عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ داود.
- 1
- بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم،
 لەبەردەم خوداوەندەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم.
- 2
- بەرامبەر پەرستگای پیرۆزت کڕنۆش دەبەم،
 ستایشی ناوت دەکەم،
 لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دڵسۆزییەکەت،
 چونکە فەرمایشتی خۆتت لە ناوبانگەکەت بەرزتر کردووەتەوە.
- 3
- ئەو ڕۆژەی هاوارم بۆ تۆ کرد بەدەنگمەوە هاتیت،
 ئازا و بوێرت کردم.
- 4
- ئەی یەزدان، هەموو پاشاکانی سەر زەوی ستایشت دەکەن،
 کاتێک فەرمایشتی دەمی تۆیان بیست.
- 5
- گۆرانی بەسەر کارەکانی یەزداندا دەڵێن،
 چونکە شکۆمەندی یەزدان مەزنە.
- 6
- هەرچەندە یەزدان پایەبەرزە، دەڕوانێتە کەسی بێفیز و
 لووتبەرزان لە دوورەوە دەناسێت.
- 7
- ئەگەر بەناو تەنگانەشدا بڕۆم ژیانم دەپارێزیت،
 دەست درێژ دەکەیت بەسەر تووڕەیی دوژمنانم،
 بە دەستی ڕاستت ڕزگارم دەکەیت.
- 8
- یەزدان ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت؛
 ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت هەتاهەتاییە،
 واز لە کارەکانی دەستت مەهێنە.

