عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- كه‌ژاوه‌ی پاشایانه
- 1
- كاتێك له ئۆرشه‌لیم نزیك بوونه‌وه، گه‌یشتنه بێت‌فاجی له‌لای كێوی زه‌یتوون، عیسا دووان له قوتابییه‌كانی نارد و
- 2
- پێی فه‌رموون: «بڕۆنه ئه‌و گونده‌ی به‌رامبه‌رتان، ده‌ستبه‌جێ ماكه‌رێك ده‌بینن به‌ستراوه‌ته‌وه، جاشكهكهی له‌گه‌ڵه. بیكه‌نه‌وه و بۆ منیان بهێنن.
- 3
- ئه‌گه‌ر یه‌كێك شتێكی پێ گوتن، ده‌ڵێن: گه‌وره‌مان پێویستی پێیانه، ئه‌ویش یه‌كسه‌ر ده‌یاننێرێت.»
- 4
- ئه‌مه‌ش ڕوویدا تاكو ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه[a] گوتراوه بێته دی كه ده‌فه‌رموێ:
- 5
- {به شاری سییۆن بڵێن،
ئه‌وه‌تا پاشاكه‌ت دێته لات،
دڵنه‌رمه و سواری ماكه‌رێك و
جاشی ماكه‌رێك بووه.}[b] - 6
- قوتابییه‌كان ڕۆیشتن و وه‌ك عیسا فه‌رمانی پێدابوون، كردیان.
- 7
- ماكه‌ر و جاشكه‌كه‌یان هێنا، كه‌واكانیان خسته سه‌ر پشتی و عیسا سواربوو.
- 8
- خه‌ڵكێكی ئێجگار زۆر كه‌واكانیان له‌سه‌ر ڕێگاكه ڕاخست. خه‌ڵكی دیكه لقه داریان ده‌بڕییه‌وه و له‌سه‌ر ڕێگاكه ڕایانده‌خست.
- 9
- ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌پێشی ده‌ڕۆیشتن و ئه‌وانه‌ش كه دوای كه‌وتبوون، هاواریان ده‌كرد:
«هۆسانا[c] بۆ كوڕی داود!»
«{پیرۆزه ئه‌وه‌ی به ناوی یه‌زدانه‌وه دێت!}[d] »
«هۆسانا بۆ خودا!» - 10
- كاتێك عیسا چووه ناو ئۆرشه‌لیم، هه‌موو شاره‌كه خرۆشا و گوتیان: «ئه‌مه كێیه؟»
- 11
- خه‌ڵكه‌كه‌ش ده‌یانگوت: «ئه‌مه پێغه‌مبه‌ر عیسایه، خه‌ڵكی ناسیره‌ی جه‌لیله.»
- پاككردنه‌وه‌ی په‌رستگا
- 12
- عیسا چووه ناو حه‌وشه‌كانی په‌رستگا و ئه‌وانه‌ی ده‌ركرد كه له‌وێ خه‌ریكی كڕین و فرۆشتن بوون، مێزی پاره‌گۆڕه‌وان و كورسی كۆترفرۆشانی وه‌رگێڕا.
- 13
- پێی فه‌رموون: «نووسراوه، {ماڵه‌كه‌م به ماڵی نوێژ ناوده‌بردرێت،}[e] به‌ڵام ئێوه ده‌یكه‌نه {ئه‌شكه‌وتی دزان!}[f] »
- 14
- نابینا و شه‌له‌كان له په‌رستگا هاتنه لای و ئه‌ویش چاكیكردنهوه.
- 15
- به‌ڵام كاتێك كاهینانی باڵا و مامۆستایانی ته‌ورات ئه‌م كاره سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌یان بینی كه ئه‌و كردی، هه‌روه‌ها منداڵانیش كه له حه‌وشه‌كانی په‌رستگا هاواریان ده‌كرد: «هۆسانا بۆ كوڕی داود!» تووڕه بوون و
- 16
- لێیان پرسی: «گوێت لێیه ئه‌و منداڵانه چی ده‌ڵێن؟»
عیساش پێی فه‌رموون: «به‌ڵێ، ئه‌ی قه‌ت نه‌تانخوێندووه‌ته‌وه:
«{له زاری منداڵان و شیره‌خۆرانه‌وه
ستایشت بۆ خۆت داڕشتووه}؟»[g] - 17
- ئه‌وسا به‌جێی هێشتن و چووه ده‌ره‌وه‌ی شار، به‌ره‌و گوندی بێتعه‌نیا به‌ڕێكه‌وت و شه‌و له‌وێ مایه‌وه.
- دار هه‌نجیری بێ به‌ر
- 18
- به‌یانی كه ده‌گه‌ڕایه‌وه شار، برسی بوو.
- 19
- دار هه‌نجیرێكی له‌سه‌ر ڕێگاكه بینی و چووه لای، به‌ڵام له گه‌ڵا زیاتر هیچی پێوه نه‌بینی، ئینجا پێی فه‌رموو: «ئیتر هه‌رگیز به‌ر نه‌گریت!» ده‌ستبه‌جێ دار هه‌نجیره‌كه وشك بوو.
- 20
- كاتێك قوتابییه‌كان ئه‌مه‌یان بینی، سه‌رسام بوون و گوتیان: «چۆن ده‌ستبه‌جێ دار هه‌نجیره‌كه وشك بوو؟»
- 21
- عیساش وه‌ڵامی دانه‌وه: «ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر باوه‌ڕتان هه‌بێت و گومان نه‌كه‌ن، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ی دار هه‌نجیره‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به‌م كێوه بڵێن، ”ههڵبكهنرێ و بكه‌وه ناو ده‌ریاوه،“ وا ده‌بێت.
- 22
- جا هه‌رچی له نوێژدا به باوه‌ڕه‌وه داوای بكه‌ن، وه‌ریده‌گرن.»
- ده‌سه‌ڵاتی عیسا
- 23
- كاتێك عیسا چووه حه‌وشه‌كانی په‌رستگا و خه‌ڵكه‌كه‌ی فێرده‌كرد، كاهینانی باڵا و پیرانی گه‌ل هاتنه لای و گوتیان: «ئه‌مانه به چ ده‌سه‌ڵاتێك ده‌كه‌یت؟ كێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی به تۆ داوه؟»
- 24
- عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه: «منیش پرسیارێكتان لێ ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامتان دامه‌وه، ئه‌وا پێتان ده‌ڵێم به چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌مانه ده‌كه‌م.
- 25
- له‌ئاوهه‌ڵكێشانی یه‌حیا، له‌كوێوه بوو؟ له ئاسمانه‌وه بوو یان له مرۆڤه‌وه؟»
ئه‌وانیش له‌نێو خۆیاندا كه‌وتنه ڕاوێژكردن، گوتیان: «ئه‌گه‌ر بڵێین ”له ئاسمانه‌وه بوو،“ ده‌ڵێت ”باشه بۆ باوه‌ڕتان پێی نه‌كرد؟“ - 26
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێین ”له مرۆڤه‌وه بوو،“ له خه‌ڵكه‌كه ده‌ترسین، چونكه هه‌موو یه‌حیا به پێغه‌مبه‌ر داده‌نێن.»
- 27
- ئینجا وه‌ڵامی عیسایان دایه‌وه: «نازانین.»
ئه‌ویش پێی فه‌رموون: «منیش پێتان ناڵێم به چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌مانه ده‌كه‌م.» - نموونه‌ی دوو كوڕه‌كه
- 28
- ئینجا عیسا فه‌رمووی: «ڕاتان چییه؟ پیاوێك دوو كوڕی هه‌بوو. چووه لای یه‌كه‌میان و گوتی: ”كوڕم ئه‌مڕۆ بڕۆ له ڕهزهكهدا كار بكه.“
- 29
- «ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: ”ناچم.“ به‌ڵام پاشان په‌شیمان بووه‌وه و چوو.
- 30
- «چووه لای دووه‌م و هه‌مان قسه‌ی كرد. وه‌ڵامی دایه‌وه: ”به‌سه‌رچاو[h] ، گه‌وره‌م!“ به‌ڵام نه‌چوو.
- 31
- «ئایا كام له‌م دووانه به خواستی باوكیان كرد؟» گوتیان: «یه‌كه‌میان.» عیساش پێی فه‌رموون: «ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: باجگران و له‌شفرۆشان له چوونه ناو شانشینی خودا پێشتان ده‌كه‌ون،
- 32
- چونكه یه‌حیا به ڕێگای ڕاستودروستی بۆ لاتان هات و ئێوه باوه‌ڕتان پێی نه‌كرد، به‌ڵام باجگران و له‌شفرۆشان باوه‌ڕیان پێی كرد. دواتر كه بینیشتان، هه‌ر تۆبه‌تان نه‌كرد و باوه‌ڕتان پێی نه‌كرد.»
- نموونه‌ی ڕه‌زه‌وانه‌كان
- 33
- گوێ له نموونه‌یه‌كی دیكه بگرن: «گه‌وره‌ی ماڵێك هه‌بوو ڕه‌زێكی چاند، ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی په‌رژین كرد، گوشهرێكی ترێی تێدا هه‌ڵكۆڵی و قوللهیهكی چاودێری بنیاد نا. به ڕه‌زه‌وانانی سپارد و گه‌شتی كرد.
- 34
- كاتێك وه‌رزی به‌رهه‌م نزیك بووه‌وه، خزمه‌تكاره‌كانی نارده لای ڕه‌زه‌وانه‌كان تاكو به‌رهه‌مه‌كه‌ی وه‌ربگرن.
- 35
- «ڕه‌زه‌وانه‌كان كۆیله‌كانیان گرت، له یه‌كێكیان دا و یه‌كێكیان كوشت و یه‌كێكیشیان به‌ردباران كرد.
- 36
- دیسان خزمه‌تكاری زیاتری له‌وانه‌ی پێشوو نارد، هه‌مان شتیان له‌وانیش كرد.
- 37
- له كۆتاییدا كوڕه‌كه‌ی بۆ لایان نارد، گوتی: ”ڕێزی كوڕه‌كه‌م ده‌گرن.“
- 38
- «به‌ڵام ڕه‌زه‌وانه‌كان كه كوڕه‌كه‌یان بینی له‌ناو خۆیاندا گوتیان: ”ئه‌وه‌تا میراتگر، با بیكوژین، تاكو ببینه میراتگر.“
- 39
- ئینجا گرتیان و فڕێیان دایه ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌زه‌كه و كوشتیان.
- 40
- «كاتێك خاوه‌ن ڕه‌زه‌كه دێت، چی له‌م ڕه‌زه‌وانانه ده‌كات؟»
- 41
- وه‌ڵامیان دایه‌وه: «ئه‌و خراپه‌كارانه به خراپی له‌ناوده‌بات و ڕه‌زه‌كه‌ش ده‌داته ده‌ست ڕه‌زه‌وانانی دیكه، ئه‌وانه‌ی له وه‌رزی خۆی به‌رهه‌می ده‌ده‌نێ.»
- 42
- عیسا پێی فه‌رموون: «قه‌ت له نووسراوه پیرۆزه‌كان[i] نه‌تانخوێندووه‌ته‌وه:
«{ئه‌و به‌رده‌ی وه‌ستاكان ڕه‌تیان كرده‌وه
بوو به گرنگترین به‌ردی بناغه[j] ،
ئه‌مه له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه بوو،
له‌به‌رچاومان سه‌یره}[k] ؟ - 43
- «له‌به‌ر ئه‌وه پێتان ده‌ڵێم: شانشینی خودا لێتان ده‌سه‌نرێته‌وه و ده‌درێته نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه به‌رهه‌م ده‌دات.
- 44
- ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م به‌رده‌دا بكه‌وێت تێكده‌شكێت، ئه‌وه‌ش كه به‌رده‌كه به‌سه‌ریدا بكه‌وێت وردوخاشی ده‌كات.»
- 45
- كاتێك كاهینانی باڵا و فه‌ریسییه‌كان نموونه‌كانیان بیست، زانییان باسی ئه‌وان ده‌كات.
- 46
- له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یانویست بیگرن، به‌ڵام له خه‌ڵكه‌كه ترسان، چونكه به پێغه‌مبه‌ریان داده‌نا.
- a. 21:4 مه‌به‌ست له پێغه‌مبه‌ر زه‌كه‌ریایه.
- b. 21:5 \+xt زه‌كه‌ریا 9:9\+xt*
- c. 21:9 له زمانی عیبری ده‌ربڕینێكه به واتای ڕزگارمان بكه، بووه هاواری ستایش.
- d. 21:9 \+xt زه‌بووره‌كان 118:26\+xt*
- e. 21:13 \+xt ئیشایا 56:7\+xt*
- f. 21:13 \+xt یه‌رمیا 7:11\+xt*
- g. 21:16 \+xt زه‌بووره‌كان 8:2\+xt*
- h. 21:30 یۆنانی: من.
- i. 21:42 مه‌به‌ستی له هه‌ر 36 په‌ڕتووكه‌كانی په‌یمانی كۆنه، ته‌وراتی مو‌سا و زه‌بووری داود و سلێمانی دانا و مێژوو و پێغه‌مبه‌ره‌كان.
- j. 21:42 به‌ردێكی گه‌وره‌یه كه له گۆشه‌ی دیوار داده‌نرێت، له‌و به‌ردانه به‌هێزتره كه له دیواره‌كه به‌كاردێت و ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی دیواره‌كه.
- k. 21:42 \+xt زه‌بووره‌كان 118:22-23\+xt*