عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
گۆرانی گه‌شتیاران. 
1
چاوم به‌ره‌و چیاكان[a] هه‌ڵده‌بڕم،
یارمه‌تی من له‌كوێوه‌ دێت؟
2
یارمه‌تی من له‌لای یه‌زدانه‌وه‌یه‌،
دروستكه‌ری ئاسمان و زه‌وی.
3
لێ ناگه‌ڕێت پێت بخزێت،
ئه‌وه‌ی ده‌تپارێزێت خه‌واڵوو نابێت.
4
بێگومان ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌پارێزێت
خه‌واڵوو نابێت و نانوێت.
5
یه‌زدان پارێزگاری تۆیه‌،
یه‌زدان سێبه‌ری تۆیه‌ له‌لای ده‌سته‌ ڕاستت،
6
نه‌ خۆر به‌ ڕۆژ ئه‌زیه‌تت ده‌دات،
نه‌ مانگ به‌ شه‌و.
7
یه‌زدان له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ك ده‌تپارێزێت،
گیانت ده‌پارێزێت.
8
یه‌زدان پارێزگاری هاتوچۆت ده‌كات،
له‌ ئێستاوه‌ و بۆ هه‌تاهه‌تایه‌.
  1. a. 121‏:1 مه‌به‌ستی چیاكانی ده‌وری ئۆرشه‌لیمه‌.