عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
ستایشی یه‌زدان بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاكه‌،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
2
ستایشی خودای خودایان بكه‌ن،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
3
ستایشی گه‌وره‌ی گه‌وره‌یان بكه‌ن،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
4
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌نها ئه‌وه‌ كاری سه‌رسوڕهێنه‌ری مه‌زن ده‌كات،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
5
ئه‌وه‌ی به‌ تێگه‌یشتنه‌وه‌ ئاسمانی دروستكردووه‌،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
6
ئه‌وه‌ی زه‌وی له‌سه‌ر ئاوه‌كان ڕاخستووه‌،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
7
ئه‌وه‌ی ڕووناكییه‌ مه‌زنه‌كانی دروستكردووه‌،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
8
خۆر بۆ حوكمگێڕی ڕۆژ،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
9
مانگ و ئه‌ستێره‌كان بۆ حوكمگێڕی شه‌و،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
10
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ میسر و نۆبه‌ره‌كانی دا[a]
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
11
ئیسرائیلی له‌ ناوه‌ڕاستیان ده‌رهێنا،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
12
به‌ ده‌ستێكی پۆڵایین و بازووێكی به‌هێز،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
13
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریای سووری كرد به‌ دوو به‌شه‌وه‌،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
14
ئیسرائیلی به‌ نێوانیاندا په‌ڕانده‌وه‌،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
15
فیرعه‌ون و له‌شكره‌كه‌ی فڕێدایه‌ ناو ده‌ریای سوور،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
16
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بیابان ڕابه‌رایه‌تی گه‌لی خۆی كرد،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
17
ئه‌وه‌ی پاشا مه‌زنه‌كانی له‌ناوبرد،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
18
ئه‌وه‌ی پاشا ناوداره‌كانی كوشت،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
19
سیحۆنی پاشای ئه‌مورییه‌كان،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
20
عۆگی پاشای باشان،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
21
خاكه‌كه‌یانی كرد به‌ میرات،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
22
به‌ میرات بۆ ئیسرائیلی به‌نده‌ی خۆی،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
23
بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك زه‌لیل بووین ئێمه‌ی به‌بیر هاته‌وه‌،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
24
ئه‌وه‌ی له‌ناو دوژمنمان ده‌ریهێناین،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
25
ئه‌وه‌ی نان ده‌داته‌ هه‌موو به‌دیهێنراوێك.
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
26
ستایشی خودای ئاسمان بكه‌ن،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
  1. a. 136‏:10 مه‌به‌ستی له‌ له‌ناوبردنی نۆبه‌ره‌كانی میسره‌، بڕوانه‌ ده‌رچوون به‌شی 11.