عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- وێرانكردنی عه‌راد
- 1
- كاتێك كهنعانییهكهی پاشای عه‌راد كه له نه‌قه‌ب نیشته‌جێ بوو بیستی نه‌وه‌ی ئیسرائیل له ڕێگای ئه‌تاریمه‌وه هاتووه، شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلییه‌كاندا كرد و هه‌ندێكی لێیان به دیل گرت.
- 2
- نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش نهزرێكیان بۆ یه‌زدان كرد و گوتیان، «ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بخه‌یته ژێر ده‌ستمان، ئه‌وا شاره‌كانی به ته‌واوی وێران ده‌كه‌ین[a] .»
- 3
- یه‌زدانیش گوێی له هاواری ئیسرائیل گرت و كهنعانییهكانی دایه ده‌ست و خۆیان و شارۆچكه‌كانیان به ته‌واوی وێران كردن، ئیتر ئه‌و شوێنه ناونرا حۆرما.[b]
- مو‌سا مارێك له بڕۆنز دروستده‌كات
- 4
- ئینجا له كێوی هۆره‌وه به ڕێگای ده‌ریای سوور كۆچیان كرد هه‌تا به خاكی ئه‌دۆمدا بسوڕێنه‌وه، جا گه‌ل له ڕێگادا ئارامییان لێ بڕا.
- 5
- گه‌ل له دژی خودا و مو‌سا قسه‌یان كرد و گوتیان: «بۆچی له میسر ده‌رتانهێناین هه‌تا له چۆڵه‌وانی بمرین؟ چونكه نه نان هه‌یه و نه ئاو! ئه‌م خواردنه بێ تامه‌مان له‌به‌رچاو كه‌وتووه.»
- 6
- یه‌زدانیش ماری ژه‌هراوی بۆ سه‌ر گه‌ل نارد و به گه‌لیانه‌وه دا و خه‌ڵكێكی زۆر له ئیسرائیل مردن.
- 7
- ئینجا گه‌ل هاتنه لای مو‌سا و گوتیان: «گوناهمان كرد له دژی یه‌زدان و له دژی تۆش قسه‌مان كرد. له‌به‌ر ئه‌وه نزا بۆ یه‌زدان بكه هه‌تا ئه‌و مارانه‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت.» موساش له پێناوی گه‌ل نزای كرد.
- 8
- یه‌زدانیش به موسای فه‌رموو: «مارێكی ژه‌هراوی دروستبكه و له‌سه‌ر ستوونێك هه‌ڵیبواسه، جا هه‌ر یه‌كێك پێیه‌وه‌درا و ته‌ماشای كرد ده‌ژیێت.»
- 9
- موساش مارێكی له بڕۆنز دروستكرد و له‌سه‌ر ستوونێك هه‌ڵیواسی، ئه‌وه بوو هه‌ر كاتێك یه‌كێك مار پێوه‌ی ده‌دا و ته‌ماشای ماره بڕۆنزییهكهی ده‌كرد ده‌ژیا.
- به‌ره‌و مۆئاب
- 10
- ئینجا نه‌وه‌ی ئیسرائیل كۆچیان كرد و له ئۆڤۆت چادریان هه‌ڵدا،
- 11
- له ئۆڤۆته‌وه‌ش كۆچیان كرد و له عییی عه‌ڤاریم له چۆڵه‌وانی به‌رامبه‌ر مۆئاب ڕووه‌و خۆر هه‌ڵاتن چادریان هه‌ڵدا.
- 12
- له‌وێشه‌وه كۆچیان كرد و له دۆڵی زه‌ره‌د چادریان هه‌ڵدا،
- 13
- له‌وێشه‌وه كۆچیان كرد و له قه‌راغی باكووری ڕووباری ئه‌رنۆن چادریان هه‌ڵدا كه له چۆڵه‌وانییه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئهمورییهكانه، چونكه ئه‌رنۆن سنووری مۆئابه له‌نێوان مۆئاب و ئه‌مورییه‌كان،
- 14
- له‌به‌ر ئه‌وه په‌ڕتووكی جه‌نگه‌كانی یه‌زدان ده‌ڵێت:
«شاری واهێڤ له سوفه و شیوه‌كانی،
ئه‌رنۆن و - 15
- نشێوی شیوه‌كان،
ئه‌وه‌ی هه‌تا نشینگه‌ی عار شۆڕ بووه‌ته‌وه،
پشتی به سنووری مۆئابه‌وه داوه.» - 16
- له‌وێشه‌وه بۆ بئێر به‌رده‌وام بوون، ئه‌وه‌ش ئه‌و بیره‌یه كه له‌وێ یه‌زدان به موسای فه‌رموو، «گه‌ل كۆبكه‌ره‌وه ئاویان ده‌ده‌مێ.»
- 17
- ئه‌وسا ئیسرائیل ئه‌م گۆرانییه‌یان چڕی:
«ئه‌ی بیر هه‌ڵبقوڵێ،
گۆرانی له باره‌وه بڵێن، - 18
- بیرێك میره‌كان لێیان داوه،
پیاوماقوڵانی گه‌ل هه‌ڵیانكه‌ندووه،
ئه‌و پیاوماقوڵانه به دارده‌ست و گۆچانه‌كانیان.»
له چۆڵه‌وانییه‌وه هه‌تا مه‌تانه چوون، - 19
- له مه‌تانه‌وه هه‌تا نه‌حه‌لیێل و له نه‌حه‌لیێله‌وه هه‌تا بامۆت[c] ،
- 20
- له بامۆته‌وه هه‌تا دۆڵێك كه له مۆئابه و له لووتكه‌ی چیای پسگه كه ده‌ڕوانێته سه‌ر ڕووی چۆڵه‌وانی.
- شكاندنی سیحۆن و عۆگ
- 21
- ئینجا ئیسرائیل نێردراوی بۆ سیحۆنی پاشای ئه‌مورییه‌كان نارد و گوتی:
- 22
- «ڕێمان بده به خاكهكهتدا تێپه‌ڕین، نه به‌لای كێڵگه‌یه‌ك و نه به‌لای ڕه‌زه مێوێك لاناده‌ین و ئاو له بیر ناخۆینه‌وه، هه‌تا له خاكه‌كه‌ت ده‌چینه ده‌ره‌وه به شاڕێگادا ده‌ڕۆین.»
- 23
- به‌ڵام سیحۆن نه‌یهێشت ئیسرائیل به خاكه‌كه‌یدا تێبپه‌ڕێت، به‌ڵكو هه‌موو سوپاكه‌ی كۆكرده‌وه و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئیسرائیل بۆ چۆڵه‌وانی ده‌رچوو، هاته یه‌هه‌چ و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كرد.
- 24
- ئیسرائیلیش به شمشێر لێیدا و ده‌ستی به‌سه‌ر خاكه‌كه‌یدا گرت، له ئه‌رنۆنه‌وه هه‌تا یه‌بۆق و هه‌تا نه‌وه‌ی عه‌مۆن، چونكه سنووری عهمۆنییهكان به‌هێز بوو.
- 25
- ئیسرائیل هه‌موو ئه‌م شارانه‌ی گرت، ئیسرائیل له هه‌موو شاره‌كانی ئه‌مورییه‌كان نیشته‌جێ بوو، له حه‌شبۆن و له هه‌موو گونده‌كانی.
- 26
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌شبۆن شاری سیحۆنی پاشای ئه‌مورییه‌كان بوو، شه‌ڕی له‌گه‌ڵ پاشای پێشووی مۆئاب كردبوو و هه‌موو خاكه‌كه‌ی له ده‌ستی سه‌ندبوو هه‌تا ئه‌رنۆن.
- 27
- له‌به‌ر ئه‌وه شیعره‌كان ده‌ڵێن:
«وه‌رنه حه‌شبۆن بنیاد ده‌نرێته‌وه،
شاری سیحۆن نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه. - 28
- «چونكه ئاگرێك له حه‌شبۆنه‌وه كڵپه‌ی كرد،
گڕێك له شاری سیحۆنه‌وه،
عاری مۆئابی هه‌ڵلووشی،
پیاوانی به‌رزاییه‌كانی ئه‌رنۆن. - 29
- قوڕبه‌سه‌رت مۆئاب!
ئه‌ی گه‌لی كهمۆش له‌ناوچوویت!
كوڕه‌كانی ئاواره كرد و
كچه‌كانی ڕاپێچ كرد
بۆ سیحۆنی پاشای ئه‌مورییه‌كان. - 30
- «به‌ڵام وا ئه‌وانمان ڕووخاند،
حه‌شبۆن له‌ناوچوو هه‌تا دیڤۆن،
تێكمان دا هه‌تا نۆفه
كه هه‌تا مێده‌بایه.» - 31
- جا ئیسرائیل له خاكی ئهمورییهكاندا مایه‌وه.
- 32
- ئینجا مو‌سا هه‌ندێك كه‌سی نارد بۆ سیخوڕیكردن له یه‌عزێر، ئیتر گونده‌كانیان گرت و ئه‌و ئه‌مورییانه‌یان ده‌ركرد كه له‌وێ بوون.
- 33
- ئینجا ڕوویان وه‌رگێڕا و به ڕێگای باشاندا سه‌ركه‌وتن، جا عۆگی پاشای باشان له‌گه‌ڵ هه‌موو سوپاكه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان گه‌یشته ئه‌دره‌عی.
- 34
- یه‌زدانیش به موسای فه‌رموو: «لێی مه‌ترسه، چونكه خۆی و هه‌موو سوپاكه‌ی و خاكه‌كه‌یم داوه‌ته ده‌ستت، ئه‌وه‌ی پێ ده‌كه‌یت كه به سیحۆنی پاشای ئهمورییهكانت كرد كه له حه‌شبۆن فه‌رمانڕه‌وا بوو.»
- 35
- جا له خۆی و كوڕه‌كانی و هه‌موو سوپایهكهیان دا و كه‌س ده‌رباز نه‌بوو، بوونه خاوه‌نی خاكه‌كه‌ی.
- a. 21:2 وێران ده‌كه‌ین: له زمانی عیبری ئه‌م زاراوه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شتێك یان كه‌سێك كه ده‌به‌خشرێت به یه‌زدان، زۆر جار به‌خشینه‌كه به ته‌واوی له ناوده‌بردرێت.
- b. 21:3 حۆرما: واته وێرانكردن.
- c. 21:19 \+xt بڕوانه 22:41\+xt*.