عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ئاو له تاشه‌به‌رده‌كه‌وه
- 1
- ئینجا نه‌وه‌ی ئیسرائیل، هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه هاتنه چۆڵه‌وانی چن له مانگی یه‌كدا و گه‌ل له قادێش چادریان هه‌ڵدا و له‌وێدا مریه‌م مرد و له‌وێش نێژرا.
- 2
- ئاو نه‌بوو بۆ كۆمه‌ڵ، جا له دژی مو‌سا و هارون كۆبوونه‌وه و
- 3
- گه‌ل كردیان به ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ مو‌سا و گوتیان: «خۆزگه وه‌ك براكانمان له‌به‌رده‌م یه‌زدان له‌ناوبچووینایه!
- 4
- بۆچی كۆمه‌ڵی یه‌زدانتان هێنایه ئه‌م چۆڵه‌وانییه هه‌تا تێیدا خۆمان و مه‌ڕوماڵاتمان بمرین؟
- 5
- بۆچی ئێمه‌تان له میسره‌وه هێنایه ده‌ره‌وه تاكو بمانهێنن بۆ ئه‌م شوێنه خراپه؟ ئه‌م شوێنه دانه‌وێڵه و هه‌نجیر و مێو و هه‌ناری لێ نییه، ئاوی خواردنه‌وه‌شی لێ نییه!»
- 6
- جا مو‌سا و هارون له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌وه هاتنه لای ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن و به‌سه‌ر ڕوویاندا كه‌وتن و شكۆمه‌ندی یه‌زدانیان بۆ ده‌ركه‌وت.
- 7
- یه‌زدانیش به موسای فه‌رموو:
- 8
- «گۆچانه‌كه ببه و كۆمه‌ڵ كۆبكه‌ره‌وه، تۆ و هارونی برات له‌به‌رچاویاندا به‌و تاشه‌به‌رده بڵێن هه‌تا ئاوه‌كه‌ی بدات، جا له تاشه‌به‌رده‌كه‌وه ئاویان بۆ هه‌ڵده‌قوڵێت و كۆمه‌ڵ و مه‌ڕوماڵاته‌كانیان ئاو ده‌ده‌یت.»
- 9
- موساش گۆچانه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م یه‌زدانه‌وه برد وه‌ك فه‌رمانی پێ كرد.
- 10
- مو‌سا و هارون جه‌ماوه‌ریان له‌پێش تاشه‌به‌رده‌كه كۆكرده‌وه، مو‌سا پێی گوتن: «ئه‌ی یاخیبووان گوێ بگرن، ئایا له‌م به‌رده‌وه ئاوتان بۆ ده‌ربهێنین؟»
- 11
- مو‌سا ده‌ستی به‌رزكرده‌وه و به گۆچانه‌كه‌ی دوو جار له تاشه‌به‌رده‌كه‌ی دا، جا ئاوێكی زۆر هه‌ڵقوڵا و كۆمه‌ڵ و مهڕوماڵاتهكانیشیان لێیان خوارده‌وه.
- 12
- به‌ڵام یه‌زدان به مو‌سا و هارونی فه‌رموو: «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی متمانه‌تان پێ نه‌كردم، تاكو له‌به‌رچاوی گه‌لی ئیسرائیل من به پیرۆز نیشان بده‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م كۆمه‌ڵه نابه‌نه ناو ئه‌و خاكه‌ی پێم داون.»
- 13
- ئه‌مه مێرگی مه‌ریبایه كه نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ یه‌زداندا ده‌مه‌قاڵێیان كرد و ئه‌ویش له‌نێویاندا پیرۆزی خۆی نیشان دان.
- ئه‌دۆم ڕێگا به ئیسرائیل نادات
- 14
- ئینجا مو‌سا له قادێشه‌وه چه‌ند نێردراوێكی بۆ لای پاشای ئه‌دۆم نارد:
«ئیسرائیلی برات ئاوا ده‌ڵێت: تۆ به هه‌موو ناخۆشییه‌كانت زانی كه تووشمان هات. - 15
- باوكانمان چوونه میسر و ڕۆژانێكی زۆر له میسر ماینه‌وه. میسرییه‌كان ئێمه و باوكانی ئێمه‌یان زه‌لیل كرد،
- 16
- به‌ڵام هاوارمان بۆ یه‌زدان كرد و گوێی له ده‌نگمان بوو، فریشته‌یه‌كی نارد و له میسر ده‌ریهێناین.
«ئێستا ئێمه له قادێشین كه شارۆچكه‌یه‌كه له نزیكی سنووری خاكه‌كه‌ت. - 17
- تكایه ڕێمان بده به خاكهكهتدا تێپه‌ڕین، نه به كێڵگه‌یه‌كدا ده‌ڕۆین و نه به ڕه‌زێكدا و نه ئاوی بیرێك ده‌خۆینه‌وه، له شاڕێگای پاشاوه[a] ده‌ڕۆین، نه به‌لای ڕاست لاده‌ده‌ین و نه به‌لای چه‌پ هه‌تا له خاكه‌كه‌ت ده‌چینه ده‌ره‌وه.»
- 18
- به‌ڵام ئه‌دۆم وه‌ڵامی دانه‌وه:
«به خاكه‌كه‌ماندا[b] ناڕۆن، ئه‌گینا به شمشێره‌وه په‌لامارتان ده‌ده‌م.» - 19
- نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش گوتیان:
«به ڕاسته‌ڕێدا ده‌ڕۆین، ئه‌گه‌ر خۆمان و مهڕوماڵاتهكانمان له ئاوی تۆمان خوارده‌وه ئه‌وا نرخه‌كه‌ی ده‌ده‌ین، هیچی دیكه ناكه‌ین ته‌نها به پێیه‌كانمان تێده‌په‌ڕین.» - 20
- دیسان ئه‌دۆم وه‌ڵامی دانه‌وه:
«تێناپه‌ڕن.»
ئینجا ئه‌دۆم به سوپایه‌كی گه‌وره و ده‌ستێكی تونده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌رچوو. - 21
- ئه‌دۆم ڕازی نه‌بوو ئیسرائیل به خاكی ئه‌ودا تێبپه‌ڕێت، ئیسرائیلیش لێی لادا.
- مردنی هارون
- 22
- هه‌موو كۆمه‌ڵی نه‌وه‌ی ئیسرائیل له قادێشه‌وه كۆچیان كرد و هاتنه كێوی هۆر،
- 23
- یه‌زدانیش له كێوی هۆر له‌سه‌ر سنووری خاكی ئه‌دۆم به مو‌سا و هارونی فه‌رموو:
- 24
- «هارون ده‌چێته پاڵ گه‌له‌كه‌ی، چونكه ناچێته ناو ئه‌و خاكه‌ی به نه‌وه‌ی ئیسرائیلم داوه، چونكه ئێوه له‌لای مێرگی مه‌ریبا له فه‌رمانم یاخی بوون.
- 25
- هارون و ئه‌لعازاری كوڕی ببه سه‌ر كێوی هۆر و
- 26
- جله‌كان له‌به‌ر هارون دابكه‌نه و له‌به‌ر ئه‌لعازاری كوڕی بكه، جا هارونیش ده‌چێته پاڵ گه‌له‌كه‌ی و له‌وێ ده‌مرێت.»
- 27
- موساش ئاوای كرد وه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی دا و له‌به‌رچاوی هه‌موو كۆمه‌ڵ به‌سه‌ر كێوی هۆر كه‌وتن.
- 28
- ئینجا مو‌سا جله‌كانی له‌به‌ر هارون داكه‌ند و له‌به‌ر ئه‌لعازاری كوڕی كرد، هارونیش له‌وێ له‌سه‌ر لووتكه‌ی كێوه‌كه مرد، ئینجا مو‌سا و ئه‌لعازار له كێوه‌كه هاتنه خواره‌وه.
- 29
- كاتێك هه‌موو كۆمه‌ڵ بینییان هارون مرد، هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل سی ڕۆژ بۆ هارون گریان.
- a. 20:17 عیبری: ڕێگای پاشا، مه‌به‌ست له‌و ڕێگایه كه له‌ژێر چاودێری و ده‌سه‌ڵاتی پاشادایه.
- b. 20:18 عیبری: به‌ناو مندا.