عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
مۆغه‌كان سه‌ردانی مه‌سیح ده‌كه‌ن 
1
له‌دوای له‌دایكبوونی عیسا له‌ بێت‌له‌حمی یه‌هودیا[a] ، له‌ سه‌رده‌می شا هێرۆدس[b] ، هه‌ندێك مۆغ[c] له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ هاتنه‌ ئۆرشه‌لیم،
2
پرسییان: «كوا ئه‌وه‌ی له‌دایك بووه‌ كه‌ پاشای جوله‌كه‌یه‌؟ له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ئه‌ستێره‌ی ئه‌ومان بینی، هاتووین كڕنۆشی بۆ ببه‌ین.»
3
كاتێك شا هێرۆدس ئه‌مه‌ی بیست، په‌شۆكا و هه‌موو خه‌ڵكی ئۆرشه‌لیم له‌گه‌ڵی په‌شۆكان.
4
هه‌موو كاهینانی[d] باڵا و مامۆستایانی ته‌وراتی[e] گه‌لی كۆكرده‌وه‌، لێی پرسین: «مه‌سیح له‌كوێ له‌ دایك ده‌بێت؟»
5
وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: «له‌ بێت‌له‌حم له‌ یه‌هودیا، چونكه‌ له‌ ڕێی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌وه‌[f] ئاوای نووسیوه‌:
6
«{به‌ڵام تۆ ئه‌ی بێت‌له‌حمی خاكی یه‌هودا،
كه‌متر نیت له‌ فه‌رمانڕه‌واكانی یه‌هودا،
چونكه‌ له‌ تۆوه‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت،
شوانایه‌تی گه‌لی ئیسرائیلم ده‌كات.}[g] »
7
هێرۆدسیش به‌ نهێنی مۆغه‌كانی بانگكرد و له‌باره‌ی كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردن.
8
ئینجا بۆ بێت‌له‌حمی ناردن و پێی گوتن: «بڕۆن و به‌ وردی به‌دوای منداڵه‌كه‌دا بگه‌ڕێن. كاتێك دۆزیتانه‌وه‌ هه‌واڵم بده‌نێ، تاكو منیش بێم و كڕنۆشی بۆ ببه‌م.»
9
له‌دوای ئه‌وه‌ی گوێبیستی پاشا بوون، ڕۆیشتن، ئه‌ستێره‌كه‌ی له‌ ڕۆژهه‌ڵات بینیبوویان، پێشیان كه‌وت هه‌تا له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی منداڵه‌كه‌ی لێبوو ڕاوه‌ستا.
10
به‌ بینینی ئه‌ستێره‌كه‌ زۆر شادمان بوون،
11
چوونه‌ ماڵه‌كه‌، منداڵه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مریه‌می دایكی بینی، دانه‌وین و كڕنۆشیان بۆ برد و گه‌نجینه‌كانیان كرده‌وه‌، زێڕ و بخوور و موڕیان[h] به‌ دیاری پێشكه‌ش كرد.
12
ئینجا خودا له‌ خه‌وندا مۆغه‌كانی ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ لای هێرۆدس، ئه‌وانیش به‌ ڕێگایه‌كی دیكه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌ وڵاتی خۆیان.
هه‌ڵاتن به‌ره‌و میسر 
13
كه‌ ڕۆیشتن، فریشته‌یه‌كی یه‌زدان هاته‌ خه‌ونی یوسف و گوتی: «هه‌سته‌ منداڵه‌كه‌ و دایكی ببه‌ و ڕاكه‌ بۆ میسر. له‌وێ بمێنه‌وه‌ هه‌تا پێت ده‌ڵێم، چونكه‌ هێرۆدس خه‌ریكه‌ به‌ شوێن منداڵه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیكوژێت.»
14
ئه‌ویش هه‌ستا و له‌ شه‌ودا منداڵه‌كه‌ و دایكی برد و به‌ره‌و میسر ڕۆیشت.
15
هه‌تا مردنی هێرۆدس له‌وێ مایه‌وه‌، هه‌تا ئه‌وه‌ی یه‌زدان له‌ ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌وه‌[i] فه‌رموویه‌تی بێته‌ دی، كه‌ ده‌فه‌رموێ: {له‌ میسره‌وه‌ بانگی كوڕه‌كه‌ی خۆمم كرد.}[j]
16
كاتێك هێرۆدس زانی مۆغه‌كان فریویان داوه‌، زۆر تووڕه‌ بوو. به‌گوێره‌ی ئه‌و كاته‌ی له‌ مۆغه‌كانه‌وه‌ لێی كۆڵیبووه‌وه‌، ناردی و هه‌موو كوڕێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵ به‌ره‌و خوارتر له‌ بێت‌له‌حم و ده‌وروبه‌ری كوشت.
17
ئینجا ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ر یه‌رمیا گوترابوو هاته‌ دی:
18
{ده‌نگێك له‌ ڕامه‌وه‌ بیسترا،
گریان و شیوه‌نێكی گه‌وره‌،
ڕاحێل[k] بۆ منداڵه‌كانی ده‌گریێت،
ڕازی نییه‌ دڵنه‌وایی بكرێت،
چونكه‌ نه‌ماون.}[l]
گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شاری ناسیره‌ 
19
كاتێك هێرۆدس مرد، فریشته‌یه‌كی یه‌زدان له‌ میسر هاته‌ خه‌ونی یوسف و
20
گوتی: «هه‌سته‌، منداڵه‌كه‌ و دایكی ببه‌ و بڕۆ بۆ خاكی ئیسرائیل، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی بۆ ژیانی منداڵه‌كه‌ ده‌گه‌ڕان مردن.»
21
ئه‌ویش هه‌ستا، منداڵه‌كه‌ و دایكی برد و گه‌ڕایه‌وه‌ خاكی ئیسرائیل.
22
به‌ڵام كاتێك بیستی ئه‌رخیلاوس له‌ یه‌هودیا له‌ جێی هێرۆدسی باوكی فه‌رمانڕه‌وایه‌، ترسا بچێته‌ ئه‌وێ. دوای ئه‌وه‌ی له‌ خه‌وندا ئاگادار كرایه‌وه‌، گه‌ڕایه‌وه‌ ناوچه‌ی جه‌لیل.
23
جا هات و له‌ شارۆچكه‌یه‌ك نیشته‌جێ بوو به‌ ناوی ناسیره‌، هه‌تا ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ران گوترابوو بێته‌ دی: {به‌ ناسیره‌یی ناوده‌بردرێت.}
  1. a. 2‏:1 له‌ په‌یمانی كۆن ناوی یه‌هودا بووه‌.
  2. b. 2‏:1 شا هێرۆدس: هێرۆدسی گه‌وره‌ له‌ 37‏–4 پ. ز. پاشای یه‌هودیا بوو.
  3. c. 2‏:1 به‌ زمانی یۆنانی پێی ده‌گوترێت مه‌غۆس. مۆغان پیاوانی ئایینی زه‌رده‌شتی بوون كه‌ ئه‌ستێره‌ناسیش بوون.
  4. d. 2‏:4 كاهین: پیاوێكی ئایینی جوله‌كه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵده‌ستێ به‌ ئه‌ركی قوربانی كردن له‌ناو په‌رستگا و فێركردنی خه‌ڵك.
  5. e. 2‏:4 مالم.
  6. f. 2‏:5 مه‌به‌ست له‌ پێغه‌مبه‌ر میخایه‌.
  7. g. 2‏:6 \+xt میخا 5‏:2‏\+xt*‏
  8. h. 2‏:11 موڕ: به‌كارده‌هێنرا له‌ ئاماده‌كردنی ته‌رم بۆ ناشتن، بڕوانه‌ \+xt یۆحه‌نا 19‏:39‏\+xt*‏.
  9. i. 2‏:15 مه‌به‌ست له‌ پێغه‌مبه‌ر هۆشه‌عه‌.
  10. j. 2‏:15 \+xt هۆشه‌ع 11‏:1‏\+xt*‏.
  11. k. 2‏:18 ڕاحێل یه‌كێكه‌ له‌ ژنه‌كانی حه‌زره‌تی یاقوب، دایكی یوسف و بنیامینه‌، لێره‌دا هێمایه‌ بۆ دایكه‌ بنیامینییه‌كان.
  12. l. 2‏:18 \+xt یه‌رمیا 31‏:15‏\+xt*‏