عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- گۆرانی گه‌شتیاران.
- 1
- خۆزگه ده‌خوازرێ به‌و كه‌سه‌ی له یه‌زدان بترسێت،
ڕێگای ئه‌و بگرێته‌به‌ر. - 2
- كه به‌ری ڕه‌نجی ده‌ستی خۆت ده‌خۆیت،
خۆزگه‌ت پێ ده‌خوازرێت و چاكیشه بۆت. - 3
- ژنه‌كه‌ت وه‌ك دار مێوێكی به‌ردار ده‌بێت له‌ناو ماڵه‌كه‌ت،
كوڕه‌كانت وه‌ك شه‌تڵه زه‌یتوون ده‌بن له ده‌وری خوانه‌كه‌ت. - 4
- ئه‌و كه‌سه‌ی له یه‌زدان بترسێت
ئاوا به‌ره‌كه‌تدار ده‌بێت. - 5
- یه‌زدان له سییۆن به‌ره‌كه‌تدارت بكات،
چاكه‌ی ئۆرشه‌لیم ببینیت
هه‌موو ڕۆژانی ژیانت و - 6
- منداڵی منداڵه‌كانت ببینیت!
ئاشتی بۆ ئیسرائیل!