عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
- لەدەم ڕووبارەکانی بابل، لەوێ دانیشتین،
 هەروەها گریاین کە سییۆنمان بیر کەوتەوە.
- 2
- بە شۆڕەبییەکانی ناوەڕاستی
 قیسارەکانی خۆمان هەڵواسی،
- 3
- چونکە لەوێ ڕاپێچکەرانمان داوای گۆرانییان لێکردین،
 چەوسێنەرانمان داوایان کرد دڵخۆشیان بکەین:
 «گۆرانییەکمان بۆ بڵێن لە گۆرانییەکانی سییۆن.»
- 4
- چۆن گۆرانی یەزدان بڵێین
 لە خاکێکی بێگانە؟
- 5
- ئەی ئۆرشەلیم، ئەگەر لەبیرت بکەم،
 با دەستی ڕاستم بەهرەکەی لەبیر بکات.
- 6
- با زمانم بە مەڵاشوومەوە بنووسێت، ئەگەر یادت نەکەم،
 ئەگەر ئۆرشەلیم لە سەرووی هەموو خۆشییەکم دانەنێم.
- 7
- ئەی یەزدان، ئەو ڕۆژەی ئۆرشەلیم کەوت[a]  نەوەی ئەدۆمت لەبیر بێت،
 کاتێک گوتیان: «تەختی بکەن، هەتا بناغە تەختی بکەن!»
- 8
- ئەی دانیشتووانی بابل کە چارەنووستان لەناوچوونە،
 دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی تۆڵەتان لێ دەستێنێتەوە،
 وەک ئەو خراپەی هی ئێمەتان دایەوە!
- 9
- دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی منداڵەکانتان دەگرێت و
 بە تاشەبەردیاندا دەدات!
- a. 137:7 بابلییەکان لە ساڵی 587 پ. ز. بە یارمەتی ئەدۆمییەکان ئۆرشەلیمیان داگیر کرد.

