عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
ستایشێكی داود. 
1
به‌رزت ده‌كه‌مه‌وه‌، ئه‌ی خودایه‌، ئه‌ی پاشا،
هه‌تاهه‌تایه‌ ستایشی ناوت ده‌كه‌م.
2
هه‌موو ڕۆژێك ستایشت ده‌كه‌م،
هه‌تاهه‌تایه‌ ستایشی ناوت ده‌كه‌م.
3
یه‌زدان مه‌زنه‌ و شایانی ستایشێكی زۆره‌،
مه‌زنایه‌تی له‌ سه‌رووی تێگه‌یشتنه‌.
4
هه‌موو نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌ی دوای خۆی شایه‌تی بۆ كاره‌كانت ده‌دات،
پاڵه‌وانیێتی تۆ ڕاده‌گه‌یه‌نن.
5
ده‌رباره‌ی پایه‌به‌رزی شكۆی پاشایه‌تیت ده‌دوێن،
هه‌روه‌ها من له‌ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ورد ده‌بمه‌وه‌.
6
ده‌رباره‌ی هێزی كرده‌وه‌ سامناكه‌كانت ده‌دوێن،
منیش مه‌زنیت ڕاده‌گه‌یه‌نم.
7
یادی زۆری چاكه‌ی تۆ هه‌ڵده‌ڕێژن،
گۆرانی به‌سه‌ر ڕاستودروستیتدا ده‌ڵێن.
8
یه‌زدان میهره‌بان و به‌ به‌زه‌ییه‌،
پشوودرێژه‌ و پڕه‌ له‌ خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕ.
9
یه‌زدان بۆ هه‌مووان چاكه‌،
به‌زه‌ییه‌كه‌ی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ دروستی كردوون.
10
ئه‌ی یه‌زدان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی دروستت كردوون ستایشت ده‌كه‌ن،
خۆشه‌ویستانت ستایشت ده‌كه‌ن.
11
ده‌رباره‌ی شكۆمه‌ندی شانشینه‌كه‌ت ده‌دوێن،
باسی پاڵه‌وانیێتی تۆ ده‌كه‌ن،
12
تاكو پاڵه‌وانیێتیت له‌لای هه‌موو ئاده‌میزادێك زانراو بێت،
هه‌روه‌ها پایه‌به‌رزی شكۆی شانشینه‌كه‌ت.
13
شانشینه‌كه‌ت شانشینی هه‌موو سه‌رده‌مێكه‌،
فه‌رمانڕه‌وایه‌تیشت به‌سه‌ر هه‌موو نه‌وه‌كانه‌وه‌یه‌.
یه‌زدان له‌ هه‌موو به‌ڵێنه‌كانی دڵسۆزه‌،
خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ دروستی كردوون.
14
یه‌زدان پشتگیره‌ بۆ هه‌موو كه‌وتووه‌كان،
ڕاستكه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی چه‌ماونه‌ته‌وه‌.
15
چاوی هه‌مووان هیوای به‌ تۆیه‌،
تۆش له‌ كاتی خۆیدا خواردنیان ده‌ده‌یتێ.
16
ده‌ستت ده‌كه‌یته‌وه‌ و
ئاره‌زووی هه‌موو زیندووێك تێر ده‌كه‌یت.
17
یه‌زدان له‌ هه‌موو ڕێگاكانی ڕاستودروسته‌،
خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ دروستی كردوون.
18
یه‌زدان نزیكه‌ له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌،
له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ ڕاستییه‌وه‌ لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌.
19
ئاره‌زووی هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌جێده‌هێنێت كه‌ لێی ده‌ترسن،
گوێی له‌ هاواریان ده‌بێت و ڕزگاریان ده‌كات.
20
یه‌زدان هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌پارێزێت كه‌ خۆشیان ده‌وێت،
به‌ڵام هه‌موو به‌دكاران ته‌فروتونا ده‌كات.
21
ده‌مم به‌ ستایشی یه‌زدان ده‌دوێ،
با هه‌موو كه‌سێك ستایشی ناوی پیرۆزی بكات، هه‌تاهه‌تایه‌.