عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- سه‌رپێچیكردنی ڕاسپارده‌ی خودا
- 1
- فه‌ریسی و هه‌ندێك له مامۆستایانی ته‌ورات كه له ئۆرشه‌لیمه‌وه هاتبوون له‌لای عیسا كۆبوونه‌وه.
- 2
- بینییان هه‌ندێك له قوتابییه‌كانی به ده‌ستی پیس نان ده‌خۆن، واته بێ ده‌ست شوشتن،
- 3
- چونكه فه‌ریسی و هه‌موو جوله‌كه نان ناخۆن ئه‌گه‌ر به باشی ده‌ستیان نه‌شۆن، په‌یوه‌ست بوون به نه‌ریتی پیران،
- 4
- هه‌روه‌ها كاتێك له بازاڕ دێنه‌وه نان ناخۆن هه‌تا خۆیان نه‌شۆن. زۆر دابونه‌ریتی دیكه‌ش هه‌یه كه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، وه‌كو شوشتنی كاسه و چاپه‌ست و دۆلكه‌ی مس.
- 5
- فه‌ریسی و مامۆستایانی ته‌وراتیش لێیان پرسی: «بۆچی قوتابییه‌كانت له‌سه‌ر نه‌ریتی پیران ناڕۆن و به ده‌ستی پیس نان ده‌خۆن؟»
- 6
- ئه‌ویش پێی فه‌رموون: «دووڕووه‌كان، سه‌باره‌ت به ئێوه ئیشایای پێغه‌مبه‌ر پێشبینی باشی كردووه، وه‌ك نووسراوه:
«{ئه‌م گه‌له به‌سه‌ر لێوان ڕێزم لێ ده‌گرێت،
به‌ڵام دڵی لێم دووره. - 7
- به‌خۆڕایی ده‌مپه‌رستن،
ته‌نها ڕاسپارده‌ی مرۆڤانه فێری خه‌ڵك ده‌كه‌ن.}[a] - 8
- ئێوه ڕاسپارده‌ی خوداتان پشتگوێ خستووه و ده‌ستتان به نه‌ریتی مرۆڤه‌وه گرتووه.»
- 9
- دیسان پێی فه‌رموون: «باش ڕاسپارده‌ی خودا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له نه‌ریتی خۆتان بكه‌ن.
- 10
- بۆ نموونه، مو‌سا گوتوویه‌تی: {ڕێزی دایك و باوكتان بگرن}[b] ، {ئه‌وه‌ی نه‌فره‌ت له باوكی یان دایكی بكات، ده‌بێت بكوژرێت.}[c]
- 11
- به‌ڵام ئێوه ده‌ڵێن: ”ئه‌گه‌ر یه‌كێك به دایك یان باوكی بڵێت: ئه‌وه‌ی له منه‌وه سوودت لێی وه‌رده‌گرت، ده‌یكه‌مه قوربانی،“ به واتای دیاری بۆ خودا،
- 12
- ئیتر نایه‌ڵن شتێكی بۆ دایك یان باوكی بكات.
- 13
- به‌و نه‌ریته‌تان كه له یه‌كتری وه‌رده‌گرن، ده‌سه‌ڵاتی ڕاسپارده‌ی خودا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه. زۆر شتی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌مه ده‌كه‌ن.»
- ئه‌وه‌ی مرۆڤ گڵاو ده‌كات
- 14
- دیسان خه‌ڵكه‌كه‌ی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون: «هه‌موو گوێم لێ بگرن و تێبگه‌ن.
- 15
- شت نییه له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه‌وه بێته ناوی و گڵاوی بكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له مرۆڤه‌وه دێته ده‌ره‌وه، ئه‌وه مرۆڤ گڵاو ده‌كات.
- 16
- ⌟ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه بۆ بیستن با گوێ بگرێت.⌞»
- 17
- كاتێك خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌جێهێشت و هاته ماڵه‌وه، قوتابییه‌كانی بۆ نموونه‌كه پرسیاریان لێ‌كرد.
- 18
- پێی فه‌رموون: «ئێوه‌ش ئاوا تێنه‌گه‌یشتوون؟ ئایا تێناگه‌ن كه هه‌رچی له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه‌وه دێته ناویه‌وه ناتوانێت گڵاوی بكات؟
- 19
- چونكه ناچێته دڵییه‌وه، به‌ڵكو سكی، ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ش بۆ ئاوده‌ست.» به‌مه‌ش ڕایگه‌یاند كه هه‌موو خواردنێك پاكه.
- 20
- ئینجا فه‌رمووی: «ئه‌وه‌ی له مرۆڤ ده‌رده‌چێت، ئه‌وه‌یه مرۆڤ گڵاو ده‌كات،
- 21
- چونكه له ناوه‌وه، له دڵی مرۆڤه‌وه، بیری خراپ ده‌رده‌چێت: به‌دڕه‌وشتی، دزی، كوشتن،
- 22
- داوێنپیسی، چاوچنۆكی، خراپه‌كاری، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، به‌ڕه‌ڵایی، چاوپیسی، كفر، لووتبه‌رزی، گێلی.
- 23
- هه‌موو ئه‌م خراپانه له ناخی مرۆڤه‌وه ده‌رده‌چن و گڵاوی ده‌كه‌ن.»
- باوه‌ڕی ژنێكی كه‌نعانی
- 24
- عیسا ئه‌وێی به‌جێهێشت، چوو بۆ هه‌رێمی سور. چووه ماڵێك و نه‌یویست كه‌س بزانێت، هه‌رچه‌نده نه‌یتوانی خۆی بشارێته‌وه.
- 25
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنێك كچه‌كه‌ی ڕۆحی پیسی تێدابوو، كاتێك هه‌واڵی ئه‌وی بیست یه‌كسه‌ر هات و له‌به‌رپێی كه‌وت.
- 26
- ژنه‌كه‌ش یۆنانی بوو، له ڕه‌گه‌زی فینیكیای سوریا بوو، داوای لێ‌كرد ڕۆحه پیسه‌كه له كچه‌كه‌ی ده‌ربكات.
- 27
- ئه‌ویش پێی فه‌رموو: «جارێ با منداڵان تێر بن، چونكه ناشێت نانی منداڵان ببڕدرێت و فڕێبدرێت بۆ سه‌گ.»
- 28
- به‌ڵام وه‌ڵامی دایه‌وه: «گه‌وره‌م! سه‌گیش له‌ژێر خواندا له پاشماوه‌ی منداڵان ده‌خوات.»
- 29
- پێی فه‌رموو: «له‌به‌ر ئه‌م قسه‌یه، بڕۆ، ڕۆحه پیسه‌كه له كچه‌كه‌ت ده‌رچوو.»
- 30
- گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌كه‌ی، بینی منداڵه‌كه له‌سه‌ر جێگاكه‌ی پاڵكه‌وتووه و ڕۆحه پیسه‌كه ده‌رچووبوو.
- چاكبوونه‌وه‌ی كهڕولاڵێك
- 31
- ئینجا عیسا هه‌رێمی سوری به‌جێهێشت و به سه‌یدا دا به‌ره‌و ده‌ریاچه‌ی جه‌لیل هات، به هه‌رێمی ده شاره‌كه‌دا.
- 32
- كه‌ڕێكی لاڵوپته‌یان بۆ هێنا، لێی پاڕانه‌وه ده‌ستی له‌سه‌ر دابنێت.
- 33
- عیسا بردییه لایه‌كه‌وه، دوور له خه‌ڵكه‌كه، په‌نجه‌كانی خسته ناو گوێی كابراوه و تفی كرد به ده‌ستی خۆیدا و ده‌ستی له زمانی دا.
- 34
- چاوی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵبڕی و هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و پێی فه‌رموو: «ئێففه‌سا!» واته بكرێوه.
- 35
- ده‌ستبه‌جێ گوێیه‌كانی كرانه‌وه و گرێی زمانی شلبووه‌وه و به ڕه‌وانی قسه‌ی كرد.
- 36
- ئینجا ڕایسپاردن به كه‌س نه‌ڵێن، به‌ڵام چه‌ند ڕایده‌سپارد ئه‌وان زیاتر بڵاویان ده‌كرده‌وه.
- 37
- زۆر سه‌رسام بوون و ده‌یانگوت: «هه‌موو شتێكی به باشی كردووه! وا ده‌كات كه‌ڕ ببیستێت و لاڵ قسه بكات.»
- a. 7:7 \+xt ئیشایا 29:13.\+xt*
- b. 7:10 \+xt ده‌رچوون 30:12 و دواوتار 5:16.\+xt*
- c. 7:10 \+xt ده‌رچوون 21:17 و لێڤییهكان 20:9.\+xt*