عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
هه‌لیلویا!
ئه‌ی گیانی من ستایشی یه‌زدان بكه‌.
2
هه‌تا له‌ ژیاندام ستایشی یه‌زدان ده‌كه‌م،
هه‌تا ماوم مۆسیقا بۆ خودای خۆم ده‌ژه‌نم.
3
نه‌ پشت به‌ میره‌كان ببه‌ستن،
نه‌ به‌ ئاده‌میزاد كه‌ ڕزگارییان له‌لا نییه‌.
4
كه‌ ڕۆحی ده‌رچوو بۆ خۆڵه‌كه‌ی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌،
له‌ هه‌مان ڕۆژدا نه‌خشه‌كانی ده‌سڕێته‌وه‌.
5
خۆزگه‌ ده‌خوازرێ به‌و كه‌سه‌ی كه‌ خودای یاقوب یارمه‌تیده‌ری بێت و
هیوای به‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری خۆی بێت،
6
دروستكه‌ری ئاسمان و زه‌وی و
ده‌ریا و هه‌موو ئه‌وه‌ی كه‌ تێیاندایه‌،
ئه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایه‌ دڵسۆز ده‌مێنێته‌وه‌.
7
دادپه‌روه‌ری بۆ زۆرلێكراوان به‌ڕێوه‌ ده‌بات،
نان ده‌داته‌ برسییه‌كان.
یه‌زدان گیراوه‌كان ئازاد ده‌كات،
8
یه‌زدان چاوی كوێره‌كان ده‌كاته‌وه‌،
یه‌زدان كه‌سه‌ چه‌ماوه‌كان ڕاست ده‌كاته‌وه‌،
یه‌زدان ڕاستودروستانی خۆشده‌وێت.
9
یه‌زدان نامۆكان ده‌پارێزێت،
یارمه‌تی هه‌تیو و بێوه‌ژنان ده‌دات،
به‌ڵام ڕێگای به‌دكاران خوار ده‌كات.
10
یه‌زدان هه‌تاهه‌تایه‌ پاشایه‌تی ده‌كات،
ئه‌ی سییۆن، ئه‌و خودای تۆیه‌ بۆ هه‌موو نه‌وه‌كانت.
هه‌لیلویا.