عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- سزادان بۆ گوناه
- 1
- هه‌روه‌ها یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 2
- «به نه‌وه‌ی ئیسرائیل بڵێ: ”هه‌ركه‌سێك له نه‌وه‌ی ئیسرائیل و له‌و نامۆیانه‌ی له ئیسرائیلن، ئه‌گه‌ر له منداڵه‌كانی به مۆله‌خی[a] به‌خشی، ده‌بێت بكوژرێت. ده‌بێت خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌ردبارانی بكه‌ن.
- 3
- منیش ڕووم له‌و كه‌سه وه‌رده‌گێڕم و له گه‌له‌كه‌ی ڕیشه‌كێشی ده‌كه‌م، چونكه له منداڵه‌كانی خۆی به مۆله‌خی به‌خشی، بۆ ئه‌وه‌ی پیرۆزگاكهم گڵاو بكات و ناوی پیرۆزم بزڕێنێت.
- 4
- ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه چاوپۆشی‌یان له‌و كه‌سه كرد، كاتێك یه‌كێك له منداڵه‌كانی خۆی به مۆله‌خ به‌خشی، ئینجا نه‌یانكوشت،
- 5
- ئه‌وا من ڕووی خۆم له‌و كه‌سه و له ماڵه‌كه‌ی وه‌رده‌گێڕم و خۆی و هه‌موو ئه‌و به‌دكارانه‌ی به‌دوایه‌وه له‌شفرۆشییان كردووه به‌دوای مۆله‌خدا، له‌نێو گه‌له‌كه‌یان ده‌یانبڕمه‌وه.
- 6
- «”من ڕووم له‌و كه‌سه وه‌رده‌گێڕم كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای نێوانگر[b] و ڕۆح ئاماده‌كار هه‌تا به‌دوایاندا له‌شفرۆشی بكات، ئه‌وا من ئه‌و كه‌سه له گه‌له‌كه‌ی ڕیشه‌كێش ده‌كه‌م.
- 7
- «”خۆتان ته‌رخان بكه‌ن و پیرۆز بن، چونكه من یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتانم،
- 8
- فه‌رزه‌كانم به‌جێبهێنن و جێبه‌جێیان بكه‌ن، من یه‌زدانم كه پیرۆزتان ده‌كات.
- 9
- «”هه‌ركه‌سێك نه‌فره‌ت له باوكی یان دایكی بكات، ده‌بێت بكوژرێت، نه‌فره‌تی له باوكی یان دایكی كردووه، خوێنی له ئه‌ستۆی خۆیه‌تی.
- 10
- «”ئه‌گه‌ر پیاوێك داوێنپیسی له‌گه‌ڵ ژنی كه‌سێكی دیكه‌دا كرد، كه ژنی نزیكه‌كه‌یه‌تی، ئه‌وا پیاوه‌كه و ژنه‌كه‌ش ده‌بێت بكوژرێن.
- 11
- «”ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌گه‌ڵ باوه‌ژنی خۆی جووت بوو، ئه‌وا ناموسی باوكی بردووه، هه‌ردووكیان ده‌بێت بكوژرێن، خوێنیان له ئه‌ستۆی خۆیانه.
- 12
- «”ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌گه‌ڵ ژنی كوڕه‌كه‌ی جووت بوو، ئه‌وا هه‌ردووكیان ده‌بێت بكوژرێن، ئه‌وپه‌ڕی به‌دڕه‌وشتییان كردووه، خوێنیان له ئه‌ستۆی خۆیانه.
- 13
- «”ئه‌گه‌ر پیاوێك وه‌ك ژن له‌گه‌ڵ نێرێك ڕاكشا بوو، ئه‌وا هه‌ردووكیان شتێكی قێزه‌ونیان كردووه و ده‌بێت بكوژرێن، خوێنیان له ئه‌ستۆی خۆیانه.
- 14
- «”ئه‌گه‌ر پیاوێك ئافره‌تێك له‌گه‌ڵ دایكه‌كه‌ی بخوازێت، ئه‌وه به‌دكارییه، پیاوه‌كه و هه‌ردوو ژنه‌كه ده‌بێت به ئاگر بسووتێنرێن، هه‌تا به‌دكاری له‌نێوتاندا نه‌بێت.
- 15
- «”ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵێكدا جووت بوو، ده‌بێت پیاوه‌كه بكوژرێت و ئاژه‌ڵه‌كه‌ش بكوژرێت.
- 16
- «”ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له ئاژه‌ڵێك نزیك بووه‌وه بۆ جووتبوون، ئه‌وا ئافره‌ته‌كه و ئاژه‌ڵه‌كه‌ش بكوژن، خوێنیان له ئه‌ستۆی خۆیانه.
- 17
- «”ئه‌گه‌ر پیاوێك خوشكی خۆی هێنا، كچی باوكی یان كچی دایكی و له‌گه‌ڵ یه‌ك جووت بوون، ئه‌وا ڕیسواییه، ده‌بێت له‌به‌رچاوی گه‌له‌كه‌یان ببڕدرێته‌وه، ناموسی خوشكی خۆی بردووه، تاوانی خۆی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
- 18
- «”ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌گه‌ڵ ژنێك جووت بوو له ڕۆژانی خوێنلێچوونی مانگانه‌ی، ئه‌وا ده‌بێت هه‌ردووكیان له گه‌له‌كه‌یان ببڕدرێنه‌وه، چونكه پیاوه‌كه خوێنلێچوونی ئافره‌ته‌كه‌ی ئاشكرا كردووه و ئافره‌ته‌كه‌ش خوێنلێچوونی خۆی ئاشكرا كردووه.
- 19
- «”له‌گه‌ڵ خوشكی باوكت یان خوشكی دایكت جووت مه‌به، ئه‌وه‌ی وا بكات، ئه‌وا هه‌ردووكیان تاوانی خۆیان له ئه‌ستۆ ده‌گرن، چونكه ناموسی كه‌سوكاری خۆی بردووه.
- 20
- «”ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌گه‌ڵ مامۆژنی خۆی جووت بوو، ئه‌وا ناموسی مامی خۆی بردووه، هه‌ردووكیان تاوانیان له ئه‌ستۆ ده‌بێت، ده‌بێت به وه‌جاخكوێری بمرن.
- 21
- «”ئه‌گه‌ر پیاوێك براژنی خۆی هێنا ئه‌وا گڵاوییه، ناموسی براكه‌ی بردووه، ده‌بێت هه‌ردووكیان وه‌جاخكوێر بن.
- 22
- «”هه‌موو فه‌رزه‌كانم به‌جێبهێنن و یاساكانم په‌یڕه‌و بكه‌ن و جێبه‌جێیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خاكه نه‌تانڕشێنێته‌وه كه بۆ نیشته‌جێبوون ده‌تانهێنمه ناوی.
- 23
- به ڕێی نه‌ریتی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا مه‌ڕۆن كه من له‌پێشتانه‌وه دهریاندهكهم، چونكه هه‌موو ئه‌م شتانه‌یان كرد، جا ڕقم لێیان بووه‌وه.
- 24
- به‌ڵام به ئێوه‌م فه‌رموو كه ده‌بنه خاوه‌نی خاكه‌كه‌یان، من ده‌یده‌مه ئێوه هه‌تا ببنه میراتگری، خاكێك شیر و هه‌نگوینی لێ بڕژێت، من یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتانم كه له‌نێو گه‌لان جیای كردنه‌وه.
- 25
- «”له‌به‌ر ئه‌وه ئێوه‌ش ئاژه‌ڵی پاك و گڵاو له یه‌كتر جیا بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها باڵنده‌ی گڵاو و پاكیش، جا خۆتان گڵاو مه‌كه‌ن به ئاژه‌ڵ و باڵنده و هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌خشێت، له‌وانه‌ی بۆم جیا كردنه‌وه، گوتم، گڵاون.
- 26
- ده‌بێت بۆ من پیرۆز بن، چونكه من پیرۆزم، من یه‌زدانم، ئێوه‌م له‌نێو گه‌لان جیا كرده‌وه هه‌تا بۆ من بن.
- 27
- «”ئه‌گه‌ر پیاوێك یان ئافره‌تێك نێوانگر یان ڕۆح ئاماده‌كار بوو، ده‌بێت بكوژرێت، به‌ردبارانیان بكه‌ن، خوێنیان له ئه‌ستۆی خۆیانه.“»
- a. 20:2 خوداوه‌ندێكی كهنعانییه بتپه‌رسته‌كان بووه، بۆ په‌رستنی هه‌ستاون به تێپه‌ڕاندنی منداڵه‌كانیان به‌ناو ئاگردا. بڕوانه \+xt دووه‌م پوخته‌ی مێژوو 28:3\+xt*.
- b. 20:6 نێوانگر: لێره و له ئایه‌تی 27 به‌و واتایه دێت، كه‌سێكه كه گوایه هۆی په‌یوه‌ندی ڕێكخه‌ره له‌نێوان خه‌ڵكی مردوو و زیندوو. بڕوانه\+xt یه‌كه‌م ساموئێل 28:3،7،9.\+xt*