عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
هه‌لیلویا!
ستایشی ناوی یه‌زدان بكه‌ن،
ئه‌ی به‌نده‌كانی یه‌زدان، ستایشی بكه‌ن،
2
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ ماڵی یه‌زدان ڕاوه‌ستاون،
له‌ حه‌وشه‌ی ماڵی خودامان.
3
ستایشی یه‌زدان بكه‌ن، چونكه‌ یه‌زدان چاكه‌،
مۆسیقا بۆ ناوی بژه‌نن، چونكه‌ ئاوا جوانه‌،
4
چونكه‌ یه‌زدان یاقوبی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه‌ و
ئیسرائیل بۆ گه‌نجینه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی.
5
من ده‌زانم یه‌زدان مه‌زنه‌،
په‌روه‌ردگارمان له‌ هه‌موو خوداوه‌نده‌كان مه‌زنتره‌.
6
یه‌زدان هه‌رچی پێ خۆشبێت ده‌یكات،
له‌ ئاسمان و له‌سه‌ر زه‌وی،
له‌ ده‌ریا و له‌ هه‌موو قووڵاییه‌كان.
7
له‌ بنی دنیاوه‌ هه‌وره‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه‌،
بروسكه‌ بۆ باران دروستده‌كات و
له‌ ئه‌مباری خۆی با ده‌ردێنێت.
8
ئه‌و بوو كه‌ نۆبه‌ره‌كانی میسری له‌ناوبرد،
له‌ مرۆڤه‌وه‌ هه‌تا ئاژه‌ڵ.
9
ئه‌ی میسرییه‌كان، له‌نێو ئێوه‌ نیشانه‌ و په‌رجووی نارد،
له‌ دژی فیرعه‌ون و هه‌موو خزمه‌تكاره‌كانی.
10
ئه‌و زۆر نه‌ته‌وه‌ی له‌ناوبرد و
پاشا به‌ تواناكانی كوشت.
11
سیحۆنی[a] پاشای ئه‌مورییه‌كان و
عۆگی[b] پاشای باشان و
هه‌موو پاشاكانی كه‌نعان
12
خاكه‌كه‌یانی كرده‌ میرات،
میرات بۆ ئیسرائیلی گه‌لی خۆی.
13
ئه‌ی یه‌زدان، ناوت هه‌تاهه‌تاییه‌،
ئه‌ی یه‌زدان، یادت بۆ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌یه‌،
14
چونكه‌ یه‌زدان ئه‌ستۆپاكی گه‌لی خۆی ده‌سه‌لمێنێت،
میهره‌بان ده‌بێت له‌گه‌ڵ خزمه‌تكاره‌كانی.
15
بته‌كانی نه‌ته‌وه‌كان زێڕ و زیون،
ده‌ستكردی مرۆڤن.
16
ده‌میان هه‌یه‌، به‌ڵام قسه‌ ناكه‌ن،
چاویان هه‌یه‌، به‌ڵام نابینن،
17
گوێیان هه‌یه‌، به‌ڵام نابیستن،
هه‌ناسه‌ له‌ ده‌میان نییه‌.
18
دروستكه‌ره‌كانیان وه‌ك ئه‌وان ده‌بن،
هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ پشتیان پێ ده‌به‌ستن.
19
ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل، ستایشی یه‌زدان بكه‌ن!
ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی هارون، ستایشی یه‌زدان بكه‌ن!
20
ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی لێڤی، ستایشی یه‌زدان بكه‌ن!
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ترسی یه‌زدانتان له‌ دڵدایه‌، ستایشی یه‌زدان بكه‌ن!
21
ستایش بۆ یه‌زدان له‌ سییۆن،
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئۆرشه‌لیم نیشته‌جێیه‌.
هه‌لیلویا!
هه‌لیلویا!
  1. a. 135‏:11 سیحۆن، یه‌كێك بوو له‌ پاشاكانی ئه‌مورییه‌كان، ویستی به‌ره‌نگاری جوله‌كه‌كان بێته‌وه‌ و ڕێی پێنه‌دان به‌ناو خاكه‌كه‌یدا تێبپه‌ڕن، كاتێك به‌ڕێوه‌ بوون به‌ره‌و خاكی كه‌نعان. جا خۆی و سوپاكه‌ی تێكشكان. بڕوانه‌ ژماره‌ 21‏:21‏-29.
  2. b. 135‏:11 عۆگ، پاشای باشان بوو، به‌ هه‌مان ده‌ردی سیحۆن چوو. بڕوانه‌ ژماره‌ 21‏:31‏-35.