عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- گۆرانی گه‌شتیاران.
- 1
- چاوم بۆ تۆ هه‌ڵبڕی،
تۆ ئه‌ی دانیشتوو له ئاسمان. - 2
- بێگومان وه‌ك چۆن خزمه‌تكار چاوی له ده‌ستی گه‌وره‌كه‌یه‌تی،
وه‌ك چۆن كه‌نیزه چاوی له ده‌ستی خاتوونه‌كه‌یه‌تی،
ئاواش ئێمه چاومان له ده‌ستی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمانه،
بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمان میهره‌بان بێت. - 3
- له‌گه‌ڵمان میهره‌بان به، ئه‌ی یه‌زدان، له‌گه‌ڵمان میهره‌بان به!
چونكه له ڕاده‌به‌ده‌ر له سووكایه‌تی تێربووین. - 4
- گیانمان زۆر تێر بووه،
له گاڵته‌ی بێ خه‌مه‌كان،
له سووكایه‌تی لووتبه‌رزه‌كان.