عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - گۆرانی گەشتیاران.
- 1
- لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و
 بە دەنگمەوە هات.
- 2
- ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە
 لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.
- 3
- چیت پێدەدرێت،
 چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟
- 4
- سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان،
 لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!
- 5
- قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم[a] ،
 کە لە خێوەتەکانی قێدار[b] نیشتەجێم.
- 6
- نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا
 لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.
- 7
- من ئاشتیخوازم،
 بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.
- a. 120:5 مەشەک، هەرێمێکە لە ئێستای وڵاتی تورکیا.
- b. 120:5 قێدار، هەرێمێکە لە نیمچە دوورگەکەی عەرەبی.

