عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- گۆرانی گه‌شتیاران، بۆ داود.
- 1
- شادمان بووم به‌وانه‌ی پێیان گوتم،
«با بچینه ماڵی یه‌زدان.» - 2
- ئه‌ی ئۆرشه‌لیم، پێیه‌كانمان
له ده‌روازه‌كانت ڕاده‌وه‌ستن. - 3
- ئۆرشه‌لیم بنیاد نراوه،
وه‌ك شارێكی یه‌كگرتوو. - 4
- له‌وێ كه خێڵه‌كان سه‌رده‌كه‌ون،
هۆزه‌كانی یه‌زدان،
وه‌ك یاسا بۆ ئیسرائیل
بۆ ئه‌وه‌ی ستایشی ناوی یه‌زدان بكه‌ن. - 5
- چونكه ته‌خته‌كان بۆ دادوه‌ری له‌وێ داده‌نرێت،
ته‌خته‌كانی بنه‌ماڵه‌ی داود. - 6
- داوای ئاشتی بكه‌ن بۆ ئۆرشه‌لیم:
«با ئه‌وانه‌ی تۆیان خۆشده‌وێت ئاسووده بن. - 7
- با ئاشتی له شووراكانت بێت،
ئاسایش له قهڵاكانت.» - 8
- له پێناوی برا و هاوڕێیه‌كانم ده‌ڵێم:
«ئاشتیت تێدابێت!» - 9
- له پێناوی ماڵی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان،
به‌دوای چاكه‌ی تۆدا ده‌گه‌ڕێم.