عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بالاق بانگی به‌لعام ده‌كات
- 1
- ئینجا نه‌وه‌ی ئیسرائیل كۆچیان كرد و له ده‌شتاییه‌كانی مۆئاب له‌لای كه‌ناری ڕووباری ئوردون به‌رامبه‌ر ئه‌ریحا چادریان هه‌ڵدا.
- 2
- كاتێك بالاقی كوڕی چیپور هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بینی كه ئیسرائیل به ئه‌مورییه‌كانی كرد،
- 3
- مۆئاب له گه‌له‌كه تۆقی، چونكه زۆر بوون، مۆئاب به‌هۆی نه‌وه‌ی ئیسرائیل ترسی لێ نیشت.
- 4
- مۆئابییهكان به پیره‌كانی میدیانیان گوت: «ئێستا ئه‌م ئاپۆره‌ی خه‌ڵكه هه‌موو چوارده‌ورمان ده‌لێسنه‌وه وه‌ك چۆن گا سه‌وزایی كێڵگه ده‌لێسێته‌وه.»
له‌و سه‌رده‌مه بالاقی كوڕی چیپور پاشای مۆئاب بوو. - 5
- چه‌ند نێردراوێكی بۆ لای به‌لعامی كوڕی به‌عۆر نارد بۆ په‌تور كه نزیك ڕووباری فوراته له خاكی نه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی بانگی بكات و بڵێت:
«وا گه‌لێك له میسر هاتووه و ڕووی زه‌وی داپۆشیوه و له‌ته‌نیشتم نیشته‌جێیه. - 6
- ئێستاش وه‌ره و نه‌فره‌ت له‌م گه‌له بكه بۆم، چونكه له من مه‌زنترن. به‌ڵكو بتوانم بیانشكێنم و له خاكه‌كه دهریانبكهم، چونكه زانیومه ئه‌وه‌ی داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ بكه‌یت به‌ره‌كه‌تدار كراوه و ئه‌وه‌ی نه‌فره‌تی لێ بكه‌یت نه‌فره‌ت لێكراوه.»
- 7
- پیرانی مۆئاب و پیرانی میدیان به كرێی فاڵگرتنه‌وه به‌ڕێكه‌وتن و هاتنه لای به‌لعام و به وته‌كانی بالاق له‌گه‌ڵیدا دوان.
- 8
- ئه‌ویش پێی گوتن: «ئه‌مشه‌و لێره بمێننه‌وه، یه‌زدان چیم پێ بڵێت، ئاوا وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه.» ئینجا پیاوه گه‌وره‌كانی مۆئاب له‌لای به‌لعام مانه‌وه.
- 9
- ئینجا خودا هاته لای به‌لعام و فه‌رمووی: «ئه‌و پیاوانه كێن كه له‌لاتن؟»
- 10
- به‌لعامیش به خودای گوت: «بالاقی كوڕی چیپوری پاشای مۆئاب به‌دوامدا ناردوویه‌تی و ده‌ڵێت،
- 11
- ”ئه‌و گه‌له‌ی له میسره‌وه هاتووه ڕووی زه‌وی داپۆشیوه. ئێستا وه‌ره و نه‌فره‌تیان لێ بكه بۆم، هه‌تا بتوانم له‌گه‌ڵیاندا بجه‌نگم و دهریانبكهم.“»
- 12
- به‌ڵام خودا به به‌لعامی فه‌رموو: «له‌گه‌ڵیاندا مه‌ڕۆ و نه‌فره‌ت له گه‌له‌كه مه‌كه، چونكه بهرهكهتدارن.»
- 13
- به‌لعام به‌یانی هه‌ستا و به پیاوه گه‌وره‌كانی بالاقی گوت: «بۆ خاكه‌كه‌تان بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه یه‌زدان ڕازی نه‌بوو ڕێم بدات له‌گه‌ڵتان بێم.»
- 14
- پیاوه گه‌وره‌كانی مۆئابیش هه‌ستان و هاتنه لای بالاق و گوتیان: «به‌لعام ڕازی نه‌بوو له‌گه‌ڵماندا بێت.»
- 15
- ئینجا بالاق دووباره پیاوی گه‌وره‌ی زۆرتر و به‌ڕێزتری له‌وانه‌ی پێشووتر نارد.
- 16
- ئه‌وانیش هاتنه لای به‌لعام و پێیان گوت:
«بالاقی كوڕی چیپور ئاوا ده‌ڵێت: با هیچ شتێك ڕێت لێ نه‌گرێت بێیت بۆ لام، - 17
- چونكه پاداشتێكی گه‌وره‌ت ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی پێم بڵێی ده‌یكه‌م، ئێستا وه‌ره و نه‌فره‌ت له‌م گه‌له بكه بۆم.»
- 18
- به‌ڵام به‌لعام وه‌ڵامی دایه‌وه و به خزمه‌تكارانی بالاقی گوت: «ئه‌گه‌ر بالاق به پڕی كۆشكه‌كه‌ی زێڕ و زیوم پێبدات ناتوانم له فه‌رمانی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارم ده‌ربچم، بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی بچووك یان گه‌وره بكه‌م.
- 19
- ئێوه‌ش ئێستا ئه‌مشه‌و لێره بمێننه‌وه، هه‌تا بزانم یه‌زدان ئه‌م جاره چیم پێ ده‌ڵێت.»
- 20
- خودا له شه‌ودا هاته لای به‌لعام و پێی فه‌رموو: «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوانه هاتوون هه‌تا بانگت بكه‌ن، هه‌سته و له‌گه‌ڵیاندا بڕۆ، به‌ڵام ته‌نها ئه‌و قسه‌یه‌ی كه من پێت ده‌ڵێم ئه‌وه ده‌كه‌یت.»
- ماكه‌ری به‌لعام
- 21
- به‌لعامیش به‌یانی هه‌ستا و ماكه‌ره‌كه‌ی كورتان كرد و له‌گه‌ڵ پیاوه گه‌وره‌كانی مۆئاب به‌ڕێكه‌وت.
- 22
- به‌ڵام كاتێك به‌ڕێكه‌وت تووڕه‌یی خودا جۆشا، ئینجا فریشته‌ی یه‌زدان له‌سه‌ر ڕێگا بۆی وه‌ستا، هه‌تا به‌ربه‌ره‌كانێی بكات. له‌و كاته‌ی به‌لعام سواری ماكه‌ره‌كه‌ی ببوو و هه‌ردوو خزمهتكارهكهشی له‌گه‌ڵی بوون.
- 23
- كه ماكه‌ره‌كه فریشته‌ی یه‌زدانی بینی له‌سه‌ر ڕێگاكه وه‌ستاوه و شمشێره‌كه‌ی هه‌ڵكێشاوه و به ده‌ستیه‌وه‌یه، ماكه‌ره‌كه له ڕێگاكه لایدا و دایه‌وه ناو كێڵگه، به‌لعامیش له ماكه‌ره‌كه‌ی دا هه‌تا بیگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ڕێگاكه.
- 24
- ئینجا فریشته‌ی یه‌زدان له ڕێچكه‌یه‌كی باریكدا له‌نێوان دوو ڕه‌زدا وه‌ستا كه له‌ملا و ئه‌ولا دیواری هه‌بوو،
- 25
- كاتێك ماكه‌ره‌كه فریشته‌ی یه‌زدانی بینی ملی دا به دیواره‌كه و پێی به‌لعام به‌ر دیواره‌كه كه‌وت. ئینجا دیسان له ماكه‌ره‌كه‌ی دایه‌وه.
- 26
- دواتر فریشته‌ی یه‌زدان پێشیان كه‌وته‌وه و له شوێنێكی ته‌نگه‌به‌ر وه‌ستا كه هیچ ڕێگا نه‌بوو بۆ سوڕانه‌وه، نه به‌لای ڕاست و نه به‌لای چه‌پدا.
- 27
- كه ماكه‌ره‌كه فریشته‌ی یه‌زدانی بینی، له‌ژێر به‌لعامدا خۆی كێشایه‌وه، تووڕه‌یی به‌لعام جۆشا و به گۆچانه‌كه‌ی له ماكه‌ره‌كه‌ی دا،
- 28
- ئینجا یه‌زدان ده‌می ماكه‌ره‌كه‌ی كرده‌وه و به به‌لعامی گوت: «چیم لێكردوویت؟ بۆچی هه‌تا ئێستا سێ جار لێت دام؟»
- 29
- به‌لعامیش به ماكه‌ره‌كه‌ی گوت: «چونكه سووكایه‌تیم پێ ده‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر شمشێرم له ده‌ست بووایه ئێستا دهمكوشتیت.»
- 30
- ماكهرهكهش به به‌لعامی گوت: «باشه من ماكه‌ره‌كه‌ی تۆ نیم كه له‌و كاته‌وه‌ی هه‌ی سوارم ده‌بیت هه‌تا ئه‌مڕۆ، ئایا من لێڕاهاتووم وات لێ بكه‌م؟»
ئه‌ویش گوتی: «نا.» - 31
- ئینجا یه‌زدان چاوی به‌لعامی كرده‌وه و فریشته‌ی یه‌زدانی بینی له‌سه‌ر ڕێگاكه وه‌ستاوه و شمشێری هه‌ڵكێشاوه و به ده‌ستیه‌وه‌یه، جا به‌سه‌ر ڕوویدا كه‌وت و كڕنۆشی برد.
- 32
- فریشته‌ی یه‌زدانیش پێی فه‌رموو: «بۆچی هه‌تا ئێستا سێ جار له ماكه‌ره‌كه‌ی خۆتت داوه؟ ئه‌وه‌تا من بۆ بهربهرهكانێت هاتووم، چونكه له‌به‌رچاوی من ڕێگاكه‌ت لاساریكردنه.
- 33
- ماكه‌ره‌كه منی بینی هه‌تا ئێستا سێ جار له به‌رامبه‌رم خۆی لادا، ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌رم خۆی لانه‌ده‌دا، ئێستا من تۆم ده‌كوشت و ئه‌وم ده‌هێشته‌وه.»
- 34
- به‌لعام به فریشته‌ی یه‌زدانی گوت: «گوناهم كرد، من نه‌مزانی كه تۆ بوویت ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕێگا له‌پێشم وه‌ستاویت بۆ به‌ربه‌ره‌كانێم، ئێستاش ئه‌گه‌ر پێت ناخۆشه من ده‌گه‌ڕێمه‌وه.»
- 35
- فریشته‌ی یه‌زدانیش به به‌لعامی فه‌رموو: «له‌گه‌ڵ پیاوه‌كاندا بڕۆ، به‌ڵام ته‌نها ئه‌و قسه‌یه‌ی كه من پێت ده‌ڵێم ئه‌وه ده‌كه‌یت.» ئیتر به‌لعام له‌گه‌ڵ پیاوه گه‌وره‌كانی بالاق به‌ڕێكه‌وت.
- 36
- كاتێك بالاق بیستی كه به‌لعام هاتووه، چوو بۆ پێشوازیكردنی بۆ ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی مۆئاب كه له‌سه‌ر سنووری ئه‌رنۆنه، له‌وپه‌ڕی خاكه‌كه‌ی.
- 37
- بالاق به به‌لعامی گوت: «ئایا به‌دوای تۆمدا نه‌نارد، هه‌تا بانگت بكه‌م، ئیتر بۆ نه‌هاتی؟ ئایا به‌ڕاستی من ناتوانم پاداشتت بكه‌م؟»
- 38
- به‌لعامیش به بالاقی گوت: «ئه‌وه‌تا ئێستا هاتم بۆ لات، ئایا ئێستا هیچ توانایه‌كم هه‌یه كه خۆم شتێك بڵێم؟ ئه‌و وشه‌یه‌ی خودا ده‌یخاته ده‌مم ئه‌وه ده‌ڵێم.»
- 39
- به‌لعام و بالاق به‌ڕێكه‌وتن و هاتنه قیریه‌ت حوچۆت،
- 40
- ئینجا بالاق مه‌ڕ و مانگای سه‌ربڕی و به‌دوای به‌لعام و ئه‌و پیاوه گه‌ورانه‌ی نارد كه له‌گه‌ڵی بوون.
- 41
- بۆ به‌یانی بالاق به‌لعامی برده سه‌ره‌وه بۆ بامۆت به‌عل[a] و له‌وێوه ئه‌وپه‌ڕی گه‌لی بینی.
- a. 22:41 مه‌به‌ست له شوێنێكی به‌رزه بۆ قوربانیكردن و ڕێوڕه‌سمی په‌رستنی بتی به‌عل.