عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
گۆرانی گه‌شتیاران، بۆ داود. 
1
«ئه‌گه‌ر یه‌زدان لایه‌نگرمان نه‌ده‌بوو،»
با ئێستا ئیسرائیل بڵێت،
2
«ئه‌گه‌ر یه‌زدان لایه‌نگرمان نه‌ده‌بوو،
كاتێك خه‌ڵك لێمان هه‌ستان،
3
ئه‌وا به‌ زیندوویی قووتیان ده‌داین،
كاتێك قینیان له‌ دژمان جۆشا،
4
ئه‌وا لافاو ڕایده‌ماڵین،
لێشاو به‌سه‌ر گیانماندا تێده‌په‌ڕی،
5
ئه‌وا ئاوی هه‌ڵچوو
به‌سه‌ر گیانماندا تێده‌په‌ڕی.»
6
ستایش بۆ یه‌زدان،
كه‌ ئێمه‌ی نه‌كرده‌ نێچیری به‌ر كه‌ڵبه‌یان.
7
گیانمان وه‌ك چۆله‌كه‌ له‌ داوی ڕاوچی ده‌ربازبوو،
داوه‌كه‌ پسا و ئێمه‌ ده‌ربازبووین.
8
هانامان به‌ ناوی یه‌زدانه‌وه‌یه‌،
دروستكه‌ری ئاسمان و زه‌وی.