عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- گۆرانی گه‌شتیاران.
- 1
- «له گه‌نجییه‌تم زۆر هه‌راسانیان كردم!»
با ئێستا ئیسرائیل بڵێت: - 2
- «له گه‌نجییه‌تم زۆر هه‌راسانیان كردم!
به‌ڵام به‌سه‌رمدا زاڵ نه‌بوون. - 3
- جوتیاره‌كان جووتیان له‌سه‌ر پشتم كرد و
ھێڵی جووته‌كانیان درێژكرده‌وه.» - 4
- به‌ڵام یه‌زدان ڕاستودروسته،
په‌تی به‌دكارانی پچڕاند. - 5
- ڕیسوا بن و ببه‌زن،
هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕقیان له سییۆنه. - 6
- به ده‌ردی گیای سه‌ربان بچن،
پێش ئه‌وه‌ی گه‌شه بكات وشك ده‌بێت، - 7
- ئه‌وه‌ی نه ده‌ستی دروێنهكهر پڕ ده‌كات و
نه باوه‌شی گیشهكهر[a] . - 8
- با ئه‌وانه‌ی به‌لایانه‌وه تێده‌په‌ڕن پێیان نه‌ڵێن:
«به‌ره‌كه‌تی یه‌زدانتان لێ بێت!
به ناوی یه‌زدان داوای به‌ره‌كه‌تتان بۆ ده‌كه‌ین!»
- a. 129:7 ئه‌و كه‌سه‌یه كه له‌دوای دروێنهكهران گوڵه گه‌نمه‌كان به باوه‌ش كۆده‌كاته‌وه.