عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - گۆرانی گەشتیاران.
 - 1
 - «لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!»
با ئێستا ئیسرائیل بڵێت: - 2
 - «لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!
بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون. - 3
 - جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد و
هێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.» - 4
 - بەڵام یەزدان ڕاستودروستە،
پەتی بەدکارانی پچڕاند. - 5
 - با هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنە
ڕیسوا بن و ببەزن. - 6
 - با بە دەردی گیای سەربان بچن،
پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت، - 7
 - ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات و
نە باوەشی گیشەکەر[a] . - 8
 - با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن:
«بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت!
بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!» 
- a. 129:7 ئەو کەسەیە کە لەدوای دروێنەکەران گوڵە گەنمەکان بە باوەش کۆدەکاتەوە.
 

