عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - لەدایکبوونی عیسا
 - 1
 - لەو ڕۆژانەدا لە ئۆگستۆس قەیسەرەوە فەرمانێک دەرچوو، کە هەموو دانیشتووانی ئیمپراتۆریەتیەکەی[a] ناونووس بکرێت.
 - 2
 - ئەمە یەکەم ناونووسین بوو، کاتێک کیرینیۆس فەرمانڕەوای سوریا بوو.
 - 3
 - ئیتر هەرکەس بۆ ناونووسین دەچووە شاری خۆی.
 - 4
 - یوسفیش لە جەلیل لە شاری ناسیرەوە بەرەو یەهودیا سەرکەوت بۆ شارەکەی داود کە پێی دەگوترێ بێتلەحم، چونکە لە بنەماڵە و تیرەی داود بوو،
 - 5
 - تاکو لەگەڵ مریەم ناونووس بکرێن کە دەستگیرانی بوو و سکی هەبوو.
 - 6
 - کە لەوێ بوون، کاتی منداڵبوونی هات.
 - 7
 - جا کوڕە نۆبەرەکەی بوو، قۆنداغی کرد و لە ئاخوڕێکدا داینا، چونکە هیچ ژوورێکیان بۆ نوستن دەست نەکەوت.
 - شوانەکان و فریشتەکان
 - 8
 - لەو ناوچەیە شوان هەبوون لە دەشت دەمانەوە و شەوان ئێشکیان لە مێگەلەکەیان دەگرت.
 - 9
 - فریشتەیەکی یەزدان بۆیان دەرکەوت و شکۆمەندی یەزدان لە دەوریان درەوشایەوە، بەمە ترسێکی زۆریان لێ نیشت.
 - 10
 - فریشتەکە پێی گوتن: «مەترسن، ئەوا مژدەی خۆشییەکی گەورەتان دەدەمێ کە بۆ هەموو گەلە.
 - 11
 - ئەمڕۆ لە شاری داود ڕزگارکەرێکتان بۆ لەدایک بوو، ئەویش مەسیحی[b] خاوەن شکۆیە.
 - 12
 - ئەمەش نیشانەیە بۆتان، مەلۆتکەیەک دەبینن لەناو ئاخوڕێک دانراوە.»
 - 13
 - لەناکاو لەگەڵ فریشتەکە لەشکرێکی گەورەی ئاسمانی دەرکەوت و ستایشی خودایان دەکرد و دەیانگوت:
 - 14
 - «شکۆ بۆ خودا لە ئاسمان،
لەسەر زەویش ئاشتی بۆ ئەوانەی جێی ڕەزامەندی ئەون.» - 15
 - کاتێک فریشتەکان بەرەو ئاسمان بەجێیان هێشتن، شوانەکان بە یەکتریان گوت: «دەی با بڕۆینە بێتلەحم و ئەم شتەی ڕوویداوە بیبینین کە یەزدان پێی ڕاگەیاندین.»
 - 16
 - خێرا هاتن و مریەم و یوسف و ئەو مەلۆتکەیەی لە ئاخوڕەکەدا دانرابوو دۆزییانەوە.
 - 17
 - کاتێک بینییان، ئەو قسەیەیان بڵاو کردەوە کە دەربارەی ئەم منداڵە پێیان گوترابوو.
 - 18
 - هەموو ئەوانەی گوێیان لێبوو، سەریان سوڕمابوو لەوەی شوانەکان پێیان دەگوتن.
 - 19
 - بەڵام مریەم هەموو ئەم شتانەی لە دڵی خۆیدا هەڵدەگرت و لێکی دەدایەوە.
 - 20
 - شوانەکان گەڕانەوە و خودایان شکۆدار کرد و ستایشیان کرد لە پێناوی هەموو ئەوەی بیستیان و بینییان، بەو شێوەیەی پێیان گوترابوو.
 - خەتەنەکردنی عیسا
 - 21
 - لە ڕۆژی هەشتەم کاتی خەتەنەکردنی منداڵەکە هات،[c]  هەر ئەو کاتەش ناوی لێنرا عیسا، بەو شێوەیەی فریشتەکە ناوی لێنا، پێش ئەوەی مریەم سکی پڕبێت.
 - 22
 - پاشان یوسف و مریەم لەدوای تەواوبوونی ڕۆژانی پاکبوونەوە[d] عیسایان بردە ئۆرشەلیم تاکو پێشکەشی یەزدانی بکەن، بەگوێرەی تەوراتی موسا،
 - 23
 - کە تەوراتی یەزدانە، هەروەک تێیدا نووسراوە: ﴿هەر نێرینەیەکی نۆبەرە بۆ یەزدان تەرخان دەکرێت.﴾[e]
 - 24
 - بۆ پێشکەشکردنی قوربانییەکیش، بەگوێرەی ئەوەی لە تەوراتی یەزدان گوتراوە: ﴿دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر.﴾[f] 
 - 25
 - پیاوێکی چاک و لەخواترس بە ناوی شیمۆن لە ئۆرشەلیم هەبوو، چاوەڕێی هاتنی دڵنەواییکەری[g] ئیسرائیل بوو، ڕۆحی پیرۆزی لەسەر بوو.
 - 26
 - بە ڕۆحی پیرۆز بۆی ئاشکرا کرابوو کە نامرێت هەتا مەسیحی یەزدان نەبینێت.
 - 27
 - بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە هاتە حەوشەکانی پەرستگا. کاتێک دایک و باوکەکە عیسای منداڵیان هێنایە ژوورەوە، تاکو بەگوێرەی نەریتی تەوراتی بۆ بکەن،
 - 28
 - شیمۆن عیسای لە باوەشی گرت و ستایشی خودای کرد:
 - 29
 - «ئەی یەزدانی باڵادەست، ئێستا بەگوێرەی قسەکەت
بەندەی خۆت بە ئاشتی بەڕێبکە. - 30
 - ئەوا چاوم ڕزگاریی[h] تۆی بینی،
 - 31
 - ئەوەی لەبەردەم هەموو گەلان ئامادەت کردووە،
 - 32
 - هەتا ببێتە ڕووناکی بۆ ئاشکراکردنی سروشی تۆ بۆ نەتەوەکان و
ببێتە مایەی شکۆمەندی بۆ ئیسرائیلی گەلەکەت.» - 33
 - دایک و باوکی[i] سەرسام بوون لەوەی دەربارەی گوترا.
 - 34
 - شیمۆن داوای بەرەکەتی بۆ کردن و بە مریەمی دایکی گوت: «ئا ئەم منداڵە دەبێتە هۆی کەوتن و هەستانەوەی کەسانێکی زۆر لە ئیسرائیل، هەروەها دەبێتە نیشانەیەک دژایەتی دەکرێت،
 - 35
 - هەتا نیازی دڵی زۆر کەس ئاشکرابێت. تۆش شمشێرێک جەرگت دەبڕێت.»
 - 36
 - پێغەمبەرێکی ژن هەبوو بە ناوی ئانای کچی پەنوئێل لە هۆزی ئاشێر. زۆر بە ساڵدا چوو بوو، لەدوای شووکردنی تەنها حەوت ساڵ لەگەڵ مێردەکەی ژیابوو،
 - 37
 - پاشان بە بێوەژنی مابووەوە و تەمەنی گەیشتبووە هەشتا و چوار ساڵ. پەرستگای بەجێ نەدەهێشت، شەو و ڕۆژ بە نوێژ و ڕۆژوو خودای دەپەرست.
 - 38
 - هەر لەو کاتەدا هات بۆ لای ئەوان و ستایشی خودای کرد، باسی منداڵەکەی بۆ هەموو ئەوانە کرد کە چاوەڕوانی ڕزگاریی[j]  ئۆرشەلیم بوون.
 - 39
 - کە هەموو شتێکیان بەگوێرەی تەوراتی یەزدان تەواو کرد، هاتنەوە بۆ ناسیرەی شارەکەی خۆیان لە ناوچەی جەلیل.
 - 40
 - منداڵەکەش گەشەی دەکرد و بەهێز دەبوو، پڕبوو لە دانایی و نیعمەتی خوداشی[k]  لەسەر بوو.
 - عیسا لە پەرستگادا
 - 41
 - دایک و باوکی هەموو ساڵێک لە جەژنی پەسخە دەچوونە ئۆرشەلیم.
 - 42
 - کاتێک عیسا بووە دوازدە ساڵ، وەک نەریتی جەژن بەرەو ئۆرشەلیم سەرکەوتن.
 - 43
 - دوای تەواوبوونی جەژن و لە گەڕانەوەیاندا، بەبێ ئەوەی دایک و باوکی بزانن، عیسای مێردمنداڵ لە ئۆرشەلیم مایەوە.
 - 44
 - لەبەر ئەوەی پێیان وابوو لەنێو کاروانەکەیە، ڕۆژە ڕێیەک ڕۆیشتن. دوای ئەوە لەناو خزم و ناسیاوەکاندا بەدوایدا گەڕان.
 - 45
 - کاتێک نەیاندۆزییەوە، گەڕانەوە بۆ ئۆرشەلیم بۆ ئەوەی بەدوایدا بگەڕێن.
 - 46
 - دوای سێ ڕۆژ لە حەوشەکانی پەرستگادا دۆزیانەوە، بینییان لەناو مامۆستایان دانیشتووە، گوێیان لێ دەگرێت و پرسیاریان لێدەکات.
 - 47
 - هەموو ئەوانەی گوێیان لێی ڕاگرتبوو، لە تێگەیشتن و وەڵامەکانی سەرسام بوون.
 - 48
 - کاتێک بینییان واقیان وڕما، ئینجا دایکی پێی گوت: «کوڕم، بۆ وات لێکردین؟ من و باوکت نیگەرانت بووین و بەدواتدا دەگەڕاین.»
 - 49
 - وەڵامی دانەوە: «بۆچی بەدوامدا دەگەڕان؟ نەتاندەزانی پێویستە لە ماڵی باوکمدا بم؟»
 - 50
 - بەڵام لەو قسەیە تێنەگەیشتن کە پێی فەرموون.
 - 51
 - ئینجا لەگەڵیان گەڕایەوە و هاتەوە ناسیرە و گوێڕایەڵیان بوو. مریەمی دایکی ئەمانەی هەموو دەخستە دڵییەوە.
 - 52
 - عیساش لە دانایی و باڵا گەشەی دەکرد، جێی ڕەزامەندی خودا و خەڵکی بوو.
 
- a. 2:1 مەبەست لە سنووری ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانییە.
 - b. 2:11 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ \+tl مەشیخ\+tl* یان \+tl مەشیح\+tl*. بە زمانی یۆنانی دەبێتە \+tl کریستۆس\+tl*، کە بە واتای (دەستنیشانکراو) لەلای خودا دێت کە ڕزگارکەری گەلەکەیەتی. بڕوانە یەکەم ساموئێل 16.
 - c. 2:21 بڕوانە لێڤییەکان 12:3.
 - d. 2:22 پاکبوونەوەی مریەم لە زەیستانی، بەگوێرەی نەریتی تەورات ئافرەت لەم ماوەیەدا گڵاوە. بڕوانە لێڤییەکان 12:1-7.
 - e. 2:23 دەرچوون 13:2،12.
 - f. 2:24 لێڤییەکان 12:8.
 - g. 2:25 هاتنی مەسیح، بۆ ڕزگارکردنی گەل لەژێر بارگرانی گوناه.
 - h. 2:30 مەبەستی لە عیسای ڕزگارکەرە.
 - i. 2:33 لە باری کۆمەڵایەتییەوە یوسف وەک باوکی عیسا ناسراوە، بەهۆی ئەوەی مێردی مریەم بووە لە منداڵییەوە ئەو عیسای بەخێو کردووە.
 - j. 2:38 لە یۆنانی وشەیەک بەکارهاتووە بە واتای کڕینەوە دێت، کە مەبەستی لە کڕینەوەی مرۆڤە بە مەبەستی ڕزگارکردنی. بڕوانە دەرچوون 14، عیبرانییەکان 9:12.
 - k. 2:40 نیعمەتی خودا لێرەدا مەبەست لەو بەخشینە خوداییە کە دەبێتە مایەی گەشەکردنی ڕۆحی و هزری. بڕوانە 2:42.
 

