عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
هه‌لیلویا!
ستایشی یه‌زدان بكه‌ن، له‌ ئاسمان،
له‌ به‌رزاییه‌كان ستایشی بكه‌ن.
2
ئه‌ی هه‌موو فریشته‌كانی، ستایشی بكه‌ن،
ئه‌ی هه‌موو سوپاكه‌ی، ستایشی بكه‌ن.
3
ئه‌ی خۆر و مانگ، ستایشی بكه‌ن،
ئه‌ی هه‌موو ئه‌ستێره‌كانی ڕووناكی، ستایشی بكه‌ن.
4
ئه‌ی به‌رزترینی ئاسمان، ستایشی بكه‌ن،
ئه‌ی ئه‌و ئاوانه‌ی له‌ سه‌رووی ئاسمانن.
5
با ستایشی ناوی یه‌زدان بكه‌ن،
چونكه‌ فه‌رمانی دا و به‌دیهێنران.
6
هه‌تاهه‌تایه‌ و هه‌تا ماون ده‌چه‌سپێن،
فه‌رزی داناوه‌ به‌سه‌رناچێت.
7
له‌ زه‌وییه‌وه‌ ستایشی یه‌زدان بكه‌ن،
ئه‌ی ئه‌ژدیهاكان و قووڵایی ده‌ریاكان،
8
ئاگر و ته‌رزه‌، به‌فر و ته‌م،
ڕه‌شه‌با، كه‌ فه‌رمانی ئه‌و به‌جێده‌هێنن،
9
چیاكان و هه‌موو گرده‌كان،
داری به‌ردار و هه‌موو ئورزه‌كان،
10
گیانله‌به‌ر و هه‌موو ئاژه‌ڵ،
خشۆك و باڵدار،
11
پاشاكانی زه‌وی و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان،
میره‌كان و هه‌موو ڕابه‌رانی زه‌وی،
12
گه‌نجان و كچان،
پیران و منداڵان.
13
با هه‌موو ستایشی ناوی یه‌زدان بكه‌ن،
چونكه‌ ته‌نها ناوی ئه‌و به‌رزه‌،
شكۆمه‌ندی ئه‌و له‌ سه‌رووی زه‌وی و ئاسمانه‌.
14
پیاوی به‌هێزی به‌ گه‌لی خۆی به‌خشیوه‌،
تاكو هه‌موو خۆشه‌ویستانی ستایشی بكه‌ن،
نه‌وه‌ی ئیسرائیل، ئه‌و گه‌له‌ی كه‌ لێیه‌وه‌ نزیكن.
هه‌لیلویا.