عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- لێخۆشبوو‌ن سنووری نییه
- 1
- عیسا به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: «مه‌حاڵه كۆسپه‌كان[a] نه‌یه‌ن، به‌ڵام قوڕبه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی هاتنیان.
- 2
- باشتره بۆی ئه‌گه‌ر بهرداشێك به ملیه‌وه هه‌ڵبواسرێت و فڕێبدرێته ده‌ریاوه، له‌وه‌ی ببێته كۆسپ بۆ یه‌كێك له قوتابییه‌كانم[b] .
- 3
- ئاگاداری خۆتان بن.
«ئه‌گه‌ر براكه‌ت هه‌ڵه‌ی كرد، سه‌رزه‌نشتی بكه، ئه‌گه‌ر تۆبه‌ی كرد گه‌ردنی ئازاد بكه. - 4
- ئه‌گه‌ر له ڕۆژێكدا حه‌وت جار هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌رت كرد و حه‌وت جار گه‌ڕایه‌وه لات و گوتی: ”تۆبه ده‌كه‌م،“ تۆ گه‌ردنی ئازاد بكه.»
- 5
- ئینجا نێردراوه‌كان به مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆیان گوت: «باوه‌ڕمان زیاد بكه!»
- 6
- مه‌سیحیش فه‌رمووی: «ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نكه خهردهلێكیش باوه‌ڕتان هه‌بێت، به‌م دار تووه ده‌ڵێن: ”ههڵبكهنرێ و له‌ناو ده‌ریا بڕوێ،“ به قسه‌تان ده‌كات.
- 7
- «كامه‌تان، ئه‌گه‌ر كۆیله‌یه‌كی هه‌بێت و خه‌ریكی كاری كێڵگه و له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانی بێت، دوای ئه‌وه‌ی كه له كێڵگه هاته‌وه، پێی ده‌ڵێت: ”یه‌كسه‌ر وه‌ره و دانیشه“؟
- 8
- ئایا پێی ناڵێت: ”شتێكم بۆ ئاماده بكه بیخۆم، ناوقه‌دت ببه‌سته و خزمه‌تم بكه تاكو ده‌خۆم و ده‌خۆمه‌وه، پاشان تۆ بخۆ و بخۆوه“؟
- 9
- ئایا سوپاسی ئه‌و كۆیله‌یه ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كرد كه فه‌رمانی پێ كرابوو؟
- 10
- ئێوه‌ش به‌م شێوه‌یه، كاتێك هه‌موو ئه‌وه‌ی فه‌رمانتان پێ ده‌كرێت ده‌یكه‌ن، بڵێن: ”كۆیله‌ی شایسته نین، ئه‌ركی خۆمان به‌جێگه‌یاندووه.“»
- چاككردنه‌وه‌ی ده نه‌خۆشی گول
- 11
- كاتێك عیسا ده‌چوو بۆ ئۆرشه‌لیم، به نێوانی سامیره و جه‌لیلدا ڕۆیشت،
- 12
- ڕێگه‌ی كه‌وته گوندێك، له‌وێ تووشی ده پیاوی گول بوو، كه له دووره‌وه ڕاوه‌ستابوون.
- 13
- پیاوه‌كان ده‌نگیان به‌رز كرده‌وه و گوتیان: «ئه‌ی عیسا، ئه‌ی مامۆستا، به‌زه‌ییت پێمان‌دا بێته‌وه!»
- 14
- جا ئه‌وانی بینی و پێی فه‌رموون: «بڕۆن خۆتان نیشانی كاهینان بده‌ن.» كاتێك ده‌ڕۆیشتن پاكبوونه‌وه.
- 15
- یه‌كێكیان سه‌یری كرد پاك بووه‌ته‌وه، گه‌ڕایه‌وه و به ده‌نگێكی به‌رز ستایشی خودای كرد،
- 16
- له‌به‌رپێی عیسا به‌سه‌ر ڕوودا كه‌وت و سوپاسی كرد. كابرا سامیره‌ییش بوو.
- 17
- عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه: «ئه‌رێ ده كه‌س پاك نه‌بوونه‌وه؟ كوا نۆیهكهی دیكه؟
- 18
- هیچ كه‌سێكیان نه‌بینران بگه‌ڕێنه‌وه و ستایشی خودا بكه‌ن، ئه‌م بێگانه‌یه نه‌بێت؟»
- 19
- ئینجا پێی فه‌رموو: «هه‌سته و بڕۆ، باوه‌ڕت ڕزگاری كردیت.»
- هاتنی پاشایه‌تی خودا
- 20
- كه فه‌ریسییه‌كان پرسیاریان لێ‌كرد، كه‌ی پاشایه‌تی خودا دێت، وه‌ڵامی دانه‌وه: «پاشایه‌تی خودا به جۆرێك نایه‌ت كه ببینرێت،
- 21
- خه‌ڵكیش ناڵێن: ”ئه‌مه‌تا،“ یان ”ئه‌وه‌تا،“ چونكه پاشایه‌تی خودا له نێوتاندایه.»
- 22
- جا به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: «ڕۆژانێك دێت كه تامه‌زرۆن ڕۆژێك له ڕۆژانی كوڕی مرۆڤ ببینن، به‌ڵام نایبینن.
- 23
- ئینجا پێتان ده‌ڵێن: ”ئه‌وه‌تا له‌وێیه،“ یان ”ئه‌مه‌تا لێره‌یه،“ مه‌ڕۆن و به‌دوایدا مه‌چن،
- 24
- چونكه وه‌ك ئه‌و بروسكه‌یه‌ی له لایه‌كه‌وه له‌ژێر ئاسماندا بروسكه ده‌دات لایه‌كی دیكه له‌ژێر ئاسماندا ڕووناك ده‌كاته‌وه، كوڕی مرۆڤیش له ڕۆژی خۆیدا به‌و شێوه‌یه ده‌بێت.
- 25
- به‌ڵام ده‌بێت یه‌كه‌م جار زۆر ئازار بچێژێت و ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش ڕه‌تی بكه‌نه‌وه.
- 26
- «وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می نوح‌دا بوو، له سه‌رده‌می كوڕی مرۆڤیش‌دا ئاوا ده‌بێت.
- 27
- ده‌یانخوارد و ده‌یانخوارده‌وه، ژنیان ده‌هێنا و مێردیان ده‌كرد، تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی نوح چووه ناو كه‌شتییه‌كه، لافاوه‌كه هات و هه‌موویانی له‌ناوبرد.
- 28
- «دیسان وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می ڵوت بوو، ده‌یانخوارد و ده‌یانخوارده‌وه، ده‌یانكڕی و ده‌یانفرۆشت، ده‌یانچاند و بنیادیان ده‌نا.
- 29
- به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌ی ڵوت له سه‌دۆم هاته ده‌ره‌وه، خودا له ئاسمانه‌وه ئاگر و گۆگردی باراند و هه‌موویانی له‌ناوبرد.
- 30
- «له‌و ڕۆژه‌دا كوڕی مرۆڤ ئاشكرا ده‌كرێت، ئاوا ده‌بێت.
- 31
- ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا له سه‌ربانه و شته‌كانی له ناو ماڵه، با نه‌یه‌ته خواره‌وه بۆ بردنی. ئه‌وه‌ی له كێڵگه‌شه با نه‌گه‌ڕێته‌وه.
- 32
- ژنه‌كه‌ی ڵوتتان به‌بیر بێته‌وه!
- 33
- ئه‌وه‌ی بیه‌وێ ژیانی خۆی بباته‌وه ده‌یدۆڕێنێت، ئه‌وه‌ش كه ده‌یدۆڕێنێت ده‌یباته‌وه.
- 34
- پێتان ده‌ڵێم: له‌و شه‌وه‌دا دووان له‌ناو یه‌ك جێگان، یه‌كیان ده‌بردرێت و ئه‌وی دیكه به‌جێده‌هێڵدرێت.
- 35
- دوو ژن ده‌ستاڕ ده‌گێڕن، یه‌كیان ده‌بردرێت و ئه‌وی دیكه به‌جێده‌هێڵدرێت. ⌟
- 36
- دووان له كێڵگه ده‌بن، یه‌كیان ده‌بردرێت و ئه‌وی دیكه به‌جێده‌هێڵدرێت.⌞»
- 37
- لێیان پرسی: «له‌كوێ گه‌وره‌م؟»
پێی فه‌رموون: «كه‌لاك له‌كوێ بێت، داڵ له‌وێ كۆده‌بێته‌وه.»
- a. 17:1 ئه‌وه‌ی یه‌كێك تووشی گوناه ده‌كات.
- b. 17:2 یۆنانی: یه‌كێك له‌م بچووكانه. مه‌به‌ست له قوتابییه‌كانی عیسایه به گشتی. بڕوانه\+xt مه‌تا 10:42.\+xt*