عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
زه‌بوورێكی داود. 
1
ستایش بۆ یه‌زدان، تاشه‌به‌ردی من،
ئه‌وه‌ی مه‌شق به‌ ده‌ستم ده‌كات بۆ شه‌ڕ،
په‌نجه‌كانم بۆ جه‌نگ.
2
ئه‌و خودای خۆشه‌ویستم و قه‌ڵامه‌،
په‌ناگا و ده‌ربازكه‌ره‌ بۆم،
قه‌ڵغانمه‌ و پشتم به‌و به‌ستووه‌،
ئه‌وه‌ی گه‌له‌كانی خستووه‌ته‌ ژێر ڕكێفم.
3
ئه‌ی یه‌زدان، مرۆڤ چییه‌ هه‌تا گرنگی پێبده‌یت؟
كوڕی مرۆڤ چییه‌ هه‌تا تۆ بیری لێ بكه‌یته‌وه‌؟
4
مرۆڤ له‌ هه‌ناسه‌یه‌ك ده‌كات،
ڕۆژگاریشی وه‌ك سێبه‌رێكی تێپه‌ڕیوه‌.
5
ئه‌ی یه‌زدان، ئاسمانه‌كه‌ت لێكبكه‌وه‌ و وه‌ره‌ خواره‌وه‌،
ده‌ست بده‌ چیاكان و دووكه‌ڵ ده‌كه‌ن.
6
چه‌خماخه‌ بده‌ و دوژمنه‌كانم په‌رت بكه‌،
تیرت تێگره‌ و بیانبه‌زێنه‌.
7
له‌ به‌رزاییه‌وه‌ ده‌ستت درێژ بكه‌،
فریام بكه‌وه‌ و ده‌ربازم بكه‌،
له‌ ئاوی زۆر و له‌ ده‌ستی بێگانه‌،
8
ئه‌وانه‌ی به‌ ده‌م درۆ ده‌كه‌ن،
سوێندخواردنیان ساخته‌یه‌.
9
ئه‌ی خودایه‌، گۆرانییه‌كی نوێت بۆ ده‌ڵێم،
به‌ قیساره‌ی ده‌ ژێیی مۆسیقات بۆ ده‌ژه‌نم،
10
بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری ده‌دات به‌ پاشایان،
ئه‌وه‌ی داودی به‌نده‌ی خۆی له‌ شمشێری به‌دكار ده‌رباز ده‌كات.
11
ده‌ربازم بكه‌ و له‌ ده‌ست بێگانه‌ فریام بكه‌وه‌،
ئه‌وانه‌ی به‌ ده‌م درۆ ده‌كه‌ن،
سوێندخواردنیشیان ساخته‌یه‌.
12
ئه‌وسا كوڕه‌كانمان له‌ سه‌رده‌می لاویێتییان
وه‌ك نه‌مامی گه‌شه‌كردوو بن،
كچه‌كانمان وه‌ك ستونی داتاشراوی
گۆشه‌ی كۆشك بن.
13
ئه‌مباره‌كانمان پڕ بن
له‌ هه‌موو جۆره‌ دانه‌وێڵه‌یه‌ك،
مه‌ڕه‌كانمان یه‌كه‌ و هه‌زار و
به‌ ده‌یان هه‌زار بن له‌ناو كێڵگه‌كانمان،
14
گامان باری قورس ڕابكێشیت.
بێ شكانی شوورا و بێ ڕاپێچكردن،
شه‌قامه‌كانمان هاواری ته‌نگانه‌یان لێ نه‌یێت!
15
خۆزگه‌ ده‌خوازرێ به‌و گه‌له‌ی ئاوای بۆ ببێت،
خۆزگه‌ ده‌خوازرێ به‌و گه‌له‌ی یه‌زدان خودایانه‌.