عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
تێربوونی چوار هه‌زار كه‌س 
1
له‌و ڕۆژانه‌دا دیسان خه‌ڵكێكی ئێجگار زۆر هه‌بوو هیچیان نه‌بوو بیخۆن، عیسا قوتابییه‌كانی بانگكرد و پێی فه‌رموون:
2
«دڵم به‌و خه‌ڵكه‌ ده‌سووتێت، ئه‌وه‌ سێ ڕۆژه‌ له‌گه‌ڵمدان و هیچیان نییه‌ بیخۆن.
3
ئه‌گه‌ر به‌ برسیێتی بیاننێرمه‌وه‌ ماڵ، له‌ ڕێگا بڕ ناكه‌ن، هه‌ندێكیشیان له‌ دووره‌وه‌ هاتوون.»
4
قوتابییه‌كانی وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: «كێ ده‌توانێت له‌م چۆڵه‌وانییه‌ نانی ئه‌مانه‌ بدات؟»
5
لێی پرسین: «چه‌ند نانتان پێیه‌؟»
گوتیان: «حه‌وت.»
6
ئیتر فه‌رمانی دا خه‌ڵكه‌كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی دانیشن. حه‌وت نانه‌كه‌ی برد و سوپاسی خودای كرد، له‌تی كردن و دایه‌ قوتابییه‌كان تاكو دابه‌شی بكه‌ن، ئه‌وانیش به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا دابه‌شیان كرد.
7
چه‌ند ماسییه‌كی بچووكیشیان پێبوو، سوپاسی كرد و فه‌رمووی با ئه‌مه‌ش دابه‌ش بكرێت.
8
ئیتر خواردیان و تێربوون، حه‌وت سه‌به‌ته‌ په‌لكه‌نانیان هه‌ڵگرته‌وه‌.
9
نزیكه‌ی چوار هه‌زار ده‌بوون، ئینجا به‌ڕێی كردن.
10
پاشان یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی سواری به‌له‌م بوو و هاته‌ ناوچه‌ی ده‌لمانووسه‌.
داواكردنی نیشانه‌ی ئاسمانی 
11
فه‌ریسییه‌كان هاتن و له‌گه‌ڵ عیسا ده‌ستیان به‌ مشتومڕ كرد، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی تاقی بكه‌نه‌وه‌، داوای نیشانه‌یه‌كی ئاسمانییان لێی كرد.
12
له‌ قووڵایی ڕۆحیدا هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و فه‌رمووی: «بۆچی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ داوای نیشانه‌ ده‌كات؟ ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: نیشانه‌ نادرێته‌ ئه‌م نه‌وه‌یه‌.»
13
ئینجا به‌جێی هێشتن. دووباره‌ سواری به‌له‌مه‌كه‌ بوو و په‌ڕییه‌وه‌ ئه‌وبه‌ر.
فێركردنی فه‌ریسییه‌كان 
14
قوتابییه‌كان له‌بیریان چووبوو نان بهێنن، له‌ به‌له‌مه‌كه‌دا ته‌نها یه‌ك نانیان پێبوو.
15
عیسا ڕایسپاردن: «وریابن، ئاگاداری هه‌ویرترشی فه‌ریسییه‌كان و هه‌ویرترشی هێرۆدس بن.»
16
له‌ناو خۆیاندا به‌ یه‌كتریان گوت: «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نانمان پێنییه‌.»
17
عیسا زانی و پێی فه‌رموون: «بۆ باسی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نانتان پێنییه‌؟ ئایا هێشتا جیا ناكه‌نه‌وه‌ و تێناگه‌ن؟ ئایا دڵڕه‌قن؟
18
خۆ چاوتان هه‌یه‌، نابینن، گوێتان هه‌یه‌، نابیستن؟ هه‌روه‌ها بیرتان نایه‌ته‌وه‌؟
19
كاتێك پێنج نانه‌كه‌م بۆ پێنج هه‌زاره‌كه‌ له‌تكرد، چه‌ند سه‌به‌ته‌ی پڕ له‌ په‌لكه‌نانتان هه‌ڵگرته‌وه‌؟»
وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: «دوازده‌.»
20
«كاتێك حه‌وته‌كه‌ش بۆ چوار هه‌زاره‌كه‌، چه‌ند سه‌به‌ته‌ی پڕ له‌ په‌لكه‌نانتان هه‌ڵگرته‌وه‌؟»
وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: «حه‌وت.»
21
ئینجا پێی فه‌رموون: «هێشتا تێناگه‌ن؟»
چاكبوونه‌وه‌ی كه‌سێكی نابینا 
22
هاتنه‌ بێت‌سه‌یدا، كه‌سێكی نابینایان هێنایه‌ لای عیسا و لێی پاڕانه‌وه‌ ده‌ستی لێ بدات.
23
ئه‌ویش ده‌ستی نابیناكه‌ی گرت، بردییه‌ ده‌ره‌وه‌ی دێیه‌كه‌ و تفی له‌سه‌ر چاوی دا و ده‌ستی له‌سه‌ر دانا و لێی پرسی: «هیچ ده‌بینیت؟»
24
سه‌یری كرد و گوتی: «خه‌ڵك ده‌بینم وه‌ك دره‌خت ده‌ڕۆن.»
25
دیسان عیسا ده‌ستی خسته‌وه‌ سه‌ر چاوی، چاوی تێبڕی و چاك بووه‌وه‌، هه‌موو شتێكی به‌ ڕوونی بینی.
26
ئینجا بۆ ماڵی خۆی ڕه‌وانه‌ی كرده‌وه‌ و فه‌رمووی: «جارێ مه‌ڕۆ بۆ ناو دێ.»
په‌ترۆس دان به‌ مه‌سیحدا ده‌نێت 
27
عیسا و قوتابییه‌كانی به‌ره‌و گونده‌كانی قه‌یسه‌رییه‌ی فیلیپۆس به‌ڕێكه‌وتن، له‌ ڕێگا له‌ قوتابییه‌كانی پرسی: «خه‌ڵكی ده‌ڵێن من كێم؟»
28
وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: «هه‌ندێك ده‌ڵێن یه‌حیای له‌ئاوهه‌ڵكێش، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن ئه‌لیاس، هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن یه‌كێك له‌ پێغه‌مبه‌ران.»
29
لێی پرسین: «ئه‌ی ئێوه‌، ده‌ڵێن من كێم؟»
په‌ترۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت[a]
30
جا ئاگاداری كردنه‌وه‌ له‌لای كه‌س باسی نه‌كه‌ن.
یه‌كه‌م باسی مردنی عیسا 
31
ئینجا ده‌ستی به‌ فێركردنیان كرد كه‌ كوڕی مرۆڤ ده‌بێ زۆر ئازار بچێژێت، پیران و كاهینانی باڵا و مامۆستایانی ته‌ورات ڕه‌تی بكه‌نه‌وه‌، بكوژرێت و له‌ ڕۆژی سێیه‌م هه‌ستێته‌وه‌.
32
به‌ ئاشكرا قسه‌كه‌ی كرد، په‌ترۆسیش هێنایه‌ ئه‌م لاوه‌ و ده‌ستی كرد به‌ سه‌رزه‌نشتكردنی.
33
به‌ڵام عیسا ئاوڕی دایه‌وه‌ و سه‌یری قوتابییه‌كانی كرد، سه‌رزه‌نشتی په‌ترۆسی كرد: «له‌به‌رچاوم لاچۆ، ئه‌ی شه‌یتان! تۆ بیر له‌ شته‌ خوداییه‌كان ناكه‌یته‌وه‌، به‌ڵكو شتی مرۆڤانه‌.»
خۆ ئاماده‌ كردن بۆ مردن 
34
ئینجا خه‌ڵكه‌كه‌ و قوتابییه‌كانی بانگكرد و پێی فه‌رموون: «ئه‌گه‌ر یه‌كێك ویستی دوام بكه‌وێت، با نكۆڵی له‌ خۆی بكات و خاچه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت و دوام بكه‌وێت.
35
ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ژیانی خۆی ڕزگار بكات، ژیانی ده‌دۆڕێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی من و مزگێنییه‌كه‌م ژیانی خۆی بدۆڕێنێت، ژیانی ڕزگار ده‌كات.
36
چی به‌كه‌ڵكی مرۆڤ دێت ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهان بباته‌وه‌ و خۆی بدۆڕێنێت؟
37
یان مرۆڤ بۆ كڕینه‌وه‌ی خۆی چی ده‌دات؟
38
ئه‌وه‌ی له‌لای ئه‌م نه‌وه‌ داوێنپیس و گوناهباره‌ شه‌رمی به‌ من و به‌ وته‌كانم بێت، كوڕی مرۆڤیش كاتێك به‌ شكۆی باوكی له‌گه‌ڵ فریشته‌ پیرۆزه‌كاندا دێته‌وه‌ شه‌رمی پێی ده‌بێت.»
  1. a. 8‏:29 به‌ زمانی عیبری پێی ده‌گوترێ \+tl مه‌شیخ \+tl*یان \+tl مه‌شیح\+tl*. به‌ زمانی یۆنانی ده‌بێته‌ \+tl كریستۆس\+tl*، كه‌ به‌ واتای (ده‌ستنیشانكراو) له‌لای خودا دێت كه‌ ڕزگاركه‌ری گه‌له‌كه‌یه‌تی. بڕوانه‌ یه‌كه‌م ساموئێل 16.