عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
گۆرانی گه‌شتیاران. 
1
ئه‌ی یه‌زدان، له‌ ناخی قووڵاییه‌كانه‌وه‌ هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م!
2
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، گوێ له‌ ده‌نگم بگره‌!
با گوێیه‌كانت سووك بن بۆ ده‌نگی پاڕانه‌وه‌م.
3
ئه‌ی یه‌زدان، ئه‌گه‌ر گوناهه‌كان تۆمار بكه‌یت،
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ ده‌وه‌ستێت؟
4
به‌ڵام لێخۆشبوون له‌لای تۆیه‌،
بۆ ئه‌وه‌ی لێت بترسین.
5
چاوه‌ڕێی یه‌زدان ده‌كه‌م، گیانم چاوه‌ڕێی ده‌كات،
هیوام به‌ به‌ڵێنه‌كانییه‌تی.
6
گیانم چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگار ده‌كات،
زیاتر له‌ ئێشكگر بۆ به‌ره‌به‌یان،
زیاتر له‌ ئێشكگر بۆ به‌ره‌به‌یان.
7
ئه‌ی ئیسرائیل، هیوات به‌ یه‌زدان هه‌بێت،
چونكه‌ خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕ له‌لای یه‌زدانه‌،
توانایه‌كی زۆریشی هه‌یه‌ بۆ كڕینه‌وه‌.
8
هه‌ر ئه‌وه‌ ئیسرائیل ده‌كڕێته‌وه‌
له‌ هه‌موو گوناهه‌كانی.