عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
سه‌رپێچیكردنی ڕاسپارده‌ی خودا 
1
ئینجا فه‌ریسی و مامۆستایانی ته‌ورات له‌ ئۆرشه‌لیمه‌وه‌ هاتنه‌ لای عیسا و گوتیان:
2
«بۆچی قوتابییه‌كانت نه‌ریتی پیران ده‌شكێنن؟ پێش نانخواردن ده‌ستیان ناشۆن!»
3
ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه‌: «ئه‌ی بۆچی ئێوه‌ له‌به‌ر نه‌ریتی خۆتان سه‌رپێچی له‌ ڕاسپارده‌ی خودا ده‌كه‌ن؟
4
چونكه‌ خودا فه‌رموویه‌تی: {ڕێزی دایك و باوكتان بگرن}[a] ، {ئه‌وه‌ی نه‌فره‌ت له‌ باوكی یان دایكی بكات، ده‌بێت بكوژرێت.}[b]
5
به‌ڵام ئێوه‌ ده‌ڵێن: ”ئه‌گه‌ر یه‌كێك به‌ دایك یان باوكی گوت: ’ئه‌وه‌ی به‌نیاز بووم بیده‌مه‌ ئێوه‌ بۆ خودام ته‌رخان كردووه‌،‘
6
ئه‌و ئه‌ركه‌ی ناخه‌نه‌ سه‌ر كه‌ ڕێزی دایك و باوكی بگرێت.“ جا له‌به‌ر نه‌ریتی خۆتان ده‌سه‌ڵاتی ڕاسپارده‌ی خودا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.
7
ئه‌ی دووڕووان! سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌ ئیشایای پێغه‌مبه‌ر پێشبینی باشی كردووه‌ و ده‌ڵێت:
8
«{ئه‌م گه‌له‌ به‌سه‌ر لێوان ڕێزم لێ ده‌گرێت،
به‌ڵام دڵی لێم دووره‌.
9
به‌خۆڕایی ده‌مپه‌رستن،
ته‌نها ڕاسپارده‌ی مرۆڤانه‌ فێری خه‌ڵك ده‌كه‌ن.}»[c]
ئه‌وه‌ی مرۆڤ گڵاو ده‌كات 
10
عیسا خه‌ڵكه‌كه‌ی بانگكرد و پێی فه‌رموون: «گوێ بگرن و تێبگه‌ن.
11
ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌ ناو ده‌مه‌وه‌ مرۆڤ گڵاو ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌ ده‌م دێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ مرۆڤ گڵاو ده‌كات.»
12
ئینجا قوتابییه‌كان هاتنه‌ پێش و لێیان پرسی: «ده‌زانی كاتێك فه‌ریسییه‌كان گوێیان له‌ قسه‌كه‌ بوو بێزار بوون؟»
13
وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «هه‌ر ڕووه‌كێك باوكی ئاسمانیم نه‌یچاندبێت، هه‌ڵده‌كه‌نرێت.
14
وازیان لێ بهێنن، ئه‌وانه‌ كوێرن ڕابه‌رایه‌تی كوێره‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر كوێر ڕابه‌رایه‌تی كوێر بكات، هه‌ردووكیان ده‌كه‌ونه‌ چاڵه‌وه‌.»
15
په‌ترۆس پێی گوت: «ئه‌م نموونه‌یه‌مان بۆ ڕوون بكه‌وه‌.»
16
عیسا فه‌رمووی: «ئێوه‌ش هێشتا تێناگه‌ن؟
17
نازانن هه‌رچی ده‌چێته‌ ناو ده‌م ده‌ڕواته‌ ناو سك، دوایی فڕێده‌درێته‌ ده‌ره‌وه‌؟
18
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ ده‌م دێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ دڵه‌وه‌ دێت، ئه‌مه‌ مرۆڤ گڵاو ده‌كات،
19
چونكه‌ بیری خراپ له‌ دڵه‌وه‌ ده‌رده‌چێت، كوشتن، داوێنپیسی، به‌دڕه‌وشتی، دزی، شایه‌تی درۆ، كفركردن.
20
ئه‌مانه‌ مرۆڤ گڵاو ده‌كه‌ن. به‌ڵام خواردن به‌بێ ده‌ست شوشتن مرۆڤ گڵاو ناكات.»
باوه‌ڕی ژنێكی كه‌نعانی 
21
عیسا له‌وێ ڕۆیشت و چوو بۆ ناوچه‌كانی سور و سه‌یدا.
22
ژنێكی كه‌نعانی خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری ئه‌وێ، به‌ره‌و ڕووی هات و هاواری كرد: «گه‌وره‌م، كوڕی داود، به‌زه‌ییت پێمدا بێته‌وه‌! كچه‌كه‌م به‌ خراپی ڕۆحی پیسی تێدایه‌.»
23
به‌ڵام عیسا به‌ وشه‌یه‌كیش وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌. قوتابییه‌كانی هاتنه‌ پێشی و تكایان لێی كرد: «به‌ڕێی بكه‌، وا به‌دوامانه‌وه‌ هاوار ده‌كات.»
24
وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «من ته‌نها بۆ مه‌ڕه‌ ونبووه‌كانی ماڵی ئیسرائیل نێردراوم.»
25
به‌ڵام ژنه‌كه‌ هات، كڕنۆشی بۆ برد و گوتی: «گه‌وره‌م یارمه‌تیم بده‌!»
26
وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «ناشێت نانی منداڵان ببڕدرێت و فڕێبدرێت بۆ سه‌گ.»
27
ژنه‌كه‌ گوتی: «ڕاسته‌ گه‌وره‌م، به‌ڵام سه‌گیش له‌و پاشماوه‌یه‌ ده‌خوات كه‌ له‌ خوانی گه‌وره‌كانی به‌رده‌بێته‌وه‌.»
28
ئینجا عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «خانم، باوه‌ڕی تۆ به‌هێزه‌! ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌یت با بۆت ببێت.» له‌و كاته‌وه‌ كچه‌كه‌ش چاك بووه‌وه‌.
ناندانی چوار هه‌زار كه‌س 
29
ئینجا عیسا له‌وێ ڕۆیشت و هاته‌ لای ده‌ریاچه‌ی جه‌لیل، چووه‌ سه‌ر شاخێك و له‌وێ دانیشت.
30
ئه‌وه‌ بوو خه‌ڵكێكی زۆر هاتنه‌ لای، شه‌ل و كوێر و گۆج و لاڵ و زۆری دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ بوو، له‌به‌رپێی دایاننان، ئه‌ویش چاكیكردنه‌وه‌.
31
ته‌نانه‌ت خه‌ڵكه‌كه‌ سه‌رسام بوون كه‌ بینییان لاڵ قسه‌ ده‌كات و گۆج چاكده‌بێته‌وه‌ و شه‌ل ده‌ڕوات و كوێر ده‌بینێت، جا ستایشی خودای ئیسرائیلیان كرد.
32
ئینجا عیسا قوتابییه‌كانی بانگكرد و فه‌رمووی: «دڵم به‌و خه‌ڵكه‌ ده‌سووتێت، ئه‌وه‌ سێ ڕۆژه‌ له‌گه‌ڵمدان و هیچیان نییه‌ بیخۆن. ناشمه‌وێت به‌ برسیێتی بیاننێرمه‌وه‌، نه‌وه‌ك له‌ ڕێگا بڕ نه‌كه‌ن.»
33
قوتابییه‌كانی وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: «له‌م چۆڵه‌وانییه‌ ئه‌و نانه‌ زۆره‌مان له‌كوێ بوو بۆ ناندانی ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه‌؟»
34
عیساش پێی فه‌رموون: «چه‌ند نانتان پێیه‌؟»
گوتیان: «حه‌وت، له‌گه‌ڵ چه‌ند ماسییه‌كی بچكۆله‌.»
35
ئیتر فه‌رمانی دا خه‌ڵكه‌كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی دانیشن.
36
حه‌وت نان و ماسییه‌كانی برد، سوپاسی خودای كرد و له‌تی كردن و دایه‌ قوتابییه‌كان، قوتابییه‌كانیش دایانه‌ خه‌ڵكه‌كه‌.
37
هه‌موو خواردیان و تێربوون، دوایی حه‌وت سه‌به‌ته‌ی پڕ په‌لكه‌نانیان كۆكرده‌وه‌.
38
نانخۆران چوار هه‌زار پیاو بوون، بێجگه‌ له‌ ژن و منداڵ.
39
ئینجا عیسا خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ڕێكرد و سواری به‌له‌م بوو و هاته‌ سنووری مه‌گه‌دان.
  1. a. 15‏:4 \+xt ده‌رچوون 20‏:12 و دواوتار 5‏:16‏\+xt*‏
  2. b. 15‏:4 \+xt ده‌رچوون 21‏:17 و لێڤییه‌كان 20‏:9‏\+xt*‏
  3. c. 15‏:9 \+xt ئیشایا 29‏:13‏\+xt*‏