عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - گۆرانی گەشتیاران.
 - 1
 - کە یەزدان ڕاپێچکراوانی سییۆنی گەڕاندەوە،
وامان لێهات وەک خەون ببینین. - 2
 - ئەو کاتە دەممان پڕ پێکەنین و
زمانمان پڕ هەلهەلە بوو،
ئەوسا لەنێو نەتەوەکان گوتیان:
«یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئەوان کرد!» - 3
 - یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئێمە کرد،
شادمان بووین. - 4
 - ئەی یەزدان، ڕاپێچکراوانمان بگەڕێنەوە،
وەک جۆگەکانی نەقەب[a] . - 5
 - ئەوانەی بە فرمێسکەوە دەچێنن،
بە هەلهەلەوە دروێنە دەکەن. - 6
 - ئەوەی بە گریانەوە دەڕوات و
تۆو بۆ چاندن بار دەکات،
بە هەلهەلەوە دێتەوە و
بەرهەمەکەی بە مەڵۆ بار دەکات. 
- a. 126:4 دەکەوێتە خوارووی فەلەستین، بۆیە لە زمانی عیبری بە واتای باشووریش دێت.
 

