خوانەکەیان ببێتە داو و تەڵە،
کۆسپ و سزا بۆیان. - 10
 - با بەرچاویان تاریک بێت تاکو نەبینن،
هەمیشە پشتیان چەماوە بێت.﴾[d] - ڕزگاربوونی ناجولەکەکان
 - 11
 - دیسان دەپرسم: ئایا جولەکەکان ساتمەیان کرد تاکو بکەون و هەڵنەستنەوە؟ حاشا! بەڵکو بە گوناهی ئەوان ڕزگاری بۆ نەتەوەکان هاتە کایەوە، تاکو ببێتە مایەی وروژاندنی ئیرەیی گەلی ئیسرائیل.
 - 12
 - جا ئەگەر گوناهی ئەوان دەوڵەمەندی بێت بۆ جیهان و دۆڕاندنیان دەوڵەمەندی بێت بۆ نەتەوەکان، ئاخۆ دەبێت گەڕانەوەیان بە تەواوەتی چ دەوڵەمەندییەک لەگەڵ خۆی بهێنێت؟
 - 13
 - ئەی نەتەوەکان، قسەتان بۆ دەکەم: شانازی بە خزمەتەکەمەوە دەکەم، چونکە نێردراوم بۆ نەتەوەکان،
 - 14
 - تاکو ئیرەیی هاوڕەچەڵەکەکانم بجوڵێنم و هەندێکیان ڕزگار بکەم،
 - 15
 - چونکە ئەگەر ڕەتکردنەوەیان ئاشتبوونەوەی جیهان بێت، ئەی پەسەندکردنیان چی دەبێت، ئەگەر ژیانەوەی مردووان نەبێت؟
 - 16
 - ئەگەر یەکەمین بەرهەمی هەویرەکە کە پێشکەش کرابێت پیرۆزە، ئەوا هەموو هەویرەکەش پیرۆزە. ئەگەر ڕەگەکە پیرۆز بێت، ئەوا لقەکانیش.
 - 17
 - بەڵام ئەگەر هەندێک لق بڕانەوە، تۆش لە دارەکە موتوربە کرایت کە زەیتوونێکی کێویت و بەمە لە ڕەگ و شیری زەیتوونەکە بەشدار بوویت،
 - 18
 - شانازی بەسەر لقەکانەوە مەکە. ئەگەر شانازی دەکەیت، بزانە کە تۆ ڕەگەکە هەڵناگریت، بەڵکو ئەوە هەڵتدەگرێت.
 - 19
 - ئیتر دەڵێی: «لقەکان بڕانەوە تاکو من موتوربە بکرێم.»
 - 20
 - ڕاستە. ئەوان لەبەر بێباوەڕی بڕانەوە، تۆش بە باوەڕ جێگیر بوویت. لەخۆبایی مەبە، بەڵکو بترسە،
 - 21
 - چونکە ئەگەر خودا بەزەیی بە لقە سروشتییەکاندا نەیەتەوە، ئەوا بەزەیی بە تۆشدا نایەتەوە.
 - 22
 - لەبەر ئەوە نەرمونیانی و توندی خودا لەبەرچاو بگرە: توندی بۆ ئەوانەیە کە کەوتن، بەڵام نەرمونیانی بۆ تۆیە ئەگەر لە نەرمونیانییەکەی جێگیر بیت، ئەگینا تۆش دەبڕدرێیتەوە.
 - 23
 - ئەوانیش ئەگەر لە بێباوەڕی جێگیر نەبن موتوربە دەکرێنەوە، چونکە خودا دەتوانێت موتوربەیان بکاتەوە.
 - 24
 - ئەگەر تۆ بەگوێرەی سروشت لە دار زەیتوونێکی کێوی بڕابیتەوە و بە پێچەوانەی سروشت لە دار زەیتوونێکی چاک موتوربە کرایت، ئاخۆ چەند زیاتر ئەوانەی بەگوێرەی سروشت لە دار زەیتوونەکەی خۆیان موتوربە دەکرێن.
 - بەزەیی خودا بۆ هەمووانە
 - 25
 - ئەی خوشک و برایان، نامەوێت ئەم نهێنییە نەزانن، نەوەک خۆتان بە دانا بزانن: کەللەڕەقی بەشێک لە ئیسرائیلی گرتەوە هەتا تەواوی نەتەوەکان بێنە ناوەوە.
 - 26
 - بەم شێوەیە هەموو ئیسرائیل ڕزگاری دەبێت، وەک نووسراوە:
﴿ڕزگارکەر لە سییۆنەوە دێت،
خوانەناسی لە یاقوب دووردەخاتەوە. - 27
 - ئەمەش پەیمانی منە لەگەڵ ئەوان
کاتێک گوناهەکانیان دادەماڵم.﴾[e] - 28
 - بەگوێرەی پەیامی ئینجیل لە پێناوی ئێوەدا دوژمنن[f] ، بەڵام بەگوێرەی هەڵبژاردن لە پێناوی باوکاندا خۆشەویستن،
 - 29
 - چونکە بەخشینەکانی خودا و بانگکردنەکەی بێ پەشیمانییە.
 - 30
 - هەروەک چۆن ئێوە پێشتر گوێڕایەڵی خودا نەبوون، بەڵام ئێستا بەهۆی گوێڕایەڵ نەبوونی ئەوان ئێوە بەر بەزەیی کەوتن،
 - 31
 - ئەوانیش ئێستا گوێڕایەڵ نین، تاکو بەو بەزەییەی بۆ ئێوە بوو ئەوانیش بەر بەزەیی بکەون.
 - 32
 - خودا هەمووانی لە گوێڕایەڵنەبووندا بەندکرد، تاکو بەزەیی بە هەموواندا بێتەوە.
 - 33
 - ئای لە قووڵی دەوڵەمەندی و دانایی و زانیاری خودا!
حوکمەکانی لە سەرووی تێگەیشتنەوەیە و
ڕێگاکانی لە سەرووی وردبوونەوەیە. - 34
 - ﴿کێ بیری یەزدانی زانی؟
یان کێ بووە ڕاوێژکاری؟﴾[g] - 35
 - ﴿کێ شتێکی پێ بەخشیوە
تاکو پێی بدرێتەوە؟﴾[h] - 36
 - چونکە هەموو شتەکان لە ئەوە و بەهۆی ئەوە و بۆ ئەوە.
هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە! ئامین. 
- a. 11:3 یەکەم پاشایان 19:10،14.
 - b. 11:4 یەکەم پاشایان 19:18.
 - c. 11:8 دواوتار 29:4، ئیشایا 29:10.
 - d. 11:10 زەبوورەکان 69:22،23.
 - e. 11:27 ئیشایا 59:20،21 و 27:9 و یەرمیا 31:33،34.
 - f. 11:28 دوژمنی خودان.
 - g. 11:34 ئیشایا 40:13.
 - h. 11:35 ئەیوب 41:11.
 

