عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- نموونه‌ی داوه‌تی پاشا
- 1
- عیسا دووباره به نموونه قسه‌ی بۆ كردن، فه‌رمووی:
- 2
- «پاشایه‌تی ئاسمان له پاشایه‌ك ده‌چێت كه زه‌ماوه‌ندی بۆ كوڕه‌كه‌ی گێڕا.
- 3
- كۆیله‌كانی نارد تاكو بانگهێشتكراوان بۆ زه‌ماوه‌نده‌كه بانگ بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانویست بێن.
- 4
- «دیسان كۆیله‌ی دیكه‌ی نارد و گوتی: ”به بانگهێشتكراوان بڵێن، ئه‌وه‌تا شێوم[a] ئاماده كردووه، گا و دابهستهكانیشم سه‌ربڕیوه و هه‌موو شتێك ئاماده‌یه. وه‌رنه زه‌ماوه‌نده‌كه!“
- 5
- «به‌ڵام گوێیان نه‌دایێ و ڕۆیشتن، یه‌كێك بۆ كێڵگه‌كه‌ی و ئه‌وی دیكه بۆ بازرگانییه‌كه‌ی.
- 6
- ئه‌وانی دیكه كۆیله‌كانی ئه‌ویان گرت و سووكایه‌تییان پێ كردن و كوشتیانن.
- 7
- جا پاشا زۆر تووڕه بوو، سوپاكه‌ی نارد و بكوژه‌كانی له‌ناوبرد و شاره‌كه‌یانی سووتاند.
- 8
- «ئینجا به كۆیله‌كانی گوت: ”زه‌ماوه‌ند ئاماده‌یه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه بانگهێشتم كردن شایسته نه‌بوون،
- 9
- كه‌واته بڕۆنه سه‌ر ڕێگاكان و ئه‌وه‌ی بینیتان بۆ زه‌ماوه‌نده‌كه بانگهێشتی بكه‌ن.“
- 10
- ئه‌و كۆیلانه‌ش چوونه سه‌ر ڕێگاوبانه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له باش و خراپ بینییان كۆیان كردنه‌وه، تاكو زه‌ماوه‌نده‌كه پڕبوو له میوان.
- 11
- «كاتێك پاشا هاته ژووره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی میوانه‌كان ببینێت، له‌وێ یه‌كێكی بینی جلی زه‌ماوه‌ندی[b] له‌به‌ر نه‌كردبوو.
- 12
- پێی ده‌ڵێت: ”براده‌ر، چۆن بێ جلی زه‌ماوه‌ند هاتییه ژووره‌وه؟“ ئه‌و بێده‌نگ بوو.
- 13
- «ئینجا پاشا به خزمه‌تكارانی گوت: ”په‌لبه‌ستی بكه‌ن و فڕێیبده‌نه تاریكی ده‌ره‌وه، جا له‌وێ ده‌گریێت و جیڕه‌ی ددانه‌كانی دێت.“
- 14
- «چونكه بانگهێشتكراوان زۆرن، به‌ڵام هه‌ڵبژێردراوان كه‌من.»
- سه‌رانه‌دان به قه‌یسه‌ر
- 15
- ئینجا فه‌ریسییه‌كان ڕۆیشتن و ته‌گبیریان كرد چۆن عیسا به قسه‌ی خۆی تووش بكه‌ن.
- 16
- قوتابییه‌كانی خۆیان و هێرۆدسییهكانیان[c] نارده لای و گوتیان: «مامۆستا، ده‌زانین تۆ ڕاستگۆیت و ڕێگای خودا به ڕاستی فێرده‌كه‌یت و گوێ به كه‌س ناده‌یت، چونكه ته‌ماشای ڕواڵه‌تی خه‌ڵك ناكه‌یت.
- 17
- كه‌واته پێمان بفه‌رموو ڕات چییه: دروسته سه‌رانه بده‌ینه قه‌یسه‌ر یان نا؟»
- 18
- عیسا كه به نیازخراپی ئه‌وانی ده‌زانی، فه‌رمووی: «ئه‌ی دووڕووان، بۆچی تاقیم ده‌كه‌نه‌وه؟
- 19
- پاره‌ی سه‌رانه‌م پیشان بده‌ن.» ئه‌وانیش دینارێكیان بۆ هێنا.
- 20
- پێی فه‌رموون: «ئه‌م وێنه و نووسینه هی كێیه؟»
- 21
- وه‌ڵامیان دایه‌وه: «قه‌یسه‌ر.»
پاشان پێی فه‌رموون: «هی قه‌یسه‌ر بده‌نه قه‌یسه‌ر، هی خودا‌ش بده‌نه خودا.» - 22
- كه گوێیان لێ‌بوو سه‌رسام بوون، ئینجا به‌جێیان هێشت و ڕۆیشتن.
- زیندووبوونه‌وه‌ی مردووان
- 23
- له هه‌مان ڕۆژدا سه‌دوقییه‌كان هاتنه لای، كه بڕوایان به زیندووبوونه‌وه‌ی دوای مردن نییه، پرسیاریان لێ‌كرد:
- 24
- «مامۆستا، مو‌سا فه‌رمووی، ئه‌گه‌ر پیاوێكی وه‌جاخكوێر مرد، ئه‌وا براكه‌ی براژنه‌كه‌ی ده‌خوازێته‌وه و وه‌چه بۆ براكه‌ی ده‌خاته‌وه.
- 25
- جا له‌لای ئێمه حه‌وت برا هه‌بوون، یه‌كه‌میان ژنی هێنا و به وه‌جاخكوێری مرد و ژنه‌كه‌ی بۆ براكه‌ی به‌جێهێشت،
- 26
- به هه‌مان شێوه دووه‌م و سێیه‌م تاكو حه‌وته‌م.
- 27
- له‌دوای هه‌موویان ژنه‌كه‌ش مرد.
- 28
- ئایا له هه‌ستانه‌وه‌دا ده‌بێته ژنی كام له حه‌وته‌كه؟ چونكه هی هه‌موویان بووه.»
- 29
- عیسا له وه‌ڵامدا پێی فه‌رموون: «ئێوه به هه‌ڵه‌دا چوونه، چونكه نه له نووسراوه پیرۆزه‌كان ده‌زانن و نه له هێزی خودا.
- 30
- له هه‌ستانه‌وه‌دا خه‌ڵكی نه ژن ده‌هێنن و نه مێرد ده‌كه‌ن، به‌ڵكو وه‌ك فریشته له ئاسمان ده‌بن.
- 31
- به‌ڵام ده‌رباره‌ی هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان، ئایا ئه‌وه‌تان نه‌خوێندووه‌ته‌وه كه له خوداوه به ئێوه گوتراوه و ده‌فه‌رموێ:
- 32
- {من خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوبم}[d] ؟ خودا خودای مردووان نییه، به‌ڵكو هی زیندووانه.»
- 33
- خه‌ڵكه‌كه كه گوێیان لێی بوو، له فێركردنه‌كه‌ی سه‌رسام بوون.
- گه‌وره‌ترین ڕاسپارده
- 34
- به‌ڵام فه‌ریسییه‌كان بیستیان كه عیسا سهدوقییهكانی بێده‌نگ كردووه، پێكه‌وه كۆبوونه‌وه.
- 35
- یه‌كێكیان ته‌وراتناس بوو، پرسیاری لێ‌كرد تاكو تاقی بكاته‌وه:
- 36
- «مامۆستا، گرنگترین ڕاسپارده‌ی ته‌ورات چییه؟»
- 37
- عیسا پێی فه‌رموو: «{به هه‌موو دڵ و به هه‌موو گیان و له هه‌موو بیرتانه‌وه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان خۆشبوێ.}[e]
- 38
- ئه‌مه گرنگترین و یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه.
- 39
- دووه‌میشیان وه‌ك ئه‌و وایه: {نزیكه‌كه‌ت وه‌ك خۆت خۆشبوێت.}[f]
- 40
- جا هه‌موو ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران به‌م دوو ڕاسپارده‌یه‌وه به‌ندن.»
- مه‌سیح و داود
- 41
- كاتێك فه‌ریسییه‌كان كۆببوونه‌وه، عیسا لێی پرسین:
- 42
- «ده‌رباره‌ی مه‌سیح چی ده‌ڵێن، كوڕی كێیه؟»
وه‌ڵامیان دایه‌وه: «كوڕی داوده.» - 43
- ئه‌ویش پێی فه‌رموون: «كه‌واته، چۆن داود به‌هۆی ڕۆحی پیرۆزه‌وه پێی ده‌ڵێ ”خاوه‌ن شكۆ“؟ چونكه ده‌ڵێ:
- 44
- «{یه‌زدان به خاوه‌ن شكۆی منی فه‌رموو:
”له ده‌سته‌ڕاستم دابنیشه
هه‌تا دوژمنانت ده‌خه‌مه ژێر پێت.“}[g] - 45
- بۆیه ئه‌گه‌ر داود پێی بڵێ ”خاوه‌ن شكۆ“، ئیتر چۆن ده‌بێته كوڕی؟»
- 46
- جا كه‌سیان نه‌یانتوانی به وشه‌یه‌كیش وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، له‌و ڕۆژه‌شه‌وه ئیتر نه‌یانوێرا هیچی دیكه‌ی لێ بپرسن.
- a. 22:4 خوانی ئێواره.
- b. 22:11 كاتێك پاشا زه‌ماوه‌ند ده‌گێڕێت جلوبه‌رگی تایبه‌ت دابه‌ش ده‌كات.
- c. 22:16 پیاوانی هێرۆدسی پاشا كه لایه‌نگر و پیاوی ڕۆمانییه‌كان بوون.
- d. 22:32 \+xt ده‌رچوون 3:6\+xt*
- e. 22:37 \+xt دواوتار 6:5\+xt*
- f. 22:39 \+xt لێڤییهكان 19:18\+xt*
- g. 22:44 \+xt زه‌بووره‌كان 110:1\+xt*