عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - گۆرانی گەشتیاران.
 - 1
 - چاوم بەرەو چیاکان[a]  هەڵدەبڕم،
یارمەتی من لەکوێوە دێت؟ - 2
 - یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە،
دروستکەری ئاسمان و زەوی. - 3
 - لێ ناگەڕێت پێت بخزێت،
ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت. - 4
 - بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێت
خەواڵوو نابێت و نانوێت. - 5
 - یەزدان پارێزگاری تۆیە،
یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت، - 6
 - نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات،
نە مانگ بە شەو. - 7
 - یەزدان لە هەموو خراپەیەک دەتپارێزێت،
گیانت دەپارێزێت. - 8
 - یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات،
لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە. 
- a. 121:1 مەبەستی چیاکانی دەوری ئۆرشەلیمە.
 

