عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
له‌ده‌م ڕووباره‌كانی بابل، له‌وێ دانیشتین،
هه‌روه‌ها گریاین كه‌ سییۆنمان بیر كه‌وته‌وه‌.
2
به‌ شۆڕه‌بییه‌كانی ناوه‌ڕاستی
قیساره‌كانی خۆمان هه‌ڵواسی،
3
چونكه‌ له‌وێ ڕاپێچكه‌رانمان داوای گۆرانییان لێكردین،
چه‌وسێنه‌رانمان داوایان كرد دڵخۆشیان بكه‌ین:
«گۆرانییه‌كمان بۆ بڵێن له‌ گۆرانییه‌كانی سییۆن.»
4
چۆن گۆرانی یه‌زدان بڵێین
له‌ خاكێكی بێگانه‌؟
5
ئه‌ی ئۆرشه‌لیم، ئه‌گه‌ر له‌بیرت بكه‌م،
با ده‌سته‌ ڕاسته‌م به‌هره‌كه‌ی له‌بیر بكات.
6
با زمانم به‌ مه‌ڵاشوومه‌وه‌ بنووسێت، ئه‌گه‌ر یادت نه‌كه‌م،
ئه‌گه‌ر ئۆرشه‌لیم له‌ سه‌رووی هه‌موو خۆشییه‌كم دانه‌نێم.
7
ئه‌ی یه‌زدان، ئه‌و ڕۆژه‌ی ئۆرشه‌لیم كه‌وت[a] نه‌وه‌ی ئه‌دۆمت له‌بیر بێت،
كاتێك گوتیان: «ته‌ختی بكه‌ن، هه‌تا بناغه‌ ته‌ختی بكه‌ن!»
8
ئه‌ی دانیشتووانی بابل[b] كه‌ چاره‌نووستان له‌ناوچوونه‌،
ده‌ستی خۆش بێت ئه‌و كه‌سه‌ی تۆڵه‌تان لێ ده‌ستێنێته‌وه‌،
وه‌ك ئه‌و خراپه‌ی هی ئێمه‌تان دایه‌وه‌!
9
ده‌ستی خۆش بێت ئه‌و كه‌سه‌ی منداڵه‌كانتان ده‌گرێت و
به‌ تاشه‌به‌ردیاندا ده‌دات!
  1. a. 137‏:7 بابلییه‌كان له‌ ساڵی 587 پ. ز. به‌ یارمه‌تی ئه‌دۆمییه‌كان ئۆرشه‌لیمیان داگیر كرد.
  2. b. 137‏:8 مه‌به‌ستی له‌ خه‌ڵكی بابله‌.