عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- هه‌لیلویا!
چه‌نده باشه مۆسیقا ژه‌نین بۆ خودامان!
ستایشكردن چه‌نده خۆشه و شیاوه! - 2
- یه‌زدان ئۆرشه‌لیم بنیاد ده‌نێته‌وه،
ڕاپێچكراوهكانی[a] ئیسرائیل كۆده‌كاته‌وه. - 3
- دڵشكاوان چاك ده‌كاته‌وه و
برینیان ساڕ‌ێژ ده‌كات. - 4
- ژماره‌ی ئه‌ستێره‌كان دیاری ده‌كات و
هه‌ریه‌كه‌یان به ناوێك بانگ ده‌كات. - 5
- په‌روه‌ردگارمان گه‌وره‌یه و هێزی زۆره،
تێگه‌یشتنی بێ سنووره. - 6
- یه‌زدان یارمه‌تی بێفیزهكان ده‌دات و
به‌دكاران به‌ره‌و زه‌وی نزم ده‌كاته‌وه. - 7
- به سوپاسه‌وه گۆرانی بۆ یه‌زدان بڵێن،
به قیساره مۆسیقا بۆ خودامان بژه‌نن. - 8
- ئه‌وه‌ی ئاسمان به هه‌ور داده‌پۆشێت،
باران بۆ زه‌وی ئاماده ده‌كات،
گیا له‌سه‌ر چیاكان ده‌ڕوێنێت، - 9
- خۆراكی ئاژه‌ڵ و
بێچووه قه‌له‌ڕه‌شی ده‌م به قیڕه ده‌دات. - 10
- یه‌زدان به هێزی ئه‌سپ خۆشحاڵ نابێت،
به قاچی مرۆڤ دڵشاد نییه، - 11
- به‌ڵام یه‌زدان به‌وانه دڵشاده كه ترسی ئه‌ویان له دڵدایه،
ئه‌وانه‌ی هیوایان به خۆشه‌ویستییه نهگۆڕهكهی هه‌یه. - 12
- ئه‌ی ئۆرشه‌لیم، ستایشی یه‌زدان بكه،
ئه‌ی سییۆن، ستایشی خودات بكه، - 13
- یه‌زدان شمشیره‌ی[b] ده‌روازه‌كانت به‌هێز ده‌كات،
كوڕه‌كانت له‌ناو خۆت به‌ره‌كه‌تدار ده‌كات. - 14
- له سنووره‌كانت ئاشتی به‌رقه‌رار ده‌كات،
له باشترین گه‌نم تێرت ده‌كات. - 15
- فه‌رمانه‌كه‌ی بۆ سه‌ر زه‌وی ده‌نێرێت،
په‌یامی ئه‌و زوو دێته‌جێ. - 16
- به‌فر وه‌ك خوری ده‌بارێنێت،
زوقم وه‌ك خۆڵه‌مێش بڵاو ده‌كاته‌وه. - 17
- ته‌رزه وه‌ك نانه‌ڕه‌ق فڕێده‌دا.
كێ له ڕووی سه‌رمای ئه‌و خۆی ڕاده‌گرێت؟ - 18
- په‌یامی خۆی ده‌نێرێت و ده‌یانتوێنێته‌وه.
بای خۆی هه‌ڵده‌كات و ئاو به‌ڕێده‌كه‌وێت. - 19
- په‌یامی خۆی به یاقوب ڕاده‌گه‌یه‌نێت،
فه‌رز و حوكمه‌كانی به ئیسرائیل. - 20
- ئه‌مه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه نه‌كردووه،
حوكمه‌كانی ئه‌ویان نه‌زانیوه.
هه‌لیلویا!
- a. 147:2 ڕاپێچكراوهكان بۆ بابل.
- b. 147:13 شمشیر، پارچه دارێك بووه له جیاتی قوفڵ له دواوه‌ی ده‌رگا به شێوه‌ی ئاسۆیی دانراوه بۆ داخستنی ده‌رگا.