عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- تێربوونی چوار هه‌زار كه‌س
- 1
- له‌و ڕۆژانه‌دا دیسان خه‌ڵكێكی ئێجگار زۆر هه‌بوو هیچیان نه‌بوو بیخۆن، عیسا قوتابییه‌كانی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون:
- 2
- «دڵم به‌و خه‌ڵكه ده‌سووتێت، ئه‌وه سێ ڕۆژه له‌گه‌ڵمدان و هیچیان نییه بیخۆن.
- 3
- ئه‌گه‌ر به برسیێتی بیاننێرمه‌وه ماڵ، له ڕێگا بڕ ناكه‌ن، هه‌ندێكیشیان له دووره‌وه هاتوون.»
- 4
- قوتابییه‌كانی وه‌ڵامیان دایه‌وه: «كێ ده‌توانێت له‌م چۆڵه‌وانییه نانی ئه‌مانه بدات؟»
- 5
- لێی پرسین: «چه‌ند نانتان پێیه؟»
گوتیان: «حه‌وت.» - 6
- ئیتر فه‌رمانی دا خه‌ڵكه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی دانیشن. حه‌وت نانه‌كه‌ی برد و سوپاسی خودای كرد، له‌تی كردن و دایه قوتابییه‌كان تاكو دابه‌شی بكه‌ن، ئه‌وانیش به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا دابه‌شیان كرد.
- 7
- چه‌ند ماسییه‌كی بچووكیشیان پێ‌بوو، سوپاسی كرد و فه‌رمووی با ئه‌مه‌ش دابه‌ش بكرێت.
- 8
- ئیتر خواردیان و تێربوون، حه‌وت سه‌به‌ته پهلكهنانیان هه‌ڵگرته‌وه.
- 9
- نزیكه‌ی چوار هه‌زار ده‌بوون، ئینجا به‌ڕێی كردن.
- 10
- پاشان یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی سواری به‌له‌م بوو و هاته ناوچه‌ی ده‌لمانووسه.
- داواكردنی نیشانه‌ی ئاسمانی
- 11
- فه‌ریسییه‌كان هاتن و له‌گه‌ڵ عیسا ده‌ستیان به مشت‌ومڕ كرد، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی تاقی بكه‌نه‌وه، داوای نیشانه‌یه‌كی ئاسمانییان لێی كرد.
- 12
- له قووڵایی ڕۆحی‌دا هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و فه‌رمووی: «بۆچی ئه‌م نه‌وه‌یه داوای نیشانه ده‌كات؟ ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: نیشانه نادرێته ئه‌م نه‌وه‌یه.»
- 13
- ئینجا به‌جێی هێشتن. دووباره سواری به‌له‌مه‌كه بوو و په‌ڕییه‌وه ئه‌وبه‌ر.
- فێركردنی فه‌ریسییه‌كان
- 14
- قوتابییه‌كان له‌بیریان چووبوو نان بهێنن، له به‌له‌مه‌كه‌دا ته‌نها یه‌ك نانیان پێ‌بوو.
- 15
- عیسا ڕایسپاردن: «وریابن، ئاگاداری هه‌ویرترشی فه‌ریسییه‌كان و هه‌ویرترشی هێرۆدس بن.»
- 16
- له‌ناو خۆیاندا به یه‌كتریان گوت: «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نانمان پێنییه.»
- 17
- عیسا زانی و پێی فه‌رموون: «بۆ باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه نانتان پێنییه؟ ئایا هێشتا جیا ناكه‌نه‌وه و تێناگه‌ن؟ ئایا دڵڕه‌قن؟
- 18
- خۆ چاوتان هه‌یه، نابینن، گوێتان هه‌یه، نابیستن؟ هه‌روه‌ها بیرتان نایه‌ته‌وه؟
- 19
- كاتێك پێنج نانه‌كه‌م بۆ پێنج هه‌زاره‌كه له‌تكرد، چه‌ند سه‌به‌ته‌ی پڕ له پهلكهنانتان هه‌ڵگرته‌وه؟»
وه‌ڵامیان دایه‌وه: «دوازده.» - 20
- «كاتێك حه‌وته‌كه‌ش بۆ چوار هه‌زاره‌كه، چه‌ند سه‌به‌ته‌ی پڕ له پهلكهنانتان هه‌ڵگرته‌وه؟»
وه‌ڵامیان دایه‌وه: «حه‌وت.» - 21
- ئینجا پێی فه‌رموون: «هێشتا تێناگه‌ن؟»
- چاكبوونه‌وه‌ی كه‌سێكی نابینا
- 22
- هاتنه بێتسه‌یدا، كه‌سێكی نابینایان هێنایه لای عیسا و لێی پاڕانه‌وه ده‌ستی لێ بدات.
- 23
- ئه‌ویش ده‌ستی نابیناكه‌ی گرت، بردییه ده‌ره‌وه‌ی دێیه‌كه و تفی له‌سه‌ر چاوی دا و ده‌ستی له‌سه‌ر دانا و لێی پرسی: «هیچ ده‌بینیت؟»
- 24
- سه‌یری كرد و گوتی: «خه‌ڵك ده‌بینم وه‌ك دره‌خت ده‌ڕۆن.»
- 25
- دیسان عیسا ده‌ستی خسته‌وه سه‌ر چاوی، چاوی تێبڕی و چاك بووه‌وه، هه‌موو شتێكی به ڕوونی بینی.
- 26
- ئینجا بۆ ماڵی خۆی ڕه‌وانه‌ی كرده‌وه و فه‌رمووی: «جارێ مه‌ڕۆ بۆ ناو دێ.»
- په‌ترۆس دان به مه‌سیحدا ده‌نێت
- 27
- عیسا و قوتابییه‌كانی به‌ره‌و گونده‌كانی قه‌یسه‌رییه‌ی فیلیپۆس به‌ڕێكه‌وتن، له ڕێگا له قوتابییه‌كانی پرسی: «خه‌ڵكی ده‌ڵێن من كێم؟»
- 28
- وه‌ڵامیان دایه‌وه: «هه‌ندێك ده‌ڵێن یه‌حیای له‌ئاوهه‌ڵكێش، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن ئه‌لیاس، هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ران.»
- 29
- لێی پرسین: «ئه‌ی ئێوه، ده‌ڵێن من كێم؟»
په‌ترۆس وه‌ڵامی دایه‌وه: «تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت[a] .» - 30
- جا ئاگاداری كردنه‌وه له‌لای كه‌س باسی نه‌كه‌ن.
- یه‌كه‌م باسی مردنی عیسا
- 31
- ئینجا ده‌ستی به فێركردنیان كرد كه كوڕی مرۆڤ ده‌بێ زۆر ئازار بچێژێت، پیران و كاهینانی باڵا و مامۆستایانی ته‌ورات ڕه‌تی بكه‌نه‌وه، بكوژرێت و له ڕۆژی سێیه‌م هه‌ستێته‌وه.
- 32
- به ئاشكرا قسه‌كه‌ی كرد، په‌ترۆسیش هێنایه ئه‌م لاوه و ده‌ستی كرد به سه‌رزه‌نشتكردنی.
- 33
- به‌ڵام عیسا ئاوڕی دایه‌وه و سه‌یری قوتابییه‌كانی كرد، سه‌رزه‌نشتی په‌ترۆسی كرد: «له‌به‌رچاوم لاچۆ، ئه‌ی شه‌یتان! تۆ بیر له شته خوداییه‌كان ناكه‌یته‌وه، به‌ڵكو شتی مرۆڤانه.»
- خۆ ئاماده كردن بۆ مردن
- 34
- ئینجا خه‌ڵكه‌كه و قوتابییه‌كانی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون: «ئه‌گه‌ر یه‌كێك ویستی دوام بكه‌وێت، با نكۆڵی له خۆی بكات و خاچه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت و دوام بكه‌وێت.
- 35
- ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ژیانی خۆی ڕزگار بكات، ژیانی ده‌دۆڕێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پێناوی من و مزگێنییهكهم ژیانی خۆی بدۆڕێنێت، ژیانی ڕزگار ده‌كات.
- 36
- چی به‌كه‌ڵكی مرۆڤ دێت ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهان بباته‌وه و خۆی بدۆڕێنێت؟
- 37
- یان مرۆڤ بۆ كڕینه‌وه‌ی خۆی چی ده‌دات؟
- 38
- ئه‌وه‌ی له‌لای ئه‌م نه‌وه داوێنپیس و گوناهباره شه‌رمی به من و به وته‌كانم بێت، كوڕی مرۆڤیش كاتێك به شكۆی باوكی له‌گه‌ڵ فریشته پیرۆزه‌كاندا دێته‌وه شه‌رمی پێی ده‌بێت.»
- a. 8:29 به زمانی عیبری پێی ده‌گوترێ \+tl مه‌شیخ \+tl*یان \+tl مه‌شیح\+tl*. به زمانی یۆنانی ده‌بێته \+tl كریستۆس\+tl*، كه به واتای (ده‌ستنیشانكراو) له‌لای خودا دێت كه ڕزگاركه‌ری گه‌له‌كه‌یه‌تی. بڕوانه یه‌كه‌م ساموئێل 16.