عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - زەبوورێکی داود.
 - 1
 - ئەی یەزدان، گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە.
 - 2
 - ئەی خودای من، پشتم بە تۆ بەستووە.
ڕێ مەدە شەرمەزار بم،
دوژمنانم پێ خۆش مەکە. - 3
 - هەموو ئەوانەی ئومێدیان بە تۆ هەیە
شەرمەزار نابن،
بەڵکو ئەوانە شەرمەزار دەبن
کە بەبێ هۆ ناپاکی دەکەن. - 4
 - ئەی یەزدان، ڕێگاکانی خۆتم پێ بناسێنە،
ڕێڕەوەکانی خۆتم فێر بکە. - 5
 - لە ڕاستی خۆت ڕێنماییم بکە و فێرم بکە،
چونکە تۆ خودای ڕزگارکەری منیت،
بە درێژایی ڕۆژ ئومێدم هەر بە تۆیە. - 6
 - ئەی یەزدان، بەزەیی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆت لەبیر بێت،
چونکە لە دێرزەمانەوە ئەمانە هەن. - 7
 - ئەی یەزدان، گوناهەکانی کاتی گەنجیەتیم و
یاخیبوونەکانم بەبیر خۆت مەهێنەوە،
بەڵکو بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بیرم لێ بکەرەوە،
لە پێناوی چاکی خۆت. - 8
 - یەزدان چاک و سەرڕاستە،
بۆیە گوناهباران فێری ڕاستەڕێیی دەکات، - 9
 - ڕابەرایەتی بێفیزەکان دەکات بۆ دادپەروەری،
ئەوان فێری ڕێگای خۆی دەکات. - 10
 - هەموو ڕێگاکانی یەزدان ڕاست و خۆشەویستی نەگۆڕن
بۆ ئەو کەسانەی فەرزەکانی پەیمانەکەی ناشکێنن. - 11
 - ئەی یەزدان، لە پێناوی ناوی خۆت،
لە گوناهم خۆشبە، هەرچەندە گەورەشە. - 12
 - کێیە ئەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت؟
خودا فێری ئەو ڕێگایەی دەکات کە بۆی هەڵبژاردووە. - 13
 - هەموو ڕۆژانی لە چاکەدا دەبێت و
زەوی بە میرات بۆ نەوەکانی دەمێنێتەوە. - 14
 - خودا نهێنی خۆی بەوانە دەسپێرێت کە لێی دەترسن،
وا دەکات پەیمانەکەی زانراو بێت لەلایان. - 15
 - من هەمیشە چاوم ئاراستەی یەزدان کردووە،
چونکە تەنها ئەو پێم لە تەڵە دەکاتەوە. - 16
 - ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە،
چونکە تەنها و کڵۆڵم. - 17
 - دڵتەنگیم زیاد بووە،
لە تەنگانەکانم ڕزگارم بکە. - 18
 - تەماشای داماوی و ڕەنجکێشانم بکە و
لە هەموو گوناهەکانم خۆشبە. - 19
 - تەماشای دوژمنەکانم بکە چەند زۆر بوونە و
چەند بە قینەوە ڕقیان لێمە. - 20
 - ژیانم بپارێزە و ڕزگارم بکە،
شەرمەزارم مەکە،
چونکە پەنا وەبەر تۆ دەهێنم. - 21
 - با دروستی و سەرڕاستی پارێزەرم بن،
چونکە ئومێدم بە تۆیە. - 22
 - ئەی خودایە، ئیسرائیل بکڕەوە
لە هەموو تەنگانەکانی! 

