عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ داود. 
1
به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ ستایشت ده‌كه‌م،
له‌به‌رده‌م خوداوه‌نده‌كان گۆرانیت بۆ ده‌ڵێم.
2
به‌رامبه‌ر په‌رستگای پیرۆزت كڕنۆش ده‌به‌م،
ستایشی ناوت ده‌كه‌م،
له‌به‌ر خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ت و دڵسۆزییه‌كه‌ت،
چونكه‌ فه‌رمایشتی خۆتت له‌ ناوبانگه‌كه‌ت به‌رزتر كردووه‌ته‌وه‌.
3
ئه‌و ڕۆژه‌ی هاوارم بۆ تۆ كرد به‌ده‌نگمه‌وه‌ هاتیت،
ئازا و بوێرت كردم.
4
ئه‌ی یه‌زدان، هه‌موو پاشاكانی سه‌ر زه‌وی ستایشت ده‌كه‌ن،
كاتێك فه‌رمایشتی ده‌می تۆیان بیست.
5
گۆرانی به‌سه‌ر ڕێگاكانی یه‌زداندا ده‌ڵێن،
چونكه‌ شكۆمه‌ندی یه‌زدان مه‌زنه‌.
6
چونكه‌ یه‌زدان به‌رزه‌ و ده‌ڕوانێته‌ كه‌سی بێفیز،
به‌ڵام لووتبه‌رزان له‌ دووره‌وه‌ ده‌ناسێت.
7
ئه‌گه‌ر به‌ناو ته‌نگانه‌شدا بڕۆم ژیانم ده‌پارێزیت،
ده‌ست درێژ ده‌كه‌یت به‌سه‌ر تووڕه‌یی دوژمنانم،
به‌ ده‌ستی ڕاستت ڕزگارم ده‌كه‌یت.
8
یه‌زدان ئه‌ستۆپاكیم ده‌سه‌لمێنێت؛
ئه‌ی یه‌زدان، خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ت هه‌تاهه‌تاییه‌،
واز له‌ كاره‌كانی ده‌ستت مه‌هێنه‌.