عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
گۆرانی گه‌شتیاران. 
1
ئه‌وانه‌ی پشتیان به‌ یه‌زدان به‌ستووه‌ وه‌ك كێوی سییۆن وان،
كه‌ ناله‌قێت، به‌ڵكو هه‌تاهه‌تایه‌ هه‌ر چه‌سپاوه‌.
2
وه‌ك چۆن چیاكان ده‌وری ئۆرشه‌لیمیان داوه‌،
یه‌زدانیش ده‌وری گه‌لی خۆی داوه‌،
له‌ ئێستاوه‌ و هه‌تاهه‌تایه‌.
3
چونكه‌ گۆچانی خراپه‌كاران
له‌سه‌ر میراتی ڕاستودروستان جێگیر نابێت،
نه‌وه‌ك ڕاستودروستان
ده‌ستیان درێژ بكه‌ن بۆ خراپه‌كاری.
4
ئه‌ی یه‌زدان، چاكه‌ بكه‌ له‌گه‌ڵ پیاوچاكان،
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌ دڵ ڕاستودروستن.
5
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی باده‌ده‌نه‌وه‌ و ڕێگای خوار ده‌گرن،
یه‌زدان له‌گه‌ڵ به‌دكاران ده‌یانبات.
ئاشتی بۆ ئیسرائیل!