عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
له‌دایكبوونی عیسا 
1
له‌و ڕۆژانه‌دا له‌ ئۆگستۆس قه‌یسه‌ره‌وه‌ فه‌رمانێك ده‌رچوو، كه‌ هه‌موو دانیشتووانی ئیمپڕاتۆریه‌تیه‌كه‌ی[a] ناونووس بكرێت.
2
ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ناونووسین بوو، كاتێك كیرینیۆس فه‌رمانڕه‌وای سوریا بوو.
3
ئیتر هه‌ركه‌س بۆ ناونووسین ده‌چووه‌ شاری خۆی.
4
یوسفیش له‌ جه‌لیل له‌ شاری ناسیره‌وه‌ به‌ره‌و یه‌هودیا سه‌ركه‌وت بۆ شاره‌كه‌ی داود كه‌ پێی ده‌گوترێ بێت‌له‌حم، چونكه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ و تیره‌ی داود بوو،
5
تاكو له‌گه‌ڵ مریه‌م ناونووس بكرێن كه‌ ماره‌بڕی بوو و سكی هه‌بوو.
6
كه‌ له‌وێ بوون، كاتی منداڵبوونی هات.
7
جا كوڕه‌ نۆبه‌ره‌كه‌ی بوو، قۆنداغی كرد و له‌ ئاخوڕێكدا داینا، چونكه‌ هیچ ژوورێكیان بۆ نوستن ده‌ست نه‌كه‌وت.
شوانه‌كان و فریشته‌كان 
8
له‌و ناوچه‌یه‌ شوان هه‌بوون له‌ ده‌شت ده‌مانه‌وه‌ و شه‌وان ئێشكیان له‌ مێگه‌له‌كه‌یان ده‌گرت.
9
فریشته‌یه‌كی یه‌زدان بۆیان ده‌ركه‌وت و شكۆی یه‌زدان له‌ ده‌وریان دره‌وشایه‌وه‌، به‌مه‌ ترسێكی زۆریان لێ نیشت.
10
فریشته‌كه‌ پێی گوتن: «مه‌ترسن، ئه‌وا مژده‌ی خۆشییه‌كی گه‌وره‌تان ده‌ده‌مێ كه‌ بۆ هه‌موو گه‌له‌.
11
ئه‌مڕۆ له‌ شاری داود ڕزگاركه‌رێكتان بۆ له‌دایك بوو، ئه‌ویش مه‌سیحی[b] خاوه‌ن شكۆمانه‌.
12
ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌ بۆتان، مه‌لۆتكه‌یه‌ك ده‌بینن له‌ناو ئاخوڕێك دانراوه‌.»
13
له‌ناكاو له‌گه‌ڵ فریشته‌كه‌ له‌شكرێكی گه‌وره‌ی ئاسمانی ده‌ركه‌وت و ستایشی خودایان ده‌كرد و ده‌یانگوت:
14
«شكۆ بۆ خودا له‌ ئاسمان،
له‌سه‌ر زه‌ویش ئاشتی بۆ ئه‌وانه‌ی جێی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ون.»
15
كاتێك فریشته‌كان به‌ره‌و ئاسمان به‌جێیان هێشتن، شوانه‌كان به‌ یه‌كتریان گوت: «ده‌ی با بڕۆینه‌ بێت‌له‌حم و ئه‌م شته‌ی ڕوویداوه‌ بیبینین كه‌ یه‌زدان پێی ڕاگه‌یاندین.»
16
خێرا هاتن و مریه‌م و یوسف و ئه‌و مه‌لۆتكه‌یه‌ی له‌ ئاخوڕه‌كه‌دا دانرابوو دۆزییانه‌وه‌.
17
كاتێك بینییان، ئه‌و قسه‌یه‌یان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م منداڵه‌ پێیان گوترابوو.
18
هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان لێبوو، سه‌ریان سوڕمابوو له‌وه‌ی شوانه‌كان پێیان ده‌گوتن.
19
به‌ڵام مریه‌م هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی له‌ دڵی خۆیدا هه‌ڵده‌گرت و لێكی ده‌دایه‌وه‌.
20
شوانه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ و خودایان شكۆدار كرد و ستایشیان كرد له‌ پێناوی هه‌موو ئه‌وه‌ی بیستیان و بینییان، به‌و شێوه‌یه‌ی پێیان گوترابوو.
خه‌ته‌نه‌كردنی عیسا 
21
له‌ دوای هه‌شته‌مین ڕۆژ كاتی خه‌ته‌نه‌كردنی منداڵه‌كه‌ هات،[c] هه‌ر ئه‌و كاته‌ش ناوی لێنرا عیسا، به‌و شێوه‌یه‌ی فریشته‌كه‌ ناوی لێنا، پێش ئه‌وه‌ی مریه‌م سكی پڕبێت.
22
پاشان یوسف و مریه‌م له‌دوای ته‌واوبوونی ڕۆژانی پاكبوونه‌وه‌[d] عیسایان برده‌ ئۆرشه‌لیم تاكو پێشكه‌شی یه‌زدانی بكه‌ن، به‌گوێره‌ی ته‌وراتی موسا،
23
كه‌ ته‌وراتی یه‌زدانه‌، هه‌روه‌ك تێیدا نووسراوه‌: {هه‌ر نێرینه‌یه‌كی نۆبه‌ره‌ بۆ یه‌زدان ته‌رخان ده‌كرێت‏.}[e]
24
بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانییه‌كیش، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له‌ ته‌وراتی یه‌زدان گوتراوه‌: {دوو كوكوختی یان دوو بێچووه‌ كۆتر‏.}[f]
25
پیاوێكی چاك و له‌خواترس به‌ ناوی شیمۆن له‌ ئۆرشه‌لیم هه‌بوو، چاوه‌ڕێی هاتنی دڵنه‌واییكه‌ری[g] ئیسرائیل بوو، ڕۆحی پیرۆزی له‌سه‌ر بوو.
26
به‌ ڕۆحی پیرۆز بۆی ئاشكرا كرابوو كه‌ نامرێت هه‌تا مه‌سیحی یه‌زدان نه‌بینێت.
27
به‌هۆی ڕۆحی پیرۆزه‌وه‌ هاته‌ حه‌وشه‌كانی په‌رستگا. كاتێك دایك و باوكه‌كه‌ عیسای منداڵیان هێنایه‌ ژووره‌وه‌، تاكو به‌گوێره‌ی نه‌ریتی ته‌وراتی بۆ بكه‌ن،
28
شیمۆن عیسای له‌ باوه‌شی گرت و ستایشی خودای كرد:
29
«ئه‌ی یه‌زدانی باڵاده‌ست، ئێستا به‌گوێره‌ی قسه‌كه‌ت
به‌نده‌ی خۆت به‌ ئاشتی به‌ڕێبكه‌.
30
ئه‌وا چاوم ڕزگاریی[h] تۆی بینی،
31
ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م هه‌موو گه‌لان ئاماده‌ت كردووه‌،
32
هه‌تا ببێته‌ ڕووناكی بۆ ئاشكراكردنی سروشی تۆ بۆ نه‌ته‌وه‌كان و
ببێته‌ مایه‌ی شكۆمه‌ندی بۆ ئیسرائیلی گه‌له‌كه‌ت.»
33
دایك و باوكی[i] سه‌رسام بوون له‌وه‌ی ده‌رباره‌ی گوترا.
34
شیمۆن داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ كردن و به‌ مریه‌می دایكی گوت: «ئا ئه‌م منداڵه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌ی كه‌سانێكی زۆر له‌ ئیسرائیل، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ نیشانه‌یه‌ك دژایه‌تی ده‌كرێت،
35
هه‌تا نیازی دڵی زۆر‏ كه‌س ئاشكرابێت. تۆش شمشێرێك جه‌رگت ده‌بڕێت.»
36
پێغه‌مبه‌رێكی ژن هه‌بوو به‌ ناوی ئانای كچی په‌نوئێل له‌ هۆزی ئاشێر. زۆر به‌ ساڵدا چوو بوو، له‌دوای شووكردنی ته‌نها حه‌وت ساڵ له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی ژیابوو.
37
پاشان به‌ بێوه‌ژنی مابووه‌وه‌ و ته‌مه‌نی گه‌یشتبووه‌ هه‌شتا و چوار ساڵی. په‌رستگای به‌جێ نه‌ده‌هێشت، شه‌و و ڕۆژ خودای ده‌په‌رست به‌ نوێژ و ڕۆژووگرتن.
38
هه‌ر له‌و كاته‌دا هات بۆ لای ئه‌وان و ستایشی خودای كرد، باسی منداڵه‌كه‌ی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ كرد كه‌ چاوه‌ڕوانی ڕزگاریی[j] ئۆرشه‌لیم بوون.
39
كه‌ هه‌موو شتێكیان به‌گوێره‌ی ته‌وراتی یه‌زدان ته‌واو كرد، هاتنه‌وه‌ بۆ ناسیره‌ی شاره‌كه‌ی خۆیان له‌ ناوچه‌ی جه‌لیل.
40
منداڵه‌كه‌ش گه‌شه‌ی ده‌كرد و به‌هێز ده‌بوو، پڕبوو له‌ دانایی، نیعمه‌تی خوداشی[k] له‌سه‌ر بوو.
عیسا له‌ په‌رستگادا 
41
دایك و باوكی هه‌موو ساڵێك له‌ جه‌ژنی په‌سخه‌ ده‌چوونه‌ ئۆرشه‌لیم.
42
كاتێك بووه‌ دوازده‌ ساڵ، وه‌ك نه‌ریتی جه‌ژن به‌ره‌و ئۆرشه‌لیم سه‌ركه‌وتن.
43
دوای ته‌واوبوونی ڕۆژه‌كان له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یاندا عیسای مێردمنداڵ له‌ ئۆرشه‌لیم مایه‌وه‌، دایك و باوكیشی نه‌یانزانی.
44
وایان ده‌زانی له‌ناو كاروانه‌كه‌یه‌، ڕۆژه‌ ڕێیه‌ك ڕۆیشتن، دوای ئه‌وه‌ له‌ناو خزم و ناسیاوه‌كان به‌دوایدا گه‌ڕان.
45
كاتێك نه‌یاندۆزییه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئۆرشه‌لیم هه‌تا به‌دوایدا بگه‌ڕێن.
46
دوای سێ ڕۆژ له‌ حه‌وشه‌كانی په‌رستگادا دۆزیانه‌وه‌، بینییان له‌ناو مامۆستایان دانیشتووه‌، گوێیان لێ ده‌گرێت و پرسیاریان لێده‌كات.
47
هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان لێی ڕاگرتبوو، له‌ تێگه‌یشتن و وه‌ڵامه‌كانی سه‌رسام بوون.
48
كاتێك بینییان واقیان وڕما، ئینجا دایكی پێی گوت: «كوڕم، بۆ وات لێكردین؟ من و باوكت نیگه‌رانت بووین و به‌دواتدا ده‌گه‌ڕاین.»
49
وه‌ڵامی دانه‌وه‌: «بۆچی به‌دوامدا ده‌گه‌ڕان؟ نه‌تانده‌زانی پێویسته‌ له‌ ماڵی باوكمدا بم؟»
50
به‌ڵام له‌و قسه‌یه‌ تێنه‌گه‌یشتن كه‌ پێی فه‌رموون.
51
ئینجا له‌گه‌ڵیان گه‌ڕایه‌وه‌ و هاته‌وه‌ ناسیره‌ و گوێڕایه‌ڵیان بوو، مریه‌می دایكیشی ئه‌مانه‌ی هه‌موو ده‌خسته‌ دڵییه‌وه‌.
52
عیساش له‌ دانایی و باڵا گه‌شه‌ی ده‌كرد، جێی ڕه‌زامه‌ندی خودا و خه‌ڵكی بوو.
  1. a. 2‏:1 مه‌به‌ست له‌ سنووری ئیمپڕاتۆریه‌تی ڕۆمانییه‌.
  2. b. 2‏:11 به‌ زمانی عیبری پێی ده‌گوترێ \+tl مه‌شیخ \+tl*یان \+tl مه‌شیح\+tl*. به‌ زمانی یۆنانی ده‌بێته‌ \+tl كریستۆس\+tl*، كه‌ به‌ واتای (ده‌ستنیشانكراو) له‌لای خودا دێت كه‌ ڕزگاركه‌ری گه‌له‌كه‌یه‌تی. بڕوانه‌ یه‌كه‌م ساموئێل 16.
  3. c. 2‏:21 بڕوانه‌ \+xt لێڤییه‌كان 12‏:3‏\+xt*.
  4. d. 2‏:22 پاكبوونه‌وه‌ی مریه‌م له‌ زه‌یستانی، به‌گوێره‌ی نه‌ریتی ته‌ورات ئافره‌ت له‌م ماوه‌یه‌دا گڵاوه‌. بڕوانه‌\+xt لێڤییه‌كان 12‏:1‏-7.‏\+xt*‏
  5. e. 2‏:23 \+xt ده‌رچوون 13‏:2‏،12‏\+xt*‏.
  6. f. 2‏:24 \+xt لێڤییه‌كان 12‏:8.‏\+xt*‏
  7. g. 2‏:25 هاتنی مه‌سیح، بۆ ڕزگاركردنی گه‌ل له‌ژێر نیری گوناه.
  8. h. 2‏:30 مه‌به‌ستی له‌ عیسای ڕزگاركه‌ره‌.
  9. i. 2‏:33 له‌ باری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ یوسف وه‌ك باوكی عیسا ناسراوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێردی مریه‌م بووه‌ له‌ منداڵییه‌وه‌ ئه‌و عیسای به‌خێو كردووه‌.
  10. j. 2‏:38 له‌ یۆنانی وشه‌یه‌ك به‌كارهاتووه‌ به‌ واتای كڕینه‌وه‌ دێت، كه‌ مه‌به‌ستی له‌ كڕینه‌وه‌ی مرۆڤه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕزگاركردنی. بڕوانه‌ ده‌رچوون 14، \+xt عیبرانییه‌كان 9‏:12.‏\+xt*‏
  11. k. 2‏:40 نیعمه‌تی خودا لێره‌دا مه‌به‌ست له‌و به‌خشینه‌ خوداییه‌ كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی گه‌شه‌كردنی ڕۆحی و هزری. \+xt بڕوانه‌ 2‏:42‏\+xt*.