عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
گۆرانی گەشتیاران. 
1
لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و
بە دەنگمەوە هات.
2
ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە
لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.
3
چیت پێدەدرێت،
چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟
4
سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان،
لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!
5
قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم[a] ،
کە لە خێوەتەکانی قێدار[b] نیشتەجێم.
6
نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا
لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.
7
من ئاشتیخوازم،
بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.
  1. a. 120‏:5 مەشەک، هەرێمێکە لە ئێستای وڵاتی تورکیا.‏
  2. b. 120‏:5 قێدار، هەرێمێکە لە نیمچە دوورگەکەی عەرەبی.‏